سوورەتی الحجرات الحجرات
18 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 106
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تُقَدِّمُوا۟ بَيْنَ يَدَىِ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە پێش مەکەون (لە ھیچ کاروبڕیارێکدا) لەخواو پێغەمبەرەکەی و لەخوا بترسن، بێگومان خوا بیسەر وزانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَرْفَعُوٓا۟ أَصْوَٰتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ ٱلنَّبِىِّ وَلَا تَجْهَرُوا۟ لَهُۥ بِٱلْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَن تَحْبَطَ أَعْمَٰلُكُمْ وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەنگتان بەرز مەکەنەوە بەسەر دەنگی پێغەمبەردا ﷺ وە بەدەنگی بەرز قسەی لەگەڵ مەکەن وەك دەنگ بەرز کردنەوەتان لەگەڵ یەکتریدا، نەوەکو کردەوەکانتان بەتاڵ ببێتەوە وخۆشتان ھەستی پێنەكەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ يَغُضُّونَ أَصْوَٰتَهُمْ عِندَ رَسُولِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ ٱمْتَحَنَ ٱللَّهُ قُلُوبَهُمْ لِلتَّقْوَىٰ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ عَظِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی دەنگیان نزم دەکەنەوە لەخزمەتی پێغەمبەردا ﷺ ئەوانە ئەو کەسانەن خوا دڵیانی زاخاو داوە وپاکی کردوەتەوە بۆ تەقوا وخواناسین، لێخۆشبوون وپاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ يُنَادُونَكَ مِن وَرَآءِ ٱلْحُجُرَٰتِ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ژوورەکان بانگت دەکەن (ئەی موحەممەد ﷺ) زۆربەیان نەفامن وتێناگەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ أَنَّهُمْ صَبَرُوا۟ حَتَّىٰ تَخْرُجَ إِلَيْهِمْ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆ ئەگەر چاوەڕوانیان بکردایە تادەڕۆشتیتە دەرەوە بۆ لایان، ئەوە چاکتر بوو بۆیان وەخوا لێبوردە ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن جَآءَكُمْ فَاسِقٌۢ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوٓا۟ أَن تُصِيبُوا۟ قَوْمًۢا بِجَهَٰلَةٍ فَتُصْبِحُوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَٰدِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر گوناھکارێ ھەواڵێکی گرنگی ھێنا بۆتان ئەوە لێی بکۆڵنەوە (تاڕوون ببێتەوە) نەوەك زیان بگەیەنن بەخەڵکێك بەنەزانین ئەوسا پەشیمان بن لەوکارەی کەکردووتانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ ٱللَّهِ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِى كَثِيرٍ مِّنَ ٱلْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ ٱلْإِيمَٰنَ وَزَيَّنَهُۥ فِى قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ ٱلْكُفْرَ وَٱلْفُسُوقَ وَٱلْعِصْيَانَ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلرَّٰشِدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزۆر چاك بزانن کە بێگومان پێغەمبەری خوا لە ناوتاندایە ئەگەر بەگوێی ئێوەی بکردایە لەزۆرێك لەکارەکاندا تووشی ناڕەحەتی دەبوون، بەڵام خوا ئیمانی لاتان خۆشەویست کردووە وە لەدڵتاندا (شیرین و) ڕازاوەی کردووە وە بێزراوو ناشرینی کردووە لەلاتان بێ باوەڕیی وتاوان وسەرپێچی فەرمانی خوا، ھەر ئەوانەن شارەزاو لەسەر ڕێبازی ڕاستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَضْلًا مِّنَ ٱللَّهِ وَنِعْمَةً وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەوە) بەخشش ونیعمەتێکە لەلایەن خواوە خواش زانا ودانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن طَآئِفَتَانِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱقْتَتَلُوا۟ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَهُمَا فَإِنۢ بَغَتْ إِحْدَىٰهُمَا عَلَى ٱلْأُخْرَىٰ فَقَٰتِلُوا۟ ٱلَّتِى تَبْغِى حَتَّىٰ تَفِىٓءَ إِلَىٰٓ أَمْرِ ٱللَّهِ فَإِن فَآءَتْ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَهُمَا بِٱلْعَدْلِ وَأَقْسِطُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ يُحِبُّ ٱلْمُقْسِطِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر دوو کۆمەڵ لەئیمانداران دژ بەیەکتر جەنگیان کرد ئەوە لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، ئەمجا ئەگەر کۆمەڵێکیان دەست درێژی وسەرکەشی کرد بۆ سەر کۆمەڵێکی تریان، ئەوە ئێوە (ئەی موسوڵمانان) دژی ئەوەیان بجەنگن دەست درێژی دەکات تا دەگەڕێتەوە بۆ فەرمانی خوا (ملکەچی فەرمانی خوا دەبێت) ئەمجا ئەگەر گەڕایەوە ئەوسا لەنێوانیاندا ئاشتەوایی بکەن، بەدادگەرانە وڕاست ودادپەروەر بن (لەنێوانیاندا) بێگومان خوا دادپەروەرانی خۆش دەوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ إِخْوَةٌ فَأَصْلِحُوا۟ بَيْنَ أَخَوَيْكُمْ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان تەنھا باوەڕداران برای یەکترن کەواتە لەنێوان دوو براتاندا (ئاژاوە ھەبوو) ئاشتەوایی بکەن و لەخوا بترسن تاڕەحمتان پێبكات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا يَسْخَرْ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُوا۟ خَيْرًا مِّنْهُمْ وَلَا نِسَآءٌ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيْرًا مِّنْهُنَّ وَلَا تَلْمِزُوٓا۟ أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا۟ بِٱلْأَلْقَٰبِ بِئْسَ ٱلِٱسْمُ ٱلْفُسُوقُ بَعْدَ ٱلْإِيمَٰنِ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە باھیچ کۆمەڵە پیاوێك گاڵتە نەکەن بەکۆمەڵێکی تریان، ڕەنگە گاڵتە پێ کراوەکان لە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوا) وە ژنانێك گاڵتە نەکەن بەژنانێکی تر، ڕەنگە ئافرەتە گاڵتە پێکراوەکان لە ئافرەتە گاڵتەکەرەکان باشتربن (لای خوای گەورە) تانە وتەشەر لەیەکتری مەدەن (لەنێو خۆتاندا) ناوو ناتۆرە لەیەکتری مەنێن، ئای چەند خراپە ناو بردنێ کە گوناھە (بە موسڵمان بڵێیت کافر، یان داوێن پیس) پاش باوەڕ ھێنان جـا ئەوەی پەشیمان نەبێتەوە ئەوە ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱجْتَنِبُوا۟ كَثِيرًا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ ٱلظَّنِّ إِثْمٌ وَلَا تَجَسَّسُوا۟ وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوکەسانەی باوەڕتان ھێناوە خۆتان لەزۆرێك لە گومانەکان بپارێزن، چونکە بەڕاستی ھەندێك لەگومانەکان تاوانن، سیخوڕی مەکەن (وبەدوای ناتەواوی یەکتردا مەگەڕێن) لەپاشملە بەخراپە باسی یەکتری مەکەن، ئایا کام لەئێوە پێی خۆشە کەگۆشتی برا (باوەڕدارەكەی) بخوات بەمردووی؟ بێگومان قێزتان لێی دێتەوە وپێتان ناخۆشە وە لەخوا بترسن بێگومان خوا تەوبە گیراکەر وبەبەزەییە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن ذَكَرٍ وَأُنثَىٰ وَجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓا۟ إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِندَ ٱللَّهِ أَتْقَىٰكُمْ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خەڵکینە بێگومان ئێمە دروستمان کردوون لە نێر و مێیەك وە کردومانن بەچەند گەل وھۆزێکەوە تایەکتری بناسن، بەڕاستی بەڕێزترینتان لای خوا ئەو کەسەتانە زیاتر لەخودا دەترسێت، بێگومان خوا زانا وئاگادارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَتِ ٱلْأَعْرَابُ ءَامَنَّا قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ وَلَٰكِن قُولُوٓا۟ أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ ٱلْإِيمَٰنُ فِى قُلُوبِكُمْ وَإِن تُطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَا يَلِتْكُم مِّنْ أَعْمَٰلِكُمْ شَيْـًٔا إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiعەرەبە دەشتەکیەکان ووتیان باوەڕمان ھێناوە، (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ باوەڕتان نەھێناوە، بەڵکو بڵێن موسڵمان بووین (بەسەر زارەکی) چونکە ھێشتا باوەڕ نەچووەتە ناو دڵەکانتانەوە، خۆ ئەگەر گوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەرەکەی بن ھیچ لە (پاداشتی) کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە، بەڕاستی خوا لێبوردە ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ ثُمَّ لَمْ يَرْتَابُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلصَّٰدِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئیماندارانی ڕاستەقینە ئەوانەن کە باوەڕیان ھێناوە بە خوا وپێغەمبەرەکەی پاشان دوو دڵ نەبوون (لە ئیمانەکەیاندا) وە بەماڵ وگیانیان تێکۆشانیان کردووە لە پێناو ڕێبازی خوادا ھەر ئەوانەن ڕاسگۆیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ أَتُعَلِّمُونَ ٱللَّهَ بِدِينِكُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئایا ئێوە خوا ئاگادار دەکەن لەئایینەکەتان لەکاتێکدا خوا ئاگادارە ودەزانێت بەھەرچی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا۟ قُل لَّا تَمُنُّوا۟ عَلَىَّ إِسْلَٰمَكُم بَلِ ٱللَّهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَىٰكُمْ لِلْإِيمَٰنِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوکەسانە منەت دەکەن بەسەر تۆدا (ئەی موحەممەد ﷺ) کە موسڵمان بوون، تۆش بڵێ منەتی موسڵمان بوونی خۆتان بەسەر مندا مەکەن بەڵکو خوا منەت دەکات بەسەر ئێوەدا کە ڕێنموونیی کردوون بۆ باوەڕھێنان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن (کە ئیماندارن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ غَيْبَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا دەزانێت نھێنی ئاسمانەکان وزەوی وەخوا بینایە بەھەر کردەوەیەك کە ئێوە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→