caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النحل النحل

128 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 70

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ أَتَىٰٓ أَمْرُ ٱللَّهِ فَلَا تَسْتَعْجِلُوهُ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوا فەرمانی خوا (بە سزادانیان) ھات بۆیە پەلە مەکەن (لە ھاتنی) پاک و بێگەردی بۆ خوا لە ھەر شتێک ئەوانە دەیکەن بە ھاوبەشی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُنَزِّلُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ بِٱلرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِۦ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ أَنْ أَنذِرُوٓا۟ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱتَّقُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفریشتە دەنێرێتە خوارەوە بە وەحی بە فەرمانی خۆی بۆ ھەر کەسێک لە بەندەکانی کە خۆی بیەوێت بەوەی کە خەڵکی بترسێنن کە بەڕاستی بێجگە لە من ھیچ پەرستراوێکی بەھەقی تر نیە کەواتە ھەر لە من بترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ تَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکرد بەرزو بڵندە لە ھەرچی ئەوانە دەیکەنە ھاوەڵ و ھاوبەشی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خَلَقَ ٱلْإِنسَٰنَ مِن نُّطْفَةٍ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوای گەورە) ئادەمی دروستکرد لە دڵۆپە ئاوێک کەچی بۆتە دوژمنێکی ئاشکرای ( بەرنامەکەی خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْأَنْعَٰمَ خَلَقَهَا لَكُمْ فِيهَا دِفْءٌ وَمَنَٰفِعُ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاژەڵیشی بۆ ئێوە دروستکردووە کە (ھۆی) گەرمایی و کەڵکیان تێدایە وە لە (گۆشتی) ئەوان دەخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَكُمْ فِيهَا جَمَالٌ حِينَ تُرِيحُونَ وَحِينَ تَسْرَحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ ئێوە ھەیە لەو (ئاژەڵانەدا دیمەنی) جوانی و ڕازاوە کاتێک (بە ئێواران) دەیان ھێننەوە لە لەوەڕگا و کاتێکیش (بەیانیان) دەیانبەن بۆ لەوەڕگا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَحْمِلُ أَثْقَالَكُمْ إِلَىٰ بَلَدٍ لَّمْ تَكُونُوا۟ بَٰلِغِيهِ إِلَّا بِشِقِّ ٱلْأَنفُسِ إِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ھەندێ لەو ماڵاتانە) بارەکانتان ھەڵدەگرن (ودەیبەن) بۆ شار وجێگایە کە ئێوە پێی نەدەگەیشتن مەگەر زۆر بەناڕەحەت نەبێت بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر بەسۆز و بە بەزەییە (بۆ ئادەمی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْخَيْلَ وَٱلْبِغَالَ وَٱلْحَمِيرَ لِتَرْكَبُوهَا وَزِينَةً وَيَخْلُقُ مَا لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەسپ و ماین و ئێسترو گوێدرێژی (بۆ دروستکردون) لەبەر ئەوەی سواریان بن و ھۆی ڕازانەوەش بن بۆ ئێوە, وە (خوا) شتی وا دروست دەکات کە (ئێستا) ئێوە نایزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَلَى ٱللَّهِ قَصْدُ ٱلسَّبِيلِ وَمِنْهَا جَآئِرٌ وَلَوْ شَآءَ لَهَدَىٰكُمْ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕێگای ڕاست نیشاندان (بە بەندەکان) تەنھا بۆ خوایە وە ھەندێک لە ڕێگاکان لارو ناڕێکە وە ئەگەر (خوا) بیویستایە ھەمووتانی ڕێنمونی دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً لَّكُم مِّنْهُ شَرَابٌ وَمِنْهُ شَجَرٌ فِيهِ تُسِيمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوا) زاتێکە کە لە ئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئاو خواردنەوەتان لەو (بارانە)یە و ھۆی سەوز بوونی ڕوەکیشە کەمەڕ و ماڵاتی لێ دەلەوەڕێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُنۢبِتُ لَكُم بِهِ ٱلزَّرْعَ وَٱلزَّيْتُونَ وَٱلنَّخِيلَ وَٱلْأَعْنَٰبَ وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەو (ئاوە خوا) بۆتان دەڕوێنێت کشتوکاڵ و زەیتون و دار خورما مێو و ڕەز و ھەموو بەرو میوەیەک بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسَخَّرَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ وَٱلنُّجُومُ مُسَخَّرَٰتٌۢ بِأَمْرِهِۦٓ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕامی ھێناوە بۆتان شەوو ڕۆژ (لە خزمەتی ئێوەدایە) و خۆر و مانگ ھەروەھا ئەستێرەکانیش ڕام ھێنراوون بە فەرمانی خوا بەڕاستی لەوەدا (باس کرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانە کەژیرن و تێدەگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا ذَرَأَ لَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ مُخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥٓ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَذَّكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ڕامی ھێناوە) بۆتان ئەوەی دروستیکردووە لە زەویدا و بڵاوی کردوەتەوە کە ڕەنگ و جۆریان جیاوازە بەڕاستی لەوەدا باسکرا نیشانەیەکی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی کە ئامۆژگاری وەردەگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱلَّذِى سَخَّرَ ٱلْبَحْرَ لِتَأْكُلُوا۟ مِنْهُ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُوا۟ مِنْهُ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى ٱلْفُلْكَ مَوَاخِرَ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (خوایە) زاتێکە کە دەریای ڕام ھێناوە بۆ ئەوەی گۆشتی تازەی لێ بخۆن (مەبەست ماسی و ھاوشێوەکانیەتی) وە بۆ ئەوەی خشڵیشی لێ دەربھێنن کەدەی پۆشن (بۆ خۆ ڕازاندنەوە وەک دوڕ و سەدەف و مرواری) وە کەشتیەکان دەبینیت (دێن و دەڕۆن بە سنگیان) ئاوی دەریا لەت دەکەن وە بۆ ئەوەی ھەندێک لە فەزڵ و ڕۆزی خوا بەدەس بھێنن و بۆ ئەوەی سوپاسی خواش بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَٰرًا وَسُبُلًا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (خوا) لە زەویدا چەند شاخێکی دامەزراوی داناوە بۆ ئەوەی ئێوە نەلەرزێنێت وبتوانن لەسەری بژین وەچەم و ڕووباری (تیاداناوە) ھەروەھا رێگای زۆری (بەدی ھێناوە) بۆ ئەوەی ئێوە ڕێی پێ دەرکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَلَٰمَٰتٍ وَبِٱلنَّجْمِ هُمْ يَهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا نیشانەی زۆری داناوە و بە ئەستێرەش خەڵکی ڕێ دەرئەکەن (لە شەودا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَمَن يَخْلُقُ كَمَن لَّا يَخْلُقُ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا زاتێک (ئەمانە) دروست دەکات وەک کەسێک وایە کە ھیچ دروست نەکات ئەوە بۆ بیرناکەنەوە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن تَعُدُّوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ لَا تُحْصُوهَآ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر (بتانەوێت) نیعمەتە کانی خوا بژمێرن ناتوانن بیان ژمێرن بەڕاستی خوا لێبوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُسِرُّونَ وَمَا تُعْلِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا دەزانێت چی دە شاردنەوە و چی ئاشکرا دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَخْلُقُونَ شَيْـًٔا وَهُمْ يُخْلَقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەش ھاواریان لێ دەکەن بێجگە لە خوا ھیچ شتێک دروست ناکەن بەڵکو خۆیان