caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی طه طه

135 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 45

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ طه

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (طا، ھا) دەخوێنرێتەوە، خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ لِتَشْقَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiقورئانمان نەناردۆتە خوارەوە بۆ سەر تۆ بۆ ئەوەی دوو چاری ناڕەحەتی غەم و پەژارە ببیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا تَذْكِرَةً لِّمَن يَخْشَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا ئامۆژگاری و بیر خستنەوەیە بۆ ئەو کەسەی (لەخوا) دەترسێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَنزِيلًا مِّمَّنْ خَلَقَ ٱلْأَرْضَ وَٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلْعُلَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەم قورئانە) بەبەش بەش نێردراوەتە خوارەوە لەلایەن زاتێکەوە کەزەوی و ئاسمانە بەرزو بڵندەکانی دروستکردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلرَّحْمَٰنُ عَلَى ٱلْعَرْشِ ٱسْتَوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە (خوای) میھرەبانە کە بەرز بووە سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شیاوی بێت ئێمە چۆنیەتیەکەی نازانین)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَمَا تَحْتَ ٱلثَّرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا موڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وئەوەی لەزەویدایە وەئەوەی لەنێوانیاندایە وئەوەی لەژێر خاکدایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن تَجْهَرْ بِٱلْقَوْلِ فَإِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلسِّرَّ وَأَخْفَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر تۆ بە ئاشکرا قسە بکەیت ئەوە بەڕاستی ئەو (خوا) نھێنی و لەنھێنی شاراوەتریش دەزانێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ لَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهَلْ أَتَىٰكَ حَدِيثُ مُوسَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) ئایا ھەواڵ و دەنگوباسی موسا پێغەمبەرت پێ گەیشتووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ رَءَا نَارًا فَقَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِقَبَسٍ أَوْ أَجِدُ عَلَى ٱلنَّارِ هُدًى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێ ئاگرێکی بینی (لەگەڕانەوەیدا بۆ میصر لەشەوێکی ساردا) جا (موسا) ووتی بەخێزانەکەی لێرە بمێننەوە بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کردووە (ئەڕۆم بۆ لای) بەڵکو لەو ئاگرە چڵۆسکێکتان بۆ بێنم (خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە) یان لای ئەو ئاگرە ڕێگا نیشان دەرێکم دەست کەوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِىَ يَٰمُوسَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کەگەشتە لای (ئاگرەکە) بانگی لێ کرا: ئەی موسا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنِّىٓ أَنَا۠ رَبُّكَ فَٱخْلَعْ نَعْلَيْكَ إِنَّكَ بِٱلْوَادِ ٱلْمُقَدَّسِ طُوًى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی من پەروەردگاری تۆم دەی پێڵاوەکانت داکەنە (لەبەر ڕێزی شوێنەکە) چونکە بێگومان تۆ لەشیوی پیرۆزو بەفەڕی (طووا) دایت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَا ٱخْتَرْتُكَ فَٱسْتَمِعْ لِمَا يُوحَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمن تۆم ھەڵبژاردووە (بۆ پێغەمبەرایەتی) کەواتە گوێ بگرە بۆ ئەوەی نیگا دەکرێ (بۆت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّنِىٓ أَنَا ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدْنِى وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِذِكْرِىٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ھەر من خوام ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لە من کەواتە من بپەرستە بە چاکی نوێژ بەجێ بھێنە تامنت بێتەوە یاد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ أَكَادُ أُخْفِيهَا لِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا تَسْعَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ڕۆژی دوایی دێت نزیک بوو (کاتی ھاتنی لەخۆیشم) بشارمەوە، (چا جـای لەفریشتە وپێغەمبەران، کەواتە زانینی کاتی ھاتنی ڕۆژی دوایی تەنھا پەروەردگار دەیزانێت) بۆ ئەوەی پاداشت بدرێتەوە ھەموو کەسێک بە گوێرەی ئەو کردەوەی کە دەیکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا يَصُدَّنَّكَ عَنْهَا مَن لَّا يُؤْمِنُ بِهَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ فَتَرْدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بـاڕێگری نەکات لێی ئەو کەسەی باوەڕی نیە بەو (قیامەتە) و شوێن ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە ئەوسا تیا دەچێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا تِلْكَ بِيَمِينِكَ يَٰمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا فەرمووی) ئەی موسا ئەوە چیە بەدەستی ڕاستەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ هِىَ عَصَاىَ أَتَوَكَّؤُا۟ عَلَيْهَا وَأَهُشُّ بِهَا عَلَىٰ غَنَمِى وَلِىَ فِيهَا مَـَٔارِبُ أُخْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) فەرمووی ئەوە گۆچانەکەمە خۆم دەدەم بەسەریدا (کاتی رۆیشتن) گەڵای درەختی پێ دەوەرێنم بۆ مەڕەکانم وە چەند کارو پێویستی تری پێ دەکەم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَلْقِهَا يَٰمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی ئەی موسا گۆچانەکەت فڕێ بدە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَلْقَىٰهَا فَإِذَا هِىَ حَيَّةٌ تَسْعَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەویش فڕێیدا دەست بەجێ گۆچانەکە بووە بە مارێک بەخێرایی دەڕۆیشت (موسا ترسا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ خُذْهَا وَلَا تَخَفْ سَنُعِيدُهَا سِيرَتَهَا ٱلْأُولَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوای گەورە) فەرمووی بیگرە و مەترسە دڵنیابە دەی گێڕینەوە بۆ شێوەکەی یەکەمجاری (دەیکەینەوە بەگۆچان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱضْمُمْ يَدَكَ إِلَىٰ جَنَاحِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍ ءَايَةً أُخْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەستت بخەرە بن باڵت (پاشان دەری بھێنە) کە دەردێت سپیە (وەک کافور دەدرەوشێتەوە) بێ ئەوەی بەڵەکی و نەخۆشی بێت (ئەمەش) موعجیزەیەکی ترە (جگە لە گۆچانەکەت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِنُرِيَكَ مِنْ ءَايَٰتِنَا ٱلْكُبْرَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی ھەندێک لەموعجیزە و بەڵگە گەورەکانی خۆمانت پیشان بدەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱذْهَبْ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڕۆ بۆ لای فیرعەون چونکە بەڕاستی لەسنوور دەرچووە ویاخی بووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱشْرَحْ لِى صَدْرِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی پەروەردگارم سنگم (دڵ و دەرونم) فراوان بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَسِّرْ لِىٓ أَمْرِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئیش و کارم بۆ ئاسان بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو گرێی زمانیشم بەرەڵا بکه

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَفْقَهُوا۟ قَوْلِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی لە قسەکانم تێبگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱجْعَل لِّى وَزِيرًا مِّنْ أَهْلِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەخزم و کەسی خۆم کەسێک بکەرە پشتیوانم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰرُونَ أَخِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiكه هارونی برامه

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱشْدُدْ بِهِۦٓ أَزْرِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپشتمی پێ قایم و بەھێز بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَشْرِكْهُ فِىٓ أَمْرِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێکەرە ھاوبەشم لەکارەکەمدا (گەیاندنی پەیامی خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَىْ نُسَبِّحَكَ كَثِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی زۆرستایشت بکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَذْكُرَكَ كَثِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە یاد و زیکری زۆرت بکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّكَ كُنتَ بِنَا بَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی تۆ بینای بە (ھەموو شتێکی) ئێمە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ قَدْ أُوتِيتَ سُؤْلَكَ يَٰمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوای گەورە) فەرمووی بەڕاستی ئەوەی داوات کرد پێت درا ئەی موسا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ مَنَنَّا عَلَيْكَ مَرَّةً أُخْرَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە جارێکی تر منەتمان ناوەتە سەرت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّكَ مَا يُوحَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک ئێمە ئاگاداری دایکتمان کرد ئەوەی پێویست بوو ئاگادار بکرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَنِ ٱقْذِفِيهِ فِى ٱلتَّابُوتِ فَٱقْذِفِيهِ فِى ٱلْيَمِّ فَلْيُلْقِهِ ٱلْيَمُّ بِٱلسَّاحِلِ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِّى وَعَدُوٌّ لَّهُۥ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِّنِّى وَلِتُصْنَعَ عَلَىٰ عَيْنِىٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە ئەو (موسای شیرەخۆرە) بخەرە ناو سندوقێکەوە ئەمجا فڕێیدەرە دەریاوە جا بادەریاش بیباتە کەناری ئاوەکە (لە ئاکامدا) دوژمنی من و دوژمنی ئەو (کەفیرعەونە) بیگرێتەوە لەلایەن خۆمەوە جۆرە خۆشەویستییەکم پێدایت بۆ ئەوەی پەروەردە بکرێیت لە پێش چاوی خۆم (بە چاودێری و پارێزگاری خۆم)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ تَمْشِىٓ أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰ مَن يَكْفُلُهُۥ فَرَجَعْنَٰكَ إِلَىٰٓ أُمِّكَ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَقَتَلْتَ نَفْسًا فَنَجَّيْنَٰكَ مِنَ ٱلْغَمِّ وَفَتَنَّٰكَ فُتُونًا فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِىٓ أَهْلِ مَدْيَنَ ثُمَّ جِئْتَ عَلَىٰ قَدَرٍ يَٰمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لەبیرت بێت) کاتێک کە خوشکەکەت دەڕۆیشت و دەیووت (بە فیرعەون و دەستەکەی کە موسا دەگریا و شیری ھیچ ئافرەتێکی نەدەخوارد) کەسێکتان نیشان بدەم کە بەخێوی بکات وبیگرێتە ئەستۆ بەو ھۆیەوە تۆمان گێڕایەوە بۆ لای دایکت تا چاو ودڵی گەش بێتەوەو خەفەت نەخوات وە کەسێکت کوشت (لە تاقمی فیرعەون) بەڵام ئێمە ڕزگارمان کردیت لەو غەم وپەژارەیە وە دووچاری چەندەھا تاقی کردنەوەمان کردیت ئەمجا چەند ساڵێک مایتەوە لەناو خەڵکی مەدیەندا پاشان ئەی موسا لە کاتی دیاریکراودا (بۆ پێغەمبەرایەتی) ھاتوویتە ئێرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱصْطَنَعْتُكَ لِنَفْسِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تۆم ھەڵبژارد بۆ خۆم (تاکو پێغەمبەر بیت و پەیامی من ڕاگەیەنیت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱذْهَبْ أَنتَ وَأَخُوكَ بِـَٔايَٰتِى وَلَا تَنِيَا فِى ذِكْرِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڕۆ خۆت و براکەت بە بەڵگە و موعجیزەکانمەوە سستی نەکەن