سوورەتی المزمل المزمل
20 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 3
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمُزَّمِّلُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسەی کە خۆت داپۆشیووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُمِ ٱلَّيْلَ إِلَّا قَلِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiشەو ھەستە (شەو نوێژ بکە) مەگەر کەمێکی نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نِّصْفَهُۥٓ أَوِ ٱنقُصْ مِنْهُ قَلِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنیوەی یا کەمێك لە نیوەی کەم بکەرەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ ٱلْقُرْءَانَ تَرْتِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیا کەمێ لێی زیاد بکە، لەسەرخۆ قورئان بخوێنەرەوە و(بەڕێك وپێکی) دەوری بکەرەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا سَنُلْقِى عَلَيْكَ قَوْلًا ثَقِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە لەمەولا بۆت دەنێرینە خوارەوە گوفتاری (قورئان)ی قورس وگران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ نَاشِئَةَ ٱلَّيْلِ هِىَ أَشَدُّ وَطْـًٔا وَأَقْوَمُ قِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ھەستانی شەو دوای خەو (بۆ خواپەرستی) قورسترە وگرانترە لە ڕووی کردارەوە (لە ھی ڕۆژ وبەھێزترە بۆ دڵ)، دروسترە لە ڕووی ووتنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ لَكَ فِى ٱلنَّهَارِ سَبْحًا طَوِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی تۆ لە ڕۆژدا لە ھاتووچۆکردنێکی زۆردایت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ وَتَبَتَّلْ إِلَيْهِ تَبْتِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەمیشە یادی پەروەردگارت بکە وە خۆت یەکلاکەرەوە بە یەکلایی کردنەوەیەکی تەواو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَّبُّ ٱلْمَشْرِقِ وَٱلْمَغْرِبِ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَٱتَّخِذْهُ وَكِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو خوای ڕۆژھەڵات وڕۆژئاوایە ھیچ پەرستراوێکی بەڕاستی نیە تەنھا ئەو نەبێت، کەوابوو بیکە بە پارێزەر وپشتیوانی خۆت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیڵێن وە وازیان لێبهێنە ولێیان گەڕێ بە واز لێھێنانێکی جوان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَذَرْنِى وَٱلْمُكَذِّبِينَ أُو۟لِى ٱلنَّعْمَةِ وَمَهِّلْهُمْ قَلِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiواز بھێنە لە من وئەو خاوەن ناز ونیعمەتانەی کە ئایینی من بە درۆ دەزانن وە کەمێك مۆڵەتیان بدە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ لَدَيْنَآ أَنكَالًا وَجَحِيمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان لای ئێمە ھەیە کۆت وزنجیری قورس وگران وە ئاگری ھەڵگیرساو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَطَعَامًا ذَا غُصَّةٍ وَعَذَابًا أَلِيمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خواردنی گەرو گیر ھەروەھا سزای پڕ لە داخ و دەرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ تَرْجُفُ ٱلْأَرْضُ وَٱلْجِبَالُ وَكَانَتِ ٱلْجِبَالُ كَثِيبًا مَّهِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەڕۆژێکدا کە زەوی وچیاکان دێنە لەرزە وە کێوەکان دەبن بە گردۆڵکە لە لمی ھەڵڕژاو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَرْسَلْنَآ إِلَيْكُمْ رَسُولًا شَٰهِدًا عَلَيْكُمْ كَمَآ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ رَسُولًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە پێغەمبەرێکمان بۆ ناردن کە شایەتە لە سەرتان، ھەروەك پێغەمبەرێکمان نارد بۆلای فیرعەون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَعَصَىٰ فِرْعَوْنُ ٱلرَّسُولَ فَأَخَذْنَٰهُ أَخْذًا وَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا فیرعەون سەرپێچی ئەو پێغەمبەرەی کرد (سەرپێچی موسا) ئێمەش تۆڵەمان لێ سەند بە تۆڵە سەندنێکی سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكَيْفَ تَتَّقُونَ إِن كَفَرْتُمْ يَوْمًا يَجْعَلُ ٱلْوِلْدَٰنَ شِيبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر بێ بڕوایی بکەن چۆن خۆتان دەپارێزن، لە ڕۆژێکدا کە (بە ترس وسامی خۆی) مناڵان پیر دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلسَّمَآءُ مُنفَطِرٌۢ بِهِۦ كَانَ وَعْدُهُۥ مَفْعُولًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاسمان لەت دەبێت بەھۆی (سەختی) ئەو ڕۆژەوە، بەڵێنی خوا دێتە دی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەم ئایەتانەی پێشوو پەند وئامۆژگارین، ئەمجا ھەرکەسێك کە بیەوێت ڕێگا دەگرێت بۆلای پەروەردگاری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ رَبَّكَ يَعْلَمُ أَنَّكَ تَقُومُ أَدْنَىٰ مِن ثُلُثَىِ ٱلَّيْلِ وَنِصْفَهُۥ وَثُلُثَهُۥ وَطَآئِفَةٌ مِّنَ ٱلَّذِينَ مَعَكَ وَٱللَّهُ يُقَدِّرُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ عَلِمَ أَن لَّن تُحْصُوهُ فَتَابَ عَلَيْكُمْ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ عَلِمَ أَن سَيَكُونُ مِنكُم مَّرْضَىٰ وَءَاخَرُونَ يَضْرِبُونَ فِى ٱلْأَرْضِ يَبْتَغُونَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ وَءَاخَرُونَ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَٱقْرَءُوا۟ مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَقْرِضُوا۟ ٱللَّهَ قَرْضًا حَسَنًا وَمَا تُقَدِّمُوا۟ لِأَنفُسِكُم مِّنْ خَيْرٍ تَجِدُوهُ عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرًا وَأَعْظَمَ أَجْرًا وَٱسْتَغْفِرُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌۢ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان پەروەردگاری تۆ دەزانێت (ئەی موحەممەد ﷺ) کە تۆ ھەڵدەسیت (بۆشەو نوێژکردن) شتێك کەمتر لە دووبەش لە سێ بەشی شەو، وە نیوەی" یان سێیەكی وە دەستەیەك لەوانەی کە لە گەڵتدان وە خوا ئەندازەی شەو وڕۆژ دیاری دەکات، (خوا) زانی کە ئێوە ناتوانن ئەندازەی شەو نوێژ ڕابگرن لە بەرئەوە لێتان خۆش بوو، دەی ئەوەندەی بۆتان دەلوێت وئاسانە لاتان قورئان بخوێنن ودەوری بکەنەوە، (خوا) دەزانێت کە لەمەولا کەسانێکتان نەخۆش دەبێت وە کەسانێکی ترتان دەرۆن بەسەر زەویدا بە شوێن ڕۆزیی ونیعمەتی خوادا دەگەڕێن وەکەسانێکی ترتان دەجەنگن لە ڕێگای خوادا، ئەمجا بخوێننەوە لە قورئان ئەوەندەی کە بۆتان دەلوێ ولاتان ئاسانە وە نوێژ بکەن وزەکات بدەن وە قەرز بدەن بەخوا بە قەرزێکی چاك (مەبەست ئەوەیە خێر وخێرات وسەدەقە بکەن لە ڕێی خوادا)، ھەر چاکەیەك پێش بخەن بۆ خۆتان، لای خوا دەستان دەکەوێتەوە، ئەوەیشی لای خوایە چاکتر وگەورەترە لە ڕووی پاداشتەوە وە داوای لێخۆش بوون بکەن لە خوا، بەڕاستی خوا لێبووردە ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→