caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الملك الملك

30 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 77

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ تَبَٰرَكَ ٱلَّذِى بِيَدِهِ ٱلْمُلْكُ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەورە وپیرۆزە ئەو زاتەی کەھەرچی دەسەڵات وپاشایی ھەیە بەدەست ئەوە، وە ئەو دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلْمَوْتَ وَٱلْحَيَوٰةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو زاتەی کە مردن وژیانی داھێناوە ودروستکردووە تا تاقیتان بکاتەوە کە کردەوەی کامتان چاکترە وە ھەر ئەوە باڵادەست ولێخۆشبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِى خَلَقَ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍ طِبَاقًا مَّا تَرَىٰ فِى خَلْقِ ٱلرَّحْمَٰنِ مِن تَفَٰوُتٍ فَٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو زاتەی کە حەوت ئاسمانی دروست کردووە یەك لەسەر یەك تۆ نابینیت (ئەی تەماشاکەر) لە دروست کراوەکانی خوای میھرەباندا ھیچ ناڕێکییەك، چاو بگێڕە وورد بەرەوە (بزانە) ئایا ھیچ ناتەواویەك دەبینیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ ٱرْجِعِ ٱلْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ ٱلْبَصَرُ خَاسِئًا وَهُوَ حَسِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدووبارە چاو بگێڕە یەك لە دوای یەك چاووت بەڕیسوایی ونائومێدیی دەگەڕێتەوە بۆ لای خۆت وە ئەو (چاوەت) ماندووە وتاقەتی چووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِمَصَٰبِيحَ وَجَعَلْنَٰهَا رُجُومًا لِّلشَّيَٰطِينِ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ ٱلسَّعِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێندبێت بێگومان ئاسمانی دونیامان ڕازاندوەتەوە بەچرای زۆری(ئەستێرە) وە گێڕاومانن بەڕەجمی شەیتانەکان وە ئامادەمان کردووە بۆ ئەوان (لە قیامەتدا) سزای ئاگری ھەڵگیرساو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ ئەوانەی کە بێ بڕوان بە پەروەردگاریان سزای دۆزەخ ئامادەیە، کە مەنزڵگایەکی زۆر خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذَآ أُلْقُوا۟ فِيهَا سَمِعُوا۟ لَهَا شَهِيقًا وَهِىَ تَفُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك کە فڕێدرانە ناویەوە لەو دۆزەخەوە لوورە ونرکەیەك دەبیستن وە ئەو ئەکوڵێ وجۆش دەخوات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ ٱلْغَيْظِ كُلَّمَآ أُلْقِىَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنزیکە (دۆزەخ) لەڕقانا پارە پارە ببێت، ھەر کاتێك دەستەیەك فڕێ بدرێنە ناویەوە دەرگاوانەکانی دۆزەخ پرسیاریان لێ دەکەن، ئایا پێغەمبەرێکی ترسێنەرتان بۆ نەھاتووە (لە دونیادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ بَلَىٰ قَدْ جَآءَنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ مِن شَىْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍ كَبِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەڵێن بەڵێ بۆمان ھاتووە بەڵام بەدرۆمان دەزانی ودەمان ووت (پێی) خوا ھیچی نە ناردۆتە خوارەوە ئێوە بەس لە گومڕاییەکی گەورەدان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەڵێن ئەگەر قسەی (پێغەمبەران) مان ببیستایە یان تێبگەشتینایە ئەمڕۆ لە ھاوەڵانی دۆزەخ نەدەبووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱعْتَرَفُوا۟ بِذَنۢبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَٰبِ ٱلسَّعِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئیتر بەناچاری دان بەگوناھەکانیاندا دەنێن، کەوابوو دووریی لە میھرەبانی خوا بۆ ھاوەڵانی دۆزەخ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی لە پەنھانیدا لە خوای خۆیان دەترسن، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَسِرُّوا۟ قَوْلَكُمْ أَوِ ٱجْهَرُوا۟ بِهِۦٓ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێوە قسە بە پەنھانی بکەن یان بە ئاشکرا (بۆ خوا یەکسانە چونکە) ئەو (خوای گەورە) ئاگادارە بەخودی (نھێنی) دڵان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ ٱللَّطِيفُ ٱلْخَبِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو خوایەی کە مەردوومی دروست کردووە ئاگای لە نھێنییان نیە، لە کاتێکدا کە ئەو ووردبین وئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ ذَلُولًا فَٱمْشُوا۟ فِى مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا۟ مِن رِّزْقِهِۦ وَإِلَيْهِ ٱلنُّشُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئەو زاتەیە کە زەوی بۆ ڕام کـردوون، دەی بگەڕێن بە ھەموو گۆشە وکەنارێکیدا وە لە ڕۆزی