سوورەتی الزمر الزمر
75 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 59
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم قورئانە ھێنراوەتەخوارەوە لە لایەن خوای باڵادەست و کار بەجێوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ فَٱعْبُدِ ٱللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ ٱلدِّينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە بەھەق و ڕاستی قورئانمان بۆ تۆ ھێناوەتە خوارەوە کەواتە خوا بپەرستە و بە تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچ بە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَا لِلَّهِ ٱلدِّينُ ٱلْخَالِصُ وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَآ إِلَى ٱللَّهِ زُلْفَىٰٓ إِنَّ ٱللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِى مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى مَنْ هُوَ كَٰذِبٌ كَفَّارٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێداربە ئاینی (گەردنکەچی) پاك و خاوێن ھەر بۆ خوایە وە کەسانێك جگە لە (خوا) چەند پەرستراوێکیان بۆ خۆیان داناوە (دەڵێن) تەنھا لەبەر ئەوە دەیان پەرستین نزیکمان بکەنەوە لە خوا بێگومان خوا بڕیار دەدات لە نێوانیاندا لەو شتانەدا کەئەوان تیایدا جیاواز بوون بەڕاستی خوا ڕێنمونی کەسێك ناکات کە درۆزنی زۆر بێ باوەڕە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّوْ أَرَادَ ٱللَّهُ أَن يَتَّخِذَ وَلَدًا لَّٱصْطَفَىٰ مِمَّا يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ سُبْحَٰنَهُۥ هُوَ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر خوا بیوویستایە منداڵێك بۆ خۆی بڕیار بدات ئەوە لەناو دروستکراوەکانیدا کامەی بوویستایە ھەڵی دەبژارد، پاك و بێگەردە ھەر ئەوە خوای تەنھا و زاڵ و بە دەسەڵات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ يُكَوِّرُ ٱلَّيْلَ عَلَى ٱلنَّهَارِ وَيُكَوِّرُ ٱلنَّهَارَ عَلَى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى أَلَا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْغَفَّٰرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) ئاسمانەکان و زەوی بەھەق دروستکردووە شەو دەھێنێت بەسەر ڕۆژدا و ڕۆژ دەھێنێت بەسەر شەودا و خۆر و مانگی ڕام ھێناوە ھەریەکەیان (لەخولگەی خۆیدا) تا ئەو ماوەیەی بۆی دیاریکراوە دەگەڕێت ودەسوڕێتەوە بێداربە ھەر ئەو (خوا) زاڵ و لێبوردەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَٰحِدَةٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلْأَنْعَٰمِ ثَمَٰنِيَةَ أَزْوَٰجٍ يَخْلُقُكُمْ فِى بُطُونِ أُمَّهَٰتِكُمْ خَلْقًا مِّنۢ بَعْدِ خَلْقٍ فِى ظُلُمَٰتٍ ثَلَٰثٍ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ ٱلْمُلْكُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) ئێوەی لە تاکە کەسێك (ئادەم) دروستکردووە پاشان لەو (کەسە) ھاوسەرەکەی (حەوای) بەدیھێناوە وە بۆ ئێوە ھەشت جووتی (نێر و مێ) لە ئاژەڵ بە دیھێناوە ئێوە دروست دەکات لەناو سکی دایکتاندا بە بەدی ھێنانی یەك لە دوای یەك لـەناو سێ تاریکی (ناو سك، مناڵدان، پەردەی کۆرپەلە) دا ئا ئەوە پەروەردگاری ئێوەیەکە دەسەڵات و پاشایی ھەر موڵکی ئەوە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست جگە لە زاتی ئەو نیە، کەواتە ئێوە چۆن لە ئاینی ڕاست لادەدرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِن تَكْفُرُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ عَنكُمْ وَلَا يَرْضَىٰ لِعِبَادِهِ ٱلْكُفْرَ وَإِن تَشْكُرُوا۟ يَرْضَهُ لَكُمْ وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُم مَّرْجِعُكُمْ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئێوە بێ باوەڕبن ئەوە بێگومان خوا بێ نیازە لەئێوە و ڕازی نیە بە بێ باوەڕی بۆ بەندەکانی وە ئەگەر سوپاسی خوا بکەن (وگەردن کەچ بن) بەوە لێتان ڕازی دەبێت ھیچ گوناھبارێك گوناھی کەسێکی تر ھەڵناگرێت پاشان گەڕانەوەتان ھەر بۆ لای پەروەردگارتانە ئەوسا ھەواڵتان دەداتێ بەوەی کە دەتان کرد بەڕاستی خوا ئاگادارە بە نھێنی دڵان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّ دَعَا رَبَّهُۥ مُنِيبًا إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَا خَوَّلَهُۥ نِعْمَةً مِّنْهُ نَسِىَ مَا كَانَ يَدْعُوٓا۟ إِلَيْهِ مِن قَبْلُ وَجَعَلَ لِلَّهِ أَندَادًا لِّيُضِلَّ عَن سَبِيلِهِۦ قُلْ تَمَتَّعْ بِكُفْرِكَ قَلِيلًا إِنَّكَ مِنْ أَصْحَٰبِ ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك ئادەمی زیانێکی لێ بکەوێت دەگەڕێتەوە بۆ لای پەروەردگاری وھاواری لێ دەکات پاشان ئەگەر لەلایەن خۆیەوە نازو نیعمەتێکی دایە ئەوەی لەبیر دەچێت کە لەپێشترا ھاواری لە پەروەردگاری دەکرد وھاوتایانێك بۆ خوا دادەنێت بۆ ئەوەی (خەڵك) لە ڕێگای ئەو گومڕاکات (ئەی موحەممەد ﷺ بە ھەڕەشەوە) بڵێ: بە بێ باوەڕێکەت کەمێك لەزەت وەرگرە لە ژیان چونکە بەڕاستی تۆ لەھاوەڵانی ئاگری دۆزەخی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمَّنْ هُوَ قَٰنِتٌ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ سَاجِدًا وَقَآئِمًا يَحْذَرُ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَيَرْجُوا۟ رَحْمَةَ رَبِّهِۦ قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلَّذِينَ يَعْلَمُونَ وَٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھاوبەشدانەران چاکترن) یان کەسێك ملکەچ وخواپەرست بێت؟ لە کاتەکانی شەودا بە سوژدە بردن و ڕاوەستان (بە شەو نوێژوە خەریك بێت) کە لە (سزای) دواڕۆژ دەترسێت و بە ھیوای بەزەیی پەروەردگاریەتی (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ئەوانەی دەزانن یەکسانن لەگەڵ ئەوانەی کە نازانن بەڕاستی تەنھا خاوەنانی ژیری ئامۆژگاری وەردەگرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ يَٰعِبَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا حَسَنَةٌ وَأَرْضُ ٱللَّهِ وَٰسِعَةٌ إِنَّمَا يُوَفَّى ٱلصَّٰبِرُونَ أَجْرَهُم بِغَيْرِ حِسَابٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەو بەندانەم کە باوەڕیان ھێناوە لە (سزای) پەروەردگارتان خۆ بپارێزن کەسانێك لەم دونیایەدا چاکەیان کردووە، پاداشتی چاکیان بۆ ھەیە وە زەوی خوا فراوانە بەڕاستی تەنھا ئارامگران بەبێ حیساب وژماردن پاداشتیان دەدرێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنِّىٓ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ مُخْلِصًا لَّهُ ٱلدِّينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من فەرمانم پێـدراوە کە خوا بپەرستم بە دڵسۆزی بۆی ملکەچ بم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأُمِرْتُ لِأَنْ أَكُونَ أَوَّلَ ٱلْمُسْلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە فەرمانم پێـدراوە کە یەکەم کەسی موسڵمانان (ی ئوممەتم) بم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی من دەترسم ئەگەر سەرپێچی پەروەردگارم بکەم لە سزای ڕۆژێکی گەورە (سزای قیامەت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلِ ٱللَّهَ أَعْبُدُ مُخْلِصًا لَّهُۥ دِينِى
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ من ھەر خوا دەپەرستم بە پاکی و تەنھا ھەر بۆ ئەو ملکەچم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱعْبُدُوا۟ مَا شِئْتُم مِّن دُونِهِۦ قُلْ إِنَّ ٱلْخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بە بێ باوەڕان بڵێ) ئێوەش جگە لە خوا چیتان وویست بی پەرستن بڵێ بێگومان زەرەرۆمەندان کەسانێکن کەخۆیان و کەسوکاریان لەدەستداوە لە ڕۆژی قیامەتدا بێدار بن، ھەر ئەوە زەرەرۆمەندی ئاشکراو دیار
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَهُم مِّن فَوْقِهِمْ ظُلَلٌ مِّنَ ٱلنَّارِ وَمِن تَحْتِهِمْ ظُلَلٌ ذَٰلِكَ يُخَوِّفُ ٱللَّهُ بِهِۦ عِبَادَهُۥ يَٰعِبَادِ فَٱتَّقُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوان ھەیە لەلای سەریانەوە چەند تەبەقێك (وەك ھەوری ڕەش) لەئاگر و لەژێریشیانەوە چەند تەبەقێك ھەیە ئەو (سزایە) خوا بەندەکانی خۆی پێ دەترسێنێت ئەی بەندەکانم خۆتان بپارێزن (لە سزای من)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ ٱجْتَنَبُوا۟ ٱلطَّٰغُوتَ أَن يَعْبُدُوهَا وَأَنَابُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فَبَشِّرْ عِبَادِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك کە لەپەرستنی بت (و ھەموو پەرستراوێکی تر) خۆیان پاراستووە وە گەڕاونەتەوە بۆ لای خوا مژدەی گەورە تەنھا بۆ ئەوانەیە، کەواتە مژدە بدە بەبەندەکانم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقَوْلَ فَيَتَّبِعُونَ أَحْسَنَهُۥٓ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ هَدَىٰهُمُ ٱللَّهُ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی گوێ دەگرن بۆ قسە وگوفتار ئەمجا شوێن چاکترینی ئەو (قسانە) دەکەون ئەوانە کەسانێکن خودا ڕێنمونی کردوون ھەر ئەوانەن خاوەنانی ژیری و ھۆش
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَمَنْ حَقَّ عَلَيْهِ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ أَفَأَنتَ تُنقِذُ مَن فِى ٱلنَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا کەسێك بەڵێنی سزای بەسەردا چەسپابێت (بۆی بڕیاردرا بێت) دەی ئایا تۆ (دەتوانی) کەسێك ڕزگار بکەیت کە لەناو ئاگری دۆزەخدایە؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ غُرَفٌ مِّن فَوْقِهَا غُرَفٌ مَّبْنِيَّةٌ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ وَعْدَ ٱللَّهِ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ ٱلْمِيعَادَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام کەسانێك کە لە پەروەردگاریان ترساون و خۆیان (لە سزای) پاراستووە (لە بەھەشتدا) بۆ ئەوانە کۆشك و تەلاری چەند نھۆم ھەیە ڕووباری ئاو بە ژێریاندا دەڕوات (ئەمە) بەڵێنی خوایە و خواش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَسَلَكَهُۥ يَنَٰبِيعَ فِى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًا مُّخْتَلِفًا أَلْوَٰنُهُۥ ثُمَّ يَهِيجُ فَتَرَىٰهُ مُصْفَرًّا ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ حُطَٰمًا إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتبینی کە خوا لە ئاسمانەوە بارانێك دەبارێنێت (بۆ سەر زەوی) ئەمجا ئەو بارانە دەبات بە ناو زەویدا کانیاوەکانی لێ دەردەھێنێت لە پاشان کشتوکاڵ و گژوگیا و گوڵی پێ دەڕوێنێت کە ڕەنگەکانیان جیاوازە پاشان دەیبینیت کە ووشك دەبێ و زەرد ھەڵدەگەڕێت دواتر دەیکات بە پووشی ورد و خاش بەڕاستی لەمەدا (کە باسکرا) ئامۆژگاری و پەند ھەیە بۆ ئەوانەی خاوەن ژیرین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَمَن شَرَحَ ٱللَّهُ صَدْرَهُۥ لِلْإِسْلَٰمِ فَهُوَ عَلَىٰ نُورٍ مِّن رَّبِّهِۦ فَوَيْلٌ لِّلْقَٰسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا کەسێك خوا سینەی گوشاد کردووە بۆ ئیسلام و ئەو لەسەر رێبازی رووناکی پەروەردگاریەتی (وەك کەسێکە دڵی ڕەق بووبێت لەئاست ئیسلام) جا سزا و لە ناوچوون بۆ ئەوانەی دڵیان ڕەقە لەئاست (قورئان و) یادی خوادا ئائەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ ٱلْحَدِيثِ كِتَٰبًا مُّتَشَٰبِهًا مَّثَانِىَ تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ ٱللَّهِ ذَٰلِكَ هُدَى ٱللَّهِ يَهْدِى بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا جوانترین فەرمایشتی ناردۆتە خوارەوە قورئانێکە (کەئایەتەکانی) لەیەکچووی دووپات کراوەن، ئەو کەسانەی لەپەروەردگاریان دەترسن پێستیان تەزووی پێدا دێت (بە بیستنی قورئان) پاشان پێستیان و دڵیان نەرم دەبێت بە یادی (قورئانی) خوا ئەو (قورئانە) ڕێنمونی خوایە بەو (قورئانە) ڕێنمونی ھەر کەسێك دەکات کە بیەوێت ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ڕێنمونیکەرێك بۆ ئەو نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَمَن يَتَّقِى بِوَجْهِهِۦ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَقِيلَ لِلظَّٰلِمِينَ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا کەسێك بەدەم وچاوی خۆی بپارێزێت لەسزای سەختی ڕۆژی دوایی(وەك کەسێك وایە کە لە بەھەشت دابێت) بەستەمکاران دەگوترێت بچەژن سزای ئەو (کردەوانەی) لە دونیا دەتان کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَأَتَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِنْ حَيْثُ لَا يَشْعُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی پێش ئەمان (پێش قوڕەیشیەکان) بوون باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەرەکانیان بەو ھۆیەوە سزا (ی خوا) یان بۆ ھات لە لایەکەوە کە ھەستیان پێ نەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَذَاقَهُمُ ٱللَّهُ ٱلْخِزْىَ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَكْبَرُ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا خوا پێی چەشتن ڕیسوایی لە ژیانی دونیادا وە بێگومان سزای ڕۆژی دوایی گەورەتر ئەگەر ئەوانە بزانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی لەم قورئانەدا ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی ھەموو جۆرە نموونەیەك تا پەندو ئامۆژگاری وەرگرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُرْءَانًا عَرَبِيًّا غَيْرَ ذِى عِوَجٍ لَّعَلَّهُمْ يَتَّقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەو قورئانە) قورئانێکی عەرەبیە ھیچ خواری و لاریەکی تێدا نیە بۆ ئەوەی (لەسزا) خۆ بپارێزن وببنە لە خواترس
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ضَرَبَ ٱللَّهُ مَثَلًا رَّجُلًا فِيهِ شُرَكَآءُ مُتَشَٰكِسُونَ وَرَجُلًا سَلَمًا لِّرَجُلٍ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا نموونەی ھێناوەتەوە بە پیاوێکی (بەندە) ھی چەند کەسێکە ئاژاوەیانە لەسەر ئەو (بەندە) وە پیاوێکیش کە تەنھابەندەی پیاوێکە ئایا ئەم دوو کەسە وەک یەکنھەموو سوپاس تەنھا بۆ خوایە بەڵام زۆربەیان نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّكَ مَيِّتٌ وَإِنَّهُم مَّيِّتُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بەڕاستی تۆ دەمری و ئەوانیش دەمرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عِندَ رَبِّكُمْ تَخْتَصِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان بێگومان ئێوە لە ڕۆژی دواییدا لای پەروەردگارتان داوا چی دەبن دژی یەکتری
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن كَذَبَ عَلَى ٱللَّهِ وَكَذَّبَ بِٱلصِّدْقِ إِذْ جَآءَهُۥٓ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کێ ستەمکارترە لەوکەسەی کەدرۆ بەناوی خواوە دەکات وە باوەڕی بەڕاستی قورئان نیە کەبۆی ھاتووە ئایا لە دۆزەخدا جێگەیەك نیە بۆ بێ بڕوایان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِى جَآءَ بِٱلصِّدْقِ وَصَدَّقَ بِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُتَّقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسەی قورئانی ھێناوە (واتە پێغەمبەر ﷺ) باوەڕیشی پێیەتی ھەر ئەوانن لەخواترسان و پارێزکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَهُم مَّا يَشَآءُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ذَٰلِكَ جَزَآءُ ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆیان ھەیە (لەبەھەشتدا) ئەوەی بیانەوێت لای پەروەردگاریان ئەوەیە پاداشتی چاکەکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِيُكَفِّرَ ٱللَّهُ عَنْهُمْ أَسْوَأَ ٱلَّذِى عَمِلُوا۟ وَيَجْزِيَهُمْ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتاخوا لێیان بسڕێتەوە خراپترین (کردەوەیەك) کەکردوویانە وە پاداشتیان بداتەوە بە (پاداشتی) چاکترین ئەو کردەوانەی کردوویانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُۥ وَيُخَوِّفُونَكَ بِٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا خوا بۆ بەندەی خۆی (پێغەمبەر ﷺ) بەس نیە (کە پشتیوانی بێت)؟ (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەو بێ باوەڕانە دەتترسێنن بەوانەی جگە لەخوان (واتە دەترسێنن بەخواکانیان کە زیانت پێ دەگەیەنن) وە ھەر کەس کەخوا گومڕای بکات ئیتر ھیچ کەس ناتوانێت ببێت بە ڕێنمونیکاری و ھیدایەتی بدات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّضِلٍّ أَلَيْسَ ٱللَّهُ بِعَزِيزٍ ذِى ٱنتِقَامٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کەس کەخوا ڕێنمونی بکات ئەوە ھیچ گومڕاکارێکی بۆ نیە ئایا خوا زاڵ و باڵادەست و تۆڵەسێن نیە؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ قُلْ أَفَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَنِىَ ٱللَّهُ بِضُرٍّ هَلْ هُنَّ كَٰشِفَٰتُ ضُرِّهِۦٓ أَوْ أَرَادَنِى بِرَحْمَةٍ هَلْ هُنَّ مُمْسِكَٰتُ رَحْمَتِهِۦ قُلْ حَسْبِىَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ يَتَوَكَّلُ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا بڵێ: دەی پێم بڵێن ئەوانەی دەیان پەرستن جگە لەخوا ئەگەر خوا وویستی زیانێکم پێ بگەیەنێت ئایا ئەو (پەرستراوانە) دەتوانن ئازارو زیانی ئەوم لێ لادەن؟ یان ئەگەر وویستی نیعمەت وڕەحمەتێکی (خۆیم) پێ بدات ئایا ئەوانە دەتوانن نیعمەت و ڕەحمەتی ئەوم لێ بگرنەوە بڵێ: من ھەر خوام بەسە خۆسپێران تەنھا پشت بەو دەبەستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ يَٰقَوْمِ ٱعْمَلُوا۟ عَلَىٰ مَكَانَتِكُمْ إِنِّى عَٰمِلٌ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئەی گەلەکەم ئێوە لەسەر ڕێبازو شێوازی خۆتان کاربکەن منیش (لەسەر ڕێبازی خۆم) کاردەکەم ئەمجا بەم زووانە دەزانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکێ (لەم دونیادا) سـزایەکی بۆ دێت کەڕیسوای دەکات وە سزایەکی بێ بڕانەوەی بەسەردا دێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ لِلنَّاسِ بِٱلْحَقِّ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَلِنَفْسِهِۦ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَمَآ أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەم قورئانەمان بۆ سەر تۆ ناردۆتە خوارەوە بۆ ھەموو خەڵکی بەھەق و ڕاستی جا ھەرکەسێك ھیدایەت وەرگرێت ئەوە قازانجی ھەر بۆ خۆیەتی ھەر کەسیش لاڕێ وگومڕا بێت ئەوە بەڕاستی زیانی گومڕا بوونەکەی ھەر بۆخۆیەتی وە ئەی پێغەمبەر ﷺ تۆ کارسپێرراو و چاودێر نیت بەسەریانەوە (تابڕوا بھێنن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ يَتَوَفَّى ٱلْأَنفُسَ حِينَ مَوْتِهَا وَٱلَّتِى لَمْ تَمُتْ فِى مَنَامِهَا فَيُمْسِكُ ٱلَّتِى قَضَىٰ عَلَيْهَا ٱلْمَوْتَ وَيُرْسِلُ ٱلْأُخْرَىٰٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا گیانەکان دەکێشێت لەکاتی مردنیاندا وە ئەوەی نەمردبێت لەکاتی خەوتنیدا، ئەمجا ئەو (گیانانە) ڕادەگرێت بڕیاری مردنی داوە وە ئەوانی تر بەرەڵا دەکات (کە دەبێ زیندوو بمێنن) تاماوەیەکی دیاریکراو، بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی بیردەکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُفَعَآءَ قُلْ أَوَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَمْلِكُونَ شَيْـًٔا وَلَا يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ جگە لەخوا تکا کارانێکیان بۆ خۆیان داناوە بڵێ گەرچی ئەوانە نەھیچ شتێکیان بەدەستە وە نەتێیش دەگەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُل لِّلَّهِ ٱلشَّفَٰعَةُ جَمِيعًا لَّهُۥ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: تکا ھەمووی ھەر بۆ خوایە موڵکی ئاسمانەکان و زەوی ھەر بۆ ئەوە پاشان ھەر بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَحْدَهُ ٱشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ وَإِذَا ذُكِرَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکاتێك یادی خوا بکرێت بەتاك و تەنھا تێکدەچێت وە بێزار دەبێ دڵی کەسانێك کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی کەچی کاتێك ناوی پەرستراوانی بێجگە لەخوا ببرێت یەکسەر شادو ڕووخۆش دەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلِ ٱللَّهُمَّ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ عَٰلِمَ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ أَنتَ تَحْكُمُ بَيْنَ عِبَادِكَ فِى مَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ: ئەی خوایە بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی زانای نھێنی و ئاشکراکان ھەر تۆ دادوەری دەکەیت لەنێوان بەندەکانتدا لەوەی ئەوان تیایدا جیاوازبوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ أَنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦ مِن سُوٓءِ ٱلْعَذَابِ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَبَدَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مَا