سوورەتی نوح نوح
28 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 71
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ إِنَّآ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦٓ أَنْ أَنذِرْ قَوْمَكَ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە نوحمان نارد بۆ لای ھۆزەکەی (وە پێمان ووت) کە ھۆزەکەت بێدارکەرەوە وبیانترسێنە پێش ئەوەی کە سزای سەختیان تووش ببێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰقَوْمِ إِنِّى لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نوح) ووتی: ئەی گەلی خۆم بەڕاستی من (پێغەمبەرو) ترسێنەرێکی ئاشکرام بۆ ئێوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ وَأَطِيعُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە ھەر خوا بپەرستن ولێی بترسن وە فەرمانبەرداری من بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرْكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى إِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ إِذَا جَآءَ لَا يُؤَخَّرُ لَوْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا خوا لە گوناھەکانتان خۆش ببێت وە (بە زیندوویی) دەتان ھێڵێتەوە تا کاتی دیاری کراوی مردنتان، بێگومان کاتێ سزای خوا کە ھات دوا ناکەوێت ئەگەر بتانزانیایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ رَبِّ إِنِّى دَعَوْتُ قَوْمِى لَيْلًا وَنَهَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی: ئەی پەروەردگارم من گەلەکەی خۆمم (بە پەنھانی) بانگ کرد بە شەو وبە ڕۆژ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَآءِىٓ إِلَّا فِرَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە هەتا بانگم دەکردن ئەوان زۆرتر دوور ئەکەوتنەوە لێم وھەڵئەھاتن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنِّى كُلَّمَا دَعَوْتُهُمْ لِتَغْفِرَ لَهُمْ جَعَلُوٓا۟ أَصَٰبِعَهُمْ فِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَٱسْتَغْشَوْا۟ ثِيَابَهُمْ وَأَصَرُّوا۟ وَٱسْتَكْبَرُوا۟ ٱسْتِكْبَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان من ھەر کات بانگم دەکردن (بۆ بڕوا ھێنان) تا لێیان خۆش ببیت ئەوان پەنجەکانیان دەکرد بە گوێچکەكانیاندا وە پۆشاکەکانیان دەدا بە سەرو چاویاندا وە بەردەوام دەبوون لە بێ باوەڕیدا، وە سەرکەشییان دەکرد چۆن سەرکەشییەك
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ إِنِّى دَعَوْتُهُمْ جِهَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان بە ئاشکرا بانگم کردن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ إِنِّىٓ أَعْلَنتُ لَهُمْ وَأَسْرَرْتُ لَهُمْ إِسْرَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (دەمێك) بۆم ئاشکرا دەکردن، (دەمێك) بۆم پەنھان دەکردن بە پەنھان کردنێکی تەواو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَقُلْتُ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ إِنَّهُۥ كَانَ غَفَّارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا پێم ووتن: داوای لێخۆشبوون بکەن لە پەروەردگارتان بەڕاستی پەروەردگارتان زۆر لێبووردەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەمجا گەر وا بکەن) بارانی خوڕەم ولێزمەتان بۆ دەبارێنێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُمْدِدْكُم بِأَمْوَٰلٍ وَبَنِينَ وَيَجْعَل لَّكُمْ جَنَّٰتٍ وَيَجْعَل لَّكُمْ أَنْهَٰرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سامان وکوڕی زۆرتان پێ دەبەخشێت وە باخ وباخاتی زۆرتان پێ دەدات وە جۆگە ئاوی زۆرتان دەداتێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّا لَكُمْ لَا تَرْجُونَ لِلَّهِ وَقَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە چیتانە ناترسن لە شکۆ وگەورەیی خوا؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَدْ خَلَقَكُمْ أَطْوَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە کاتێکدا کە دروستی کردوون بە چەند قۆناغێك
