سوورەتی الجاثية الجاثية
37 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 65
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ حمٓ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھێنانە خوارەوەی ئەم قورئانە لەلایەن خوای باڵادەست وکاردروستەوەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَـَٔايَٰتٍ لِّلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان لە ئاسمانەکان وزەویدا چەندەھا بەڵگە ھەیە بۆ باوەڕداران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَفِى خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِن دَآبَّةٍ ءَايَٰتٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە دروستکردنی خۆتاندا وە لەو گیان لەبەرانەی بڵاودەبنەوە چەند بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێك باوەڕی بتەویان ھەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن رِّزْقٍ فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَتَصْرِيفِ ٱلرِّيَٰحِ ءَايَٰتٌ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە جیاوازی شەو وڕۆژدا وە لەو بارانەی کەخوا لەئاسمانەوە دەیبارێنێت (کە ھۆی ڕزق وڕۆزیە) کە بەھۆیەوە زەوی زیندوودەکاتەوە (ودەبووژێنێتەوە) وە لەگۆڕانی بایەکاندا چەند بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێك کەتێـدەگەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ فَبِأَىِّ حَدِيثٍۭ بَعْدَ ٱللَّهِ وَءَايَٰتِهِۦ يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئائەمانە بەڵگەکانی خوان دەیخوێنینەوە بۆت بەڕاستی ودروستی، جا بە چی قسە وگوفتارێك دوای خوا وبەڵگەکانی باوەڕ دەھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيْلٌ لِّكُلِّ أَفَّاكٍ أَثِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسزاو لەناوچوون بۆ ھەموو درۆزنێکی گوناھبار
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَسْمَعُ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ثُمَّ يُصِرُّ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکە بەڵگەکانی خوا دەبیستێت وبۆی دەخوێنرێتەوە لەپاشان (لەسەر کافری) بەردەوامە چونکە خۆبەزل زانە ئەڵێی ھەر نەیبیستووە، دەی مژدەی پێبدە بەسزایەکی سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا عَلِمَ مِنْ ءَايَٰتِنَا شَيْـًٔا ٱتَّخَذَهَا هُزُوًا أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکاتێك شتێك لەبەڵگەکانمان ئاگاداربێت بەگاڵتەی دەگرێت، ئەوانە سزای ڕیسواکەریان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِّن وَرَآئِهِمْ جَهَنَّمُ وَلَا يُغْنِى عَنْهُم مَّا كَسَبُوا۟ شَيْـًٔا وَلَا مَا ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پێشیانەوە ئاگری دۆزەخە، ھیچ سوودێکیان پێ ناگەیەنێت ئەوەی لە(دونیا)دا کردوویانە وە ئەو پشتیوانانەی جگە لەخوا ھەڵیان بژاردون (سوودی نیە) وە سزایەکی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هَٰذَا هُدًى وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ لَهُمْ عَذَابٌ مِّن رِّجْزٍ أَلِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم قورئانە ھۆی ڕێنمونیە وە ئەوانەی بێ باوەڕن بە ئایەت وبەڵگەکانی پەروەردگاریان، بۆ ئەوانە ھەیە سزایەکی پڕ ئازاری سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى سَخَّرَ لَكُمُ ٱلْبَحْرَ لِتَجْرِىَ ٱلْفُلْكُ فِيهِ بِأَمْرِهِۦ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئەو زاتەیە دەریای بۆ ڕام ھێناون تا بەفەرمانی خوا کەشتی تیایدا بگەڕێت وە تا لەھەندێك بەخششی خوا بەھرەمەند ببن وە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا مِّنْهُ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوەی لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەیە بۆ ئێوەی ژێربار کردووە (وخستویەتیە خزمەتتانەوە) ھەمووی لەلایەن خواوەیە، بێگومان لـەو شـتانـەدا چـەنـد بـەڵگـە ھـەیـە بـۆ کەسـانێك بیر بکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُل لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ يَغْفِرُوا۟ لِلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ أَيَّامَ ٱللَّهِ لِيَجْزِىَ قَوْمًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە چاو پۆشی بکەن لەو کەسانەی ھیوایان بە پاداشت وسزای خوا نیە، بۆ ئەوەی پاداشتی خەڵکانێك بداتەوە بەگوێرەی ئەوەی کردوویانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَنْ عَمِلَ صَٰلِحًا فَلِنَفْسِهِۦ وَمَنْ أَسَآءَ فَعَلَيْهَا ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکەسێك چاکەی کرد ئەوە (قازانجەکەی) بۆ خۆیەتی وە ھەرکەسێکیش خراپەی کرد ئەوە (زیانەکەی) ھەر بۆ خۆیەتی لەپاشان بۆلای پەروەردگارتان دەگەرێنرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحُكْمَ وَٱلنُّبُوَّةَ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلْنَٰهُمْ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان بە نەوەی ئیسرائیلمان بەخشی پەیام وحوکمڕانی وپێغەمبەرایەتی وە ڕۆزیمان پێـدان لە شتە حەڵاڵ وپاکەکان وە ڕێزماندان بەسەر جیھانیاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَءَاتَيْنَٰهُم بَيِّنَٰتٍ مِّنَ ٱلْأَمْرِ فَمَا ٱخْتَلَفُوٓا۟ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڵگە ڕوونەكانمان پێدان لە بارەی شەریعەتەوە، جا جیاواز نەبوون لە نێو خۆیاندا دوای ئەوە نەبێت زانستیان بۆهات، لەبەر دوژمنایەتی وحەسادەتی نێوان خۆیان، بێگومان پەروەردگارت لە ڕۆژی هەستانەوەدا لە نیاونیاندا دادوەری دەكات لەو شتانەی جیاوازیان تێدا دەكرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ جَعَلْنَٰكَ عَلَىٰ شَرِيعَةٍ مِّنَ ٱلْأَمْرِ فَٱتَّبِعْهَا وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَآءَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان تۆمان خستەسەر شەریعەتێك لە بارەی ئاینەوە تۆش شوێنی بكەوە وە شوێن هەواو ئارەزووی ئەوانە مەكەوە كە نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُمْ لَن يُغْنُوا۟ عَنكَ مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَآءُ بَعْضٍ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُتَّقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانە لەلایەن خواوە ھیچ سوودێکت پێ ناگەیەنن وە بەڕاستی ستەمکاران ھەندێکیان دۆست وپیشتیوانی ھەندێکیانن وەخوا دۆست وپشتیوانی پارێزکاران ولەخواترسانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هَٰذَا بَصَٰٓئِرُ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم قورئانە بیناییە وھۆی چاوڕشنیە بۆ مەردومان وە ڕێنمونی ومیھرەبانیە بۆ گەلێك کەباوەڕی پتەویان ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ ٱجْتَرَحُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن نَّجْعَلَهُمْ كَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ سَوَآءً مَّحْيَاهُمْ وَمَمَاتُهُمْ سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانەی کە خراپەکانیان کردووە وا گومان دەبەن ئێمە ئەوانە وەکو کەسانێك دادەنێین کەبڕوایان ھێناوە وچاکەکانیان کردووە وەکو یەك بێت ژیانیان ومردنیان، ئای چەند خراپ دادوەری دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَخَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ وَلِتُجْزَىٰ كُلُّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەخوا ئاسمانەکان وزەوی بەھەق وڕاستی دروستکردووە بۆ ئەوەی ھەموو کەسێك پاداشت بدرێتەوە بەگوێرەی ئەو کار وکردەوانەی کە کردوویەتی وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێناکرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَرَءَيْتَ مَنِ ٱتَّخَذَ إِلَٰهَهُۥ هَوَىٰهُ وَأَضَلَّهُ ٱللَّهُ عَلَىٰ عِلْمٍ وَخَتَمَ عَلَىٰ سَمْعِهِۦ وَقَلْبِهِۦ وَجَعَلَ عَلَىٰ بَصَرِهِۦ غِشَٰوَةً فَمَن يَهْدِيهِ مِنۢ بَعْدِ ٱللَّهِ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ بینیوتە ئەو کەسەی ھەواو ئارەزووی خۆی کردۆتە پەرستراوی خۆی، خواش بەزانایی گومڕای کرد وە مۆری ناوە بەسەر گوێ ودڵیدا وە پەردەی داوە بەسەرچاویدا دەی جگە لە خوا کێ ڕێنمونی دەکات دەی بۆچی بیر ناکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ مَا هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا يُهْلِكُنَآ إِلَّا ٱلدَّهْرُ وَمَا لَهُم بِذَٰلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَظُنُّونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ووتیان ھیچ نیە جگە لە ژیانی دونیامان وە دەمرین ودەژین وە جگە لە ڕۆژگار ھیچ شتێك ئێمە لەناو نابات وە ئەوانە بەو قسانە ھیچ زانیاریان نیە تەنھا گومان دەبەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍ مَّا كَانَ حُجَّتَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتُوا۟ بِـَٔابَآئِنَآ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بەڵگە ڕوونەکانمان ھیچ بەڵگەیەکیان نیە جگە ئەوە کە دەڵێن باووباپیرانمان