caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی القلم القلم

52 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 2

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ نٓ وَٱلْقَلَمِ وَمَا يَسْطُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (نوون) دەخوێنرێتەوە، خوا بەماناکەی زاناترە بۆ زیاتر زانیاری سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بە پێنووس وبەو دێڕانەی دەینوسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَآ أَنتَ بِنِعْمَةِ رَبِّكَ بِمَجْنُونٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتۆ لە سایەیی بەخششی خواوە شێت نیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ لَكَ لَأَجْرًا غَيْرَ مَمْنُونٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان پاداشتی نەبڕانەوە ھەیە بۆ تۆ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّكَ لَعَلَىٰ خُلُقٍ عَظِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی تۆ لەسەر ڕەوشت وخویەکی ئێجگار بەرز وگەورەیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَسَتُبْصِرُ وَيُبْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بەم زووانە تۆش وئەوانیش دەبینن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بِأَييِّكُمُ ٱلْمَفْتُونُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە کامتان شێتن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان پەروەردگاری تۆ لە ھەموو کەس زاناترە بەو کەسەی کە ڕێی ڕاستی خوای وون کردبێت وە ئەو زاناترە بەو کەسانەی کە ڕێی ڕاستیان گرتبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا تُطِعِ ٱلْمُكَذِّبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگوێڕایەڵی ئەوانە مەبە کە قسەکانت بە درۆ دەزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَدُّوا۟ لَوْ تُدْهِنُ فَيُدْهِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiحەزیـان دەکرد کە تۆ نەرمی نیشان بدەیت، ئەوسا ئەوانیش نەرمیی (بەرانبەرت) دەنوێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تُطِعْ كُلَّ حَلَّافٍ مَّهِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگوێڕایەڵی مەکە بۆ ھیچ سوێند خۆرێکی پەست وڕیسوا (ی درۆزن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَمَّازٍ مَّشَّآءٍۭ بِنَمِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپیتك گری ھاتووچۆکەر بۆ قسە ھێنان وبردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ أَثِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزۆر ڕێگری کەر لە چاکە، ستەمکاری گوناھکار

