سوورەتی الانسان الانسان
31 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 98
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ هَلْ أَتَىٰ عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ حِينٌ مِّنَ ٱلدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْـًٔا مَّذْكُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان بەسەر ئادەمی دا تێپەڕی ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژگار کە شتێکی وانەبوو ناوببرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَٰهُ سَمِيعًۢا بَصِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە ئادەمیزادمان دروست کرد لە دڵۆپێك ئاوی تێکەڵ لە گەلێ توخم تا تاقی بکەینەوە
ئەمجا ژنەواو وبینا مان کرد (چاو وگوێمان پێبەخشی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا هَدَيْنَٰهُ ٱلسَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە ڕێنموونیمان کرد بۆ ڕاستەڕێ، جا یان سوپاسگوزارە، وە یان نا سوپاس و سپڵە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلْكَٰفِرِينَ سَلَٰسِلَا۟ وَأَغْلَٰلًا وَسَعِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ بێ بڕوایان زنجییر وتەوقی زۆر (کە دەکرێتە گەردنیان) و ئاگری ھەڵگیرساو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان چاکەکاران لە پەرداخێکدا (شەراب)دەخۆنەوە کە ئاوێتەکەی لە سەرچاوەی کافورەوەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ ٱللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە کانییەکە (لە بەھەشتدا) بەندەکانی خوا لێی دەخۆنەوە (لەھەر شوێنێکدا بیانەوێت) ھەڵیدەقوڵێن وفوارە دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يُوفُونَ بِٱلنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُۥ مُسْتَطِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەفا بە نەزر دەکەن وە لە ڕۆژێکیش دەترسن کە بەدی و سەختیەکەی ھەمووان دەگرێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُطْعِمُونَ ٱلطَّعَامَ عَلَىٰ حُبِّهِۦ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خواردن ئەدەن بە ھەژاران وھەتیوان ودیلەکان ھەرچەند خۆیان حەزیشیان لێی بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ ٱللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَآءً وَلَا شُكُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دەڵێن) بەڕاستی ئێمە تەنھا لەبەر ڕەزامەندی خوا خواردنتان دەدەینێ، چاوەڕوانی ناکەین لە ئێوە نە پاداشت ونە سوپاس
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە لە سزای پەروەردگارمان دەترسین لە ڕۆژێکی ترش و تاڵ و دژواردا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَوَقَىٰهُمُ ٱللَّهُ شَرَّ ذَٰلِكَ ٱلْيَوْمِ وَلَقَّىٰهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا خوا پاراستنی لە خراپی ئەو ڕۆژە وە ڕووی گەش وشادومانی پێ بەخشین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَزَىٰهُم بِمَا صَبَرُوا۟ جَنَّةً وَحَرِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پاداشتی دانەوە بەھۆی خۆڕاگرتنیان (لەسەر چاکە ودوور کەوتنەوە لە خراپە) بە بەھەشت و (پۆشاکی) ئاوریشم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاڵی تیا دەدەنەوە لەسەر تەخت وقەنەفەی زۆر، نابینن تێیدا نە گەرمی ڕۆژ وە نە سەرمای بەهێز (واتە ھەوایەکی زۆر خۆشی ھەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَٰلُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سێبەری درەختانی بەھەشت بەسەر سەریانەوەیە، وە ھێشووی میوەکانی نزیکە دەست وئاسان کراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِـَٔانِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا۠
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەگەڕێن بەسەریاندابە قاپی زیوین وپەرداخی شووشەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَوَارِيرَا۟ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiشووشە لە زیو بە ئەندازەی پێویست ئامادەکراون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە بەھەشتدا شەرابیان لە پەرداخێکدا پێ دەنۆشرێت کە زەنجەبیلی تێکەڵاوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّىٰ سَلْسَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(کە ئەویش) کانییەکە لە بەھەشتدا ناودەبرێت بە سەلسەبیل
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَٰنٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَّنثُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەگەڕێن بە سەریاندا نەوجەوانانی ھەمیشە لاو وڕوخۆش وپاك، کاتێك بیان بینیت وا دەزانیت دانەی مرواری پرژو بڵاوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك بڕوانیت لەوێدا ناز ونیعمەت ودەسەڵاتێکی گەورە دەبینیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
عَٰلِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ وَحُلُّوٓا۟ أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَىٰهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە بەریاندایە بەرگی نەرم ونۆڵی سەوزکار وپۆشاکی ئاوریشمین وە ڕازێنراونەتەوە بە بازنی زیو وە پەروەردگاریان شەرابی پاك وتەمیزی پێ نۆشین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰذَا كَانَ لَكُمْ جَزَآءً وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان دەوترێت) ئەم بەھەشتە پاداشتی ئێوەیە وە ھەموو کۆششێکتان سوپاس کراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ تَنزِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە قورئانمان بۆ ناردیتە خوارێ بە ناردنی (بەش بەش)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ ءَاثِمًا أَوْ كَفُورًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە چاوەڕوانی فەرمانی خوا بکە وە فەرمانبەرداری ھیچ گوناھبار وبێ باوەڕێك مەکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱذْكُرِ ٱسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةً وَأَصِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە زیکر ویادی پەروەردگارت بکە، بەیانیان وئێواراندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَٱسْجُدْ لَهُۥ وَسَبِّحْهُ لَيْلًا طَوِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە شەوا سوژدەی بۆ بەرە (نوێژ بکە) وە ستایشی خوا بکە لە بەشێکی زۆر لە شەودا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ يُحِبُّونَ ٱلْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَآءَهُمْ يَوْمًا ثَقِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەم بێ بڕوایانە دونیای بێ بەقایان خۆش دەوێ وە پشت گوێی دەخەن ڕۆژێکی قورس وگران (کە قیامەتە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نَّحْنُ خَلَقْنَٰهُمْ وَشَدَدْنَآ أَسْرَهُمْ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَآ أَمْثَٰلَهُمْ تَبْدِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە ئەوانمان دروست کرد وجومگەکانیانمان قایم پێکەوە بەستووە وە کاتێك بمانەوێت دەیان گۆڕین بە کەسانی تری وەك خۆیان چۆن گۆڕینێك
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰذِهِۦ تَذْكِرَةٌ فَمَن شَآءَ ٱتَّخَذَ إِلَىٰ رَبِّهِۦ سَبِيلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم سورەتە ئامۆژگاری وپەندە، ئەمجا ھەر کەسێك بیەوێت ڕێگا دەگرێتە بەر بۆ لای پەروەردگاری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا تَشَآءُونَ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێوە حەز ناکەن (لە گرتنی ئەو ڕێیە) مەگەر کاتێك کە خوا بیەوێت (وە بە زۆر ناچارتان بکات) بێگومان خوا زانا ودانا دروستكردارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يُدْخِلُ مَن يَشَآءُ فِى رَحْمَتِهِۦ وَٱلظَّٰلِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًۢا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی (خوا) بیەوێت دەیخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە وە ئامادەی کردووە بۆ ستەمکاران سزای سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→