لَمْ يَكُونُوا۟ يَحْتَسِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەگەر ھی ئەو کەسانە بوایە ستەمیان کرد ھەموو ئەوەی لەسەر زەویدایە ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت لەبریتی خۆیان دەیاندا بۆ ڕزگاربوونیان لەسزای خراپی ڕۆژی قیامەت وە لەلایەن خواوە بۆیان دەرکەوت شتی وا کەئەوان بیریان لێ نەکردوەتەوەو گومانیان بۆی نەچووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَبَدَا لَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆشیان دەرکەوت چی خراپەیان کردووە وە دەوری گرتن ئەو سزای ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ضُرٌّ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلْنَٰهُ نِعْمَةً مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍۭ بَلْ هِىَ فِتْنَةٌ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك ئادەمی زیانێکی لێکەوت وتووشی ناڕەحەتی بوو ھاوارمان بۆ دەھێنێت لەپاشان ھەر کاتێک نیعمەتێکمان پێـدا دەڵێ: بەڕاستی ئەم نیعمەتەم پێدراوە بەھۆی لێزانی وزانستی خۆمەوە (وانیە) بەڵکو ئەوە تاقیکردنەوەیە بەڵام زۆربەیان نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَدْ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەم قسەیە کەسانی پێش ئەمانیش کردیان بەڵام ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن ئەوەی ئەوان کردیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَصَابَهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْ هَٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمْ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُوا۟ وَمَا هُم بِمُعْجِزِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا دوو چاریان بوو (تۆڵەی) ئەو خراپانەی کردبوویان ئەو کەسانەیان ستەمیان کرد (بێباوەڕانی مەککە) لەمەو پاش دووچاری (تۆڵەی) کردەوە خراپەکانیان دەبن وە ئەمانە (لەدەستی خوا) دەرباز نابن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەیانزانیوە کەبێگومان خوا ڕۆزی فراوان دەکات ودەیشیگرێتەوە لەھەر کەسێك کە بیەوێت بێگومان لەوەدا بەڵگە ونیشانەی زۆر ھەن بۆ ئەو کەسانەی باوەڕ دەھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ أَسْرَفُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا۟ مِن رَّحْمَةِ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کەخۆتان زۆر گوناھبار کردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی و بەزەیی خوا چونکە بێگومان خوا لەھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت بەڕاستی ھەر ئەوە لێ بوردە و بەبەزەیی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَنِيبُوٓا۟ إِلَىٰ رَبِّكُمْ وَأَسْلِمُوا۟ لَهُۥ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەو مەرجەی کە) بگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگارتان وە گەردنکەچی ئەو بن بەر لەوەی سزاتان بۆ بێت پاشان یارمەتی نادرێن (لەلایەن ھیچ کەسێکەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱتَّبِعُوٓا۟ أَحْسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيْكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَكُمُ ٱلْعَذَابُ بَغْتَةً وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە شوێن چاکترین شتێك بکەون کە نێردراوەتە خوارەوە بۆتان لە پەروەردگارتانەوە بەر لەوەی لەناکاودا سزاتان بۆ بێت کە ئێوە ھەر ھەستی پێ نەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَن تَقُولَ نَفْسٌ يَٰحَسْرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِى جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّٰخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەکا ئەوسا کەسێك بڵێت ئەی مەخابن لەسەر ئەوەی کەمتەرخەمیم کرد لەکارکردن بەوەی خوا فەرمانی پێکردبوو وەبەڕاستی من لەو گاڵتە چیانە بووم (کە گاڵتەیان بە ئاینەکەی دەکرد)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوْ تَقُولَ لَوْ أَنَّ ٱللَّهَ هَدَىٰنِى لَكُنتُ مِنَ ٱلْمُتَّقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان بڵێت: ئەگەر خوا ڕێنمونی بکردمایە ئەوە بێگومان لەپارێزکاران ولەخواترسان دەبووم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوْ تَقُولَ حِينَ تَرَى ٱلْعَذَابَ لَوْ أَنَّ لِى كَرَّةً فَأَكُونَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان کاتێك سزاکەی دەبینێت بڵێت خۆزگە جارێکی تر بگەڕامایەتەوە (بۆ دونیا) ئەوسا لەچاکەکاران دەبووم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلَىٰ قَدْ جَآءَتْكَ ءَايَٰتِى فَكَذَّبْتَ بِهَا وَٱسْتَكْبَرْتَ وَكُنتَ مِنَ ٱلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ڕاست ناکەیت) خۆ بێگومان بەڵگەو ئایەتەکانی منت بۆھات بەڵام باوەڕت پێ نەھێناو خۆت بەگەورەزانی وە تۆ لەبێ باوەڕان بوویت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تَرَى ٱلَّذِينَ كَذَبُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ وُجُوهُهُم مُّسْوَدَّةٌ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْمُتَكَبِّرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەڕۆژی دواییدا دەبینیت ئەوانەی درۆیان بۆ خوا ھەڵدەبەست ڕوویان ڕەشە ئایا لەدۆزەخدا شوێنێك نیە بۆ خۆ بەگەورە زانان؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُنَجِّى ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ بِمَفَازَتِهِمْ لَا يَمَسُّهُمُ ٱلسُّوٓءُ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی خۆیان پاراست (لەکوفرو تاوان) خوا ڕزگاریان دەکات چونکە ڕێگەی ڕزگاریان گرتبوەبەر نەتووشی ناخۆشی دەبن وە نەخەم دەخۆن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ وَكِيلٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا بەدیھێنەری ھەموو شتێکە وە ھەر ئەویش پارێزەری ھەموو شتێکە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّهُۥ مَقَالِيدُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکلیلەکانی ئاسمانەکان و زەوی بەدەست خوایە وە ئەوانەی بەبەڵگەو نیشانەکانی خوا بێ باوەڕن ھەر ئەوانن زەرەرۆمەند
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ أَفَغَيْرَ ٱللَّهِ تَأْمُرُوٓنِّىٓ أَعْبُدُ أَيُّهَا ٱلْجَٰهِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: دەی ئایا ئێوە داوام لێ دەکەن من بێجگە لەخوا شتێکی تر بپەرستم ئەی نەفام و نەزانان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أُوحِىَ إِلَيْكَ وَإِلَى ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكَ لَئِنْ أَشْرَكْتَ لَيَحْبَطَنَّ عَمَلُكَ وَلَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا نیگا کراوە بۆ تۆ وەبۆ پێغەمبەرانی پێش تۆش ئەگەر ھاوبەش بۆ خوا دابنێیت بەڕاستی کردەوەت ھەڵدەوەشێتەوە وە بێگومان لەزەرەرمەندان دەبیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلِ ٱللَّهَ فَٱعْبُدْ وَكُن مِّنَ ٱلشَّٰكِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وا مەکە) بەڵکو تەنھا خوا بپەرستە و لە سوپاسگوزارانبە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦ وَٱلْأَرْضُ جَمِيعًا قَبْضَتُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ وَٱلسَّمَٰوَٰتُ مَطْوِيَّٰتٌۢ بِيَمِينِهِۦ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(کافران) خوایان نەناسیوە (بە گەورەیان نەزانی) بەو جۆرەی شیاوێتی لە ڕۆژی دواییدا ھەموو زەوی لە چنگی ئەودایە (بەدەست خوایە) وە ئاسمانەکانیش بەدەستی ڕاستی ئەو پێچراونەتەوە (لەم ئایەتەدا جێگیرکردن سیفەتی دەستی ڕاست بۆ خودا ھاتووە ئێمە باوەڕمان پێیەتی، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك وشێوەکەی نازانین، تەنھا خودا دەیزانێت) خوا پاك و بڵند ترە لەوەی کە دەیکەنە ھاوبەشی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَنُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَصَعِقَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ ثُمَّ نُفِخَ فِيهِ أُخْرَىٰ فَإِذَا هُمْ قِيَامٌ يَنظُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك فووکرا بەکەڕەنادا (بەشەیپوردا) یەکسەر ھەموو ئەوانەی لەئاسمانەکان و زەویدان دەمرن مەگەر کەسانێك