لە زیکر و یادی مندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱذْهَبَآ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ طَغَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێی ووت) بڕۆ بۆ لای فیرعەون(چونکە) بەڕاستی یاخیی بووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَقُولَا لَهُۥ قَوْلًا لَّيِّنًا لَّعَلَّهُۥ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا قسەی لەگەڵ بکەن بە نەرم و نیانی بەڵکو بیربکاتەوە یا بترسێت (لە سزای خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَا رَبَّنَآ إِنَّنَا نَخَافُ أَن يَفْرُطَ عَلَيْنَآ أَوْ أَن يَطْغَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەردووکیان ووتیان ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە دەترسین دەس درێژی بکاتە سەرمان پێش ئەوەی ئێمە ھیچ بڵێین یان زیاتر یاخی و سەرکەش ببێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَا تَخَافَآ إِنَّنِى مَعَكُمَآ أَسْمَعُ وَأَرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی مەترسن بەڕاستی من لەگەڵتانام دەبیستم و دەبینم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأْتِيَاهُ فَقُولَآ إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ قَدْ جِئْنَٰكَ بِـَٔايَةٍ مِّن رَّبِّكَ وَٱلسَّلَٰمُ عَلَىٰ مَنِ ٱتَّبَعَ ٱلْهُدَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەوابوو بچنە لای و (پێی) بڵێن بێگومان ئێمە ھەردووک نێرراوی پەروەردگاری تۆین (بۆ سەر تۆ) جا واز لە بەنی ئیسرائیل بھێنە (با بێن) لەگەڵ ئێمەدا وە ئازار و سزایان مەدە بەڕاستی ئێمە لە لایەن پەروەردگارتەوە بەڵگەو موعجیزەمان بۆ ھێناویت سڵاویش لەسەر کەسێک بێت کە شوێن ڕێگای ڕاستی دەکەوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّا قَدْ أُوحِىَ إِلَيْنَآ أَنَّ ٱلْعَذَابَ عَلَىٰ مَن كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە نیگامان بۆ کراوە کە بێگومان سزا بۆ کەسێکە (پێغەمبەران) بەدرۆ دەزانێ و ڕوو وەردەگێرێت (وباوەڕ ناھێنێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَمَن رَّبُّكُمَا يَٰمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فیرعەون) ووتی باشە موسا پەروەردگاری ھەردووکتان کێیە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبُّنَا ٱلَّذِىٓ أَعْطَىٰ كُلَّ شَىْءٍ خَلْقَهُۥ ثُمَّ هَدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) فەرمووی پەروەردگاری ئێمە ئەو زاتەیە کەھەموو شتێکی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک وجوان دروستکردووە پاشان ڕێنمونیشی کردووە (بۆ کاری خۆی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَمَا بَالُ ٱلْقُرُونِ ٱلْأُولَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فیرعەون) ووتی ئـەی خەڵکانی سەردەمە پێشووەکان حاڵیان چیەو چۆنە (لە پاشی مردنیان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ عِلْمُهَا عِندَ رَبِّى فِى كِتَٰبٍ لَّا يَضِلُّ رَبِّى وَلَا يَنسَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) فەرمووی زانیاری ئەوە لای پەروەردگارمە لە پەراوێکدایە پەروەردگارم ھیچی لێ وون نابێت و ھیچی لەبیر ناچێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًا مِّن نَّبَاتٍ شَتَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پەروەردگارم) زاتێکە کە زەوی بۆ کردونەتە شوێنی حەسانەوە (وەکو بێشکە) وە لەناوییدا چەندەھا ڕێگای بۆ فەراھەم ھێناون وە لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت (بۆتان) جا بەو بارانەی ڕواندومانە زۆر جوتی جۆراو جۆر لەڕووەک (کە جیاوازن لە تام و بۆن و ڕەنگ و شێوەدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلُوا۟ وَٱرْعَوْا۟ أَنْعَٰمَكُمْ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّأُو۟لِى ٱلنُّهَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی مرۆڤەکان) بخۆن و ئاژەڵ وماڵاتەکانیشتان بلەوەڕێنن بەڕاستی لەوەدا (کە باسکرا) بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مِنْهَا خَلَقْنَٰكُمْ وَفِيهَا نُعِيدُكُمْ وَمِنْهَا نُخْرِجُكُمْ تَارَةً أُخْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەم زەویە دروستمان کردون دووبارە دەتانگێڕینەوە ناو زەوی (بەمردوویی) جارێکی تر لەو زەویە دەرتان دەھێنینەوە (بەزیندوویی بۆ لێپرسینەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَرَيْنَٰهُ ءَايَٰتِنَا كُلَّهَا فَكَذَّبَ وَأَبَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ھەموو بەڵگەو نیشانەکانی خۆمان نیشان فیرعەوندا کەچی باوەڕی نەھێناو سەرپێچی کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَجِئْتَنَا لِتُخْرِجَنَا مِنْ أَرْضِنَا بِسِحْرِكَ يَٰمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فیرعەون) ووتی ھاتوویت بۆ ناومان بۆ ئەوی دەرمان کەیت لەخاکەکەمان بەجادوگەریەکەت ئەی موسا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَنَأْتِيَنَّكَ بِسِحْرٍ مِّثْلِهِۦ فَٱجْعَلْ بَيْنَنَا وَبَيْنَكَ مَوْعِدًا لَّا نُخْلِفُهُۥ نَحْنُ وَلَآ أَنتَ مَكَانًا سُوًى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بێت جادویەکت بۆ (بەکار) بھێنین وەک ئەو (جادوەی خۆت) جا شوێن و کاتێک لە نێوان ئێمە و خۆتدا دابنێ نە ئێمە و نەتۆ خۆمانی لێ نەبوێرین (با) جێگایەکی تەخت بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ ٱلزِّينَةِ وَأَن يُحْشَرَ ٱلنَّاسُ ضُحًى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) فەرمووی کاتی دیاریکراوتان ڕۆژی خۆڕازاندنەوە (ڕۆژی چەژن) بێت بەمەرجێک لە کاتی چێشتەنگاودا خەڵکی کۆبکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَوَلَّىٰ فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُۥ ثُمَّ أَتَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا فیرعەون ڕۆیشت لەو جێگایە وھەمووجادوگەرەکانی کۆکردەوە