caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی التحريم التحريم

12 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 107

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ لِمَ تُحَرِّمُ مَآ أَحَلَّ ٱللَّهُ لَكَ تَبْتَغِى مَرْضَاتَ أَزْوَٰجِكَ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ بۆچی شتێك لەخۆت حەرام دەکەیت کە خوا بۆی حەڵاڵ کردویت (مەبەست پێی خاتوو ماریە بوو) تۆ ڕەزامەندی ژنەکانت دەوێ لەکاتێکدا خوا لێخۆشبوو ومیھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَدْ فَرَضَ ٱللَّهُ لَكُمْ تَحِلَّةَ أَيْمَٰنِكُمْ وَٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان خوا دایناوە بۆتان ھەڵوەشاندنەوەی سوێندەکانتان، خوا پشتیوان ودۆستی ئێوەیە وە ئەو زانا وکاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ أَسَرَّ ٱلنَّبِىُّ إِلَىٰ بَعْضِ أَزْوَٰجِهِۦ حَدِيثًا فَلَمَّا نَبَّأَتْ بِهِۦ وَأَظْهَرَهُ ٱللَّهُ عَلَيْهِ عَرَّفَ بَعْضَهُۥ وَأَعْرَضَ عَنۢ بَعْضٍ فَلَمَّا نَبَّأَهَا بِهِۦ قَالَتْ مَنْ أَنۢبَأَكَ هَٰذَا قَالَ نَبَّأَنِىَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْخَبِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك کە (پێغەمبەر ﷺ) بەنھێنی لای ھەندێ لەژنەکانی قسەیەکی درکاند ئەمجا کەئەو (ژنە) قسەکەی کرد (بۆ ھەوێکەی) خواش پێغەمبەری ﷺ ئاگادار کرد، (پێغەمبەر ﷺ) ھەندێك (لەقسەکان) ی باسکرد وبێ دەنگ بوو لە ھەندێکی تری، ئەمجا کە پێی ووت (ژنەکەی) ووتی: کێ ئەمەی پێ گەیاندی، فەرمووی خوای زانای ئاگادار پێی گەیاندم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن تَتُوبَآ إِلَى ٱللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا وَإِن تَظَٰهَرَا عَلَيْهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ هُوَ مَوْلَىٰهُ وَجِبْرِيلُ وَصَٰلِحُ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ بَعْدَ ذَٰلِكَ ظَهِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی حەفصە وعائیشە) ئەگەر ھەردووکتان تەوبە بکەن وبگەڕێنەوە بۆلای خوا (جێی خۆیەتی) چونکە بەڕاستی دڵتان لایدا (لە حەق وڕاستی) وە ئەگەر پشتی یەکتر بگرن لەدژی پێغەمبەر ﷺ (سەرکەوتوو نابن) چونکە بێگومان پشگیری ئەوە خوا وجوبرەیل وئیماندارە چاکەکانیش، دوای ئەوان فریشتەکانیش پشتیوانی ئەون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَسَىٰ رَبُّهُۥٓ إِن طَلَّقَكُنَّ أَن يُبْدِلَهُۥٓ أَزْوَٰجًا خَيْرًا مِّنكُنَّ مُسْلِمَٰتٍ مُّؤْمِنَٰتٍ قَٰنِتَٰتٍ تَٰٓئِبَٰتٍ عَٰبِدَٰتٍ سَٰٓئِحَٰتٍ ثَيِّبَٰتٍ وَأَبْكَارًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدڵنیابن ئەگەر ئێوە تەڵاق بدات، پەروەردگاری لەبری ئێوە ژنانێکی باشتر لەئێوەی دەداتێ، موسڵمانانی، بڕوادارانی، نزاکارانی، تەوبەکارانی، خواپەرستانی، ڕۆژووگران لە بێوەژنان وکیژان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ قُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ وَأَهْلِيكُمْ نَارًا وَقُودُهَا ٱلنَّاسُ وَٱلْحِجَارَةُ عَلَيْهَا مَلَٰٓئِكَةٌ غِلَاظٌ شِدَادٌ لَّا يَعْصُونَ ٱللَّهَ مَآ أَمَرَهُمْ وَيَفْعَلُونَ مَا يُؤْمَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە خۆتان وکەس وکارتان بپارێزن لەئاگرێك کە سووتەمەنیەكەی ئادەمی وبەردە، سەرپەرشتی ئەو (ئاگری دۆزەخەن) چەند فریشتەیەکی زبر وتوند وتیژی وان کە نافەرمانی خوا ناکەن لەوەی کەفەرمانیان پێ ئەدات وە چ فەرمانێکیان پێ بدرێت دەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَا تَعْتَذِرُوا۟ ٱلْيَوْمَ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون ئەمڕۆ (کە ڕۆژی دواییە) عوزر وبیانوو مەھێننەوە، چونکە بێگومان پاداشت دەدرێنەوە لەسەر ئەوەی کە دەتانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ تُوبُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ تَوْبَةً نَّصُوحًا عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يُكَفِّرَ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيُدْخِلَكُمْ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ يَوْمَ لَا يُخْزِى ٱللَّهُ ٱلنَّبِىَّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ نُورُهُمْ يَسْعَىٰ بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَبِأَيْمَٰنِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَآ أَتْمِمْ لَنَا نُورَنَا وَٱغْفِرْ لَنَآ إِنَّكَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە بگەڕێنەوە بۆ لای خوای گەورە بەگەڕانەوەیەکی ئێجگاریی (وڕاست ودروست، کەجارێکی تر نەگەڕێنەوە سەر ئەو گوناھە) تا پەروەردگارتان لە گوناھەکانتان خۆش ببێ وە بتان خاتە ناو باخاتێکەوە کە دەڕوا بەژێریاندا جۆگە ئاوی زۆر، لە ڕۆژێکدا کە خوای گەورە، پێغەمبەر ﷺ وکەسانێ کە باوەڕیان ھێناوە لەگەڵیدا سەرشۆڕیان ناکات، ڕووناکی (ئیمان)یان دەڕوات لەپێشیانەوە ولەلای ڕاستیانەوە، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان ڕووناکییەكەمان بۆ زیاد وتەواوبکە وەلێمان خۆشبە، بەڕاستی ھەر تۆیت بەسەر ھەموو شتێکدا دەسەڵاتداری