خوا بخۆن وە ھەر بۆلای ئەوە گەڕانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ءَأَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يَخْسِفَ بِكُمُ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا هِىَ تَمُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بتانباتە خوارەوە بەناخی زەویدا لە کاتێکدا کە زەوی (وەك دەریا) گێژ بخوات و (بێتە لەرزین)؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ أَمِنتُم مَّن فِى ٱلسَّمَآءِ أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا دڵنیان لەو خوایەی کە لە ئاسمانە کە بای توندتان بنێرێتە سەر بە ووردە زیخەوە، ئەو دەمە تێدەگەن کە ھەڕەشەی ئێمە چۆنە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئەو (گەلانەی) کە لەپێش ئەماندا بوون (پێغەمبەرانی ئێمەیان) بە درۆزن دانا، جا چۆن بوو بەگژدا چوونەوەی ئێمە (لەوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ إِلَى ٱلطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَٰٓفَّٰتٍ وَيَقْبِضْنَ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا ٱلرَّحْمَٰنُ إِنَّهُۥ بِكُلِّ شَىْءٍۭ بَصِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا سەیری باڵندەکان ناکەن بە ژوور سەریانەوە بە باڵ کراوەیی وھێنانەوەیەك، ڕای نەگرتوون (بەو ئاسمانەوە) خوا نەبێت، کە ئەو بە ھەموو شتێك بیینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى هُوَ جُندٌ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ ٱلرَّحْمَٰنِ إِنِ ٱلْكَٰفِرُونَ إِلَّا فِى غُرُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە لەشکری ئێوەیە یارمەتتیان دەدات لە جیاتی خوای میھرەبان ؟! بێ بڕوایان ھەر لە فریو خواردنان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمَّنْ هَٰذَا ٱلَّذِى يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُۥ بَل لَّجُّوا۟ فِى عُتُوٍّ وَنُفُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوە کێیە ئەو کەسەی کە ڕۆزیتان دەدات ئەگەر خوا ڕۆزی خۆیتان لێبگرێتەوە؟ بەڵکو (بە ئارەزوو) درێژەیان دا بەسەرکەشی ودوور کەوتنەوە (لە ڕێی ڕاست)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَمَن يَمْشِى مُكِبًّا عَلَىٰ وَجْهِهِۦٓ أَهْدَىٰٓ أَمَّن يَمْشِى سَوِيًّا عَلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو کەسەی بڕوا وبەدەما بکەوێت باشتر ڕێ دەردەکات؟ یان یەکێك کە قنج وقیت بڕوا بەسەر ڕێگایەکی ڕاست وڕەواندا؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر خوایە کە درووستی کردوون و بەدیھێناون وە گوێ وچـاو ودڵی پێ داوون، زۆر بە دەگمەن سوپاسی (ئەم بەھرانە) دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ هُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: ھەر خوایە کە ئێوەی بڵاوکردوەتەوە لە زەویدا وەھەر لای خواش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ بڕواکان بە گاڵتەوە) دەڵێن: ئەم بەڵێنە (بە ھاتنی ڕۆژی دوایی) کەی دەبێت ئەگەر ڕاست دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ : زانینی ئەو ڕۆژە ھەر لای خوایە وە من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيٓـَٔتْ وُجُوهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَقِيلَ هَٰذَا ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تَدَّعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك بێ بڕوایان ئەو سزایەیان بەدی کرد لە نزیك خۆیانەوە، تاڵ دەبێ ڕووخساری ئەوانەی کەبێ بڕوا بوون وە (پێیان) دەووترێت: ئەمەیە ئەو (ڕۆژە) ی کە داواتان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِىَ ٱللَّهُ وَمَن مَّعِىَ أَوْ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ ٱلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: پێم بڵێن ئەگەر خوا من وئەو (موسوڵمانانە) ی کە لەگەڵمان لەناومان ببات یا میھرەبانیمان لەگەڵ بکات دەی کێ پەنای بێ بڕوایان دەدات لە سزای سەخت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ هُوَ ٱلرَّحْمَٰنُ ءَامَنَّا بِهِۦ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: ھەر ئەوە خوای بەخشندە کە بڕوامان پێهێناوە وە ھەر بەو پشتمان بەستووە، جا لەمەولا دەزانن کە کێ لە گومڕاییەكی ئاشکرا دایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَآؤُكُمْ غَوْرًا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَآءٍ مَّعِينٍۭ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: پێم بڵێن ئەگەر ئاوی(خواردنەوە) تان ڕۆبچێ بە ناخی زەویدا، دەی کێ (بێجگە لە خوا) ئاوی زوڵاڵتان بۆ دەھێنێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70