caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأحقاف الأحقاف

35 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 66

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ حمٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (حا، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَنزِيلُ ٱلْكِتَٰبِ مِنَ ٱللَّهِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَكِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم قورئانە ھێنراوەتە خوارەوە لەلایەن خوای زاڵ وباڵادەست وکاربەجێوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَمَّآ أُنذِرُوا۟ مُعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاسمانەکان وزەوی وئەوەی لە نێوانیاندایە دروستمان نەکردووە مەگەر بە ھەق وڕاستی و بۆ کاتێکی دیاری کراو نەبێت، کەچی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون لەوەی کە پێی ترسێنرابوون ڕوو وەردەگێڕن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَرَءَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَرُونِى مَاذَا خَلَقُوا۟ مِنَ ٱلْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱئْتُونِى بِكِتَٰبٍ مِّن قَبْلِ هَٰذَآ أَوْ أَثَٰرَةٍ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەو شتانەی ئێوە دەیانپەرستن جگە لە خوا پیشانم بدەن لە زەویدا چیان دروست کردووە یان لە(دروست کردنی) ئاسمانەکاندا بەشداریان کردووە، دەی پەڕاوێکم بۆ بھێنن لە پێش ئەم (قورئانە ھاتبێت) یان زانیاریەك کە لە پێشووان بەجێ مابێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُۥٓ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ وَهُمْ عَن دُعَآئِهِمْ غَٰفِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکێ گومڕاترە لەو کەسەی کە ھاوار لەغەیری خوا بکات کە وەڵامی ناداتەوە تا ڕۆژی دوایی وە ئەو (ھاوار لێکراو)انە لە ھاواری ئەوان بێئاگان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا حُشِرَ ٱلنَّاسُ كَانُوا۟ لَهُمْ أَعْدَآءً وَكَانُوا۟ بِعِبَادَتِهِمْ كَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێکیش خەڵك کۆدەکرێنەوە (لەقیامەت)دا پەرستراوەکان دەبنە دوژمنیان وە(پەرستراوەکان) بەپەرستنەکەیان باوەڕ ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمْ هَٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێکیش ئایەتە ڕوونەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنرێتەوە ئەوانەی بێ باوەڕبوون دەڵێن بەو قورئانەی بۆیان دێت ئەمە جادوویەکی ئاشکرا ودیارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَلَا تَمْلِكُونَ لِى مِنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ كَفَىٰ بِهِۦ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان دەڵێن (موحەممەد ﷺ) خۆی ئەم قورئانەی ھەڵبەستووە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ئەگەر خۆم ھەڵم بەستبێت (خوا سزای بەتینم دەدات) ئەوسا ئێوەش لەبەرانبەر خوادا بۆ من ھیچتان لە دەست نایەت، خوا چاك دەزانێت بەو توانجانەی دەیدەن لە قورئان، ئەو خوایە بەسە کەشایەت بێت لە نێوان من وئێوەدا، ھەر ئەوە لێبوردە ومیھرەبان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَا كُنتُ بِدْعًا مِّنَ ٱلرُّسُلِ وَمَآ أَدْرِى مَا يُفْعَلُ بِى وَلَا بِكُمْ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ وَمَآ أَنَا۠ إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ من یەکەم پێغەمبەر نیم (نێررابم) ناشزانم چی بەسەر من و ئێوەش دەھێنرێت تەنھا پەیڕەوی ئەوە دەکەم کە وەحی دەکرێت بۆم وەمن تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام وبەس