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ جَٰهِدِ ٱلْكُفَّارَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱغْلُظْ عَلَيْهِمْ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ بجەنگە لەگەڵ بێ باوەڕان ودوو ڕوواندا وەتوند وتییژبە لەگەڵیاندا وەجێیان دۆزەخە کە سەرئەنجامێکی زۆر خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱمْرَأَتَ نُوحٍ وَٱمْرَأَتَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَٰلِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا فَلَمْ يُغْنِيَا عَنْهُمَا مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا وَقِيلَ ٱدْخُلَا ٱلنَّارَ مَعَ ٱلدَّٰخِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا بۆ بێ باوەڕان ژنی نووح وژنی لوطی بەنموونە ھێنایەوە کە لەژێر (نیکاحی) دوو بەندەدا بوون لەبەندە چاکەکانی ئێمە، ئەمجا خیانەتیان لەگەڵکردن (مەبەست پێی بێ باوەڕ بوون پێیان، نەك داوێن پیس بوو بن) کەچی (مێردەکانیان) نەیانتوانی شتێك لەسزای خوایان لێ دووربخەنەوە وەپێیان ووترا کەبڕۆنە ناو ئاگرەوە لەگەڵ ئەوانەی کە دەڕۆنە ناویەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱمْرَأَتَ فِرْعَوْنَ إِذْ قَالَتْ رَبِّ ٱبْنِ لِى عِندَكَ بَيْتًا فِى ٱلْجَنَّةِ وَنَجِّنِى مِن فِرْعَوْنَ وَعَمَلِهِۦ وَنَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھەروا) خوا نموونەیەکی تری ھێنایەوە بۆ ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە (بە) ژنی فیرعەون کاتێك کە ووتی پەروەردگارم بۆم دروست بکە لای خۆت ماڵێك لە بەھەشتدا وە ڕزگارم بکە لە فیرعون وکردەوەکانی وەڕزگارم بکە لە گەلی ستەمکاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَرْيَمَ ٱبْنَتَ عِمْرَٰنَ ٱلَّتِىٓ أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهِ مِن رُّوحِنَا وَصَدَّقَتْ بِكَلِمَٰتِ رَبِّهَا وَكُتُبِهِۦ وَكَانَتْ مِنَ ٱلْقَٰنِتِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(بە) مەریەمی کچی عیمران (نموونە دەھێنێتەوە) ئەوەی کە داوێنێ خۆی پاك ڕاگرت، ئەوسا ئێمە فوومان پیاکرد لەڕۆحێك کە خۆمان دروستمان کردووە وە باوەڕی ھێنا بوو بە ووتەکانی پەروەردگاری خۆی وکتێبەکانی وە لەڕیزی گوێڕایەڵ وفەرمانبەرداراندا بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70