سوورەتی الكهف الكهف
110 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 69
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ ٱلْكِتَٰبَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُۥ عِوَجَا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو سوپاس و ستایش بۆ ئەو خوایەی کە ناردوویەتیە خوارەوە قورئان بۆ سەر بەندکەی خۆی (موحەممەد ﷺ) و ھیچ جورە لاریەکی تێدا دانەناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(کتێبێکی) ڕاست و پایەدارە بۆ ئەوەی بە سزایەکی زۆر بەتین بترسێنێت (ئەوانەی کە باوەڕی پێ ناھێنن) لە لایەن خۆیەوە و مژدەش بدات بەو باوەڕ دارانەی کە کردەوە چاکەکان ئەنجام دەدەن بەمەی کە پاداشتێکی چاکیان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّٰكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو (بەھەشتە) دا بێ بڕانەوە دەمێننەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُنذِرَ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بۆ ئەوەی) کەسانێک بترسێنێت کە دەیانووت خوا ڕۆڵەی بۆ خۆی بڕیار داوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّا لَهُم بِهِۦ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِـَٔابَآئِهِمْ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەخۆیان زانابوون پێی نەباو و باپیرانیان چ قسەیەکی (بوختانێکی) گەورەیە کە لە دەمیان دەردەچێت جگە لە درۆ ھیچ شتێکی تر ناڵێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَعَلَّكَ بَٰخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَىٰٓ ءَاثَٰرِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا۟ بِهَٰذَا ٱلْحَدِيثِ أَسَفًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا لەوانەیە خۆت لە ناوبەری لەبەر کردەوەی ئەوان ئەگەر ئیمان نەھێنن بەم قورئانە لە داخ و خەفەتدا (بمریت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى ٱلْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە ھەرچی وا بەسەر زەویەوە کردوومانە بەزینەت و جوانی بۆ زەوی بۆ ئەوەی خەڵکی تاقی بکەینەوە کامیان کردەوەی جوانتر و چاکترە؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّا لَجَٰعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئەوەی وابەسەر زەویەوە ئێمە ھەمووی دەکەین بە زەویەکی تەختی ووشک و برنگ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَٰبَ ٱلْكَهْفِ وَٱلرَّقِيمِ كَانُوا۟ مِنْ ءَايَٰتِنَا عَجَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا واتزانی کە ھاوەڵانی ئەشکەوت و تابلۆ (ئەو بەردەی ناویانی تیدا نوسرا بوو) ئەوان لەناو نیشانەکانی ئێمەدا شتێکی سەر سوڕھێنەر بوو؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ أَوَى ٱلْفِتْيَةُ إِلَى ٱلْكَهْفِ فَقَالُوا۟ رَبَّنَآ ءَاتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک کۆمەڵە گەنجێک پەنایان بردەبەر ئەشکەوتەکە ووتیان ئەی پەروەردگارمان لەلایەن خۆتەوە ڕەحمەتێکمان پێ ببەخشە وە فەراھەم بھێنە بۆمان لەم کارەی کەواین تیایدا ڕێی ڕاست و ڕزگاری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَضَرَبْنَا عَلَىٰٓ ءَاذَانِهِمْ فِى ٱلْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئێمەش (دوعاکەیانمان گیرا کرد و) پەردەمان ھێنا بەسەر گوێیاندا لەو ئەشکەوتەدا چەند ساڵ (خەومان لێ خستن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ بَعَثْنَٰهُمْ لِنَعْلَمَ أَىُّ ٱلْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوٓا۟ أَمَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان خەبەرمان کردنەوە بۆ ئەوەی دەریخەین لەو دوو تاقمە کامیان چاکتر ماوەی خەوی خۆیان دەژمێرن (لە ئەشکەوتەکەدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نَّحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِٱلْحَقِّ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ ءَامَنُوا۟ بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَٰهُمْ هُدًى
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە بۆت دەگێڕینەوە ھەواڵی ئەوان بەڕێک و ڕاستی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵە لاوێک بوون باوەڕیان ھێنابوو بە پەروەردگاریان ئێمەش ڕێنمونیمان زیاد کردن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا۟ فَقَالُوا۟ رَبُّنَا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَا۟ مِن دُونِهِۦٓ إِلَٰهًا لَّقَدْ قُلْنَآ إِذًا شَطَطًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو دڵیانمان بەھێز کرد (لەسەر ئەو باوەڕە) لە کاتێکدا ھەستان و ڕاپەڕین ووتیان پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە ئێمە ھەرگیز بێجگە لەو پەرستراوێکی تر ناپەرستین (ئەگەر جگە لە خوا شتێ تر بپەرستین) سوێند بە خوا ئەوکاتە درۆمان ووتووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمُنَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَٰنٍۭ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا ئەوانە گەلەکەی ئێمەن بێجگە لە خوا پەرستراوی تریان بۆ خۆیان بڕیار داوە دەی با بۆیان بیھێننەوە بەڵگەو نیشانەی ڕوون و ئاشکرا دەی کێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە درۆ ھەڵبەستێ بە دەم خوداوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذِ ٱعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا ٱللَّهَ فَأْوُۥٓا۟ إِلَى ٱلْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَيُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی ھاوەڵانی ئەشکەوت) کاتێک ئێوە دوورە پەرێزیتان گرت لەوان (لەو بێ باوەڕانە) و لەو (پەرستراوانەش) بێجگە لە خودا دەیان پەرستن دەی کەوایە پەنا بەرنە ئەشکەوتەکە پەروەردگارتان بڵاوی دەکاتەوە بۆتان بەزەیی وڕەحمەتی خۆی وە بۆتان فەراھەم دەھێنێت لەم کارەتاندا ھۆی گوزەران و ژیانتان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَى ٱلشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَٰوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَهُمْ فِى فَجْوَةٍ مِّنْهُ ذَٰلِكَ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ مَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُۥ وَلِيًّا مُّرْشِدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆر دەبینی کاتێک کە ھەڵدێت لەلای ڕاستی ئەشکەوتەکەیان دەدات کاتێکیش ئاوا دەبێت لای دەدات لێیان بەلای چەپدا لە کاتێکدا ئەوان لە ناو بۆشایی فراوانی ئەشکەوتەکەدان ئەوە ھەندێکە لە بەڵگە و نیشانەکانی خوا ھەر کەسێک خوا رێنمونی بکات تەنھا ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە و ھەر کەسیش گومڕا بکات ئەوە دەستت ناکەوێت بۆی ھیچ پشتیوان و ڕێ نیشاندەرێک
