وَمَا جَعَلْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلنَّارِ إِلَّا مَلَٰٓئِكَةً وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيَسْتَيْقِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَيَزْدَادَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِيمَٰنًا وَلَا يَرْتَابَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ وَلِيَقُولَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَٱلْكَٰفِرُونَ مَاذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِهَٰذَا مَثَلًا كَذَٰلِكَ يُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ وَمَا يَعْلَمُ جُنُودَ رَبِّكَ إِلَّا هُوَ وَمَا هِىَ إِلَّا ذِكْرَىٰ لِلْبَشَرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر فریشتەمان کردووە بە کار بەدەستی دۆزەخ وە ژمارەی ئەو فریشتانەمان نەگێڕاوە مەگەر بۆ تاقی کردنەوەی ئەوانەی بێ باوەڕن، تا ئەوانەی کتێبیان پێدراوە دڵنیا بن وە بڕوادارەکان بڕواکەیان زیاد بکات وە ھیچیان دوو دڵ نەبن ئەوانەی کتێبیان پێدراوە، ئیماندارانیش، وە تا بڵێن ئەوانەی کە نەخۆشی (ناپاکیی) یان لە دڵایە وە بێ بڕواکان، خوا چی مەبەستە بەم ژمارەیە کە لە غەریبیدا وەك مەسەل وایە، ئا بەوجۆرە خوا ئەو کەسەی کە بیەوێت گومڕای دەکات وە ئەو کەسەی کە بیەوێت ڕێنمونی دەکات وە کەس ژمارەی لەشکر وسەربازانی پەروەردگاری تۆ نازانێت جگە خۆی نەبێت وە ئەم ئایەتانە ھەر ئامۆژگاری و پەندن بۆ ئادەمی