سوورەتی القمر القمر
55 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 37
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱقْتَرَبَتِ ٱلسَّاعَةُ وَٱنشَقَّ ٱلْقَمَرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژی دوایی نزیك بوویەوە وە مانگ لەت بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن يَرَوْا۟ ءَايَةً يُعْرِضُوا۟ وَيَقُولُوا۟ سِحْرٌ مُّسْتَمِرٌّ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر بێ بڕوایان موعجیزەیەك ببینن پشت ھەڵدەکەن وە دەڵێن ئەمە جادوویەکی بەردەوامە (و موحەممەد لێیان دەکات)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَّبُوا۟ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ وَكُلُّ أَمْرٍ مُّسْتَقِرٌّ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەو (بت پەرستانە) باوەڕیان نەھێناو شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتن لەکاتێکدا ھەموو کارێك سەرەنجامێکی ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّنَ ٱلْأَنۢبَآءِ مَا فِيهِ مُزْدَجَرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ھەواڵی زۆر (لەناوبردنی یاخیانیان) پێ گەیشتووە (لەقورئاندا) کە بیانگێڕێتەوە (لە بت پەرستی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حِكْمَةٌۢ بَٰلِغَةٌ فَمَا تُغْنِ ٱلنُّذُرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(قورئان) ھەمووی حیکمەتێکی تەواوە بەڵام ترساندنی ترسێنەران (بۆ گەلی بێ بڕوا) سوودی نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ يَوْمَ يَدْعُ ٱلدَّاعِ إِلَىٰ شَىْءٍ نُّكُرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرچەرخێنە (چاوەڕوانی) ئەو ڕۆژە بکە کە جاڕ دەرێك بانگی خەڵکی دەکات بۆ شتێکی زۆر ناخۆش(کەڕۆژی حەشرە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خُشَّعًا أَبْصَٰرُهُمْ يَخْرُجُونَ مِنَ ٱلْأَجْدَاثِ كَأَنَّهُمْ جَرَادٌ مُّنتَشِرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ باوەڕِان) بەکزوچاو شۆڕیەوە لەگۆڕەکانیان دێنەدەرەوە وەك کوللەی پەرش وبڵاون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مُّهْطِعِينَ إِلَى ٱلدَّاعِ يَقُولُ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا يَوْمٌ عَسِرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخێرا دوای جاڕ دەرەکە دەکەون، بێ باوەڕان دەڵێن: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر دژوار وسەختە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ فَكَذَّبُوا۟ عَبْدَنَا وَقَالُوا۟ مَجْنُونٌ وَٱزْدُجِرَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێش ئەمان گەلی نووح بێ باوەڕ بوون، جابەندەی ئێمە (نوح)یان بەدرۆزن دانا وە ووتیان (نووح) شێتە وە ھـەڕەشەیان لێکرد وڕێگری کـرا لـەبانگەوازەکەی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَغْلُوبٌ فَٱنتَصِرْ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (نوح) ھاواری کردە پەروەردگاری و (ووتی): بەڕاستی من شکستم خواردووە (بێ دەسەڵاتم) دەی تۆ یارمەتیم بدە،
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَفَتَحْنَآ أَبْوَٰبَ ٱلسَّمَآءِ بِمَآءٍ مُّنْهَمِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمەش ھەموو دەرگای ئاسمانمان کردەوە بەئاوی بارانی بەلێزمە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَفَجَّرْنَا ٱلْأَرْضَ عُيُونًا فَٱلْتَقَى ٱلْمَآءُ عَلَىٰٓ أَمْرٍ قَدْ قُدِرَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کانیاوی زۆرمان لەزەویدا ھەڵقوڵاند، جائاوی ئاسمان وزەوی بەیەك گەشتن بەو ئەندازەی کە بڕیاری لەسەر درا بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَحَمَلْنَٰهُ عَلَىٰ ذَاتِ أَلْوَٰحٍ وَدُسُرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە نوحمان (لەگەڵ شوێن کەوتووانی) ھەڵگرت لەسەر کەشتییە کە بەچەند پارچە تەختە وبزمار (دروست کرابوو)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَجْرِى بِأَعْيُنِنَا جَزَآءً لِّمَن كَانَ كُفِرَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پێش چاو وچاودێری ئێمە دەڕۆیشت (نەمان ھێشت نوقم ببێت) (لەم ئایەتەدا جێگیرکردنی صیفەتی [عین = چاو] بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیە کە شایستەی گەورەیی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وە بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین، تەنھا خوا دەیزانێت) ئەمە پاداشتە بۆ ئەو کەسەی باوەڕی پێ نەکرا (کە نووحە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَد تَّرَكْنَٰهَآ ءَايَةً فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەو ڕووداوەمان ھێشتەوە تاببێتە پەندێك، جا ئایا کەسێك ھەیە پەند وەرگرێت؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبَتْ عَادٌ فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەلی عادیش پێغەمبەرەکەیان بەدرۆ زانی جا ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا صَرْصَرًا فِى يَوْمِ نَحْسٍ مُّسْتَمِرٍّ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە بایەکی توندی ساردمان ناردە سەریان لەڕۆژێکی شوومی سەختدا بە بەردەوامی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمْ أَعْجَازُ نَخْلٍ مُّنقَعِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخەڵکی (لە زەوی) ھەڵئەگرت وەك بنە دارخورمای لەبێخ ھەڵکەندراوی (لێکردن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِٱلنُّذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەلی سەموود باوەڕیان بە پێغەمبەرەکەیان نەھێنا (کە صاڵح پێغەمبەریان بوو علیە السلام)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقَالُوٓا۟ أَبَشَرًا مِّنَّا وَٰحِدًا نَّتَّبِعُهُۥٓ إِنَّآ إِذًا لَّفِى ضَلَٰلٍ وَسُعُرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ووتیان: چۆن ئێمە دوای تاکە کەسێك بکەوین لەخۆمان، ئەگەر دوای تۆ بکەوین ئەوسا ئێمە لەگومڕایی وشکست داین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَءُلْقِىَ ٱلذِّكْرُ عَلَيْهِ مِنۢ بَيْنِنَا بَلْ هُوَ كَذَّابٌ أَشِرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا لەناو ھەمووماندا نیگا ھەر بۆ ئەو کراوە بەتەنیا؟ (نەخێر) بەڵکو ئەو (صاڵح) پیاوێکی زۆر درۆزنی خود پەسەند ولوت بەرزە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَيَعْلَمُونَ غَدًا مَّنِ ٱلْكَذَّابُ ٱلْأَشِرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسبەی دەزانن کە کێ زۆر درۆزنی خود پەسەندە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا مُرْسِلُوا۟ ٱلنَّاقَةِ فِتْنَةً لَّهُمْ فَٱرْتَقِبْهُمْ وَٱصْطَبِرْ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە حوشترەکە دەنێرین بۆ تاقی کردنەوەیان جا (ئەی صاڵح) چاوەڕوانی سەر ئەنجامیان بکە ودان بەخۆدا بگرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَبِّئْهُمْ أَنَّ ٱلْمَآءَ قِسْمَةٌۢ بَيْنَهُمْ كُلُّ شِرْبٍ مُّحْتَضَرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەواڵیان پێ بدە کەئاوەکە لەنێوانی (حوشترەکە وئەواندا) بەشكراوە ھەریەکەیان لە نۆرە ئاوی خۆیدا حازربێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَنَادَوْا۟ صَاحِبَهُمْ فَتَعَاطَىٰ فَعَقَرَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(گەلەکەی لەم کارە بێزار بوون) جا بانگی ھاوڕێ (خراپە)کەیان کرد (قوداری کوڕی سالیف) ئەویش دەستی دایە شمشێر و(حوشترەکەی) سەر بڕی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكَيْفَ كَانَ عَذَابِى وَنُذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا سزا وترساندنم چۆن بوو؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةً وَٰحِدَةً فَكَانُوا۟ كَهَشِيمِ ٱلْمُحْتَظِرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە دەنگێکی گەورەی ترسناکمان بۆ ناردن، ھەموو (مردن وتەفروتونا بوون) بەوێنەی پووشی ژێر پێی ئاژەڵ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبَتْ قَوْمُ لُوطٍۭ بِٱلنُّذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکەیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ حَاصِبًا إِلَّآ ءَالَ لُوطٍ نَّجَّيْنَٰهُم بِسَحَرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە ڕاستی ئێمەش ناردمانە سەریان بایەکی بەھێز بەوردە زیخەوە (ولەناوی بردن) جگە لە کەسوکاری لوط نەبێت لە بەرەبەیاندا ڕزگارمان کردن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نِّعْمَةً مِّنْ عِندِنَا كَذَٰلِكَ نَجْزِى مَن شَكَرَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە بەزەیی وڕەحمەتی خۆمان ھەر بەو شێوە پاداشتی سوپاسگوزاران دەدەینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَنذَرَهُم بَطْشَتَنَا فَتَمَارَوْا۟ بِٱلنُّذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە ڕاستی (لوط) گەلەکەی ترساند لەتۆڵەی سەختی ئێمە، بەڵام ئەوان گومانیان ھەبوو لەو ترساندنە وبڕوایان پێی نەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ رَٰوَدُوهُ عَن ضَيْفِهِۦ فَطَمَسْنَآ أَعْيُنَهُمْ فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان (گەلی لوط) داوای میوانەکانیان لێـکرد، جا ئێمەش چاویانمان کوێر کرد، دە بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ صَبَّحَهُم بُكْرَةً عَذَابٌ مُّسْتَقِرٌّ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ھێرشی بردە سەریان لەبەرەبەیاندا سزایەکی بەردەوام
