caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی ابراهيم ابراهيم

52 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 72

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓر كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (ئەلیف لام ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمە پەڕاوێکە ناردومانەتە خوارەوە بۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بۆ ئەوەی خەڵکی ڕزگار بکەیت لەتاریکی یەکانەوە بۆ ڕووناکی (لەتاریکی بێ باوەڕیەوە بۆ ڕووناکی باوەڕ وئیمان) بەئیزنی پەروەردگاریان (رێنمونیان بکەیت) بۆ ڕێگای (خوای) بەدەسەڵات وزاڵ و سوپاس کراو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَوَيْلٌ لِّلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍ شَدِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو خوایەی کە ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە ھی ئەوە و ھاوار و تیاچوون بۆ بێ باوەڕان لە سزایەکی سەخت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ يَسْتَحِبُّونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۭ بَعِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە ژیانی دونیایان لا خۆشترە لە ژیانی ڕۆژی دوایی وقەدەغەی (خەڵکی) دەکەن لەڕێگای خوا دەیانەوێت ئەو (ڕێگای خوا) لارو چەوت نیشان دەن ئەوانە لە گومڕاییەکی دوور (لە ڕاستی) دان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِۦ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ فَيُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھیچ پێغەمبەرێکمان ڕەوانە نەکردووە بەزمانی گەلەکەی خۆی نەبێت بۆ ئەوەی (ئاینەکەیان) بۆ ڕوون بکاتەوە ئەوسا خوا ھەرکەسی ویستبێت گومڕای کردووە (بەھۆی سەرکەشی خۆیەوە) ھەرکەسێکیشی ویستبێت ڕێنمونی کردووە ھەر ئەویش زاڵ وبەدەسەڵات وکاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَذَكِّرْهُم بِأَيَّىٰمِ ٱللَّهِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی موسامان نارد بە موعجیزەکانمانەوە (فەرمانمان پێدا) کەگەلەکەت ڕزگار بکە لە تاریکیەکانی (بێ باوەڕیەوە) بۆ ڕووناکی (باوەڕ و ئیمان) ڕۆژە (پیرۆزە) کانی خودایان بەبیر بھێنەرەوە (یا فەزڵەکانی خوایان بیر بخەرەوە) بەڕاستی لەو (بیرخستنەوە) دا پەند و بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ھەموو خۆڕاگرێکی سوپاسگوزار

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنجَىٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان بخەرەوە) کاتێک موسا بە گەلەکەی ووت بیری ئەو فەزڵ و بەھرە وچاکەی خودا بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە (ئەویش ئەوە بوو) کاتێک کە ڕزگاری کردن لە دارو دەستەکەی فیرعەون کەسزای خراپیان پێ دەچەشتن (بەھەمیشەیی) وکوڕانی ئێوەیان سەردەبڕی و ئافرەتانی ئێوەیان بەزیندوویی دەھێشتەوە (بۆ خزمەتکاری) لەوەتاندا تاقی کردنەوەیەکی گەورە بوو لەلایەن پەروەردگارتانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِى لَشَدِيدٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان بخەرەوە) کاتێک کە پەروەردگارتان ڕایگەیاند سوێندبێت بێگومان ئەگەر ئێوە سوپاسی (چاکەی) من بکەن بۆتان زیاد دەکەم بەڵام بێگومان ئەگەر نا سوپاسی بکەن ئەوە بەڕاستی سزای من زۆربەتینە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكْفُرُوٓا۟ أَنتُمْ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ حَمِيدٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموسا فەرمووی ئەگەر ئێوە ناسوپاسی (نیعمەتەکانی خوا) بکەن و ھەموو ئەو کەسانەش لە زەویدان ئەوە بەڕاستی خوا بێ نیازی سوپاسکراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَؤُا۟ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا ٱللَّهُ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَرَدُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فِىٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَقَالُوٓا۟ إِنَّا كَفَرْنَا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ وَإِنَّا لَفِى شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَنَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا بۆتان نەھاتووە ھەواڵی ئەو گەلانەی کە لەپێش ئێوەدا بوون وەک گەلی نوح و عاد و سەمود ھەروەھا ئەوانەی کە لەپاش ئەوان بوون وھاتن بێجگە لە خوا ھیچ کەس نایانزانێت پێغەمبەرەکانیان بۆھات بە موعجیزە وبەڵگەی ئاشکراوە ئەمجا ئەوان دەست و پەنجەی خۆیان گەست لە ڕق و قیندا و ووتیان بەڕاستی ئێمە بێ باوەڕین بەو (پەیامە) ی کە بە ئێوەدا نێردراوە, وە بەڕاستی ئێمە لە گومانداین لەوەی ئێوە بانگمان دەکەن بۆلای و دوو دڵین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِى ٱللَّهِ شَكٌّ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى قَالُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَٰنٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێغەمبەرەکانیان ووتیان (پێیان) ئایا لە (بوونی) خوادا گومان ھەیە کە بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەویە بانگتان دەکات بۆ ئەوەی لە گوناھەکانتان خۆش بێت و دواتان بخات بۆ کاتێکی دیاریکراو ووتیان ئێوەش ھەر ئادەمیەکی وەک ئێمەن دەتانەوێت ڕێگری ئێمە بکەن و لاماندەن لە (پەرستنی) ئەوەی کە باوو باپیرانمان دەیانپەرست دەی نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوونمان بۆ بھێنن (ئەگەر ڕاست دەکەن پێغەمبەرن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَتْ لَهُمْ رُسُلُهُمْ إِن نَّحْنُ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَمُنُّ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَمَا كَانَ لَنَآ أَن نَّأْتِيَكُم بِسُلْطَٰنٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێغەمبەرەکانیان پێـیان ووتن ئێمە ھەر ئادەمیەکین وەکو ئێوە بەڵام خوا منەت دەنێت بەسەر ھەرکەسێک لە بەندەکانیدا کە بیەوێت (دەیکاتە پێغەمبەر) وە ئێمە ھەرگیز ناتوانین موعجیزە و بەڵگەیەکتان بۆ بھێنین مەگەر بە ئیزنی خوا نەبێت وە بابڕواداران پشت ھەر بە خوا ببەستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا لَنَآ أَلَّا نَتَوَكَّلَ عَلَى ٱللَّهِ وَقَدْ هَدَىٰنَا سُبُلَنَا وَلَنَصْبِرَنَّ عَلَىٰ مَآ ءَاذَيْتُمُونَا وَعَلَى ٱللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئایا بۆچی پشت بە خوا نەبەستین کە بێگومان ئەو (زاتە) ڕێگای ڕاستی نیشان داوین؟ وە بەڕاستی دان بەخۆماندا دەگرین لەسەر ھەر ئازارێک کە بماندەن دەبا خۆسپێران پشت ھەر بە خوا ببەستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِرُسُلِهِمْ لَنُخْرِجَنَّكُم مِّنْ أَرْضِنَآ أَوْ لَتَعُودُنَّ فِى مِلَّتِنَا فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ رَبُّهُمْ لَنُهْلِكَنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێ بڕواکان ووتیان بەپێغەمبەرەکانیان بەڕاستی لە خاک و وڵاتەکەمان دەرتان دەکەین یان بەڕاستی دەبێت بگەڕێنەوە ناو ئاینەکەی ئێمە جا پەروەردگاریان نیگای بۆ (پێغەمبەران) کرد کە بێگومان ستەمکاران لەناو دەبەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَنُسْكِنَنَّكُمُ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ذَٰلِكَ لِمَنْ خَافَ مَقَامِى وَخَافَ وَعِيدِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو بێگومان ئێوە نیشتەجێ دەکەین لەو خاکەدا پاش (تیاچوونی) ئەوان ئەوەش بۆ کەسانێکە لەوەستانی بەر مەقامی من دەترسن (لە قیامەتدا) وە (پێشتر) ترسابێت لە ھەڕەشەی (من)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱسْتَفْتَحُوا۟ وَخَابَ كُلُّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (پێغەمەران) داوای سەرکەوتن و زاڵ بونیان کرد (لە خوا) و ھەموو ملھوڕ و یاخیەک بێ ھیوا بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مِّن وَرَآئِهِۦ جَهَنَّمُ وَيُسْقَىٰ مِن مَّآءٍ صَدِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەدوای (تیاچوونی جێگای) ئەو