دروستکراون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْوَٰتٌ غَيْرُ أَحْيَآءٍ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمردووی بێ گیانن (ئەو بتانە) ھەست ناکەن کەی (خۆیان و خەڵکی) زیندوو دەکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ فَٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ قُلُوبُهُم مُّنكِرَةٌ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوای ئێوە خوایەکی تاک و تەنھایە جا ئەوانەی کە بڕوا ناھێنن بە ڕۆژی دوایی دڵەکانیان بێ باوەڕە و ھەمیشە خۆیان بەزل دەزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا جَرَمَ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْمُسْتَكْبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕاستە بێگومان خوا دەزانێت بە ئەوەی دەیشارنەوەو ئەوەی ئاشکرای دەکەن بەڕاستی خوا خۆ بەزل زانانی خۆش ناوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا قِيلَ لَهُم مَّاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ قَالُوٓا۟ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک بەوانە بوترێت ئایا پەروەردگارتان چی ناردۆتە خوارەوە دەڵێن حیکایەت و ئەفسانەی پڕو پوچی پێشووەکان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِيَحْمِلُوٓا۟ أَوْزَارَهُمْ كَامِلَةً يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَمِنْ أَوْزَارِ ٱلَّذِينَ يُضِلُّونَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ أَلَا سَآءَ مَا يَزِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی باری گوناھی خۆیان بە تەواوی ھەڵبگرن لە ڕۆژی دوایدا لەگەڵ ھەندێک لەباری گوناھی ئەوانەی کە ئەمان گومڕایان دەکردن بەبێ زانیاری بێداربن زۆر بەدە ئەوەی کە ھەڵیدەگرن (و دەیگرنە ئەستۆ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَى ٱللَّهُ بُنْيَٰنَهُم مِّنَ ٱلْقَوَاعِدِ فَخَرَّ عَلَيْهِمُ ٱلسَّقْفُ مِن فَوْقِهِمْ وَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەش کە لە پێش ئەمانەوە بوون پیلانیان گێڕا جا خوا کـۆشک و خانووەکـانیانی لە بن و بنـاغەوە دەرھێنـا ئەوسا سەربانەکانیان لە سەریانەوە ڕوخا بە سەریاندا لەلایەکەوە سزایان بۆ ھات کە ھەستیان پێ نەدەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يُخْزِيهِمْ وَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تُشَٰٓقُّونَ فِيهِمْ قَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ إِنَّ ٱلْخِزْىَ ٱلْيَوْمَ وَٱلسُّوٓءَ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان لە ڕۆژی دواییدا ڕیسوا و سەرشۆڕیان دەکات و (خوا پێیان) دەفەرموێت ئەو ھاوبەشانەی داتان بۆم لەکوێن کە ئێوە لەبەر ئەوان ململانێی (پێغەمبەران و بڕواداران) تان دەکرد ئەوانەی زانیاریان پێدرا بوو دەڵێن بەڕاستی ڕیسوایی و بەدبەختی ئەمڕۆ بۆ بێ باوەڕانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ ظَالِمِىٓ أَنفُسِهِمْ فَأَلْقَوُا۟ ٱلسَّلَمَ مَا كُنَّا نَعْمَلُ مِن سُوٓءٍۭ بَلَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە فریشتەکان گیانیان دەکێشن لە کاتێکدا ستەمکار بوون لە خۆیان جالەو کاتەدا ملکەچ دەبن (و ئەڵێن) ئێمە ھیچ خراپەیەکمان نەکردووە بەڵێ (خراپەتان کردووە) بێگومان خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی کە ئێوە دەتانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا فَلَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە لە دەرگاکانی دۆزەخەوە بڕۆنە ژورەوە تێیدا بمێننەوە بە ھەمیشەیی و (ھەتا ھەتایی) ئای جێگەی خۆ بەگەورە زانان چەند ناخۆش و خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقِيلَ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ مَاذَآ أَنزَلَ رَبُّكُمْ قَالُوا۟ خَيْرًا لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌ وَلَدَارُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌ وَلَنِعْمَ دَارُ ٱلْمُتَّقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ووترا بەوانەی کە خۆیان پاراست (لە بێ بڕوایی) ئەوە پەروەردگارتان چی ناردوەتە خوارەوە؟ دەڵێن خێرو چاکە بۆ ئەوانەی کە لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە چاکە ھەیە و بێگومان جێگای ڕۆژی دوایی چاکترە و چ خۆشەماڵ و شوێنی پارێزکاران و لە خواترسان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جَنَّٰتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَآءُونَ كَذَٰلِكَ يَجْزِى ٱللَّهُ ٱلْمُتَّقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەیین کە ئەوان دەچنە ناوی ڕوبارەکانی دەڕۆن بەژێر (قەسرو درەختەکان) یاندا لەو بەھەشتانەدا ئەوەی بیانەوێ بۆیان ئامادەیە ئابەو جۆرە خوا پاداشتی خۆ پارێزەران و خواناسان دەداتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ تَتَوَفَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ طَيِّبِينَ يَقُولُونَ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمُ ٱدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە فریشتەکانی (گیان کێشان) گیانیان دەکێشن بە پاکی (فریشتەکان) دەڵێن سەلامتان لێ بێت بچنە بەھەشتەوە بەھۆی ئەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ أَوْ يَأْتِىَ أَمْرُ رَبِّكَ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا (ئەو بێ باوەڕانە) چاوەڕێی چی ئەکەن جگە لەوەی فریشتەکان بۆتان بێن و (گیانیان بکێشن) یان فەرمانی پەروەردگارت بێت (بۆ سزادانیان) ئەوانەی پێش ئەمانیش ھەر وەکو ئەمانیان کرد و خواستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەئاکامدا تۆڵەی ئەو خراپانانەیان تووش بوو کە کردبوویان وە ئەو (سزای) کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد دەوری دان و ھاتەسەریان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ لَوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍ نَّحْنُ وَلَآ ءَابَآؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍ كَذَٰلِكَ فَعَلَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَهَلْ عَلَى ٱلرُّسُلِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی ھاوبەشیان داناوە بۆ خوا دەڵێن ئەگەر خوا بیویستایە بێجگە ئەو (جگە لە خوا) ھیچ شتێکمان نەدەپەرست نەئێمە و نەباو و باپیرانمان وە حەراممان نەدەکرد ھیچ شتێک بەبێ فەرمانی ئەو پێشینانی ئەمانیش ھەر بەو جۆرەیان دەکرد ئایا پێغەمبەران ھیچیان لەسەرە جگە لە ڕاگەیاندنێکی ئاشکرا و ڕوونی (ئاینی یەکخواپەرستی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِى كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى ٱللَّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَيْهِ ٱلضَّلَٰلَةُ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا لەناو ھەموو گەل و ئوممەتێکدا پێغەمبەرێکمان ناردووە (کە فەرمان دەکەن بەخەڵکی) بەوەی تەنھا خوا بپەرستن و دوورکەونەوە لە (پەرستنی) ھەرپەرستراوێکی تر جا خوا ھەندێکی لەو (ئوممەتانە) ڕێنمونی کرد و ھەندێکیشیان (لەبەر خراپیان) گومڕایی یەخەی گرتن دەی بە زەویدا بگەڕێن و تەماشاکەن سەر ئەنجامی بێ باوەڕان چۆن بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن تَحْرِصْ عَلَىٰ هُدَىٰهُمْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَن يُضِلُّ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر چەند زۆر سوور بیت لەسەر ڕێنمونی