خوا بیەوێت (نەمرن) پاشان جارێکی تر فوو دەکرێ بەکەڕەنادا جا لە پڕ ھەموو ڕاست دەبنەوە چاوەڕِوان دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَشْرَقَتِ ٱلْأَرْضُ بِنُورِ رَبِّهَا وَوُضِعَ ٱلْكِتَٰبُ وَجِا۟ىٓءَ بِٱلنَّبِيِّـۧنَ وَٱلشُّهَدَآءِ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەزەوی لەو ڕۆژەدا بەنوری پەروەردگاری ڕووناك دەبێتەوە وەنامەی کردەوە لەبەردەمیان دادەنرێت و پێغەمبەران و شاھیدی (سەر گەلەکان) دەھێنرێن وە لەنێوانیاندا بەھەق دادوەری دەکرێت وە ئەوان ستەمیان لێ ناکرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَوُفِّيَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّا عَمِلَتْ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَا يَفْعَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (لەو ڕۆژەدا) ھەموو کەسێك چی کردووە بەتێرو تەواوی پاداشت دەدرێتەوە وە خوا خۆشی ئاگادارە (بە بێ شایەت و نامەی کردەوەکان) بەو کردەوانەی کەدەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا فُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَآ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِّنكُمْ يَتْلُونَ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتِ رَبِّكُمْ وَيُنذِرُونَكُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَا قَالُوا۟ بَلَىٰ وَلَٰكِنْ حَقَّتْ كَلِمَةُ ٱلْعَذَابِ عَلَى ٱلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئەوانەی بێ باوەڕ بوون ڕاپێچ دەکرێن بۆ دۆزەخ کۆمەڵ کۆمەڵ تاکاتێك دێنە (نزیکی) دۆزەخ دەرگاکانی دەکرێنەوە وە دەرگاوانەکانی دۆزەخ (بەلۆمەکردنێکەوە) بەوان دەڵێن ئایا پێغەمبەرانتان لەخۆتان بۆ نەھات کەئایەتەکانی پەروەردگارتان بەسەردا بخوێننەوە وە بتانترسێنن لەگەشتنتان بەم ڕۆژە؟ دەڵێن: بەڵێ (ھاتن ئاگاداریان کردین) بەڵام بڕیاری سزا دراوە بەسەر (ئێمەی) بێ باوەڕاندا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قِيلَ ٱدْخُلُوٓا۟ أَبْوَٰبَ جَهَنَّمَ خَٰلِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى ٱلْمُتَكَبِّرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێیان دەوترێت: لەدەرگاکانی دۆزەخەوە بچنە ژورەوە بەھەمیشەیی لەوێدا بمێننەوە ئای چ خراپە جێگەو مەنزڵگای خۆ بەزل زانان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَسِيقَ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ إِلَى ٱلْجَنَّةِ زُمَرًا حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُوهَا وَفُتِحَتْ أَبْوَٰبُهَا وَقَالَ لَهُمْ خَزَنَتُهَا سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ طِبْتُمْ فَٱدْخُلُوهَا خَٰلِدِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك (کە خواناس بوون) و لە پەروەردگاریان دەترسان پۆل پۆل دەبرێن بۆ بەھەشت تاکاتێك دێنە (نزیکی) بەھەشت و دەرگاکانی دەکرێنەوە (بەڕویاندا) وە دەرگاوانەکانی بەوان دەڵێن سەلامتان لێ بێت ئێوە پاك و خاوێن بوون (لە تاوان لە دونیادا) کەواتە بڕۆنە ناو بەھەشت بەھەمیشەیی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالُوا۟ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى صَدَقَنَا وَعْدَهُۥ وَأَوْرَثَنَا ٱلْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ ٱلْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَآءُ فَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەوانیش) دەڵێن: سوپاس بۆ ئەو خوایەی ھەر بەڵێنێکی بەئێمەدا ڕاست بوو وە زەوی (بەھەشتی) بەمیرات پێ داین لەھەر شوێنێکی بەھەشتدا بمانەوێت نیشتەجێ دەبین ئای چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةَ حَآفِّينَ مِنْ حَوْلِ ٱلْعَرْشِ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْحَقِّ وَقِيلَ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە فریشتەکان دەبینیت چوار دەوری عەرشیان داوە تەسبیحات دەکەن بەستایشی پەروەردگاریان وە لەنێوانیاندا بەھەق دادوەری کرا وە (لەکۆتایدا) دەووترێت ھەموو سوپاس ھەر بۆ خوایە کەپەروەردگاری جیھانیانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→