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ ٱلْيَمِينِ وَذَاتَ ٱلشِّمَالِ وَكَلْبُهُم بَٰسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِٱلْوَصِيدِ لَوِ ٱطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەگەر بیان بینیت) وا دەزانیت بەخەبەرن کە چی خەوتوون وە ئەو (خەوتووانە) ئەم دیو و دیویان پێ دەکەین (بۆ ئەوەی لاشەیان تێک نەچێت) بەلای ڕاست و بە لای چەپدا و سەگەکەیان ھەردوو دەستی درێژ کرد بوو لەبەر دەرگای ئەشکەوتەکەدا ئەگەر سەیرێکت بکردنایە بێگومان بە ڕاکردن بەرە و دوا دەگەڕایتەوە و پڕ بە دڵ لێیان دەترسایت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَٰهُمْ لِيَتَسَآءَلُوا۟ بَيْنَهُمْ قَالَ قَآئِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالُوا۟ رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَٱبْعَثُوٓا۟ أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِۦٓ إِلَى ٱلْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَآ أَزْكَىٰ طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئابەو شێوە (لە خەو) خەبەرمانکردنەوە بۆ ئەوەی پرسیار لە یەکتری بکەن یەکێکیان ووتی چەندە ماونەتەوە (بە خەوتوویی) (ھەندێکیان) ووتیان ڕۆژێک یا کەمتر لە رۆژێک ماوینەتەوە (ھەندێکی تریان) ووتیان پــەروەردگــارتان زاناترە بەماوەی مانەوەتان دە یەکێکتان بەم دراوە (زیوە) تا ن بنێرن بۆ ناو شار با سەیرکات کێ (لە خەڵکی شار) خۆراکی پاکترە ئەوە با لەوە خۆراکتان بۆ بھێنێت با نەرم و نیان و لەسەرخۆ بێت لە ھەڵسوکەوتیدا (تا نەناسرێتەوە) و کەس لە ئێوە ئاگادار نەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا۟ عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِى مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوٓا۟ إِذًا أَبَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچونکە بێگومان ئەگەر ئەوان پێتان بزانن بەرد بارانتان دەکەن یان دەتان گێڕنەوە بۆ ناو ئاینەکەی خۆیان ئەو کاتە ئێوە ھەرگیز ڕزگارتان نابێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَآ إِذْ يَتَنَٰزَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ فَقَالُوا۟ ٱبْنُوا۟ عَلَيْهِم بُنْيَٰنًا رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ قَالَ ٱلَّذِينَ غَلَبُوا۟ عَلَىٰٓ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پاش سەدان ساڵ ) ئا بەو شێوە خەڵکمان ئاگادار کرد بەسەریاندا بۆ ئەوەی بزانن کە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە وە دڵنیابن کەلاڕۆژی دوایی گومانی تێدا نیە (خەڵکی مان ئاگادارکرد بەسەریاندا) لە کاتێکدا ئەو خەڵکە کێشەیان بوو لە نێوان خۆیاندا دەربارەیان جا (ھەندێکیان) ووتیان چەند خانوویەکیان بەسەرەوە دروست بکەن پەروەردگاریان ئاگادارترە پێـیان ئەوانەی کەزاڵ بوون بەسەر کار و باری ئەوکۆمەڵەدا ووتیان بێگومان مزگەوتێکیان بەسەرەوە دروست دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًۢا بِٱلْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَآءً ظَٰهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ھەندێکیان دەڵێن (ئەو لاوانە) سێ کەسن و چوارەمیان سەگەکەیانە وەھەندێکی تریان دەڵێن پێنج کەسن و شەشەمیان سەگەکەیانە ئەمانە قسەی بێ بەڵگەن (تفەنگ بە تاریکە شەوە دەنێن) ھەندێکی تریان دەڵێن ئەوانە حەوت کەسن ھەشتەمەکەیان سەگەکەیانە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کەمێک نەبێت لە خەڵکی کەس ژمارەیان نازانێت کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) لەبارەیانەوە دەمەقاڵێ مەکە جگە لە دەمەقاڵەیەکی ئاشکرا و ئاسان (تەنھا ئەوە بڵێ کە لە قورئاندا بۆت ھاتووە) وە لە بارەیانەوە پرسیار لە کەسیان (خاوەن نامەکان) مەکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَقُولَنَّ لِشَا۟ىْءٍ إِنِّى فَاعِلٌ ذَٰلِكَ غَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ (کردنی) ھیچ شتێک مەڵێ بێگومان من سبەینێ ئەو شتە دەکەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ وَٱذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰٓ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّى لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمەگەر (لەگەڵیدا بڵێیت) ئەگەر خوا بیەوێت ھەر کاتێک (إن شاء اللە) ت لە بیرچوو چ کاتێک بیرت ھاتەوە بیڵێ بڵێ ئومێدەوارم پەروەردگارم ڕێنمونیم بکات بۆ ڕێگایەکی نزیکتر (لە ڕاستی) لەمە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَبِثُوا۟ فِى كَهْفِهِمْ ثَلَٰثَ مِا۟ئَةٍ سِنِينَ وَٱزْدَادُوا۟ تِسْعًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەو کۆمەڵە لاوە) مانەوە لە ناو ئەشکەوتەکەیاندا (بە خەوتوویی) ماوەی سێ سەد ساڵ (بە ساڵی ھەتاوی) نۆ ساڵی تریشیان زیادکرد (ئەگەر بە ساڵی مانگی عەرەبی حیساب بکرێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا۟ لَهُۥ غَيْبُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَبْصِرْ بِهِۦ وَأَسْمِعْ مَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِى حُكْمِهِۦٓ أَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ خوا زاناترە بە ماوەی مانەوەیان تەنھا بۆ خوایە زانینی نھێنی ئاسمانەکان و زەوی ئای (خوا) چ بینا و بیسەرە بێجگە لە (خوا) ھیچ پشتیوانێکیان بۆنیە کەسیش ناکات بە ھاوبەشی خۆی لە فەرمانی دا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِۦ مُلْتَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبخوێنەرەوە ئەوەی کە وەحیت بۆکراوە لە قورئانی پەروەردگارت کەس نیە بتوانێت ووتەکانی ئەو بگۆڕێت ھەرگیز پەنایەکت دەست ناکەوێت بێجگە لە خوا پەنای بۆ بەریت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِٱلْغَدَوٰةِ وَٱلْعَشِىِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُۥ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُۥ عَن ذِكْرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ وَكَانَ أَمْرُهُۥ فُرُطًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆت ڕاگرە لەگەڵ ئەوانەی لە پەروەردگاریان دەپاڕێنەوە و یادی ئەو دەکەن (و دەیپەرستن) بەیانیان و ئێواران کە مەبەستیان ڕەزامەندی خوایە چاوەکانت لەوان لامەدە و وەرمەگێڕە (بۆ کەسانی بێ باوەڕی دەوڵەمەند) کە جوانی و رازاوەیی ژیانی ئەم دونیای دەوێت و بەگوێی کەسێک مەکە کە دڵیمان لە یادی خۆمان بێ ئاگا کردوە و شوێنی ھەوا و ئارەزووی خۆی کەوتووە ھەموو کارەکانی خراپ و لە سنوور دەرچووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقُلِ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَآءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَآءَ فَلْيَكْفُرْ إِنَّآ أَعْتَدْنَا لِلظَّٰلِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِن يَسْتَغِيثُوا۟ يُغَاثُوا۟ بِمَآءٍ كَٱلْمُهْلِ يَشْوِى ٱلْوُجُوهَ بِئْسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتْ مُرْتَفَقًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ھەق (کە ئەم قورئانە یە) لە لایەن پەروەردگارتانەوە ھاتووە جا ھەرکەسێک دەیەوێت با باوەڕبھێنی و ھەرکەسیش دەیەوێت با بێ باوەڕ بێت ( ئەمەش جۆرێکە لە ھەڕەشە و سەرزەنشت) بە ڕاستی ئێمە ئامادەمان کردووە بۆ ستەمکاران (بێ باوەڕان) ئاگرێک کە بڵێسەکەی (وەکو ڕەشماڵ) دەوریان دەدات وە ئەگەر (لە تینوانا) ھاواری ئاو بکەن ئاوێکیان بۆ دەھێنرێت وەک مسی تواوە (یا وەک چڵک و چەپەڵی ڕۆن و زەیت وایە) روو دەم و چاوەکان دەبرژێنێ ئای چ خواردنەوەیەکی پیس و خراپە و ئای چ شوێن و جێگایەکی خراپە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردوەی چاکەیان کردووە بێگومان ئێمە پاداشتی ئەوانە وون ناکەین کە کردەوەی چاکیان کردوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ جَنَّٰتُ عَدْنٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِّن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَّكِـِٔينَ فِيهَا عَلَى ٱلْأَرَآئِكِ نِعْمَ ٱلثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوانە ھەیە بەھەشتانێکی ھەمیشەیی کە ڕوبارەکان بە ژێریاندا دێن و دەچن دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی زۆری ئاڵتون وە پۆشاکی سەوز دەپۆشن لە ئاوریشمی تەنک و ئەستور پاڵ دەدەنەوە لەو (بەھەشتە) دا بە سەر کورسی و پاڵپشتەکانەوە ئای چەند پاداشتێکی چاک و جێگایەکی خۆشە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَٰبٍ وَحَفَفْنَٰهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بۆیان بگێڕەرەوە نموونەی ئەو دوو پیاوە دابوومان بە یەکێکیان (کە بێ باوەڕ بوو) دوو باخ لە ھەموو جۆرە ترێیەک بە دار خورما دەوری ھەردوو باخەکەمان دابوو لە نێوان ئەو دوو باخەدا کشتوکاڵمان فەراھەم ھێنا بوو (بۆی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كِلْتَا ٱلْجَنَّتَيْنِ ءَاتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِم مِّنْهُ شَيْـًٔا وَفَجَّرْنَا خِلَٰلَهُمَا نَهَرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەردوو باخەکە بەری چاکیان گرتبوو ھیچیان لێ خەسار نەبوو بوو و لە نێوان ئەو دوو باخەدا کانیاوێکمان ھەڵقوڵاندبوو (بۆ ئاودانیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَانَ لَهُۥ ثَمَرٌ فَقَالَ لِصَٰحِبِهِۦ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَنَا۠ أَكْثَرُ مِنكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا (خاوەنی ئەو دوو باخە) ماڵ و سامانی زۆری ھەبوو (لە ئاڵتون و زیوو شتی تر) جا بە ھاوڕێ (ئیماندارە ھەژارە) کەی ووت لە کاتێکدا کە قسەی لەگەڵدا دەکرد من ماڵ و سامانم لە تۆ زۆرترە کوڕ و کاڵ و خزمەتکاریشم زیاترە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَدَخَلَ جَنَّتَهُۥ وَهُوَ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِۦ قَالَ مَآ أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِۦٓ أَبَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ باوەڕەکەیان) چووە ناو باخەکەیەوە لە کاتێکدا کە ستەمکاربوو لە خۆی ووتی باوەڕ ناکەم ھەرگیز ئەم باخەم لەناو بچێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَظُنُّ ٱلسَّاعَةَ قَآئِمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّى لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِّنْهَا مُنقَلَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiباوەڕیش ناکەم ڕۆژی دوایی بێت و ڕوو بدات سوێند بێ خۆ ئەگەر (پاش مردن) بمگێڕنەوە بۆ لای پەروەردگارم بێگومان باشتر لەم باخەم دەست دەکەوێ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ لَهُۥ صَاحِبُهُۥ وَهُوَ يُحَاوِرُهُۥٓ أَكَفَرْتَ بِٱلَّذِى خَلَقَكَ مِن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّىٰكَ رَجُلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھاوڕێ (ئیماندارە) کەی پێی ووت لە کاتێکدا کە گفتوگۆی لەگەڵدا دەکرد ئایا تۆ بێ باوەڕیت بەو زاتەی کە تۆی لە خاک دروستکردووە پاشان لە دڵۆپە ئاوێک پاشان کردویتی بە پیاو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّٰكِنَّا۠ هُوَ ٱللَّهُ رَبِّى وَلَآ أُشْرِكُ بِرَبِّىٓ أَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام من ھەر (دەڵێم) ئەو خوا پەروەردگارمە و ھیچ کەسیش ناکەم بە ھاوبەشی پەروەردگارم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْلَآ إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَآءَ ٱللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِٱللَّهِ إِن تَرَنِ أَنَا۠ أَقَلَّ مِنكَ مَالًا وَوَلَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە با کاتێک چوویتە ناو باخەکەتەوە بتووتایە ھەرچی خوا بیەوێت (ھەر ئەوە دەبێت) ھەموو توانایەکیش ھەر بەدەس خوایە ئەگەر تۆ من دەبینی لە تۆ کەمتریش ماڵ و دارایی و مناڵم ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَعَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًا زَلَقًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئومێدم وایە کە پەروەردگارم چاکتر لە باخەکەی تۆم پێ بدات و بەڵا و بروسکەیەکیش لە ئاسمانەوە بنێرێت بۆ باخەکەی تۆ جا (باخەکەت) ببێت بەزەویەکی ووشکی ساف و خلیسک
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوْ يُصْبِحَ مَآؤُهَا غَوْرًا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُۥ طَلَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان ئاوەکەی ڕۆبچێت بە ناخی زەویدا ئیتر ھەرگیز نەتوانی بیدۆزیتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِۦ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَآ أَنفَقَ فِيهَا وَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَٰلَيْتَنِى لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّىٓ أَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسامان و بەر و بوومەکەی لە ناوبرا (بە ھەورە بروسکە سوتا و نەما) ئەمجا کابراش لە داخا دەسەکانی دەپرواند و دەیدان بە یەکدا لەسەر ئەو ماڵەی کە خەرجی کرد بوو (لە باخەکەیدا) لە کاتێکدا (کەپری) باخەکەی ھەموو کەوتوون بەسەر یەکدا (جا لە پاشە ڕۆژدا) دەڵێت: خۆزگە کەسم نەکردایە بەھاوەڵی پەروەردگارم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَمْ تَكُن لَّهُۥ فِئَةٌ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەسانێک نەبوو یارمەتی بدەن و بێن بەھانایەوە بێجگە لە خوا خۆیشی سەرکەوتوو نەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُنَالِكَ ٱلْوَلَٰيَةُ لِلَّهِ ٱلْحَقِّ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو شوێنانەدا پشتیوانی تایبەتی خوای ڕاست و ھەقە ھەر ئەویش چاکترین پاداشت ئەداتەوه و سەرئەنجامی باشیش (بە ئیمانداران) دەدات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ ٱلرِّيَٰحُ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ مُّقْتَدِرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بیھێنەرەوە بۆ ئەو (بێ باوەڕانە) نموونەی ژیانی دونیا وەک بارانێک وایە لە ئاسمانەوە دەیبارێنین ئەوسا جۆرەھا ڕواوی زەویی (پێ دەڕوێت) و دەڕۆن بەناو یەکدا ئەمجا دەبێتە پوش و پەڵاش و ھەوا پرش و بڵاوی دەکاتەوە، وە خوا ھەمیشە بە توانا و دەسەڵاتدارە بەسەر ھەموو شتێکدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلْمَالُ وَٱلْبَنُونَ زِينَةُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱلْبَٰقِيَٰتُ ٱلصَّٰلِحَٰتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiماڵ و کوڕ و کاڵ جوانی و زینەتی ژیانی دونیان کردەوە چاکەکان کە (پاداشتیان) دەمێنێتەوە پاداشتیان چاکترە لای پەروەردگارت و زیاتر جێگەی ئومێدن (لە ماڵی دونیا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ نُسَيِّرُ ٱلْجِبَالَ وَتَرَى ٱلْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَٰهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (یادیان خەرەوە) ڕۆژێک کە شاخەکان دەخەینە ڕێ و ڕووی زەوی بە ڕوونی و تەختی دەبینی و ھەموو (خەڵکی) کۆ دەکەینەوە و ھیچ کەسیان بەجێ ناھێڵین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَعُرِضُوا۟ عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَٰكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۭ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو ھەموو (ئادەمی) لە بەردەم پەروەردگارتدا ڕیز دەکرێن سوێند بە خوا دێنەوە بۆ لامان ھەر بەو شێوەیەی کە یەکەمجار دروستمان کردن (بە ڕووتی و بێ بەرگی) بەڵام ئێوە گومانتان وابوو کە ئێمە کاتێک دانانێین بۆ (لێپرسینەوە) تان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَوُضِعَ ٱلْكِتَٰبُ فَتَرَى ٱلْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَٰوَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا ٱلْكِتَٰبِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّآ أَحْصَىٰهَا وَوَجَدُوا۟ مَا عَمِلُوا۟ حَاضِرًا وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنامەی کردەوەکان دابەش دەکرێت (دەدرێتە دەستی ڕاست چاکان و دەستی چەپی تاوانباران) ئەمجا تاوانباران دەبینیت زۆر دەترسن لەو (ھەموو تاوان و خراپەی) کە تێیدایە و دەڵێن ئای ھاوار بۆ ئێمە ئەم نامە و دەفتەرە چییە؟ ھیچ کردەوەیەکی بچووک و گەورەی بەجێ نەھێشتووە و تۆماری کردووە ھەر کردەوەیەکیان کردبێت (تیایدا) ئامادەیە و پەروەردگارت ستەم لە کەس ناکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ ٱلْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِۦٓ أَفَتَتَّخِذُونَهُۥ وَذُرِّيَّتَهُۥٓ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِى وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّۢ بِئْسَ لِلظَّٰلِمِينَ بَدَلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان بھێنەرەوە) کاتێک بە فریشتەکانمان ووت سوژدە بەرن بۆ ئادەم ئەوانیش ھەموو سوژدەیان برد جگە لە ئیبلیس (شەیتان) نەبێت کە لە پێڕی جنۆکەکان بوو بۆیە لە فەرمانی پەروەردگاری دەرچوو دەی ئایا ئێوە (ئەی ئادەمیزادەکان) ئەو و نەوەی ئەو دەکەنە دۆست و پشتیوانی خۆتان لە جیاتی من لە کاتێکدا کە ئەوان دوژمنی ئێوەن ئای چ گۆڕینەوەیەکی خراپە بۆ ستەمکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّآ أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ ٱلْمُضِلِّينَ عَضُدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمن ئەوان (شەیتان و نەوەکانیم) ئامادەی دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی نەکردووە ھەروەھا لە (کاتی) دروستکردنی خۆشیاندا (ئامادەم نەکردوون) وە من ھەرگیز گومڕاکەرانم نەکردووە بە یارمەتیدەری