caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی مريم مريم

98 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 44

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ كٓهيعٓصٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (کاف، ھا، یا، عەین، صاد) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذِكْرُ رَحْمَتِ رَبِّكَ عَبْدَهُۥ زَكَرِيَّآ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەمەی دەخوێنرێتەوە بەسەرتدا) باس ویادی بەزەیی پەروەردگارتە بە بەندەی خۆی کە زەکەریایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ نِدَآءً خَفِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەکاتێکدا پاڕایەوە لەپەروەردگاری بەپاڕانەوەیەکی نھێنی و پەنامەکی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ إِنِّى وَهَنَ ٱلْعَظْمُ مِنِّى وَٱشْتَعَلَ ٱلرَّأْسُ شَيْبًا وَلَمْ أَكُنۢ بِدُعَآئِكَ رَبِّ شَقِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ئێسکم لاواز بووە لەبەر پیری سەرم (بەمووی سپی) گڕی گرتووە ( ئەمە جۆرێکە لەڕەوانبیژی زمانی عەرەبی بەکاردێت بەمەبەستی ئەوەی کە مووی سپی لەکاتی پیریدا گڕی بەرداوە لە موو ڕەشەکانی سەردەمی گەنجێتی) پەروەردگارم ھەرگیز لەپاڕانەوەم لێت بێ ھیوا نەبووم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنِّى خِفْتُ ٱلْمَوَٰلِىَ مِن وَرَآءِى وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًا فَهَبْ لِى مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی من دەترسم کەس و کارەکەم (لەئاینی خوا لادەن) لەپاش (مردنی) خۆم (چونکە کەسێکیان تێدا نیە جێگرەوەی من بێت) وخێزانەکەشم نەزۆکە (منداڵی نابێت) سا تۆ لەلایەن خۆتەوە مناڵێکی چاکم پێ ببەخشە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَرِثُنِى وَيَرِثُ مِنْ ءَالِ يَعْقُوبَ وَٱجْعَلْهُ رَبِّ رَضِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمیراتگری (پێغەمبەرێتی) من وبنەماڵەی یەعقوب بێت ئەی پەروەردگارم واشی لێ بکە کەخۆت لێی ڕازی بیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰزَكَرِيَّآ إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَٰمٍ ٱسْمُهُۥ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُۥ مِن قَبْلُ سَمِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوای گەورە فەرمووی) ئەی زەکەریا بەڕاستی موژدەت دەدەینێ بەمنداڵێک کەناوی یەحیایە پێشتر کەسمان بەو ناوە ناو نەناوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌ وَكَانَتِ ٱمْرَأَتِى عَاقِرًا وَقَدْ بَلَغْتُ مِنَ ٱلْكِبَرِ عِتِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئەی پەروەردگارم چۆن منداڵم دەبێت لەکاتێکدا خێزانم نەزۆکە بێگومان خۆشم لە پیریدا گەیشتوومەتە ئەو پەڕی پیری

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ كَذَٰلِكَ قَالَ رَبُّكَ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌ وَقَدْ خَلَقْتُكَ مِن قَبْلُ وَلَمْ تَكُ شَيْـًٔا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی (بڕیار) بەو جۆرەیە پەروەردگاریشت فەرموویەتی ئەو (کارە) بەلای منەوە زۆر ئاسانە بێگومان پێشتریش تۆم دروستکردووە کەشتێک نەبوویت (پێش ئەو دروستکردنە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةً قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَ لَيَالٍ سَوِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(زەکەریا) ووتی ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دابنێ (کاتێک ئەو مژدە ھاتە دی) (خوای گەورە) فەرمووی نیشانەی تۆ ئەوەیە (لەسەر بوونی ئەو کوڕە) ناتوانیت گفتوگۆ لەگەڵ خەڵکدا بکەیت سێ شەو لەسەر یەک (بە رۆژەکانیەوە ھەر چەندە) ساغیت و لاڵ نیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ مِنَ ٱلْمِحْرَابِ فَأَوْحَىٰٓ إِلَيْهِمْ أَن سَبِّحُوا۟ بُكْرَةً وَعَشِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان زەکەریا لە پەرستگاکەی ھاتە دەر بۆ ناو گەلەکەی جا بەئیشارەت پێی ووتن کە بەیانیان و ئێواران تەسبیحاتی خوا بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰيَحْيَىٰ خُذِ ٱلْكِتَٰبَ بِقُوَّةٍ وَءَاتَيْنَٰهُ ٱلْحُكْمَ صَبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا دەفەرموێت بە یەحیا پاش