سەرەکی › سوورەتەکان › سوورەتی الصافات
سوورەتی الصافات الصافات
182 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 56
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ وَٱلصَّٰٓفَّٰتِ صَفًّا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەو فریشتانە ڕیز بوون (لە کاتی عیبادەتدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱلزَّٰجِرَٰتِ زَجْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە سوێند بەوانە کە دەخوڕن بەسەر ھەورەکاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱلتَّٰلِيَٰتِ ذِكْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە سوێند بەخوێنەرانی قورئان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ إِلَٰهَكُمْ لَوَٰحِدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی پەرستراوی ئێوە تاك و تەنھایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَرَبُّ ٱلْمَشَٰرِقِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە و پەروەردگاری خۆرھەڵاتەکان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا زَيَّنَّا ٱلسَّمَآءَ ٱلدُّنْيَا بِزِينَةٍ ٱلْكَوَاكِبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ئێمە ئاسمانی دونیامان بەجوانی ئەستێرەکان ڕازاندۆتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَحِفْظًا مِّن كُلِّ شَيْطَٰنٍ مَّارِدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە لەھەموو شەیتانێکی سەر کەش پاڕاستوومانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّا يَسَّمَّعُونَ إِلَى ٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰ وَيُقْذَفُونَ مِن كُلِّ جَانِبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ناتوانن گوێ بگرن بۆ ئەو فریشتانەی لە بەرزترین پلەدان وە (ئەگەر بچن گوێ بگرن) لە ھەموو لایەکی (ئاسمانەوە) ئاگر باران دەکرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
دُحُورًا وَلَهُمْ عَذَابٌ وَاصِبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ڕاودەنرێن زۆر بە توندی و (لە قیامەتدا) سزایان بەردەوامە وسەختە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَنْ خَطِفَ ٱلْخَطْفَةَ فَأَتْبَعَهُۥ شِهَابٌ ثَاقِبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (شەیتانەکان ناتوانن گوێ بگرن) مەگەر یەکێکیان بە دزیەوە ھەواڵێك (لە فریشتەیەك ببیستێ و) بە پەلە بیفڕێنێت پزیسکی گڕدار وسوتێنەری شوێن دەکەوێت (و دەی سوتێنێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَهُمْ أَشَدُّ خَلْقًا أَم مَّنْ خَلَقْنَآ إِنَّا خَلَقْنَٰهُم مِّن طِينٍ لَّازِبٍۭ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) بپرسە لەوانەی(کە بێباوەڕن) ئایا ئەوان دروستکراوێکی گەورەتر وگرنگتر و بەھێزترن ؟ یان ئەو شتانەی تر کە دروستمان کردووە (لە ئاسمان و خۆر و زەوی و... ) بەڕاستی ئێمە ئەوان (ئادەمی) مان دروستکرد لە قوڕێکی لینجی جیڕ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلْ عَجِبْتَ وَيَسْخَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڵام (سەیرە) تۆ سەرت سوڕماوە (چۆن باوەڕ ناھێنن) کەچی ئەوان گاڵتە دەکەن (بە تۆ کە دەڵێیت زیندوو بوونەوە ھەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا ذُكِّرُوا۟ لَا يَذْكُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە کاتێك ئامۆژگاری بکرێن ئامۆژگاری وەرناگرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا رَأَوْا۟ ءَايَةً يَسْتَسْخِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە کاتێ موعجیزەیەك ببینن دەیکەنە گاڵتەجاری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە دەڵێن ئەم (قورئانە) ھیچ نیە جگە لە جادویەکی ئاشکرا نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (دەڵێن) ئایا ئێمە کە مردین و بووین بەخۆڵ و ئێسکی ڕزیو ئایا ئێمە زیندوو دەکرێینەوە؟!
