سوورەتی ق ق
45 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 34
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ قٓ وَٱلْقُرْءَانِ ٱلْمَجِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (قاف) دەخوێندرێتەوە، ماناکەی تەنھا خوا دەیزانێت بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە، سوێند بەقورئانی بەرز وبەڕێز (تۆ نێردراوی خوای ئەی موحەممەد ﷺ)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلْ عَجِبُوٓا۟ أَن جَآءَهُم مُّنذِرٌ مِّنْهُمْ فَقَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ هَٰذَا شَىْءٌ عَجِيبٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام (بێ باوەڕان) سەریان سوڕماوە لەوەی کە پێغەمبەرێکی ترسێنەریان بۆ ھاتووە لە خۆیان، جا بێ باوەڕان دەیان ووت ئەمە شتێکی سەیرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا ذَٰلِكَ رَجْعٌۢ بَعِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا کاتێ مردین وبووین بەخۆڵ (چۆن زیندوو دەبینەوە) ئەوە گەڕانەوەیەکی دوورە ونابێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنقُصُ ٱلْأَرْضُ مِنْهُمْ وَعِندَنَا كِتَٰبٌ حَفِيظٌۢ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە دەزانین زەوی چەندێ لە لاشەیان دەخوات (ھیچیمان لێ وون نابێت) پەڕاوێکیشمان لایە کە پارێزەری ھەموو شتێکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ فَهُمْ فِىٓ أَمْرٍ مَّرِيجٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(زیندوو بوونەوە دوور نیە) بەڵکو ئەوان باوەڕیان بەقورئان نەکرد کاتێك بۆیان ھات، بۆیە ئەوان لەناو کارێکی تێکەڵ وپێکەڵدان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَلَمْ يَنظُرُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّمَآءِ فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَٰهَا وَزَيَّنَّٰهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا سەرنجی ئەو ئاسمانەیان نەداوە کە لەسەریانەوەیە چۆن دروستمان کردووە وڕازاندومانەتەوە وەھیچ درز وکەلێنێکی تێدا نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلْأَرْضَ مَدَدْنَٰهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزەویشمان ڕاخستووە، چەندەھا شاخی دامەزراومان تێدا داناوە ڕواندومانە تێیـشیدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی جوان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَبْصِرَةً وَذِكْرَىٰ لِكُلِّ عَبْدٍ مُّنِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتابەر چاو ڕوونی وپەند وبیرخەرەوە بێت بۆ ھەموو بەندەیەکی تەوبەکار وگەڕاوە بۆ لای خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَزَّلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً مُّبَٰرَكًا فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ جَنَّٰتٍ وَحَبَّ ٱلْحَصِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەئاسمانەوە باراندوومانە بارانێکی بەپیت وفەڕ جا بەو بارانە ڕوواندومانە باخات ودانەوێڵەی(ئەو کشتوکاڵانەی) کەدروێنە دەکرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلنَّخْلَ بَاسِقَٰتٍ لَّهَا طَلْعٌ نَّضِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا دارخورمای بەرز وبڵند بە ھێشووی تێك پەستراوەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رِّزْقًا لِّلْعِبَادِ وَأَحْيَيْنَا بِهِۦ بَلْدَةً مَّيْتًا كَذَٰلِكَ ٱلْخُرُوجُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(تابێتە) ڕزق وڕۆزی بۆ بەندەکان ھەر بەو بارانە زەوی مردو (ووشك) دەبوژێنینەوە، زیندوو کردنەوە(ی مردوانیش) ھەر بەو شێوەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَأَصْحَٰبُ ٱلرَّسِّ وَثَمُودُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێش ئەمانیش باوەڕیان نەھێنا (بە پێغەمبەرەکانیان) گەلی نووح وخاوەن چاڵ وبیرەکان و(گەلی) سەموود
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ وَإِخْوَٰنُ لُوطٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەگەلی عاد وفیرعەون وگەلی لوطیش
