caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الإسراء الإسراء

111 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 50

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ سُبْحَٰنَ ٱلَّذِىٓ أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِۦ لَيْلًا مِّنَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ إِلَى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْأَقْصَا ٱلَّذِى بَٰرَكْنَا حَوْلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنْ ءَايَٰتِنَآ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاک و بێگەردی بۆ ئەوزاتەی کە شەوڕەوی کرد بە بەندەی خۆی لە شەوێکدا لە مزگەوتی حەرامەوە (لە شاری مەککە) بۆ مزگەوتی (الاقێی) لە (بیت المقدس) کە دەور و بەریمان پیرۆز و فەڕدار کردووە بۆ ئەوەی ھێندێک لە بەڵگە و نیشانە ڕوونەکانی خۆمانی نیشان بدەین بەڕاستی ھەر ئەو بیسەر و بینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ وَجَعَلْنَٰهُ هُدًى لِّبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَلَّا تَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِى وَكِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تەوراتیشمان بەخشی بە موسا وە ئەو (تەوراتە) مان کردە ھۆی ڕێنمونی بۆ نەوەی ئیسرائیل (پێمان ووتن) کە بێجگە لە من کەس مەکەنە پشتیوانی خۆتان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذُرِّيَّةَ مَنْ حَمَلْنَا مَعَ نُوحٍ إِنَّهُۥ كَانَ عَبْدًا شَكُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی) نەوەی ئەو کەسانەی کە لەگەڵ نوح (لە کەشتیدا) ھەڵمان گرتن بەڕاستی نوح بەندە یەکی زۆر سوپاس گوزار بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَضَيْنَآ إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ فِى ٱلْكِتَٰبِ لَتُفْسِدُنَّ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَّتَيْنِ وَلَتَعْلُنَّ عُلُوًّا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەوەکانی ئیسرائیلمان ئاگادار کردو ھەواڵمان پێدان لە نامەکەیاندا کە سوێند بە خوا ئێوە خراپەکاری دەکەن لە زەویدا دووجار و بێگومان بەرز دەبنەوە و زاڵ دەبن (بەسەر خەڵکیدا) بە بەرز بونەوەیەکی زۆر گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ أُولَىٰهُمَا بَعَثْنَا عَلَيْكُمْ عِبَادًا لَّنَآ أُو۟لِى بَأْسٍ شَدِيدٍ فَجَاسُوا۟ خِلَٰلَ ٱلدِّيَارِ وَكَانَ وَعْدًا مَّفْعُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک یەکەمین بەڵێن (لەو دووانە) ھات (کە بەڵێنتان پێدراوە) دەینێرینە سەرتان چەند بەندەیەکی خۆمان کە خاوەنی دەست وەشاندنێکی بەتینن لە جەنگدا ئەمجا ئەوانە دەگەڕێن بەناو ووڵاتەکەتاندا وە ئەوە بەڵێنێکی بەدی ھێنراو بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ رَدَدْنَا لَكُمُ ٱلْكَرَّةَ عَلَيْهِمْ وَأَمْدَدْنَٰكُم بِأَمْوَٰلٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَٰكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان جارێکی تر ئێوە بەسەریاندا زاڵ دەکەینەوە, وە دارایی و کوڕی زۆرتان پێ دەبەخشین وە لە شکر و کەستان (لە جاری پێشوو) زۆرتر دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ أَحْسَنتُمْ أَحْسَنتُمْ لِأَنفُسِكُمْ وَإِنْ أَسَأْتُمْ فَلَهَا فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْـَٔاخِرَةِ لِيَسُـۥٓـُٔوا۟ وُجُوهَكُمْ وَلِيَدْخُلُوا۟ ٱلْمَسْجِدَ كَمَا دَخَلُوهُ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَلِيُتَبِّرُوا۟ مَا عَلَوْا۟ تَتْبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئێوە چاکە بکەن ئەوا چاکە بۆ خۆتان دەکەن وە ئەگەر خراپەش بکەن ئەوا (سزاکەی) ھەر بۆ خۆتانە جا کاتێ بەڵێنی (سزا و تۆڵەی) دووھەم ھات بۆ ئەوەی پەژارە و خەفەت بە ڕوخسارتانەوە دەرکەوێت وە بۆ ئەوەی بچنەوە ناو مزگەوتی ئەقێاوە ھەرچۆنێک لە جاری یەکەمدا چوونە ناویەوە, وە بۆ ئەوەی وێرانی بکەن بە وێران کردنێکی گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَسَىٰ رَبُّكُمْ أَن يَرْحَمَكُمْ وَإِنْ عُدتُّمْ عُدْنَا وَجَعَلْنَا جَهَنَّمَ لِلْكَٰفِرِينَ حَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئومێد وایە پەروەردگارتان ڕەحمتان پێ بکات (ئەگەر بگەڕێنەوە بۆلای خوا) ئەگەر بگەڕێنەوە (بۆ سەر تاوان) ئێمەش دەگەڕێینەوە (بۆ سزادانتان) وە دۆزەخمان کرد بە بەندیخانە بۆ بێ باوەڕان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَهْدِى لِلَّتِى هِىَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەم قورئانە ڕێنمونی دەکات بۆ ڕێباز و بەرنامەیەک کە ڕاسترینە و موژدەش دەدات بەو باوەڕدارانەی کە کردەوە چاکەکان دەکەن کە بەڕاستی پاداشتی گەورەیان بۆ ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئەوانەی کە باوەڕیان نیە بە ڕۆژی دوایی سزایەکی سەختمان بۆ ئامادەکردون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَدْعُ ٱلْإِنسَٰنُ بِٱلشَّرِّ دُعَآءَهُۥ بِٱلْخَيْرِ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ عَجُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئادەمی نزاو ھاوار بۆ شەڕ و خراپە دەکات (ھەروەکو) داوا و نزاکردنی بۆ خێرو چاکە وە ئادەمی ھەمیشە ھەر پەلەیەتی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَا ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ ءَايَتَيْنِ فَمَحَوْنَآ ءَايَةَ ٱلَّيْلِ وَجَعَلْنَآ ءَايَةَ ٱلنَّهَارِ مُبْصِرَةً لِّتَبْتَغُوا۟ فَضْلًا مِّن رَّبِّكُمْ وَلِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ وَكُلَّ شَىْءٍ فَصَّلْنَٰهُ تَفْصِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiشەو و ڕۆژمان کرد بە دوو نیشانەی (گەورەی دەسەڵاتی خوا) ئەمجا نیشانەی شەومان تاریک کرد (یا سڕیەوە) و بەڵگە و نیشانەی ڕۆژمان ڕووناک کردەوە بۆ ئەوەی بەشوێن ڕۆزی پەروەردگارتاندا بگەڕێن وە بۆ ئەوەی ژمارەی ساڵەکان و حیسابی (مانگ و شەو و ڕۆژەکان) بزانن وە ئێمە ھەموو شتێکمان بە ڕوون و ڕەوانی باسکردووە (بۆتان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكُلَّ إِنسَٰنٍ أَلْزَمْنَٰهُ طَٰٓئِرَهُۥ فِى عُنُقِهِۦ وَنُخْرِجُ لَهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ كِتَٰبًا يَلْقَىٰهُ مَنشُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەموو مرۆڤێک (لە ڕۆژی دواییدا) کردەوەی خۆیمان کردۆتە گەردنیەوە (چاکە بێت یا خراپە) وە لە ڕۆژی دواییدا بۆی دەردەھێنن نامەیەک کە بە کراوەیی (و ھەموو کردەوەکانی تێدا نوسراوە) و دەیبینێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱقْرَأْ كِتَٰبَكَ كَفَىٰ بِنَفْسِكَ ٱلْيَوْمَ عَلَيْكَ حَسِيبًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێی دەووترێت) نامەکەت بخوێنەرەوە ئەمڕۆ خۆت بەسیت کە موحاسەبەی خۆت بکەیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَىٰ وَمَا كُنَّا مُعَذِّبِينَ حَتَّىٰ نَبْعَثَ رَسُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکەس ڕێنمونی و ھیدایەتی وەرگرتبێت ئەوە بێگومان ڕێنمونی و ھیدایەتەکەی (سوود و قازانجەکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت و ھەرکەسیش گومڕا بووبێت ئەوە بێگومان (زیان و سزاکەی) ھەر بۆ خۆی دەبێت وە ھیچ کەسێکی گوناھکار گوناھی ھیچ کەسێکی تر ھەڵناگرێت ئێمە ھەرگیز سزای (بەندەکان) نادەین ھەتا پێغەمبەر نەنێرین (بۆیان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَآ أَرَدْنَآ أَن نُّهْلِكَ قَرْيَةً أَمَرْنَا مُتْرَفِيهَا فَفَسَقُوا۟ فِيهَا فَحَقَّ عَلَيْهَا ٱلْقَوْلُ فَدَمَّرْنَٰهَا تَدْمِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک بمانەوێت (دانیشتوانی) شار و گوندێک لەناو ببەین فەرمان دەدەین (بە گوێڕایەڵی و کردەوەی چاک) بە دەوڵەمەندە خراپەکارو زۆردارەکانی کەچی ئەوان یاخی دەبن و لە فەرمان دەردەچن جا بڕیاری (سزادان) پێویست دەبێت بۆ (دانیشتوانی) ئەو شار و گوندانە جا ئەوسا وێرانیان دەکەین بە وێران کردنێکی تەواو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِنَ ٱلْقُرُونِ مِنۢ بَعْدِ نُوحٍ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ بِذُنُوبِ عِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە زۆر (گەل و میللەت) مان لەناو برد لە سەردەمەکانی پاش نوح پەروەردگارت بەسە بە گوناھی بەندەکانی کە ئاگادار و بینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّن كَانَ يُرِيدُ ٱلْعَاجِلَةَ عَجَّلْنَا لَهُۥ فِيهَا مَا نَشَآءُ لِمَن نُّرِيدُ ثُمَّ جَعَلْنَا لَهُۥ جَهَنَّمَ يَصْلَىٰهَا مَذْمُومًا مَّدْحُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەسێک تەنھا ژیانی دونیای بوێت لەم (دونیا) دا زوو پێی دەدەین ئەوەی بمانەوێت بۆ ھەرکەسێک لە پاشان دۆزەخمان بۆ سازداوە دەچێتە ناوی بە لۆمەکراوی و دەرکراوی لە میھرەبانی خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنْ أَرَادَ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَسَعَىٰ لَهَا سَعْيَهَا وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ سَعْيُهُم مَّشْكُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەسێکیش مەبەستی ڕۆژی دوایی بووبێت وە ھەوڵی بۆ بدات بەو جۆرەی شایستەی ئەوە و باوەڕداریش بێت ئا ئەوانە کردەوە و تێکۆشانەکەیان وەرگیراوە (لای پەروەردگاریان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلًّا نُّمِدُّ هَٰٓؤُلَآءِ وَهَٰٓؤُلَآءِ مِنْ عَطَآءِ رَبِّكَ وَمَا كَانَ عَطَآءُ رَبِّكَ مَحْظُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەبەخشین بە ھەمووان ئەوانەی (کەھەر دونیایان دەوێت) و ئەوانەش (کە ڕۆژی دواییان دەوێت) لە بەخششی پەروەردگارت (لەم دونیایەدا) بێگومان ڕۆزی و بەخشراوی پەروەردگارت ھەرگیز قەدەغە کراو نەبووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱنظُرْ كَيْفَ فَضَّلْنَا بَعْضَهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ وَلَلْـَٔاخِرَةُ أَكْبَرُ دَرَجَٰتٍ وَأَكْبَرُ تَفْضِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) سەرنج بدە چۆن (لە دونیادا) فەزڵی ھەندێکیانمان داوە بەسەر ھەندێکیاندا وە بێگومان پلەکان لە ڕۆژی دواییدا گەورەترە و فەزڵەکانیش گەورەترن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتَقْعُدَ مَذْمُومًا مَّخْذُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی ئادەمی) لەگەڵ خوادا پەرستراوێکی تر مەپەرستە ئەگینا دەبێتە لۆمەکراوێکی سووک و ڕسوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَضَىٰ رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ وَبِٱلْوَٰلِدَيْنِ إِحْسَٰنًا إِمَّا يَبْلُغَنَّ عِندَكَ ٱلْكِبَرَ أَحَدُهُمَآ أَوْ كِلَاهُمَا فَلَا تَقُل لَّهُمَآ أُفٍّ وَلَا تَنْهَرْهُمَا وَقُل لَّهُمَا قَوْلًا كَرِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پەروەردگارت بڕیاریداوە کە ھیچ شتێک نەپەرستن بێجگە لە ئەو وە لەگەڵ دایک و باوکتان چاکە بکەن ئەگەر یەکێکیان (باوکت و دایکت) یان ھەردووکیان لای تۆ پیربوون قسەی ناخۆشیان پێ مەڵێ تەنانەت ئۆفیش وە تێیان مەخوڕە و پێیاندا ھەڵمەشاخێ (بەڵکو) ووتەی نەرم و شیرینیان (لەگەڵدا) بەکاربێنە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱخْفِضْ لَهُمَا جَنَاحَ ٱلذُّلِّ مِنَ ٱلرَّحْمَةِ وَقُل رَّبِّ ٱرْحَمْهُمَا كَمَا رَبَّيَانِى صَغِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiباڵی خۆ بەکەمزانین و میھرەبانیتیان بۆ ڕابخە بڵێ ئەی پەروەردگارم ڕەحمیان پێ بکە ھەرچۆنێک ئەوان منیان پەروەردە کرد بە منداڵی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا فِى نُفُوسِكُمْ إِن تَكُونُوا۟ صَٰلِحِينَ فَإِنَّهُۥ كَانَ لِلْأَوَّٰبِينَ غَفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەروەردگارتان چاک دەزانێت بە ھەرچی لە دڵ و دەرونتاندا ھەیە ئەگەر ئێوە چاک بن و نیازی چاکەتان ببێت ئەوا بێگومان ئەو (خوایە) لێ بوردەیە بۆ تۆبەکاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَءَاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە مافی خزمانت بدە (ھەروەھا مافی) ھەژار و ڕێبواریش زیادە ڕەویش مەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلْمُبَذِّرِينَ كَانُوٓا۟ إِخْوَٰنَ ٱلشَّيَٰطِينِ وَكَانَ ٱلشَّيْطَٰنُ لِرَبِّهِۦ كَفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی زیادەڕەوان دۆست وبرای شەیتانەکانن شەیتانیش بەرانبەر (ناز و نیعمەتەکانی) پەروەردگاری ھەمیشە سپڵەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِمَّا تُعْرِضَنَّ عَنْهُمُ ٱبْتِغَآءَ رَحْمَةٍ مِّن رَّبِّكَ تَرْجُوهَا فَقُل لَّهُمْ قَوْلًا مَّيْسُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ڕووت وەرگێڕا لەوانە (لەبەر نەداری) چاوەڕوانی بەخششی و ڕۆزیەک بوویت لەلایەن پەروەردگارتەوە ئەوە قسەی جوان و نەرمیان لەگەڵدا بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَجْعَلْ يَدَكَ مَغْلُولَةً إِلَىٰ عُنُقِكَ وَلَا تَبْسُطْهَا كُلَّ ٱلْبَسْطِ فَتَقْعُدَ مَلُومًا مَّحْسُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەستت مەکە کۆت بە گەردنتدا (واتە دەست قووچاو مەبە لە خێرکردندا) وکراوە و بەرەڵاشی مەکە بەتەواوی (ھەرچیت ھەیە بیدەی بە خەڵکی) تا نەبیتە کەسێکی لۆمەکراوی ھیچ بەدەستەوە نەماو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ رَبَّكَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی پەروەردگارت ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە بیەوێت و وەتەنگی دەکات بۆ ھەرکەسێک بیەوێت بەڕاستی ئەو ھەمیشە ئاگا و بینایە بە بەندەکانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَقْتُلُوٓا۟ أَوْلَٰدَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَٰقٍ نَّحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ إِنَّ قَتْلَهُمْ كَانَ خِطْـًٔا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆڵەکانتان مەکوژن لە ترسی ھەژاری و نەداری ئێمە ڕۆزی ئەوانیش و ئێوەش دەدەین بەڕاستی کوشتنی ئەوانە (ئەو منداڵانەتان) ھەڵەو تاوانێکی گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَقْرَبُوا۟ ٱلزِّنَىٰٓ إِنَّهُۥ كَانَ فَٰحِشَةً وَسَآءَ سَبِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو نزیکی زیناش مەکەونەوە بەڕاستی ئەوە کردەوەیەکی زۆر ناشرین و ڕێگەیەکی پیس و خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَقْتُلُوا۟ ٱلنَّفْسَ ٱلَّتِى حَرَّمَ ٱللَّهُ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَمَن قُتِلَ مَظْلُومًا فَقَدْ جَعَلْنَا لِوَلِيِّهِۦ سُلْطَٰنًا فَلَا يُسْرِف فِّى ٱلْقَتْلِ إِنَّهُۥ كَانَ مَنصُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسێک مەکوژن کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردوە مەگەر بە (ھۆیەکی) ڕاست و ڕەوا نەبێت (وەک ئەگەر ھاتوو کەسێکی کوشتبوو، یان لە ئاین پاشگەز ببوەوە، یان شووی کردبوو یان ژنی ھێنابوو زینایان کرد) جا ھەر کەسێک بەنا ھەق و ستەم لێکراوی کوژرا ئەوە دەسەڵاتمان داوە بەخاوەنەکەی (بەسەر بکوژەکەدا) جا با خاوەنەکەی زیادەڕۆیی نەکات لە تۆڵەسەندنەوەدا (ئەگەر عەفووی کرد پاش ئەوە نەچێت تۆڵەی لێ بسەنێتەوە، وە ئەگەر کوشتیشیەوە بە جوانترین شێوە بیکوژێتەوە و ڕازی بێت بە بڕیاری خوا ھەرچۆنێک بێت) چونکە بەڕاستی ئەو (خاوەنە) یارمەتیدراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَقْرَبُوا۟ مَالَ ٱلْيَتِيمِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ حَتَّىٰ يَبْلُغَ أَشُدَّهُۥ وَأَوْفُوا۟ بِٱلْعَهْدِ إِنَّ ٱلْعَهْدَ كَانَ مَسْـُٔولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە نزیکی ماڵی ھەتیو مەکەونەوە مەگەر بە چاکترین شێوە نەبێت (کە بریتیە لە پاراستن و وەبەرھێنانی) ھەتا (ھەتیوەکە) دەگاتە کەماڵی ژیری و لێزانی وەفا بکەن بە بەڵێن و پەیمانەکانتان بەڕاستی (خاوەن) بەڵێن و پەیمان لێپرسراوە بەرامبەر بەڵێنەکانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَوْفُوا۟ ٱلْكَيْلَ إِذَا كِلْتُمْ وَزِنُوا۟ بِٱلْقِسْطَاسِ ٱلْمُسْتَقِيمِ ذَٰلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک کە پێوانە دەکەن (بۆ خەڵکی) بەڕێکوپێکی پێوانە بکەن و کێشانەش بکەن بە تەرازوی ڕاست و دروست ئەمە (بۆ ئێوە) چاکتر و ئاکامیشی باشترە ( لە دونیا و قیامەتیشدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ إِنَّ ٱلسَّمْعَ وَٱلْبَصَرَ وَٱلْفُؤَادَ كُلُّ أُو۟لَٰٓئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْـُٔولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە شوێن شتێک مەکەوە کە زانیاریت دەربارەی نیە بەڕاستی گوێ و چاو و دڵ ھەموو ئەوانە (خاوەنەکانیان) بەرپرسیارن لێیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَمْشِ فِى ٱلْأَرْضِ مَرَحًا إِنَّكَ لَن تَخْرِقَ ٱلْأَرْضَ وَلَن تَبْلُغَ ٱلْجِبَالَ طُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە مەڕۆ بە زەویدا بە فیز زلی و شانازیەوە (چونکە) بەڕاستی تۆ نە دەتوانی زەوی کون کەیت وە نە دەگەیتە شاخەکان لە درێژیدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلُّ ذَٰلِكَ كَانَ سَيِّئُهُۥ عِندَ رَبِّكَ مَكْرُوهًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو ئەوەی باسکرا خراپەکانی لای پەروەردگارت نابەجێ و بێزراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ مِمَّآ أَوْحَىٰٓ إِلَيْكَ رَبُّكَ مِنَ ٱلْحِكْمَةِ وَلَا تَجْعَلْ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ فَتُلْقَىٰ فِى جَهَنَّمَ مَلُومًا مَّدْحُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی (کـەباس کرا) ھەندێکە لەو دانـایی و حیکمـەتەی کە پەروەردگارت نیگای کردووە بۆت وە ھـیچ پـەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا مەپەرستە ئەگینا فڕێ دەدرێیتە ناو دۆزەخەوە بە لۆمەکراوی و دوورخراوەی لە بەزەیی خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَأَصْفَىٰكُمْ رَبُّكُم بِٱلْبَنِينَ وَٱتَّخَذَ مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ إِنَٰثًا إِنَّكُمْ لَتَقُولُونَ قَوْلًا عَظِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا پەروەردگارتان ڕەگەزی کوڕی تایبەتی کردووە بە ئێوەوە لە فریشتەکانیشیدا کچانی بۆ خۆی ھەڵبژاردووە بەڕاستی ئێوە وتەیەکی زۆرگەورە (و نابەجێ) دەڵێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لِيَذَّكَّرُوا۟ وَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا نُفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بە خوا بێگومان (مەبەستەکانمان) بە چەند جۆر ھێناوە لەم قورئانەدا بۆ ئەوەی بیربکەنەوە و ئامۆژگاری وەرگرن بەڵام (خوانەناسان) ھەر دوورکەوتنەوەیان زیاتر دەبێت (بەو باسکردنە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لَّوْ كَانَ مَعَهُۥٓ ءَالِهَةٌ كَمَا يَقُولُونَ إِذًا لَّٱبْتَغَوْا۟ إِلَىٰ ذِى ٱلْعَرْشِ سَبِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەگەر لەگەڵ خوادا پەرستراوانێکی تر ببوایە وەک ئەو (بت پەرستان) دەڵێن ئەو کاتە دەگەڕان بە دوای ڕێگایەکدا بۆلای خاوەنی عەرش (کە خوایە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يَقُولُونَ عُلُوًّا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاک و بێگەرد و بەرز و بڵندە ئەو (خوایە) لەوەی ئەو (بت پەرستانە) دەیڵێن (دەربارەی خوا) زۆر بەرز و بڵند ترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تُسَبِّحُ لَهُ ٱلسَّمَٰوَٰتُ ٱلسَّبْعُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ وَإِن مِّن شَىْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِۦ وَلَٰكِن لَّا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ إِنَّهُۥ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر حەوت ئاسمانەکان تەسبیحاتی خوا دەکەن و زەوی و ھەرچی لە ناویاندایه وە ھیچ شتێک نیە کە تەسبیحات و سوپاس و ستایشی ئەو نەکات بەڵام ئێوە تێناگەن لە تەسبیحاتەکەیان بەڕاستی خوا ھەمیشە بە ئارام و لەسەرخۆ و لێبوردەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا قَرَأْتَ ٱلْقُرْءَانَ جَعَلْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ حِجَابًا مَّسْتُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێک قورئان دەخوێنیت (بەسەریاندا) دادەنێین لە نێوان تۆ و ئەوانەدا کە باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی نیه پەردەیەکی نادیار (داپۆشەر)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِىٓ ءَاذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِذَا ذَكَرْتَ رَبَّكَ فِى ٱلْقُرْءَانِ وَحْدَهُۥ وَلَّوْا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَٰرِهِمْ نُفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەیدەین بەسەر دڵیاندا چەند پەردەیەکی زۆر ئەستوور بۆ ئەوەی لە قورئان تێ نەگەن و گوێشیان کەڕ دەکەین (تانەبیستن) وە ھەر کاتێک ناوی پەروەردگارت دەبەیت (لای ئەو بێ باوەڕانەدا) لە قورئاندا بە تاک و تەنھایی بە بێزاری پشتت تێدەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

نَّحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَسْتَمِعُونَ بِهِۦٓ إِذْ يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ وَإِذْ هُمْ نَجْوَىٰٓ إِذْ يَقُولُ ٱلظَّٰلِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە چاک دەزانین بۆچی ئەوان گوێ دەگرن کاتێک گوێ دەگرن لە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەھا کاتێک پێکەوە چپە دەکەن کاتێ ستەمکارەکان دەڵێن ئێوە تەنھا شوێنی پیاوێکی جادولێکراو دەکەون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱنظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا۟ لَكَ ٱلْأَمْثَالَ فَضَلُّوا۟ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسەرنج بدە چۆن نموونەی جۆرا و جۆرت بۆ دەھێننەوە سەرئەنجام گومڕا بوون ئیتر ناتوانن ڕێگای ڕاست بدۆزنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەشڵێن ئایا کاتێ بووینە ئێسک پروسکێکی ڕزیو و پتورکاو ئایا (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە و دەبینەوە بە دروسکراوێکی نوێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ كُونُوا۟ حِجَارَةً أَوْ حَدِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان بڵێ ئێوە ببن بە بەرد یان بە ئاسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ خَلْقًا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان ھەر دروستکراوێکی ترلەوەی لە مێشک و دڵتاندا گەورەیە جابێگومان ئەوانە دەڵێن کێ زیندوومان دەکاتەوە بڵێ ئەو زاتە (زیندووتان دەکاتەوە) کە یەکەم جار دروستی کردوون جا (بە لاقرتیەوە) سەرت بۆ دەلەقێنن و دەڵێن ئەوەکەی دەبێت بڵێ لەوانەیە ئەو (ڕۆژە ھاتنی) نزیک بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ يَدْعُوكُمْ فَتَسْتَجِيبُونَ بِحَمْدِهِۦ وَتَظُنُّونَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ڕۆژەی کە بانگتان دەکەن (لە گۆڕەکانتانەوە) جا ئێوەش دەست بەجێ دێن بەدەم بانگ کردنەکەوە بە سوپاس و سەناکردنەوە و وا دەزانن نەماونەتەوە (لە دونیادا) ماوەیەکی کەم نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُل لِّعِبَادِى يَقُولُوا۟ ٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ يَنزَغُ بَيْنَهُمْ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ كَانَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوًّا مُّبِينًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بە بەندەکانم قسەیەک بکەن کە جوانتر و باشترینی قسە بێت بەڕاستی شەیتان ناکۆکی و ئاژاوە دەخاتە نێوانیان بەڕاستی شەیتان ھەمیشە بۆ ئادەمی دووژمنێکی ڕون و ئاشکرایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَّبُّكُمْ أَعْلَمُ بِكُمْ إِن يَشَأْ يَرْحَمْكُمْ أَوْ إِن يَشَأْ يُعَذِّبْكُمْ وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ عَلَيْهِمْ وَكِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەروەردگارتان زاناترە بە ئێوە ئەگەر بیەوێت ڕەحمتان پێ دەکات یان ئەگەر بیەوێت سزاتان دەدات وە ئێمە تۆمان نەناردووە بەچاودێر و پارێزەر بە سەریانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِمَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَلَقَدْ فَضَّلْنَا بَعْضَ ٱلنَّبِيِّـۧنَ عَلَىٰ بَعْضٍ وَءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ زَبُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پەروەردگارت زاناترە بەھەر چی لە ئاسمانەکان و لە زەویدایە وە سوێند بە خوا بێگومان فەزڵی ھەندێ لە پێغەمبەرانمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا و زەبورمان بەخشی بە داود

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱلَّذِينَ زَعَمْتُم مِّن دُونِهِۦ فَلَا يَمْلِكُونَ كَشْفَ ٱلضُّرِّ عَنكُمْ وَلَا تَحْوِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ (بێ باوەڕان) ھاوار بکەن لە ئەوانەی کە ئێوە بە خواتان دەزانین بێجگە لە خوا جا ئەوانە دەسەڵاتیان نیە بەڵا و زیانتان لەسەر لابەن وە (دەسەڵاتی) گۆڕانیشیان نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ يَبْتَغُونَ إِلَىٰ رَبِّهِمُ ٱلْوَسِيلَةَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ وَيَرْجُونَ رَحْمَتَهُۥ وَيَخَافُونَ عَذَابَهُۥٓ إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ كَانَ مَحْذُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە ئەو (نەفامانە) ھاواریان لێ دەکەن ئەوانە بەدوای ھۆکارێکدا دەگەڕێن کە نزیکیان کاتەوە لە پەروەدگاریان کامیان نزیک ترە (لە خواوە و پلەو پایەی بەرزترە) وە بە ھیوا و ئومێد و ڕەحمی ئەون و لە سزایشی دەترسن بەڕاستی سزای پەروەردگارت ھەمیشە مەترسی لێکراوە و خۆ لێ پارێزراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن مِّن قَرْيَةٍ إِلَّا نَحْنُ مُهْلِكُوهَا قَبْلَ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ أَوْ مُعَذِّبُوهَا عَذَابًا شَدِيدًا كَانَ ذَٰلِكَ فِى ٱلْكِتَٰبِ مَسْطُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێکمان کە ئێمە لە ناویان ببەین پێش (ھاتنی) ڕۆژی دوایی یان سزایان بدەین بە سزایەکی سەخت ئیللا ئەو (سزادانە یان لەناو بردنە) لە (لوح المحفوظ) دا نوسراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا مَنَعَنَآ أَن نُّرْسِلَ بِٱلْـَٔايَٰتِ إِلَّآ أَن كَذَّبَ بِهَا ٱلْأَوَّلُونَ وَءَاتَيْنَا ثَمُودَ ٱلنَّاقَةَ مُبْصِرَةً فَظَلَمُوا۟ بِهَا وَمَا نُرْسِلُ بِٱلْـَٔايَٰتِ إِلَّا تَخْوِيفًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھیچ شتێک ڕێگری ئێمەی نەکردووە کە ئەو موعجیزانە بنێرین جگە لەوەی کە پێشینەکان بە درۆیان دەزانی ناردمان بۆ (ھۆزی) سەمود ئەو حوشترەی کە (موعجیزەیەکی) ئاشکرا بوو کەچی (باوەڕیان نەھێنا) و ستەمیان لێکرد و (سەریان بڕی) وە ئێمە موعجیزەکان نانێرین مەگەر بۆ ترساندنی (ئەو گەلە نەبێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قُلْنَا لَكَ إِنَّ رَبَّكَ أَحَاطَ بِٱلنَّاسِ وَمَا جَعَلْنَا ٱلرُّءْيَا ٱلَّتِىٓ أَرَيْنَٰكَ إِلَّا فِتْنَةً لِّلنَّاسِ وَٱلشَّجَرَةَ ٱلْمَلْعُونَةَ فِى ٱلْقُرْءَانِ وَنُخَوِّفُهُمْ فَمَا يَزِيدُهُمْ إِلَّا طُغْيَٰنًا كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیربکەرەوە) کاتێ پێمان ووتی بەڕاستی پەروەردگارت دەوری ھەموو خەڵکی داوە (دەسەڵاتی ھەیە بەسەریاندا) وە ئەو خەو بینینەی کە پیشانی تۆماندا (لەو شەو ڕەویەدا) ھەرلەبەر تاقیکردنەوەی خەڵکی بوو ھەروەھا ئەو درەختە نەفرەت لێکراوەش کە لە قورئاندا باسمان کردووە, وە ئێمە (بەو جۆرە بەڵگانە) ئەوانە دەترسێنین کەچی ئەو (ترساندنە) ھیچیان بۆ زیاد ناکات جگە لە یاخی بوون و سەرکەشی نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَٰٓئِكَةِ ٱسْجُدُوا۟ لِـَٔادَمَ فَسَجَدُوٓا۟ إِلَّآ إِبْلِيسَ قَالَ ءَأَسْجُدُ لِمَنْ خَلَقْتَ طِينًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باسی ئەو کاتەبکە کە ئێمە بەةفریشتەکانمان ووت سوژدەبەرن بۆ ئادەم ئەوانیش یەکسەر ھەموویان سوژدەیان برد بێجگە لە ئیبلیس (شەیتان نەبێت) ووتی ئایامن سوژدەبەرم بۆ کەسێک کە لە قوڕ دروستت کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَرَءَيْتَكَ هَٰذَا ٱلَّذِى كَرَّمْتَ عَلَىَّ لَئِنْ أَخَّرْتَنِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ لَأَحْتَنِكَنَّ ذُرِّيَّتَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئیبلیس) ووتی پێم بڵێ و ھەواڵم بدەرێ لەبارەی ئەمەوە کە ڕێزی ئەوت داوە بەسەرمندا؟! سوێند بە خوا ئەگەر دوام بخەیت تاڕۆژی دوایی (نەمرم) بەڕاستی زاڵ ئەبم بەسەر نەوەکانیدا (بە گومڕاکردن) کەمێک لەوان نەبێت (کە بەندە تایبەتیەکانی خوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱذْهَبْ فَمَن تَبِعَكَ مِنْهُمْ فَإِنَّ جَهَنَّمَ جَزَآؤُكُمْ جَزَآءً مَّوْفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا بە شەیتانی) فەرموو بڕۆ جا ھەر کەس لەوان شوێنی تۆ کەوت ئەوە بەڕاستی تۆڵەی ھەمووتان دۆزەخە کە تۆڵەیەکی پڕ بە پڕە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱسْتَفْزِزْ مَنِ ٱسْتَطَعْتَ مِنْهُم بِصَوْتِكَ وَأَجْلِبْ عَلَيْهِم بِخَيْلِكَ وَرَجِلِكَ وَشَارِكْهُمْ فِى ٱلْأَمْوَٰلِ وَٱلْأَوْلَٰدِ وَعِدْهُمْ وَمَا يَعِدُهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ إِلَّا غُرُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکەس لەوانە کە دەتوانی گومڕای بکە بە دەنگت و سەدای (ناھەقت) و بدە بە سەریاندا و تێـیان خوڕە بە سوار و پیادەی لەشکرەکەتەوە، وە ھاوبەشییان بکە لەماڵ و سامان و منداڵیاندا بەڵێنیشیان پێ بدە بەڵام شەیتان بەڵێنیان پێ نادات بە خەڵەتاندن نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ عِبَادِى لَيْسَ لَكَ عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنٌ وَكَفَىٰ بِرَبِّكَ وَكِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان بەندەکانی من دەسەڵاتت بەسەریاندا نیە (و ناتوانیت گومڕایان بکەیت) وە پەروەردگارت بەسە پارێزەر و چاودێر بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَّبُّكُمُ ٱلَّذِى يُزْجِى لَكُمُ ٱلْفُلْكَ فِى ٱلْبَحْرِ لِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦٓ إِنَّهُۥ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپەروەردگارتان ئەو زاتەیە کە کەشتی لە دەریادا ھاتوچۆ پێدەکات بۆ ئێوە بۆ ئەوەی بگەڕێن بە دوای ھەندێک بەھرە و ڕۆزی ئەودا بەڕاستی ئەو (خوایە) ھەمیشەیی میھرەبان و بە بەزەییە بەرامبەر بە ئێوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا مَسَّكُمُ ٱلضُّرُّ فِى ٱلْبَحْرِ ضَلَّ مَن تَدْعُونَ إِلَّآ إِيَّاهُ فَلَمَّا نَجَّىٰكُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ أَعْرَضْتُمْ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ كَفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک لە دەریادا تووشی بەڵا و زیان بێن ھەموو ئەو (پەرستراوانەی) ھاواریان لێ دەکەن وون دەبن بێجگە لە خوا کە چی کاتێک کە (خوا) ڕزگارتان دەکات و دەگەنە ووشکانی ڕوو وەردەگێڕن (لە خوا) (چونکە) ئادەمی ھەمیشە سپڵە و ناسوپاسە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَأَمِنتُمْ أَن يَخْسِفَ بِكُمْ جَانِبَ ٱلْبَرِّ أَوْ يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ وَكِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا ئێوە ناترسن و بێباکن لەوەی کە لە ووشکانیدا (بوومەلەرزە) بتانبات بەناخی زەویدا؟ یان (ناترسن لەوەی) بای توندتان بنێرێتە سەر بەووردە زیخەوە پاشان پارێزەرێکیشتان دەست نەکەوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ أَمِنتُمْ أَن يُعِيدَكُمْ فِيهِ تَارَةً أُخْرَىٰ فَيُرْسِلَ عَلَيْكُمْ قَاصِفًا مِّنَ ٱلرِّيحِ فَيُغْرِقَكُم بِمَا كَفَرْتُمْ ثُمَّ لَا تَجِدُوا۟ لَكُمْ عَلَيْنَا بِهِۦ تَبِيعًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئایا دڵنیا و بێباکن لەوەی بتان گێڕێتەوە ناو دەریا جارێکی تر ئەمجا بینێرێتە سەرتان بایەکی توند و تیژی وێرانکەر ئەوسا لە دەریاکەدا نقومتان بکات لەبەر ئەو بێ باوەڕ و سپڵە بوونـەتان پاشان دەستان ناکەوێت ھیچ کەسێک کە داوای تۆڵەی ئێوە لە ئێمە بکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ كَرَّمْنَا بَنِىٓ ءَادَمَ وَحَمَلْنَٰهُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَفَضَّلْنَٰهُمْ عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّمَّنْ خَلَقْنَا تَفْضِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا بێگومان ڕێزمان لە نەوەی ئادەم گرت وە لە ووشکانی و لە دەریادا ھەڵمان گرتن (بەسواری و گەڕاندمانن) و ڕۆزی پاک و خاوێنمان پێداون وە فەزڵمان داون بەسەر زۆرێک لەو شتانەی کە دروستمان کردون بە فەزڵێکی گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ نَدْعُوا۟ كُلَّ أُنَاسٍۭ بِإِمَٰمِهِمْ فَمَنْ أُوتِىَ كِتَٰبَهُۥ بِيَمِينِهِۦ فَأُو۟لَٰٓئِكَ يَقْرَءُونَ كِتَٰبَهُمْ وَلَا يُظْلَمُونَ فَتِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان بخەنەوە) ئەو ڕۆژەی کە ئێمە ھەموو ئادەمیەک بانگ دەکەین بە ناوی پێغەمبەرەکەیانەوە (بەناوی پەیامەکەیانەوە) جا ھەر کەسێک نامەی کردەوەکەی بدرێت بە دەستی ڕاستیەوە ئا ئەوانە نامەکەیان دەخوێننەوە, وە ستەمیان لێ ناکرێت بە ئەندازەی ئەو تاڵە باریکەی بە دەوری ناوکی خورمادایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن كَانَ فِى هَٰذِهِۦٓ أَعْمَىٰ فَهُوَ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ أَعْمَىٰ وَأَضَلُّ سَبِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ھەر کەسێک لەم (دونیایە) دا کوێر بووبێت و (ڕێگەی ڕاستی نەبینی بێت) ئەوە ئەو کەسە لە ڕۆژی دوایشدا کوێرە بگرە لە کوێریش گومڕاترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن كَادُوا۟ لَيَفْتِنُونَكَ عَنِ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ لِتَفْتَرِىَ عَلَيْنَا غَيْرَهُۥ وَإِذًا لَّٱتَّخَذُوكَ خَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی نزیک بوو ئەوانە لاتدەن و وەرتگێڕن لەوەی کە نیگامان کرد بۆت بۆ ئەوەی جگە لە قورئان شتێک بەدەم ئێمەوە ھەڵبەستیت (ئەگەر گوێڕایەڵیان بوویتایە) ئەوە لەو کاتەدا دەیان کردیت بە دۆست و خۆشەویستی خۆیان و (گومڕایان دەکردیت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْلَآ أَن ثَبَّتْنَٰكَ لَقَدْ كِدتَّ تَرْكَنُ إِلَيْهِمْ شَيْـًٔا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆ ئەگەر ئێمە تۆمان دامەزراو نەکردایە بەڕاستی نزیک بوو تۆ کەمێک بەلایاندا بچیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذًا لَّأَذَقْنَٰكَ ضِعْفَ ٱلْحَيَوٰةِ وَضِعْفَ ٱلْمَمَاتِ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ عَلَيْنَا نَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بێگومان ئەوکاتە پێمان دەچەشتی دوو بەرانبەر (سزای) ژیان دوو بەرانبەر (سزای) مردن پاشان دەستت نەدەکەوت یارمەتیدەرێک بەرانبەر بە ئێمە (کە بەرگری ئەو سزایەت لێ بکات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن كَادُوا۟ لَيَسْتَفِزُّونَكَ مِنَ ٱلْأَرْضِ لِيُخْرِجُوكَ مِنْهَا وَإِذًا لَّا يَلْبَثُونَ خِلَٰفَكَ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی نزیک بوو ئەو (بێ باوەڕانە) (بە پیلان و دوژمنایەتی) نارەحەتت بکەن لە خاکی مەککە بۆ ئەوەی دەرت بکەن لێی جا ئەوکاتە ئەوانە نەدەمانەوە لە پاش تۆ کاتێکی کەم نەبێت (خوا لەناوی دەبردن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سُنَّةَ مَن قَدْ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِن رُّسُلِنَا وَلَا تَجِدُ لِسُنَّتِنَا تَحْوِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiرێگا و نەریتێکە لە (ئێمەوە) بۆ ئەوانەی کە ناردومانن لە پێغەمبەرانمان پێش تۆ باو و یاسای ئێمەش گۆڕانی بەسەردا نایەت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ لِدُلُوكِ ٱلشَّمْسِ إِلَىٰ غَسَقِ ٱلَّيْلِ وَقُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ إِنَّ قُرْءَانَ ٱلْفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) نوێژ بەجێ بھێنە لەکاتی لادانی خۆر (لە ناوەڕاستی ئاسمان) ھەتا (ھاتنی) تاریکی شەو ھەروەھا نوێژی بەیانی (بەجێ بھێنە) بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو و ڕۆژەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلَّيْلِ فَتَهَجَّدْ بِهِۦ نَافِلَةً لَّكَ عَسَىٰٓ أَن يَبْعَثَكَ رَبُّكَ مَقَامًا مَّحْمُودًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) لە بەشێکی شەودا ھەستە شەو نوێژ بکە بەقورئان خوێندن تێیدا ئەوە زیادە نوێژی تایبەت بە تۆیە ئومێدەواربە پەروەردگارت بتگەیەنێـتە پلەو جێگایەکی پەسەندکراو (کە شەفاعەتی گەورەیە بۆ خەڵکی لە قیامەتدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُل رَّبِّ أَدْخِلْنِى مُدْخَلَ صِدْقٍ وَأَخْرِجْنِى مُخْرَجَ صِدْقٍ وَٱجْعَل لِّى مِن لَّدُنكَ سُلْطَٰنًا نَّصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڵێ ئەی پەروەردگارم (لەھەر کارێکدا بووم) ڕاست و چاک پێم ئەنجام بدە ڕاست و چاکیش پێم کۆتایی بھێنە وە لەلایەن خۆتەوە بۆم بسازێنە دەسەڵاتێکی یارمەتیدەر (کە زاڵ بم بەسەر ھەموو کۆسپێکدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُلْ جَآءَ ٱلْحَقُّ وَزَهَقَ ٱلْبَٰطِلُ إِنَّ ٱلْبَٰطِلَ كَانَ زَهُوقًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڵێ ئاینی ڕاست ھات وە ئاینی ناحەق و بەتاڵ نەما و ڕۆیشت بەڕاستی بەتاڵ ھەمیشە لە ناوچووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنُنَزِّلُ مِنَ ٱلْقُرْءَانِ مَا هُوَ شِفَآءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ وَلَا يَزِيدُ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا خَسَارًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەم قورئانەدا دەنێرینە خوارەوە ئەوەی کە ھۆی شیفا و میھرەبانی یە بۆ بڕواداران بەڵام (ھاتنی ئەم قورئانە) بۆ ستەمکاران ھیچ زیاد ناکات جگە لە خەسارۆمەندی نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَآ أَنْعَمْنَا عَلَى ٱلْإِنسَٰنِ أَعْرَضَ وَنَـَٔا بِجَانِبِهِۦ وَإِذَا مَسَّهُ ٱلشَّرُّ كَانَ يَـُٔوسًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک چاکە و نیعمەتی خۆمان بڕێژین بەسەر ئادەمی (بێ باوەڕدا) ڕوو وەردەگێڕێت (لە زیکری ویادی ئێمە) و دوور دەکەوێتەوە, وە کاتێک ناخۆشی و زیانی لێ بکەوێت زۆر نائومێد دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ كُلٌّ يَعْمَلُ عَلَىٰ شَاكِلَتِهِۦ فَرَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَنْ هُوَ أَهْدَىٰ سَبِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەمووکەس کار دەکات لەسەر سرووشت و (ڕێبازی) خۆی جا پەروەردگارتان زاناترە بەو کەسەی کە ڕێبازەکەی ڕاسترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلرُّوحِ قُلِ ٱلرُّوحُ مِنْ أَمْرِ رَبِّى وَمَآ أُوتِيتُم مِّنَ ٱلْعِلْمِ إِلَّا قَلِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) پرسیارت لێ دەکەن لەبارەی ڕۆحەوە (کە چیە) بڵێ ڕۆح لە کارو فەرمانی تایبەت بە پەروەردگارمە وە ئێوە تەنھا کەمێک لە زانیاریتان پێ بەخشراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَئِن شِئْنَا لَنَذْهَبَنَّ بِٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ ثُمَّ لَا تَجِدُ لَكَ بِهِۦ عَلَيْنَا وَكِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بە خوا ئەگەر بمانەوێت بێگومان ئەو (قورئانەی) نیگامان کردووە بۆت نایھێڵین (لە دڵ و پەڕەکاندا) لە پاشان دەستت ناکەوێت لە بەرانبەر ئێمەدا کەسێک کە بەرگریت لێ بکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ إِنَّ فَضْلَهُۥ كَانَ عَلَيْكَ كَبِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمەگەر میھرەبانیەک لەلایەن پەروەردگارتەوە نەبێت بەڕاستی فەزڵ و چاکەی ئەو بەسەرتەوە گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لَّئِنِ ٱجْتَمَعَتِ ٱلْإِنسُ وَٱلْجِنُّ عَلَىٰٓ أَن يَأْتُوا۟ بِمِثْلِ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ لَا يَأْتُونَ بِمِثْلِهِۦ وَلَوْ كَانَ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ ظَهِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ سوێند بە خوا ئەگەر ئادەمی و جنۆکە ھەموو کۆببنەوه بۆ ئەوەی وێنەی ئەم قورئانە بھێنن ناتوانن وێنەی ئەو بھێنن ھەرچەندە پشتیوانی یەکتریش بن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَىٰٓ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ إِلَّا كُفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بە خوا ئێمە ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونەیەک کەچی زۆربەی خەڵکی نایانەوێت جگە لە سپڵەیی و بێ باوەڕی نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ لَكَ حَتَّىٰ تَفْجُرَ لَنَا مِنَ ٱلْأَرْضِ يَنۢبُوعًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ھەرگیز باوەڕت پێ ناھێنین ھەتا لەم زەویەدا کانیاوێکمان بۆ ھەڵنەقوڵێنیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ تَكُونَ لَكَ جَنَّةٌ مِّن نَّخِيلٍ وَعِنَبٍ فَتُفَجِّرَ ٱلْأَنْهَٰرَ خِلَٰلَهَا تَفْجِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان باخێکت ببێت لە دارخورما و ترێ و چەند ڕوبارێک ھەڵقوڵێنیت لە نێوان درەختەکانیدا بە خوڕ بڕوات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ تُسْقِطَ ٱلسَّمَآءَ كَمَا زَعَمْتَ عَلَيْنَا كِسَفًا أَوْ تَأْتِىَ بِٱللَّهِ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةِ قَبِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان ئاسمان بڕوخێنی بەسەرماندا ھەرچۆن لافت لێداوە کە بەپارچە پارچە دەکرێت یان خوا و فریشتەکان بھێنیت ڕوو بەڕوو (بیان بینین)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ يَكُونَ لَكَ بَيْتٌ مِّن زُخْرُفٍ أَوْ تَرْقَىٰ فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَن نُّؤْمِنَ لِرُقِيِّكَ حَتَّىٰ تُنَزِّلَ عَلَيْنَا كِتَٰبًا نَّقْرَؤُهُۥ قُلْ سُبْحَانَ رَبِّى هَلْ كُنتُ إِلَّا بَشَرًا رَّسُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕازاوە بە نەخش و نیگار یان بەرزببیتەوە بۆ ئاسمان وە ھەرگیز باوەڕ ناھێنین بە بەرز بونەوەکەشت ھەتا پەیامێکمان بۆ نەھێنیتە خوارەوە خۆمان بیخوێنینەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پاکی و بێگەردی بۆ پەروەردگارم ئایا من (شتێکی ترم) جگە لە ئادەمیەکی نێرراو و پێغەمبەر (واتە: من دەسەڵاتی ئەو شتانەم نیە بەڵکو من تەنھا مرۆڤێکم و خوا کردوومی بە پێغەمبەر)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا مَنَعَ ٱلنَّاسَ أَن يُؤْمِنُوٓا۟ إِذْ جَآءَهُمُ ٱلْهُدَىٰٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَبَعَثَ ٱللَّهُ بَشَرًا رَّسُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ شتێک ڕێگری خەڵکی نەکرد لەوەی کە باوەڕ بھێنن کاتێک کە ڕێنمونی و ئاینی حەقیان بۆ ھات بێجگە لەوەی دەیانووت چۆن خوا ئادەمیەک بە پێغەمبەر دەنێرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لَّوْ كَانَ فِى ٱلْأَرْضِ مَلَٰٓئِكَةٌ يَمْشُونَ مُطْمَئِنِّينَ لَنَزَّلْنَا عَلَيْهِم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَلَكًا رَّسُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبلێ ئەگەر لە زەویدا فریشتە ھەبوایە و بە دڵنیاییەوە (تیایدا) بگەڕانایە (بە وێنەی ئادەمی) بێگومان لە ئاسمانەوە دەمان ناردەخوارەوە بۆیان فریشتەیەکی پێغەمبەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ إِنَّهُۥ كَانَ بِعِبَادِهِۦ خَبِيرًۢا بَصِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ پێیان خوا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا بەڕاستی خوا ھەمیشە ئاگادار و بینایە بە بەندەکانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن يَهْدِ ٱللَّهُ فَهُوَ ٱلْمُهْتَدِ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُمْ أَوْلِيَآءَ مِن دُونِهِۦ وَنَحْشُرُهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَلَىٰ وُجُوهِهِمْ عُمْيًا وَبُكْمًا وَصُمًّا مَّأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ كُلَّمَا خَبَتْ زِدْنَٰهُمْ سَعِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەس خوا ڕێنمونی بکات ھەر ئەو کەسە ڕێنمونی کراوە (بەڕاستی) و ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ھەرگیز دەستت ناکەوێت بۆیان بێجگە لە خوا دۆست و یارمەتی دەرانێک وە لە ڕۆژی دواییدا حەشریان دەکەین بەسەر ڕوومەت و دەم و چاویاندا کە کوێر و لاڵ وکەڕن شوێنی نیشتەجێیان دۆزەخە ھەر جارێک (دۆزەخ) بڵێسەی بنیشێتەوە (دامرێتەوە) بڵێسەی ئاگرەکەیان بۆ زیاد دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ جَزَآؤُهُم بِأَنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَقَالُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا عِظَٰمًا وَرُفَٰتًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ خَلْقًا جَدِيدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە تۆڵەی ئەوانەیە چونکە بێگومان باوەڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی ئێمە و دەیانووت ئایا ئەگەر ئێمە بووینە ئێسک و پروسکی پارە پارەی ڕزیو ئایا