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوَءَابَآؤُنَا ٱلْأَوَّلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەگەڵ باوو باپیرانی پێشینانمان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ نَعَمْ وَأَنتُمْ دَٰخِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بەڵێ (ھەمووتان زیندوو دەکرێنەوە) و لەو کاتەدا ئێوە زەلیل و سەرشۆڕن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنَّمَا هِىَ زَجْرَةٌ وَٰحِدَةٌ فَإِذَا هُمْ يَنظُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki چونکە ئەو (زیندوو بوونەوەیە) ھەر یەك دەنگە ئیتر دەست بەجێ زیندوون و دەڕوانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَا هَٰذَا يَوْمُ ٱلدِّينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە دەڵێن: وای بۆ خۆمان ئەمە ڕۆژی تۆڵەسەندن وپاداشتە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هَٰذَا يَوْمُ ٱلْفَصْلِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (پێیان دەوترێت) ئەمە ئەو ڕۆژی بڕیاردانەیە کە باوەڕتان پێی نەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱحْشُرُوا۟ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَأَزْوَٰجَهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَعْبُدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خوا بەفریشتەکان دەفەرموێت) ئەوانەی ستەمیان کرد کۆیان بکەنەوە لەگەڵ ھاوڕێکانیان (ھاو وێنەکانیان) لەگەڵ ئەوانەش دەیان پەرستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِن دُونِ ٱللَّهِ فَٱهْدُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جگە لە خوا ئەمجا ڕێگای دۆزەخیان نیشان دەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقِفُوهُمْ إِنَّهُم مَّسْـُٔولُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەوانە ڕاوەستێنن بێگومان پرسیاریان لێدەکرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا لَكُمْ لَا تَنَاصَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (پێیان دەوترێت) ئەوە چیتانە یارمەتی یەکتر نادەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلْ هُمُ ٱلْيَوْمَ مُسْتَسْلِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (نەخێر یارمەتی یەکتر نادەن) بەڵکو ئەوان ھەموو (بەندەو پەرستراوەکانیان) لەو ڕۆژەدا گەردن کەچن بۆ خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki و (لەو ڕۆژەدا) ڕوو دەکەنە یەکترو پرسیار لەیەکتر دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ كُنتُمْ تَأْتُونَنَا عَنِ ٱلْيَمِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (گومڕاکراوەکان بەگومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڕاستی ئێوە بوون لەلای ڕاستەوە ھاتنە لامان (نەتان ھێشت شوێنی کەوین)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ بَل لَّمْ تَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (گومڕاکەرەکان) دەڵێن (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئێوە خۆتان ئیماندار نەبوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا كَانَ لَنَا عَلَيْكُم مِّن سُلْطَٰنٍۭ بَلْ كُنتُمْ قَوْمًا طَٰغِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئێمە ھیچ دەسەڵاتێکمان بەسەر ئێوەدا نەبوو بەڵکو خۆتان گەلێکی لەخوایاخی بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَحَقَّ عَلَيْنَا قَوْلُ رَبِّنَآ إِنَّا لَذَآئِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوەتە بڕیاری پەروەردگارمان (بەسزا دانمان) سەپا بەسەرماندا، کە بەڕاستی دەبێ بیچەژین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَغْوَيْنَٰكُمْ إِنَّا كُنَّا غَٰوِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڵێ ئێمە ئێوەمان گومڕا کرد چونکە بەڕاستی خۆشمان گومڕا بووین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنَّهُمْ يَوْمَئِذٍ فِى ٱلْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا بەڕاستی ھەموویان (گومڕاکراو و گومڕاکار) لەو ڕۆژەدا لەسزادا ھاوبەشن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَفْعَلُ بِٱلْمُجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ئێمە تاوانباران بەو جۆرە لێ دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُمْ كَانُوٓا۟ إِذَا قِيلَ لَهُمْ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ يَسْتَكْبِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ھەر کاتێك بەوانە بوترایە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوا، خۆیان بە گەورە دەزانی (و ملکەچی نەدەبوون)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوٓا۟ ءَالِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَّجْنُونٍۭ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە دەیانووت: ئایا ئێمە پەرستراوەکانمان واز لێ بھێنین؟ لە بەر شاعیرێکی شێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلْ جَآءَ بِٱلْحَقِّ وَصَدَّقَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەو (پێغەمبەرە) ھەقی ھێناوەو باوەڕی بە پێغەمبەرانی پێشوو ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّكُمْ لَذَآئِقُوا۟ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَلِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێوە سزای سەخت دەچەژن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki و ئێوە تەنھا تۆڵەی ئەو (خراپانە)تان لێ ئەسێنرێت کەکردوتانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ رِزْقٌ مَّعْلُومٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانەن ڕزق و ڕۆزی دیاری کراویان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَوَٰكِهُ وَهُم مُّكْرَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەمیوە ھاتی جۆرا و جۆرە، وە ئەوان ڕێز لێگیراون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەبەھشتانی پڕ ناز و نیعمەتدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
عَلَىٰ سُرُرٍ مُّتَقَٰبِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لەسەر تەخت و کورسیە ڕازاوەکان بەرامبەر یەکتر دانیشتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يُطَافُ عَلَيْهِم بِكَأْسٍ مِّن مَّعِينٍۭ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەسەریاندا دەسوڕێنەوە بە پەرداخی پڕ لەشەرابی پاك وخاوێن لە ڕووبارە ڕۆشتوەکانی بەھەشت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَيْضَآءَ لَذَّةٍ لِّلشَّٰرِبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سپیە لە ڕەنگدا، زۆر بەلەزەتە بۆ ئەوانەی دەیخۆنەوە (کەھیچ زیانێك بەلاشە و ژیری مرۆڤ ناگەیەنێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا فِيهَا غَوْلٌ وَلَا هُمْ عَنْهَا يُنزَفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئەو شەرابە) نەمێشکیان تێك دەدات نەسەر خۆشیان دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَعِندَهُمْ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ عِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئافرەتانی چاو جوان و گەورەیان لایە، کە جگە لە مێردەکانیان سەیری کەس ناکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَأَنَّهُنَّ بَيْضٌ مَّكْنُونٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وەکو ھێلکەی ناو ھێلانەن (یان ئەڵێی مرواری ناو سەدەفن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ يَتَسَآءَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا ڕوو دەکەنە یەك و پرسیار لە یەکتر دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ قَآئِلٌ مِّنْهُمْ إِنِّى كَانَ لِى قَرِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki یەکێك لەوان دەڵێت: من (لە دونیا) ھاوەڵێکم ھەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَقُولُ أَءِنَّكَ لَمِنَ ٱلْمُصَدِّقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەیووت: ئایا بەڕاستی تۆ لەوانەی باوەڕت ھەیە (بەزیندوو بوونەوە؟!)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَدِينُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا کاتێك مردین و بووین بە خاك و ئێسقانی ڕزیوو ئایا بەڕاستی ئێمە (زیندوو دەکرێینەوەو) سزا دەدرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ هَلْ أَنتُم مُّطَّلِعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (پیاوە بەھەشتییەکە) ووتی ئایا ئێوە تەماشا (ی دۆزەخ) ناکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱطَّلَعَ فَرَءَاهُ فِى سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا خۆی سەیری کرد کتوپڕ لە ناوەڕاستی دۆزەخدا ئەو (ھاوڕێیەی) بینی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ تَٱللَّهِ إِن كِدتَّ لَتُرْدِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پێی ووت سوێند بەخوا نزیك بوو منیش ھەڵدێریت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْلَا نِعْمَةُ رَبِّى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەگەر میھرەبانی پەروەردگارم فریام نەکەوتایە، منیش لە ئامادەکراوان (ی ناو دۆزەخ) دەبووم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَمَا نَحْنُ بِمَيِّتِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی ئایا ئێمە نامرین؟!
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَوْتَتَنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُعَذَّبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جگە لە مردنەکەی یەکەمی (دونیا)مان وەئێمە سزا نادرێین؟!