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَصْحَٰبُ ٱلْأَيْكَةِ وَقَوْمُ تُبَّعٍ كُلٌّ كَذَّبَ ٱلرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا خاوەن باخاتە چڕو پڕەکان وگەلی توببەعیش ھەر ھەموویان باوەڕیان نەھێنا بەپێغەمبەرەکانیان بۆیە ھەڕەشەی (من لەدژیان) ھاتەدی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَعَيِينَا بِٱلْخَلْقِ ٱلْأَوَّلِ بَلْ هُمْ فِى لَبْسٍ مِّنْ خَلْقٍ جَدِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا ئێمە لەدروستکردنی یەکەم جاردا دەستەوسان بووین (تانەتوانین زیندووتان بکەینەوە)؟! (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوان لە گوماندان لە دروست بوونەوەیەکی سەر لە نوێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِۦ نَفْسُهُۥ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ ٱلْوَرِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئێمە ئادەمیمان بەدی ھێناوە وچاك ئاگادارین بەو خەیاڵ وخەتەرانەی دێن بەدڵ ودەروونیدا وئێمە لەوەوە نزیکترین (واتە خوای گەورە عیلم وزانینی تەواوی ھەیە بە ھەموو جموجولێکی ئادەمیزاد) لە شادەماری دڵی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ يَتَلَقَّى ٱلْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ ٱلْيَمِينِ وَعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك ئەو دووفریشتە (کرداری) تۆمار دەکەن کە لەلای ڕاست و لای چەپیەوە دانیشتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر ووتەیەك لەدەمی دەرچێ چاودێرێکی بەسەرەوەیە (و دەینوسێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَآءَتْ سَكْرَةُ ٱلْمَوْتِ بِٱلْحَقِّ ذَٰلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiناڕەحەتی وبێھۆشی مردن دێت لەگەڵ ڕاستیەکاندا (پێی دەووترێت) ئەمە ئەو (مردنە)یە کە خۆت لێ دەپاراست ولادەدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْوَعِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا فوو دەکرێ بە (شەیپوڕ) کەڕەنادا ئەوە ڕۆژی (بەدی ھاتنی) ھەڕەشەکانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَآءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَآئِقٌ وَشَهِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەگەڵ ھەموو کەسێکدا دێت (بۆ مەحشەر) دوو فریشتە، یەکێکیان پێش خۆیداوە، ئەوی دیکەشیان شاھیدی لەسەر ئەدات، (لەتەواوی ئەو کاروکردەوانەی کە کردوونی لە دونیادا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّقَدْ كُنتَ فِى غَفْلَةٍ مِّنْ هَٰذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَآءَكَ فَبَصَرُكَ ٱلْيَوْمَ حَدِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێی دەووترێت) سوێند بەخوا بەڕاستی تۆ لەمە بێئاگا بوویت لەدونیادا، جا ئێمە پەردەی (قیامەت) مان لەسەر لادایی، جـا ئەمڕۆ (کە قیامەتە) چاوت تیژە و چاك دەبینێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ قَرِينُهُۥ هَٰذَا مَا لَدَىَّ عَتِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (فریشتە شاھیدەی) لەگەڵیدایە دەڵێت ئەمە (نامەی کردەوەکانە) ئامادەیە و لای منە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلْقِيَا فِى جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا دەفەرموێت بەدوو فریشتەکە) فڕێی بدەنە ناو دۆزەخەوە ھەموو کافرێکی سەرکەشی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُّرِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕێگریكەر لەچاکە دەست درێژ کەری گوماناوی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِى جَعَلَ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِى ٱلْعَذَابِ ٱلشَّدِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسەی کەپەرستراوی تری لەگەڵ خوادا داناوە جا ھەر دووکتان (ئەی فریشتەکان) فڕێی بدەنە سزای سەختەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ قَرِينُهُۥ رَبَّنَا مَآ أَطْغَيْتُهُۥ وَلَٰكِن كَانَ فِى ضَلَٰلٍۭ بَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (شەیتانەی لەدونیادا) لەگەڵیدا بوو دەڵێت ئەی پەروەردگارم من ئەوم سەرکەش نەکرد بەڵکو خۆی لەگومڕاییەكی دوور لەڕاستیدا بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا۟ لَدَىَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُم بِٱلْوَعِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا دەفەرموێت) لەلای مندا دەمەقاڵێ ومشتومڕ مەکەن چونکە بێگومان پێشتر ھەرەشەم (لەم بارەیەوە) ناردووە بۆتان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا يُبَدَّلُ ٱلْقَوْلُ لَدَىَّ وَمَآ أَنَا۠ بِظَلَّٰمٍ لِّلْعَبِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵێنی من ھەرگیز گۆڕانی بەسەردا نایەت وە من ھیچ جۆرە ستەمێك لە بەندەکانم ناکەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ ٱمْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێك دەبێت بەدۆزەخ دەڵێین ئایا پڕ بوویت؟ دۆزەخیش دەڵێ ئایا کەسی تر ھەیە (بیھێنن)؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأُزْلِفَتِ ٱلْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھەشتیش (لەو ڕۆژەدا) نزیك کراوەتەوە بۆ پارێزکاران ولەخواترسان دوور نیە (لێیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هَٰذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان دەوترێت) ئەمە ئەو (بەھەشتە)یە کە بەڵێنتان پێدرابوو بەھەموو ڕوو لەخوایەکی خۆپارێز
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّنْ خَشِىَ ٱلرَّحْمَٰنَ بِٱلْغَيْبِ وَجَآءَ بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی لە خوای میھرەبان ترسابێت لەپەنھاندا ( وخۆی لـەگـوناە پاراست بێت) وە بەدڵێکی ڕوو لە خواوە گەڕابێتەوە (بۆ لامان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱدْخُلُوهَا بِسَلَٰمٍ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْخُلُودِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان دەووترێت) ھەمووتان بڕۆنە ناو بەھەشتەوە، دڵنیا و بێترس بن (لەسزاو ناخۆشی) ئەم ڕۆژە ڕۆژی ھەمیشەیی ونەمرییە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو بەھەشتەدا ھەرچیان بوێت بۆیان ئامادەیە وە لەوە زیاتریشمان ھەیە (کە بینینی خوای گەورەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُم بَطْشًا فَنَقَّبُوا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ هَلْ مِن مَّحِيصٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەپێش ئەمان گەل وچینی زۆرمان لەناوبرد کەئەوان لەمانیش بەھێزتر بوون، خۆ شاران و ووڵاتانیان پشکنیوە وگەڕاوون، ئایا ھیچ پەنا گایەك ھەبوو(بۆیان لەمردن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُۥ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى ٱلسَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان لەم (باسەدا) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسێك خاوەن دڵێکی (زیندوو بێت یان ژیربێ) یاگوێ بگرێ (بۆ قورئان) وبیریشی لەلای بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان دروستمان کردووە ئاسمانەکان وزەوی و ھەرچی لە نێوانیاندایە، لە شەش ڕۆژدا وە ھیچ ماندوو بوونێکمان تووش نەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ ٱلشَّمْسِ وَقَبْلَ ٱلْغُرُوبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە (ئەی موحـەممەد ﷺ) خۆگـربـە بـەرامبـەر ئـەو (قسە نابەجێیانەی) کەدەیڵێن، بەستایشی پەروەردگارت تەسبیحات بکە پێش ھەڵھاتنی خۆر وپێش ئاوا بوونیشی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَأَدْبَٰرَ ٱلسُّجُودِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەبەشێك لەشەودا ستایشی پەروەردگارت بکە وە لەپاش نوێژەکانیش
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱسْتَمِعْ يَوْمَ يُنَادِ ٱلْمُنَادِ مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە گوێ بگرە لەڕۆژێکدا جاڕ دەرێك لەشوێنێکی نزیکەوە بانگ دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ يَسْمَعُونَ ٱلصَّيْحَةَ بِٱلْحَقِّ ذَٰلِكَ يَوْمُ ٱلْخُرُوجِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێك کە نەعرەتەیەك (دەنگێکی گەورەی ترسناك) بەڕاستیی دەبیستن ئەو ڕۆژە ڕۆژی ھاتنەدەرەوەیە (لەگۆرەکان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا نَحْنُ نُحْىِۦ وَنُمِيتُ وَإِلَيْنَا ٱلْمَصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ھەر ئێمەین دەژێنین ودەشمرێنین، گەڕانەوەش ھەر بۆلای ئێمەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ تَشَقَّقُ ٱلْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًا ذَٰلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێك دێت زەوی لەئاست ئەوانەی (مردوون) قڵیش دەبات بەپەلە (دێنە دەرەوە) ئەو کۆکردنەوە بەلای ئێمەوە ئاسانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِجَبَّارٍ فَذَكِّرْ بِٱلْقُرْءَانِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە ئاگادارین بەوەی کەدەیڵێن تۆ دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە کەوایە تۆ بەم قورئانە ئامۆژگاری ئەو کەسە بکە کە لەھەڕەشەی من دەترسێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→