caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأحزاب الأحزاب

73 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 90

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ (بەردەوام) لە خوا بترسە بەگوێی کافران ودووڕوەکان مەکە بێگومان خوا زانا و کار بەجێیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە شوێن ئەوە بکەوە کە لە پەروەردگارتەوە وەحیت بۆکراوە بەڕاستی خوا بەوەی کەدەیکەن ئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە پارێزەر بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّا جَعَلَ ٱللَّهُ لِرَجُلٍ مِّن قَلْبَيْنِ فِى جَوْفِهِۦ وَمَا جَعَلَ أَزْوَٰجَكُمُ ٱلَّٰٓـِٔى تُظَٰهِرُونَ مِنْهُنَّ أُمَّهَٰتِكُمْ وَمَا جَعَلَ أَدْعِيَآءَكُمْ أَبْنَآءَكُمْ ذَٰلِكُمْ قَوْلُكُم بِأَفْوَٰهِكُمْ وَٱللَّهُ يَقُولُ ٱلْحَقَّ وَهُوَ يَهْدِى ٱلسَّبِيلَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا داینەناوە بۆ ھیچ پیاوێك (ئادەمیەك) دوو دڵ لە ناوسنگیدا وە(خوا) ئەو ھاوسەرانەی نەکردۆتە دایکتان کە (ظھار) یان لەگەڵ دەکەن (پێیان دەڵێن ئێوە وەك پشتی دایکمان وان بۆ ئێمە) وەخوا بە کوڕ کراوەکانتانی نەکردۆتە کوڕتان ئەوە قسەی سەر زارەکیتانە خواش ووتەی ڕاست دەڵێ ھەر ئەویش ڕێنمونی(خەڵك) دەکات بۆ رێگای ڕاست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱدْعُوهُمْ لِـَٔابَآئِهِمْ هُوَ أَقْسَطُ عِندَ ٱللَّهِ فَإِن لَّمْ تَعْلَمُوٓا۟ ءَابَآءَهُمْ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ وَمَوَٰلِيكُمْ وَلَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ فِيمَآ أَخْطَأْتُم بِهِۦ وَلَٰكِن مَّا تَعَمَّدَتْ قُلُوبُكُمْ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەو بە کوڕکراوانە) بەناوی باوکیانەوە بانگیان بکەن ئەوە ڕاسترە بەلای خواوە ئەمجا ئەگەر باوکیان نەناسن (تا بەناویانەوە بانگیان بکەن) ئەوانە برای ئاینی و دۆست و خۆشەویستی ئێوەن ھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە لەو (بانگ کردنەدا) کە بە نەزانین گوتبێـتان (پێش ھاتنی ئەم ئایەتە) بەڵام (گوناھبار دەبن) ئەگەر بەدڵ و بەدەس ئەنقەست بیکەن وە خوا لێبوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلنَّبِىُّ أَوْلَىٰ بِٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْ أَنفُسِهِمْ وَأَزْوَٰجُهُۥٓ أُمَّهَٰتُهُمْ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْأَرْحَامِ بَعْضُهُمْ أَوْلَىٰ بِبَعْضٍ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ إِلَّآ أَن تَفْعَلُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَوْلِيَآئِكُم مَّعْرُوفًا كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپێغەمبەر ﷺ لە خودی بڕواداران بۆ خۆیان لە پێشترە خێزانەکانیشی دایکی باوەڕدارانن و ئەوانەی (بە نەسەب) خزمی یەکترن (ئەگەر موسڵمان بن) لەقورئانی خوا بۆیەکتری لە پێشترن (میرات لە یەکتر بەرن) لە ئیمانداران و کۆچەران (کە خزم نین) مەگەر خۆتان چاکەیەك (بەخشین یان وەسێتێك) بۆ دۆست و خۆشەویستانتان بکەن ئەو بڕیارە لە قورئان (یان لە لوح المحفوظ دا) نوسراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ أَخَذْنَا مِنَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ مِيثَٰقَهُمْ وَمِنكَ وَمِن نُّوحٍ وَإِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ وَعِيسَى ٱبْنِ مَرْيَمَ وَأَخَذْنَا مِنْهُم مِّيثَٰقًا غَلِيظًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ بیریان بخەرەوە) کاتێك کە پەیمانمان وەرگرت لە پێغەمبەران ھەروەھا لە تۆ ولەنوح ولەئیبراھیم و لەموسا و لەعیسای کوڕی مەریەم وە لە ھەموویان پەیمانی بەھێزو بتەومان وەرگرت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِّيَسْـَٔلَ ٱلصَّٰدِقِينَ عَن صِدْقِهِمْ وَأَعَدَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابًا أَلِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی (خوا) پرسیار لەڕاستگۆیان بکات دەربارەی ڕاستییان و سزای پڕ ئێش و ئازاریشی ئامادە کردووە بۆ بێ باوەڕان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ جَآءَتْكُمْ جُنُودٌ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ رِيحًا وَجُنُودًا لَّمْ تَرَوْهَا وَكَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی کە باوەڕتان ھێناوە بیر لەچاکە و نیعمەتی خوا بکەنەوە بەسەرتانەوە کاتێك لە شکرێکی زۆرتان بۆ ھات (لە جەنگی خەندەقدا) ئەمجا ئێمە بایەکی بەھێزمان بۆ ناردن و لەشکری (فریشتەش) کە ئێوە نەتان بینین وەخوا بەوەی ئێوە دەیکەن بینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ جَآءُوكُم مِّن فَوْقِكُمْ وَمِنْ أَسْفَلَ مِنكُمْ وَإِذْ زَاغَتِ ٱلْأَبْصَٰرُ وَبَلَغَتِ ٱلْقُلُوبُ ٱلْحَنَاجِرَ وَتَظُنُّونَ بِٱللَّهِ ٱلظُّنُونَا۠