زیندووبکەنەوە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلِ ٱللَّهُ يُحْيِيكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يَجْمَعُكُمْ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: خوا زیندووتان دەکاتەوە لەپاشان دەتان مرێنێت پاشان کۆتان دەکاتەوە لە ڕۆژی دواییدا، ھیچ گومانی تێدا نیە، بەڵام زۆربەی مەردوومان نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَخْسَرُ ٱلْمُبْطِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ خوایە موڵکدارێتی ئاسمانەکان وزەوی، ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەسێ، لەو ڕۆژەدا بەتاڵ خوازەکان خەسارۆمەندن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَىٰ كُلَّ أُمَّةٍ جَاثِيَةً كُلُّ أُمَّةٍ تُدْعَىٰٓ إِلَىٰ كِتَٰبِهَا ٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو گەلێك دەبینی کۆمەڵ کۆمەڵ کەوتوون بەسەر ئەژنۆدا، ھەموو گەلێك بانگ دەکرێت بۆلای پەڕاوەکەی، ئەمڕۆ سزاو پاداشت دەدرێنەوە بە گوێرەی ئەو کردەوانەی کە دەتانکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هَٰذَا كِتَٰبُنَا يَنطِقُ عَلَيْكُم بِٱلْحَقِّ إِنَّا كُنَّا نَسْتَنسِخُ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە پەڕاوەکەمانە بەڕاستی لەسەرتان دەدوێت بەڕاستی ئێمە وەك خۆی نوسیومانەتەوە (وێنەمان گرتووە) ئەوەی کە ئێوە دەتانکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُدْخِلُهُمْ رَبُّهُمْ فِى رَحْمَتِهِۦ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْمُبِينُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەوانەی بڕوایان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە ئەوە پەروەردگاریان دەیانخاتە ناو میھرەبانی خۆیەوە، ئا ئەوەیە سەرکەوتنی ئاشکرا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَفَلَمْ تَكُنْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱسْتَكْبَرْتُمْ وَكُنتُمْ قَوْمًا مُّجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بێ بڕوابوون (پێیان دەڵێن) ئاخۆ بەڵگەکانی ئێمەتان بەسەردا نەدەخوێنرایەوە کەچی خۆتان بە گەورە دەزانی وە ئێوە گەلێکی تاوانبار بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا قِيلَ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَٱلسَّاعَةُ لَا رَيْبَ فِيهَا قُلْتُم مَّا نَدْرِى مَا ٱلسَّاعَةُ إِن نَّظُنُّ إِلَّا ظَنًّا وَمَا نَحْنُ بِمُسْتَيْقِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کاتێك بووترایە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە وە ڕۆژی دوای ھیچ گومانی تێدا نیە، دەتانووت نازانین ڕۆژی دوایی چیە، ئێمە تەنیا گومان دەبەین وە ئێمە دڵنیانین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَبَدَا لَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا عَمِلُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەردەكەوێت بۆیان ئەو خراپانەی كە كردویانە وە دەوریان دەدا تۆڵەی ئەوەی گاڵتەیان پێدەكرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقِيلَ ٱلْيَوْمَ نَنسَىٰكُمْ كَمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا وَمَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێیان دەووترێت ئەمڕۆ لەبیرتان دەکەین ھەر چۆنێك ئێوە ئەم ڕۆژەتان لەبیر چوو بوو وە جێگای مانەوەی ئێوە دۆزەخە وھیچ یارمەتیدەرێکتان نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكُم بِأَنَّكُمُ ٱتَّخَذْتُمْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ هُزُوًا وَغَرَّتْكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فَٱلْيَوْمَ لَا يُخْرَجُونَ مِنْهَا وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە لەبەر ئەوەیە بێگومان ئێوە بەڵگەکانی خواتان بەگاڵتە دانا بوو وە ژیانی دونیا فریوی دان، جا ئەمڕۆ لەو دۆزەخەدا دەرناھێنرێن وەڕێگە نادرێن داوای لێبوردنیش بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلِلَّهِ ٱلْحَمْدُ رَبِّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَرَبِّ ٱلْأَرْضِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ھەموو سوپاس وستایش بۆ خوای پەروەردگاری ئاسمانەکان وزەوی وپەروەردگاری جیھانیانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَهُ ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەسەڵات وگەورەی تەنھا بۆ ئەوە لەھەموو ئاسمانەکان وزەویدا وە ھەر ئەو زاڵ وباڵادەست ودانا وکار سازە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→