ئەوانە (بێ سوودە) چونکە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێک ناکات کە (بیەوێ) گومڕای بکات ھیچ پشتیوانێکیشیان نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَا يَبْعَثُ ٱللَّهُ مَن يَمُوتُ بَلَىٰ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانە زۆر توند سوێندیان دەخوارد بە خوا (دەیانووت) ھەرکەس بمرێت خوا زیندووی ناکاتەوە بەڵێ (زیندووی دەکاتەوە) بەڵێنێکی ھەق و ڕاستی خوایە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِيُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى يَخْتَلِفُونَ فِيهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ كَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆئەوەی ڕوونی بکاتەوە بۆخەڵکی ئەوەی تیایدا جیاوازن وەتا ئەوانەش کە بێ باوەڕ بوون بزانن کە بەڕاستی ئەوان درۆزن بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا قَوْلُنَا لِشَىْءٍ إِذَآ أَرَدْنَٰهُ أَن نَّقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی کاتێک (زیندووکردنەوە و بەدیھێنانی ھەرشتێکمان ) بوێت (ئەمەیە) کەپێی دەڵێین ببە ئەویش یەکسەر دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مَا ظُلِمُوا۟ لَنُبَوِّئَنَّهُمْ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةً وَلَأَجْرُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی لەڕێی خوادا کۆچیان کرد دوای ئەوەی ستەمیان لێکرا بێـگومان لە دونیادا نیشتەجێیـان دەکەین زۆر بەچاکی وە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی گەورەترە ئەگەر بیان زانیایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە کەسانێک بوون دانیان بەخۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان دەبەست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕەوانەمان نەکردووە لە پێش تۆ بێجگە لە پیاوانێک کە نیگامان بۆ ناردوون دەی پرسیار بکەن لە زانایان ئەگەر ئێوە نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِ وَأَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەگەڵ چەندین بەڵگەو پەڕاوی ئاسمانی و قورئانیشمان بۆ تۆ نارد بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی بۆیان نێردراوەتە خوارەوە بەڵکو بیربکەنەوە وتێ بگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَأَمِنَ ٱلَّذِينَ مَكَرُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَخْسِفَ ٱللَّهُ بِهِمُ ٱلْأَرْضَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا ئەوانەی کەپ یلان و خراپەیان کردووە بێ باکن و ناترسن لەوەی کە خوا بیانبات بەناخی زەویدا یان سزایان بۆ بێت لە شوێنێکەوە کە ھەستی پێ ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ يَأْخُذَهُمْ فِى تَقَلُّبِهِمْ فَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان (سزا) بیان گرێت لە کاتی گەڕان و ھاتوچۆدا ئیتر ناتوانن خۆیان قوتارکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ يَأْخُذَهُمْ عَلَىٰ تَخَوُّفٍ فَإِنَّ رَبَّكُمْ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان لە کاتێکدا دەترسن (لە سزادان) لەناویان دەبات بێگومان پەروەردگارتان زۆر دڵسۆز و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَىٰ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ يَتَفَيَّؤُا۟ ظِلَٰلُهُۥ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَٱلشَّمَآئِلِ سُجَّدًا لِّلَّهِ وَهُمْ دَٰخِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە نابینن و سەرنج نادەن کە ھەرچی خوا دروستی کردووە سێبەرەکانیان دەگۆڕێت بەلای ڕاست و چەپیاندا بە ملکەچیەوە سوژدە بۆ خوا دەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن دَآبَّةٍ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرچی لە ئاسمانەکان و زەویدایە ھەر بۆ خوا سوژدە دەبەن لە گیانلەبەران و فریشتەکان لەھەمان کاتدا خۆشیان بە گەورە دانانێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَخَافُونَ رَبَّهُم مِّن فَوْقِهِمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پەروەردگاریان دەترسن کە لەلای سەروویانەوەیە و ھەر فەرمانێکیان پێ بکرێت دەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱللَّهُ لَا تَتَّخِذُوٓا۟ إِلَٰهَيْنِ ٱثْنَيْنِ إِنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ فَإِيَّٰىَ فَٱرْهَبُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا فەرمووی دوو پەرستراو بۆ خۆتان دامەنێن بێگومان پەرستراوی (ئێوە) تەنھا یەکێکە (کە خوای گەورە و باڵادەستە) کەواتە ھەر لە من بترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَهُ ٱلدِّينُ وَاصِبًا أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە گوێڕایەڵی بەردەوام ھەر بۆ ئەوە دەی ئایا لە غەیری خوا دەترسن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا بِكُم مِّن نِّعْمَةٍ فَمِنَ ٱللَّهِ ثُمَّ إِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فَإِلَيْهِ تَجْـَٔرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر ناز و نیعمەتێکتان ھەبێت ئەوە ھەمووی لە خواوەیە پاشان کاتێک دووچاری زیان و ناڕەحەتیەک ببن ئەوە پەناو ھاوار ھەر بۆلای ئەو دەبەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ إِذَا كَشَفَ ٱلضُّرَّ عَنكُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِّنكُم بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان کاتێک ناڕەحەتیەکەی لەسەر لابردن کتوپڕ دەستەیەک لە ئێوە ھاوبەش بڕیار دەدەن بۆ پەروەردگاریان ( و دەگەڕێنەوە سەر بێ باوەڕی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ فَتَمَتَّعُوا۟ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لێیان گەڕێ) با بێباوەڕ و سپڵە بن بەرامبەر ئەوەی پێمان بەخشین وە (لە دونیادا) ڕابوێرن جا لەمەو دوا دەزانن (چییان لێدەکەین)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَجْعَلُونَ لِمَا لَا يَعْلَمُونَ نَصِيبًا مِّمَّا رَزَقْنَٰهُمْ تَٱللَّهِ لَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَفْتَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بت پەرستان) بۆ ئەو (بتانەی) کە ھیچ نازانن دایدەنێن بەشێک لەوەی کە ئێمە پێمان بەخشیوون (لە خواردن و خواردنەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ ٱلْبَنَٰتِ سُبْحَٰنَهُۥ وَلَهُم مَّا يَشْتَهُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (بت پەرستانە) کچان بۆ خوا دادەنێن (و دەڵێن فریشتەکان کچی خوان) پاک و بێگەردی بۆ خوا، وە بۆ خۆشیان چییان پێ خۆشە (دایدەنێن کە حەزیان لە کوڕە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِٱلْأُنثَىٰ ظَلَّ وَجْهُهُۥ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکاتێک یەکێک لەوانە مزگێنی کچی پێ بدرێت ڕوی ڕەش دائەگەڕێت و بۆ خۆی پیش دەخواتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَتَوَٰرَىٰ مِنَ ٱلْقَوْمِ مِن سُوٓءِ مَا بُشِّرَ بِهِۦٓ أَيُمْسِكُهُۥ عَلَىٰ هُونٍ أَمْ يَدُسُّهُۥ فِى ٱلتُّرَابِ أَلَا سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆی دەشارێتەوە لە خەڵکی لەبەر ئەو مژدە خراپەی پێی دراوە ( بە گومانی خۆی) ئایا (ئەو کچە) بیھێڵێتەوە بەسەر شۆڕی (بەخێوی بکات) یان زیندە بەچاڵی کات بێداربن ئای چەند خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن!