گەورە بوونی) ئەی یەحیا تەورات بەتووند و گرنگ بگرە تێگەیشتنی تەورات (یان حیکمەت و ژیری)مان پێبەخشی لەتەمەنی مناڵیدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَحَنَانًا مِّن لَّدُنَّا وَزَكَوٰةً وَكَانَ تَقِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەگەڵ دڵسۆزی و پاک و خاوێنی لەلایەن خۆمانەوە وە ئەو (یەحیا) لەخوا ترس و پارێزکار بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەڵسوکەوتی لەگەڵ دایک و باوکیدا جوان بوو خۆ بەزلزان و سەر پێچیکەر نەبوو (لەفەرمانی خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسَلَٰمٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسەلامی خوای لەسەر بێت لەو ڕۆژەی لەدایک بوو وە لەو رۆژەی کە وەفات دەکات وە لەو ڕۆژەی کەزیندوو دەکرێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَرْيَمَ إِذِ ٱنتَبَذَتْ مِنْ أَهْلِهَا مَكَانًا شَرْقِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی بەسەرھاتی مەریەم بکە لە قورئاندا ئەو کاتەی کە کەنارگیری کرد لە کەسوکاری لە شوێنێکی رۆژھەڵاتی (مزگەوتی قودسدا خواپەرستی دەکرد)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱتَّخَذَتْ مِن دُونِهِمْ حِجَابًا فَأَرْسَلْنَآ إِلَيْهَا رُوحَنَا فَتَمَثَّلَ لَهَا بَشَرًا سَوِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پەردەیەکی دانا لە نێوان خۆی و ئەوان (کەس و کاری)دا ئێمەیش جوبرەیلمان نارد بۆلای وەکو بەشەرێکی تەواو خۆی پیشانی (مەریەم) دا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَتْ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِٱلرَّحْمَٰنِ مِنكَ إِن كُنتَ تَقِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(مەریەم) ووتی من پەنا دەگرم بەخوای میھرەبان لە تۆ ئەگەر تۆ لە خوا ترسیت (وازم لێ بھێنە و زیانم پێ مەگەیەنە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنَّمَآ أَنَا۠ رَسُولُ رَبِّكِ لِأَهَبَ لَكِ غُلَٰمًا زَكِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجوبرەیل ووتی (ترست نەبێت) من نێردراوی پەروەردگارتم بۆ ئەوەی منداڵێکی پاک و خاوێنت پێ ببەخشم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَتْ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌ وَلَمْ أَكُ بَغِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(مەریەم) ووتی من چۆن منداڵم دەبێت!! کە ھیچ بەشەرێک لێم نەکەوتووە (ڕەفاقەتی نەکردوم بەحەڵاڵی) وە داوێن پیسیش نەبووم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ كَذَٰلِكِ قَالَ رَبُّكِ هُوَ عَلَىَّ هَيِّنٌ وَلِنَجْعَلَهُۥٓ ءَايَةً لِّلنَّاسِ وَرَحْمَةً مِّنَّا وَكَانَ أَمْرًا مَّقْضِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(جوبرەیل) ووتی کارەکە بەو جۆرەیە (کە پێم ووتی) پەروەردگارت فەرموویەتی ئەو کارە لای من زۆر ئاسانە و بۆ ئەوەی بیکەین بەموعجیزە و نیشانەیەک بۆ خەڵکی و ڕەحمەتێکی تایبەتیش لەلایەن ئێمەوە ئەوە کارێکی بڕیاردراوە (لەلایەن خواوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَحَمَلَتْهُ فَٱنتَبَذَتْ بِهِۦ مَكَانًا قَصِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (مەریەم) سکی پڕ بوو بەو (کۆرپەلەوە) ئەمجا بە (سکەکە)وە دوور کەوتەوە بۆ شوێنێکی دوور (لە کەسوکاری)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَجَآءَهَا ٱلْمَخَاضُ إِلَىٰ جِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ قَالَتْ يَٰلَيْتَنِى مِتُّ قَبْلَ هَٰذَا وَكُنتُ نَسْيًا مَّنسِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئێشی پێش ژانی منداڵبوون ناچاری کردو بردی بۆ لای قەدی دار خورمایەک (تا لە کاتی منداڵ بوومەنەکەیدا خۆی پێوە بگرێت و پاڵی پێوە بدات) (مەریەم) ووتی ئای خۆزگە پێش ئەم (ڕوداوە) بمردمایە و من شتێکی لەبیرچووەی باس نەکراو بوومایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَنَادَىٰهَا مِن تَحْتِهَآ أَلَّا تَحْزَنِى قَدْ جَعَلَ رَبُّكِ تَحْتَكِ سَرِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (جوبرەیل) بانگی مەریەمی کرد لەژێری (دار خورماکە) وە (ووتی) خەفەت مەخۆ و غەمبار مەبە بێگومان پەروەردگارت لەخوارتەوە جۆگەیەک ئاوی بۆ فەراھەم ھێناوی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُزِّىٓ إِلَيْكِ بِجِذْعِ ٱلنَّخْلَةِ تُسَٰقِطْ عَلَيْكِ رُطَبًا جَنِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiقەدی ئەو دار خورمایەش بۆ لای خۆت ڕاوەشێنە خورمای تازە پێ گەیووت بەسەردا دەبارێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكُلِى وَٱشْرَبِى وَقَرِّى عَيْنًا فَإِمَّا تَرَيِنَّ مِنَ ٱلْبَشَرِ أَحَدًا فَقُولِىٓ إِنِّى نَذَرْتُ لِلرَّحْمَٰنِ صَوْمًا فَلَنْ أُكَلِّمَ ٱلْيَوْمَ إِنسِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (لەو خورما) بخۆ و (لەو ئاوەش) بخۆرەوە چاوو دڵ ڕۆشنبە جا ئەگەر ھەر کەسێکت بینی (پرسیاری ئەم منداڵەی لێ کردیت) بە (ئیشارەت) پێی بڵێ بەڕاستی من قسە نەکردنم لەسە خۆم نەزر کردووە بۆ (خوای) میھرەبان لەبەرئەوە ئەمڕۆ قسە لەگەڵ ھیچ کەسێکدا ناکەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَتَتْ بِهِۦ قَوْمَهَا تَحْمِلُهُۥ قَالُوا۟ يَٰمَرْيَمُ لَقَدْ جِئْتِ شَيْـًٔا فَرِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بەو (منداڵەوە) ھاتەوە بۆ لای کەسوکارەکەی ئەو (منداڵەی) گرتبوو بە باوەشیەوە (خزمەکانی) ووتیان ئەی مەریەم بەڕاستی شتێکی زۆر خراپ و ئابڕو بەرت کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأُخْتَ هَٰرُونَ مَا كَانَ أَبُوكِ ٱمْرَأَ سَوْءٍ وَمَا كَانَتْ أُمُّكِ بَغِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوەی وەک خوشکی ھاروون وایت (لە تەقوا وخواناسیدا) نەباوکت پیاوێکی خراپ و داوێن پیس بووە نە دایکت داوێن پیس و زیناکار بووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَشَارَتْ إِلَيْهِ قَالُوا۟ كَيْفَ نُكَلِّمُ مَن كَانَ فِى ٱلْمَهْدِ صَبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا(مەریەم) ئیشارەتی بۆ ئەو (منداڵە) کرد (خزمەکانی) ووتیان چۆن قسە بکەین لەگەڵ مناڵێکدا کە لە بێشکەدایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنِّى عَبْدُ ٱللَّهِ ءَاتَىٰنِىَ ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلَنِى نَبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(منداڵەکە ھاتە قسە و) ووتی بەڕاستی من بەندەی خوام پەڕاوی ئینجیلم پێ دەدات و دەمکات بە پێغەمبەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلَنِى مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنتُ وَأَوْصَٰنِى بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ مَا دُمْتُ حَيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پیرۆز و فەڕداری کردووم لە ھەر جێگایەکدا بم و فەرمانی پێداوم بە نوێژ کردن و بە زەکاتدان ھەتا لە ژیاندام و زیندووم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَبَرًّۢا بِوَٰلِدَتِى وَلَمْ يَجْعَلْنِى جَبَّارًا شَقِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو (کردومی) بە ڕۆڵەیەکی چاکەکارو گوێرایەڵ بۆ دایکم نەی کردووم بە ملھوڕێکی بەد ڕەفتار

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىَّ يَوْمَ وُلِدتُّ وَيَوْمَ أَمُوتُ وَيَوْمَ أُبْعَثُ حَيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسڵاوی خوام لەسەر بێت ئەو ڕۆژەی کە لە دایک بووم وە ئەو ڕۆژەی کە دەمرم وە ئەو رۆژەشی کە زیندوو دەکرێمەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ قَوْلَ ٱلْحَقِّ ٱلَّذِى فِيهِ يَمْتَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە (کە باس کرا) عیسای کوڕی مەریەمە کە ووتەیەکی ڕاستە (دەربارەی عیسا) کە ئەوان (گاور و جولەکەکان) تێیدا دوو دڵن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا كَانَ لِلَّهِ أَن يَتَّخِذَ مِن وَلَدٍ سُبْحَٰنَهُۥٓ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiناگونجێت و شایەن نیە بۆ خوا منداڵی ھەبێت پاک و بێگەردی بۆ خوا ھەرکاتێک بیەوێت کارێک ببێت ئەوە بێگومان تەنھا پێی دەڵێت ببە، یەکسەر (ئەویش) دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ هَٰذَا صِرَٰطٌ مُّسْتَقِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان خوا پەروەردگاری من و ئێوەشە کەواتە ھەر ئەو بپەرستن ئەمەیە ڕێگا و ڕێبازی ڕاست و دروست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱخْتَلَفَ ٱلْأَحْزَابُ مِنۢ بَيْنِهِمْ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن مَّشْهَدِ يَوْمٍ عَظِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام دەستەو تاقمی (گاور وجولەکە)کان لە نێو خۆیاندا ڕایان جیاواز بوو (لە بارەی عیساوە) جا سزاو لەناو چوون بۆ ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە بینینی ڕۆژە زۆر گەورەکە (کە ڕۆژی دواییە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَسْمِعْ بِهِمْ وَأَبْصِرْ يَوْمَ يَأْتُونَنَا لَٰكِنِ ٱلظَّٰلِمُونَ ٱلْيَوْمَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئای کە چەندە بیسەر و بینەرن (ئەو بێ باوەڕانە) لەڕۆژێکدا کە دێنەوە بۆ لامان (لە قیامەتدا) بەڵام ستەمکاران ئەمڕۆ (لە دونیادا) لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ ٱلْحَسْرَةِ إِذْ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍ وَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو(ستەمکارانە) لەڕۆژی داخ و خەفەت بترسێنە کاتێک کارو باری (خەڵکی) کۆتایی پێ دەھێنرێت لە کاتێکدا ئەوانە غافڵن و باوەڕیش ناھێنن (بەڕۆژی دوایی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّا نَحْنُ نَرِثُ ٱلْأَرْضَ وَمَنْ عَلَيْهَا وَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ھەر ئێمە دەبینە میراتگری زەوی و ئەوەی لەسەریەتی وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِبْرَٰهِيمَ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە قورئاندا باسی ئیبراھیم بکە بەڕاستی ئەو (ئیبراھیم) زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِى عَنكَ شَيْـًٔا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک بە باوکی ووت ئەی باوکی خۆشەویستم بۆ دەپەرستی شتێک کە نابیستێ و نابینێت وە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَبَتِ إِنِّى قَدْ جَآءَنِى مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَمْ يَأْتِكَ فَٱتَّبِعْنِىٓ أَهْدِكَ صِرَٰطًا سَوِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دڵنیابە زانست و زانیارێکم بۆ ھاتووە کە بۆ تۆ نەھاتووە (وپێت نەدراوە) کەواتە شوێنم کەوە و گوێرایەڵیم بکە ڕێنمونیت دەکەم بۆ رێبازی ڕاست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَبَتِ لَا تَعْبُدِ ٱلشَّيْطَٰنَ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلرَّحْمَٰنِ عَصِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی باوکی خۆشەویستم شەیتان مەپەرستە بەڕاستی شەیتان ھەمیشە سەرپێچیکەر و یاخیە لە خوای میھرەبان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَبَتِ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يَمَسَّكَ عَذَابٌ مِّنَ ٱلرَّحْمَٰنِ فَتَكُونَ لِلشَّيْطَٰنِ وَلِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی باوکی خۆشەویستم بەڕاستی دەترسم (گەر بەکافری بمریت) تووشی سزایەک ببیت لە لایەن خوای میھرەبانەوە ئیتر ببیتە ھاوڕێ و ھاودەمی شەیتان (لەدۆزەخدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَرَاغِبٌ أَنتَ عَنْ ءَالِهَتِى يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ لَئِن لَّمْ تَنتَهِ لَأَرْجُمَنَّكَ وَٱهْجُرْنِى مَلِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(باوکی) ووتی تۆ واز لە پەرستراوەکانی من دەھێنیت (ونایانپەرستی)؟! ئەی ئیبراھیم سوێند بێت ئەگەر واز نەھێنیت (لەقسە ووتن بە پەرستراوەکانم) دڵنیا بە بەرد بارانت دەکەم (دەی) بڕۆ ماوەیەکی زۆر دوورکەوەرەوە لێم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيْكَ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّىٓ إِنَّهُۥ كَانَ بِى حَفِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئیبراھیم) فەرمووی سەلامت لێ بێت لە مەودوا داوای لێ خۆشبوونت بۆ دەکەم لە پەروەردگارم (چونکە) بەڕاستی ئەو (پەروەردگار) لەگەڵمدا میھرەبانە (و دوعام گیرا دەکات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَعْتَزِلُكُمْ وَمَا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَأَدْعُوا۟ رَبِّى عَسَىٰٓ أَلَّآ أَكُونَ بِدُعَآءِ رَبِّى شَقِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دوورە پەرێز دەبم لە ئێوە و لەو شتانەش کە دەیپەرستن جگە لە خوا تەنھا پەروردگارم دەپەرستم ئومێدەوارم لە پەرستن و نزای پەروەردگارم دا بێ ھیوا و نائومێد نەبم (وەکو ئێوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا ٱعْتَزَلَهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَكُلًّا جَعَلْنَا نَبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک (ئیبراھیم) دوورکەوتەوە لێیان (لە گەلە بت پەرستەکەی) ولەو شتانەش ئەوان دەیانپەرست جگە لە خوای گەورە ئێمە ئیسحاق و(لە ئیسحاقیش) یەعقوبمان پێ بەخشی و ھەریەک لەوانیشمان کرد بە پێغەمبەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَهَبْنَا لَهُم مِّن رَّحْمَتِنَا وَجَعَلْنَا لَهُمْ لِسَانَ صِدْقٍ عَلِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە ڕەحمەتی خۆمان ئەوانمان بەھرەمەند کرد باسی چاکەی ئەوانمان خستە سەر زمانی (خەڵکی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ مُوسَىٰٓ إِنَّهُۥ كَانَ مُخْلَصًا وَكَانَ رَسُولًا نَّبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە قورئاندا باسی موسا بکە بەڕاستی ئەو (کەسێکی) ھەڵبژاردە بوو (بێ گەردبوو لە ناتەواوی) و نێرراو و پێغەمبەر بوو (بۆ خەڵکی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَٰدَيْنَٰهُ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ ٱلْأَيْمَنِ وَقَرَّبْنَٰهُ نَجِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە ئەومان بانگ کرد لەلای ڕاستی کێوی طورەوە وە ئەو(موسا) مان نزیک کردەوە تا قسەی لەگەڵ بکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَهَبْنَا لَهُۥ مِن رَّحْمَتِنَآ أَخَاهُ هَٰرُونَ نَبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەبەزەیی و بەخشندەیی خۆمان بەخشیمان بەو (موسا) بە ھارونی برای کە پێغەمبەر بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِسْمَٰعِيلَ إِنَّهُۥ كَانَ صَادِقَ ٱلْوَعْدِ وَكَانَ رَسُولًا نَّبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە قورئاندا باسی ئیسماعیل بکە بێگومان ئەو لە پەیمان و بەڵێنەکانیدا ڕاستگۆ بوو و ئەو نێرراوو پێغەمبەری خوا بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُۥ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱلزَّكَوٰةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِۦ مَرْضِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەمیشە فەرمانی دەدا بە خێزان و کەسوکاری بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ھەمیشە لای پەروەردگاری جێگەی ڕەزامەندی بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ فِى ٱلْكِتَٰبِ إِدْرِيسَ إِنَّهُۥ كَانَ صِدِّيقًا نَّبِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باسی ئیدریس بکە لە قورئاندا بەڕاستی ئەو زۆر ڕاستگۆ و پێغەمبەر بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَفَعْنَٰهُ مَكَانًا عَلِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو پایە و پلەیمان بڵند و بەرز کردەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِم مِّنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِن ذُرِّيَّةِ ءَادَمَ وَمِمَّنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ وَمِن ذُرِّيَّةِ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْرَٰٓءِيلَ وَمِمَّنْ هَدَيْنَا وَٱجْتَبَيْنَآ إِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُ ٱلرَّحْمَٰنِ خَرُّوا۟ سُجَّدًا وَبُكِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی (کە باسکران) کەسانێکن کە خوا نیعمەت و چاکەی خۆی ڕشت بەسەریاندا لەو پێغەمبەرانەی کە لە نەوەی ئادەمن (وەک ئیدریس) وە لە (نەوەی) ئەوانەیش (کە لە کەشتییەکەدا) لەگەڵ نوح دا ھەڵمان گرتن (وەک ئیبراھیم) وە لە نەوەی ئیبراھیم و یەعقوب (وەک ئیسماعیل و یوسف) وە ئەوانەی ھیدایەتمان داون ھەڵمان بژاردوون ئا ئەوانە ھەر کاتێک ئایەتەکانی خوای بە بەزەییان بۆ بخوێنرێتەوە دەست بەجێ دەکەون بە ڕوودا بەسوژدە و گریانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَخَلَفَ مِنۢ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلشَّهَوَٰتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا لە پاش ئەوان کەسانێک (لە نەوەکانیان) بوونە جێنشینیان کە نوێژیان دەفەوتاند و شوێن ھەواو ئارەزوو کەوتن جا ئەوانە لە داھاتوودا تووشی (سزای) گومڕاییان دەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَدْخُلُونَ ٱلْجَنَّةَ وَلَا يُظْلَمُونَ شَيْـًٔا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجگە لەوەی کە تۆبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کارو کردەوەی چاکی کردبێت ئا ئەوانە دەچنە بەھەشتەوە و ھیچ ستەمێکیان لێ ناکرێت (لەپاداشتی کردەوە چاکەکانیان کەم ناکرێتەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جَنَّٰتِ عَدْنٍ ٱلَّتِى وَعَدَ ٱلرَّحْمَٰنُ عِبَادَهُۥ بِٱلْغَيْبِ إِنَّهُۥ كَانَ وَعْدُهُۥ مَأْتِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھەشتانی جێی مانەوەی ھەمیشەییە کەخوای میھرەبان بەڵێنی داوە بە بەندەکانی کە نادیارو پەنھانە وبەچاو نەیانبینیوە بەڕاستی خوا بەڵێنی بەدی دێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا إِلَّا سَلَٰمًا وَلَهُمْ رِزْقُهُمْ فِيهَا بُكْرَةً وَعَشِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەھەشتییەکان) لە بەھەشتدا ھیچ ووتە و قسەیەکی بێ سوود نابیستن تەنھا سەلام کردن دەبیستن لەوێدا ڕزق و ڕۆزی ئامادەیە بۆیان بە بەیانیان و ئێواراندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تِلْكَ ٱلْجَنَّةُ ٱلَّتِى نُورِثُ مِنْ عِبَادِنَا مَن كَانَ تَقِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو بەھەشتەی باسی کرا ئەوەیە کەدەیبەخشین بەو کەسانەی کە (لە دونیادا) پارێزکار و لەخوا ترس بوون لە بەندەکانمان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا نَتَنَزَّلُ إِلَّا بِأَمْرِ رَبِّكَ لَهُۥ مَا بَيْنَ أَيْدِينَا وَمَا خَلْفَنَا وَمَا بَيْنَ ذَٰلِكَ وَمَا كَانَ رَبُّكَ نَسِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە (فریشتەکان) لە ئاسمانەوە دانابەزین بە فەرمانی پەروەردگارت نەبێت تەنھا بۆ خوایە (و خوا دەزانێت) ھەموو کاروباری داھاتوو ڕابووردوو و ئێستامان وە پەروەردگارت (کردەوەی بەندەکانی) لەبیر نەکردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا فَٱعْبُدْهُ وَٱصْطَبِرْ لِعِبَٰدَتِهِۦ هَلْ تَعْلَمُ لَهُۥ سَمِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی و ھەرچی لەنێوانیاندایە کەواتە بیپەرستە و زۆر خۆگر بە لە پەرستنیدا ئایا ئاگاداریت وێنەی ئەو (خوایەکی تر) ھەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَقُولُ ٱلْإِنسَٰنُ أَءِذَا مَا مِتُّ لَسَوْفَ أُخْرَجُ حَيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئادەمی(بێ بڕوا) دەڵێ ئایا کە مردم لە داھاتوودا بە زیندوویی (لە گۆڕ) دەردەھێنرێم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَا يَذْكُرُ ٱلْإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقْنَٰهُ مِن قَبْلُ وَلَمْ يَكُ شَيْـًٔا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە ئادەمیزاد بۆ بیرناکاتەوە کە بێگومان ئێمە لە سەرەتاوە ئەومان دروستکردووە کە ئەو شتێک نەبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَوَرَبِّكَ لَنَحْشُرَنَّهُمْ وَٱلشَّيَٰطِينَ ثُمَّ لَنُحْضِرَنَّهُمْ حَوْلَ جَهَنَّمَ جِثِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا سوێند بە پەروەردگارت ئەو (بێ بڕوایانە) کۆ دەکەینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) (لەگەڵ) ئەو شەیتانانەی (کە گومڕایان کردن) پاشان بەڕاستی ھەموویان ئامادە دەکەین بەدەوری دۆزەخدا بەسەر ئەژنۆیاندا کەوتوون (لەبەر ترسناکی ئەو رۆژە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ لَنَنزِعَنَّ مِن كُلِّ شِيعَةٍ أَيُّهُمْ أَشَدُّ عَلَى ٱلرَّحْمَٰنِ عِتِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان بێگومان دەری دەھێنین (و دەیخەینە دۆزەخەوە) لە ھەر پێڕو دەستەیەک کامەیان تاوانبارتر (یاخیتر) بووە لە بەرانبەر خوای میھرەباندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ لَنَحْنُ أَعْلَمُ بِٱلَّذِينَ هُمْ أَوْلَىٰ بِهَا صِلِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا بێگومان ئێمە زاناترین بەوانەی کە شیاوترن بخرێنە دۆزەخ و بسوتێن پێی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن مِّنكُمْ إِلَّا وَارِدُهَا كَانَ عَلَىٰ رَبِّكَ حَتْمًا مَّقْضِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەس نیە لە ئێوە نەڕوات و تێنەپەڕێت بەسەر دۆزەخدا (ئەو تێپەڕینە) بڕیارێکی بڕاوەیە لە پەروەردگارتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ نُنَجِّى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّنَذَرُ ٱلظَّٰلِمِينَ فِيهَا جِثِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدواتر ئەوانە ڕزگار دەکەین کە پارێزکار ولەخواترس بوون و ستەمکاران لەسەرچۆک لەناو (دۆزەخ) دا دەھێڵینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَىُّ ٱلْفَرِيقَيْنِ خَيْرٌ مَّقَامًا وَأَحْسَنُ نَدِيًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کاتێک ئایەتە ڕوون و ئاشکراکانی ئێمە بەسـەریاندا بخوێنرایەتەوە ئەوانەی بێ بڕوا بوون دەیانووت بەوانەی ئیمانیان ھێنا بوو کام لـەم دوو کۆمەڵە جێ و شـوێنی (خانوو بەرەی) خۆشـترە و کۆڕو مەجلیسی چاکترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَحْسَنُ أَثَٰثًا وَرِءْيًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەپێش ئەمان چەندینمان لەناو برد لەگەلە (بێ باوەڕەکان) کەل و پەلی ناوماڵ ولاشە وقیافەتیشیان لەمان جوانتر بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَن كَانَ فِى ٱلضَّلَٰلَةِ فَلْيَمْدُدْ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ مَدًّا حَتَّىٰٓ إِذَا رَأَوْا۟ مَا يُوعَدُونَ إِمَّا ٱلْعَذَابَ وَإِمَّا ٱلسَّاعَةَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضْعَفُ جُندًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەوەی لەگومڕاییدایە باخوای میھرەبان موڵـەتی پێ بدات و تەمەنی درێژ بکات (تازیاتر تاوان بکەن) ھەتا کاتێک ئەو ھەڕەشانەی کراوە لێیان دەبینن (دێتە دی) (ئەوەش) یان سزایە (لە دونیادا) یان (ھاتنی) ڕۆژی دواییە جا لـە داھاتوودا دەزانن کێ جێگاو شـوێنی (خانوو بەرەی) خراپ و ناخۆشـە وەکێ سەرباز و لەشکری بێ ھێزترە (کافران یان باوەڕداران)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَزِيدُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱهْتَدَوْا۟ هُدًى وَٱلْبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ مَّرَدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی لەسەر ڕێبازی ھیدایەت بوون خوا ھیدایەتیان بۆ زیاد دەکات ئەو کردەوە چاکانەی لـە (ڕۆژی دواییدا) دەمێننەوە لای پەروەردگارت پاداشـتی چاکترە وئاکامیشی باشترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَرَءَيْتَ ٱلَّذِى كَفَرَ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالَ لَأُوتَيَنَّ مَالًا وَوَلَدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو کەسەت دیوە بێ باوەڕ بوو بە نیشانە و ئایەتەکانی ئێمە ووتی (لە ڕۆژی دواییشدا) ماڵ و کوڕم پێ دەدرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَطَّلَعَ ٱلْغَيْبَ أَمِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَٰنِ عَهْدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا بەنھێنیەکان ئاگادارە یا بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّا سَنَكْتُبُ مَا يَقُولُ وَنَمُدُّ لَهُۥ مِنَ ٱلْعَذَابِ مَدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەخێر (وانیە) لەمەوپاش ئەوەی دەیڵێت دەینوسین (لەسەری) ماوەی سزای بۆ درێژ دەکەینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَرِثُهُۥ مَا يَقُولُ وَيَأْتِينَا فَرْدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی ئەو دەیڵێت (لەماڵ و منداڵ) بەمیرات لێی وەردەگرینەوە (لە ڕۆژی دواییدا) بەتەنھا دێتەوە لامان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةً لِّيَكُونُوا۟ لَهُمْ عِزًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە بێجگە لە خوا بڕیاریانداوە بۆ خۆیان چەند پەرستراوێک بۆ ئەوەی ئەو پەرستراوانە ببنە یارمەتیدەر (و تکا کار) بۆیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَلَّا سَيَكْفُرُونَ بِعِبَادَتِهِمْ وَيَكُونُونَ عَلَيْهِمْ ضِدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەخێر (وا نیە) بەڵکو پەرستراوەکان (لە قیامەتدا) ئینکاری پەرستنەکەی ئەوان دەکەن وە دەبنە دژیان و بەرپەرچیان دەدەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّآ أَرْسَلْنَا ٱلشَّيَٰطِينَ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ تَؤُزُّهُمْ أَزًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتدیوە (سەرنجت نەداوە) کە بێگومان ئێمە شەیتانەکانمان زاڵ کردووە بەسەر بێ باوەڕاندا چاک ھانیان دەدەن (بۆ کوفر و تاوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا تَعْجَلْ عَلَيْهِمْ إِنَّمَا نَعُدُّ لَهُمْ عَدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (ئەی موحەممەد ﷺ) پەلەیان لێ مەکە بێگومان ئێمە بەژماردنێکی ورد (ڕۆژانی تەمەنیان) دەژمێرین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ نَحْشُرُ ٱلْمُتَّقِينَ إِلَى ٱلرَّحْمَٰنِ وَفْدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiباسی ئەو ڕۆژە بکە کە پارێزکاران ولەخواترسان کۆ دەکەینەوە دەستە دەستە وکۆمەڵ کۆمەڵ بەڕێز وحورمەتەوە دەیانبەن بۆ لای خوای میھرەبان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَسُوقُ ٱلْمُجْرِمِينَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ وِرْدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتاوانباریش دەدەینە بەر بۆ دۆزەخ بە تینویەتی (بەوێنەی گەلە ئاژەڵ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّا يَمْلِكُونَ ٱلشَّفَٰعَةَ إِلَّا مَنِ ٱتَّخَذَ عِندَ ٱلرَّحْمَٰنِ عَهْدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەسەڵاتی تکاو لاڵەیان نیە جگە لەو کەسەی بەڵێنی لە خوای میھرەبان وەرگرتووە (وەک پێغەمبەران و شەھیدان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَلَدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(گاور وجولەکەکان) دەیانووت خوا منداڵی بۆخۆی داناوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّقَدْ جِئْتُمْ شَيْـًٔا إِدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی شتێکی زۆر نابەجێ و سەیر دەڵێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَكَادُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ يَتَفَطَّرْنَ مِنْهُ وَتَنشَقُّ ٱلْأَرْضُ وَتَخِرُّ ٱلْجِبَالُ هَدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنزیکە ئاسمانەکان لەت لەت و پارە پارە ببن لەبەر ئەو (قسەیە) و (نزیکە) زەویش شەق بەرێت و بقڵیشێ و(نزیکە) چیاکان بە یەکجار بڕوخێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَن دَعَوْا۟ لِلرَّحْمَٰنِ وَلَدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەبەر ئەوەی (بێ باوەڕان) منداڵ دەدەنە پاڵ خوای میھرەبان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يَنۢبَغِى لِلرَّحْمَٰنِ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ خوای میھرەبان شیاو نیە کە منداڵی ھەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن كُلُّ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّآ ءَاتِى ٱلرَّحْمَٰنِ عَبْدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو ئەوانەی لە ئاسمانەکان و زەویدان بەبەندەیی دێنە لای خوای میھرەبان (ھیچ کەسێک لەوانە نیە بەندەی خوای میھرەبان نەبێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّقَدْ أَحْصَىٰهُمْ وَعَدَّهُمْ عَدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ھەموویانی سەرژمێری کردووە بە ژماردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكُلُّهُمْ ءَاتِيهِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فَرْدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر ھەموویان بە تاک و تەنھا دێنەوە بۆ لای (خوا) لە ڕۆژی قیامەتدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَيَجْعَلُ لَهُمُ ٱلرَّحْمَٰنُ وُدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیشیان کردووە بێگومان خوای میھرەبان خۆشەویستیان دەکات (لەدڵی باوەڕداراندا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِنَّمَا يَسَّرْنَٰهُ بِلِسَانِكَ لِتُبَشِّرَ بِهِ ٱلْمُتَّقِينَ وَتُنذِرَ بِهِۦ قَوْمًا لُّدًّا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بەڕاستی ئێمە قورئانمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە تا مژدەی پێ بدەیت بەپارێزکاران و لەخواترسان ئەو کەسانەشی پێ بترسێنێت کەبە سەختی دژایەتیت دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هَلْ تُحِسُّ مِنْهُم مِّنْ أَحَدٍ أَوْ تَسْمَعُ لَهُمْ رِكْزًۢا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەل و کۆمەڵی زۆرمان پێش ئەمان (لەبەر خراپیان) لـەنـاوبرد ئایا ھەست ئەکەیت بەھیچ کەسێک لەوانە مابێت؟ یان ھیچ وورتە و سرتەیەکیان دەبیستیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70