سوورەتی لقمان لقمان
34 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 57
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْحَكِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم ئایەتانە لەئایەتەکانی قورئانی پڕ لە حیکمەت و داناییە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُدًى وَرَحْمَةً لِّلْمُحْسِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھۆی) ڕێنمونی و بەزەیین بۆ چاکەکاران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن ھەروەھا باوەڕی پتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە لەسەر ڕێنمونین لەلایەن پەروەردگاریانەوە وە ھەر ئەوان سەرکەوتوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَشْتَرِى لَهْوَ ٱلْحَدِيثِ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەندێك لەخەڵکی ھەیە قسە و باسی بێھودە دەکڕێت (وەك ئەفسانە وگۆرانی و مۆسیقا) بۆ ئەوەی بەنەزانی خەڵك لەڕێگای خوا گومڕا بکات وە ڕێگای خوا دەکاتە جێگای گاڵتەو لاقرتی ئەوانە سزای ڕیسواکەر یان بۆ ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِ ءَايَٰتُنَا وَلَّىٰ مُسْتَكْبِرًا كَأَن لَّمْ يَسْمَعْهَا كَأَنَّ فِىٓ أُذُنَيْهِ وَقْرًا فَبَشِّرْهُ بِعَذَابٍ أَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کاتێك ئایەتەکانی ئێمەی بەسەردا بخوێنرێتەوە ڕوو وەردەگێڕێت بەخۆ بەگەورە زانینێکەوە ھەروەک نەیبیستبن، یان ھەروەك لە ھەردوو گوێچکەیدا کەڕی ھەبێت دەی (ئەی موحەممەد ﷺ) مژدەی بدەرێ بەسزایەکی سەخت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُمْ جَنَّٰتُ ٱلنَّعِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە بۆئەوانە بەھەشتانی پڕنازونیعمەت ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خَٰلِدِينَ فِيهَا وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەتا ھەتایە دەمێننەوە تێیدا ئەوە بەڵێنێکی ڕاستە لەخواوە وە ھەر ئەو زاڵی باڵادەست و کاربەجێیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا وَأَلْقَىٰ فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٍ وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ كَرِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) ئاسمانەکانی دروستکردووە بەبێ ھیچ کۆڵەکەو ئەستوونێك کە ئێوە بیبینن وە لە زەویدا چەندان شاخی لەنگەر داکوتاوی داناوە بۆ ئەوەی نەتانلەرزێنێ و نەجوڵێ لەژێرتاندا لەھەموو جۆرە زیندەوەرێکی تێدا بڵاوکردۆتەوە وە لەئاسمانەوە بارانمان باراندوە بەھۆی ئەو (بارانەوە) لەزەویدا ھەموو جۆرە ڕووەکێکی بەکەڵك و جوانمان ڕواندووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هَٰذَا خَلْقُ ٱللَّهِ فَأَرُونِى مَاذَا خَلَقَ ٱلَّذِينَ مِن دُونِهِۦ بَلِ ٱلظَّٰلِمُونَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە (باسکرا) دروستکراوی خوایە دەی نیشانم بدەن ئەو (بت و پەرستراوانە) ی بێجگە لەخودان چییان دروستکردووە (ھیچیان دروست نەکردووە) بەڵکو ستەمکاران لە گومڕایی یەکی ئاشکرادان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا لُقْمَٰنَ ٱلْحِكْمَةَ أَنِ ٱشْكُرْ لِلَّهِ وَمَن يَشْكُرْ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَنِىٌّ حَمِيدٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی دانای و حیکمەتماندا بە لوقمان (وپێمانووت) سوپاسی خوا بکە جا ھەرکەس سوپاس وشوکرانە بژێری خوا بکات ئەوە بێگومان شوکرانە بژێری (بۆ قازانج و سوودی) خۆی دەکات ھەرکەسیش ناسوپاسی