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ مَثَلُ ٱلسَّوْءِ وَلِلَّهِ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوانە ھەیە کە بڕوایان بە ڕۆژی دوایی نیە نموونەی خراپ نموونەی ھەرە بەرزیش ھەر بۆ خوایە وە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و بەدەسەڵات و کاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ يُؤَاخِذُ ٱللَّهُ ٱلنَّاسَ بِظُلْمِهِم مَّا تَرَكَ عَلَيْهَا مِن دَآبَّةٍ وَلَٰكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى فَإِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ لَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةً وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر خوا خەڵکی سزا بدایە بەھۆی ستەم (و بێ بڕوایی) یانەوە ھیچ گیان لەبەرێ (مرۆڤ) ێکی لەسەر (زەویدا) نەدەھێشت بەڵام دوایان دەخات تا کاتی دیاریکراو (بۆیان) جا کاتێک کاتی دیاریکراویان ھات (ڕۆژیان تەواو بوو) ھیچ کات و ساتێک دواناکەون و پێشیش ناکەون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَجْعَلُونَ لِلَّهِ مَا يَكْرَهُونَ وَتَصِفُ أَلْسِنَتُهُمُ ٱلْكَذِبَ أَنَّ لَهُمُ ٱلْحُسْنَىٰ لَا جَرَمَ أَنَّ لَهُمُ ٱلنَّارَ وَأَنَّهُم مُّفْرَطُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوان شتێ بۆ خوا دادەنێن کە خۆیان حەزی لێ ناکەن وە زمانیان بەدرۆ دەڵێ کە بێگومان پاداشتی زۆر چاک ھەر بۆ ئەوانە ڕاستە وگومانی تێدا نیە (پاداشتی) ئەوانە ھەر ئاگری (دۆزەخ) ـە و زوو بە پەلە دەبرێن (بۆی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَٱللَّهِ لَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰٓ أُمَمٍ مِّن قَبْلِكَ فَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَهُوَ وَلِيُّهُمُ ٱلْيَوْمَ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرانمان ناردووە بۆ سەر گەلانی پێش تۆ جاشەیتان کردەوە (خراپەکان) یانی بۆ ڕازاندنەوە بۆیە ئەمڕۆ (شەیتان) پشتیوانیانە وە بۆ ئەوانە سزای سەختی بە ئازار ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا لِتُبَيِّنَ لَهُمُ ٱلَّذِى ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە قورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆت مەگەر بۆ ئەوەی ڕوونی بکەیتەوە بۆ خەڵکی ئەوەی کە تیایدا جیاواز بوون وە تاڕێنمونی و میھرەبانیش بێت بۆ کەسانێک کە باوەڕ دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا لە ئاسمانەوە بارانی باراندووە جا بەو (بارانە) زەوی زیندوو کردەوە دوای ئەوەی کە مرد بوو بەڕاستی لەمەدا نیشانە و بەڵگەیەکی ڕوون ھەیە بۆ کەسانێک کە (ڕاستی) دەبیستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَٰمِ لَعِبْرَةً نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهِۦ مِنۢ بَيْنِ فَرْثٍ وَدَمٍ لَّبَنًا خَالِصًا سَآئِغًا لِّلشَّٰرِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی لە ئاژەڵ و ماڵاتیشدا بۆ ئێوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە لەوەی لە ناو سکیدایە بە ئێوەی دەنۆشین لە نێوان سڕوان (پیسی) و خوێندا شیرێکی پاکی بێ خەوشتان پێ دەنوشێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلْأَعْنَٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًا وَرِزْقًا حَسَنًا إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەبەرو بوومەکانی دارخورما و ڕەزەکانیش (خواردنەوەی) سەر خۆشکەری لێ دروست دەکەن وە ڕِۆزی و بژێوی پاک و چاکیشی (لێ دروست دەکەن وەک مێوژ و دۆشاو) بەڕاستی لەوەدا نیشانە ھەیە بۆ کەسانێک کە تێدەگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَوْحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحْلِ أَنِ ٱتَّخِذِى مِنَ ٱلْجِبَالِ بُيُوتًا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا يَعْرِشُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پەروەردگارت سرووش (ئیلھامی) کرد بۆ ھەنگ کە لە چیاکاندا خانوو (بۆ خۆت) ساز بدە و لە (کونی) دارو درەختەکان لەو (شوێنانەی) کە خەڵکی دروستی دەکەن (بۆی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ كُلِى مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ فَٱسْلُكِى سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلًا يَخْرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَٰنُهُۥ فِيهِ شِفَآءٌ لِّلنَّاسِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان لە ھەموو بەرو بوومێک بمژە ئەوسا ئەو ڕێگایانەی پەروەردگارت بگرە بەر بە ملکەچی لە سکی ئەو (ھەنگانەوە) دێتە دەر خواردنەوەیەک (ھەنگوین) کە ڕەنگەکانی جیاوازە کە شیفای تێدایە بۆ خەڵکی بێگومان لەوەدا نیشانەی گەورە ھەیە بۆ کەسانێک کەبیر دەکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ ثُمَّ يَتَوَفَّىٰكُمْ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَىْ لَا يَعْلَمَ بَعْدَ عِلْمٍ شَيْـًٔا إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان خوا ئێوەی دروست کردووە و پاشان دەتان مرێنێت وە ھەندێک لە ئێوە (زۆر پیر دەبێ تا) دەگەڕێنرێتەوە بۆ لاواز ترینی تەمەن بۆ ئەوەی لە پاش زانین ھیچ شتێک نەزانێت (ھەموو شتێکی لەبیر بچێتەوە) بەڕاستی خوا زانا و بەتوانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ فَضَّلَ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ فِى ٱلرِّزْقِ فَمَا ٱلَّذِينَ فُضِّلُوا۟ بِرَآدِّى رِزْقِهِمْ عَلَىٰ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَهُمْ فِيهِ سَوَآءٌ أَفَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَجْحَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا فەزڵی ھەندێکتانی داوە بەسەر ھەندێکتاندا لە (پێدانی) ڕزق و ڕۆزیدا جا ئەوانەی کە فەزڵی خودایان بەسەرەوەیە و ڕزق و ڕۆزیان زۆرە بەشی بەندەکانی لێ نادەن تا بەھۆی ئەوەوە ئەوان (بەندەکان) و ئەمان یەکسان بن تێیدا دەی ئایا ئەوانە ئینکاری چاکە و نیعمەتەکانی خوا دەکەن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنْ أَزْوَٰجِكُم بَنِينَ وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ أَفَبِٱلْبَٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَتِ ٱللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا لە ڕەگەزی خۆتان ھاوسەری بۆ بەدی ھێناون وە لە ژن و ھاوسەرەکانتان کوڕ و نەوەی بۆ فەراھەم ھێناون وە ڕزق و ڕۆزی پاک و خۆشی پێدا وون دەی ئایا ئەوان ھەر بە ناھەق و بەتاڵ باوەڕ دێنن وە بە چاکەو نیعمەتەکانی خوایش بێ باوەڕ و سپڵەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَمْلِكُ لَهُمْ رِزْقًا مِّنَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ شَيْـًٔا وَلَا يَسْتَطِيعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوان لە جیاتی خوا شتانێک دەپەرستن کە خاوەنی ھیچ ڕزق و ڕۆزیەکی ئەوان نین نە لە ئاسمانەکان و نە لە زەویدا و ناشتوانن (ڕۆزیان بدەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا تَضْرِبُوا۟ لِلَّهِ ٱلْأَمْثَالَ إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە وێنە بۆ خوا مەھێننەوە بەڕاستی خوا دەزانێت و ئێوە نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا عَبْدًا مَّمْلُوكًا لَّا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍ وَمَن رَّزَقْنَٰهُ مِنَّا رِزْقًا حَسَنًا فَهُوَ يُنفِقُ مِنْهُ سِرًّا وَجَهْرًا هَلْ يَسْتَوُۥنَ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا نموونەی ھێناوەتەوە بە بەندەیەکی خاوەندار کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە لەگەڵ کەسێکی (باوەڕدار) کە ڕزق و ڕۆزی چاکمان پێ دابێت لە لایەن خۆمانەوە ئەویش لەو (ڕۆزیەی) ببەخشێت بەنھێنی و ئاشکرا ئایا ئەو دووانە یەکسانن سوپاس و ستایش بۆ خوا بەڵام زۆربەیان نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا رَّجُلَيْنِ أَحَدُهُمَآ أَبْكَمُ لَا يَقْدِرُ عَلَىٰ شَىْءٍ وَهُوَ كَلٌّ عَلَىٰ مَوْلَىٰهُ أَيْنَمَا يُوَجِّههُّ لَا يَأْتِ بِخَيْرٍ هَلْ يَسْتَوِى هُوَ وَمَن يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ وَهُوَ عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەروەھا خوا نموونەی ھێناوەتەوە بەدوو پیاو یەکێکیان لاڵێکی زگماکە کە توانای بەسەر ھیچ شتێکدا نیە و ئەو (پیاوە) ئەرک و بارە بەسەر خاوەنەکەیەوە بەرەو ھەرشوێنێکی بنێرێت ھیچ خێرو چاکەیەک ناھێنێتەوە ئایا ئەو کەسە یەکسانە لەگەڵ کەسێک فەرمان بەدادگەری بدات و ئەو (کەسە) لەسەر ڕێگەیەکی ڕاست بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِلَّهِ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَآ أَمْرُ ٱلسَّاعَةِ إِلَّا كَلَمْحِ ٱلْبَصَرِ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر بۆ خوایە نھێنی و پەنھانیەکانی ئاسمانەکان و زەوی وە ھاتنی ڕۆژی دوایش (بەلای خواوە) ھەر وەکو چاو تروکانێک وایە، یان نزیک تر لەوەیش بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ أَخْرَجَكُم مِّنۢ بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ لَا تَعْلَمُونَ شَيْـًٔا وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئەو خوایە یە کە ئێوەی لە سکی دایکتان دەرھێناوە کە ھیچتان نەدەزانی وە (خوا) گوێ و چاو و دڵی پێدان بۆ ئەوەی سوپاسی (خوا) بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ مُسَخَّرَٰتٍ فِى جَوِّ ٱلسَّمَآءِ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱللَّهُ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوان سەرنجی باڵندەیان نەداوە؟ کە چۆن لە ھەوای ئاســماندا ڕام ھێنراون بێجگـە لە خوا کێ ڕایان دەگرێت (بەو ئاسمانەوە) بەڕاسـتی لەو (ڕاگیرکردنە) دا چەند نیشـانە و بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّنۢ بُيُوتِكُمْ سَكَنًا وَجَعَلَ لَكُم مِّن جُلُودِ ٱلْأَنْعَٰمِ بُيُوتًا تَسْتَخِفُّونَهَا يَوْمَ ظَعْنِكُمْ وَيَوْمَ إِقَامَتِكُمْ وَمِنْ أَصْوَافِهَا وَأَوْبَارِهَا وَأَشْعَارِهَآ أَثَٰثًا وَمَتَٰعًا إِلَىٰ حِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا ماڵەکانتانی کردووە بەجێی دانیشتن و حەوانەوە, وە لە پێستی ئاژەڵیش دەوار و ڕەشماڵی بۆ فەراھەم ھێناون (ھەڵدەدرێت و دەگوێزرێتەوە) بە ئاسانی لە ڕۆژی کۆچ و بارکردنتاندا و لە ڕۆژی مانەوەو نیشتەجێ بونتاندا وە (سازاندویەتی بۆتان) لە خوری و کوڵکی (ئەو ئاژەڵانە) وە لە مـووەکانیان شــتومەکی ناوماڵ کەکەڵکی لێ وەردەگرن تا ماوەیەک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُم مِّمَّا خَلَقَ ظِلَٰلًا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْجِبَالِ أَكْنَٰنًا وَجَعَلَ لَكُمْ سَرَٰبِيلَ تَقِيكُمُ ٱلْحَرَّ وَسَرَٰبِيلَ تَقِيكُم بَأْسَكُمْ كَذَٰلِكَ يُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا لەوەی کە دروستی کردوە سێبەری زۆری ڕەخساندووە بۆتان وە لە چیاکاندا پەناگا و ئەشکەوتی بۆ بەدی ھێناون وە سازیداوە بۆتان جل و پۆشاکێک کە دەتان پارێزێ لە گەرما ھەروەھا جل و پۆشاکێک کە لەکاتی جەنگدا دەتان پارێزێت (لە دوژمنان) ئا بەو جۆرە چاکە و نیعمەتەکانی خۆی تەواو دەکات بەسەرتانەوە بۆ ئەوەی ملکەچ و موسوڵمان بن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئەگەر ئەوان ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بێگومان ئەوەی لەسەر تۆیە تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکرای (ئاینەکەتە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَعْرِفُونَ نِعْمَتَ ٱللَّهِ ثُمَّ يُنكِرُونَهَا وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْكَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە ناز و نیعمەتەکانی خوا دەناسن و (دەزانن) پاشان ئینکاری دەکەن وە زۆربەی ئەوانە ھەر بێ باوەڕن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَوْمَ نَبْعَثُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا ثُمَّ لَا يُؤْذَنُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژێک دادێت ئێمە لەھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) یان بۆ دەنێرین ئەوسا مۆڵەت نادرێت بەوانەی باوەڕیان نەھێناوە بیانوشیان لێ وەرناگیرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ٱلْعَذَابَ فَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتیێک ئەوانەی ستەمیان کردوە و سزای دۆزەخ دەبینن نە سزاکەیان لەسەر سووک دەکرێت نە مۆڵەتیش دەدرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا رَءَا ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ شُرَكَآءَهُمْ قَالُوا۟ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ شُرَكَآؤُنَا ٱلَّذِينَ كُنَّا نَدْعُوا۟ مِن دُونِكَ فَأَلْقَوْا۟ إِلَيْهِمُ ٱلْقَوْلَ إِنَّكُمْ لَكَٰذِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک ئەوانەی کە ھاوبەشیان داناوە پەرستراوەکانیان دەبینن دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئەوانە پەرستراوەکانمانن کە ئێمە ھاوارمان لێ ئەکردن لەجیاتی تۆ ئەمجا ئەو (پەرستراوانە) ووتەیان ئاڕاستە دەکەن (و دەڵێن) بەڕاستی ئێوە درۆزنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَلْقَوْا۟ إِلَى ٱللَّهِ يَوْمَئِذٍ ٱلسَّلَمَ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەو ڕۆژەدا ھەموو گوێڕایەڵی و ملکەچی ئەنوێنن بۆ خوا وە وون دەبێت لێیان ئەو درۆیانەی کە ھەڵیان دەبەست (لە دونیادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ زِدْنَٰهُمْ عَذَابًا فَوْقَ ٱلْعَذَابِ بِمَا كَانُوا۟ يُفْسِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون و ڕێگری خەڵکیشیان کردووە لە ڕێگەی خوا جگە لە سزاکەی خۆیان سزایان بۆ زیاد دەکەین لەبەر ئەوەی کە خراپەکاریان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَوْمَ نَبْعَثُ فِى كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا عَلَيْهِم مِّنْ أَنفُسِهِمْ وَجِئْنَا بِكَ شَهِيدًا عَلَىٰ هَٰٓؤُلَآءِ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ تِبْيَٰنًا لِّكُلِّ شَىْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو ڕۆژەی کە ئێمە لە ھەر ئوممەتێک شایەتێک (پێغەمبەرێک) دەنێرین بۆسەریان لە خۆیان (کە شایەتیان لێ بدات) وە تۆش دەھێنین (ئەی موحەممەد ﷺ) بەشایەت لەسەر ئەوانە وە ئێمە قورئانمان ناردوەتە خوارەوە بۆت کە ڕوون کەرەوەیە بۆ ھەموو شتێک وەڕێنمونی و میھرەبانی و مژدەیە بۆ موسڵمانان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ يَأْمُرُ بِٱلْعَدْلِ وَٱلْإِحْسَٰنِ وَإِيتَآئِ ذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَيَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ وَٱلْبَغْىِ يَعِظُكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا فەرمان دەدات بە دادگەری و بە چاکە و بە بەخشین بە خزم و خوێش وە (خوا) ڕێگری دەکات لە داوێن پیسی و خراپە و دەستدرێژی ئامۆژگاریتان دەکات بۆ ئەوەی پەند وەرگرن و بیربکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَوْفُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ إِذَا عَٰهَدتُّمْ وَلَا تَنقُضُوا۟ ٱلْأَيْمَٰنَ بَعْدَ تَوْكِيدِهَا وَقَدْ جَعَلْتُمُ ٱللَّهَ عَلَيْكُمْ كَفِيلًا إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڵێنی خوا بەجێ بھێنن کاتێک کە بەڵێن دەدەن و بەڵێن و پەیمانەکانتان مەشکێنن لە پاش بەستن و دووپاتکردنەوەیان لە کاتێکدا خواتان کردووە بەشایەت و چاودێر بەسەر خۆتانەوە بەڕاستی ھەرچی دەکەن خوا دەیزانێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّتِى نَقَضَتْ غَزْلَهَا مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍ أَنكَٰثًا تَتَّخِذُونَ أَيْمَٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ أَن تَكُونَ أُمَّةٌ هِىَ أَرْبَىٰ مِنْ أُمَّةٍ إِنَّمَا يَبْلُوكُمُ ٱللَّهُ بِهِۦ وَلَيُبَيِّنَنَّ لَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ مَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەک ئەو (ئافرەتە) مەبن کە ڕیسەکەی کردەوە بە خوری لە پاش بادان و ڕستن و شەتەک دانی سوێندو پەیمانەکانتان دەکەن بەھۆی ناپاکی و فڕو فێڵ لە نێوانتاندا لەبەر ئەوەی دەستە و کۆمەڵێک زۆرترو بەھێز ترە لەدەستەو کۆمەڵێکی تر خوا بەوە تاقیتان دەکاتەوە, وە سوێند بە خوا لە ڕۆژی دواییدا بۆتان ڕوون دەکاتەوە ئەوەی کە ئێوە تیایدا جیاواز بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَجَعَلَكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَلَٰكِن يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ وَلَتُسْـَٔلُنَّ عَمَّا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر خوا بیویستایە ئێوەی دەکرد بە یەک ئوممەت بەڵام (خوا) ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (بەھۆی سەرکەشی خۆیەوە) ھەر کەسێکیشی بوێت ڕێنمونی دەکات وە سوێند بە خوا پرسیارتان لێ دەکرێت لەوەی کە دەتانکرد (لە دونیادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَتَّخِذُوٓا۟ أَيْمَٰنَكُمْ دَخَلًۢا بَيْنَكُمْ فَتَزِلَّ قَدَمٌۢ بَعْدَ ثُبُوتِهَا وَتَذُوقُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِمَا صَدَدتُّمْ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلَكُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند و پەیمانتان مەکەن بەھۆی غەدر و ناپاکی لە نێوان یەکتردا تا پێ لەپاش جێگیر بوونی (لەسەر باوەڕ) ھەڵنەخلیسکێ و سزاو ناڕەحەتی نەچەژن بەھۆی بەرھەڵستی کردنتان لە ڕێبازی خوا (ئەگەر وابن) سزای زۆر گەورەتان بۆ دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَشْتَرُوا۟ بِعَهْدِ ٱللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا إِنَّمَا عِندَ ٱللَّهِ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڵێن و پەیمانی خوا بەنرخێکی کەم مەگۆڕنەوە بەڕاستی ئەوەی کەلای خوا ھەیە چاکترە بۆتان ئەگەر ئێوە بزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا عِندَكُمْ يَنفَدُ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٍ وَلَنَجْزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓا۟ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(چونکە) ھەرچی لای ئێوەیە تەواو دەبێت ئەفەوتێت و نامێنێت بەڵام ئەوەی لای خوایە ھەر دەمێنێت سوێند بە خوا ئەوانەی کە بەئارام بوون پاداشتیان دەدەینەوە بە پاداشتی چاکتر لە کردەوەکانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَنْ عَمِلَ صَٰلِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَنُحْيِيَنَّهُۥ حَيَوٰةً طَيِّبَةً وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکەس لە نێر یان لە مێ کردەوەی چاکی کردبێت و بیکات و بڕواداریش بوو بێت ئەوە سوێند بە خوا بە ژیانێکی خۆش دەیان ژیەنین و سوێند بێ پاداشتیان بدەینەوە بە چاکتر لەوەی کە ئەوان دەیانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ فَٱسْتَعِذْ بِٱللَّهِ مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەدﷺ) کاتێک ویستت قورئان بخوێنیت پەنا بگرە بە خوا لە شەیتانی نەفرەت لێکراو و دەرکراو لەبەزەیی خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّهُۥ لَيْسَ لَهُۥ سُلْطَٰنٌ عَلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەو (شەیتان) دەسەڵاتی نیە بەسەر ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە وتەنھا پشت بە پەروەردگاریان دەبەستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا سُلْطَٰنُهُۥ عَلَى ٱلَّذِينَ يَتَوَلَّوْنَهُۥ وَٱلَّذِينَ هُم بِهِۦ مُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا دەسەڵاتی بەسەر ئەوانەدا ھەیە کە ئەو (شەیتان) دەکەنە دۆست پشتیوانی خۆیان و ئەوانەی بەھۆی ئەوەوە بوونەتە ھاوەڵدانەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا بَدَّلْنَآ ءَايَةً مَّكَانَ ءَايَةٍ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يُنَزِّلُ قَالُوٓا۟ إِنَّمَآ أَنتَ مُفْتَرٍۭ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کاتێک ئایەتێک لە جێی ئایەتێکی تردا دابەزێنین وە خوا چاکتر دەزانێت چی دەنێرێتە خوارەوە دەڵێن تۆ لە خۆتەوە درۆ ھەڵدەبەستی بە ناوی خواوە (وانیە) بەڵکو زۆر بەیان ھیچ نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ نَزَّلَهُۥ رُوحُ ٱلْقُدُسِ مِن رَّبِّكَ بِٱلْحَقِّ لِيُثَبِّتَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُسْلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ جوبرەیل دایبەزاندوە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڕاستی تا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دامەزراویان بکاتو ڕێنمونی و موژدەش بێت بۆ موسوڵمانان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ نَعْلَمُ أَنَّهُمْ يَقُولُونَ إِنَّمَا يُعَلِّمُهُۥ بَشَرٌ لِّسَانُ ٱلَّذِى يُلْحِدُونَ إِلَيْهِ أَعْجَمِىٌّ وَهَٰذَا لِسَانٌ عَرَبِىٌّ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا بێگومان ئێمە دەزانین کەئەو (بێ باوەڕانە) دەڵێن ھەر ئادەمیە (ئەم قورئانەی) فێری (موحەممەد) دەکات (مەبەستیان کابرایەکی ڕۆمی بوو) کەچی زمانی ئەو کەسەی ئەوەی دەدەنەپاڵ عەجەمیە و ئەم (قورئانە) ش به زمانی عەرەبی پاراو و ڕوون (دابەزیوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَا يَهْدِيهِمُ ٱللَّهُ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کە بڕوایان بە ئایەتەکانی خوا نیە خوای گەورە ڕێنمونیان ناکات، وسزای سەختی بۆ ئامادەکردوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا يَفْتَرِى ٱلْكَذِبَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْكَٰذِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان تەنھا ئەوانە درۆھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە کە باوەڕیان بە ئایەتەکانی خوا نیە و ھەر خۆیان درۆزنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَن كَفَرَ بِٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ إِيمَٰنِهِۦٓ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُۥ مُطْمَئِنٌّۢ بِٱلْإِيمَٰنِ وَلَٰكِن مَّن شَرَحَ بِٱلْكُفْرِ صَدْرًا فَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ مِّنَ ٱللَّهِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسەی بێ باوەڕ بێ بە خوا لە پاشان باوەڕھێنانی مەگەر کەسێک زۆری لێ کرا بێت و دڵیشی دامەزرا و ئارام بێت بە باوەڕ بەڵام کەسێ دڵی خۆش و شادمان بێت بەبێ باوەڕی ئەوە بەر خەشم و قینی خوا کەوتوون و سزای گەورەیان دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱسْتَحَبُّوا۟ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (ھەڕەشەیە) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ئەوانە ژیانی دونیا یان لا خۆشەویستر بوو لە ژیانی ڕۆژی دوایی وە بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسانی بێ باوەڕ ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَسَمْعِهِمْ وَأَبْصَٰرِهِمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْغَٰفِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە کەسانێکن خوا مۆری ناوە بەسەر دڵ و بەسەر گوێ و چاویاندا وە ھەر ئەوانەن بێ ئاگایان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا جَرَمَ أَنَّهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕاستە و بێگومان ئەوانە لە ڕۆژی دواییدا ھەر ئەوان زەرەرمەندن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا فُتِنُوا۟ ثُمَّ جَٰهَدُوا۟ وَصَبَرُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی کۆچیان کردوە لە پاش ئەوەی سزا دران پاشان جیھاد و تێکۆشانیان کرد و بە ئارام بوون بێـگومان پەروەردگارت لە دوای ئەوە لێ بوردە و میھرەبانە (بۆیان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ تَأْتِى كُلُّ نَفْسٍ تُجَٰدِلُ عَن نَّفْسِهَا وَتُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە ڕۆژێکدا کە ھەموو کەسێک دێت بەرگری لە خۆی دەکات وە ھەموو کەسێک ھەرچی کردبێت پاداشتی تەواوی وەردەگرێ و ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا قَرْيَةً كَانَتْ ءَامِنَةً مُّطْمَئِنَّةً يَأْتِيهَا رِزْقُهَا رَغَدًا مِّن كُلِّ مَكَانٍ فَكَفَرَتْ بِأَنْعُمِ ٱللَّهِ فَأَذَٰقَهَا ٱللَّهُ لِبَاسَ ٱلْجُوعِ وَٱلْخَوْفِ بِمَا كَانُوا۟ يَصْنَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا نموونەی ھێناوەتەوە بە (خەڵکی) گوند و شارێک کە ھێمن و دڵنیا بوون ڕزق و ڕۆزی زۆری بۆ دەھات لە ھەموو شوێنێکەوە کەچی بەرانبەر چاکە و نیعمەتەکانی خوا ناسوپاس و سپڵە بوون جا خوا بەو ھۆیەوە کردی بەبەر (خەڵکە کە) یدا پۆشاکی برسێـتی