سوورەتی الدخان الدخان
59 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 64
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ حمٓ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەم قورئانە ڕوونکەرەوەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ فِى لَيْلَةٍ مُّبَٰرَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردوەتە خوارەوە، بێگومان ئێمە ترسێنەرین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو (شەوە پیرۆزە)دا ھەموو کار وبارێکی شیاو لە یەك جیادەکرێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْرًا مِّنْ عِندِنَآ إِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفەرمانێکە لەلایەن ئێمەوە بەڕاستی ئێمە پێغەمبەران دەنێرین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەڕەحمەتێکە لەلایەن پەروەردگارتەوە بێگومان ھەر خوا بیسەر وزانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِن كُنتُم مُّوقِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وە ھەرچی لە نێوانیاندایە، ئەگەر ئێوە ئیمانداری ڕاستەقینەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ رَبُّكُمْ وَرَبُّ ءَابَآئِكُمُ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاست نیە جگە لە خوا، (خوا) دەژێنێت ودەمرێنێت پەروەردگاری ئێوە وپەروەردگاری باو وباپیرە پێشوەکانتانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلْ هُمْ فِى شَكٍّ يَلْعَبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەوان لە دوو دڵی وگوماندا گەمە وگاڵتە دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱرْتَقِبْ يَوْمَ تَأْتِى ٱلسَّمَآءُ بِدُخَانٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا چاوەڕوانبە ڕۆژێك کە ئاسمان دوکەڵێکی ئاشکرای لێ پەیدا دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَغْشَى ٱلنَّاسَ هَٰذَا عَذَابٌ أَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو ئادەمی دادەگرێت و (دەڵێن) ئەمە بەڵایەکی سەختە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
رَّبَّنَا ٱكْشِفْ عَنَّا ٱلْعَذَابَ إِنَّا مُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارمان ئەم سزایەمان لەسەر لابەرە بەڕاستی ئێمە باوەڕدارین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَنَّىٰ لَهُمُ ٱلذِّكْرَىٰ وَقَدْ جَآءَهُمْ رَسُولٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچۆن تەمێ خواردەبن وئامۆژگاری وەردەگرن کە بەڕاستی پێغەمبەرێکی ڕوون وئاشکرایان بۆ ھاتووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ مُعَلَّمٌ مَّجْنُونٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان گوێیان پێنەداو وە ووتیان: فێرکراوێکی شێـتە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّا كَاشِفُوا۟ ٱلْعَذَابِ قَلِيلًا إِنَّكُمْ عَآئِدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان بۆ ماوەیەکی کەم ئەم بەڵایە لا دەبەین، بێگومان ئێوە دەگەڕێنەوە (بۆ بێ باوەڕی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ نَبْطِشُ ٱلْبَطْشَةَ ٱلْكُبْرَىٰٓ إِنَّا مُنتَقِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێک دێت پەلامارێکی بەھێز و ھەرە گەورەیان بۆ دەبەین، بەڕاستی ئێمە تۆڵە دەسێنین (لە کافران لە جەنگی بەدردا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ فَتَنَّا قَبْلَهُمْ قَوْمَ فِرْعَوْنَ وَجَآءَهُمْ رَسُولٌ كَرِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی لە پێش ئەمان گەلی فیرعەونمان تاقیکردەوە وپێغەمبەرێکی بەڕێزیان بۆ ھات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَنْ أَدُّوٓا۟ إِلَىَّ عِبَادَ ٱللَّهِ إِنِّى لَكُمْ رَسُولٌ أَمِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێی ووتن) کە بەندەکانی خوا (بەنو ئیسرائیل) بە من بسپێرن چونکە بەڕاستی من پێغەمبەرێکی ئەمین وباوەڕ پێکراوم بۆ ناو ئێوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَن لَّا تَعْلُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ إِنِّىٓ ءَاتِيكُم بِسُلْطَٰنٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خۆتان بەبەرز وگەورە مەزانن لەبەرامبەر خوادا بێگومان من بەڵگە ونیشانەیەکی ئاشکرام بۆ ھێناون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنِّى عُذْتُ بِرَبِّى وَرَبِّكُمْ أَن تَرْجُمُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان من پەنادەگرم بەپەروەردگاری خۆم و پەروەردگاری ئێوە