caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المدثر المدثر

56 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 4

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمُدَّثِّرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسەی کە خۆت پێچاوەتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُمْ فَأَنذِرْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەستە (خەڵکی) بێدار کەرەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَبَّكَ فَكَبِّرْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پەروەردگارت بە گەورە بگرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَثِيَابَكَ فَطَهِّرْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پۆشاکت بە پاك ڕابگرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلرُّجْزَ فَٱهْجُرْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەردەوام بە لەوازھێنان لە بت پەرستی و گوناە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَمْنُن تَسْتَكْثِرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە شت مەبەخشە وبەزۆری بزانیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِرَبِّكَ فَٱصْبِرْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەبەر پەروەردگارت خۆت ڕابگرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا نُقِرَ فِى ٱلنَّاقُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کاتێك کە فوکرا بە کەڕەنادا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَذَٰلِكَ يَوْمَئِذٍ يَوْمٌ عَسِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ڕۆژە ڕۆژێکی سەخت وگرانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ غَيْرُ يَسِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەسەر کافران سووك وئاسان نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَرْنِى وَمَنْ خَلَقْتُ وَحِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiواز لە من وئەو کەسە بهێنە کە دروستم کردووە بە تەنھا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْتُ لَهُۥ مَالًا مَّمْدُودًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دارایی زۆر وزەبەندەم پێداوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَبَنِينَ شُهُودًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کوڕانی ئامادە وبەردەست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَهَّدتُّ لَهُۥ تَمْهِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھۆی ژیانم بۆ ڕاخستووە بە چۆن ڕاخستنێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ يَطْمَعُ أَنْ أَزِيدَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدوای ئەمانەش ھێشتا بە تەمایە زیاتری بدەمێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّآ إِنَّهُۥ كَانَ لِـَٔايَٰتِنَا عَنِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنا ،(چاوەڕوان نەبێت) بە ڕاستی ئەو دەربارەی ئایەت ونیشانەکانی ئێمە بێباوەڕێکی کەلە ڕەقە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَأُرْهِقُهُۥ صَعُودًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەم زووانە سزای سەختی پێ دەچەژم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّهُۥ فَكَّرَ وَقَدَّرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(چونکە) بیری کردەوە وھەڵیسەنگاند (قسەکەی خۆی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَقُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەك بە کوشت چێ چۆنی ھەڵسەنگاند

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ قُتِلَ كَيْفَ قَدَّرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدووبارە بە کوشت چێ چۆنی لێکداوەتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ نَظَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان تەماشایەکی کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ عَبَسَ وَبَسَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ناوچەوانی گرژ وڕووی ترش کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَدْبَرَ وَٱسْتَكْبَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا بە فیزێکەوە پشتی ھەڵکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَقَالَ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ يُؤْثَرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ووتی ئەم قورئانە ھیچی تر نیە جادوویەك نەبێ کە وەرگیراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ هَٰذَآ إِلَّا قَوْلُ ٱلْبَشَرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم قورئانە ھەر گوفتاری مرۆڤە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَأُصْلِيهِ سَقَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەو کەسە) زوو دەیخەمە دۆزەخەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَدْرَىٰكَ مَا سَقَرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتۆ چووزانیت کە دۆزەخ چیە ؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا تُبْقِى وَلَا تَذَرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئاگرێکە) ھیچ ناھێڵێتەوە وواز ناھێنێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَوَّاحَةٌ لِّلْبَشَرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بە یەکەم ھاڵاو) پێست ڕەش دەکاتەوە ودەیبرژێنێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَلَيْهَا تِسْعَةَ عَشَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنۆزدە فریشتە ئەوەتان بە سەریەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا جَعَلْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةً وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيَسْتَيْقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَيَزْدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِيمَٰنًا وَلَا يَرْتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَٱلْكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ وَمَا هِىَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر فریشتەمان کردووە بە کار بەدەستی دۆزەخ وە ژمارەی ئەو فریشتانەمان نەگێڕاوە مەگەر بۆ تاقی کردنەوەی ئەوانەی بێ باوەڕن، تا ئەوانەی کتێبیان پێدراوە دڵنیا بن وە بڕوادارەکان بڕواکەیان زیاد بکات وە ھیچیان دوو دڵ نەبن ئەوانەی کتێبیان پێدراوە، ئیماندارانیش، وە تا بڵێن ئەوانەی کە نەخۆشی (ناپاکیی) یان لە دڵایە وە بێ بڕواکان، خوا چی مەبەستە بەم ژمارەیە کە لە غەریبیدا وەك مەسەل وایە، ئا بەوجۆرە خوا ئەو کەسەی کە بیەوێت گومڕای دەکات وە ئەو کەسەی کە بیەوێت ڕێنمونی دەکات وە کەس ژمارەی لەشکر وسەربازانی پەروەردگاری تۆ نازانێت جگە خۆی نەبێت وە ئەم ئایەتانە ھەر ئامۆژگاری و پەندن بۆ ئادەمی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّا وَٱلْقَمَرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنا، (وانیە) سوێند بە مانگ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّيْلِ إِذْ أَدْبَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بەشەو کە پشت ھەڵ دەکات ودەڕوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلصُّبْحِ إِذَآ أَسْفَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بە بەرەبەیان کە ڕوون دەبێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّهَا لَإِحْدَى ٱلْكُبَرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێ گومان سەقەر (دۆزەخ) یەکێکە لەشتە سامناکە گەورەکان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