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِۦ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنۢ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ عَلَىٰ مِثْلِهِۦ فَـَٔامَنَ وَٱسْتَكْبَرْتُمْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: پێم بڵێن ئەگەر (ئەم قورئانە) لەلایەن خواوە بێت ئێوەش باوەڕتان پێ نەھێنابێت وە کەسێك لە نەوەی ئیسرائیل شایەتی دابێت لەسەر وێنەی (ئەوەی وا لە) قورئاندا ھەیە جا باوەڕی ھێنابێت، کەچی ئێوە خۆتان بە گەورەزانی، بێگومان خوا ڕێنموونیی گەلی ستەمکاران ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْ كَانَ خَيْرًا مَّا سَبَقُونَآ إِلَيْهِ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا۟ بِهِۦ فَسَيَقُولُونَ هَٰذَآ إِفْكٌ قَدِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی بێ باوەڕن دەڵێن دەربارەی ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە ئەگەر (ئیسلام و باوەڕ ھێنان) چاك بوایە ئەوانە پێش ئێمە نەدەکەوتن بۆ ئەو (باوەڕ ھێنانە) چونکە خۆیان بەو (قورئانە) ڕێنموون نەبوون، جا دواتر دەڵێن ئەمە دەس ھەڵبەسێکی کۆنە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِن قَبْلِهِۦ كِتَٰبُ مُوسَىٰٓ إِمَامًا وَرَحْمَةً وَهَٰذَا كِتَٰبٌ مُّصَدِّقٌ لِّسَانًا عَرَبِيًّا لِّيُنذِرَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ وَبُشْرَىٰ لِلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەپێش ئەم (قورئانە)دا تەوراتی موسا پێشەوا وڕەحمەت بوو، ئەم قورئانەش (کتێبەکانی پێش خۆی) بەڕاست دادەنێت کە بەزمانی عەرەبیە تاستەمکاران بترسینێت وە بۆ چاکەکاران مژدە بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ ثُمَّ ٱسْتَقَٰمُوا۟ فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی کە دەڵێن پەروەردگارمان (اللە) یە پاشان بەردەوام بوون (لەسەر باوەڕەکەیان) ئەوە نەترسیان لەسەرە ونەخەفەتیش دەخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ خَٰلِدِينَ فِيهَا جَزَآءًۢ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە ھاوەڵانی بەھەشتن بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە لەپاداشتی ئەو کردەوانەی کە دەیانکرد (لەدونیادا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ إِحْسَٰنًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُۥ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا وَحَمْلُهُۥ وَفِصَٰلُهُۥ ثَلَٰثُونَ شَهْرًا حَتَّىٰٓ إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًا تَرْضَىٰهُ وَأَصْلِحْ لِى فِى ذُرِّيَّتِىٓ إِنِّى تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّى مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە ئامۆژگاری ئادەمیمان کرد بە چاکە کردن لەگەڵ دایك وباوکیدا، دایکی بە ناڕەحەتی وئازارەوە ھەڵی گرتووە وە بەئازار وناڕەحەتیش بوویەتی، ماوەی دووگیان بوون (ی دایك) پێیەوە و لە شیر بڕینەوەی سی مانگە تا دەگاتە تافی لاوی (پێگەیشتوی لاشەیی و ژیری) و دەگاتە چل ساڵی، دەڵێ ئەی پەروەردگار ڕام بھێنە تا شوکرانە بژێری ئەو بەھرە ونیعمەتانەت بکەم کە ڕشتوتە بەسەر من و دایك وباوکمدا وە (ڕام بھێنە) کردەوەی چاك بکەم کە تۆ پێی ڕازی بیت، نەوەکانیشم چاك و صاڵح بکە، بێگومان بۆلای تۆ گەڕاومەتەوە وە بەڕاستی من لەموسوڵمانی گەردن کەچم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَنَتَجَاوَزُ عَن سَيِّـَٔاتِهِمْ فِىٓ أَصْحَٰبِ ٱلْجَنَّةِ وَعْدَ ٱلصِّدْقِ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يُوعَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە کەسانێکن کە ئێمە کردەوە چاکەکانیان لێ وەردەگرین وە چاوپۆشی دەکەین لە خراپەکانیان لە ڕیزی بەھەشتیاندان، ئەمە ئەو بەڵێنە ڕاستەیە کە بەڵێنیان پێدرابوو لەدونیادا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِى قَالَ لِوَٰلِدَيْهِ أُفٍّ لَّكُمَآ أَتَعِدَانِنِىٓ أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتِ ٱلْقُرُونُ مِن قَبْلِى وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ ٱللَّهَ وَيْلَكَ ءَامِنْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ فَيَقُولُ مَا هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسەش کە بەباوك ودایکی بڵێت ئۆف لە دەس ئێوە، ئایا ھەڕەشەم لێ دەکەن کە (زیندوو دەکرێمەوە و لە گۆڕ) دێمە دەرەوە لەکاتێکدا چەند چین خەڵك پێش من ڕۆیشتوون (و زیندوو نەبوونەتەوە) وە (دایکی و باوکی) ھەردووکیان ھانا بۆ خوا دەبەن، (دەڵێن) ھاوار بۆ تۆ باوەڕبھێنە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە کەچی ئەو دەڵێت ئەمە تەنھا ئەفسانەی پێشینانە وھیچی تر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ فِىٓ أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ خَٰسِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە