caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الطور الطور

49 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 76

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ وَٱلطُّورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە کێوی طور (بەو کێوەی موسا لەسەری قسەی لەگەڵ خوای گەورە کرد)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكِتَٰبٍ مَّسْطُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەکتێبی نووسراو (مەبەست پێی قورئانە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فِى رَقٍّ مَّنشُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەچەند پەڕەیەکی بڵاوکراوە (قورئان نووسراوەتەوە لەچەند پەڕەیەکدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْبَيْتِ ٱلْمَعْمُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بەو خانەی ئاوەدانە (بیت المعمور: جێگایەکە لە ئاسمان، فریشتەکان ھەمیشە بەدەوریدا دێن ودەچن، بەوانەوە ئاوەدانە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلسَّقْفِ ٱلْمَرْفُوعِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بەبانی بڵندکراو (ئاسمانی دونیا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْبَحْرِ ٱلْمَسْجُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بەدەریای پڕ کراو (لە ئاو یان ئاگری داگیرساو)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَٰقِعٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان سزای پەروەردگارت(بۆ بێ بڕوایان) دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّا لَهُۥ مِن دَافِعٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ بەرگری کەری نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ تَمُورُ ٱلسَّمَآءُ مَوْرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێکك کەئاسمان زۆر توند دەکەوێتە جوڵە وھاتوچۆ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَسِيرُ ٱلْجِبَالُ سَيْرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە چیاکان (لەجێی خۆیان) دەجووڵێن وتوند دەڕۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَوَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِّلْمُكَذِّبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە لەو ڕۆژەدا ھاوار بۆ بێ باوەڕان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ هُمْ فِى خَوْضٍ يَلْعَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە لەکاری ناڕەوادا ڕۆدەچن وھەمیشە گاڵتە وگەپ دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَىٰ نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێ پاڵیان پێوە دەنرێت بەرەو ئاگری دۆزەخ چۆن پاڵ پێوەنانێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذِهِ ٱلنَّارُ ٱلَّتِى كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان دەووترێت) ئەمە ئەو ئاگرەیە کەئێوە بە درۆتان دەزانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَسِحْرٌ هَٰذَآ أَمْ أَنتُمْ لَا تُبْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەم ئاگرە جادوە یان ئێوە نابینن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱصْلَوْهَا فَٱصْبِرُوٓا۟ أَوْ لَا تَصْبِرُوا۟ سَوَآءٌ عَلَيْكُمْ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبچنە ناویەوە ئەمجا ئارام بگرن یا نەیگرن یەکسانە بۆتان، بێگومان ھەر تۆڵەی ئەو کردەوانەی دەتانکرد لێتان دەسەنرێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى جَنَّٰتٍ وَنَعِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە ڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە ناو باخات ونیعمەتەکانی بەھەشتدان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٰكِهِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچێژ ئەبەن لەو شتانەی پەروەردگاریان پێی بەخشیوون وە پەروەردگاریان پاراستوونی لەسزای دۆزەخ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلُوا۟ وَٱشْرَبُوا۟ هَنِيٓـًٔۢا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان دەووترێت) بخۆن وبخۆنەوە نۆشی گیانتان بێت بەھۆی ئەوچاکانەی لەدونیادا دەتانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مُتَّكِـِٔينَ عَلَىٰ سُرُرٍ مَّصْفُوفَةٍ وَزَوَّجْنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاڵیان داوەتەوە لەسەر کورسی وقەنەفەی ڕیزکراو وە حۆریانی چاو گەش وچاو گەورەمان کردە ھاوسەریان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَٰنٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَآ أَلَتْنَٰهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَىْءٍ كُلُّ ٱمْرِئٍۭ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وە نەوەکانیشیان دوایان کەوتوون بەئیمانەوە، نەوەکانیان دەگەیەنین پێیان (لەپلەی بەھەشتدا) وە ھیچ لە کردەوەی(باوکە)کانیان کەم ناکەینەوە، ھەرکەسە بارمتەی کردەوەکانی خۆیەتی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَمْدَدْنَٰهُم بِفَٰكِهَةٍ وَلَحْمٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەردەوام ھەموو جۆرە میوە وگۆشتێکیان پێ دەدەن لەوەی ئارەزووی دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَتَنَٰزَعُونَ فِيهَا كَأْسًا لَّا لَغْوٌ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو (بەھەشتە)دا پەرداخی شەراب لە یەکتری وەردەگرن نە قسەی پڕو پووچی تێدایە ونەگوناە کردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌ لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌ مَّكْنُونٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەگەڕێن بەسەریاندا کوڕانی نەوجەوانی ئێسك سووکی خۆیان وخزمەتیان دەکەن، وەك مرواری ناو سەدەفن (لە جوانی وپاکیدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھەشتیەکان ڕوو دەکەنە یەکتری وپرسیار لە یەکتری دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِىٓ أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەڵێن: بەڕاستی ئێمە پێشتر لەناو کەس وکارماندا دەترساین (لەسزای دۆزەخ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَىٰنَا عَذَابَ ٱلسَّمُومِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەتە خوا منەتی نا بەسەرماندا وە لەسزای دۆزەخ پاراستینی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْبَرُّ ٱلرَّحِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە لەمەو پێش خوامان دەپەرست وھاوارمان لێدەكرد، بەڕاستی ئەو چاکەکارێکی میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَذَكِّرْ فَمَآ أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجْنُونٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (ئەی موحەممەد ﷺ) یادیان خەرەوە چونکە تۆ بەھۆی نیعمەتەکانی پەروەردگارتەوە نەفاڵچیت ونەشێتیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَّتَرَبَّصُ بِهِۦ رَيْبَ ٱلْمَنُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنا بەڵکو دەڵێن (موحەممەد ﷺ) شاعیرە چاوەڕوانی مردنی دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ تَرَبَّصُوا۟ فَإِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُتَرَبِّصِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: چاوەڕوان بن بێگومان منیش لەگەڵتاندا لەچاوەڕوانانم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَٰمُهُم بِهَٰذَآ أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ فام وژیرییان فەرمانیان پێ ئەدا بەم قسانە (نەخێر) بەڵکو ئەمانە گەلێکی سەرکەش ویاخین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُۥ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیا دەڵێن قورئان (موحەممەد ﷺ) خۆی ھەڵیبەستووە؟ (نەخێر وانیە) بەڵکو بڕوا ناھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلْيَأْتُوا۟ بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِۦٓ إِن كَانُوا۟ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی با ئەوان(بێ باوەڕەکان) نموونەیەکی وەك قورئان بھێنن ئەگەر ڕاست ئەکەن، (کە ھەڵبەستراوی مرۆڤە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَٰلِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوان (بێ خالقێك) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خالق) ودروستکەری خۆیانن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەویان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیانین وگومانمان ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَٰنٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان پەیژەیەکیان ھەیە (پێـیدا سەربکەون بۆ ئاسمان و) گوێ بگرن تێیدا (لە ھەواڵی ئاسمان)؟ جا (ئەگەر ڕاست ئەکەن) با گوێ گرەکەیان بەڵگەیەکی ڕوون بهێنێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَهُ ٱلْبَنَٰتُ وَلَكُمُ ٱلْبَنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان ئایا کچان بۆ خوایە وکوڕان بۆ ئێوەیە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان ئایا تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) داوای کرێ وپاداشتیانیان لێ دەکەیت؟ ئەوانیش لەبەر بژاردنی باریان گرانە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ عِندَهُمُ ٱلْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیا ئایا زانیاری غەیبیان لایە؟ کە (لەبەری) بنووسنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ هُمُ ٱلْمَكِيدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئایا ئەیانەوێت فێڵ بکەن؟ دەی ھەربێ باوەڕان فێڵ لێ کراوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَهُمْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئایا پەرستراوێکیان ھەیە بێجگە لە خوا؟ خوا پاکە لە ھەموو ھاوبەشێك کە بۆی بڕیار دەدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن يَرَوْا۟ كِسْفًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ سَاقِطًا يَقُولُوا۟ سَحَابٌ مَّرْكُومٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر پارچەیەك لە ئاسمان ببینن بکەوێتە خوارەوە ئەڵێن: (ئەمە) ھەورێکی بەسەریەکدا کەوتووە (بارانمان بۆ دەبارێنێ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَذَرْهُمْ حَتَّىٰ يُلَٰقُوا۟ يَوْمَهُمُ ٱلَّذِى فِيهِ يُصْعَقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی لێیان گەڕێ تا تووشی ڕۆژی خۆیان دەبن کە تیایدا لە ناو دەچن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ لَا يُغْنِى عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێك کە فێڵەکانیان ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت وە ھیچ سەرکەوتوو وسەرفراز نابن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ عَذَابًا دُونَ ذَٰلِكَ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە ڕاستی ئەوانەی ستەمیان کردووە (لە خۆیان و بێ بڕوا بوون) بۆیان ھەیە سزایەك پێش سزای ڕۆژی دوایی، بەڵام زۆربەیان نایزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچاوەڕوانی بڕیاری پەروەردگارت بە چونکە بێگومان تۆ لەپێش چاو وچاودێری ئێمەدایت (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن وباسکردنی سیفەتی چاو بۆ خوا ھاتووە ئێمە بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، وەشێوەکەی نازانین تەنھا خوا دەیزانێت) ھەرکاتێ (لەخەو) ھەستایت تەسبیحات بکە بە ستایشی پەروەردگارت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَٰرَ ٱلنُّجُومِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بیپەرستە وستایشی بکە لە بەشێك لەشەودا وە کاتێك ئەستێرەکان وون دەبن (وپشت ھەڵدەکەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70