سەرەکی › سوورەتەکان › سوورەتی الحجر
سوورەتی الحجر الحجر
99 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 54
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓر تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ وَقُرْءَانٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەت و نیشانەکانی قورئانی ڕوون کەرەوە و ئاشکران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رُّبَمَا يَوَدُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْ كَانُوا۟ مُسْلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون (لە ئایندەیەکی نزیکدا) زۆر جار ئاوات دەخوازن کاشکای موسوڵمان بوونایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَرْهُمْ يَأْكُلُوا۟ وَيَتَمَتَّعُوا۟ وَيُلْهِهِمُ ٱلْأَمَلُ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لێیان گەڕێ بابخۆن و ڕابوێرن وئومێد وھیوا بێ ئاگایان بکات جا بێگومان لەمەو دوا دەزانن (چۆن سزایان دەدەین)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍ إِلَّا وَلَهَا كِتَابٌ مَّعْلُومٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خەڵکی) ھیچ شارێکمان لەناو نەبردووە مەگەر کاتی دیاریکراو بۆ لەناو چوونیان ھەبووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِى نُزِّلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ إِنَّكَ لَمَجْنُونٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (بێ باوەڕان) ووتیان ئەی ئەو کەسەی کە قورئان نێرراوەتە خوار بۆ سەرت بەڕاستی تۆ شێـتیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّوْ مَا تَأْتِينَا بِٱلْمَلَٰٓئِكَةِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی بۆ فریشتەمان بۆ ناھێنی (شایەتی بدات تۆ پێغەمبەری) ئەگەر تۆ لە ڕاست گۆیانیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا نُنَزِّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَمَا كَانُوٓا۟ إِذًا مُّنظَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئێمە فریشتە نانێرینە خوارەوە مەگەر بەڕاست و ڕەوا نەبێت وە ئەو کاتەش ئەوانە مۆڵەت نادرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا ٱلذِّكْرَ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ھەر ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە و بەڕاستی ھەر ئێمەش دەیپارێزین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِى شِيَعِ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێندبێت بێگومان ئێمە پێش تۆ پێغەمبەرانمان ناردووە لەناو ھۆز و کۆمەڵە پێشووەکاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا يَأْتِيهِم مِّن رَّسُولٍ إِلَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھیچ پێغەمبەرێکیان بۆ نەھاتووە ئیللا گاڵتە و لاقرتیـیان پێ کردووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ نَسْلُكُهُۥ فِى قُلُوبِ ٱلْمُجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئا بەو جۆرە ئێمە ئەو (قورئانە) دەخەینە ناو دڵی تاوانبارانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا يُؤْمِنُونَ بِهِۦ وَقَدْ خَلَتْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەچی ئەوان باوەڕی پێ ناھێنن کە بێگومان باو و ڕێبازی پێشووەکانیش ھەر وابووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَظَلُّوا۟ فِيهِ يَعْرُجُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەگەر بۆمان بکردنایەتەوە دەرگایەک لە ئاسمانەوە و ئەوان پیایدا بڕۆشتنایەتە سەرەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَقَالُوٓا۟ إِنَّمَا سُكِّرَتْ أَبْصَٰرُنَا بَلْ نَحْنُ قَوْمٌ مَّسْحُورُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوسا دەیانووت بێگومان ئێمە چاوبەستـمان لێکراوە بەڵکو ئێمە کۆمەڵێکین جادومان لێکراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ جَعَلْنَا فِى ٱلسَّمَآءِ بُرُوجًا وَزَيَّنَّٰهَا لِلنَّٰظِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دروستمان کردووە چەند بورجێک لە ئاسماندا و ئەو (ئاسمانە) مان ڕازاندۆتەوە بۆ سەرەنجدەران و تەماشاکەران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَحَفِظْنَٰهَا مِن كُلِّ شَيْطَٰنٍ رَّجِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki و ئەو (ئاسمانە) مان پاراستووە لە ھەموو شەیتانێکی دەرکراو لە بەزەیی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَنِ ٱسْتَرَقَ ٱلسَّمْعَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki مەگەر ئەوانەی کە بە دزیەوە گوێ دەگرن یەکسەر گڕو ئاگرێکی دیار دوای دەکەوێت (وڕاوی دەنێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَىْءٍ مَّوْزُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki زەویشمان ڕاخستووە و چەند کێو و شاخی دامەزراومان تێدا داناوە و ڕواندوومانە تیایدا لە ھەموو ڕووەک و درەختێک بەڕێک و پێکی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَعَلْنَا لَكُمْ فِيهَا مَعَٰيِشَ وَمَن لَّسْتُمْ لَهُۥ بِرَٰزِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە لەو (زەویە) دا ھۆکارەکانی ژیانمان بۆ ئێوە ڕەخساندوە ھەروەھا بۆ ئەوانەش کە ئێوە ڕزق و ڕۆزیان نادەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا عِندَنَا خَزَآئِنُهُۥ وَمَا نُنَزِّلُهُۥٓ إِلَّا بِقَدَرٍ مَّعْلُومٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ھیچ شتێک نیە مەگەر خەزێنەکانی لای ئێمەیە و نای نێرین و نایدەین بەئەندازەی دیاریکراو نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَرْسَلْنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ فَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَسْقَيْنَٰكُمُوهُ وَمَآ أَنتُمْ لَهُۥ بِخَٰزِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بـا ( ھەوا) مان ناردووە کە پیتێنەری دارو درەخت بێت ئەمجا لە ئاسمانەوە بارانمان باراندووە, وە ئێوەمان پێ تێراو کردووە لە کاتێکدا ئێوە نەتان دەتوانی ئەو (ئاوە) خەزن بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّا لَنَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَنَحْنُ ٱلْوَٰرِثُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ھەر ئێمە دەژێنین و دەشمرێنین ھەر ئێمەش میراتگری ھەمووانین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَقْدِمِينَ مِنكُمْ وَلَقَدْ عَلِمْنَا ٱلْمُسْتَـْٔخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بە خوا ئێمە ئاگادارین بەوانەی لەپێش ئێوەوە بوون و سوێند بە خوا بێگومان ئەوانەش دەناسین کە پاش ئێوە دێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَحْشُرُهُمْ إِنَّهُۥ حَكِيمٌ عَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ھەر پەروەردگارت ھەموویان کۆ دەکاتەوە بەڕاستی ھەر خۆی کاردروست و زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن صَلْصَٰلٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێندبێت بێگومان ئێمە ئادەمیمان دروستکرد لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلْجَآنَّ خَلَقْنَٰهُ مِن قَبْلُ مِن نَّارِ ٱلسَّمُومِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جنۆکەشمان پێشتر دروستکرد لە ئاگرێکی بەتین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى خَٰلِقٌۢ بَشَرًا مِّن صَلْصَٰلٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (بیریان بخەرەوە) کاتێک پەروەردگارت بە فریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من بەشەرێک دروست دەکەم لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَٰجِدِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەر کاتێک ڕێک وپێکم کرد و فوم بە بەریدا کرد لە رۆحێک کە خۆم دروستم کردووە (مەبەست لەدانە پاڵی رۆح بۆلای خوا ڕێز و تەشریفە) دەبێ یەکسەر سوژدەی بۆ بەرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَسَجَدَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا فریشتەکان ھەموو تێکڕا سوژدەیان برد (بۆی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰٓ أَن يَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئیبلیس (شەیتان) نەبێت کە سەرپێچی کرد لەوەی کە لەگەڵ سوژدەبەراندا بێت (بۆ ئادەم)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰٓإِبْلِيسُ مَا لَكَ أَلَّا تَكُونَ مَعَ ٱلسَّٰجِدِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس بۆ چی تۆ لەگەڵ سوژدە بەراندا نەبوویت؟!