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئەمەیە سەرکەوتنی گەورە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِمِثْلِ هَٰذَا فَلْيَعْمَلِ ٱلْعَٰمِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki با تێکۆشەران بۆ پاشەڕۆژی ڕۆژێکی وا تێبکۆشن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَذَٰلِكَ خَيْرٌ نُّزُلًا أَمْ شَجَرَةُ ٱلزَّقُّومِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا ئەو (نیعمەتانەی باسکرا) ڕێزگرتن و میوان دارییە باش وچاکە، یان(بەری) درەختی ژەقنەمووت ؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا جَعَلْنَٰهَا فِتْنَةً لِّلظَّٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ئێمە ئەو (دارە) مان کردە ھۆی تاقی کردنەوەی ستەمکاران (کە لە دونیادا گاڵتەیان پێدەکرد)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهَا شَجَرَةٌ تَخْرُجُ فِىٓ أَصْلِ ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئەو (ژەقنەمووتە) درەختێکە لە بێخی دۆزەخ دا دەڕوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
طَلْعُهَا كَأَنَّهُۥ رُءُوسُ ٱلشَّيَٰطِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەرووبوومەکەی ھەروەك سەری شەیتانەکانە (ناشیرین و چڵ چڵاویە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنَّهُمْ لَـَٔاكِلُونَ مِنْهَا فَمَالِـُٔونَ مِنْهَا ٱلْبُطُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا بێگومان ئەو (دۆزەخیانە) لەو درەختە دەخۆن و سکیان لە (بەری) ئەو درەختە پڕ دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ إِنَّ لَهُمْ عَلَيْهَا لَشَوْبًا مِّنْ حَمِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لە پاشان بەڕاستی ئاوێکی لێڵی زۆر گەرمی بەسەردا دەخۆنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ إِنَّ مَرْجِعَهُمْ لَإِلَى ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان دواتر گەڕانەوەیان بۆ دۆزەخە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُمْ أَلْفَوْا۟ ءَابَآءَهُمْ ضَآلِّينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئەوان باو و باپیرانی خۆیانیان بە گومڕایی بینی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَهُمْ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ يُهْرَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا ئەوان ھاندەدران بۆ شوێن کەوتنیان (لە گومڕاییدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ضَلَّ قَبْلَهُمْ أَكْثَرُ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان پێش ئەو (گومڕایانەی قوڕەیش) زۆربەی گەلە پێشینەکان گومڕا بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا فِيهِم مُّنذِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان ئێمە لە ناو خۆیاندا (پێغەمبەرانی) ترسێنەرمان بۆ ناردن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە سەرئەنجامی ترسێنراوەکان چۆن بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ نَادَىٰنَا نُوحٌ فَلَنِعْمَ ٱلْمُجِيبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بەڕاستی نوح (علیە السلام) ھاواری لێ کردین ئەمجا ئێمەش زۆر چاك وەڵامی (ھاوارەکەی) ئەومان دایەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki خۆی و کەسوکاری (باوەڕداری) مان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَعَلْنَا ذُرِّيَّتَهُۥ هُمُ ٱلْبَاقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە تەنھا نەوەکانی ئەومان (لەسەر زەوی) ھێشتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَلَٰمٌ عَلَىٰ نُوحٍ فِى ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سەلام و دروود لەسەر نوح لە لایەن ھەموو جیھانیانەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ أَغْرَقْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لە پاشان ئەوانی تر (دوژمنان)مان نوقم کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ مِن شِيعَتِهِۦ لَإِبْرَٰهِيمَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئیبراھیم لە پەیڕەوان و شوێنکەوتوانی نوح بوو (لە بنەماکانی ئایندا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ جَآءَ رَبَّهُۥ بِقَلْبٍ سَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێك بە دڵێکی ساغەوە بەرەو پەروەردگاری ھات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَاذَا تَعْبُدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێك کە بەباوکی و گەلەکەی ووت چی دەپەرستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَئِفْكًا ءَالِهَةً دُونَ ٱللَّهِ تُرِيدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا بێجگە لە خوا پەرستراوێکی درۆ و