و ترس و بیم لەبەر ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌ مِّنْهُمْ فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَهُمْ ظَٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا بەڕاستی پێغەمبەرێکیان لە خۆیان بۆ ھات کەچی باوەڕیان پێ نەھێنا جا سزا گرتنی لە کاتێکدا ستەمکاربوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكُلُوا۟ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ حَلَٰلًا طَيِّبًا وَٱشْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ إِيَّاهُ تَعْبُدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا لەو بژێویەی خوا پێی بەخشیوون بخۆن کە حەڵاڵ و پاکە و سوپاسی چاکە و نیعمەتی خوا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا حَرَّمَ عَلَيْكُمُ ٱلْمَيْتَةَ وَٱلدَّمَ وَلَحْمَ ٱلْخِنزِيرِ وَمَآ أُهِلَّ لِغَيْرِ ٱللَّهِ بِهِۦ فَمَنِ ٱضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلَا عَادٍ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان (خوا) ئەوەی حەرامی کردووە لەسەرتان تەنھا مردارەوە بوو وخوێن و گۆشتی بەراز و ئەوەی (کەسەربڕاوە و) ناوی غەیری خوای لێ ھێنراوە بەڵام ھەر کەسێک ناچار بوو (لەو حەرامانە بخوات) بە بێ دەست درێژی و زیادەڕۆی ئەوە بێگومان خوا لێ بوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَقُولُوا۟ لِمَا تَصِفُ أَلْسِنَتُكُمُ ٱلْكَذِبَ هَٰذَا حَلَٰلٌ وَهَٰذَا حَرَامٌ لِّتَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە خۆتانەوە نەڵێن ئەوەی کە بەزمانتاندا دێت بە درۆ ئەوە حەڵاڵە و ئەوە حەرامە بۆ ئەوەی درۆ ھەڵبەستن بەدەم خواوە بەڕاستی ئەوانەی درۆ ھەڵدەبەستن بە ناوی خواوە ڕزگار نابن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَتَٰعٌ قَلِيلٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لە دونیادا) ڕابورادنێکی کەم (یان دەبێت) (لە دوا ڕۆژدا) سزای سەختیان بۆ ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَلَى ٱلَّذِينَ هَادُوا۟ حَرَّمْنَا مَا قَصَصْنَا عَلَيْكَ مِن قَبْلُ وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەسەر ئەوانەی کە جولەکە بوون حەراممان کرد (لێیان) ئەوەی کە باسمان کردوە بۆت لە پێش (دابەزینی ئەم ئایەتە) وە ئێمە ستەممان لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لە خۆیان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ إِنَّ رَبَّكَ لِلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسُّوٓءَ بِجَهَٰلَةٍ ثُمَّ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوٓا۟ إِنَّ رَبَّكَ مِنۢ بَعْدِهَا لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان بەڕاستی پەروەردگارت بۆ ئەوانەی خراپەیان کردووە بەنەفامی پاشان دوای ئەوە گەڕاونەتەوە و تۆبەیان کردووە و کرداری خۆیان چاک کردووە بەڕاستی پەروەردگارت لە پاش ئەوانە لێبوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ كَانَ أُمَّةً قَانِتًا لِّلَّهِ حَنِيفًا وَلَمْ يَكُ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئیبراھیم (بۆ خۆی) ئوممەتێک بوو گوێڕایەڵ و فەرمانبەردار بۆ خوا لا دەربوو لە ھەموو ئاینێکی ناھەق و ھەرگیز لە ھاوبەشدانەران نەبووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

شَاكِرًا لِّأَنْعُمِهِ ٱجْتَبَىٰهُ وَهَدَىٰهُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiشوکرانە بژێری (خوا) بووە لە بەرامبەر نازو نیعمەتەکانیدا ئەویش ھەڵیبژارد و ڕێگەی ڕاستی نیشاندا (کە ئیسلامە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَءَاتَيْنَٰهُ فِى ٱلدُّنْيَا حَسَنَةً وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە لە دونیادا ناز و نیعمەتی چاکمان پێ بەخشی وە بەڕاستی ئەو لە ڕۆژی دوایشدا لە ڕیزی چاکاندایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ أَنِ ٱتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَٰهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان نیگامان بۆ کردیت کە پەیڕەوی ئاینی ئیبراھیم بکە چونکە پاک و ڕاست بوو بەھیچ جۆرێک لە ھاوبەشدانەران نەبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا جُعِلَ ٱلسَّبْتُ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱخْتَلَفُوا۟ فِيهِ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان (ڕێزگرتنی) ڕۆژانی شەممە تەنھا لەسەر ئەوانە دانرا کە جیاواز بوون تیایدا وە بەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لە نێوانیاندا لە ڕۆژی دواییدا لەوەی کە ئەوان تیایدا جیاواز بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱدْعُ إِلَىٰ سَبِيلِ رَبِّكَ بِٱلْحِكْمَةِ وَٱلْمَوْعِظَةِ ٱلْحَسَنَةِ وَجَٰدِلْهُم بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خەڵکی) بانگ بکە بۆ ڕێبازی پەروەردگارت بە دانایی و بە ئامۆژگاری جوان و چاک و شیرین وە لەگەڵیان بدوێ (موجادەلە بکە) بەچاکترین شێوە بێگومان پەروەردگارت خۆی چاک دەزانێت بەوانەی گومڕا بوون و لایاندا وە لە ڕێگاکەی وە ھەر خۆشی زانایە بەوانەی لەسەر ڕێگای ڕاستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنْ عَاقَبْتُمْ فَعَاقِبُوا۟ بِمِثْلِ مَا عُوقِبْتُم بِهِۦ وَلَئِن صَبَرْتُمْ لَهُوَ خَيْرٌ لِّلصَّٰبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر تۆڵەتان سەندەوە ئەوە بە ئەندازەی ئەو ستەمەی بەرامبەرتان کراوە تۆڵە بکەنەوە, وە ئەگەر ئارام بگرن ئەوە باشترە بۆ ئارام گران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱصْبِرْ وَمَا صَبْرُكَ إِلَّا بِٱللَّهِ وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُ فِى ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە ئارام گرتنەکەشت ھەر بە (یارمەتی) خوایە و خەفەتیان بۆ مەخۆ و بەو فێڵ و پیلانانەش دەیکەن دڵ تەنگ مەبە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّٱلَّذِينَ هُم مُّحْسِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا لەگەڵ ئەوانەیە کە خۆیان پاراستووە (لە تاوان) ھەروەھا لەگەڵ ئەوانەشدایە کە خێرخواز و چاکەکارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70