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ لَمْ أَكُن لِّأَسْجُدَ لِبَشَرٍ خَلَقْتَهُۥ مِن صَلْصَٰلٍ مِّنْ حَمَإٍ مَّسْنُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئیبلیس) ووتی: من ھیچ کاتێ سوژدە نابەم بۆ بەشەرێک کە دروستت کردووە لە قوڕێکی ڕەشی ترشاوی ڕەق
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا پێی) فەرموو دەلەوێ (بەھەشت) بڕۆ دەرەوە چونکە بەڕاستی تۆ لە بەزەیی من دەرکراوی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ عَلَيْكَ ٱللَّعْنَةَ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بەڕاستی نەفرینت لەسەرە تاڕۆژی دوایی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە ھەتا ئەو ڕۆژەی (مردووان) زیندوو دەکرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا) فەرمووی ئەوە بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki تا ڕۆژێ کە کاتی دیاریکراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ رَبِّ بِمَآ أَغْوَيْتَنِى لَأُزَيِّنَنَّ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی ئەی پەروەردگارم لەبەر ئەوەی گومڕات کردم بێگومان خۆشی (دونیا) یان لە زەویدا بۆ دەڕازێنمەوە وە بەڕاستی ھەموویان گومڕا دەکەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەندە دڵسۆزەکانت نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ هَٰذَا صِرَٰطٌ عَلَىَّ مُسْتَقِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا) فەرمووی ئەمە ڕێگای ھەق و ڕاستە بەرەو من
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنٌ إِلَّا مَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْغَاوِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی بەندەکانی من تۆ ھیچ دەسەڵاتت نیە بە سەریاندا جگە لەو گومڕایانەی کەشوێنت کەوتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمَوْعِدُهُمْ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بێگومان دۆزەخ جێگای ھەموویانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَٰبٍ لِّكُلِّ بَابٍ مِّنْهُمْ جُزْءٌ مَّقْسُومٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (دۆزەخ) حەوت دەرگای ھەیە ھەر دەرگایەکیشیان لەوانە دابەش کراوە بۆ چەند بەشێک
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی خۆپارێزو لە خواترسان لەناو باخات و کانیاودان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱدْخُلُوهَا بِسَلَٰمٍ ءَامِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (پێیان دەووترێت) بچنە ناویانەوە بەھێمنی و ئاسوودەیی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَزَعْنَا مَا فِى صُدُورِهِم مِّنْ غِلٍّ إِخْوَٰنًا عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَٰبِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەر ڕق و کینەیەک لە دڵیاندا بووبێت دەرمان ھێناوە برای یەکترن بەرامبەر یەکترن لەسەر کورسی دانیشتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا يَمَسُّهُمْ فِيهَا نَصَبٌ وَمَا هُم مِّنْهَا بِمُخْرَجِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەوێدا ماندوو بوونیان تووش نایەت و ھەرگیز لەو (بەھەشتە) دەرناکرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نَبِّئْ عِبَادِىٓ أَنِّىٓ أَنَا ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەواڵ بدە بە بەندەکانم کە بەڕاستی ھەر من لێبوردە و میھرەبانم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَنَّ عَذَابِى هُوَ ٱلْعَذَابُ ٱلْأَلِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وبێگومان ھەر سزای منە سزای سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَبِّئْهُمْ عَن ضَيْفِ إِبْرَٰهِيمَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ھەواڵیان پێ بدە دەربارەی میوانەکانی ئیبراھیم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَقَالُوا۟ سَلَٰمًا قَالَ إِنَّا مِنكُمْ وَجِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێک چوونە ژورەوە بۆلای ووتیان سەلامت لێ بێت (ئیبراھیم) ووتی بەڕاستی ئێمە لێتان دەترسین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ لَا تَوْجَلْ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ عَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان (پێی) مەترسە بەڕاستی ئێمە مژدەت دەدەینێ بە (لە دایک بوونی) کوڕێکی زانا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ أَبَشَّرْتُمُونِى عَلَىٰٓ أَن مَّسَّنِىَ ٱلْكِبَرُ فَبِمَ تُبَشِّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی ئایا مزگێنیم پێ دەدەن لە کاتێکدا کەپیر بووم ئیتر چی مژدەیەکم دەدەنێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ بَشَّرْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْقَٰنِطِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان ئەو مژدەی داومانە پێت ڕاستە و (دێتە دی) جا لە نائومێدان مەبە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ وَمَن يَقْنَطُ مِن رَّحْمَةِ رَبِّهِۦٓ إِلَّا ٱلضَّآلُّونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتی جا کێ لە میھرەبانی پەروەردگاری نائومێد دەبێت کەسانی گومڕا نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا ٱلْمُرْسَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئیبراھیم) فەرمووی ئەی ڕەوانەکراوانی (خوا) چ کارێکی گرنگتان ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوٓا۟ إِنَّآ أُرْسِلْنَآ إِلَىٰ قَوْمٍ مُّجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وتیان بەڕاستی ئێمە نێردراوین بۆ سەر گەلێکی تاوانبار (لەناویان بەرین)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ إِنَّا لَمُنَجُّوهُمْ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جگە لە ماڵ و منداڵی لوط کە بێگومان ھەموویان ڕزگار دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَآ إِنَّهَا لَمِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ژنەکەی نەبێت کە بێگومان بڕیارمانداوە ئەو لە ڕیزی تیاچوەکان بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَ ءَالَ لُوطٍ ٱلْمُرْسَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کاتێک نێردراوەکان ھاتن بۆ لای خاو خێزانی لوط
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ إِنَّكُمْ قَوْمٌ مُّنكَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (لوط) ووتی بەڕاستی ئێوە دەستەیەکی نەناسراون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ بَلْ جِئْنَٰكَ بِمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَمْتَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان بەڵکو ئێمە بۆمان ھێناوی ئەو (سزای) کە ئەوان تێیدا دوودڵ بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَتَيْنَٰكَ بِٱلْحَقِّ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئێمە ڕاستیمان بۆ تۆ ھێناوە بێگومان ئێمە ڕاستگۆین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَٱتَّبِعْ أَدْبَٰرَهُمْ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ وَٱمْضُوا۟ حَيْثُ تُؤْمَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کەواتە لە بەشێکی شەودا شەوڕەوی بە (شوێنکەوتووان و) خاوخێزانت بکە (لە شار دەرچۆ) و خۆت دوایان بکەوە ھیچ کامتان لانەکەنەوە و بڕۆن بۆ ئەو شوێنەی کەفەرمانتان پێدراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَضَيْنَآ إِلَيْهِ ذَٰلِكَ ٱلْأَمْرَ أَنَّ دَابِرَ هَٰٓؤُلَآءِ مَقْطُوعٌ مُّصْبِحِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەم کارەمان بەنیگا بە لوط ڕاگەیاند کە بێگومان لە بەرەبەیاندا ئەوانە دوا بڕاو دەبن (ھەموویان لەناو دەچن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَآءَ أَهْلُ ٱلْمَدِينَةِ يَسْتَبْشِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا خـەڵـکی (نێربازی) شارەکە ھاتن (بەرە و ماڵی لوط) و مژدەیان بە یەکتری دەدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ ضَيْفِى فَلَا تَفْضَحُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (لوط) ووتی دڵنیابن ئەمانە میوانی منن دەی ئابڕوم مەبەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki و لە خوا بترسن و شەرمەزار و ڕیسوام مەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوٓا۟ أَوَلَمْ نَنْهَكَ عَنِ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان ئێمە پێمان نەووتیت نابێت بەرگری لە کەس بکەیت (نابێت میوانداری کەس بکەیت وکەس توخنت بکەوێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِىٓ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (لوط) فەرمووی ئائەوانە کچانی منن (مارەیان کەن) ئەگەر ئێوە (ئەوکارە) ئەنجام دەدەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِى سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بە تەمەن و ژیانی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەڕاستی ئەوانە لەسەر خۆشی خۆیاندا سەرگەردانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُشْرِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا لە کاتی خۆر ھەڵھاتندا شریخەیەکی بەھێز گرتنی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَجَعَلْنَا عَٰلِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا ئەو (شارە) مان سەرو ژێر کرد و گڵی بەردینمان بەسەردا باراندن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّلْمُتَوَسِّمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی لەمەدا بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانەی بیردەکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّهَا لَبِسَبِيلٍ مُّقِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بێگومان ئەو (شارە وێران کراوە) لەسەر ڕێگای سەرەکی (کاروانەکان) دایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی لەوەدا بەڵگەی گرنگ ھەیە بۆ بڕواداران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن كَانَ أَصْحَٰبُ ٱلْأَيْكَةِ لَظَٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی خاوەن باخاتە زۆر پڕەکانیش (قەومی شوعەیب) لە ستەم کاران بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱنتَقَمْنَا مِنْهُمْ وَإِنَّهُمَا لَبِإِمَامٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا تۆڵەمان لێ سەندن جا بەڕاستی ئەم دووانە لەسەر ڕێگایەکی ئاشکرادان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ كَذَّبَ أَصْحَٰبُ ٱلْحِجْرِ ٱلْمُرْسَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بە خوا بێگومان خەڵکی حیجریش (گەلەکەی صاڵح) بڕوایان بە پێغەمبەرەکانیان نەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَءَاتَيْنَٰهُمْ ءَايَٰتِنَا فَكَانُوا۟ عَنْهَا مُعْرِضِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڵگەو نیشانەکانی خۆمانمان پێدان بەڵام ئەوان ڕوویان لێ وەرگێڕا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَانُوا۟ يَنْحِتُونَ مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًا ءَامِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانە لە شاخەکاندا دەیانتاشی خانووی زۆر (قایمی) بێ ترس و بیم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ مُصْبِحِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا دەنگ و پیاھەڵشاخانێکی بەھێز گرتنی لە بەرەبەیاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ھەرچیان کردبوو (خانوو لە چیاکاندا) ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَإِنَّ ٱلسَّاعَةَ لَـَٔاتِيَةٌ فَٱصْفَحِ ٱلصَّفْحَ ٱلْجَمِيلَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئێمە ئاسمانەکان و زەویمان دروست نەکردوە ئەوەش لە نێوانیاندایە بەھەق و ڕاستی نەبێت وە بێگومان ڕۆژی دوایی دێت تۆش بە جوانی چاوپۆشی بکە لێیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ رَبَّكَ هُوَ ٱلْخَلَّٰقُ ٱلْعَلِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ھەر پەروەردگارت بەدیھێنەر و زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَٰكَ سَبْعًا مِّنَ ٱلْمَثَانِى وَٱلْقُرْءَانَ ٱلْعَظِيمَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بە خوا بەڕاستی حەوت ئایەتی دووبارە کراوەمان پێ بەخشیت (مەبەست لە سورەتی الفاتحة یە کە چەند جارێک لە نویژدا دووبارە دەبێتەوە) ھەروەھا قورئانی گەورەش
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًا مِّنْهُمْ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَٱخْفِضْ جَنَاحَكَ لِلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئەی موحەممەد ﷺ) چاوت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتی (دونیا) کە داومانە بە کۆمەڵێک لەو بێ باوەڕانە و خەمیان بۆ مەخۆ وە باڵی بەزەیی ڕاخە بۆ بڕواداران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقُلْ إِنِّىٓ أَنَا ٱلنَّذِيرُ ٱلْمُبِينُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بڵێ بەڕاستی من ترسێنەرێکی ڕوون و ئاشکرام (دەتان ترسێنم لە سزایەک)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَمَآ أَنزَلْنَا عَلَى ٱلْمُقْتَسِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وێنەی ئەو (سزایە) ی ناردمان بۆ دابەشکەران (مەبەست پێ جولەکە وگاورەکانە کە باوەڕیان دەکرد بەھەندێکی قورئان وبێ باوەڕیش بوون بەھەندێکی تری)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ جَعَلُوا۟ ٱلْقُرْءَانَ عِضِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەی کە قورئانیان کردە چەند بەشەوە (باوەڕداربوون بە ھەندێکی و کافریش بوون بەوەی تری)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَوَرَبِّكَ لَنَسْـَٔلَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا سوێند بە پەروەردگارت پرسیار لە ھەموویان دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
عَمَّا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەوەی کە دەیانکرد (لە دونیادا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ ٱلْمُشْرِكِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ھەر فەرمانێکت پێ دەدرێت بە ئاشکرا ڕایگەیەنە و گوێ بە ھاوبەشدانەران مەدە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا كَفَيْنَٰكَ ٱلْمُسْتَهْزِءِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێمە تۆ دەپارێزین لە شەڕ و پیلانی ئەو کەسانەی گاڵتە و لاقرتی دەکەن بە ئاینەکەت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يَجْعَلُونَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەی لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر دادەنێن جا دواتر دەزانن (چۆن سزایان دەدەین)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّكَ يَضِيقُ صَدْرُكَ بِمَا يَقُولُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بە خوا بێگومان ئێمە دەزانین کە بەڕاستی تۆ دڵت تەنگ دەبێت بەوەی ئەوانە دەیڵێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ وَكُن مِّنَ ٱلسَّٰجِدِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەواتە تەسبیحاتی پەروەردگارت بکە و لە سوژدەبەران بە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ ٱلْيَقِينُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە پەروەردگارت بپەرستە ھەتا مردن یەخەت پێ دەگرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
→ سوورەتی ابراهيم
سوورەتی النحل ←
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→
دەقی عەرەبی و وەرگێڕانەکان لە ڕێگەی Tanzil و QuranEnc — وشە بە وشە، بێ گۆڕان · وەرگێڕانەکان هی وەرگێڕانەکانیانن و خودی قورئان نین
ئەمە یارمەتیدەری توێژینەوەیە، سەرچاوەی فەتوا نییە.