ھەڵبەستراوتان دەوێت (بیپەرستن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَمَا ظَنُّكُم بِرَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئاخۆ گومانتان چۆنە بەرانبەر بە پەروەردگاری جیھانیان؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَنَظَرَ نَظْرَةً فِى ٱلنُّجُومِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا سەیرێکی ئەستێرەکانی کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقَالَ إِنِّى سَقِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ووتی من نەخۆشم (نایەم بۆ جەژنەکەتان لە دەرەوەی شار)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَتَوَلَّوْا۟ عَنْهُ مُدْبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوانیش پشتیان تێکرد و ڕۆشتن (بۆ دەرەوەی شار بۆ جەژنەکەیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَرَاغَ إِلَىٰٓ ءَالِهَتِهِمْ فَقَالَ أَلَا تَأْكُلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا (ئیبراھیم) بە نھێنی ڕۆشت بۆ لای پەرستراوەکانیان (بە گاڵتەوە) پێی ووتن ئەوە بۆ شت ناخۆن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا لَكُمْ لَا تَنطِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوە چیتانە قسە ناکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَرَاغَ عَلَيْهِمْ ضَرْبًۢا بِٱلْيَمِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا بەدەستی ڕاستی (بە تەور) دەستیکرد بەلێدانیان (ورد وردی کردن جگە بتە گەورەکەیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَقْبَلُوٓا۟ إِلَيْهِ يَزِفُّونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (گەلەکەی زانیان) یەکسەر بە پەلە بەرەو ئیبراھیم ھاتن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ أَتَعْبُدُونَ مَا تَنْحِتُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئیبراھیم) ووتی ئایا ئێوە بتانێك دەپەرستن کە خۆتان دەیتاشن و دروستی دەکەن؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱللَّهُ خَلَقَكُمْ وَمَا تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki لە کاتێکدا خوا بەدیھێنەری خۆتان و ئەو بتانەشە دروستان کردون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ لَهُۥ بُنْيَٰنًا فَأَلْقُوهُ فِى ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ووتیان بینایەکی بەرزی بۆ دروست بکەن (پڕی کەن لە ئاگر) و فڕێی بدەنە ناو ئاگرەکەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًا فَجَعَلْنَٰهُمُ ٱلْأَسْفَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وویستیان (بیکوژن) بە پیلان بەڵام ئێمە ئەوانمان ژێر خست
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ إِنِّى ذَاهِبٌ إِلَىٰ رَبِّى سَيَهْدِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ئیبراھیم) ووتی من دەڕۆم بۆ لای پەروەردگارم، دڵنیام ڕێنمونیم دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَبِّ هَبْ لِى مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەی پەروەردگارم مناڵێکی چاکم پێببەخشە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَبَشَّرْنَٰهُ بِغُلَٰمٍ حَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئێمەش مژدەی کوڕێکی لەسەرخۆمان پێـدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا بَلَغَ مَعَهُ ٱلسَّعْىَ قَالَ يَٰبُنَىَّ إِنِّىٓ أَرَىٰ فِى ٱلْمَنَامِ أَنِّىٓ أَذْبَحُكَ فَٱنظُرْ مَاذَا تَرَىٰ قَالَ يَٰٓأَبَتِ ٱفْعَلْ مَا تُؤْمَرُ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا کاتێك ئەو (کوڕەگەورە بوو تا) گەشتە ئەوەی ئیش و کار بکات لەگەڵ (ئیبراھیم)دا (ئیبراھیم) ووتی ئەی کوڕە خۆشەویستەکەم بەڕاستی من لە خەودا بینیم کە سەرت دەبڕم جا سەرنج بدە دەڵێیت چی و ڕات چیە؟ (کوڕەکە = ئیسماعیل) ووتی بابەگیان ئەوەی فەرمانت پێدراوە بیکە دڵنیابە دەمبینیت بە وویستی خوا لە خۆگران دەبم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّآ أَسْلَمَا وَتَلَّهُۥ لِلْجَبِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا کاتێك ھەر دووکیان ملکەچ بوون (بۆ فەرمانی خوا) و ئیبراھیم ئیسماعیلی بەڕوودا خستەسەر زەوی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَٰدَيْنَٰهُ أَن يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئێمەش بانگمان کرد ئەی ئیبراھیم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَدْ صَدَّقْتَ ٱلرُّءْيَآ إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان خەوەکەت بەجێھێنا بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْبَلَٰٓؤُا۟ ٱلْمُبِينُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ئەمە تاقیکردنەوەی ئاشکرابوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَفَدَيْنَٰهُ بِذِبْحٍ عَظِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بەرانێکی گەورەمان کردە قوربانی ئەو (ئیسماعیل)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دروود و سەلام لەسەر ئیبراھیم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَبَشَّرْنَٰهُ بِإِسْحَٰقَ نَبِيًّا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki مژدەی ئیسحاقمان پێدا (کە دەبێتە) پێغەمبەرێك لەچاکەکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَبَٰرَكْنَا عَلَيْهِ وَعَلَىٰٓ إِسْحَٰقَ وَمِن ذُرِّيَّتِهِمَا مُحْسِنٌ وَظَالِمٌ لِّنَفْسِهِۦ مُبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا فەڕ و بەرەکەتمان ڕشت بەسەر ئیبراھیم و ئیسحاقدا و لە نەوەی ھەردووکیـان کارچاك و ستەمکار لەدەروونی خۆی بەئاشکرا ھەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان منەتمان نا بەسەر موساو ھاروندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَجَّيْنَٰهُمَا وَقَوْمَهُمَا مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەردووکیان و گەلەکەیانمان لە تەنگانە گەورەکە ڕزگار کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَصَرْنَٰهُمْ فَكَانُوا۟ هُمُ ٱلْغَٰلِبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە یارمەتیمان دان، بۆیە ھەر ئەوان سەرکەوتن (بەسەر فیرعەون و کۆمەڵەکەیدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَءَاتَيْنَٰهُمَا ٱلْكِتَٰبَ ٱلْمُسْتَبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە کتێبی ڕوونکەرەوەمان دا بەھەردووکیان (بەموسا و ھارون)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهَدَيْنَٰهُمَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ڕێنمونی ھەردووکیانمان کرد بۆ رێگای ڕاست
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِمَا فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ناوبانگی چاکی ھەردووکیانمان لە ناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَلَٰمٌ عَلَىٰ مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سەلام لەسەر موسا و ھارون بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُمَا مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ھەردووکیان لەبەندە ئیماندارەکانی ئێمەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ إِلْيَاسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئیلیاس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَلَا تَتَّقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێك بەگەلەکەی ووت ئەوە لەخوا ناترسن (خۆتان ناپارێزن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَتَدْعُونَ بَعْلًا وَتَذَرُونَ أَحْسَنَ ٱلْخَٰلِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا (بتی) بەعل دەپەرستن و واز دەھێنن لە (پەرستنی) چاکترینی دروستکەر و بەدیھێنەران(کە خوای گەورەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهَ رَبَّكُمْ وَرَبَّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەخوای پەروەردگاری ئێوە و باوو باپیرە پێشینەکانتانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكَذَّبُوهُ فَإِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کەچی باوەڕیان نەھێنا بە ئیلیاس کەوابوو بێگومان ئەوان ئامادە دەکرێن(لە دۆزەخدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڵام بەندە پاك و ھەڵبژاردەکانی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَكْنَا عَلَيْهِ فِى ٱلْـَٔاخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە باس وناوبانگی(باشی) ئەومان لەناو گەلە پاشینەکاندا ھێشتەوە (کە ئەمەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَلَٰمٌ عَلَىٰٓ إِلْ يَاسِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سەلام لەسەر ئیلیاس بێت (ئیلیاسین و ئیلیاس ھەر یەك کەسە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێمە ئا بەو شێوە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ئەو لە بەندە باوەڕدارەکانی ئێمە بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ لُوطًا لَّمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی لوط (پێغەمبەرێك بوو) لە پێغەمبەران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ نَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێك خۆی و ھەموو کەسەکانی و شوێن کەوتووانیمان ڕزگار کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا عَجُوزًا فِى ٱلْغَٰبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێجگە لەپیرەژنێك (خێزانی لوط ) کە لە تیاچووەکان بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ دَمَّرْنَا ٱلْـَٔاخَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پاشان ئەوانی ترمان لەناوبرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّكُمْ لَتَمُرُّونَ عَلَيْهِم مُّصْبِحِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێوە (ئەی قوڕەیشیەکان) بە بەیانیاندا (بە ڕۆژ) دەڕۆن بەسەر (شوێنەوارەکانیاندا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَبِٱلَّيْلِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki و بەشەودا ئایا ئیتر ژیر نابن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ يُونُسَ لَمِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بە ڕاستی یونس (پێغەمبەرێك بوو) لەپێغەمبەران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ أَبَقَ إِلَى ٱلْفُلْكِ ٱلْمَشْحُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کاتێک ڕایکرد بۆ لای کەشتیەکی پڕ (لە خەڵك)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُدْحَضِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا (ئەو کەشتیە لەبەر ئەوەی باری قوورس بوو، لەترسی نوقم نەبوونی، خەڵکەکەی کە لەناویدا بوون، قورعەکێشیان کرد بۆ ئەوەی ئەو کەسەی دەرچوو بیخەنە ناو دەریاکەوە وباری کەشتەیەکە سووکتر ببێت) قورعەیان کرد (یونس) ئەو کەسە بوو لەقورعەکە سەرنەکەوت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱلْتَقَمَهُ ٱلْحُوتُ وَهُوَ مُلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (خرایە دەریاکە و) ئەمجا نەھەنگێك قووتی دا ئەویش شایانی سەرزەنشت بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَوْلَآ أَنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُسَبِّحِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki خۆ ئەگەر بەڕاستی ئەو لە یادکارانی (خوا) نەبوایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَلَبِثَ فِى بَطْنِهِۦٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەتا ڕۆژی زیندوو بوونەوە لەناو سکی ئەو (نەھەنگەدا) دەمایەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَنَبَذْنَٰهُ بِٱلْعَرَآءِ وَهُوَ سَقِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بە ھۆی ئەوەوە فڕێماندایە زەویەکی ڕووت (بێ دار و درەخت) و نەخۆشیش بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَنۢبَتْنَا عَلَيْهِ شَجَرَةً مِّن يَقْطِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ڕووەکێکی کولەکەمان بەسەریدا ڕواند
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَرْسَلْنَٰهُ إِلَىٰ مِا۟ئَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەوسا بە پێغەمبەرێتی ناردمان بۆ لای سەد ھەزار کەس یان زیاتر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَـَٔامَنُوا۟ فَمَتَّعْنَٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki گەلەکەش باوەڕیان ھێنا و بەو ھۆیەوە بەھرەمەندمان کردن لەژیان تا ماوەیەك
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیاریان لێ بکە ئایا کچان بۆ پەروەردگاری تۆیە و کوڕانیش ھی ئەوانە؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ خَلَقْنَا ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ إِنَٰثًا وَهُمْ شَٰهِدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki یان ئەوان بە دیارەوە بوون کە ئێمە فریشتەکانمان بە مێینە دروستکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَآ إِنَّهُم مِّنْ إِفْكِهِمْ لَيَقُولُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێدار بن بەڕاستی ئەوان لە دەس ھەڵبەسی خۆیانەوە دەڵێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَدَ ٱللَّهُ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki خوا منداڵی بووەو بێگومان ئەوانە درۆزنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَصْطَفَى ٱلْبَنَاتِ عَلَى ٱلْبَنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئایا (خوا) کچانی ھەڵبژاردووە (بۆ خۆی) بەسەر کوڕاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki چیتانە چۆن بڕیاری وا دەدەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ لَكُمْ سُلْطَٰنٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki یان بەڵگەیەکی ڕوونتان (لەم بارەیەوە) ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأْتُوا۟ بِكِتَٰبِكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دەی کتێبەکەتان (بەڵگەکەتان) بھێنن ئەگەر ڕاست دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَعَلُوا۟ بَيْنَهُۥ وَبَيْنَ ٱلْجِنَّةِ نَسَبًا وَلَقَدْ عَلِمَتِ ٱلْجِنَّةُ إِنَّهُمْ لَمُحْضَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ئەو (بێ باوەڕانە) لە نێوان خواو جنۆکەدا خزمایەتیان بڕیارداوە سوێند بەخوا بێگومان جنۆکەکان