ئەو کەسانەن بڕیار(ی خوا)یان بەسەردا چەسپا لە ڕیزی ئەو ئوممەتانەدا کە پێش ئەمان ڕابوردوون لە جنۆکە وئادەمیی بێگومان ئەوانە خۆیان زەرەرمەندن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِكُلٍّ دَرَجَٰتٌ مِّمَّا عَمِلُوا۟ وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَٰلَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ ھەریەك لەوانە پلە وپایە ھەیە بە گوێرەی کردەوەکانیان تا خوا پاداشت وسزای کردەوەکانیان بە تەواوی بداتەوە وە ئەوان ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَٰتِكُمْ فِى حَيَاتِكُمُ ٱلدُّنْيَا وَٱسْتَمْتَعْتُم بِهَا فَٱلْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ ٱلْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَفْسُقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بیریان بخەرەوە) ئەو ڕۆژەی ئەوانەی کە بێ باوەڕن بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەووترێت) ھەرچی خۆشیتان بوو بەسەرتان برد لە ژیانی دونیاتاندا وەلەزەتتان لێ برد و(ڕاتان بوارد) بۆیە ئەمڕۆ تۆڵەتان لێ دەسەنرێت بەسزایەکی ڕیسواکەر، لەبەر ئەوەی کە ئێوە بە ناھەق خۆتان بە زل دەزانی لە زەویدا وە لەبەر ئەوەی لە فەرمانی خوا دەردەچوو بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُۥ بِٱلْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتِ ٱلنُّذُرُ مِنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦٓ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ إِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی (ھودی ) برای گەلی عاد بکە کاتێك گەلەکەی ترساند لە (ووڵاتی) ئەحقاف بێگومان پێغەمبەرانی زۆر ڕابوردوون لە پێش ودوای ئەویشەوە (ووتوویانە) جگە لەخوا ھیچی تر نەپەرستن، بێگومان من دەترسم لەسزای ڕۆژێکی گەورە بۆ ئێوە (پێش بێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَأْفِكَنَا عَنْ ءَالِهَتِنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(گەلەکەی) ووتیان ئایا تۆ (ئەی ھود) ھاتوویت ھەتا لامان بدەیت لە(پەرستنی) پەرستراوەکانمان دەی بۆمان بھێنە ئەو (سزایەی) بەڵێنت پێ داووین ئەگەر لە ڕاست گۆیانیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنَّمَا ٱلْعِلْمُ عِندَ ٱللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦ وَلَٰكِنِّىٓ أَرَىٰكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھود) ووتی بێگومان زانیاری (ئەو سزا) لای خوایەوە وبەس وەمن تەنھا ئەوەی پێی نێردراوم پێتان ڕادەگەیەنم بەڵام من دەبینم ئێوە گەلێکی نەزان ونەفامن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا۟ هَٰذَا عَارِضٌ مُّمْطِرُنَا بَلْ هُوَ مَا ٱسْتَعْجَلْتُم بِهِۦ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێك ئەو (سزایە)یان بینی پەڵە ھەورێك بوو بەرەو شیوەکانیان دێت (دڵخۆش بوون) ووتیان ئەمە ھەورێکە بارانی پێیە بۆمان (ھود ووتی نەخێر) بەڵکو ئەوە ئەو (سزایە)یە بەپەلە داواتان دەکرد، بایەکی بەھێزە سزای سەختی پێیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تُدَمِّرُ كُلَّ شَىْءٍۭ بِأَمْرِ رَبِّهَا فَأَصْبَحُوا۟ لَا يُرَىٰٓ إِلَّا مَسَٰكِنُهُمْ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەفەرمانی پەروەردگاری ھەموو شتێك دەڕوخێنێت، ئیتر وایان بەسەرھات تەنھا شوێنی خانووەکانیان دەبینرا ھەر بەو جۆرە سزای ھۆزی تاونباران دەدەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ مَكَّنَّٰهُمْ فِيمَآ إِن مَّكَّنَّٰكُمْ فِيهِ وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا وَأَبْصَٰرًا وَأَفْـِٔدَةً فَمَآ أَغْنَىٰ عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَآ أَبْصَٰرُهُمْ وَلَآ أَفْـِٔدَتُهُم مِّن شَىْءٍ إِذْ كَانُوا۟ يَجْحَدُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئەوەی بەوان (گەلی عاد) مان دابوو (لەسامان ودەسەڵات) بە ئێوەمان نەدابوو وە گوێ وچاو ودڵمان پێدابوون، بەڵام سوود وکەڵکی پێ نەگەیاندن نە گوێ و نە چاو و نە دڵیان، ھیچ شتێك، چونکە ئەوان باوەڕیان بەنیشانەکانی خوا نەبوو وە دەوری دان ئەو سزای گاڵتەیان پێ دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْقُرَىٰ وَصَرَّفْنَا ٱلْـَٔايَٰتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان لەناومان برد (دانیشتووانی) ئەو شار ودێھاتانەی کە بەدەور وبەرتان دابوون وە بەڵگەو نیشانەی جۆراو جۆرمان نیشان دان تا (لەبێ باوەڕی) بگەڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ قُرْبَانًا ءَالِهَةًۢ بَلْ ضَلُّوا۟ عَنْهُمْ وَذَٰلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی بۆچی یارمەتی نەدان ئەوانەی جگە لەخوا بۆ نزیك بوونەوە لەخوا کردبوونیانە پەرستراوی (خۆیان) (نەك یارمەتیان نەدان) بـەڵـکو گومیش بوون لێیان، ئەوە بوو (بەرھەمی پەرستراوە) درۆکەیان و ئەو درۆیانەی ھەڵیان دەبەستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ صَرَفْنَآ إِلَيْكَ نَفَرًا مِّنَ ٱلْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ ٱلْقُرْءَانَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوٓا۟ أَنصِتُوا۟ فَلَمَّا قُضِىَ وَلَّوْا۟ إِلَىٰ قَوْمِهِم مُّنذِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بیریان خەرەوە) کاتێك چەند جنۆکەیەکمان نارد بۆ لات تا گوێ لەقورئان بگرن جا کاتێك ئامادەی گوێ گرتن لە قورئان بوون ووتیان (بەیەکتری) بێ دەنگ بن (و گوێ بگرن) جا کە (قورئان خوێندنەکە) تەواو بوو ھەموویان گەڕانەوە بۆلای قەوم وھۆزەکەیان بەترسێنەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰقَوْمَنَآ إِنَّا سَمِعْنَا كِتَٰبًا أُنزِلَ مِنۢ بَعْدِ مُوسَىٰ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ وَإِلَىٰ طَرِيقٍ مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئەی ھۆز وقەومەکەمان بەڕاستی ئیمە گوێ بیستی کتێبێك بووین کە لەپاش موسا نێردراوەتە خوارەوە پەڕاوەکانی پێش خۆی بەڕاست دادەنێت (خەڵك) ڕێنموونی دەکات بۆ ھەق وڕێبازی ڕاستی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰقَوْمَنَآ أَجِيبُوا۟ دَاعِىَ ٱللَّهِ وَءَامِنُوا۟ بِهِۦ يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی قەومەکەمان وەڵامی بانگخوازی خوا (موحەممەدﷺ)بدەنەوە وباوەڕی پێ بهێنن (خوا) لە تاوانەکانتان خۆش دەبێت ودەیسڕێتەوە وە لەسزای سەخت دەتان پارێزێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن لَّا يُجِبْ دَاعِىَ ٱللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَيْسَ لَهُۥ مِن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءُ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکەسیش وەڵامی بانگخوازی خوا (کە موحەممەدە ﷺ) نەداتەوە، ئەو بەھیچ جۆرێك ناتوانێ لە زەویدا لە دەست خوا دەرچێ وخۆی قوتار کات وە جگە لەخوا یارمەتیدەر وپشتیوانێکی نیە، ئا ئەوانە لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَلَمْ يَعْىَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يُحْـِۧىَ ٱلْمَوْتَىٰ بَلَىٰٓ إِنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە نەیان زانیوە بەڕاستی ئەو خوایەی ئاسمانەکان وزەوی دروستکردووە وە لەدروستکردنیاندا ناتوانا ودەستە پاچە نەبووە، وە بەتوانایە مردووانیش زیندوو بکاتەوە، بەڵێ بێگومان خوا بەسەر ھەموو شتێکدا بەتوانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَوْمَ يُعْرَضُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ عَلَى ٱلنَّارِ أَلَيْسَ هَٰذَا بِٱلْحَقِّ قَالُوا۟ بَلَىٰ وَرَبِّنَا قَالَ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژێك بێ باوەڕان بەرانبەر دۆزەخ ڕادەگیرێن (پێیان دەڵێن) ئایا ئەمە ڕاست نیە؟ دەڵێن: بەڵێ سوێند بەپەروەردگارمان ڕاستە، (خوا) دەفەرموێت: دەی ئەو سزایە بچەژن چونکە ئێوە باوەڕتان پێ نەدەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْعَزْمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِل لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةً مِّن نَّهَارٍۭ بَلَٰغٌ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْفَٰسِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە خۆگربە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەکو پێغەمبەرانی خۆڕاگری بەھێز دانیان بەخۆداگرت وە پەلە مەکە بۆ (سزادان)یان ئەو ڕۆژەی کە (سزای) بەڵێن پێدراویان دەبینن وا دەزانن تەنھا ساتێك لەرۆژ لە دونیادا ماونەتەوە، (ئەم قورئانە) ئاگادارییە، جا ئایا کەس لەناو دەچێت جگە لە گەلی لەسنوور دەرچوو نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70