خۆم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا۟ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُم مَّوْبِقًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێک دەبێت کە خوا دەفەرموێت بانگی ئەو بتانە بکەن کە لاتان وابوو ھاوبەشی منن (با یارمەتیتان بدەن) ئەوانیش بانگیان دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە (و نایەن بە ھاواریانەوە) وە ئێمە لە نێوانیاندا شیوێکی پڕ ئازارمان داناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَرَءَا ٱلْمُجْرِمُونَ ٱلنَّارَ فَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمْ يَجِدُوا۟ عَنْهَا مَصْرِفًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تاوانباران ئاگری دۆزەخ دەبینن و ھەموو دەزانن و دڵنیان کە دەچنە ناوی وتێی دەکەون و ڕێگایەکیان دەست ناکەوێت بۆ گەڕانەوە لەو (ئاگرە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ أَكْثَرَ شَىْءٍ جَدَلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا بەڕاستی ئێمە لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە ھەموو جۆرە نموونەیەک بۆ خەڵکی بەڵام ھەمیشە ئادەمی لە ھەموو شتێ زیاتر موجادەلە و دەماقاڵێ دەکات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰ وَيَسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّهُمْ إِلَّآ أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ ٱلْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ ٱلْعَذَابُ قُبُلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ شتێک ڕێگری لە خەڵک نەکردووە کە باوەڕبھێنن کاتێک ھیدایەت و ڕێنمونیان بۆھات و داوای لێ بوردن بکەن لە پەروەردگاریان جگە لەوەی وەک ئوممەتانی پێشینانیان لێ بێت و (سـزای خودا لە ناویان ببات) یان سزا ڕوو بە ڕوویان بێتەوە (بە چاوی خۆیان بیبینن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا نُرْسِلُ ٱلْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَيُجَٰدِلُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ لِيُدْحِضُوا۟ بِهِ ٱلْحَقَّ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَمَآ أُنذِرُوا۟ هُزُوًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە پێغەمبەرانمان نە ناردووە تەنھا بۆ ئەوە نەبێت کە موژدە دەر و ترسێنەر بن ئەوانەی کە بێباوەڕن بەناھەق و بەتاڵ دەمەقاڵێ دەکەن بۆ ئەوەی (ئاینی) ڕاستی پێ لە ناو بەرن ئایەتەکانی من (کە قورئانە) و ئەو ھەرەشانەی پێی ترسێنراون بە گاڵتەیان دەزانین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِىَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى ٱلْهُدَىٰ فَلَن يَهْتَدُوٓا۟ إِذًا أَبَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکێ ستەمکارترە لەو کەسەی کە ئامۆژگاری کرا بێت بە ئایەتەکانی پەروەردگاری بەڵام ئەو گوێ ی پێ نەداو و ئەو تاوانانەی کە کردویەتی لە بیری خۆی بباتەوە بەڕاستی ئێمە چەند پەردەیەکی ئەستورمان داوە بەسەر دڵیاندا تا تێنەگەن (لە ئایەتەکانی ئێمە) وە قورسی و کەڕیمان خستۆتە گوێیانەوە (تاڕاستی نەبیستن) جا ئەگەر بانگیان بکەیت بۆ سەر رێگای ڕاست ئەوانە ھەرگیز ھیدایەت وەرناگرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَرَبُّكَ ٱلْغَفُورُ ذُو ٱلرَّحْمَةِ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا۟ لَعَجَّلَ لَهُمُ ٱلْعَذَابَ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌ لَّن يَجِدُوا۟ مِن دُونِهِۦ مَوْئِلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەروەردگارت لێبووردەی خاوەن بەزەییە ئەگەر تۆڵەیان لێ بسەنێ بەھۆی ئەو (تاوانانەوە) ی کە کردوویانە بێگومان بە پەلە سزای سەختی بۆ دەناردن بەڵام بۆ (سزادانی) ئەوان کاتێکی دیاری کراو ھەیە بێجگە لەو (خوایە) ھیچ پەنایەکیان دەست ناکەوێت (لەو سزایە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتِلْكَ ٱلْقُرَىٰٓ أَهْلَكْنَٰهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو ئەو ھەمووە شار و گوندانەمان وێرانکرد و لەناومان بردن کاتێک (دانیشتوانیان) ستەمیان کرد و بۆ لەناو برد نیشیان کاتێکی دیاری کراومان دانا بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَىٰهُ لَآ أَبْرَحُ حَتَّىٰٓ أَبْلُغَ مَجْمَعَ ٱلْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِىَ حُقُبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(باسی ئەو کاتە بکە) کە موسا بەلاوە بەردەستەکەی خۆی ووت من ھەر دەڕۆم ھەتا دەگەمە شوێنی بە یەک گەیشتنی دوو دەریاکە یان ماوەیەکی دوور و درێژ دەڕۆم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ سَرَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی دوو دەریاکە بەیەک دەگەن ماسیەکەیان لەبیر چوو (کە وەک توێشوو بۆ سەفەرەکەیان پێـیان بوو) جا (ماسیەکە خۆی فڕێداو) ڕێگەی خۆی گرتە بەر لەناو دەریاکەدا و (ئاوەکە) لەت دەبوو وەک خۆی لێ نەدەھاتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَىٰهُ ءَاتِنَا غَدَآءَنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَٰذَا نَصَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک تێپەڕین (لەو شوێنە) (موسا) فەرمووی بەلاوە بەردەستەکەی خواردنەکەمان بۆ بھێنە سوێند بە خوا بەڕاستی لەم سەفەرەماندا دووچاری ماندوویی و زەحمەت بووین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ أَرَءَيْتَ إِذْ أَوَيْنَآ إِلَى ٱلصَّخْرَةِ فَإِنِّى نَسِيتُ ٱلْحُوتَ وَمَآ أَنسَىٰنِيهُ إِلَّا ٱلشَّيْطَٰنُ أَنْ أَذْكُرَهُۥ وَٱتَّخَذَ سَبِيلَهُۥ فِى ٱلْبَحْرِ عَجَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لاوەکە) ووتی لە بیرتە کاتێک چووینە پەنا بەردە گەورەکە (بۆ پشوودان) جا بەڕاستی من (لەوێ) ماسیەکەم لە بیر چوو ھیچ شتێک ئەو (ماسیەی) لەبیر نەبردمەوە کە باسی بکەم بۆت بێجگە لە شەیتان (ماسیەکە زیندوو بویەوە) و بەشێوەیەکی سەیر رێگای خۆی لە دەریاکە گرتەبەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ ذَٰلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ فَٱرْتَدَّا عَلَىٰٓ ءَاثَارِهِمَا قَصَصًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئێمەش ئەوەمان دەویست ئەمجا بە شوێنی خۆیاندا گەڕانەوە بە سەرنجدان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَوَجَدَا عَبْدًا مِّنْ عِبَادِنَآ ءَاتَيْنَٰهُ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَٰهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بەندەیەک لە بەندەکانی ئێمەیان بینی کە لەلایەن خۆمانەوە ڕەحمەتمان پێدابوو شارەزاشمان کردبوو لە زانیاری تایبەتی خۆمان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰ هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَىٰٓ أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموسا بەو (بەندە صاڵحەی) ووت ئایا (ھاوڕێیەتیت بکەم) و شوێنت بکەوم بۆ ئەوەی فێرم بکەیت لەو زانیاریە ڕاستەی فێری بوویت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەندە صاڵحەکە) ووتی (بە موسا) بە ڕاستی تۆ ھەرگیز ناتوانیت لەگەڵ مندا خۆت بگری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَىٰ مَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ خُبْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتۆ چۆن خۆت دەگریت لەسەر شتێک کە لە ڕاز و نھێنی ئەو ئاگادار نیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ صَابِرًا وَلَآ أَعْصِى لَكَ أَمْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئەگەر خوا بیەوێت بە خۆڕاگر دە مبینی و سەرپێچی لە ھیچ فەرمانێکت ناکەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ فَإِنِ ٱتَّبَعْتَنِى فَلَا تَسْـَٔلْنِى عَن شَىْءٍ حَتَّىٰٓ أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی (بە موسا) جا ئەگەر شوێنم کەوتیت ئەوە پرسیاری ھیچ شتێکم لێ مەکە ھەتا خۆم دەربارەی قسەت بۆ دەکەم (لە نھێنییەکەی ئاگادارت دەکەمەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا رَكِبَا فِى ٱلسَّفِينَةِ خَرَقَهَا قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْـًٔا إِمْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا سواری کەشتیەک بوون (پیاو چاکەکە) کەشتێکەی کون کرد (موسا) ووتی کەشتییەکەت کون تێکرد بۆ ئەوەی سەرنشینەکانی (لە دەریادا) نوقم بکەیت سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناشایستەت کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پیاو چاکەکە) ووتی ئایا من نەم ووت تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگریت لەگەڵ مندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِى بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِى مِنْ أَمْرِى عُسْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی لێم ببورە لەبەر ئەوەی (ئەو مەرجەی دامان نابوو) لەبیرم چوو ئەم زانیاری فێربوونەم لەسەر قورس مەکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَا لَقِيَا غُلَٰمًا فَقَتَلَهُۥ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةًۢ بِغَيْرِ نَفْسٍ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْـًٔا نُّكْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پێکەوە ھەردووکیان رۆیشتن ھەتا گەشتن بە تازە لاوێک یەکسەر (پیاو چاکەکە) ئەو (تازە لاوەی) کوشت (موسا) ووتی کەسێکی پاکی بێ گوناھت ھەروا کوشت بێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێ سوێند بە خوا بەڕاستی کارێکی زۆر خراپ و ناڕەوات کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِىَ صَبْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەندە چاکەکە) ووتی(بە موسا) پێم نەووتیت بێگومان تۆ ھەرگیز ناتوانی خۆت بگری لەگەڵمندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَىْءٍۭ بَعْدَهَا فَلَا تُصَٰحِبْنِى قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّى عُذْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئەگەر دوای ئەم جارە پرسیاری ھەرشتێکم لێ کردیت (ڕەخنەم لێ گرتیت) ئیتر ھاوڕێیەتیم مەکە چونکە بەڕاستی لەلایەن منەوە بیانووت ھەیە (لەوەی وازم لێ بھێنیت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱنطَلَقَا حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَيَآ أَهْلَ قَرْيَةٍ ٱسْتَطْعَمَآ أَهْلَهَا فَأَبَوْا۟ أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَن يَنقَضَّ فَأَقَامَهُۥ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پێکەوە ھەردووکیان ڕۆیشتن ھەتا گەشتنە لای خەڵکی شارێک (لەو کاتەدا برسیان بوو) داوای خۆراکیان کرد لەخەڵکی شارەکە ئەوانیش (خەڵکی شارەکە) میوانداریان لێ نەکردن ئەمجا بینیان دیوارێک لەودا (لەوشارەدا) نزیک بوو بکەوێت (بەندە چاکەکە) دیوارەکەی ڕاستکردەوە وھەڵیچنیەوە، (موسا) ووتی ئەگەر بتویستایە کرێیەکت لەسەر وەردەگرت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ هَٰذَا فِرَاقُ بَيْنِى وَبَيْنِكَ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئا لێرەدا کاتی جیابوونەوەی من و تۆیە ئاگادارت دەکەم لەحیکمەتی ئەو شتانەی کە تۆ نەتوانی خۆت بگریت لەسەر (ڕوودان)یان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمَّا ٱلسَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَٰكِينَ يَعْمَلُونَ فِى ٱلْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَآءَهُم مَّلِكٌ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھۆی (کوون کردنی) کەشتیەکە (ئەوە بوو) (ئەو کەشتیە) ھی چەند کەسێکی ھەژار بوو ئیشیان دەکرد (بەو کەشتیە) لەو دەریایەدا بۆیە ویستم (بە کون کردنی) عەیبداری بکەم (تا پاشا دەستی بەسەردا نەگرێت) چونکە لەپێشیانەوە پاشایەک ھەبوو دەستی دەگرت بەسەر ھەموو کەشتیەکی (چاک)دا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمَّا ٱلْغُلَٰمُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَآ أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَٰنًا وَكُفْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تازە لاوەکەش (کە کوشتم) ئەوە باوک و دایکی ئیماندار بوون جا ئێمەش ترساین (خۆشەویستی ئەولاوە) پاڵیان پێوە بنێت بۆ سەرکەشی و بێ باوەڕی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَرَدْنَآ أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَوٰةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (بەو کارە) ویستمان پەروەردگاریان (لەبری ئەوەدا) بۆیان بگۆڕێت (بەمنداڵێکی) چاکتر لەو پاکتر لە گوناهـ بەسۆزو بەزەیی تر بێت بۆیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمَّا ٱلْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَٰمَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِى ٱلْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُۥ كَنزٌ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَٰلِحًا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَن يَبْلُغَآ أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ وَمَا فَعَلْتُهُۥ عَنْ أَمْرِى ذَٰلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەھۆی (چاککردنەوەی) دیوارەکەش چونکە ھی دوو منداڵی ھەتیو بوو لە شارەکەدا لەژێریدا گەنجینەیەک ھەبوو کەھی ئەو دوو منداڵە بوو وە باوکی ئەودوو منداڵە چاک و خواناس بوو لەبەرئەوە پەروەردگارت ویستی ھەردووکیان گەورەو بەھێز ببن پاشان گەنجینەکەیان دەربھێنن ئەمە ڕەحمەتێک بوو لەلایەن پەروەردگارتەوە (لەبەر باوکیان) ئەو (شتانەی)کردم لە خۆمەوە نەبوو ئەوە نھێنی و ھۆی ئەو کردەوانە بوو کە تۆ توانای خۆ گرتنت نەبوو لەسەر (کردن) یان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَسْـَٔلُونَكَ عَن ذِى ٱلْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُوا۟ عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (ذو القرنین) (لە وەڵامیاندا) بڵێ لە بارەیەوە ھەندێک باسدەکەم بۆتان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا مَكَّنَّا لَهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ وَءَاتَيْنَٰهُ مِن كُلِّ شَىْءٍ سَبَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە ھێز و دەسەڵاتمان پێدا لە زەویدا وە ھۆکاری ھەموو شتێکمان پێ دابوو (کە پاشایەتی پێویستی بوو)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَتْبَعَ سَبَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەویش کەڵکی لە ھۆکارەکان وەردەگرت (بۆ گەشتن بە مەبەست)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِى عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِمَّآ أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّآ أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خۆی و لەشکرەکەی ڕۆیشت) تا ئەوکاتەی گەیشتە شوێنی ئاوابوونی خۆر (لەو شوێنەدا) وا دیار بوو خۆرئاوا دەبێت لە کانیاوێکدا کە قوڕە ڕەشەی بە دەوردایە جا لەو جێگادا ڕێی کەوت لەگەلێکی (بێ باوەڕ) پێمان ووت ئەی (ذو القرنین) یان سزایان بدە (بە کوشتن گەر باوەڕیان نەھێنا) یان چاکەیان لەگەڵدا بکە (گەر باوەڕیان ھێنا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُۥ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَىٰ رَبِّهِۦ فَيُعَذِّبُهُۥ عَذَابًا نُّكْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ذو القرنین) ووتی ئەوەی ستەم بکات (باوەڕ نەھێنێت) ئەوە بێگومان ئێمە سزای ئەدەین (بە کوشتن) پاشان دەگەڕێنرێتەوە بۆ لای پەروەردگاری ئەویش سزای دەدات بە سزایەکی سەخت کە وێنەی نەبینراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمَّا مَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَلَهُۥ جَزَآءً ٱلْحُسْنَىٰ وَسَنَقُولُ لَهُۥ مِنْ أَمْرِنَا يُسْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەوەی باوەڕ بھێنێت و کردەوەی چاکیش بکات ئەوە پاداشتی ھەرە چاک (لە دواڕۆژدا) بۆ ئەوە و کارو فەرمانی خۆمانی بۆ سووک و ئاسان دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ مَطْلِعَ ٱلشَّمْسِ وَجَدَهَا تَطْلُعُ عَلَىٰ قَوْمٍ لَّمْ نَجْعَل لَّهُم مِّن دُونِهَا سِتْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەتا کاتێک گەیشتە شوێنی ھەڵاتنی خۆر بینی خۆر ھەڵدێت لەسەر گەل و نەتەوەیەک کەھیچ پەردە و پەنایەکمان بۆ دانەنابوون (لەخۆر بیانشارێتەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ وَقَدْ أَحَطْنَا بِمَا لَدَيْهِ خُبْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر بەو شێوە بوو (بەسەرھاتی ذو القرنین) بێگومان ئێمە بەوەی ھەیبوو (لەبیریدا بوو) ئاگادار بووین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ أَتْبَعَ سَبَبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان گەڕایەوە بۆ ڕۆژھەڵات، وئەو ھۆکارانەی گرتەبەر کە خوای گەورە پێی دابوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ بَيْنَ ٱلسَّدَّيْنِ وَجَدَ مِن دُونِهِمَا قَوْمًا لَّا يَكَادُونَ يَفْقَهُونَ قَوْلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەتا گەیشتە نێوانی دووبەربەست (نێوان دوو چیا) لەنزیک ئەو دوو بەربەستەدا گەلێکی دی لەھیچ ووتەیەک تێ نەدەگەیشتن (بەزمانی خۆیان نەبێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ يَٰذَا ٱلْقَرْنَيْنِ إِنَّ يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ مُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ فَهَلْ نَجْعَلُ لَكَ خَرْجًا عَلَىٰٓ أَن تَجْعَلَ بَيْنَنَا وَبَيْنَهُمْ سَدًّا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئەی (ذو القرنین) بەڕاستی (یـأجوج و مأجوج) لەم خاکەدا خراپەکارن ئاخۆ خەرجیەکت پێ بدەین بۆ ئەوەی بەربەستێک لەنێوان ئێمەو ئەواندا دروست بکەیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ مَا مَكَّنِّى فِيهِ رَبِّى خَيْرٌ فَأَعِينُونِى بِقُوَّةٍ أَجْعَلْ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَهُمْ رَدْمًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئەو سامان و دەسەڵاتەی پەروەردگارم پێی داوم چاکترە (لەوەی ئێوە باسی دەکەن) جا ئێوە بە ھێز و بازوو یارمەتیم بدەن لەنێوان ئێوەو ئەواندا بەربەستێک دروست ئەکەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ءَاتُونِى زُبَرَ ٱلْحَدِيدِ حَتَّىٰٓ إِذَا سَاوَىٰ بَيْنَ ٱلصَّدَفَيْنِ قَالَ ٱنفُخُوا۟ حَتَّىٰٓ إِذَا جَعَلَهُۥ نَارًا قَالَ ءَاتُونِىٓ أُفْرِغْ عَلَيْهِ قِطْرًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپارچە ئاسنم بۆ بھێنن (لەسەر یەک دایبنێن) ھەتا نێوانی ھەردوو کێوەکەی پڕ کرد و ڕێکی یەک بوون ووتی: (بەموشەدەمە) فوو بکەن (لەو ئاگرەی لە ژێریدا کرا بوویەوە) ھەتا کاتێک ئەو (پارچە ئاسنانە)ی کرد بەئاگر (ذو القرنین) ووتی مسی تواوەم بۆ بھێنن بیکەم بەسەریدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَمَا ٱسْطَٰعُوٓا۟ أَن يَظْهَرُوهُ وَمَا ٱسْتَطَٰعُوا۟ لَهُۥ نَقْبًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (یأجوج و مأجوج) نەیاندەتوانی سەرکەون بەسەریدا (بەھۆی بەرزی و ساف و لوسی یەوە) وە نەیاندەتوانی کونی تێبکەن (لەبەر ڕەقی و ئەستووری)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ هَٰذَا رَحْمَةٌ مِّن رَّبِّى فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ رَبِّى جَعَلَهُۥ دَكَّآءَ وَكَانَ وَعْدُ رَبِّى حَقًّا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ذو القرنین) ووتی ئەم (دروستکردنە) ڕەحمەتێکە لە لایەن پەروەردگارمەوە جا ھەرکات بەڵێنی پەروەردگارم ھات (بەدەرچوونی یأجوج و مأجوج) دەیکاتە زەویەکی تەخت وە بێگومان بەڵێنی پەروەردگارم ھەق و ڕاستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَكْنَا بَعْضَهُمْ يَوْمَئِذٍ يَمُوجُ فِى بَعْضٍ وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَجَمَعْنَٰهُمْ جَمْعًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiواز (لە خەڵکی) دههێنین لەو ڕۆژەدا دێن و دەچن بەناو یەکتردا (وەکو شەپۆلی دەریا) و فوو دەکرێت بەشەیپوردا ئەوسا ھەموویان کۆ دەکەینەوە سەراپا (کەسیان لێ جێ نامێنێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَعَرَضْنَا جَهَنَّمَ يَوْمَئِذٍ لِّلْكَٰفِرِينَ عَرْضًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەو ڕۆژەدا دۆزەخ نیشانی کافران دەدەین بەنیشان دانێکی تەواو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ كَانَتْ أَعْيُنُهُمْ فِى غِطَآءٍ عَن ذِكْرِى وَكَانُوا۟ لَا يَسْتَطِيعُونَ سَمْعًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە(لەم دونیایەدا) چاویان پەردەی بەسەردا ھاتبوو لەیادی من وە ئەوانە نەیان دەتوانی (قورئان) ببیستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَحَسِبَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَن يَتَّخِذُوا۟ عِبَادِى مِن دُونِىٓ أَوْلِيَآءَ إِنَّآ أَعْتَدْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ نُزُلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانەی بێ باوەڕن وا گومان دەبەن (سوودی ھەبێت بۆیان) کە بەندەکانم (وەک فریشتە و عیسا) بکەن بە یار و یاوەر و پەرستراو جگە لە من بەڕاستی ئێمە دۆزەخمان ئامادەکردووە بەجێگا و شوێن (میوانداری) بۆ بێ باوەڕان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُم بِٱلْأَخْسَرِينَ أَعْمَٰلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئایا ھەواڵتان بدەینێ بە خەسارۆمەندترین (کەس) لەکاروکردەوەکانیاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ ضَلَّ سَعْيُهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ يَحْسَبُونَ أَنَّهُمْ يُحْسِنُونَ صُنْعًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەوانە) ئەو کەسانەن کە کردەوە و کۆششیان بەفیڕۆ چوو لەژیانی دونیادا واشیان گومان دەبرد بەڕاستی ئەوان کارێکی زۆر چاک دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَلِقَآئِهِۦ فَحَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ فَلَا نُقِيمُ لَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَزْنًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە کەسانێکن بێ باوەڕ بوون بەنیشانەکانی پەروردگاریان و گەیشتن بەخزمەتی (لەدوارۆژدا) لەبەر ئەوە کردەوەکانیان پوچەڵ و بێ پاداشت دەرچوو کەواتە لەڕۆژی دواییدا ھیچ نرخ و ڕێزێکیان بۆ دانانێین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُمْ جَهَنَّمُ بِمَا كَفَرُوا۟ وَٱتَّخَذُوٓا۟ ءَايَٰتِى وَرُسُلِى هُزُوًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە تۆڵە و سزایان دۆزەخە لەبەر ئەوە بێ باوەڕبوون و گاڵتەیان دەکرد بەنیشانەکان و پێغەمبەرانی ئێمە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ كَانَتْ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْفِرْدَوْسِ نُزُلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کەئیمان و باوڕیان ھێناوە وەکردەوەی چاکیان کردووە بەھەشتەکانی فیردەوس جێگای (میوانداری) ئەوانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خَٰلِدِينَ فِيهَا لَا يَبْغُونَ عَنْهَا حِوَلًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەبەردەوامی تێیدا دەمێننەوە داوای گواستنەوە ناکەن لەو(بەھەشتە) دا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُل لَّوْ كَانَ ٱلْبَحْرُ مِدَادًا لِّكَلِمَٰتِ رَبِّى لَنَفِدَ ٱلْبَحْرُ قَبْلَ أَن تَنفَدَ كَلِمَٰتُ رَبِّى وَلَوْ جِئْنَا بِمِثْلِهِۦ مَدَدًا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر(ئاوی) دەریاکان ببوایە بەمرەکەب بۆ (نوسینی) زانیاری پەروەردگارم بێگومان (ئاوی) دەریاکان تەواو دەبوون پێش ئەوەی زانیاری پەروەردگارم تەواو ببێت ئەگەر چەند ئەوەندەی دەریاکانیش بھێنین و (بیکەین بە مرەکەب زانیاری خوا تەواو نابێت) بڵێ (بەو بێ باوەڕانە) بێگومان منیش تەنھا ئادەمیزادێکم وەک ئێوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ فَمَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ رَبِّهِۦ فَلْيَعْمَلْ عَمَلًا صَٰلِحًا وَلَا يُشْرِكْ بِعِبَادَةِ رَبِّهِۦٓ أَحَدًۢا
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام وەحیم بۆ دێت بەڕاستی پەروەردگاری ئێوە پەروەردگارێکی تاک و تەنھایە جا ھەرکەس بەتەمایە بەخزمەت پەروەردگاری بگات (لەقیامەتدا) ئەوە با کردەوەی چاک بکات وە لەپەرستنی پەروەردگاریدا کەس نەکات بەھاوبەشی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→