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَوْا۟ كَيْفَ خَلَقَ ٱللَّهُ سَبْعَ سَمَٰوَٰتٍ طِبَاقًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نابینن کە خوا چۆن حەوت ئاسمانی دروستكردووە نھۆم لەسەر نھۆم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَعَلَ ٱلْقَمَرَ فِيهِنَّ نُورًا وَجَعَلَ ٱلشَّمْسَ سِرَاجًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە مانگی گێڕاوە لە ناویاندا بە ڕووناك وە ڕۆژیشی گێڕاوە بە چرا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱللَّهُ أَنۢبَتَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ نَبَاتًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا ئێوەی ڕوواندووە لە زەوی بە ڕوواندن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ يُعِيدُكُمْ فِيهَا وَيُخْرِجُكُمْ إِخْرَاجًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان دەتان باتەوە ناوی وە دەرتان دەھێنێتەوە (لێی) بە دەرھێنان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ بِسَاطًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زەوی بۆ ڕاخستوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِّتَسْلُكُوا۟ مِنْهَا سُبُلًا فِجَاجًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا ھاتوچۆ بکەن بە ڕێگە کراوەکانیدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ نُوحٌ رَّبِّ إِنَّهُمْ عَصَوْنِى وَٱتَّبَعُوا۟ مَن لَّمْ يَزِدْهُ مَالُهُۥ وَوَلَدُهُۥٓ إِلَّا خَسَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنوح ووتی: ئەی پەروەردگارم بێگومان گەلەکەم بێ فەرمانیان کردم وە شوێن کەسانێك کەوتن کە ماڵ و منداڵی قازانجی پێ نەگەیاندوە زیان نەبێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًا كُبَّارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پیلان وفڕو فێڵی زۆر گەورەیان کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ لَا تَذَرُنَّ ءَالِهَتَكُمْ وَلَا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلَا سُوَاعًا وَلَا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ووتیان دەست ھەڵنەگرن لە بت وخواکانتان وە دەست ھەڵنەگرن لە (پەرستنی) وەد وسواع ویەغووث ویەعوق ونەسر (ئەمانە کۆمەڵە پیاوچاکێك بوون، جا کاتێك مردن، شەیتان ھات ووتی بەشوێنکەوتوانیان کە چەند پەیکەرێکیان بۆ بتاشن تاوەکو ھەمیشە لەبەرچاوتان بن، جا پاش ماوەیەك کەبەسەر چوو شەیتان ھات بەخەڵکی ووت ئەو پەیکەرانە بپەرستن، چونکە باوباپیرانتان ئەو پەیکەرانەیان پەرستووە، ئێوەش لەسەر ڕێبازی ئەوان بن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَدْ أَضَلُّوا۟ كَثِيرًا وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا ضَلَٰلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئەوانە زۆر (خەڵك) یان گومڕا کرد، (خوایە) ئەم ستەمكارانە لە گومڕایی زیاتر ھیچی تریان بۆ زۆر مەکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمْ أُغْرِقُوا۟ فَأُدْخِلُوا۟ نَارًا فَلَمْ يَجِدُوا۟ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھۆی گوناھەکانیانەوە بە زریان خنکێنران، ئەمجا خرانە ئاگرەوە، ئیتر بێجگە لە خوا ھیچ یارمەتی دەرێکیان دەست نەکەوت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ نُوحٌ رَّبِّ لَا تَذَرْ عَلَى ٱلْأَرْضِ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ دَيَّارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنوح فەرمووی: ئەی پەروەردگار مەیھێڵە لەسەر زەوی ھیچ کەسێك لە بێ بڕوایان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّكَ إِن تَذَرْهُمْ يُضِلُّوا۟ عِبَادَكَ وَلَا يَلِدُوٓا۟ إِلَّا فَاجِرًا كَفَّارًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(چونکە) بێگومان ئەگەر تۆ وازیان لێ بھێنیت، بەندەکانی تۆ گومڕا دەکەن وە ھەر منداڵی تاوانباری سوپاس نەکەر دەخەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَّبِّ ٱغْفِرْ لِى وَلِوَٰلِدَىَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِىَ مُؤْمِنًا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارًۢا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارم خۆش ببە لە خۆم وباوکم ودایکم وە لەو کەسە کە دێتە ماڵم بە بڕواداریەوە وە لە ھەموو پیاوان وژنانی ئیماندار
وە بەشی ستەمکاران زیاد مەکە، تیاچوون ولە ناوچوون نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→