caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی ص ص

88 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 38

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ صٓ وَٱلْقُرْءَانِ ذِى ٱلذِّكْرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (صاد) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیر سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە سوێند بە قورئانی خاوەن ڕێز و پەند و ئامۆژگاری

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى عِزَّةٍ وَشِقَاقٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەوانەی بێ باوەڕن ڕۆ چوون، لە خۆبەگەورە زانین و دژایەتیدا (بەرانبەر ئیسلام و شوێن کەوتووانی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّن قَرْنٍ فَنَادَوا۟ وَّلَاتَ حِينَ مَنَاصٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچەندەھا گەلمان پێش ئەوان ( پێش کافرانی مەککە) لەناو برد ئەمجا ھاواریان کرد لە حاڵێکدا کاتی ڕزگار بوون نەمابوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَجِبُوٓا۟ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌ مِّنْهُمْ وَقَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا سَٰحِرٌ كَذَّابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسەریان سوڕدەما کە ترسێنەرێکیان لە خۆیان بۆ ھاتووە وە بێ باوەڕان دەیانووت ئەم (پێغەمبەرە) جادوگەرێکی زۆر درۆزنە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَجَعَلَ ٱلْـَٔالِهَةَ إِلَٰهًا وَٰحِدًا إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عُجَابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو (پێغەمبەرە) ھەموو خواکانی کردوەتە یەك خوا بەڕِاستی ئەمە (کەیەك خوا ببێت) شتێکی زۆر سەرسوڕھێنەرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱنطَلَقَ ٱلْمَلَأُ مِنْهُمْ أَنِ ٱمْشُوا۟ وَٱصْبِرُوا۟ عَلَىٰٓ ءَالِهَتِكُمْ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ يُرَادُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە گەورەکانی (قوڕەیش لەگەڵ پێغەمبەر قسەیان کرد و ھەڵسان) بە پەلە دەرچوون (بەخەڵکیان ووت) بڕۆن و خۆگربن لەسەر (پەرستنی) خواکانتان بەڕاستی ئەمەی (موحەممەد ﷺ) دەیڵێت) شتێکە لە ئێوە داوا کراوە (ھەتا ببێتە گەورەی ھەموو عەرەب)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِى ٱلْمِلَّةِ ٱلْـَٔاخِرَةِ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا ٱخْتِلَٰقٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمەمان نەبیستووە لە کۆتا ئایندا (کە نەسرانیە) ئەمە تەنھا شتێکی ھەڵبەستراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَءُنزِلَ عَلَيْهِ ٱلذِّكْرُ مِنۢ بَيْنِنَا بَلْ هُمْ فِى شَكٍّ مِّن ذِكْرِى بَل لَّمَّا يَذُوقُوا۟ عَذَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا چۆن وەحی لە ناو ھەموومان دا بۆ ئەو (موحەممەد ﷺ) دابەزێنراوە (نەخێر ڕاست ناکەن) بەڵکو ئەوانە لە گوماندان لە قورئانەکەی من (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھێشتا سزای منیان نەچەشتووە (بۆیە باوەڕناھێنن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَحْمَةِ رَبِّكَ ٱلْعَزِيزِ ٱلْوَهَّابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان خەزێنەکانی بەزەیی پەروەردگاری زاڵ و باڵادەست و بەخشندەت لای ئەوانە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَهُم مُّلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَلْيَرْتَقُوا۟ فِى ٱلْأَسْبَٰبِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان دەسەڵات و پاشایی ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە ھی ئەوانە (ئەگەر وایە) دەبا بەرز ببنەوە لە ناو ھۆکارەکانی بەرز بوونەوەدا (تا دەگەنە عەرش ئەمجا وەحی دابەزێنن بۆ ھەر کەسێك خۆیان دەیانەوێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جُندٌ مَّا هُنَالِكَ مَهْزُومٌ مِّنَ ٱلْأَحْزَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ بڕوایانی قوڕەیش) لەشکر و کۆمەڵێکی بێ نرخن لەو کۆمەڵانەی (دژی پێغەمبەرانن بەزوویی) دەشکێنرێن و سەر شۆڕ دەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ ذُو ٱلْأَوْتَادِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێش ئەوان گەلی نوح و عاد و فیرعەونی خاوەن مێخەکان باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍ وَأَصْحَٰبُ لْـَٔيْكَةِ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَحْزَابُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (گەلی) سەمود و گەلی لوط و خاوەن باخە چڕو پڕەکان ئەوانە تاقم و کۆمەڵانێك بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن كُلٌّ إِلَّا كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ عِقَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر ھەموویان باوەڕیان بە پێغەمبەران نەھێنا بۆیە سزای منیان بەسەرا چەسپا (و لە ناو چوون)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يَنظُرُ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا صَيْحَةً وَٰحِدَةً مَّا لَهَا مِن فَوَاقٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمانە تەنھا چاوەڕوانی دەنگێکی زۆر گەورە دەکەن ئەو دەنگە (فوو کردن بە کەڕەنادا) کەمترین ماوە دواخستنی نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ رَبَّنَا عَجِّل لَّنَا قِطَّنَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْحِسَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەگاڵتە پێکردنێکەوە) وە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان پێش ڕۆژی لێپرسینەوە بەشەکەمان (لە سزا، یان پاداشت) پێبدە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَٱذْكُرْ عَبْدَنَا دَاوُۥدَ ذَا ٱلْأَيْدِ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) دان بە خۆتدا بگرە لەسەر ئەو قسانەی کە دەیکەن بیری بەندەمان (داود) ی خاوەن ھێز و توانا بکەرەوە بێگومان ئەو ھەمیشە گەڕاوە بوو بۆ لای خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّا سَخَّرْنَا ٱلْجِبَالَ مَعَهُۥ يُسَبِّحْنَ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِشْرَاقِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە چیاکانمان رام ھێنا بوو تەسبیحاتی خوایان دەکرد لەگەڵ ئەو (لەگەڵ داوددا) بەئێواران و بەیانیاندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلطَّيْرَ مَحْشُورَةً كُلٌّ لَّهُۥٓ أَوَّابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باڵندەکان کە لەدەوری ئەو (داود) کۆدەکرانەوە ھەموو(بۆ تەسبیحات) بۆلای ئەو دەگەڕانەو(تا لەگەڵ داود یادی خوا بکەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَشَدَدْنَا مُلْكَهُۥ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْحِكْمَةَ وَفَصْلَ ٱلْخِطَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پاشایەتیەکەی ئەومان بەھێز کرد دانایی و گوفتاری جیاکەرەوەمان پێ بەخشی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهَلْ أَتَىٰكَ نَبَؤُا۟ ٱلْخَصْمِ إِذْ تَسَوَّرُوا۟ ٱلْمِحْرَابَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئایا ھەواڵی داوا چیەکانت پێ گەیشتووە کاتێك بەدیواری خەڵوەتگاکەدا سەرکەوتن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ دَخَلُوا۟ عَلَىٰ دَاوُۥدَ فَفَزِعَ مِنْهُمْ قَالُوا۟ لَا تَخَفْ خَصْمَانِ بَغَىٰ بَعْضُنَا عَلَىٰ بَعْضٍ فَٱحْكُم بَيْنَنَا بِٱلْحَقِّ وَلَا تُشْطِطْ وَٱهْدِنَآ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلصِّرَٰطِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە ناکاودا چوونە ژوورەوە بۆ لای داود ئەویش داچڵەکا و ترسا لێیان ووتیان: مەترسە (ئێمە) دوو داواچین یەکێکمان ستەمی لەوی تر کردووە جا لە نێوانماندا بەھەق وڕاستی بڕیاربدە ولە ڕاستی لامەدە (لە بڕیارەکەتدا) وە ڕێنمونیمان بکە بۆ رێگای ڕاست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ هَٰذَآ أَخِى لَهُۥ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً وَلِىَ نَعْجَةٌ وَٰحِدَةٌ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِى فِى ٱلْخِطَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یەکیان ووتی) بێگومان ئەمە برامە، نەوەدو نۆ سەر مەڕی ھەیە و منیش یەك مەڕم ھەیە کەچی دەڵێت ئەو مەڕەش بدە بەمن (بیسپێرە بەمن) و لەکاتی قسە کردندا زاڵە بەسەرمدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَقَدْ ظَلَمَكَ بِسُؤَالِ نَعْجَتِكَ إِلَىٰ نِعَاجِهِۦ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ ٱلْخُلَطَآءِ لَيَبْغِى بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ إِلَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَقَلِيلٌ مَّا هُمْ وَظَنَّ دَاوُۥدُ أَنَّمَا فَتَنَّٰهُ فَٱسْتَغْفَرَ رَبَّهُۥ وَخَرَّ رَاكِعًا وَأَنَابَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەمجا داود علیە السلام بەبێ ئەوەی گوێ لەبراکەی تریان بگرێت وبەپەلە ئەم حوکمەی دا) ووتی: سوێند بەخوا بەڕاستی ستەمی لێکردوی کە داوات لێدەکات تاقە مەڕەکەت بخاتە ناو مەڕەکانی خۆیەوە و بێگومان زۆر لەشەریك و ھاوبەشەکان ستەم لەیەکتری دەکەن بێجگە لەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردووە، ئەوانەش زۆر کەمن، داود زانی کە ئێمە تەنھا تاقیمان کردوەتەوە بۆیە داوای لێبوردنی کرد لە پەروەردگاری وکەوت بە ڕوودا بە سوژدە بردنەوە و تۆبەی کرد (لەوەی نەدەبوو بەبێ گوێگرتن لەکەسی بەرامبەر حوکم بدات وپەلەش بکات لەبڕیارداندا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَغَفَرْنَا لَهُۥ ذَٰلِكَ وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمەش لەو ھەڵەی ئەو خۆش بووین بەڕاستی ئەو (داود) پلە و پایەی بەرزە و نزیکە لە ئێمەوە ودواڕۆژێکی چاکیشی ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰدَاوُۥدُ إِنَّا جَعَلْنَٰكَ خَلِيفَةً فِى ٱلْأَرْضِ فَٱحْكُم بَيْنَ ٱلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعِ ٱلْهَوَىٰ فَيُضِلَّكَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَضِلُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌۢ بِمَا نَسُوا۟ يَوْمَ ٱلْحِسَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی داود بێگومان ئێمە تۆمان کرد بەجێنشینی(پێغەمبەرانی پێش خۆت) لە زەویدا کەوابوو تۆش لە نێوان خەڵکدا بەڕاستی فەرمانڕەوایی بکە شوێن ھەوا و ئارەزوو مەکەوە با لەڕێگای خوا لات نەدات بێگومان ئەوانەی لەڕێگای خوا لادەدەن و گومڕادەبن، سزای سـەخـتـیـان بۆ ھـەیە چـونکە ڕۆژی لێپرسینـەوەیـان لەبیرکردبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا بَٰطِلًا ذَٰلِكَ ظَنُّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنَ ٱلنَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێھودە دروستمان نەکردووە ئەوە گومانی ئەو کەسانەیە کە بێ باوەڕبوون سا ھاوار بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون بەئاگری دۆزەخ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ نَجْعَلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَٱلْمُفْسِدِينَ فِى ٱلْأَرْضِ أَمْ نَجْعَلُ ٱلْمُتَّقِينَ كَٱلْفُجَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لەگەڵ خراپەکاران لە زەویدا وەك یەکیان دانێین (لە دوا رۆژدا، نەخێر وانیە) یان پارێزکاران ولەخواترسان وەك بەدکرداران لێ بکەین؟!

