caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأعلى الأعلى

19 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 8

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ سَبِّحِ ٱسْمَ رَبِّكَ ٱلْأَعْلَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەسبیحاتی پەروەردگاری ھەرە بڵندت بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِى خَلَقَ فَسَوَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی(ھەموو شتێکی) دروستكردووە وڕێك وپێکی کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِى قَدَّرَ فَهَدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوەی کە نەخشەی کێشاوە(بۆ ھەموو شتێك) ئەمجا شارەزای کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِىٓ أَخْرَجَ ٱلْمَرْعَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوەی کە لەوەڕی دەرھێناوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَجَعَلَهُۥ غُثَآءً أَحْوَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا دەیکات بە پوشی ڕەش داگەڕاو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَنُقْرِئُكَ فَلَا تَنسَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ قورئانت) بەسەردا دەخوێنینەوە وھەرگیز لە بیرت ناچێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ وَمَا يَخْفَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمەگەر ئەوەی کە خوا بیەوێت، بێگومان ئەو بە ھەموو شتێکی ئاشکرا وپەنھان ئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنُيَسِّرُكَ لِلْيُسْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە یارمەتیت دەدەین بۆ ڕێی ئاسان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَذَكِّرْ إِن نَّفَعَتِ ٱلذِّكْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا تۆش ھەردەم ئامۆژگاری بکە ئەگەر سوودی گەیاند

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَيَذَّكَّرُ مَن يَخْشَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوەی لە خوا بترسێت پەندی لێ وەردەگرێ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَتَجَنَّبُهَا ٱلْأَشْقَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوەی زۆر خراپیش بێت خۆی لێ دوور دەخاتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِى يَصْلَى ٱلنَّارَ ٱلْكُبْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی دەچێتە ناو ئاگری ھەرە گەورەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ لَا يَمُوتُ فِيهَا وَلَا يَحْيَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان نە دەمرێت تێیدا (تا ڕزگاری بێت) وە نە دەژی (تێیدا بە ئاسایی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَدْ أَفْلَحَ مَن تَزَكَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی سەرفراز بوو ئەوەی کە خۆی پاك ڕاگرت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَذَكَرَ ٱسْمَ رَبِّهِۦ فَصَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیادی پەروەردگاری خۆی دەكات وکەوتە نوێژ کردن (وپاڕایەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ تُؤْثِرُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو ئێوە ژیانی دونیا ھەڵدەبژێرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْـَٔاخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەچی(ژیانی) دواڕۆژ باشتر وپایە دارترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ هَٰذَا لَفِى ٱلصُّحُفِ ٱلْأُولَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەمەی (کەباسکرا) لە نامەی پێشوەکاندایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

صُحُفِ إِبْرَٰهِيمَ وَمُوسَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنامەکانی ئیبراھیم وموسا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70