کردبێ (زیانی بەخوا نەگەیاندووە) ئەوە بێگومان خوا بێ نیازی سوپاسکراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذْ قَالَ لُقْمَٰنُ لِٱبْنِهِۦ وَهُوَ يَعِظُهُۥ يَٰبُنَىَّ لَا تُشْرِكْ بِٱللَّهِ إِنَّ ٱلشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەوکاتە بکە کە لوقمان بەکوڕەکەی ووت کە ئامۆژگاری دەکرد (ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم ھاوبەش بۆ خوا دامەنێ چونکە بەڕاستی ھاوبەش دانان بۆ خوا ستەمێکی زۆر گەورەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ وَهْنًا عَلَىٰ وَهْنٍ وَفِصَٰلُهُۥ فِى عَامَيْنِ أَنِ ٱشْكُرْ لِى وَلِوَٰلِدَيْكَ إِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە فەرمانمان داوە بەئادەمی (بەچاکی ھەڵس و کەوت کردن لەگەڵ) دایك و باوکیدا دایکی ھەڵی ئەگرێ بەدووگیانی (پێی لاواز دەبێ) لاوازی لەدوای لاوازی و بڕینەوەی لەشیر لە (دوا تەمەنی) دووساڵیەوە (وە فەرمانمان بەئادەمی دا) کە سوپاسگوزاری من (خوا) وباوک و دایکت بکە تەنھا بۆلای منە گەڕانەوەتان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن جَٰهَدَاكَ عَلَىٰٓ أَن تُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا وَصَاحِبْهُمَا فِى ٱلدُّنْيَا مَعْرُوفًا وَٱتَّبِعْ سَبِيلَ مَنْ أَنَابَ إِلَىَّ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەگەر (باوك و دایکت) ئەوپەڕی ھەوڵیاندا لەگەڵت بۆئەوەی شتێك بکەیت بەھاوبەشی من کەھیچ زانیاری یەکت پێی نیە ئەوە گوێڕایەڵییان مەکە بەڵام لەدونیادا زۆر بەچاکی ھاوڕێیەتی وھەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکە وشوێن ڕێبازی کەسێك بکەوە کەبەدڵسۆزی گەڕاوەتەوە بۆلای من (لەدوا ڕۆژدا) گەڕانەوەتان تەنھا بۆلای منە ئەمجا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی کەکردوتانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰبُنَىَّ إِنَّهَآ إِن تَكُ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ فَتَكُن فِى صَخْرَةٍ أَوْ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ أَوْ فِى ٱلْأَرْضِ يَأْتِ بِهَا ٱللَّهُ إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لقمان ووتی) ئەی کوڕە شیرینەکەم بەڕاستی ئەو (چاکە و تاوانە) ئەگەر کێشی تۆ وە خەرتەلەیەکیش بێت لەناو بەردێکدا یان لەناو ئاسمانەکان یان لەزەویدا بێت خوا (لەقیامەت دا) دەیھێنێت بەڕاستی خوا ووردبیین و ئاگادارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰبُنَىَّ أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ وَأْمُرْ بِٱلْمَعْرُوفِ وَٱنْهَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَٱصْبِرْ عَلَىٰ مَآ أَصَابَكَ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی کوڕە شیرینەکەم نوێژ بەجێ بھێنە وفەرمان بکە بەچاکە و ڕێگری بکە لەخراپە ھۆگر و بەئارامبە لەسەر ھەر بەڵاو ناخۆشی یەك تووشت دێت بێگومان ئەوە لەوکارە گەورانەیە کە خوا پێویستی کردووە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تُصَعِّرْ خَدَّكَ لِلنَّاسِ وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕوو لەخەڵك وەرمەگێڕە وبەکەشخە و فیزەوە مەڕۆ بەزەویدا چونکە بەڕاستی خوا ھیچ خۆبەزل زانێکی شانازیکەری خۆش ناوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱقْصِدْ فِى مَشْيِكَ وَٱغْضُضْ مِن صَوْتِكَ إِنَّ أَنكَرَ ٱلْأَصْوَٰتِ لَصَوْتُ ٱلْحَمِيرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەڕۆشتندا مام ناوەندی بە (نەھێواشبە نەپەلەپەل) (لەقسەکردندا) دەنگت نزم بکەرەوە بەڕاستی ناخۆشترینی دەنگەکان دەنگی (سەڕەی) گوێدرێژە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَأَسْبَغَ عَلَيْكُمْ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةً وَبَاطِنَةً وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَٰبٍ مُّنِيرٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتانزانیوە کە بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان ئەوەی لەئاسمانەکان و ئەوەی لەزەویدایە وە نیعمەتەکانی ڕشتووە بەسەرتاندا چ دیار و ئاشکرا و چ پەنھان و نادیارە ھەندێك لەئادەمی موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکات لەبارەی خواوە بەبێ ھیچ زانیاریەك یان ڕێنمونیەك یان کتێبێکی ڕوون وئاشکرا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّبِعُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ قَالُوا۟ بَلْ نَتَّبِعُ مَا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَآ أَوَلَوْ كَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ يَدْعُوهُمْ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێك پێتان بووترێت شوێن ئەو (قورئانه) بکەون کە خوا ناردویەتە خوارەوە دەڵێن: نەخێر بەڵکو شوێن ئەوە دەکەوین کە باوو باپیرانمان لەسەری بوون ئەگەر چی باوو باپیرانیشیان ھیچ تێ نەگەیشتبن و گومڕا بووبن (ڕێنمایش وەرنەگرن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَن يُسْلِمْ وَجْهَهُۥٓ إِلَى ٱللَّهِ وَهُوَ مُحْسِنٌ فَقَدِ ٱسْتَمْسَكَ بِٱلْعُرْوَةِ ٱلْوُثْقَىٰ وَإِلَى ٱللَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکەسێك بەڕاستی ڕووبکاتە خوا (ملکەچی فەرمانەکانی ئەو ببێت) و چاکەکار بێت (لەگوفتار و کرداریدا) ئەوە بێگومان دەستی گرتووە بە بەھێزترین دەستە گییرەوە (کە یەکخواپەرستی وئاینی پیرۆزی ئیسلامە) وە سەرئەنجامی ھەموو کارێک تەنھا بۆلای خوایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَن كَفَرَ فَلَا يَحْزُنكَ كُفْرُهُۥٓ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ فَنُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکەس بێ بڕوا بوو، بابێ بڕواییەکەی خەفەتبارت نەکات گەڕانەوەیان تەنھا بۆلای ئێمەیە ئەمجا ھەواڵیان دەدەینێ بەوەی کردوویانە بەڕاستی خوا بەوەی لەناو دڵەکاندایە ئاگادارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
نُمَتِّعُهُمْ قَلِيلًا ثُمَّ نَضْطَرُّهُمْ إِلَىٰ عَذَابٍ غَلِيظٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەمێك نازو نیعمەتیان پێ دەدەین (لە دونیادا ) لەپاشان ناچاریان دەکەین کە بڕۆنە ناو سزای سەختەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە بێگومان دەڵێن: خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵی: سوپاس بۆ خوا (کەدان بەو ڕاستیەدا دەنێن) بەڵام زۆربەیان نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ إِنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموڵکی خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە بەڕاستی ھەر خوایە بێ نیازی ستایشکراو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ أَنَّمَا فِى ٱلْأَرْضِ مِن شَجَرَةٍ أَقْلَٰمٌ وَٱلْبَحْرُ يَمُدُّهُۥ مِنۢ بَعْدِهِۦ سَبْعَةُ أَبْحُرٍ مَّا نَفِدَتْ كَلِمَٰتُ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەگەر ھەرچی درەخت لەزەویدایە قەلەم و پێنووس بێت ھەموو دەریای زەوی ببێتە مرەکەب حەوت دەریای تر دوای ئەوەی (باسکرا) ببێت بەمرەکەب ووتە و زانراوەکانی خوا دوایی نایەن و تەواو نابن بەڕاستی خوا زاڵی باڵادەست وکار دروستە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّا خَلْقُكُمْ وَلَا بَعْثُكُمْ إِلَّا كَنَفْسٍ وَٰحِدَةٍ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدروستکردنی ھەمووتان (لەسەرەتاوە) و زیندووکردنەوەتان وەك (دروستکردن و زیندوکردنەوەی) تەنھا کەسێك وایە بەڕاستی خوا بیسەر وبینایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِىٓ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتزانیوە کەبەڕاستی خوا شەو دەکات بەناو ڕۆژدا وە ڕۆژ دەکات بەناو شەودا وە خۆرو مانگی ڕام ھێنـاوە وخستویەتیە خزمـەتیانەوە ھەر یەکـەیان تا ئـەوماوەیەی (بۆیان) دیاریکراوە، دەگەڕێن ودەسوڕێنەوە وە بەڕاستی خوا بەوەی دەیکەن خەبەردارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە لەبەر ئەوەیە کە بێگومان تەنھا خوا ڕاست و ھەقە و بەڕاستی ئەوەی ھاواری لێدەکەن و دەیپەرستنن بێجگە لەو(خوا) بەتاڵ وناڕاستە وە بێگومان ھەر خوا بڵند و گەورەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِنِعْمَتِ ٱللَّهِ لِيُرِيَكُم مِّنْ ءَايَٰتِهِۦٓ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتزانیوە (نەتدیوە) کە کەشتیەکان بە چاکە و فەزڵی خوا دەڕۆن لەدەریادا بۆ ئەوەی ھەندێك لەنیشانەکانی خۆیتان نیشان بدات چونکە بەڕاستی لەمەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگەیە ھەیە بۆ ھەموو ئارام گرێکی شوکرانە بژێر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوْجٌ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ فَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٍ كَفُورٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکاتێك (لەدەریادا) شەپۆلێکی وەك ھەورەکان دایان پۆشێ (ترسی خنکان و نوقم بوونیان ببێت) ھاوار لەخوا دەکەن، دڵسۆزانە ھەر بۆ ئەو ملکەچ دەبن ئەمجا کاتی (خوا) ڕزگاری کردن بۆ ووشکانی ئەوسا ھەندێکیان مام ناوەندیە (ھەندێکی تریان کافرە، وەدان نانێ بەچاکەی خوادا) کەس نیشانەکانی ئێمە ئینکار ناکات جگە لە پەیمان شکێنانی ناشوکر و (سپڵە) نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱخْشَوْا۟ يَوْمًا لَّا يَجْزِى وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيْـًٔا إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلْغَرُورُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئادەمی خۆبپارێزن لە (تۆڵەی) پەروەردگارتان لەو ڕۆژەش بترسن ھیچ باوکێك تاوانی رۆڵەکەی ھەڵناگرێت و ھیچ ڕۆڵەیەکیش شتێك لە تاوانی باوکی ھەڵناگرێت بێگومان بەڵێنی خوا ھەق و ڕاستە کەواتە با ژیانی دونیا ھەڵتان نەخەڵەتێنێت وە با شەیتانی فریودەر بە (بیانوی بەزەیی و لێ بوردنی)خوا نەتان خەڵەتێنێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلسَّاعَةِ وَيُنَزِّلُ ٱلْغَيْثَ وَيَعْلَمُ مَا فِى ٱلْأَرْحَامِ وَمَا تَدْرِى نَفْسٌ مَّاذَا تَكْسِبُ غَدًا وَمَا تَدْرِى نَفْسٌۢ بِأَىِّ أَرْضٍ تَمُوتُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌۢ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی تەنھا لای خوایە زانیاری (کاتی ھاتنی) ڕۆژی دوایی وە ھەر خوا باران دەبارێنێت تەنھا خوا دەزانێ بەوەی لەمناڵدانی (دایکان) دایە وە ھیچ کەس نازانێ سبەینێ (لە داھاتوودا) چی دەکات وە ھیچ کەس نازانێت لە چ شوێن و زەویەکدا دەمرێت بەڕاستی خوا زانا و ئاگادارە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→