پاشان ھات (بۆ شوێنی دیاریکراو)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَهُم مُّوسَىٰ وَيْلَكُمْ لَا تَفْتَرُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا فَيُسْحِتَكُم بِعَذَابٍ وَقَدْ خَابَ مَنِ ٱفْتَرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموسا بە جادوگەرانی ووت ھاوار بۆ ئێوە درۆ بەدەم خواوە نەکەن ئەگینا بەسزایەک لەناوتان دەبات بەڕاستی ھەر کەسێک درۆ ھەڵبەستێ بەدەم خواوە ڕەنجەڕۆ دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَنَٰزَعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّجْوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (جادوگەرەکان) سەبارەت بەکارەکەیان لە نێوانیان دا جیاوازی پەیدا بوو و بەنھێنی چرپەیان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ إِنْ هَٰذَٰنِ لَسَٰحِرَٰنِ يُرِيدَانِ أَن يُخْرِجَاكُم مِّنْ أَرْضِكُم بِسِحْرِهِمَا وَيَذْهَبَا بِطَرِيقَتِكُمُ ٱلْمُثْلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان بەڕاستی ئەمانە دوو جادوگەرن دەیانەوێت دەرتان پەڕێنن لە خاک و ووڵاتەکەتان بە جادوەکەیان وە ڕێباز و نەریتە ھەرە باشەکەتان لەناو بەرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَجْمِعُوا۟ كَيْدَكُمْ ثُمَّ ٱئْتُوا۟ صَفًّا وَقَدْ أَفْلَحَ ٱلْيَوْمَ مَنِ ٱسْتَعْلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کەواتە ھەموو جادو و پیلانێکتان کۆبکەنەوە پاشان بە یەک ڕیز بێنە (گۆڕەپانەوە) بەڕاستی ھەرکەسێک ئەمڕۆ سەربکەوێت ڕزگاری دەبێت و سەرفرازە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰمُوسَىٰٓ إِمَّآ أَن تُلْقِىَ وَإِمَّآ أَن نَّكُونَ أَوَّلَ مَنْ أَلْقَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiساحیرەکان) ووتیان ئەی موسا یاتۆ (چادوەکەت) فڕێ بدە یا ئێمە لەسەرەتاوە فڕێی دەدەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ بَلْ أَلْقُوا۟ فَإِذَا حِبَالُهُمْ وَعِصِيُّهُمْ يُخَيَّلُ إِلَيْهِ مِن سِحْرِهِمْ أَنَّهَا تَسْعَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) فەرمووی نەخێر ئێوە (لەپێشەوە) فڕێی بدەن (ئەوانیش فڕێیاندا) جا لەناکاودا گوریس و دار دەستەکانیان وەھا ھاتە پێش چاوی (موسا) بەھۆی جادوەکەیانەوە کەبەڕاستی دەجوڵێن و دەڕۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَوْجَسَ فِى نَفْسِهِۦ خِيفَةً مُّوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا موسا لەدڵی خۆیدا کەمێک ترسا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْنَا لَا تَخَفْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْأَعْلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتمان پێی مەترسەو بێـباک بە بێگومان ھەر تۆ سەرکەوتوو دەبیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَلْقِ مَا فِى يَمِينِكَ تَلْقَفْ مَا صَنَعُوٓا۟ إِنَّمَا صَنَعُوا۟ كَيْدُ سَٰحِرٍ وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّاحِرُ حَيْثُ أَتَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی لەدەستی ڕاستتدایە (کەگۆچانەکەتە) فرێی بدە ھەرچی (جادو) ئەوان کردوویانە قوتی دەدات (ھەڵی دەلوشێت) بێگومان ئەوەی ئەوانە کردوویانە تەنھا فڕوفێڵی جادوگەرە جادوگەریش سەرکەوتوو نابێت لەھەر کوێوە ھاتبێت و (ھەرچی بکات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأُلْقِىَ ٱلسَّحَرَةُ سُجَّدًا قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِرَبِّ هَٰرُونَ وَمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا جادوگەرەکان خران بەڕوودا بەسوژدە بردنەوە (بۆ خوا) ووتیان بڕوامان ھێنا بەپەروەردگاری ھارون و موسا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ءَامَنتُمْ لَهُۥ قَبْلَ أَنْ ءَاذَنَ لَكُمْ إِنَّهُۥ لَكَبِيرُكُمُ ٱلَّذِى عَلَّمَكُمُ ٱلسِّحْرَ فَلَأُقَطِّعَنَّ أَيْدِيَكُمْ وَأَرْجُلَكُم مِّنْ خِلَٰفٍ وَلَأُصَلِّبَنَّكُمْ فِى جُذُوعِ ٱلنَّخْلِ وَلَتَعْلَمُنَّ أَيُّنَآ أَشَدُّ عَذَابًا وَأَبْقَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفیرعەون) ووتی پێیان ئایا ئێوە بڕواتان پێ ھێنا پێش ئەوەی مۆڵەتتان بدەم، بێگومان ئەو (موسا) گەورەتانە کەفێری جادوی کردوون جا سوێند بێت دەیبڕم (دەیقرتێنم) دەست و قاچتان بەپێچەوانەوە (ڕاست و چەپ) وەبێگومان بەقەدی دارخورمادا ھەڵتان دەواسم (دەتانکەم بە دارا) (ئەوسا) بەڕاستی دەزانن کاممان (من یان خواکەی موسا) سزامان سەخترو بەردەوامترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ لَن نُّؤْثِرَكَ عَلَىٰ مَا جَآءَنَا مِنَ ٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلَّذِى فَطَرَنَا فَٱقْضِ مَآ أَنتَ قَاضٍ إِنَّمَا تَقْضِى هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَآ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ساحیرەکان) ووتیان ئێمە ھەرگیز تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر ئەو نیشانە و موعجیزانەدا کەبۆمان ھاتووە (وە تۆ ھەڵنابژێرین بەسەر) ئەو خوایەی کە لەنەبوون ئێمەی دروستکردووە جا ھەر چیت لەدەست دێت بیکە بێگومان تۆ تەنھا لەم ژیانی دونیایەدا دەستت دەڕوا و بڕیار دەدەیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّآ ءَامَنَّا بِرَبِّنَا لِيَغْفِرَ لَنَا خَطَٰيَٰنَا وَمَآ أَكْرَهْتَنَا عَلَيْهِ مِنَ ٱلسِّحْرِ وَٱللَّهُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەراستی ئێمە باوەڕمان ھێنا بەپەروەردگارمان بۆ ئەوەی لەتاوانەکانمان خۆش ببێت ھەروەھا لەو جادوەش کە بەزۆر پێت دەکردین وەخوای گەورە (پاداشتی) چاکترەو بەردەوامترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّهُۥ مَن يَأْتِ رَبَّهُۥ مُجْرِمًا فَإِنَّ لَهُۥ جَهَنَّمَ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ھەر کەسێک بگەڕێتەوە لای پەروەردگاری بەتاوانباری ئەوە بێگومان دۆزەخ جێگایەتی نەدەمرێت تێیدا و نەدەژی (بەئاسوودەیی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن يَأْتِهِۦ مُؤْمِنًا قَدْ عَمِلَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱلدَّرَجَٰتُ ٱلْعُلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسەی بەباوەڕداری بگەڕێتەوە لای (خوای گەورە) بەڕاستی کردەوەی چاکیشی کرد بێت ئائەوانە پلەو پایەی بەرزو بڵندیان ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