دۆزەخە و لە کێم و زووخاو ئاو دەدرێت (دەکرێت بە گەروویاندا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَتَجَرَّعُهُۥ وَلَا يَكَادُ يُسِيغُهُۥ وَيَأْتِيهِ ٱلْمَوْتُ مِن كُلِّ مَكَانٍ وَمَا هُوَ بِمَيِّتٍ وَمِن وَرَآئِهِۦ عَذَابٌ غَلِيظٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە قوم قوم (زۆر بە قیزەوە) دەیخواتەوە بەڵام ناتوانێ قوتی بدات و مردنی بۆ دێت لە ھەموو لایەکەوە و کەچی ناشمرێت و لە دوای ئەوەش سزای سەخت (دەدرێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّثَلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ أَعْمَٰلُهُمْ كَرَمَادٍ ٱشْتَدَّتْ بِهِ ٱلرِّيحُ فِى يَوْمٍ عَاصِفٍ لَّا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا۟ عَلَىٰ شَىْءٍ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی بێ بڕوابوون بە پەروەردگاریان نموونەی کردەوەکانیان وەک خۆڵەمێشێک وایە بەتوندی با لێی ھەڵکردبێت لە ڕۆژێکی ڕەشەبای سەختدا ئەوان ھیچیان دەست ناکەوێت لەوەی کەلە دونیادا کردویانە ئا ئەوەیە گومڕابوونی دوور لە ڕاستی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتان زانیوە (نەتانبینیوە) کە بێگومان خوا ئاسمانەکان و زەوی بەھەق و ڕاستی دروستکردوە ئەگەر بیەوێت ئێوە لادەبات و ناتان ھێڵێت وە (لە جێی ئێوە) دروستکراوێکی تر دەھێنێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ بِعَزِيزٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەش بۆ خوا گران و زەحمەت نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَٰكُمْ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوھەموویان (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) بۆ خوا دەردەکەون و ئاشکرا ئەبن ئەمجا (لە ڕۆژی دواییدا) بێ دەسەڵاتەکان دەڵێن بە زۆر دار و خۆ بەزل زانەکان بەڕاستی ئێمە لە دونیادا شوێن کەوتووی ئێوە بووین ئاخۆ ئێوە بەرگری دەکەن لە ئێمە ھەندێک لە سزای خوا (ئەوانیش) دەڵێن ئەگەر خوا ئێمەی ڕێنمونی بکردایە ئێمەش ئێوەمان ڕێنمونی دەکرد یەکسانە بۆمان ھاوار و ناڵە بکەین یان ئارام بگرین ڕزگار بوونمان نیە (لە سزای خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلشَّيْطَٰنُ لَمَّا قُضِىَ ٱلْأَمْرُ إِنَّ ٱللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ ٱلْحَقِّ وَوَعَدتُّكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ وَمَا كَانَ لِىَ عَلَيْكُم مِّن سُلْطَٰنٍ إِلَّآ أَن دَعَوْتُكُمْ فَٱسْتَجَبْتُمْ لِى فَلَا تَلُومُونِى وَلُومُوٓا۟ أَنفُسَكُم مَّآ أَنَا۠ بِمُصْرِخِكُمْ وَمَآ أَنتُم بِمُصْرِخِىَّ إِنِّى كَفَرْتُ بِمَآ أَشْرَكْتُمُونِ مِن قَبْلُ إِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا شەیتان دەڵێت کاتێک کە کار تەواو دەبێت (و لێپرسینەوەیان کۆتایی دێت) بێگومان خوا بەڵێنی پێدان بە بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و منیش بەڵێنم پێدان بەڵام درۆم کرد لەگەڵتاندا وەمن نەم بوو بەسەرتاندا ھیچ زۆر و دەسەڵاتێک تەنھا ئەوە نەبێت کە بانگم کردن (بۆ گومڕایی) ئیتر ئێوەش بەدەنگمەوە ھاتن (و بەگوێتان کردم) کەواتە لۆمەی من مەکەن بەڵکو لۆمەی خۆتان بکەن بەڕاستی من ناتوانم بێم بە ھاواری ئێوەوە و ئێوەش ناتوانن بێن بەھاواری منەوە بەڕاستی من بڕوام نەبوو بەوەی کە پێشتر (لە دونیادا) منتان کرد بوو بە ھاوبەش بۆ خوا بەڕاستی ستەمکاران سزای سەختیان بۆ ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأُدْخِلَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا بِإِذْنِ رَبِّهِمْ تَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەخرێنە ناو بەھەشتانێک کە ڕوبارەکان دێن و دەچن بە ژێریاندا بە ھەمیشە تیایدا دەمێننەوە بە ئیزنی پەروەردگاریان بە خێرھاتنیان لەو (بەھەشتە) دا بەووتەی سەلامە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ كَيْفَ ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا كَلِمَةً طَيِّبَةً كَشَجَرَةٍ طَيِّبَةٍ أَصْلُهَا ثَابِتٌ وَفَرْعُهَا فِى ٱلسَّمَآءِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتزانیوە؟ خوا چۆن نموونەی ھێناوەتەوە کە ووتەی چاک و ڕاست (لا إلە إلا اللە) وەک درەختێکی چاک و بەسوود وایە ڕەگی قایم (لە زەوی) دا کۆتابێت و لق و پۆپەکانیشی (بەرز بووبێتەوە) بە ئاسماندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تُؤْتِىٓ أُكُلَهَا كُلَّ حِينٍۭ بِإِذْنِ رَبِّهَا وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (درەختە) میوە و بەربگرێت ھەموو کاتێک بەئیزنی پەروەردگاری وە خوا ئەو نموونانە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی بیربکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَثَلُ كَلِمَةٍ خَبِيثَةٍ كَشَجَرَةٍ خَبِيثَةٍ ٱجْتُثَّتْ مِن فَوْقِ ٱلْأَرْضِ مَا لَهَا مِن قَرَارٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە نموونەی ووتەی خراپ و پیس و (بێ باوەڕی) وەکو درەختێکی خراپ و پیس وایە ھەڵکەنرابێت لەسەر زەوی (و ڕەگی نەبێت) ھەر خۆی نەگرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُثَبِّتُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْقَوْلِ ٱلثَّابِتِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَيُضِلُّ ٱللَّهُ ٱلظَّٰلِمِينَ وَيَفْعَلُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە خوا دامەزراویان دەکات بە ووتەی بەڕێ وجێ (کە شایەتومانە) لەژیانی دونیا و لەڕۆژی دوایشدا وە خوا ستەمکارانیش گومڕا دەکات وە خوا ھەرچی بیەوێت دەیکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ بَدَّلُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ كُفْرًا وَأَحَلُّوا۟ قَوْمَهُمْ دَارَ ٱلْبَوَارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا سەیری ئەوانەت نەکردووە ناز ونیعمەت و بەخششەکانی خوایان لە (ئیمان وباوەڕ) گۆڕیەوە بە بێ باوەڕی وسپڵەیی (لەبری ئەوەی شوکری خوا بکەن بێ باوەڕ ویاخی بوون) و گەلەکەیان بەرەو ھەڵدێر برد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا وَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەویش دۆزەخە کەدەچنە ناوی کە جێگایەکی زۆر خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ أَندَادًا لِّيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِهِۦ قُلْ تَمَتَّعُوا۟ فَإِنَّ مَصِيرَكُمْ إِلَى ٱلنَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ باوەڕان) چەند ھاوتایان بۆ خوا بڕیاردا بۆ ئەوەی (خەڵک) گومڕابکەن لەڕێگەی خوا ئەی (موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوانە ڕابوێرن (لە دونیادا بۆ کوێ دەچن؟) چونکە بێگومان چارەنوستان ھەر دۆزەخ دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لِّعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُنفِقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌ لَّا بَيْعٌ فِيهِ وَلَا خِلَٰلٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەوبەندانەم کە بڕوایان ھێناوە بەڕێکی نوێژەکان بکەن و لەوەی پێمان داوون ببەخشن بەنھێنی و ئاشکرا لەپێش ئەوەی کە ڕۆژێک بێت نەکڕین و فرۆشتنی تێدایە و نە دۆستایەتی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجَ بِهِۦ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقًا لَّكُمْ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْفُلْكَ لِتَجْرِىَ فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلْأَنْهَٰرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە و لە ئاسمانەوە بارانی باراندوە و ھەموو بەروبوم و (دانەوێڵە) یەکی پێڕواندووە کە ڕزق وڕۆزیە بۆ ئێوە ھەروەھا کەشتی بۆ ڕام ھێناون (و خستویەتیە خزمەتتانەوە) بۆ ئەوەی بڕوات بەناو دەریادا بەفەرمانی خوا و ڕووبارەکانی بۆ ڕام ھێناون و (لە خزمەتاندایە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ دَآئِبَيْنِ وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەروەھا ڕامی ھێناوە بۆتان و (لە خزمەتاندایە) ڕۆژ و مانگ بەھەمیشەیی وە شەو و ڕۆژیشی بۆ رام ھێناون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَءَاتَىٰكُم مِّن كُلِّ مَا سَأَلْتُمُوهُ وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَظَلُومٌ كَفَّارٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە ھەموو ئەو شتانە کە داواتان کردووە پێی بەخشیوون خۆ ئەگەر (بتانەوێت) ناز و نیعمەتەکانی خوا بژمێرن بۆتان ناژمێردرێن بەڕاستی ئادەمی (بێ بڕوا) زۆر ستەمکار و سپڵەیە (بەرامبەر نیعمەتەکانی خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قَالَ إِبْرَٰهِيمُ رَبِّ ٱجْعَلْ هَٰذَا ٱلْبَلَدَ ءَامِنًا وَٱجْنُبْنِى وَبَنِىَّ أَن نَّعْبُدَ ٱلْأَصْنَامَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان بخەرەوە) کاتێک ئیبراھیم ووتی ئەی پەروەردگارم ئەم شارە (مەککە) بکە بەشارێکی ئارام و ئاسایش وە خۆم و کوڕەکانم بپارێزە و دوورمان خەرەوە لەوەی بتەکان بپەرستین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبِّ إِنَّهُنَّ أَضْلَلْنَ كَثِيرًا مِّنَ ٱلنَّاسِ فَمَن تَبِعَنِى فَإِنَّهُۥ مِنِّى وَمَنْ عَصَانِى فَإِنَّكَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارم بێگومان ئەو بتانە زۆر لە خەڵکیان گومڕا کردوە (و لایاندان لەڕێگەی ڕاست) جا ھەرکەسێک (لە ڕۆڵەکانم) شوێن من کەوت ئەوە بێگومان لە منە ھەرکەسیش سەرپێچی کردم ئەوە بێگومان تۆ لێبوردە و میھرەبانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَّبَّنَآ إِنِّىٓ أَسْكَنتُ مِن ذُرِّيَّتِى بِوَادٍ غَيْرِ ذِى زَرْعٍ عِندَ بَيْتِكَ ٱلْمُحَرَّمِ رَبَّنَا لِيُقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ فَٱجْعَلْ أَفْـِٔدَةً مِّنَ ٱلنَّاسِ تَهْوِىٓ إِلَيْهِمْ وَٱرْزُقْهُم مِّنَ ٱلثَّمَرَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارمان من ھەندێک لە ڕۆڵەکانم نیشتەجێ کرد لە شیوێکی بێ کشتوکاڵـدا لای ماڵە پیرۆز و ڕێزگیراوەکەت ئەی پەروەردگارمان ھەتا بە چاکی نوێژ بەجێ بھێنن و ئەنجامی بدەن بەڵکو دڵی خەڵکانێک وا لێ بکەیت سۆزی و مەیلیان ببێت بۆلایان و لەھەموو بەر و میوەیەکیش ڕۆزیان بدە بەڵکو شوکرانە بژێربن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبَّنَآ إِنَّكَ تَعْلَمُ مَا نُخْفِى وَمَا نُعْلِنُ وَمَا يَخْفَىٰ عَلَى ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ دەزانی بە ھەرچی دەیشارینەوە و ھەرچی دەری دەبڕین وە ھیچ شتێ لای خوا شاراوە نیە نە لە زەوی و نە لە ئاسماندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى وَهَبَ لِى عَلَى ٱلْكِبَرِ إِسْمَٰعِيلَ وَإِسْحَٰقَ إِنَّ رَبِّى لَسَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو سوپاس و ستایشێک بۆ ئەو خوایەی کە ئیسماعیل و ئیسحاقی پێ بەخشیم بەپیری بەڕاستی پەروەردگارم بیسەری دوعا و پاڕانەوەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبِّ ٱجْعَلْنِى مُقِيمَ ٱلصَّلَوٰةِ وَمِن ذُرِّيَّتِى رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَآءِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارم من و رۆڵەکانم وا لێ بکەیت بەچاکی نوێژەکان بەجێ بھێنین ئەی پەروەردگارمان پاڕانەوە و نزاکەم وەرگرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبَّنَا ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ ٱلْحِسَابُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارمان لە من و باوکم و دایکم و ھەموو بڕواداران ببورە و خۆش ببە لە ڕۆژێکدا کە لێپرسینەوە دەکرێت و بەرپا ئەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ غَٰفِلًا عَمَّا يَعْمَلُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِنَّمَا يُؤَخِّرُهُمْ لِيَوْمٍ تَشْخَصُ فِيهِ ٱلْأَبْصَٰرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوا مەزانە خوا بێ ئاگایە لەو (زوڵم و ستەمەی) کە ستەمکاران دەیکەن بێگومان ئەو دوایان دەخات بۆ ڕۆژێک کەچاوەکان تێیدا ئەبڵەق دەبن (و ناینوقێن لە ترسا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مُهْطِعِينَ مُقْنِعِى رُءُوسِهِمْ لَا يَرْتَدُّ إِلَيْهِمْ طَرْفُهُمْ وَأَفْـِٔدَتُهُمْ هَوَآءٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە خێرایی دەڕۆن (بەدەم بانگ کەریانەوە) سەریان بەرزکردۆتەوە (بۆ ئاسمان) پێڵوی چاویان ناتروکێنن و دڵیان خاڵی یە (لە تێگەیشتن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنذِرِ ٱلنَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ ٱلْعَذَابُ فَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ رَبَّنَآ أَخِّرْنَآ إِلَىٰٓ أَجَلٍ قَرِيبٍ نُّجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ ٱلرُّسُلَ أَوَلَمْ تَكُونُوٓا۟ أَقْسَمْتُم مِّن قَبْلُ مَا لَكُم مِّن زَوَالٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) خەڵکی ئاگاداربکە و بترسێنە لەو ڕۆژەی کە سزایان بۆ دێت ئەمجا ئەوانەی کەستەمیان کردووە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان بۆ ماوەیەکی کەم دوامان بخە تا وەڵامی بانگەوازەکەت بدەینەوە و شوێنی پێغەمبەران بکەوین ئەی ئێوە نەبوون پێشتر سوێندتان خوارد کە ھەرگیز لە ناوناچن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسَكَنتُمْ فِى مَسَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَتَبَيَّنَ لَكُمْ كَيْفَ فَعَلْنَا بِهِمْ وَضَرَبْنَا لَكُمُ ٱلْأَمْثَالَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر لەجێ و شوێنی ئەوانە نیشتەجێ بوون کەستەمیان لە خۆیان کرد و بەڕوونی بۆتان دەرکەوت کە چیمان بەسەر ھێنان نموونەی زۆریشمان بۆتان ھێنایەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَدْ مَكَرُوا۟ مَكْرَهُمْ وَعِندَ ٱللَّهِ مَكْرُهُمْ وَإِن كَانَ مَكْرُهُمْ لِتَزُولَ مِنْهُ ٱلْجِبَالُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەو (بێ باوەڕانە) پیلانی گەورەی خۆیانیان گێڕا (دژی پێغەمبەرەکانیان) خوای گەورە ئاگادارە بە پیلانەکانیان وە ھەر چەندە پیلانەکەیان شاخەکانی پێ بترازێت (و لەبن بێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا تَحْسَبَنَّ ٱللَّهَ مُخْلِفَ وَعْدِهِۦ رُسُلَهُۥٓ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ ذُو ٱنتِقَامٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا وا گومان مەبە بە خوا ئەو بەڵێنەی داویەتی بە پێغەمبەرانی بەدی ناھێنێت و نایھێـنـێـتە جێ بەڕاستی خوا بەدەسەڵات و خاوەن تۆڵەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ تُبَدَّلُ ٱلْأَرْضُ غَيْرَ ٱلْأَرْضِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ ٱلْوَٰحِدِ ٱلْقَهَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە ڕۆژێکدا کە ئەم زەویە دەگۆڕێت بە زەوی یەکی تر و ئاسمانەکانیش (دەگۆڕێن بە ئاسمانی تر) ئەوسا ھەموو (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) دەردەکەون بۆ خودای تەنھای زاڵ و بە دەسەڵات بەسەر ھەموو شتێکدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ مُّقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو لەو ڕۆژەدا تاوان باران دەبینی لە کۆت و زنجیردا پێکەوە بەستراون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَرَابِيلُهُم مِّن قَطِرَانٍ وَتَغْشَىٰ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپۆشاکیان قەترانی ڕەشە و دەم وچاویشیان ئاگر دایپۆشیوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِيَجْزِىَ ٱللَّهُ كُلَّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی خوا تۆڵە و پاداشتی ھەموو کەسێک بدات بە گوێرەی ئەوەی کە کردویەتی بەڕاستی خوا (موحاسەبەکردن) و لێپرسینەوەی خێرایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا بَلَٰغٌ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا۟ بِهِۦ وَلِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (قورئانە) ڕاگەیاندن و جاڕێکە بۆ ھەموو خەڵک وە ھەتا پێی بێدار بکرێنەوە, وە بۆ ئەوەی بزانن بێگومان ئەو (خوا) پەرستراوێکی تاک و تەنھایە وە تا خاوەن ژیرییەکان بیربکەنەوە وپەند وەربگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70