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك (بێ باوەڕان) ھێرشیان بۆ ھێنان لە سەرووتانەوە و لە خوارتانەوە (چوار دەوری مەدینەیان گرت) وە چاوەکان ئەبڵەق بوون و دڵەکان (لە ترسا) گەیشتبوونە گەروو و گومانی جۆربەجۆرتان بە خوا دەبرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هُنَالِكَ ٱبْتُلِىَ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَزُلْزِلُوا۟ زِلْزَالًا شَدِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەوێدا ئیمانداران تاقیکرانەوە وە ڕاوەشێنران بەڕاوەشاندنێکی توند

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ يَقُولُ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەنەوە) کاتێك دوو ڕووەکان وئەوانەی لە دڵیاندا نەخۆشی ھەبوو ووتیان خواو پێغەمبەرەکەی بێجگە لە تەفرەدان ھیچ بەڵێنێکیان پێنەداین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قَالَت طَّآئِفَةٌ مِّنْهُمْ يَٰٓأَهْلَ يَثْرِبَ لَا مُقَامَ لَكُمْ فَٱرْجِعُوا۟ وَيَسْتَـْٔذِنُ فَرِيقٌ مِّنْهُمُ ٱلنَّبِىَّ يَقُولُونَ إِنَّ بُيُوتَنَا عَوْرَةٌ وَمَا هِىَ بِعَوْرَةٍ إِن يُرِيدُونَ إِلَّا فِرَارًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك دەستەیە لەو (دووڕووانە) ووتیان: ئەی دانیشتوانی مەدینە ئێرە جێی مانەوەتان نیە دەی بگەڕێنەوە وە کۆمەڵێکی تر لەوان مۆڵەتی گەڕانەوە لەپێغەمبەر ﷺ دەخوازن دەیانووت: خانووەکانمان بێ پارێزەر و ڕووت و کەلێناویە لەکاتێکدا واش نەبوو (کەدەیانووت) ئەوان تەنھا مەبەستیان ھەڵھاتن بوو (لەجیھادکردن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ دُخِلَتْ عَلَيْهِم مِّنْ أَقْطَارِهَا ثُمَّ سُئِلُوا۟ ٱلْفِتْنَةَ لَـَٔاتَوْهَا وَمَا تَلَبَّثُوا۟ بِهَآ إِلَّا يَسِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ھێرش بھێنرایەتە سەریان لە ھەموو لایەکی (مەدینە)وە ئەمجا داوای کافربوون و جەنگ کردنیان لێ بکرایە (دژ بەتۆ ئەی موحەممەد ﷺ) داواکەیان بەجێ دەھێنا (و بەگوێیان دەکردن) وە ئەم داوایان دوانەدەخست ماوەیەکی کەم نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ كَانُوا۟ عَٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ لَا يُوَلُّونَ ٱلْأَدْبَٰرَ وَكَانَ عَهْدُ ٱللَّهِ مَسْـُٔولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانە لەپێش ئەم (ڕوداوە) پەیمانیان بە خوا دابوو کە (لە غەزادا) پشت ھەڵناکەن و ڕاناکەن وە پەیمانێك درا بە خوا (خاوەنەکەی) لێپرسراو دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لَّن يَنفَعَكُمُ ٱلْفِرَارُ إِن فَرَرْتُم مِّنَ ٱلْمَوْتِ أَوِ ٱلْقَتْلِ وَإِذًا لَّا تُمَتَّعُونَ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ بەدووڕووەکان) بڵێ ھەڵھاتن سوودتان پێ ناگەیەنێت ئەگەر لەمردن یاکوشتن ھەڵبێن (خۆتان بدزنەوە) جا لەوکاتەدا بەھرەو خۆشی ژیانتان پێ نادرێت ماوەیەکی کەم نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَن ذَا ٱلَّذِى يَعْصِمُكُم مِّنَ ٱللَّهِ إِنْ أَرَادَ بِكُمْ سُوٓءًا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ رَحْمَةً وَلَا يَجِدُونَ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ کێیە ئەو کەسەی ئێوە لەخوا دەپارێزێت؟ ئەگەر خوا زیان و خراپە، یان بەزەیی و ڕەحمەتی بۆ ئێوە بوێت بێجگە لەخوا بۆ ئەوان نیە ھیچ پشتیوان و یارمەتیدەرێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلْمُعَوِّقِينَ مِنكُمْ وَٱلْقَآئِلِينَ لِإِخْوَٰنِهِمْ هَلُمَّ إِلَيْنَا وَلَا يَأْتُونَ ٱلْبَأْسَ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان خوا دەزانێ بەو کەسانەتان کەئاستەنگ دروست دەکات لەڕێگەی (موسڵمانان بۆجیھاد کردن) کە بەبرادەرەکانیان دەڵێن: وەرن بۆلای ئێمە (وخۆیان دەدزیەوە لەجیھاد) ئەوانە نایەن بۆ جەنگ و غەزا زۆر بەکەمی نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَشِحَّةً عَلَيْكُمْ فَإِذَا جَآءَ ٱلْخَوْفُ رَأَيْتَهُمْ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ تَدُورُ أَعْيُنُهُمْ كَٱلَّذِى يُغْشَىٰ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْمَوْتِ فَإِذَا ذَهَبَ ٱلْخَوْفُ سَلَقُوكُم بِأَلْسِنَةٍ حِدَادٍ أَشِحَّةً عَلَى ٱلْخَيْرِ أُو۟لَٰٓئِكَ لَمْ يُؤْمِنُوا۟ فَأَحْبَطَ ٱللَّهُ أَعْمَٰلَهُمْ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەئاستی ئێوەدا (ئەی موسڵمانان ئەوانە) چرووکن ئەمجا کاتێك (بەھۆی جەنگەوە) ترس و بیم پەیدا بێت دەیان بینی بەجۆرێ سەیرت دەکەن (لەترسی جەنگ) چاویان بەم لاولادا دەسوڕێت بـەوێنەی کەسێك لەسەرەمەرگدا بێھۆشی بەسەردا بێت بەڵام کاتێك ترسەکە ڕۆشت ونەما بەزمانی تیژ زمانتان لێ درێژ دەکەن (وە داوای غەنیمەتتان لێ دەکەن) کەچی چرووك و ڕژدن