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَذُوقُوا۟ عَذَابِى وَنُذُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی بچەژن سزا وسەرەنجامی ھەڕەشەکانم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ يَسَّرْنَا ٱلْقُرْءَانَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە قورئانمان ئاسان کردووە بۆ ئامۆژگاری لێ وەرگرتن، جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ جَآءَ ءَالَ فِرْعَوْنَ ٱلنُّذُرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ترسێنەران (مووسا وھاروون) ھاتن بۆ سەر فیرعەون ودەست وپێوەندەکەی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا كُلِّهَا فَأَخَذْنَٰهُمْ أَخْذَ عَزِيزٍ مُّقْتَدِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiباوەڕیان بە ھەر ھەموو نیشانەکانی ئێمە نەکرد وبەدرۆیان زانی، جا ئێمەش تۆڵەمان لێسەندن بەتۆڵەسەندنی کەسێکی زاڵ وبەتوانا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَكُفَّارُكُمْ خَيْرٌ مِّنْ أُو۟لَٰٓئِكُمْ أَمْ لَكُم بَرَآءَةٌ فِى ٱلزُّبُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا کافرەکانی ئێوە (ئەی خەڵکی مەککە) باشترن لەم گەلانەی (کەباسکران) یان ئێوە ( ئەمان نامەتان) ھەیە لە کتێبە ئاسمانیەکاندا (ودڵنیان کە سزانادرێن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ يَقُولُونَ نَحْنُ جَمِيعٌ مُّنتَصِرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان دەڵێن ئێمە کۆمەڵێکی سەرکەوتووین ونابەزین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَيُهْزَمُ ٱلْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ ٱلدُّبُرَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان کۆمەڵەکەیان دەشکێنرێت وھەڵدێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلِ ٱلسَّاعَةُ مَوْعِدُهُمْ وَٱلسَّاعَةُ أَدْهَىٰ وَأَمَرُّ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو بەڵێنیان ڕۆژی دواییە وە (سزای) ئەو ڕۆژە زۆر سەختر وتاڵترە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلْمُجْرِمِينَ فِى ضَلَٰلٍ وَسُعُرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی تاوانبارەکان لەگومڕایی وشێتیدان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ يُسْحَبُونَ فِى ٱلنَّارِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ ذُوقُوا۟ مَسَّ سَقَرَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ڕۆژەی کە لە ئاگری دۆزەخدا بەسەر ڕوخساریاندا ڕادەکێشرێن (پێیان دەڵێن) بچەژن ئازاری دۆزەخ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا كُلَّ شَىْءٍ خَلَقْنَٰهُ بِقَدَرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە ھەموو شتێکمان بەئەندازە دروست کردووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَمْرُنَآ إِلَّا وَٰحِدَةٌ كَلَمْحٍۭ بِٱلْبَصَرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە فەرمانی ئێمە تەنھا یەكجارە وەك چاو تروکاندنێك (وایە لەخێراییدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَآ أَشْيَاعَكُمْ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان زۆر لە کەسانی بێ باوەڕی وەك ئێوەمان لەناو بردووە جا ئایا کەسێك ھەیە پەندی لێ وەربگرێت؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكُلُّ شَىْءٍ فَعَلُوهُ فِى ٱلزُّبُرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر چیەکیان کردووە لە نامەی کردەوەکانیاندایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكُلُّ صَغِيرٍ وَكَبِيرٍ مُّسْتَطَرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە وورد ودرشتی(کردەوەکانیان) ھەموو نوسراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍ وَنَهَرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان پارێزکاران ولەخواترسان وان لە باخات وڕووبارەکانی (بەھەشتدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فِى مَقْعَدِ صِدْقٍ عِندَ مَلِيكٍ مُّقْتَدِرٍۭ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە جێگایەکی خۆش وپەسەندان لای پاشایەکی بەدەسەڵاتی بە توانان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→