ئێمە جارێکی تر زیندوو دەکرێینەوە بە دروست کردنێکی تازە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ قَادِرٌ عَلَىٰٓ أَن يَخْلُقَ مِثْلَهُمْ وَجَعَلَ لَهُمْ أَجَلًا لَّا رَيْبَ فِيهِ فَأَبَى ٱلظَّٰلِمُونَ إِلَّا كُفُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە نەیانزانیوە بێگومان ئەو خوایەی کە ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە دەسەڵاتدار و بەتوانایە کەوێنەی ئەوانە دروست بکاتەوە، وە کات و ماوەیەکی دیاری کردووە بۆیان کە گومانی تێدا نیە بەڵام ستەمکاران ھیچیان ناوێت بێ باوەڕی نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لَّوْ أَنتُمْ تَمْلِكُونَ خَزَآئِنَ رَحْمَةِ رَبِّىٓ إِذًا لَّأَمْسَكْتُمْ خَشْيَةَ ٱلْإِنفَاقِ وَكَانَ ٱلْإِنسَٰنُ قَتُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئەگەر ئێوە خاوەنی خەزێنەکانی چاکە و نیعمەتەکانی پەروەردگارم بن ئەوکاتە دەتانگرێتەوە (لە بەخشین) لە ترسی خەرج بوون و تەواو بوون وە ئادەمی ھەمیشە ڕژدە و چروکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ تِسْعَ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍ فَسْـَٔلْ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ إِذْ جَآءَهُمْ فَقَالَ لَهُۥ فِرْعَوْنُ إِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰمُوسَىٰ مَسْحُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوێند بە خوا بەڕاستی بەخشیمان بەموسا نۆ موعجیزەی ڕوون وئاشکرا (ئەی موحەممەد ﷺ) دەی پرسیار لە نەوەی ئیسرائیل بکە (سەبارەت بە ڕوداوی مووسا و فیرعەون) کاتێ (موسا) ھاتە لایان ئەمجا فیرعەون پێی ووت بەڕاستی ئەی موسا من واگومان دەبەم کە تۆ جادو لێکراو بیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَقَدْ عَلِمْتَ مَآ أَنزَلَ هَٰٓؤُلَآءِ إِلَّا رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ بَصَآئِرَ وَإِنِّى لَأَظُنُّكَ يَٰفِرْعَوْنُ مَثْبُورًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا علیە السلام) فەرمووی سوێند بە خوا بێگومان تۆ دەزانی ھیچ کەس ئەم موعجیزانەی نەناردۆتە خوارەوە جگە لە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەوی نەبێت کە ڕوونکەرەوەن (بۆ خەڵکی) وە بەڕاستی من دڵنیام کە تۆ ئەی فیرعەون لە ناو دەچیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَرَادَ أَن يَسْتَفِزَّهُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ فَأَغْرَقْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ جَمِيعًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا فیرعەون ویستی کەوا (موسا و کۆمەڵەکەی) دەرکات لە زەوی (میسر) دا ئیتر ئێمەش فیرعەون و ئەوانەی لەگەڵی بوون ھەموویانمان خنکاند لە دەریادا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُلْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ لِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱسْكُنُوا۟ ٱلْأَرْضَ فَإِذَا جَآءَ وَعْدُ ٱلْـَٔاخِرَةِ جِئْنَا بِكُمْ لَفِيفًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا لە پاش خنکاندنیان ووتمان بە نەوەی ئیسرائیل نیشتەجێ بن لەو زەویەی (کە فیرعەون ویستی دەرتان کات لێی) جا کاتێک بەڵێنی ڕۆژی دوایی ھات ئەوسا ھەمووتان پێکەوە (بۆ دادگای خوا) دەھێنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَبِٱلْحَقِّ أَنزَلْنَٰهُ وَبِٱلْحَقِّ نَزَلَ وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەم (قورئانە) مان بە ھەق ناردۆتە خوارەوە، وە بە ھەق و ڕاستیش ھاتووەتە خوارەوە، وە تۆمان ڕەوانە نەکردووە بە موژدەدەر و ترسێنەر نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُرْءَانًا فَرَقْنَٰهُ لِتَقْرَأَهُۥ عَلَى ٱلنَّاسِ عَلَىٰ مُكْثٍ وَنَزَّلْنَٰهُ تَنزِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە قورئانمان بەش بەش بۆت ناردووە بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەر خەڵکیدا بە لەسەر خۆیی و ھێواشی وە ئەم (قورئانە) مان بەو شێوە دابەزاند

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ ءَامِنُوا۟ بِهِۦٓ أَوْ لَا تُؤْمِنُوٓا۟ إِنَّ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهِۦٓ إِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ يَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ سُجَّدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ باوەڕبھێنن بەم (قورئانە) یان باوەڕی پێ نەھێنن بەڕاستی ئەوانەی کە زانیارییان پێ بەخشراوە لە پێش ئەم (قورئانە) دا کاتێک (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا بە خێرایی دەکەون بەڕودا بە سوژدە بردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَقُولُونَ سُبْحَٰنَ رَبِّنَآ إِن كَانَ وَعْدُ رَبِّنَا لَمَفْعُولًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەڵێن پاک و بێگەردی بۆ پەروەردگارمان بەڕاستی ھەمیشە بەڵێنی پەروەردگارمان بەدی دێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَخِرُّونَ لِلْأَذْقَانِ يَبْكُونَ وَيَزِيدُهُمْ خُشُوعًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەکەون بەسەر ڕوودا و دەگرین و (قورئان) ھەمیشە ملکەچیان بۆ زیاد دەکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلِ ٱدْعُوا۟ ٱللَّهَ أَوِ ٱدْعُوا۟ ٱلرَّحْمَٰنَ أَيًّا مَّا تَدْعُوا۟ فَلَهُ ٱلْأَسْمَآءُ ٱلْحُسْنَىٰ وَلَا تَجْهَرْ بِصَلَاتِكَ وَلَا تُخَافِتْ بِهَا وَٱبْتَغِ بَيْنَ ذَٰلِكَ سَبِيلًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ نزا و ھاوار لە خوا بکەن یان ھاوار لە ڕەحمان بکەن (یەکسانە) بەھەر کامیان نزاو ھاوار داوای لێ بکەن چونکە ھەر بۆ خوایە ھەموو ناوە زۆر جوانەکان لە نوێژکردنتدا دەنگ بەرزمەکەرەوە و بەنھێنیش مەیکە لەو نێوانەدا ڕێگایەک ھەڵبژێرە (بەشێوەیەک خۆت گوێت لە خۆت بێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ شَرِيكٌ فِى ٱلْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُۥ وَلِىٌّ مِّنَ ٱلذُّلِّ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًۢا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش ھەر بۆ خوایە زاتێک کە ھیچ مناڵێکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە و ھیچ ھاوبەشێکی نەبووە لە موڵک و پادشایەتیدا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێکی نەبووە لەبەر بێ دەسەڵاتی (کەواتە) خوا زۆر بە گەورە بگرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70