لەسەرماڵ وغەنیمەت ئائەوانە باوەڕیان نەھێنابوو بۆیە خوا کردەوەیانی پوچەڵ کردنەوە وەئەمە بەلای خواوە (کارێکی) ئاسانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَحْسَبُونَ ٱلْأَحْزَابَ لَمْ يَذْهَبُوا۟ وَإِن يَأْتِ ٱلْأَحْزَابُ يَوَدُّوا۟ لَوْ أَنَّهُم بَادُونَ فِى ٱلْأَعْرَابِ يَسْـَٔلُونَ عَنْ أَنۢبَآئِكُمْ وَلَوْ كَانُوا۟ فِيكُم مَّا قَٰتَلُوٓا۟ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوایان دەزانی کۆمەڵەکان (لەشکریان ھێنابوو) نەڕۆشتوون وە ئەگەر ئەو کۆمەڵانە بگەڕێنەوە (بۆسەر مەدینە) ئاواتیان دەخواست کە لەناو (مەدینە) عەرەبە دەشتەکیەکان بەدوور بوونایە (لەترسی جەنگ) لەدوورەوە پرسیاریان لەھەواڵی ئێوە بکردایە وە ئەگەر لەناو ئێوەدا بوونایە جەنگیان نەدەکرد زۆر بەکەمی نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّقَدْ كَانَ لَكُمْ فِى رَسُولِ ٱللَّهِ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ لِّمَن كَانَ يَرْجُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ وَذَكَرَ ٱللَّهَ كَثِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی لەپێغەمبەری خوادا ﷺ بۆ ئێوە ھەیە سەرمەشقی وپێشەوایەتی چا بۆ کەسێك بەھیوای خواو (پاداشتی) ڕۆژی دواییە وە زۆر یادی خوا دەکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا رَءَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلْأَحْزَابَ قَالُوا۟ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَمَا زَادَهُمْ إِلَّآ إِيمَٰنًا وَتَسْلِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکاتێك ئیمانداران ئەو کۆمەڵانەیان بینی (لەشکریان ھێنا بوو بۆ سەر مەدینە) ووتیان ئەمە ئەو بەڵێنەیە خوا و پێغەمبەرەکەی بە ئێمەیان دابوو خوا و پێغەمبەرەکەی ڕاستیان فەرموو (ھاتنی ئەو ھەموو ھێزەی کوفر) باوەڕداران تەنھا ئیمان و ملکەچیان پێی زیادی کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا۟ مَا عَٰهَدُوا۟ ٱللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَىٰ نَحْبَهُۥ وَمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا۟ تَبْدِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەناو باوەڕداران دا پیاوانێك ھەن ڕاستیان کرد لەگەڵ ئەو پەیمانەی کە دابویان بەخوا ئەمجا ھەندێکیان نەزر و بەڵێنی خۆی بەجێ ھێناو (شەھید بوو) ھەندێکیشیان چاوەڕوانن ( وھێشتا لەژیاندان) ھیچ گۆڕانێکیان (لەبەڵێنی خۆیاندا) نەکردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِّيَجْزِىَ ٱللَّهُ ٱلصَّٰدِقِينَ بِصِدْقِهِمْ وَيُعَذِّبَ ٱلْمُنَٰفِقِينَ إِن شَآءَ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی (خوا) پاداشتی ڕاستگۆیان بداتەوە بەھۆی ڕاستیەکەیانەوە وە سزای دووڕووەکان بدات ئەگەر بیەوێت یان تەوبەیان لێ گیرا کات بێگومان خوا لێبوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَدَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِغَيْظِهِمْ لَمْ يَنَالُوا۟ خَيْرًا وَكَفَى ٱللَّهُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلْقِتَالَ وَكَانَ ٱللَّهُ قَوِيًّا عَزِيزًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا کافرەکانی (قورەیش کە لەشکریان ھێنابوو بۆ سەر مەدینە) گەڕاندەوە بەڕق و مەراقەوە (بۆ وڵاتی خۆیان) ھیچ خێر و ئاواتێکیان (لەناوبردنی ئیمانداران) دەست نەکەوت خوا ئیمان دارانی لەجەنگ پاراست (بەھۆی بای توند و فریشتەوە کافرانی پرژو بڵاوکرد) وەخوا ھەمیشە بەھێز و بەدەسەڵاتە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنزَلَ ٱلَّذِينَ ظَٰهَرُوهُم مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ مِن صَيَاصِيهِمْ وَقَذَفَ فِى قُلُوبِهِمُ ٱلرُّعْبَ فَرِيقًا تَقْتُلُونَ وَتَأْسِرُونَ فَرِيقًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەنی قورەیزە) کەپشتگیری ئەوان (قوڕەیش و غەطفان)یان کرد خوای گەورە ھێنانیە خوارەوە لەقەڵاکانیان وە ترسی خستە ناو دڵیانەوە کۆمەڵێکیان دەکوژن وە کۆمەڵێکی تریان بەدیل دەگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَوْرَثَكُمْ أَرْضَهُمْ وَدِيَٰرَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُمْ وَأَرْضًا لَّمْ تَطَـُٔوهَا وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دوای تیاچوونی ئەوان خوا) زەوی و خانوو سامانی ئەوانی دا بەئێوە ھەروەھا زەویەکیش کەپێتان پیانەنابوو وەخوا بەسەر ھەموو شێکدا بەتوانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ إِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ بەخێزانەکانت بڵێ ئەگەر ئێوە ژیانی دونیا و ڕازاوەی ئەوتان دەوێت دەی ھەمووتان وەرن موتعەتان پێ بدەم (موتعە پارە و شتومەکێکە دەدرێتە ئافرەتی تەڵاقدراو) وە تەڵاقتان بدەم بە تەڵاق دانێکی چاك و بێ زیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن كُنتُنَّ تُرِدْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ فَإِنَّ ٱللَّهَ أَعَدَّ لِلْمُحْسِنَٰتِ مِنكُنَّ أَجْرًا عَظِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ئێوە خواو پێغەمبەرەکەی و پاداشتی ڕۆژی دواییتان دەوێت ئەوە بێگومان خوا ئامادەی کردووە بۆ چاکەکاران لەئێوە پاداشتێکی گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ مَن يَأْتِ مِنكُنَّ بِفَٰحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ يُضَٰعَفْ لَهَا ٱلْعَذَابُ ضِعْفَيْنِ وَكَانَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ ھەر کام لە ئێوە گوناھێکی گەورە بکات سزای بۆ دوو بەرابەر دەکرێتەوە بەدوو قاتی (خەڵکی تر) وەئەم کارەش بۆ خوا ئاسانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن يَقْنُتْ مِنكُنَّ لِلَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتَعْمَلْ صَٰلِحًا نُّؤْتِهَآ أَجْرَهَا مَرَّتَيْنِ وَأَعْتَدْنَا لَهَا رِزْقًا كَرِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ) ھەر کام لەئێوە لەسەر گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بەردەوام بێت وە کردەوەی چاکیش بکات دووجار پاداشتی پێ دەدەین وە ڕۆزییەکی چاك و خۆشمان بۆ ئامادە کردووە (لەبەھەشت دا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰنِسَآءَ ٱلنَّبِىِّ لَسْتُنَّ كَأَحَدٍ مِّنَ ٱلنِّسَآءِ إِنِ ٱتَّقَيْتُنَّ فَلَا تَخْضَعْنَ بِٱلْقَوْلِ فَيَطْمَعَ ٱلَّذِى فِى قَلْبِهِۦ مَرَضٌ وَقُلْنَ قَوْلًا مَّعْرُوفًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ژنانی پێغەمبەر ﷺ ئێوە وەك ھیچ یەك لەئافرەتانی دیکە نین ئەگەر خۆتان بپارێزن و لەخوا بترسن کەواتە بەخەمزەو نازەوە قسە مەکەن (وەك ئافەرەتانی ڕەوشت نزم) نەوەکو ئەوەی کەدڵی نەخۆشە (دەرون نزمە) نیازی خراپ بکات (کەواتە) قسەی چاك و بەجێ بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَرْنَ فِى بُيُوتِكُنَّ وَلَا تَبَرَّجْنَ تَبَرُّجَ ٱلْجَٰهِلِيَّةِ ٱلْأُولَىٰ وَأَقِمْنَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتِينَ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِعْنَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥٓ إِنَّمَا يُرِيدُ ٱللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ ٱلرِّجْسَ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە ماڵەکانی خۆتاندا بمێننەوە وە زینەت و جوانی خۆتان دەرمەخەن (لەناو خەڵکی نامەحرەمدا) وەکو خۆ دەرخستنی ئافرەتانی سەردەمی نەفامی یەکەم (پێش ئیسلام) نوێژ بکەن و زەکات بدەن وە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکەن بەڕاستی خوا دەیەوێت ئەی ئال و بەیتی (پێغەمبەر ﷺ) ھەر جۆرە پیسی و گوناھێك لەئێوە دووربخاتەوە و پاك و خاوێنتان بکاتەوە بەتەواوی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْنَ مَا يُتْلَىٰ فِى بُيُوتِكُنَّ مِنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ وَٱلْحِكْمَةِ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ لَطِيفًا خَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بیربکەنەوە لەوەی دەخوێنرێت لەماڵەکانتاندا لەئایەتەکانی خواو دانایی (فەرمودەکانی پێغەمبەر ﷺ) بەڕاستی خوا ووردبینی ئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلْمُسْلِمِينَ وَٱلْمُسْلِمَٰتِ وَٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْقَٰنِتَٰتِ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلصَّٰدِقَٰتِ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰبِرَٰتِ وَٱلْخَٰشِعِينَ وَٱلْخَٰشِعَٰتِ وَٱلْمُتَصَدِّقِينَ وَٱلْمُتَصَدِّقَٰتِ وَٱلصَّٰٓئِمِينَ وَٱلصَّٰٓئِمَٰتِ وَٱلْحَٰفِظِينَ فُرُوجَهُمْ وَٱلْحَٰفِظَٰتِ وَٱلذَّٰكِرِينَ ٱللَّهَ كَثِيرًا وَٱلذَّٰكِرَٰتِ أَعَدَّ ٱللَّهُ لَهُم مَّغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی پیاوە موسڵمانەکان وئافرەتە موسڵمانەکان وە پیاوە باوەڕدارەکان و ئافرەتە باوەردارەکان و پیاوانی ھەمیشە گوێڕایەڵ و ئافرەتانی ھەمیشە گوێرایەڵ و پیاوە ڕاستگۆکان و ئافرەتە ڕاستگۆکان و پیاوان و ئافرەتانی خۆگر و بەئارام وە پیاوانی لەخوا ترس و ژنانی لەخوا ترس و پیاوان و ئافرەتانی بەخشندە و پیاوان و ئافرەتانی ڕۆژوەوان، پیاوان و ئافرەتانی داوێن پاك، پیاوانێ کە زۆر یادی خوا دەکەن و ئافرەتانێ کە زۆر یادی خوا دەکەن خوا ئامادەی کردووە بۆ ھەموویان لێخۆشبوون و پاداشتی گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا كَانَ لِمُؤْمِنٍ وَلَا مُؤْمِنَةٍ إِذَا قَضَى ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ أَمْرًا أَن يَكُونَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ مِنْ أَمْرِهِمْ وَمَن يَعْصِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ ضَلَّ ضَلَٰلًا مُّبِينًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ھیچ پیاوو ئافرەتێکی باوەڕدار نیە کاتێك خواو پێغەمبەرەکەی بڕیاری ھەر کارێکیان دا (بۆیان نیە) کەسەرپشك بن لەکارەکەیاندا وە ھەر کەس سەرپێچی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی گومڕا بووە بەگومڕا بونێکی ئاشکرا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ تَقُولُ لِلَّذِىٓ أَنْعَمَ ٱللَّهُ عَلَيْهِ وَأَنْعَمْتَ عَلَيْهِ أَمْسِكْ عَلَيْكَ زَوْجَكَ وَٱتَّقِ ٱللَّهَ وَتُخْفِى فِى نَفْسِكَ مَا ٱللَّهُ مُبْدِيهِ وَتَخْشَى ٱلنَّاسَ وَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَىٰهُ فَلَمَّا قَضَىٰ زَيْدٌ مِّنْهَا وَطَرًا زَوَّجْنَٰكَهَا لِكَىْ لَا يَكُونَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ حَرَجٌ فِىٓ أَزْوَٰجِ أَدْعِيَآئِهِمْ إِذَا قَضَوْا۟ مِنْهُنَّ وَطَرًا وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ مَفْعُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەرەوە) کاتێك دەتووت بەکەسێك (زەیدی کوڕی حاریثە) کەخوا نیعمەتی بەسەردا ڕشتبوو، تۆیش چاکەت لەگەڵدا کردبوو (بەئازاد کردنی و پەروەردەکردنی) خێزانت (زەینەب) لای خۆت ڕاگرە و بیھێڵەوە وە لەخوا بترسە لەدڵی خۆتدا شتێك دەشاریتەوە کەخوا ئاشکرای دەکات وە لە(قسەی) خەڵك دەترسی لەکاتێکدا خوا شیاوترە کەلێی بترسی ئەمجا کاتێ زەید پێویستی بە (زەینەب)نەما و تەڵاقیدا ئێمە (زەینەب)مان لێ مارەکردیت بۆ ئەوەی ھیچ ناڕەحەتی (وتاوانێ) نەبێت لەسەر ئیمانداران لە(مارەکردنی) ژنانی بەکوڕ کراوەکانیاندا کاتێك پێویستیان پێیان نەماو تەڵاقیان دان وە فەرمانی خوا (بەمارە کردنی زەینەب بۆت) دراوە و بڕاوەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّا كَانَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ مِنْ حَرَجٍ فِيمَا فَرَضَ ٱللَّهُ لَهُۥ سُنَّةَ ٱللَّهِ فِى ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلُ وَكَانَ أَمْرُ ٱللَّهِ قَدَرًا مَّقْدُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ ناڕەحەتی (تاوان)ێك لەسەر پێغەمبەر ﷺ نیە لە (مارە کردنی زەینەب) کەخوا بڕیاری داوە بۆی باوو سوننەت ورێگای (دانراوی) خوایە لە ناو پێغەمبەرانی لەمەوپێشدا وە فەرمانی خواش بڕیارێکی بڕاوەیە (ودەبێت جێ بەجێ بکرێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَٰلَٰتِ ٱللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُۥ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَدًا إِلَّا ٱللَّهَ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ حَسِيبًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەسانێك کەپەیامەکانی خوا ڕادەگەیەنن وە لە(خوا) دەترسن وبێجگە لەخوا لەکەسی تر ناترسن خوا بەسە کە چاودێر ولێپرسرەوە بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَآ أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَٰكِن رَّسُولَ ٱللَّهِ وَخَاتَمَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ وَكَانَ ٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموحەممەد ﷺ باوکی ھیچ یەك لەپیاوەکانتان نیە (نەزەیدی کوڕی حاریثە و نەھیچ کەسێکی تر) بەڵکو ئەو نێرداروی خواو کۆتاھەمینی پێغەمبەرانە وە خوا بەھەموو شتێك زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱذْكُرُوا۟ ٱللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە زۆر یادی خوا بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەپاکی یادی خوا بکەن بەبەیانیان و ئێواراندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هُوَ ٱلَّذِى يُصَلِّى عَلَيْكُمْ وَمَلَٰٓئِكَتُهُۥ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَكَانَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ رَحِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو زاتێکە بەزەیی خۆی دەڕژێنێت بەسەرتاندا و فریشتەکانی داوای لێبوردنتان بۆ دەکەن بەو ھۆیەوە (خوا) لەتاریکیەکانەوە دەرتان بھێنێت بەرەو نوورو ڕووناکی (ئیمان و ئیسلام) وە خوا بە بەزەییە بەئیمانداران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَحِيَّتُهُمْ يَوْمَ يَلْقَوْنَهُۥ سَلَٰمٌ وَأَعَدَّ لَهُمْ أَجْرًا كَرِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێك باوەڕداران دەگەنە خزمەت ئەو (خوا) بەخێرھاتنیان بە(ووشەی) سەلامە وە خوا پاداشتی چاکی بۆ ئامادە کردوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَرْسَلْنَٰكَ شَٰهِدًا وَمُبَشِّرًا وَنَذِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە تۆمان ناردووە (بۆ خەڵکی) بەشایەت و مژدەدەرو ترسێنەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَدَاعِيًا إِلَى ٱللَّهِ بِإِذْنِهِۦ وَسِرَاجًا مُّنِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو بەبانگخواز بۆ (ڕێگەی) خوا بەفەرمانی ئەو و چرایەکی ڕووناك کەرەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ بِأَنَّ لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ فَضْلًا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە مژدە بدە بەئیمانداران کەبێگومان بۆ ئەوان ھەیە بەھرە و بەخششێکی گەورە لەلایەن خواوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تُطِعِ ٱلْكَٰفِرِينَ وَٱلْمُنَٰفِقِينَ وَدَعْ أَذَىٰهُمْ وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ وَكِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگوێرایەڵی کافران و دوو ڕووان مەکە گوێ مەدە بەئازاردانی ئەوان (بۆ تۆ) وپشت ھەر بەخوا ببەستە وە خوا بەسە کەپشتیوان بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا نَكَحْتُمُ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِن قَبْلِ أَن تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا فَمَتِّعُوهُنَّ وَسَرِّحُوهُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە کاتێك ئافرەتانی ئیماندارتان مارەکرد لەپاشان لەپێش ئەوەی بچنە لایان تەڵاقتاندان ئەوە لەسەریان نیە بۆ ئێوە ھیچ عیددەیەك ھەڵژمێرن کەواتە موتعەیان (پۆشاك و نوێن بۆ دڵخۆشیان) بدەنێ و تەڵاقیان بدەن بە تەڵاقدانێکی جوان و ڕێك وپێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ إِنَّآ أَحْلَلْنَا لَكَ أَزْوَٰجَكَ ٱلَّٰتِىٓ ءَاتَيْتَ أُجُورَهُنَّ وَمَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ مِمَّآ أَفَآءَ ٱللَّهُ عَلَيْكَ وَبَنَاتِ عَمِّكَ وَبَنَاتِ عَمَّٰتِكَ وَبَنَاتِ خَالِكَ وَبَنَاتِ خَٰلَٰتِكَ ٱلَّٰتِى هَاجَرْنَ مَعَكَ وَٱمْرَأَةً مُّؤْمِنَةً إِن وَهَبَتْ نَفْسَهَا لِلنَّبِىِّ إِنْ أَرَادَ ٱلنَّبِىُّ أَن يَسْتَنكِحَهَا خَالِصَةً لَّكَ مِن دُونِ ٱلْمُؤْمِنِينَ قَدْ عَلِمْنَا مَا فَرَضْنَا عَلَيْهِمْ فِىٓ أَزْوَٰجِهِمْ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ لِكَيْلَا يَكُونَ عَلَيْكَ حَرَجٌ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر ﷺ بێگومان ئێمە حەڵاڵمان کرد بۆ تۆ ئەو ھاوسەرانەت کەمارەییت پێ داوون ھەروەھا ئەو کەنیزەکانەی کەخوا دەستی تۆی خستن (بەھۆی زاڵ بوونت بەسەر کافراندا) و (بۆمان حەڵاڵ کردویت) کچانی مامت و کچانی پورت (خوشکی باوکت) و کچانی خاڵت و کچانی پورت (خوشکی دایکت) ئەوانەی کەکۆچیان کرد لەگەڵت ھەروەھا ئافرەتێکی ئیماندار ئەگەر خۆی ببەخشێ بەپێغەمبەر (بەبێ مارەیی) ئەگەر پێغەمبەر ﷺ وویستی مارەی بکات (ئەمەیان) تەنھا بۆ تۆ دروستە بەجیا لەئیماندارانی تر بەڕاستی ئێمە دەزانین چیمان پێویست کردووە لەسەر ئیمانداران دەربارەی ھاوسەرکانیان و کەنیزەکەکانیان لەبەر ئەوەی ھیچ لەلات زەحمەت و گران نەبێ (کەشتانێکت بەجیا لە موسڵمانان بۆ دروستە) وە خوا لێبوردە ومیھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تُرْجِى مَن تَشَآءُ مِنْهُنَّ وَتُـْٔوِىٓ إِلَيْكَ مَن تَشَآءُ وَمَنِ ٱبْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن تَقَرَّ أَعْيُنُهُنَّ وَلَا يَحْزَنَّ وَيَرْضَيْنَ بِمَآ ءَاتَيْتَهُنَّ كُلُّهُنَّ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا فِى قُلُوبِكُمْ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلِيمًا حَلِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) سەرەی ھەریەکێك لەخێزانەکانت وویست دوای بخە و ھەریەکێ لەوانت وویست (پێشی بخەو) بیھێنە بۆ لای خۆت وە ھەرکامت بوێت (بێتە لات) لەوانەی بەرکەنارت کردوون لەوەوپێش ھیچ گوناھێکت لەسەر نیە ئەو (سەرپشك کردنە) نزیکترە کەچاوو دڵیانی پێگەش بێـتەوە و خەفەت نەخۆن و ھەموویان ڕازی بن بەوەی کەپێت داوون وە خوا دەزانێت بەوەی کە لەدڵتاندایە وە خوا زانا ولەسەر خۆیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّا يَحِلُّ لَكَ ٱلنِّسَآءُ مِنۢ بَعْدُ وَلَآ أَن تَبَدَّلَ بِهِنَّ مِنْ أَزْوَٰجٍ وَلَوْ أَعْجَبَكَ حُسْنُهُنَّ إِلَّا مَا مَلَكَتْ يَمِينُكَ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ رَّقِيبًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدوای ئەمانە (کە ھاوسەرتن) ھیچ ئافرەتێکت بۆ حەڵاڵ نیە و ناشتوانی بیان گۆڕی بەھاوسەرانی تر ھەرچەندە بە جوانیان سەرسام بیت (ڕێك و پێکیان سەرنجت رابکێشێ) مەگەر وەك کەنیزەك ببیتە خاوەنی وەخوا بەسەر ھەموو شتێکدا چاودێرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتَ ٱلنَّبِىِّ إِلَّآ أَن يُؤْذَنَ لَكُمْ إِلَىٰ طَعَامٍ غَيْرَ نَٰظِرِينَ إِنَىٰهُ وَلَٰكِنْ إِذَا دُعِيتُمْ فَٱدْخُلُوا۟ فَإِذَا طَعِمْتُمْ فَٱنتَشِرُوا۟ وَلَا مُسْتَـْٔنِسِينَ لِحَدِيثٍ إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ يُؤْذِى ٱلنَّبِىَّ فَيَسْتَحْىِۦ مِنكُمْ وَٱللَّهُ لَا يَسْتَحْىِۦ مِنَ ٱلْحَقِّ وَإِذَا سَأَلْتُمُوهُنَّ مَتَٰعًا فَسْـَٔلُوهُنَّ مِن وَرَآءِ حِجَابٍ ذَٰلِكُمْ أَطْهَرُ لِقُلُوبِكُمْ وَقُلُوبِهِنَّ وَمَا كَانَ لَكُمْ أَن تُؤْذُوا۟ رَسُولَ ٱللَّهِ وَلَآ أَن تَنكِحُوٓا۟ أَزْوَٰجَهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦٓ أَبَدًا إِنَّ ذَٰلِكُمْ كَانَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە مەچنە ژوورەوە بۆ ماڵەکانی پێغەمبەر ﷺ مەگەر ڕێگەتان پێ بدرێت بۆ نان خواردنێك بێ ئەوەی چاوەڕوانی پێگەیشتنی بکەن بەڵام ئەگەر بانگ کران (بۆنان خواردن) ئەوسا بڕۆنە ژوورەوە ئەمجا ئەگەر خواردنەکەتان خوارد بڵاوەی لێ بکەن وە مەمێننەوە بۆ قسە کردن چونکە بەڕاستی ئەو (مانەوەتان) ئازاری پێغەمبەر (ﷺ ) دەدات ئەویش شەرم دەکات لێتان (کە بێ دەنگە) بەڵام خوا لە(ووتنی) ھەق شەرم ناکات وە ھەر کاتێك داوای شتێکی ناوماڵتان کرد لە (ھاوسەرەکانی پێغەمبەر ﷺ) ئەوە لەپشتی پەردەوە لێیان داواکەن ئەو (شێوە داوا کردنە)تان خاوێن ترە بۆ دڵی ئێوەو ئەوانیش بە ھیچ شێوەیە بۆ ئێوە دروست نیە ئازاری (دڵی) پێغەمبەری خوا بدەن وە ھەرگیز نابێت خێزانەکانی پاش خۆی مارە بکەن بەڕاستی ئەو (ئازاردانی دڵ و مارەکردنە)تان بەلای خواوە (گوناھێکی) زۆر گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن تُبْدُوا۟ شَيْـًٔا أَوْ تُخْفُوهُ فَإِنَّ ٱللَّهَ كَانَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ھەر شتێك ئاشکرا بکەن (بیڵێن) یان بیشارنەوە (لە دڵتاندا) ئەوە بەڕاستی خوا زانایە بەھەموو شتێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّا جُنَاحَ عَلَيْهِنَّ فِىٓ ءَابَآئِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآئِهِنَّ وَلَآ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ إِخْوَٰنِهِنَّ وَلَآ أَبْنَآءِ أَخَوَٰتِهِنَّ وَلَا نِسَآئِهِنَّ وَلَا مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُنَّ وَٱتَّقِينَ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھاوسەرانی پێغەمبەر ﷺ) ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە (ئەگەر بێ حیجاب بن) لای باوکیان وکوڕانیان وبراکانیان وبرازاکانیان وخوشکەزاکانیان ولای ئافرەتانی ھاودینیان ولای غولام وکەنیزەکەکانی خۆیان وە لەخوا بترسن بەڕاستی خوا چاودێر و ئاگادارە بەسەر ھەموو شتێکدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِىِّ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ صَلُّوا۟ عَلَيْهِ وَسَلِّمُوا۟ تَسْلِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا وفریشتەکانی سەڵاوات دەدەن لەسەر پێغەمبەر ﷺ ئەی ئەوانەی کەباوەڕتان ھێناوە ئێوەش سەڵاوات و سەلامی زۆری لەسەر بدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا مُّهِينًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی کەسانێك کەئازاری خواو پێغەمبەرەکەی دەدەن خوا نەفرەتی لێکردوون لەدونیا و لەدواڕۆژدا وە سزای ڕیسواکەری بۆ ئامادەکردون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ يُؤْذُونَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ بِغَيْرِ مَا ٱكْتَسَبُوا۟ فَقَدِ ٱحْتَمَلُوا۟ بُهْتَٰنًا وَإِثْمًا مُّبِينًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك کەئازاری پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار ئەدەن بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان کردبێت ئەوە بەڕاستی ئەوانە بوھتان و تاوانێکی ئاشکرایان گرتۆتە ئەستۆ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّأَزْوَٰجِكَ وَبَنَاتِكَ وَنِسَآءِ ٱلْمُؤْمِنِينَ يُدْنِينَ عَلَيْهِنَّ مِن جَلَٰبِيبِهِنَّ ذَٰلِكَ أَدْنَىٰٓ أَن يُعْرَفْنَ فَلَا يُؤْذَيْنَ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پێغەمبەر (ﷺ) بڵێ بە ھاوسەرانت وبەکچانت و بە ئافرەتانی بڕواداران با عابا وباڵاپۆشەکانیان بدەن بەسەر خۆیاندا (خۆیان و جوانیانی پێ داپۆشن) ئەوە نزیکترە بناسرێن (بەداوێن پاک) تا بەھۆیەوە ئازار نەدرێن وە خوا لێبووردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّئِن لَّمْ يَنتَهِ ٱلْمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَٱلْمُرْجِفُونَ فِى ٱلْمَدِينَةِ لَنُغْرِيَنَّكَ بِهِمْ ثُمَّ لَا يُجَاوِرُونَكَ فِيهَآ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەگەر کۆتایی نەھێنن دووڕووان وە کەسانێك لەدڵیاندا نەخۆشی ھەیە و پڕوپاگەندەچیەکان کە لەمەدینەن ئێمە تۆ ھان دەدەین (بەجەنگ کردن) لەدژیان پاشان ماوەیەکی کەم نەبێت (لەمەدینەدا) دراوسێت نابن (دەردەکرێن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّلْعُونِينَ أَيْنَمَا ثُقِفُوٓا۟ أُخِذُوا۟ وَقُتِّلُوا۟ تَقْتِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەوانە) نەفرەت لێکراون لەھەر کوێیەك بەر دەستت کەوتن بەدیل دەگیرێن و بەکوشتن دەکوژرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سُنَّةَ ٱللَّهِ فِى ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلُ وَلَن تَجِدَ لِسُنَّةِ ٱللَّهِ تَبْدِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا (ئەوەی کردووە) بەسوننەت و باوی (خۆی) لەناو کەسانێك کەپێشتر بوون ھەرگیز باوو سوننەتی خوا گۆڕانی بۆ نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَسْـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِ قُلْ إِنَّمَا عِلْمُهَا عِندَ ٱللَّهِ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) خەڵك پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی (بەرپابوونی) ڕۆژی دوایی بڵێ زانینی (بەرپابوونی) ئەو ڕۆژە تەنھا لای خوایە تۆ چوزانیت لەوانەیە ڕۆژی دوایی نزیك بێت (بەڵام خەڵك نازانن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ لَعَنَ ٱلْكَٰفِرِينَ وَأَعَدَّ لَهُمْ سَعِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا نەفرەتی لە بێ باوەڕان کردووە و ئاگری ھەڵگیرساوی بۆ ئامادە کردوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خَٰلِدِينَ فِيهَآ أَبَدًا لَّا يَجِدُونَ وَلِيًّا وَلَا نَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھەمیشەیی تێیدا دەمێنەوە ھیچ پشتیوان و یاریدەدەرێکیان نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ تُقَلَّبُ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ يَقُولُونَ يَٰلَيْتَنَآ أَطَعْنَا ٱللَّهَ وَأَطَعْنَا ٱلرَّسُولَا۠

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێك کەدەم وچاویان لەئاگری دۆزەخدا ئەم دیوو ئەو دیو دەکرێت دەڵێن: خۆزگە وکاشکای گوێرایەڵی خواو گوێرایەڵی پێغەمبەرمان بکردایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ رَبَّنَآ إِنَّآ أَطَعْنَا سَادَتَنَا وَكُبَرَآءَنَا فَأَضَلُّونَا ٱلسَّبِيلَا۠

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی ئێمە بەگوێی سەران و گەورەکانمان کرد ئیتر لەڕێگای ڕاست گومڕایان کردین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبَّنَآ ءَاتِهِمْ ضِعْفَيْنِ مِنَ ٱلْعَذَابِ وَٱلْعَنْهُمْ لَعْنًا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارمان دوو بەرابەر سزایان بدە و بەر نەفرەتی گەورەی خۆتیان بخەیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ ءَاذَوْا۟ مُوسَىٰ فَبَرَّأَهُ ٱللَّهُ مِمَّا قَالُوا۟ وَكَانَ عِندَ ٱللَّهِ وَجِيهًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە وەك ئەو کەسانە مەبن کە موسایان ئازاردا (تۆمەتیان بۆ کرد) جا خوا موسای پاك کردەوە لەوەی دەیانووت (موسا) لای خوا ڕێزو پلە وپایەی ھەبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَقُولُوا۟ قَوْلًا سَدِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لەخوا بترسن و پارێزکار بن وقسەی ڕاست و دروست بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُصْلِحْ لَكُمْ أَعْمَٰلَكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَقَدْ فَازَ فَوْزًا عَظِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکردەوەکانتان چاك دەکات ولەتاوانەکانتان خۆش دەبێت و ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات ئەوە بەڕاستی سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێناوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّا عَرَضْنَا ٱلْأَمَانَةَ عَلَى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلْجِبَالِ فَأَبَيْنَ أَن يَحْمِلْنَهَا وَأَشْفَقْنَ مِنْهَا وَحَمَلَهَا ٱلْإِنسَٰنُ إِنَّهُۥ كَانَ ظَلُومًا جَهُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئێمە سپاردەمان نیشانی ئاسمانەکان و زەوی و چیاکان دا (ھەڵگرتنی ئەمانەتی دینداریمان پێشنیار کرد بۆیان) بەڵام ھیچیان ڕازی نەبوون کەھەڵیگرن و ترسان لەو (ئەمانەتە) کەچی ئادەمی ئەو(سپاردەی) ھەڵگرت بەڕاستی ئەو (ئادەمی) زۆر ستەمکار و نەزانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِّيُعَذِّبَ ٱللَّهُ ٱلْمُنَٰفِقِينَ وَٱلْمُنَٰفِقَٰتِ وَٱلْمُشْرِكِينَ وَٱلْمُشْرِكَٰتِ وَيَتُوبَ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَكَانَ ٱللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًۢا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی خوا سزای پیاوان و ئافرەتانی دوو ڕوو بدات وە (سزای) پیاوان و ئافرەتانی ھاوەڵـدانەریش( بدات) وە لە پیاوان و ئافرەتانی ئیماندار تەوبە وەرگرێت وەخوا لێبوردەی میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70