لەوەی کە ئێوە بەردبارانم بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن لَّمْ تُؤْمِنُوا۟ لِى فَٱعْتَزِلُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر باوەڕم پێناھێنن ئەوە وازم لێ بھێنن (و خراپەم دەربارە مەکەن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَدَعَا رَبَّهُۥٓ أَنَّ هَٰٓؤُلَآءِ قَوْمٌ مُّجْرِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ھاواری لە پەروەردگاری کرد (ووتی) بەڕاستی ئەمانە گەلێکی تاوانبارن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَسْرِ بِعِبَادِى لَيْلًا إِنَّكُم مُّتَّبَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا (پێی ووترا) بەندەکانم بەشەو بەرە چونکە بەڕاستی (فیرعەون وکۆمەڵەکەی) دواتان دەکەوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱتْرُكِ ٱلْبَحْرَ رَهْوًا إِنَّهُمْ جُندٌ مُّغْرَقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەریاکە (دەریای سوور) بەئارامی و ئاوەڵا بەجێبھێڵە بێگومان ئەوانە سەربازانێکی خنکێنراو دەبن (تێیدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَمْ تَرَكُوا۟ مِن جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچەندەھایان بەجێھێشت لە باخات وکانیاو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو کشتوکاڵ و جێ ومەئوای چاك و خۆش
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنَعْمَةٍ كَانُوا۟ فِيهَا فَٰكِهِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ناز ونیعمەتی زۆر کەئەوان تیایدا دەژیان وڕایان دەبوارد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ وَأَوْرَثْنَٰهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەربەم جۆرە ئەو (خۆشیە)مان دا بەگەلێکی تر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَمَا بَكَتْ عَلَيْهِمُ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ وَمَا كَانُوا۟ مُنظَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا نەئاسمان ونەزەوی نەگریان بۆیان ومۆڵەتیشیان پێنەدرا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ نَجَّيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مِنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْمُهِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ڕزگار کرد لە سزای ڕیسواکەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِن فِرْعَوْنَ إِنَّهُۥ كَانَ عَالِيًا مِّنَ ٱلْمُسْرِفِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە فیرعەون، بێگومان فیرعەون خۆبەزل زانێکی لەسنوور دەرچوو بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدِ ٱخْتَرْنَٰهُمْ عَلَىٰ عِلْمٍ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی نەوەی ئیسرائیلمان ھەڵبژارد بەسەر خەڵکی (سەردەمی خۆیان)دا بەپێی زانیاری (خۆمان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَءَاتَيْنَٰهُم مِّنَ ٱلْـَٔايَٰتِ مَا فِيهِ بَلَٰٓؤٌا۟ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە موعجیزە وبەڵگەی زۆرمان پێدان کە بۆ تاقیکردنەوەی ڕوون وئاشکرا بەس بێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰٓؤُلَآءِ لَيَقُولُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئا ئەوانە دەڵێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنْ هِىَ إِلَّا مَوْتَتُنَا ٱلْأُولَىٰ وَمَا نَحْنُ بِمُنشَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر بۆیە یەکەمجار دەمرین ئیتر زیندوو ناکرێینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی باوو باپیرانمان (زیندوو بکەنەوەو) بیان ھێننەوە (بۆ دونیا) ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَهُمْ خَيْرٌ أَمْ قَوْمُ تُبَّعٍ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ أَهْلَكْنَٰهُمْ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ مُجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە چاکترن یان گەلی توببەع (ی پادشایی یەمەن) و ئەوانەی لە پێشیانەوە بوون ھەموویانمان لەناو برد چونکە بێگومان گشتیان تاوانباربوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَٰعِبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دروستمان نەکردووە ئاسمانەکان وزەوی ئەوەی لە نێوانیاندایە بەبێ ھودە وگاڵتە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَا خَلَقْنَٰهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر دووکیانمان بەدی نەھێناوە بەھەق وڕاستی نەبێت بەڵام