caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی القيامة القيامة

40 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 31

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ لَآ أُقْسِمُ بِيَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند دەخۆم بە ڕۆژی قیامەت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَآ أُقْسِمُ بِٱلنَّفْسِ ٱللَّوَّامَةِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند دەخۆم بە نەفسی لۆمەکەر (لەسەر خراپە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَٰنُ أَلَّن نَّجْمَعَ عِظَامَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا مرۆڤ وا دەزانێت کە ئێسقانە (ڕزیوەکانی) کۆ ناکەینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلَىٰ قَٰدِرِينَ عَلَىٰٓ أَن نُّسَوِّىَ بَنَانَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵێ: بە تواناین لە سەر ڕێك خستنەوەی (نەقشی) سەر پەنجەکانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ يُرِيدُ ٱلْإِنسَٰنُ لِيَفْجُرَ أَمَامَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو ئینسان دەیەوێت تا لە ژیان دایە ھەر تاوان وخراپە بکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَسْـَٔلُ أَيَّانَ يَوْمُ ٱلْقِيَٰمَةِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەپرسێ: کەی ڕۆژی دوایی دێت ؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا بَرِقَ ٱلْبَصَرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێ: کە چاو ئەبڵەق بوو ؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَخَسَفَ ٱلْقَمَرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە مانگ گیرا وتاریك بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجُمِعَ ٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژ ومانگ کۆ کرانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَقُولُ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍ أَيْنَ ٱلْمَفَرُّ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ڕۆژە مرۆڤ دەڵێت: لە کوێوە ھەڵبێین لە (سزای خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّا لَا وَزَرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەخێر ھیچ پەناگەیەك نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمُسْتَقَرُّ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو ڕۆژەدا ئارامگا ھەر لای پەروەردگاری تۆیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُنَبَّؤُا۟ ٱلْإِنسَٰنُ يَوْمَئِذٍۭ بِمَا قَدَّمَ وَأَخَّرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو ڕۆژەدا ئادەمیی ھەواڵی پێدەدرێت لەوەی کە پێشی خستووە ودوای خستووە (لە چاکە وخراپە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلِ ٱلْإِنسَٰنُ عَلَىٰ نَفْسِهِۦ بَصِيرَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو ئادەمی ئاگادارە بەحاڵی خۆی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ أَلْقَىٰ مَعَاذِيرَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبا بڕوبیانووی زۆریش بھێنێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا تُحَرِّكْ بِهِۦ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِۦٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزمانت مەجوڵێنە (بەخوێندنەوەی قورئان لەکاتی دابەزینی وەحیدا) تا پەلەی تیدا بکەیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُۥ وَقُرْءَانَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە ڕاستی (وەك بەڵێنمان داوە) بێگومان لەسەر ئێمەیە کۆکردنەوەی لە سنگتدا وخوێندنەوەی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا قَرَأْنَٰهُ فَٱتَّبِعْ قُرْءَانَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێ کە قورئانمان بۆ خوێندیتەوە (بە ھۆی جوبرەیلەوە) تۆش شوێن خوێندنەوەی ئەو بکەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُۥ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان دڵنیابە ڕوون کردنەوەشی لەسەر ئێمەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّا بَلْ تُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(زیندوو کردنەوە ھەر دەبێت) بەڵکو ئێوە ھەر دونیاتان خۆش دەوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَذَرُونَ ٱلْـَٔاخِرَةَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگوێ بە ڕۆژی دوایی نادەن!

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزۆر ڕوخسار لەو ڕۆژەدا گەشاوەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَىٰ رَبِّهَا نَاظِرَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەماشای پەروەردگاریان دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍۭ بَاسِرَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە زۆر ڕوخساریش لەو ڕۆژەدا گرژ وتاڵن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَظُنُّ أَن يُفْعَلَ بِهَا فَاقِرَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەزانن کە سزای پشت شکێن دەدرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّآ إِذَا بَلَغَتِ ٱلتَّرَاقِىَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەخێر (ئاوا ناچێتە سەر بۆتان، جا پەشیمان ببنەوە!) چونکە کاتێك کە گیان گەیشتە گەرو (لەکاتی کێشانیدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقِيلَ مَنْ رَاقٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا (ھەندێك لەوانەی کە بەدەوریدان) دەڵێن: کەسێك نیە چارەسەری بکات وفریای بکەوێت؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَظَنَّ أَنَّهُ ٱلْفِرَاقُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەو کەسەی گیانی دەکێشرێت) دڵنیایە ئەوەی (تووشی بووە مردن و) جیابوونەوەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْتَفَّتِ ٱلسَّاقُ بِٱلسَّاقِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە قاچ ولوولاقی بەیەکدا ئاڵا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَىٰ رَبِّكَ يَوْمَئِذٍ ٱلْمَسَاقُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕاپێچکردن لەو ڕۆژەدا بۆ لای پەروەردگارتە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا صَدَّقَ وَلَا صَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (کافر) نەبڕوای ھێناو نە نوێژی کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَٰكِن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو ئاینی بەدرۆ دەزانی وپشتی تێ دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ ذَهَبَ إِلَىٰٓ أَهْلِهِۦ يَتَمَطَّىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان بە کەشخە وفیزەوە گەڕایەوە بۆ لای ماڵ ومنداڵی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتیاچوون بۆ تۆ (ئەی ئادەمی بێ بڕوا)، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَوْلَىٰ لَكَ فَأَوْلَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدووبارە تیاچوون بۆ تۆ، ئەمجا تیاچوون بۆ تۆ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَيَحْسَبُ ٱلْإِنسَٰنُ أَن يُتْرَكَ سُدًى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا مرۆڤ وا دادەنێت کە ھەروا بەرەڵا دەکرێت (وپشت گوێ دەخرێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ يَكُ نُطْفَةً مِّن مَّنِىٍّ يُمْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو دڵۆپە ئاوێك نەبوو لەتۆو کە دەڕژێنرایە (منداڵدانەوە)؟!

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ كَانَ عَلَقَةً فَخَلَقَ فَسَوَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان بوو بە پارچە خوێنێك، ئەمجا دروستیكرد وڕێکی خست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَجَعَلَ مِنْهُ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا لەو تۆوە دوو جۆری دروستكرد نێر و مێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَيْسَ ذَٰلِكَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْـِۧىَ ٱلْمَوْتَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو زاتە توانای نیە بەسەر ئەوەدا کە مردووان زیندوو بکاتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70