جَنَّٰتُ عَدْنٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَذَٰلِكَ جَزَآءُ مَن تَزَكَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە بەھەشتانێکە جێگای مانەوەی ھەمیشەییە ڕوبارەکان دەڕۆن بە ژێریاندا بێ بڕانەوە دەمێننەوە تێیدا ئەوە پاداشتی کەسێکە خۆی پاک و خاوێن ڕابگرێت (لە کوفر و تاوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰٓ أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِى فَٱضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِى ٱلْبَحْرِ يَبَسًا لَّا تَخَٰفُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی نیگامان نارد بۆ موسا کە بەندەکانم بە شەو ببە (و لە میصر دەرچن) ڕێگەیەکی ووشکیان لە دەریای (سوور)دا بۆ بکەرەوە مەترسە (فیرعەون) پێت بگات وە مەترسە (لەخنکان لەدەریادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِۦ فَغَشِيَهُم مِّنَ ٱلْيَمِّ مَا غَشِيَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا فیرعەون بە سەربازەکانیەوە شوێنیان کەوتن جا لە ناکاو دەریا ئەوانی (لەناو شەپۆلی خۆیدا) داپۆشی چ داپۆشینێک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَضَلَّ فِرْعَوْنُ قَوْمَهُۥ وَمَا هَدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفیرعەون گەلەکەی خۆی گومڕا کرد و ڕێنمونی نەکردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ قَدْ أَنجَيْنَٰكُم مِّنْ عَدُوِّكُمْ وَوَٰعَدْنَٰكُمْ جَانِبَ ٱلطُّورِ ٱلْأَيْمَنَ وَنَزَّلْنَا عَلَيْكُمُ ٱلْمَنَّ وَٱلسَّلْوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی نەوەی ئیسرائیل بەڕاستی ڕزگارمان کردن لەدوژمنەکەتان وە بەڵێنمان پێدان (بەھاتنی موسا بۆ) لای ڕاستی کێوی طور و بۆمان ناردن گەزۆ و شێلاقە (باڵندەیەکە گۆشتی لە ھەموو باڵندەیەک خۆشترە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلُوا۟ مِن طَيِّبَٰتِ مَا رَزَقْنَٰكُمْ وَلَا تَطْغَوْا۟ فِيهِ فَيَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبِى وَمَن يَحْلِلْ عَلَيْهِ غَضَبِى فَقَدْ هَوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبخۆن لەو ڕۆزیە پاکانەی پێمانداون و زیادە ڕۆی تێدا مەکەن ئەگینا خەشم و قینی من دەتانگرێتەوە جا ھەر کەسێک خەشم وقینی من دایگرێت ئەوە بێگومان تیاچووەو ھەڵدێراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنِّى لَغَفَّارٌ لِّمَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا ثُمَّ ٱهْتَدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی من زۆر لێبوردوم لەو کەسەی تەوبەی کردبێت و باوەڕی ھێنابێت و کردەوەی چاکی کردبێت پاشان بەردەوام بوو بێت لەسەر ئەو رێبازە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَعْجَلَكَ عَن قَوْمِكَ يَٰمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا فەرمووی) ئەی موسا بۆ چی پێش گەلەکەت کەوتی (بۆ گەیشتن بە کێوی طور)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ هُمْ أُو۟لَآءِ عَلَىٰٓ أَثَرِى وَعَجِلْتُ إِلَيْكَ رَبِّ لِتَرْضَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) فەرمووی گەلەکەم ئەوانەن بە دوامەوەن بۆیە بەپەلە ھاتم بۆ لات ئەی پەروەردگارم بۆ ئەوەی لێم ڕازی بیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَإِنَّا قَدْ فَتَنَّا قَوْمَكَ مِنۢ بَعْدِكَ وَأَضَلَّهُمُ ٱلسَّامِرِىُّ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوای گەورە) فەرمووی جا بەڕاستی ئێمە گەلەکەتمان تاقیکردەوە لەپاش (ھاتنی) تۆ وە سامیری گومڕای کردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَرَجَعَ مُوسَىٰٓ إِلَىٰ قَوْمِهِۦ غَضْبَٰنَ أَسِفًا قَالَ يَٰقَوْمِ أَلَمْ يَعِدْكُمْ رَبُّكُمْ وَعْدًا حَسَنًا أَفَطَالَ عَلَيْكُمُ ٱلْعَهْدُ أَمْ أَرَدتُّمْ أَن يَحِلَّ عَلَيْكُمْ غَضَبٌ مِّن رَّبِّكُمْ فَأَخْلَفْتُم مَّوْعِدِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (پاش وەرگرتنی تەورات) موسا گەڕایەوە بۆ لای گەلەکەی بە تووڕەیی و خەشم وقینەوە ووتی ئەی گەلەکەم ئایا پەروەردگارتان بەڵێنی پێ نەدان بە بەڵێنی چاک بۆچی من زۆرم پێ چوو یان ھەر ویستتان وڕەیی وخەشم لەلایەن پەروەردگارتانەوە یەخەتان بگرێت بۆیە بەڵێنی منتان شکاند

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ مَآ أَخْلَفْنَا مَوْعِدَكَ بِمَلْكِنَا وَلَٰكِنَّا حُمِّلْنَآ أَوْزَارًا مِّن زِينَةِ ٱلْقَوْمِ فَقَذَفْنَٰهَا فَكَذَٰلِكَ أَلْقَى ٱلسَّامِرِىُّ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئێمە بەڵێنەکەی تۆمان نەشکاند بەویست و دەسەڵاتی خۆمان بەڵکو ئێمە چەند کۆڵ و بارێک درابوو بەکۆڵماندا لەخشڵی قیبتیەکان جا فڕێماندایە (ناو ئاگرەوە) ھەروەھا سامیریش فڕێیدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَخْرَجَ لَهُمْ عِجْلًا جَسَدًا لَّهُۥ خُوَارٌ فَقَالُوا۟ هَٰذَآ إِلَٰهُكُمْ وَإِلَٰهُ مُوسَىٰ فَنَسِىَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر (سامیری لەو خشڵە تواوانە) پەیکەری گوێرەکەیەکی بۆ دروستکردن بۆڕەیەکی ھەبوو (وەک بۆڕەی گوێرەکە) ئەمجا ووتیان ئەمە خوای ئێوە و خوای موساشە ئەوە (موسا) لەبیری چووە (دەگەڕێت بەشوێن خوادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًا وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوان نازانن (نابینن) (ئەو گوێرەکەیە) وەڵامی ھیچ ووتەیەکیان ناداتەوە وە خاوەنی ھیچ زیان و قازانجێک نیە بۆیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ قَالَ لَهُمْ هَٰرُونُ مِن قَبْلُ يَٰقَوْمِ إِنَّمَا فُتِنتُم بِهِۦ وَإِنَّ رَبَّكُمُ ٱلرَّحْمَٰنُ فَٱتَّبِعُونِى وَأَطِيعُوٓا۟ أَمْرِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ھارون پێی ووتن لەوەو پێش ئەی گەلەکەم بێگومان ئێوە بەم (گوێرەکەیە) تاقیکرانەوە (گومڕا بوون) بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە خوای میھرەبانە کەواتە شوێنی من بکەون گوێرایەڵی فەرمانی من بن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ لَن نَّبْرَحَ عَلَيْهِ عَٰكِفِينَ حَتَّىٰ يَرْجِعَ إِلَيْنَا مُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ھەرگیز واز ناھێنین و بەدەوریدا دێین و دەیپەرستین ھەتا موسا دەگەڕێتەوە بۆ لامان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ يَٰهَٰرُونُ مَا مَنَعَكَ إِذْ رَأَيْتَهُمْ ضَلُّوٓا۟