زۆربەیان نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ يَوْمَ ٱلْفَصْلِ مِيقَٰتُهُمْ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ڕۆژی جیاکردنەوەی(ھەق و بەتاڵ) کاتی دیاریکراوی ھەموویانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَوْمَ لَا يُغْنِى مَوْلًى عَن مَّوْلًى شَيْـًٔا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێکە ھیچ دۆستێک ناتوانێت کەمترین سوود بگەیەنێت بە دۆستی خۆی وە یارمەتیش نادرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَن رَّحِمَ ٱللَّهُ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمەگەر کەسێك خوا ڕەحمی پێ بکات بەڕاستی تەنھا خوا زاڵ وباڵادەست ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ شَجَرَتَ ٱلزَّقُّومِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان درەختی ژەقنەموت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
طَعَامُ ٱلْأَثِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆراکی کەسانی تاوانبارە (کافرە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَٱلْمُهْلِ يَغْلِى فِى ٱلْبُطُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکو خڵتەی ڕۆن زەیتوون لەناو سکەکاندا دەکوڵێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَغَلْىِ ٱلْحَمِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر وەکو کوڵانی ئاوی زۆر گەرم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خُذُوهُ فَٱعْتِلُوهُ إِلَىٰ سَوَآءِ ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەو کافرە) بیگرن وبەتوندی رایکێشن تا (دەیبەنە) ناوەڕاستی دۆزەخ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ صُبُّوا۟ فَوْقَ رَأْسِهِۦ مِنْ عَذَابِ ٱلْحَمِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان بیڕژن بەسەر سەریدا ھەندێك لە ئاگر و ئاوی زۆر گەرم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذُقْ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْكَرِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێی دەوترێت) بیچێژە (بەگاڵتە پێکردنێکەوە پێی دەوترێت)چونکە بەڕاستی تۆ بە دەسەڵات وبەڕێز بوویت ( لەدونیادا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰذَا مَا كُنتُم بِهِۦ تَمْتَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەمە ئەو سزایەیە کەئێوە گومانتان لێی ھەبوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلْمُتَّقِينَ فِى مَقَامٍ أَمِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی پارێزکاران ولەخواترسان لە شوێنێکی بێوەیی وئارامدان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فِى جَنَّٰتٍ وَعُيُونٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەناو باخات ونزیك کانیاودان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَقَٰبِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە ئاوریشمی ناسك وئەستور دەپۆشن ڕوبەڕووی یەکتری دادەنیشن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ وَزَوَّجْنَٰهُم بِحُورٍ عِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا کیژانی چاوگەورە وجوان دەکەینە ھاوسەریان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَدْعُونَ فِيهَا بِكُلِّ فَٰكِهَةٍ ءَامِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو بەھەشتەدا ھەموو جۆرە میوەیەك داوا دەکەن بەئاسوودەیی وبێوەیی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَا يَذُوقُونَ فِيهَا ٱلْمَوْتَ إِلَّا ٱلْمَوْتَةَ ٱلْأُولَىٰ وَوَقَىٰهُمْ عَذَابَ ٱلْجَحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە بەھەشتدا ھەرگیز مردن ناچەژن جگە لەمردنی یەکەمجار (کەلە دونیادا بوو) وە (خوا) لەسزای دۆزەخ پاراستوونی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَضْلًا مِّن رَّبِّكَ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە بەخششە لەلایەن پەروەردگارتەوە ئا ئەوەیە سەرکەوتنی زۆر گەورە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنَّمَا يَسَّرْنَٰهُ بِلِسَانِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بەڕاستی ئەم قورئانەمان لەسەر زمانی تۆ ئاسان کردووە بۆ ئەوەی بیربکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱرْتَقِبْ إِنَّهُم مُّرْتَقِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر تۆ چاوەڕوان بە، بێگومان ئەوانیش چاواڕوانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→