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ مُبَٰرَكٌ لِّيَدَّبَّرُوٓا۟ ءَايَٰتِهِۦ وَلِيَتَذَكَّرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەم قورئانە) کتێبێکی پیرۆزە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ تۆ بۆ ئەوەی بیر بکەنەوە لەئایەتەکانی، وە خاوەنانی بیر و ژیری پەندی لێ وەربگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَهَبْنَا لِدَاوُۥدَ سُلَيْمَٰنَ نِعْمَ ٱلْعَبْدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە سولەیمانمان بەخشی بە داود (علیھما السلام) ئەو (سولەیمان) بەندەیەکی چاك بوو، بێگومان ئەو زۆر ڕوو لەخوا بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ عُرِضَ عَلَيْهِ بِٱلْعَشِىِّ ٱلصَّٰفِنَٰتُ ٱلْجِيَادُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسەر لە ئێوارە کاتێك ئەسپانی ڕەسەن و خێرا نیشانی سولەیمان درا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَقَالَ إِنِّىٓ أَحْبَبْتُ حُبَّ ٱلْخَيْرِ عَن ذِكْرِ رَبِّى حَتَّىٰ تَوَارَتْ بِٱلْحِجَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (سولەیمان) ووتی خۆشەویستی ئەم ئەسپانەم باودا بەسەر یاد و عیبادەتی پەروەردگارمدا (کە نوێژی عەسر بوو) (سەیری ئەسپەکانی دەکرد) ھەتا لەچاوو گوم بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رُدُّوهَا عَلَىَّ فَطَفِقَ مَسْحًۢا بِٱلسُّوقِ وَٱلْأَعْنَاقِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ووتی) جارێکی تر ئەو ئەسپانەم بۆ بگێڕنەوە ئەمجا دەستی ھێنا بە دەست و قاچ و گەردن و یاڵی (ئەو ئەسپانەدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَٰنَ وَأَلْقَيْنَا عَلَىٰ كُرْسِيِّهِۦ جَسَدًا ثُمَّ أَنَابَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی سولەیمانمان تاقیکردەوە و لاشەی (لەتە کوڕێك) مان فڕێدا بەسەر تەختەکەیدا (چونکە پێشتر سوێندی خواردبوو، کە بەسەر تەواوی خێزانەکانیدا ئەسوڕێتەوە وکۆ ئەبێتەوە لەگەڵیاندا، وھەریەکەشیان کوڕێکی ببێت ولەپێناو خوادا جیھاد بکەن بەبێ ئەوەی (ان شاء اللە) بکات لەدواییدا لەھەر ھەموو خێزانەکانی تەنھا کوڕێکی نوقسانی ناتەواوی بوو، خوای گەورەش بەمە تاقیکردەوە) پاشان تەوبەی کرد و گەڕایەوە بۆ لای خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱغْفِرْ لِى وَهَبْ لِى مُلْكًا لَّا يَنۢبَغِى لِأَحَدٍ مِّنۢ بَعْدِىٓ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سولەیمان) ووتی ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و دەسەڵات و پاشایەتێکم پێ ببەخشە کەدوای من دەس نەدا بۆ کەسی تر بێگومان تەنھا تۆی بەخشندەی (ھەموو شتێکی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَسَخَّرْنَا لَهُ ٱلرِّيحَ تَجْرِى بِأَمْرِهِۦ رُخَآءً حَيْثُ أَصَابَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دوای نزاکەی) (با) مان بۆ ڕام ھێنا وخستمانە خزمەتیەوە بەفەرمانی ئەو بەنەرمی دەڕۆیی بۆ ھەر جێگایەك بیویستایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلشَّيَٰطِينَ كُلَّ بَنَّآءٍ وَغَوَّاصٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەموو (جنۆکەو) شەیتانەکانمان بۆ ڕام ھێنا بوو کە بینا سازو مەلەوانی ژێر دەریا بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَءَاخَرِينَ مُقَرَّنِينَ فِى ٱلْأَصْفَادِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەندێکی تریان (کە سەرپێچی سولەیمانیان کردبوو ڕاممان ھێنان بۆی) بە پێکەوە بەستراوی لە کۆت زنجیردا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا عَطَآؤُنَا فَٱمْنُنْ أَوْ أَمْسِكْ بِغَيْرِ حِسَابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمەی (کە باسکرا) بەخششی ئێمەیە (بۆ تۆ)، ئەمجا بەویستی خۆت بیبەخشە، یان بیگرەوە و مەیبەخشە بەبێ پرسینەوە (لێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ لَهُۥ عِندَنَا لَزُلْفَىٰ وَحُسْنَ مَـَٔابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئەو (سولەیمان) پلەی بەرزی ھەیە لای ئێمە وە سەرئەنجامی چاکی ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ عَبْدَنَآ أَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلشَّيْطَٰنُ بِنُصْبٍ وَعَذَابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەندەی ئێمە ئەیوب بکە کاتێك ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی شەیتان تووشی زەحمەت و ناڕەحەتی و ئازاری کردووم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱرْكُضْ بِرِجْلِكَ هَٰذَا مُغْتَسَلٌۢ بَارِدٌ وَشَرَابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێی وترا) پێت بدە بە زەویدا ئەوە کانیاوێکی ساردە بۆ خۆشتن و خواردنەوە (پێی دا بەزەویدا و ئاو ھەڵقوڵی ولەو ئاوە خۆی شت و ئاوی خواردەوە ولە نەخۆشیەکەیشی چاك بوویەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنَّا وَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ژن و مناڵەکانی و ئەوەندەی تریشمان لەگەڵیاندا بە (ئەیوب) بەخشی بەڕەحم ومیھرەبانی لە لایەن خۆمانەوە (بۆ ئەیوب) وە بۆ پەند و ئامۆژگاری بۆ خاوەنانی ژیری و بیرو ھۆش

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا فَٱضْرِب بِّهِۦ وَلَا تَحْنَثْ إِنَّا وَجَدْنَٰهُ صَابِرًا نِّعْمَ ٱلْعَبْدُ إِنَّهُۥٓ أَوَّابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێمان ووت) چەپکێ شووڵ (داری زۆر باریك) بە دەستەوە بگرە و پێی بدە (لەخێزانت یەکجار) و سوێندەکەت مەشکێنە (کە لە خێزانت خوارد بوو سەد داری لێ بدەی) بەڕاستی ئێمە ئەو (ئەیوب)مان بەخۆگری بینی چ بەندەیەکی چاك بوو بەڕاستی ئەو زۆر گوێڕایەڵ و ڕوو لە خوا بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ عِبَٰدَنَآ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ أُو۟لِى ٱلْأَيْدِى وَٱلْأَبْصَٰرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باسی بەندەکانی ئێمە بکە ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب کە خاوەنی ھێزو توانا و بینایی بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّآ أَخْلَصْنَٰهُم بِخَالِصَةٍ ذِكْرَى ٱلدَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی لەبەر ئەوەی ھەمیشە ڕۆژی دواییان لەبیردابوو ئێمە (بە بەندەی تایبەتی خۆمان) ھەڵمان بژاردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّهُمْ عِندَنَا لَمِنَ ٱلْمُصْطَفَيْنَ ٱلْأَخْيَارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئەوانە (ھەر سیانیان) لای ئێمە لەبەند ھەڵبژێردراوە چاکەکانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ إِسْمَٰعِيلَ وَٱلْيَسَعَ وَذَا ٱلْكِفْلِ وَكُلٌّ مِّنَ ٱلْأَخْيَارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باسی (بەندەکانی ئێمە) ئیسماعیل و ئەلیەسەع و ذولکیفل بکە کەھەموویان لە چاکەکارانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا ذِكْرٌ وَإِنَّ لِلْمُتَّقِينَ لَحُسْنَ مَـَٔابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (باسی پێغەمبەرانە) باس و ناوبانگی چاکیانە لە دونیادا و بێگومان پارێزکاران سەرئەنجامێکی چاکیان ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جَنَّٰتِ عَدْنٍ مُّفَتَّحَةً لَّهُمُ ٱلْأَبْوَٰبُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(کە بریتیە لە) بەھەشتانی جێگای مانەوەی ھەمیشەیی، کەدەرگاکانی کراوەتەوە بۆیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مُتَّكِـِٔينَ فِيهَا يَدْعُونَ فِيهَا بِفَٰكِهَةٍ كَثِيرَةٍ وَشَرَابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەوێدا (لەسەر کورسی ڕازاوە) پاڵیان داوەتەوە تێیدا داوای میوەھاتی زۆر و جۆرەھا خواردنەوە دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعِندَهُمْ قَٰصِرَٰتُ ٱلطَّرْفِ أَتْرَابٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو حۆریانی ھاوتەمەنیان لایە (خێزانیانن) کەچاویان بڕیوەتە مێردەکانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِيَوْمِ ٱلْحِسَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە ئەو (نازو نیعمەتانە)یە کە بەڵێنتان پێـدرا بوو بۆ ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ هَٰذَا لَرِزْقُنَا مَا لَهُۥ مِن نَّفَادٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەمە ڕزق و ڕۆزی ئێمەیە ھەرگیز تەواو بوونی بۆ نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا وَإِنَّ لِلطَّٰغِينَ لَشَرَّ مَـَٔابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا ئەمە (پاداشتی پارێزکارانە) و بێگومان سەرکەشانیش خراپترین پاشە ڕۆژیان ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جَهَنَّمَ يَصْلَوْنَهَا فَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدۆزەخە کەدەچنە ناویەوە، ئای چ جێگایەکی بەدو خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا فَلْيَذُوقُوهُ حَمِيمٌ وَغَسَّاقٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە و ئاوی لەکوڵ و کێم وزووخاوە، دەبا بیچەژن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَءَاخَرُ مِن شَكْلِهِۦٓ أَزْوَٰجٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە چەند جۆری تر سزایان ھەیە لەو شێوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَا فَوْجٌ مُّقْتَحِمٌ مَّعَكُمْ لَا مَرْحَبًۢا بِهِمْ إِنَّهُمْ صَالُوا۟ ٱلنَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بە گومڕاکەرەکان دەوترێت) ئەمە کۆمەڵێکە لەگەڵ ئێوەدا دێنە دۆزەخ (گومڕاکەرەکانیش دەڵێن) بەخێر نەیەن بێگومان ئەوانە دەچنە ناو ئاگری دۆزەخ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ بَلْ أَنتُمْ لَا مَرْحَبًۢا بِكُمْ أَنتُمْ قَدَّمْتُمُوهُ لَنَا فَبِئْسَ ٱلْقَرَارُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوان (بە گومڕاکەرەکان) دەڵێن بەڵکو ئێوە بەخێر نەیەن ئێوە (لەدونیا گومـڕاتان کردین)و ئەم سزاتان پێش ھێنا بۆمان ئای چ جێگاو مەنزڵێکی خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ رَبَّنَا مَن قَدَّمَ لَنَا هَٰذَا فَزِدْهُ عَذَابًا ضِعْفًا فِى ٱلنَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ھەر کەس (ھۆی) پێش ھێنانی ئەم سزایە بوو بۆ ئێمە ئەوە سزای ئەو کەسە لەدۆزەخدا چەند قات بکەرەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ مَا لَنَا لَا نَرَىٰ رِجَالًا كُنَّا نَعُدُّهُم مِّنَ ٱلْأَشْرَارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (گومڕاکەرەکان) دەڵێن ئەوە چیمانە بۆچ پیاوانێك نابینین کە ئێمە لە خراپەرکارانمان دەژماردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَتَّخَذْنَٰهُمْ سِخْرِيًّا أَمْ زَاغَتْ عَنْهُمُ ٱلْأَبْصَٰرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانەن کە گاڵتەمان پێدەکردن؟ یان (لێرەن بەڵام) چاوەکان لێیان کەلا بووە (و نایان بینن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ذَٰلِكَ لَحَقٌّ تَخَاصُمُ أَهْلِ ٱلنَّارِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوە (کە باسکرا) ئاژاوە و شەڕە قسەی دۆزەخیانە، وڕاستە (و دێتەدی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مُنذِرٌ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من تەنھا ترسێنەرێکم و ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە بێجگە لە خوای تەنھای بەدەسەڵات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە زاڵ و باڵادەست و لێبوردەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ هُوَ نَبَؤٌا۟ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوە ھەواڵێکی زۆر گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَنتُمْ عَنْهُ مُعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە ئێوە گوێی پێ نادەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا كَانَ لِىَ مِنْ عِلْمٍۭ بِٱلْمَلَإِ ٱلْأَعْلَىٰٓ إِذْ يَخْتَصِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بڵێ ئەگەر وەحیم بۆ نەھاتایە) من ھیچ ئاگام لەکۆمەڵی ھەرە بڵند (فریشتەکان) نەبووە کاتێك دەمەقاڵێیان دەکرد (دەربارەی ئادەم)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن يُوحَىٰٓ إِلَىَّ إِلَّآ أَنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنیگا بۆ من ناکرێت جگە لەوە نەبێت کە من تەنھا ترسێنەرێکی ڕوونکەرەوەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ قَالَ رَبُّكَ لِلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنِّى خَٰلِقٌۢ بَشَرًا مِّن طِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کاتەی (دەمەقاڵێیان بوو) پەروەردگارت بەفریشتەکانی فەرموو بەڕاستی من مرۆڤێك لە قوڕ دروست دەکەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا سَوَّيْتُهُۥ وَنَفَخْتُ فِيهِ مِن رُّوحِى فَقَعُوا۟ لَهُۥ سَٰجِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك شێوەکەیم ڕێکخست و فوم پێدا کرد وگیانم کرد بە بەریدا لە گیانێك کە خۆم دروستم کردووە ئەوسا ھەموو بە سوژدە بردن بۆی بکەون بە ڕوودا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَسَجَدَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ كُلُّهُمْ أَجْمَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا فریشتەکان ھەر ھەموویان سوژدەیان برد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّآ إِبْلِيسَ ٱسْتَكْبَرَ وَكَانَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێجگە لە شەیتان کە خۆی بە گەورە دانا و لە بێ باوەڕان بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ يَٰٓإِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَن تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَىَّ أَسْتَكْبَرْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْعَالِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی ئەی ئیبلیس چی شتێك ڕێگری کردیت (لەوەی) کە سوژدە ببەیت بۆ کەسێ کە بە ھەردوو دەستی خۆم دروستم کردووە ئایا خۆت بەگەورە زانی، یاخو لەبەرزو بڵندەکانی؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَنَا۠ خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِى مِن نَّارٍ وَخَلَقْتَهُۥ مِن طِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(شەیتان) ووتی من لە (ئادەم) چاکترم چونکە منت لەئاگر دروستکردووە، بەڵام ئەوت لەقوڕ درەستکردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَٱخْرُجْ مِنْهَا فَإِنَّكَ رَجِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی کەواتە لەو (بەھەشتە) دەرچۆ و بڕۆ، چونکە بێگومان تۆ دەرکراوی لەڕەحمەتی من

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ عَلَيْكَ لَعْنَتِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلدِّينِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی نەفرینی منت لەسەر بێ تا ڕۆژی (پاداشت و تۆڵە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ فَأَنظِرْنِىٓ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(شەیتان) ووتی ئەی پەروەردگارم دەی مۆڵەتم بدە (نەمرم) تا رۆژێ (مردوان) زیندوو دەکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَإِنَّكَ مِنَ ٱلْمُنظَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی: دەی بەڕاستی تۆ لە مۆڵەت دراوانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْوَقْتِ ٱلْمَعْلُومِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتاڕۆژی کاتی دیاریکراو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَبِعِزَّتِكَ لَأُغْوِيَنَّهُمْ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(شەیتان) ووتی ئەمجا سوێند بەعیزەتت ھەر ھەموویان گومڕا دەکەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا عِبَادَكَ مِنْهُمُ ٱلْمُخْلَصِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەیان نەبێت کەبەندەی پاك و ھەڵبژاردەی تۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَٱلْحَقُّ وَٱلْحَقَّ أَقُولُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی: من ھەقم ھەر ھەقیش دەڵێم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنكَ وَمِمَّن تَبِعَكَ مِنْهُمْ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی دۆزەخ پڕ دەکەم لە تۆ و ئەوانەی (لە ئادەمییان) شوێنت دەکەون بەتێکڕا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُتَكَلِّفِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ من ھیچ کرێ و پاداشتێك لەسەر گەیاندنی ئەم ئاینە لە ئێوە داواناکەم و من لەو کەسانەش نیم کە درۆ ھەڵبەستم و زۆر لە خۆم بکەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (قورئانە) تەنھا پەند و ئامۆژگاریە بۆ ھەموو جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَتَعْلَمُنَّ نَبَأَهُۥ بَعْدَ حِينٍۭ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی پاش ماوەیەك لە ھەواڵی ئەو (قورئانە) دەزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70