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئەی ھارون چ شتێک بەرگری کردیت کاتێک بینیت ئەمانە گومڕا بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَّا تَتَّبِعَنِ أَفَعَصَيْتَ أَمْرِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لەوەی) کەشوێن من بکەویت ئایا سەرپێچی فەرمانی منت کرد؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ يَبْنَؤُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِى وَلَا بِرَأْسِىٓ إِنِّى خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھارون) فەرمووی ئەی کوڕی دایکم موی ڕیش و سەرم مەگرە و ڕایمەکێشە بەڕاستی ترسام کە (ھاتیتەوە پێم) بڵێیت تۆ جیاوازیت خستە نێوان بەنی ئیسرائیلیەکانەوە و چاوەڕوانی فەرمانی منت نەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَمَا خَطْبُكَ يَٰسَٰمِرِىُّ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئەی سامیری تۆ ئەم کارە ترسناکە چی بوو کردت؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا۟ بِهِۦ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِّنْ أَثَرِ ٱلرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِى نَفْسِى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سامیری) ووتی من شتێکم زانی ئەوان نەیانزانی (یامن شتێکم بینی ئەوان نەیان بینی) ئەمجا من مشتێکم لەشوێن پێی(ووڵاخەکەی) جوبرەیل ھەڵگرت وە پرژاندم (بەخشڵە تواوەکەدا) بەو جۆرە نەفسم ئەو کارەی بۆ جوان وشیرین کردم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ فَٱذْهَبْ فَإِنَّ لَكَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ أَن تَقُولَ لَا مِسَاسَ وَإِنَّ لَكَ مَوْعِدًا لَّن تُخْلَفَهُۥ وَٱنظُرْ إِلَىٰٓ إِلَٰهِكَ ٱلَّذِى ظَلْتَ عَلَيْهِ عَاكِفًا لَّنُحَرِّقَنَّهُۥ ثُمَّ لَنَنسِفَنَّهُۥ فِى ٱلْيَمِّ نَسْفًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی دەبڕۆ ئەوسا بێگومان تاماوی لەم ژیانەدا (ھەر کەس لێت نزیک بویەوە) دەبێ بڵێیت: نزیکم مەکەوەرەوە، ودەستم لێ مەدە وەبێگومان بەڵێنێکیشت ھەیە (لەڕۆژی دواییدا) ھەرگیز ڕزگار نابیت لێی وەسەیری پەرستراوەکەشت کە کەبەردەوام دەتپەرست دڵنیابە چاک دەیسوتێنین پاشان بێگومان (خۆڵەمێشەکەش) پرژو بڵاو دەکەینەوە بەدەریادا بەپرژو بڵاوێکی وەھا (کە شوێنەواریشی نەمێنێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَآ إِلَٰهُكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَسِعَ كُلَّ شَىْءٍ عِلْمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەرستراوی (ڕاستەقینەی) ئێوە تەنھا خوایە کە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە ئەو نەبێت زانیاری ئەو ھەموو شتێکی گرتۆتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كَذَٰلِكَ نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ مَا قَدْ سَبَقَ وَقَدْ ءَاتَيْنَٰكَ مِن لَّدُنَّا ذِكْرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) ئا بەو جۆرە دەیگێڕینەوە بۆت ھەندێک لەبەسەرھات و ھەواڵی ئەو (گەلانەی) ڕابوردون بێگومان پێمان داویت لەلایەن خۆمانەوە قورئان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّنْ أَعْرَضَ عَنْهُ فَإِنَّهُۥ يَحْمِلُ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وِزْرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەسێک پشتی تێ بکات ئەوە بەڕاستی ھەڵیدەگرێت لەڕۆژی دواییدا بارێکی قورس (لەتاوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خَٰلِدِينَ فِيهِ وَسَآءَ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ حِمْلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێ بڕانەوە تێیدا دەمێننەوە چ بارێکی خراپ و بێـفەڕیان بەکۆڵەوەیە لەرۆژی دواییدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ وَنَحْشُرُ ٱلْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ڕۆژەی کە فوو دەکرێت بەشەیپوردا (بۆ جاری دووەم) ئەوسا تاوانباران کۆدەکەینەوە لەو ڕۆژەدا لەش و چاویان شین ھەڵگەڕاوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَتَخَٰفَتُونَ بَيْنَهُمْ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا عَشْرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەچرپەوە لەنێوان خۆیاندا دەڵێن ئێوە تەنھا دە (شەوو ڕۆژ لەدونیادا) ماونەتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ إِذْ يَقُولُ أَمْثَلُهُمْ طَرِيقَةً إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا يَوْمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە چاک دەزانین بەوەی ئەوان دەیڵێن کاتێک (ئەوەیان) کە ژیرتریانە و نزیک تریانە لەڕاستیەوە دەڵێ ئێوە تەنھا یەک ڕۆژ ماونەتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْجِبَالِ فَقُلْ يَنسِفُهَا رَبِّى نَسْفًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن سەبارەت بەشاخەکان تۆش بڵێ پەروەردگار لەبێخیان دەھێنیت و وردو خاشیان دەکات ئەمجا ھەوا پرژو بڵاویان دەکاتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَيَذَرُهَا قَاعًا صَفْصَفًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ڕێک و ساف بێ ئاوو گژوگیاو دەیھێڵێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّا تَرَىٰ فِيهَا عِوَجًا وَلَآ أَمْتًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنابینی تێیدا ھیچ جۆرە لاری و بەرزی و نزمیەک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَئِذٍ يَتَّبِعُونَ ٱلدَّاعِىَ لَا عِوَجَ لَهُۥ وَخَشَعَتِ ٱلْأَصْوَاتُ لِلرَّحْمَٰنِ فَلَا تَسْمَعُ إِلَّا هَمْسًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو ڕۆژەدا ھەموو دەکەونە شوێن جاڕدەری (کۆکردنەوە) لارە جڵەوی ناکەن لەفەرمانی لەترسی خوای میھرەبان ھەموو دەنگەکان نزم دەبن چپەچپ نەبێت شتێک نابیستی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَئِذٍ لَّا تَنفَعُ ٱلشَّفَٰعَةُ إِلَّا مَنْ أَذِنَ لَهُ ٱلرَّحْمَٰنُ وَرَضِىَ لَهُۥ قَوْلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا لەو ڕۆژەدا تکا کردن سوودی نیە مەگەر کەسێک خوای میھرەبان ڕێگای بدات و لەووتەکەشی ڕازی بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يُحِيطُونَ بِهِۦ عِلْمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) دەزانێت و ئاگادارە بەھەموو ئەو شتانەی لەپێشیانەوەیە (لەقیامەتدا چاوەڕێیانە) وە بەھەموو ئەو شتانە لەپاشیانەوەیە (لە دونیادا کردوویانە) بەڵام ئەوان دەربارەی خوا ھەموو شتێک نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَنَتِ ٱلْوُجُوهُ لِلْحَىِّ ٱلْقَيُّومِ وَقَدْ خَابَ مَنْ حَمَلَ ظُلْمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو دەم و چاوەکان (لەڕۆژی قیامەتدا) ملکەچ و فەرمانبەردارن بۆ (خوای) ھەمیشە زیندوو و ڕاگری بوونەوەرە بێگومان زەرەرمەند بووە ئەوەی کەباری ستەمی ھەڵگرتبێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا يَخَافُ ظُلْمًا وَلَا هَضْمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەش کردەوە چاکەکانی کردبێت باوەڕداریش بوو بێت ئەوە نەلە ستەم دەترسێت (لێی بکرێت) نەلە کەم کردنەوەی پاداشتی (دەترسێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ قُرْءَانًا عَرَبِيًّا وَصَرَّفْنَا فِيهِ مِنَ ٱلْوَعِيدِ لَعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ أَوْ يُحْدِثُ لَهُمْ ذِكْرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئابەو جۆرە قورئانێکی عەرەبیمان دابەزاندووە بە چەند جۆر و شێواز ھەڕەشەمان لەودا باسکردووە بۆ ئەوەی لە خوا بترسن و خۆیان بپارێزن (لە تاوان) یان ببێت بەھۆی بیدارکردنەوەیان لەغەفڵەت وبێ ئاگایی (بەھۆی قورئانەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ وَلَا تَعْجَلْ بِٱلْقُرْءَانِ مِن قَبْلِ أَن يُقْضَىٰٓ إِلَيْكَ وَحْيُهُۥ وَقُل رَّبِّ زِدْنِى عِلْمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا بەرزو بڵندە ئەو خوایە کەدەسەڵات دارێکی(پادشایەکی) حەق و ڕاستە پەلە مەکە لە(خوێندنی) قورئاندا لەپێش ئەوەی وەحی کردنەکەی بۆت تەواو بێت وەبڵێ ئەی پەروەردگارم زانست و زانیاریم زیاد بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ عَهِدْنَآ إِلَىٰٓ ءَادَمَ مِن قَبْلُ فَنَسِىَ وَلَمْ نَجِدْ لَهُۥ عَزْمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە پێشتر پەیمان و بەڵێنمان لەئادەم وەرگرت (لەدرەختی قەدەغەکراو نەخوات) بەڵام کاری پێ نەکرد (لەبیری چوو) وە ئێمە لەودا لێبڕانمان نەدی (کە بیەوێت بێ فەرمانی خودا بکات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ أَبَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(باسی) ئەو کاتە بکە بەفریشتەکانمان ووت: سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لەشەیتان کەسەرپێچی کرد(و سوژدەی نەبرد)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَقُلْنَا يَٰٓـَٔادَمُ إِنَّ هَٰذَا عَدُوٌّ لَّكَ وَلِزَوْجِكَ فَلَا يُخْرِجَنَّكُمَا مِنَ ٱلْجَنَّةِ فَتَشْقَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ووتمان ئەی ئادەم بەڕاستی ئەم (ئیبلیسە) دوژمنی تۆو ھاوسەرەکەتە کەواتە (ئاگاداربن) لە بەھەشت دەرتان نەکات چونکە دوو چاری ناخۆشی و زەحمەت دەبیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ لَكَ أَلَّا تَجُوعَ فِيهَا وَلَا تَعْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان تۆ لەو (بەھەشتە) دا برسیت نابێت وڕووت و قوت نابیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّكَ لَا تَظْمَؤُا۟ فِيهَا وَلَا تَضْحَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوبێگومان لەوێدا تینووت نابێت وە ھەتاوی (خۆر) لێت نادات (ئازارت پێ ناگەیەنێ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَوَسْوَسَ إِلَيْهِ ٱلشَّيْطَٰنُ قَالَ يَٰٓـَٔادَمُ هَلْ أَدُلُّكَ عَلَىٰ شَجَرَةِ ٱلْخُلْدِ وَمُلْكٍ لَّا يَبْلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا شەیتان نیازی خراپی خستە دڵیەوە ووتی: ئەی ئادەم ئایا نیشانت بدەم دەرەختی نەمری (ھەر کەس لێی بخوات ھەرگیز نامرێت) و موڵک و دەسەڵاتێ ھەر دوایی نەیەت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَكَلَا مِنْهَا فَبَدَتْ لَهُمَا سَوْءَٰتُهُمَا وَطَفِقَا يَخْصِفَانِ عَلَيْهِمَا مِن وَرَقِ ٱلْجَنَّةِ وَعَصَىٰٓ ءَادَمُ رَبَّهُۥ فَغَوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ھەردووکیان لەو (بەروبوومی درەختە) یان خوارد بەو ھۆیەوە (جل وبەرگیان داماڵدراو) دەرکەوت عەیب و عەورەتیان وە دەستیان کرد بە داپۆشینی لەشیان بەگەڵای (درەختەکانی) بەھەشت وەئادەم سەرپێچی فەرمانی پەروەردگاری کرد ئیتر لەڕێگای ڕاست لایدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ ٱجْتَبَٰهُ رَبُّهُۥ فَتَابَ عَلَيْهِ وَهَدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان پەروەردگاری ھەڵیبژارد (بۆ پێغەمبەرێتی) وتەوبەی لێ قبووڵ کردو ڕێنمونی کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱهْبِطَا مِنْهَا جَمِيعًۢا بَعْضُكُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ فَإِمَّا يَأْتِيَنَّكُم مِّنِّى هُدًى فَمَنِ ٱتَّبَعَ هُدَاىَ فَلَا يَضِلُّ وَلَا يَشْقَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی ھەردووکتان برۆِنە خوارەوە لەوێ (لەبەھەشت) بەیەکەوە (نەوەکانتان) دەبنە دوژمنی یەکتری جا ئەگەر (بەپێغەمبەراندا) پەیامتان بۆ ھات لەلایەن منەوە ئەوسا ئەوەی شوێنی ڕێنمونی من بکەوێت ئەوە (لەدونیادا) گومڕا نابێت و (لەڕۆژی دوایشدا) تووشی ناخۆشی و زەحمەت نابێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِى فَإِنَّ لَهُۥ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَعْمَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکەسێک ڕوو وەرگێرێت لەڕێبازو یادی من ئەوە بێگومان ئەو کەسە گوزەرانێکی سەخت و تەنگی دەبێت (لەگۆڕدا) و لەڕۆژی دواییشدا حەشری دەکەین بەکوێری

