caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی السجدة السجدة

30 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 75

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھێنانە خوارەوەی ئەم قورئانە ھیچ گومانی تێدانیە لـەلایەن پەروەردگاری جیھانیانەوەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ بَلْ هُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئـایا (بێ باوەڕەکان) دەڵێن: موحەممەد ﷺ خۆی ئەم (قورئانەی) ھەڵبەستووە (نەخێر ھەڵی نەبەستووە) بەڵکو ئەو (قورئانە) ڕاستە لەلایەن پەروەردگارتەوە (ھاتووە) بۆ ئەوەی بەو (قورئانە) خەڵکێک بترسێنیت کە لە پێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بەڵکو ڕێنمونی وەرگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِى سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ مَا لَكُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَلِىٍّ وَلَا شَفِيعٍ أَفَلَا تَتَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زاتێکە ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە بەدیھێناوە لە شەش ڕۆژدا پاشان بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (ئیمانمان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین) بێجگە لەو (خوا) ھیچ پشتیوان و تکا کارێکتان نیە دەی بۆ بیرناکەنەوە و پەند وەرناگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ إِلَى ٱلْأَرْضِ ثُمَّ يَعْرُجُ إِلَيْهِ فِى يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُۥٓ أَلْفَ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ھەموو کاروبارەکان بەڕێوە دەبات لەئاسمانەوە تا زەوی (ھەتا ڕۆژی دوای) لە پاشان ھەموو ئەو کاروبارە بەرز دەبێتەوە بۆلای خۆی لە ڕۆژێکدا (لەقیامەتدا) کەئەندازەکەی ھەزار ساڵە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوا) زانایە بە ھەموو نھێنی و ئاشکرایەك بە دەسەڵات و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِىٓ أَحْسَنَ كُلَّ شَىْءٍ خَلَقَهُۥ وَبَدَأَ خَلْقَ ٱلْإِنسَٰنِ مِن طِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزاتێکە ھەموو شتێکی بەجوانترین شێوە دروستکردووە جا مرۆڤی لە سەرەتاوە لە قوڕ دروستکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُۥ مِن سُلَٰلَةٍ مِّن مَّآءٍ مَّهِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان نەوەی مرۆڤی لە پوختەیە لە ئاوی بێ نرخ و قێزەون دروستکردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ سَوَّىٰهُ وَنَفَخَ فِيهِ مِن رُّوحِهِۦ وَجَعَلَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان ڕێك و پێکی کرد (بەشێوەی ئادەمی) و فوی کرد بە بەریدا لەڕۆحێك کە خۆی دروستی کرد (دانە پاڵی ڕۆح بۆ لای خوا بۆ ڕێزو تەشریفە) گوێ و چاو و دڵی پێبەخشیوون بەڵام زۆر کەم سوپاسی خوا دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا ضَلَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍ جَدِيدٍۭ بَلْ هُم بِلِقَآءِ رَبِّهِمْ كَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ بڕواکان) دەڵێن: ئایا کاتێك (مردین و لەشمان ڕزاو) لە ناو زەویدا وون بووین ئایا سەر لەنوێ جارێکی تر دروست دەکرێینەوە ( وزیندوو دەبینەوە) (وانیە) بەڵکو ئەوان باوەڕیان نیە بەخزمەت پەروەردگاریان بگەن (بۆ دادگایی کردنی قیامەت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ يَتَوَفَّىٰكُم مَّلَكُ ٱلْمَوْتِ ٱلَّذِى وُكِّلَ بِكُمْ ثُمَّ إِلَىٰ رَبِّكُمْ تُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ فریشتەی گیان کێشان کە گیان کێشانی ئێوەی پێ سپێراوە دەتان مرێنێت لە پاشان بۆ لای پەروەردگارتان دەگەڕێنرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلْمُجْرِمُونَ نَاكِسُوا۟ رُءُوسِهِمْ عِندَ رَبِّهِمْ رَبَّنَآ أَبْصَرْنَا وَسَمِعْنَا فَٱرْجِعْنَا نَعْمَلْ صَٰلِحًا إِنَّا مُوقِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر دەبینی کاتێك (لەقیامەتدا) تاوانباران لەحوزوری پەروەردگاریاندا (لەخەجاڵەتیدا) سەریان داخستووە (دەڵێن) ئەی پەروەردگاری ئێمە (ئەوەی بەڵێنت پێ دابووین) دیمان و بیستمان دەی بمانگێڕەرەوە (بۆ دونیا ھەتا) کردەوەی چاك بکەین بەڕاستی ئێمە دڵنیاین (لەقیامەت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ شِئْنَا لَـَٔاتَيْنَا كُلَّ نَفْسٍ هُدَىٰهَا وَلَٰكِنْ حَقَّ ٱلْقَوْلُ مِنِّى لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر بمانویستایە ڕێنمونیمان بەھەموو کەسێك دەدا بەڵام بەڵێنی من چەسپاو و جێگیر بووە کە بێگومان دۆزەخ پڕدەکەم لەجنۆکە و ئادەمی بەتێکڕا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَذُوقُوا۟ بِمَا نَسِيتُمْ لِقَآءَ يَوْمِكُمْ هَٰذَآ إِنَّا نَسِينَٰكُمْ وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە (سزای دۆزەخ) بچەژن، چونکە گەیشتن بەم ڕۆژەتان لەبیرکرد بوو بەڕاستی ئێمەش ئێوەمان لەبیرخۆمان بردەوە و سزای بەردەوام بچێژن بەھۆی ئەوەی دەتانکرد (لەدونیادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا۟ بِهَا خَرُّوا۟ سُجَّدًا وَسَبَّحُوا۟ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَهُمْ لَا يَسْتَكْبِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا کەسانێك باوەڕ بەئایەتەکانی ئێمە دەھێنن ھەر کاتێك بەو (ئایەتانە) ئامۆژگاری بکرێن ئەکەون بە ڕوودا بەسوژدە بردنەوە و بەپاکی ستایشی پەروەردگاریان دەکەن و خۆیان بەگەورە دانانێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَتَجَافَىٰ جُنُوبُهُمْ عَنِ ٱلْمَضَاجِعِ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ خَوْفًا وَطَمَعًا وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنیشتیان دوور ئەکەوێتەوە لە جێگای خەوتنیان (واتە: لەخەو ھەڵدەسن بۆ شەو نوێژ کردن) ھاوار و نزا لەپەروەردگاریان دەکەن بەترس و ھیواوە و لەو ڕۆزی و سامانەی پێمان داوون دەبەخشن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا تَعْلَمُ نَفْسٌ مَّآ أُخْفِىَ لَهُم مِّن قُرَّةِ أَعْيُنٍ جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ھیچ کەس نازانێت چی شاراوەتەوە بۆیان لە (بەھەشت دا کە ھۆی) گەشبوونی چاوەکانن ئەم پاداشتە (دەدرێنەوە) بە ھۆی ئەو کردەوانەی کە کردویانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًا كَمَن كَانَ فَاسِقًا لَّا يَسْتَوُۥنَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا کەسێك ئیماندار بووبێت وەك کەسێکە دەرچووبێت لە ئیمان (وفاسق بووبێت) ھەرگیز چونیەك نین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَلَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلْمَأْوَىٰ نُزُلًۢا بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوە بەھەشتانێکی پڕ ڕێزو خۆشیان بۆ ھەیە بەھۆی ئەو کردەوانەوەی کەدەیانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ فَسَقُوا۟ فَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَآ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَقِيلَ لَهُمْ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلنَّارِ ٱلَّذِى كُنتُم بِهِۦ تُكَذِّبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە فاسق بوون ئەوە جێگایان ئاگرە ھەر کاتێك بیانەوێت لە دۆزەخ دەرچن دووبارە دەیانگێڕنەوە ناو دۆزەخ و پێیان دەوترێت بچەژن سزای ئەو ئاگرەی کە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَنُذِيقَنَّهُم مِّنَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَدْنَىٰ دُونَ ٱلْعَذَابِ ٱلْأَكْبَرِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئێمە سزای دونیایان پێ دەچێژین جگە لە سزای ھەرە گەورە (ی دۆزەخ) تابگەڕێنەوە (بۆ لای خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِۦ ثُمَّ أَعْرَضَ عَنْهَآ إِنَّا مِنَ ٱلْمُجْرِمِينَ مُنتَقِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کێ ستەمکارترە لەو کەسەی بە ئایەتەکانی پەروەردگاری ئامۆژگاری بکرێت دوا ئەوە ڕوو وەرگێڕێت وپشتی تێ بکات بەڕاستی ئێمە تۆڵە سێنەرین لە تاوانباران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ فَلَا تَكُن فِى مِرْيَةٍ مِّن لِّقَآئِهِۦ وَجَعَلْنَٰهُ هُدًى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە تەوراتمان دا بەموسا ئەمجا گومانت نەبێت (ئەی موحەممەد ﷺ) لەگەیشتنت بە موسا (یان گومانت نەبێت لەگەیشتنی تەورات بە موسا) وە ئێمە ئەو (تەوراتە) مان کرد بەرێنمونیکاری بەنو ئیسرائیل

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَا مِنْهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا لَمَّا صَبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا يُوقِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەناو ئەواندا پێشەوایانێکمان دانا ڕێنمونی (خەڵك)یان دەکرد بە فەرمانی ئێمە کاتێك خۆیان گرت و بەئایەتەکانی ئێمە دڵنیابوون (باوەڕی بتەویان ھێنا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ رَبَّكَ هُوَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان پەروەردگارت بڕیار دەدات لەنێوان (بەندەکانیدا) لەڕۆژی قیامەتدا لەوەی ئەوان تێیدا جیاواز بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَهْدِ لَهُمْ كَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْقُرُونِ يَمْشُونَ فِى مَسَٰكِنِهِمْ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ أَفَلَا يَسْمَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا (ڕێگای ڕاست) ڕوون نەبۆتەوە بۆیان کە ئێمە پێش ئەمان زۆر گەل و نەتەوەمان لەناو بردووە ئەمان (بێ باوەڕانی مەککە) بەشوێن و خانووە (وێرانکراوە)کانی ئەواندا ھاتووچۆ دەکەن بەڕاستی لە (تیاچوونی) ئەواندا چەند بەڵگەی گەورە ھەیە دەی ئایا ئەوانە (ئەو ڕاستیانە) نابیستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَسُوقُ ٱلْمَآءَ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلْجُرُزِ فَنُخْرِجُ بِهِۦ زَرْعًا تَأْكُلُ مِنْهُ أَنْعَٰمُهُمْ وَأَنفُسُهُمْ أَفَلَا يُبْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نابینن و نازانن کە ئێمە ئاو دەنێرین بۆ زەوی ووشکی بێ ڕووەك ئەمجا بە ھۆی ئەو (ئاوەوە) کشتوکاڵ و گژوگیا دەڕوێنین کە ئاژەڵیان لێێ دەلەوەرێت و خۆشیان لێی دەخۆن دەی ئایا ئەوانە نابینن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْفَتْحُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(بێ باوەڕانی مەککە بە موسڵمانان) دەڵێن ئەم حوکم و بڕیاردانی قیامەتە، کەی دەبێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ يَوْمَ ٱلْفَتْحِ لَا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِيمَٰنُهُمْ وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ڕۆژی بڕیاردانی قیامەت باوەڕ ھینان سوود ناگەیەنێت بەوانەی بێ باوەڕبوون لە دونیادا و مۆڵەتیشیان پێ نادرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَعْرِضْ عَنْهُمْ وَٱنتَظِرْ إِنَّهُم مُّنتَظِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (ئەی موحەممەد ﷺ) ڕوویان لێ وەرگێڕە و گوێیان مەدەرێ وە تۆ چاوەڕوانی بکە بێگومان ئەوانیش چاوەڕوانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70