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عُتُلٍّۭ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدڵ ڕەقی کەللە شەق دوای ئەوەش زۆڵ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَن كَانَ ذَا مَالٍ وَبَنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەبەر ئەوەی کە خاوەنی دارایی وکوڕی زۆرە (ھەموو ئەم سیفەتانە وەك زانایان دەڵێن مەبەست پێی وەلیدی کوڕی موغەیرەیە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا قَالَ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە ئایەتەکانی ئێمەی بە سەردا بخوێنرێتەوە دەڵێ: (ئەمانە) ئەفسانەی پێشینانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَنَسِمُهُۥ عَلَى ٱلْخُرْطُومِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەم زووانە سەری لووتی داخ دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّا بَلَوْنَٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە تاقیمان کردنەوە ھەروەك لەمەوپێش خاوەنانی ئەو باخەمان تاقی کردەوە کە (لە شەودا) سوێندیان خوارد کە لەدەمی بەرەبەیاندا (بەروبوومەکەی) بڕنن (تا ھەژاران نەزانن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا يَسْتَثْنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچی (بۆ ھەژاران) لێ دەرنەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَطَافَ عَلَيْهَا طَآئِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَآئِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا بەڵایەك لە لایەن پەروەردگارتەوە سوڕایەوە بە سەر باخەکەدا لە کاتێکدا کە ئەوان خەوتبوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَصْبَحَتْ كَٱلصَّرِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا وەك باخێکی ڕنراوی لێهات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَنَادَوْا۟ مُصْبِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە شەبەقدا (براکان) بانگی یەکترییان کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَنِ ٱغْدُوا۟ عَلَىٰ حَرْثِكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ووتیان) : کە ھەستن بچن بۆ سەر باخەکەتان ئەگەر ئەتانەوێ بیڕنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱنطَلَقُوا۟ وَهُمْ يَتَخَٰفَتُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کەوتنە ڕێ وە ئەوان بەچرپە بە یەکتریان ئەووت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَن لَّا يَدْخُلَنَّهَا ٱلْيَوْمَ عَلَيْكُم مِّسْكِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمڕۆ ھیچ ھەژارێك نەیەت بەسەرتاندا لە ناو باخەکەدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَغَدَوْا۟ عَلَىٰ حَرْدٍ قَٰدِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەمەو بەیان ڕۆشتن لایان وابوو کە دەتوانن بێ بەشیان بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا رَأَوْهَا قَالُوٓا۟ إِنَّا لَضَآلُّونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە باخەکەیان بینی (بە سوتاوی) ووتیان: ئێمە ڕێگامان وون کردووە (ئەمە باخەکەی ئێمە نیە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنا، بەڵکو بەش بڕاو کراوین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَوْسَطُهُمْ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ لَوْلَا تُسَبِّحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبرا ناوەنجی یەکەیان (لە ژیریدا) ووتی: مەگەر پێم نەووتن؟ بۆ چی یاد وسوپاسی خوا ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ سُبْحَٰنَ رَبِّنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو ووتیان: پاك وبێگەردی بۆ پەروەردگارمانە (ستەم لەکەس ناکات) بێگومان ئێمە خۆمان ستەم کارین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَلَٰوَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ڕوویان کردە یەکتریی بەسەرزەنشت کردنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا طَٰغِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان: وای بۆ خۆمان بەڕاستی لە خوا یاخی بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَسَىٰ رَبُّنَآ أَن يُبْدِلَنَا خَيْرًا مِّنْهَآ إِنَّآ إِلَىٰ رَبِّنَا رَٰغِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئومێدەوارین کە خوا لە جیاتی ئەو باخە باشترمان بداتێ، بەڕاستی ئێمە ھیوامان ھەر بە پەروەردگاری خۆمانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَذَٰلِكَ ٱلْعَذَابُ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاوایە سزای (خوا لە جیھاندا) وە سزای ڕۆژی دوایی گەلێ گەورەترە خۆزگە بیانزانیایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ لِلْمُتَّقِينَ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان بۆ لەخواترسان ھەیە لای پەروەردگاریان باخاتی پڕ لە ناز ونیعمەت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَنَجْعَلُ ٱلْمُسْلِمِينَ كَٱلْمُجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچۆن ئێمە موسوڵمان وبەدکاران وەك یەك لێ دەکەین؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە چیتانە چۆن بڕیارێك دەدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَكُمْ كِتَٰبٌ فِيهِ تَدْرُسُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەخێر ئایا کتێبێکی (ئاسمانی) تان ھەیە ئەمەی تێدا دەخوێننەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ لَكُمْ فِيهِ لَمَا تَخَيَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەو کتێبەدا ڕێتان پێدراوە چیتان بوێت ئەوە ھەڵبژێرن بۆ خۆتان؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَكُمْ أَيْمَٰنٌ عَلَيْنَا بَٰلِغَةٌ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّ لَكُمْ لَمَا تَحْكُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان پەیمانی بەھێزتان ھەیە لە گەڵمان تا ڕۆژی دوایی کە ھەرچی ئێوە بڕیار بدەن بتاندرێتێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَلْهُمْ أَيُّهُم بِذَٰلِكَ زَعِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبپرسە لێیان (بزانە) کامیان زامنی ئەم کارەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَهُمْ شُرَكَآءُ فَلْيَأْتُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ ھاوبیریان ھەیە (لەم قسەیەدا) دەبا ھاوبیرەکانیان بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍ وَيُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە ڕۆژێکدا ( کە قیامەت وناڕەحەتیەکانیەتی) خوای گەورە لاقی پیرۆزی دەردەخات (وەك لە فەرموودەی ئیمامی بوخاری وموسلیمدا ھاتووە، باوەڕمان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە ئێمەش چۆنێتیەکەی نازانین) وە (بە تەوسەوە) بانگ دەکرێن بۆ سوژدە بردن (بۆ خوای گەورە) (کەچی) ناتوانن (سوژدە ببەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خَٰشِعَةً أَبْصَٰرُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ وَقَدْ كَانُوا۟ يُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ وَهُمْ سَٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچاویان شۆڕ وڕیسوایی دایان دەگرێت، بەڕاستی جاران کە بانگ دەکران بۆ سوژدە و(نەیان دەبرد) کە ساغیش بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَذَرْنِى وَمَن يُكَذِّبُ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ سَنَسْتَدْرِجُهُم مِّنْ حَيْثُ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوازم لێ بھێنە بۆ ئەوانەی کە ئەم قورئانە بەدرۆ دەزانن بەرە بەرە کێشیان دەکەم بە ڕەنگێك کە پێ نەزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأُمْلِى لَهُمْ إِنَّ كَيْدِى مَتِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە مۆڵەتیان دەدەم بەڕاستی پیلانی من تۆکمە وبەھێزە (لە بەرانبەر پیلانی ئەواندا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ تۆ لە بێ بڕوایان داوای کرێی (کۆششی پێغەمبەرێتی) یان لێ دەکەیت، ئەوانیش لە بژاردنی قەرزداری گران بارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان ڕووپەڕەی غەیبیان لەلایە وە ئەوان لەبەری دەنووسنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تَكُن كَصَاحِبِ ٱلْحُوتِ إِذْ نَادَىٰ وَهُوَ مَكْظُومٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتا بگرە وچاوەڕوانی فەرمانی پەروەردگارت بکە، وەك ھاوڕێی نەھەنگەکە مەبە (کە یونس پێغەمبەرە علیە السلام) کاتێك کە بانگی (خودای) کرد، ئەو تووڕە بوو (لە بێ بڕوایی گەلەکەی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّوْلَآ أَن تَدَٰرَكَهُۥ نِعْمَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ لَنُبِذَ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ مَذْمُومٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر میھرەبانیەك لەلایەن پەروەردگاریەوە فریای نەکەوتایە فڕێ دەدرایە دەشتێکی ڕووتەن وە ئەو بەدناو دەبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱجْتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَجَعَلَهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پەروەردگاری ھەڵی بژاردەوە وە کردی (بە یەکێك) لە چاکەکاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن يَكَادُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَٰرِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا۟ ٱلذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُۥ لَمَجْنُونٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی نزیك بوو بێ بڕواکان ھەڵت خلیسکێنن بەچاوی (پیس) یان، لە کاتێکدا کە قورئان دەبیستن وە دەیانووت: بەڕاستی ئەم (پێغەمبەرە) شێتە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە کاتێکدا کە ئەم قورئانە ھەر ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70