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِىٓ أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەڵێ ئەی پەروەردگارم بۆچی بە کوێری حەشرت کردم خۆ من (لە دونیادا) چاو ساغ و بینا بووم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ ءَايَٰتُنَا فَنَسِيتَهَا وَكَذَٰلِكَ ٱلْيَوْمَ تُنسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) دەفەرموێت ھەر بەو شێوەی ئایەتەکانی ئێمەت بۆ ھات و لەبیری خۆت بردەوە (و کوێر بوویت لەئاستیدا) بەھەمان شێوە تۆش ئەمڕۆ گوێت پێ نادرێت و لەبیر دەکرێیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى مَنْ أَسْرَفَ وَلَمْ يُؤْمِنۢ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَشَدُّ وَأَبْقَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەھەر بەو جۆرە تۆڵە دەستێنین لەوەی زیادەڕۆی کردبێت و باوەڕی نەھێنا بێت بەئایەتەکانی پەروردگاری وە سزای ڕۆژی دوایی بەتینترو بەردەوامترە (لەسزای دونیا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَٰكِنِهِمْ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّأُو۟لِى ٱلنُّهَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا (خوا) بۆی ڕوون نەکردوونەتەوە چەندمان لە ناو برد لەگەل و نەوەی چەرخەکانی پێش ئەمان کە(ئەم بێ باوەڕانە) دەگەڕێن و ھات و چۆ دەکەن بەجێ و شوێنەکانیاندا بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانەی ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کەژیرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَكَانَ لِزَامًا وَأَجَلٌ مُّسَمًّى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر لەبەر بەڵێن و بڕیارێک نەبوایە لەپەروەردگارتەوە پێشتر دراوە (بۆ لەناوبردنیان) بێگومان (لەناو بردنی بێ باوەڕان) پێویست دەبوو ئەگەر ماوەی دیاری کراویش نەبوایە (کەقیامەتە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ ٱلشَّمْسِ وَقَبْلَ غُرُوبِهَا وَمِنْ ءَانَآئِ ٱلَّيْلِ فَسَبِّحْ وَأَطْرَافَ ٱلنَّهَارِ لَعَلَّكَ تَرْضَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) ئارام بگرە لەسەر ئەوەی ئەوانە دەیڵێن بەحەمد و سوپاس وستایشی پەروەردگارت تەسبیحاتی خودا بکە لەپێش ھەڵاتنی خۆر و لەپێش ئاوا بوونیـدا و لەھەندێ کات و ساتەکانی شەودا خوا بپەرستە ونوێژ بکە وە لە سەرەتاو کۆتایی ڕۆژدا بۆ ئەوەی (پاداشتێ بدرێیتەوە) کەپێی ڕازی بیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَمُدَّنَّ عَيْنَيْكَ إِلَىٰ مَا مَتَّعْنَا بِهِۦٓ أَزْوَٰجًا مِّنْهُمْ زَهْرَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَرِزْقُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتۆ چاوەکانت مەبڕە ئەو نازو نیعمەتانەی داومانە بەتاقم و دەستەیەک لەوان (لەبێ باوەڕان) (چونکە ئەوە) زینەت و جوانی ئەم ژیانی دونیایە بۆ ئەوەیە تاقییان بکەینەوە تیایدا دڵنیابە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارت (لەدوا رۆژدا) چاکترو بەردەوامترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأْمُرْ أَهْلَكَ بِٱلصَّلَوٰةِ وَٱصْطَبِرْ عَلَيْهَا لَا نَسْـَٔلُكَ رِزْقًا نَّحْنُ نَرْزُقُكَ وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلتَّقْوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) فەرمان بدە بەئەندامانی خێزانەکەت بەنوێژ کردن، وە خۆیشت خۆڕاگرو بەردەوام بە لەسەر بەجێ ھێنانی ئێمە داوای ڕۆزیت لێ ناکەین بەڵکو ئێمە ڕزق و رۆزی تۆ دەدەین وسەرەنجامی چاک بۆ پارێزکاران و خواناسانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ لَوْلَا يَأْتِينَا بِـَٔايَةٍ مِّن رَّبِّهِۦٓ أَوَلَمْ تَأْتِهِم بَيِّنَةُ مَا فِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ باوەڕان) ووتیان (ئەگەر ڕاستە پێغەمبەرە) دەی بۆ بۆمان ناھێنێت بەڵگەو موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئایا ئەوان بەڵگەی ئاشکرایان بۆ نەھاتووە کە لەپەڕاوە پێشووەکاندا ھەبوو (وەک تەورات و ئینجیل)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ أَنَّآ أَهْلَكْنَٰهُم بِعَذَابٍ مِّن قَبْلِهِۦ لَقَالُوا۟ رَبَّنَا لَوْلَآ أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ مِن قَبْلِ أَن نَّذِلَّ وَنَخْزَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئێمە ئەوانمان لەناو ببردایە بەسزایەک پێش (ناردنی پێغەمبەر ﷺ) بێگومان (لەدوا ڕۆژدا) دەیانووت ئەی پەروەردگارمان بۆچی (لەدونیادا) پێغەمبەرێکت بۆ نەناردین تاشوێنی بەرنامە و ئایەتەکانی تۆ بکەوتینایە پێش ئەوەی سەرشۆڕ و ڕیسوا ببین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ كُلٌّ مُّتَرَبِّصٌ فَتَرَبَّصُوا۟ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَٰبُ ٱلصِّرَٰطِ ٱلسَّوِىِّ وَمَنِ ٱهْتَدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەموو چاوەڕوانین (چ لایەکمان سەردەکەوین) دە ئێوەش چاوەڕوان بن ئەوسا لە ئایندەدا دەزانن چ کەسێک خاوەنی ڕێگای ڕاستە وە چ کەسێک ھیدایەتی خوای وەرگرتووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70