caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النجم النجم

62 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 23

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە ئەستێرە کاتێك ئاوا دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھاوڕێکەتان (موحەممەد ﷺ) گومڕا نەبووە وە لە ڕاستی لای نەداوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە ھەوا وھەوسەوە قسە ناکات (کە قورئان دەخوێنێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْىٌ يُوحَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرچی دەیڵێت (قورئانەو) نیگا دەکرێت بۆی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَلَّمَهُۥ شَدِيدُ ٱلْقُوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(جوبرەیلی) زۆر بەتوانا فێری کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذُو مِرَّةٍ فَٱسْتَوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخاوەنی بیرو ھۆشی بەھێزە، جا لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی ڕاوەستاوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ بِٱلْأُفُقِ ٱلْأَعْلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە بە ئاسۆی ھەرە بەرزی ئاسمانەوە بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان نزیك بوویەوە (لە موحەممەد ﷺ) و ئەمجا ھاتە خوارەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا بە ئەندازەی دوو کەوان یان کەمتری(ماوە بوو لەگەڵ موحەممەددا ﷺ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَوْحَىٰٓ إِلَىٰ عَبْدِهِۦ مَآ أَوْحَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (خوا) نیگای کرد بۆ بەندەی خۆی، ئای چ نیگایەك بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا كَذَبَ ٱلْفُؤَادُ مَا رَأَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی (موحەممەد ﷺ) بەچاوی سەر بینی دڵی (بڕوای پێ کرد و) بە درۆی نەزانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَتُمَٰرُونَهُۥ عَلَىٰ مَا يَرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا (بێ باوەڕان) ئێوە دەمەقاڵێی لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەوەی کە بە چاوی خۆی دەی بینێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ رَءَاهُ نَزْلَةً أُخْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان جارێکی تر جوبرەئیلی بینیوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عِندَ سِدْرَةِ ٱلْمُنتَهَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلای درەختی(سیدرەتولمونتـەھا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عِندَهَا جَنَّةُ ٱلْمَأْوَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە لای ئەوەوەیە بەھەشتی نیشتەجێ بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ يَغْشَى ٱلسِّدْرَةَ مَا يَغْشَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کاتەی (پێغەمَبەرﷺ) ئەو شتە گرنگ وسەر سوڕھێنەرەی بینی کە سیدرەی داپۆشی چۆن داپۆشینێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا زَاغَ ٱلْبَصَرُ وَمَا طَغَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچاوی ئەو (موحەممەد ﷺ) بەملاولادا نەیـدەڕوانی (لە مەبەست تێ نەدەپەڕی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَقَدْ رَأَىٰ مِنْ ءَايَٰتِ رَبِّهِ ٱلْكُبْرَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان بینی گەورەترین بەڵگە ونیشانەی پەروەردگاری

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَرَءَيْتُمُ ٱللَّٰتَ وَٱلْعُزَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی پێم بڵێن ئایا لات و عوززا (کە دووبتن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنَوٰةَ ٱلثَّالِثَةَ ٱلْأُخْرَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بتی سێهەم کە مەناتە (ئایا ھیچیان پێ دەکرێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَكُمُ ٱلذَّكَرُ وَلَهُ ٱلْأُنثَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ڕاستە ئێوە کوڕان بۆ خۆتان وکچان بۆ خودا بەڕەوا وچاك دەزانن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تِلْكَ إِذًا قِسْمَةٌ ضِيزَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر وابێت دابەشکردنێکی نادروست دەبێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ هِىَ إِلَّآ أَسْمَآءٌ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَمَا تَهْوَى ٱلْأَنفُسُ وَلَقَدْ جَآءَهُم مِّن رَّبِّهِمُ ٱلْهُدَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم بتانە ھەر ناوانێکی ڕوتن کە ئێوە و باو وباپیرانتان لێتان ناون (بەبێ ناوەڕۆك) خوا ھیچ بەڵگەیەکی لەسەر پەرستراوی ئەوان نەناردووەتە خوارەوە، تەنھا شوێنی گومان وئەو شتە دەکەون کە نەفسی خۆیان حەزی لێیەتی، لە کاتێکدا کە بەڕاستی لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھیدایەتیان بۆ ھاتووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لِلْإِنسَٰنِ مَا تَمَنَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا مرۆڤ ئارەزووی ھەرچی کرد بۆی دێتە دی (نەخێر)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلِلَّهِ ٱلْـَٔاخِرَةُ وَٱلْأُولَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچونکە ھەر خوایە خاوەنی دونیا ودواڕۆژە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ لَا تُغْنِى شَفَٰعَتُهُمْ شَيْـًٔا إِلَّا مِنۢ بَعْدِ أَن يَأْذَنَ ٱللَّهُ لِمَن يَشَآءُ وَيَرْضَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە چەندەھا فریشتە کە لە ئاسمانەکاندا ھەن تکا وشەفاعەتیان ھیچ سوودی نیە، مەگەر دوای ئەوەی کە خوا مۆڵەت بدات بۆ ھەرکەسێك کە خۆی بیەوێت وڕازی بێت پێی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ لَيُسَمُّونَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ تَسْمِيَةَ ٱلْأُنثَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕ بـە ڕۆژی دوایی ناھێنن، فریشتەکان بە کچی (خوا) ناو دەبەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًٔا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە کاتێکدا ھیچ زانیاریەکیان دەربارەی نیە، تەنھا دوای گومان دەکەون وە بەڕاستی گومان ھیچ سوودێکی نیە لەزانینی ھەق وڕاستیدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَعْرِضْ عَن مَّن تَوَلَّىٰ عَن ذِكْرِنَا وَلَمْ يُرِدْ إِلَّا ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی کەواتە تۆش وازبھێنە لەو کەسە پشت دەکاتە قورئان ویادی ئێمە، وە بێجگە ژیانی دونیا ھیچی تری ناوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِۦ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱهْتَدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە ئەوپەڕی زانیاری وتێگەیشتنیانە لەزانیاریدا، بەڕاستی پەروەردگارت چاك دەزانێت بەوەی لە ڕێبازەکەی گومڕا بووە وە چاك دەزانێت بەوەی کە ڕێنووین بووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔوا۟ بِمَا عَمِلُوا۟ وَيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ بِٱلْحُسْنَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا خاوەنێتی ھەرچی لەئاسمانـەکان وزەویدایە، تا سزای ئەوانە بدات کە خراپەیان کردووە بە پێی کردەوەکانیان وە پاداشتی ئەوانە بداتەوە کەچاکەیان کردووە بەچاکەتر (لەوەی کردویانە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَٰٓئِرَ ٱلْإِثْمِ وَٱلْفَوَٰحِشَ إِلَّا ٱللَّمَمَ إِنَّ رَبَّكَ وَٰسِعُ ٱلْمَغْفِرَةِ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَإِذْ أَنتُمْ أَجِنَّةٌ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ فَلَا تُزَكُّوٓا۟ أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ ٱتَّقَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە لەگوناھی گەورە وکردەوەی دزێو خۆیان دەپارێزن جگە تاوانی بچوك نەبێت، بەڕاستی پەروەردگارت لێبوردنی فراوانە، ئەو لەھەموو کەس بەحاڵی ئێوە زاناترە لەکاتێکدا کە لەزەوی دروستی کردون وە کاتێك کە ئێوە کۆرپەلەن ولەسکی دایکتاندان، کەواتە خۆتان بەچاك وپاك دامەنێن، خوا زاناترە بەو کەسەی زیاتر لە خواترسە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى تَوَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا بینیت ئەو کەسەی کە پشتی ھەڵکرد (لەباوەڕ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَعْطَىٰ قَلِيلًا وَأَكْدَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لەوەی بڕیاری دابوو) کەمێکی بەخشی وئەوەی تری گرتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَعِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْغَيْبِ فَهُوَ يَرَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا (ئەو کەسە) زانیاری پەنھانی لایەو بەچاو دەیبینێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَمْ يُنَبَّأْ بِمَا فِى صُحُفِ مُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان ئایا ئاگادار نەکرابوو بەوەی کە لەپەڕاوەکانی موسادا بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِبْرَٰهِيمَ ٱلَّذِى وَفَّىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وە بەوەی کە لەپەڕاوی ئیبراھیمدا بوو) ئەو ئیبراھیمەی کە پەیمانی خۆی بەچاکی بەجێ ھێنا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لەو پەڕاوانەدا ھاتووە) کە ھیچ تاوانبارێك گوناھی تاوانبارێکی تر ھەڵناگرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبێگومان ئادەمی جگە لەکۆششی خۆی خاوەنی ھیچی تر نیە (لە دواڕۆژدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّ سَعْيَهُۥ سَوْفَ يُرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو بێگومان ھەوڵ کۆششەکەی لە داھاتوو (لەقیامەت)دا دەبینرێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ يُجْزَىٰهُ ٱلْجَزَآءَ ٱلْأَوْفَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان پاداشت دەدرێتەوە بەتێر وتەواوی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّ إِلَىٰ رَبِّكَ ٱلْمُنتَهَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ھەموو کارێک سەرەنجامەکەی ھەر بۆ لای پەروەردگارت دەگەڕێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان ھەر ئەویش بەندەکان دەخاتە گریان وپێکەنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان ھەر ئەوە دەیانمرێنێت وزیندووشیان دەکاتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّهُۥ خَلَقَ ٱلزَّوْجَيْنِ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبەڕاستی ھەر ئەوە کە جوتێ نێر ومێی دروستكردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە نوتفەیەك (دڵۆپە ئاوێك)کاتێك دەڕژێنرێتە منداڵـدانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّ عَلَيْهِ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْأُخْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ھەر لەسەر خوایە دروست کردنەوەی لەڕۆژی دواییدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّهُۥ هُوَ أَغْنَىٰ وَأَقْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان ھەر ئەویشە کەخەڵکی دەوڵەمەند وھەژار دەکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّهُۥ هُوَ رَبُّ ٱلشِّعْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ھەر ئەوە پەروەردگاری ئەستێرەی شیعرا ( شیعرا : ئەستێرەیەك بوو خەڵکانێك لەسەردەمی نەفامیدا دەیانپەرست)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّهُۥٓ أَهْلَكَ عَادًا ٱلْأُولَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبێگومان ھەر ئەو خوایە گەلی عادی یەکەمی لەناو برد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَثَمُودَا۟ فَمَآ أَبْقَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەلی سەموودیشی لەناوبرد وکەسی نەھێشتن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَوْمَ نُوحٍ مِّن قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەگەلی نووحیشی (لەناو برد) لەپێش (عاد وسەمود)دا کەبەڕاستی ئەوان ستەم کارتر وسەر کەش تربوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەگوندە سەروژێرکراوەکانی (بەزەویدا) بردە خوارەوە (کەگوندەکانی گەلی لوط بوون)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَغَشَّىٰهَا مَا غَشَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەو گوندانەی داپۆشی (بەجۆرەھا سزای سەخت) چۆن داپۆشینێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَبِأَىِّ ءَالَآءِ رَبِّكَ تَتَمَارَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەکام ناز ونیعمەتەکانی پەروەردگارت دوو دڵیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا نَذِيرٌ مِّنَ ٱلنُّذُرِ ٱلْأُولَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (پێغەمبەرە) ترسێنەرێکە لە (پێغەمبەرە) ترسێنەرەکانی پێشوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَزِفَتِ ٱلْـَٔازِفَةُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژی دوایی زۆر نزیك بووەتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ ٱللَّهِ كَاشِفَةٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجگە لەخوای گەورە کەس نیە ئاشکرای بکات (وبزانێت کەی دێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَمِنْ هَٰذَا ٱلْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجـا ئایا لەم قورئانە سەرتان سوڕ دەمێنێت؟!

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پێدەکەنن وناگرین!

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنتُمْ سَٰمِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێوە سەر گەرم و بێ ئاگان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱسْجُدُوا۟ لِلَّهِ وَٱعْبُدُوا۟

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی سوژدە بەرن بۆ خوا وپەرستشی بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70