نَذِيرًا لِّلْبَشَرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiترسێنەرە بۆ ھەموو خەڵکی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِمَن شَآءَ مِنكُمْ أَن يَتَقَدَّمَ أَوْ يَتَأَخَّرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەو کەسەتان کە دەیەوێت پێش بکەوێت (لە چاکەدا) یان دواکەوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ رَهِينَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو کەسێك بارمتەی کار وکردەوەی خۆیەتی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّآ أَصْحَٰبَ ٱلْيَمِينِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجگە ھاوەڵانی دەستی ڕاست (چاکەکاران) نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فِى جَنَّٰتٍ يَتَسَآءَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە لە باخاتی بەھەشتدا پرسیار لە یەکتری دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَنِ ٱلْمُجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە (حاڵی) تاوان باران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا سَلَكَكُمْ فِى سَقَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھەر لە بەھەشتیەكان وەڵام ئەداتەوە کە دیوومانن وپێمان ووتوون) چی ئێوەی خستووەتە دۆزەخەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ لَمْ نَكُ مِنَ ٱلْمُصَلِّينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانیش وتیان: ئێمە لە نوێژ گەران نەبووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ ٱلْمِسْكِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خۆراکمان نەدەدا بە ھەژاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكُنَّا نَخُوضُ مَعَ ٱلْخَآئِضِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەڕۆ دەچووین لەگەڵ ئەوانەی کە ڕۆ دەچوون (لە قسەی خراپە وبێ شەرعیدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكُنَّا نُكَذِّبُ بِيَوْمِ ٱلدِّينِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باوەڕمان بە ڕۆژی دوایی نەبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حَتَّىٰٓ أَتَىٰنَا ٱلْيَقِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا مردن یەخەی پێگرتین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَا تَنفَعُهُمْ شَفَٰعَةُ ٱلشَّٰفِعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر تکای تکاکاران ھیچ قازانجێکیان پێ ناگەیەنێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَا لَهُمْ عَنِ ٱلتَّذْكِرَةِ مُعْرِضِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە چیانە ڕوو وەردەگێڕن لە ئامۆژگاری قورئان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَأَنَّهُمْ حُمُرٌ مُّسْتَنفِرَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەڵێی کەرە کێوی سڵ کەرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍۭ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە شێر، (یان لەدەست کۆمەڵی تیر ھاوێژ) ھەڵھاتوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ يُرِيدُ كُلُّ ٱمْرِئٍ مِّنْهُمْ أَن يُؤْتَىٰ صُحُفًا مُّنَشَّرَةً

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو ھەموو یەکێك لەوان ئەیەوێت چەندەھا نامەی کراوەی بۆ بنێردرێ(لە خواوە کە بڕوا بە موحەممەد ﷺ بهێنێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّا بَل لَّا يَخَافُونَ ٱلْـَٔاخِرَةَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبا چاوەڕوانی ئەوە نەبن بەڵکو ھەر ناترسن لە ڕۆژی دوایی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّآ إِنَّهُۥ تَذْكِرَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبا پەشیمان بنەوە بە ڕاستی قورئان پەند وئامۆژگاریە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَن شَآءَ ذَكَرَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت با پەندی لێ وەربگرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يَذْكُرُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ هُوَ أَهْلُ ٱلتَّقْوَىٰ وَأَهْلُ ٱلْمَغْفِرَةِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئامۆژگاری قورئان وەرناگرن مەگەر خوا بیەوێت، خوا شیاوی لێ ترسانە، وە شیاوی لێ خۆشبوونە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70