دەیانزانی کە بەڕاستی ئەوان ئامادە دەکرێن (لەڕۆژی دواییدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پاك و بێگەردە خوا لەوەی ئەو (بێ باوەڕانە) دەیڵێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (ھەموویان سزا دەدرێن) بێجگە بەندە خاوێن کراوەکانی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا بەڕاستی ئێوە و ئەو (بتانە)یش کە دەیپەرستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ بِفَٰتِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئێوە ناتوانن لەبەرانبەری خوادا گومڕاکەری (کەس) بن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَنْ هُوَ صَالِ ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێجگە ئەو کەسەی (خوا دەزانێت) دەچێتە دۆزەخەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا مِنَّآ إِلَّا لَهُۥ مَقَامٌ مَّعْلُومٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki (فریشتەکان دەڵێن) ھیچ کام لەئێمە نیە مەگەر پلەو شوێنێکی دیاریکراوی خۆی ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلصَّآفُّونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بەڕاستی ئێمە ھەموومان بەڕیز وەستاوین (بۆ عیبادەت و بەجێھێنانی فەرمانی خوا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّا لَنَحْنُ ٱلْمُسَبِّحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بێگومان ئێمەین ھەمیشە تەسبیحات وزیکر ویادی ئەو دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن كَانُوا۟ لَيَقُولُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بێگومان ھەر چەندە بت پەرستان دەیانووت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَوْ أَنَّ عِندَنَا ذِكْرًا مِّنَ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئەگەر کتێبێ (ی ئاسمانی وەك کتێبی) پێشینانمان ھەبوایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَكُنَّا عِبَادَ ٱللَّهِ ٱلْمُخْلَصِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki بەڕاستی ئێمە لە بەندە پاك و خاوێنەکانی خوا دەبووین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَكَفَرُوا۟ بِهِۦ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ئەمجا (کە کتێبیان بۆ ھات) باوەڕیان پێ نەھێنا، جابەزوویی دەزانن (سەر ئەنجامی بێ بڕواییەکەیان چۆن دەبێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا ٱلْمُرْسَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوێند بەخوا بێگومان پێشتر بڕیارمان داوە بۆ بەندە نێردراوەکانمان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُمْ لَهُمُ ٱلْمَنصُورُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki کە بێگومان ھەر ئەوان سەر دەخرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ جُندَنَا لَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki دیاریشە ھەر سەربازانی ئێمە سەردەکەوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki تۆش وازیان لێ بھێنە تا ئەو ماوەی(دیاریکراوە بۆ لەناوبردنیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە بیان بینە (سەرنجامیان چۆن دەبێت) لەمەولا ئەوانیش دەبینن (چییان بەسەر دێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki جا ئایا بەپەلە داوای سزای ئێمە دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَآءَ صَبَاحُ ٱلْمُنذَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki ھەر کاتێك سزای ئێمە ھاتە خوارەوە بۆ ناو ماڵەکانیان ئەوسا ترسێنراوان چ ڕۆژێکی خراپ و تەنگیان دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّىٰ حِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە وازیان لێ بھێنە ھەتائەو ماوەی (دیاریکراوە بۆیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki وە ببینە ئەمجا لەمەولا ئەوانیش دەبینن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سُبْحَٰنَ رَبِّكَ رَبِّ ٱلْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki پەروەردگارت پاك و بێگەردە، پەروەردگاری باڵا دەست لەوەی بێ باوەڕان دەیڵێن (دەربارەی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَسَلَٰمٌ عَلَى ٱلْمُرْسَلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سڵاو و درودیش بۆ گشت پێغەمبەران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki سوپاس و ستایشیش بۆ خوای پەروەردگاری ھەموو جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
→ سوورەتی يس
سوورەتی ص ←
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→
دەقی عەرەبی و وەرگێڕانەکان لە ڕێگەی Tanzil و QuranEnc — وشە بە وشە، بێ گۆڕان · وەرگێڕانەکان هی وەرگێڕانەکانیانن و خودی قورئان نین
ئەمە یارمەتیدەری توێژینەوەیە، سەرچاوەی فەتوا نییە.