caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی المؤمنون المؤمنون

118 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 74

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ قَدْ أَفْلَحَ ٱلْمُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی باوەڕداران ڕزگار دەبن (سەر دەکەون)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ هُمْ فِى صَلَاتِهِمْ خَٰشِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوکەسانەی کەلە نوێژەکانیاندا لەخواترسن (گەردن کەچن بۆخوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنِ ٱللَّغْوِ مُعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی لەشتی بێ ھوودە خۆیان دوور دەگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَوٰةِ فَٰعِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کەزەکاتی (سامانیان) دەردەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَٰفِظُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەوانەی کەپارێزەری داوێنیان (لەشەرواڵ پیسی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا عَلَىٰٓ أَزْوَٰجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمەگەر بۆ خێزانی خۆیان یان بۆ کەنیزەکێک کەبووبن بەخاوەنیان ئەوە بەڕاستی ئەوانە سەرزەنشت ناکرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَنِ ٱبْتَغَىٰ وَرَآءَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْعَادُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ھەرکەسێک نیازی جگە لەو (دووجۆرە ئافرەتە) بکات (و ئارەزووی خۆی تێربکات) ئەوسا ئەوانە دەست درێژیکارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هُمْ لِأَمَٰنَٰتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَٰعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کەپارێزەری سپاردەو پەیمانەکانیانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هُمْ عَلَىٰ صَلَوَٰتِهِمْ يُحَافِظُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە بەردەوامن لەسەر نوێژەکانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْوَٰرِثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر ئەوانەن میراتگران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ يَرِثُونَ ٱلْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەدەبنە خاوەنی فیردەوس ومیراتگری (بەھەشت) ئەوان لەبەھەشتدا دەمێننەوە بەھەمیشەیی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ خَلَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِن سُلَٰلَةٍ مِّن طِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی مرۆڤمان دروستکرد لەخۆلاسە و پاڵفتەیە لەقوڕ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ جَعَلْنَٰهُ نُطْفَةً فِى قَرَارٍ مَّكِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان ئەومان کرد بەنوتفەیەک لەئارامگایەکی قایم (مناڵدانی دایک)دا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ خَلَقْنَا ٱلنُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا ٱلْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا ٱلْمُضْغَةَ عِظَٰمًا فَكَسَوْنَا ٱلْعِظَٰمَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَٰهُ خَلْقًا ءَاخَرَ فَتَبَارَكَ ٱللَّهُ أَحْسَنُ ٱلْخَٰلِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدواتر نوتفەکەمان کرد بەخوێنی مەیو ئەمجا خوێنە مەیوەکەشمان کرد بەپارچە گۆشتێکی جووا و ئەمجا پارچە گۆشتەکەشمان کرد بەئێسقان ئەمجا بەگۆشت (پەیکەرە) ئێسکەکەمان داپۆشی پاشان ئەومان کرد بە دروستکراوێکی تر جا گەورە وپیرۆزە ئەو خوایەی کەچاکترینی بەدیھێـنەرانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ إِنَّكُم بَعْدَ ذَٰلِكَ لَمَيِّتُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان بەڕاستی ئێوە لەدوای ئەوە ھەمووتان دەمرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ تُبْعَثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە پاشان بێگومان ئێوە لەڕۆژی دواییدا زیندوو دەکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَآئِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ ٱلْخَلْقِ غَٰفِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی لەسەری ئێوەوە دروستمان کردوە حەوت نھۆم ئاسمان وە ئێمە لە دروست کراوەکان بێ ئاگانین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنزَلْنَا مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۢ بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّٰهُ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِنَّا عَلَىٰ ذَهَابٍۭ بِهِۦ لَقَٰدِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە ئاسمانەوە بە ئەندازە (ی پێویست) بارانمان باراند ئەمجا ئەو (ئاوە)مان لە زەوی دا ھێڵایەوە (ڕاگرت) وە بێگومان ئێمە بەسەر لەناوبردنی ئەو (ئاوە)دا بەتواناین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِۦ جَنَّٰتٍ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَٰبٍ لَّكُمْ فِيهَا فَوَٰكِهُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا بە ھۆی ئەو (بارانە)وە بەدیمان ھێناوە (ڕواندومانە) بۆتان چەند باخی خورما و ترێ بۆ ئێوە ھەیە لەو باخانەدا میوەی زۆر وە لە ھەندێکیان دەخۆن (بەشێوەی بژێوی وەک مێوژ و خورما)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَآءَ تَنۢبُتُ بِٱلدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِّلْـَٔاكِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا (ڕواندومانە)جۆرە دارێک (زەیتون) کەلە طوری سینا دەڕوێت کە ڕۆن و پێخۆرێک دەگرێت بۆ ئەوانەی دەیخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ لَكُمْ فِى ٱلْأَنْعَٰمِ لَعِبْرَةً نُّسْقِيكُم مِّمَّا فِى بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی بۆ ئێوە لە ماڵات و ئاژەڵدا پەند ھەیە پێتان دەنۆشین ئەو (شیرەی) لە ناو سکیاندایە وە بۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانەدا) سوود و کەڵکێکی زۆر ھەیە و لێشیان دەخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَلَيْهَا وَعَلَى ٱلْفُلْكِ تُحْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەسەر (پشتی ھەندێ لە) ئەوان و لەسەر (پشتی) کەشتییەکانیش سوار دەکرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ أَفَلَا تَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە نوحمان نارد بۆ لای ھۆزەکەی جا پێی ووتن ئەی ھۆزەکەم خوا بپەرستن، ئێوە جگە لەئەو پەرستراوێکی ترتان نیە، دەی ئایا خۆتان ناپارێزن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَقَالَ ٱلْمَلَؤُا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِن قَوْمِهِۦ مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَآءَ ٱللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَٰٓئِكَةً مَّا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ووتیان ئەو دەسەڵاتدار و ناودارانەی کە بێ باوەڕبوون لە ھۆزەکەی (نوح)، ئەم (نوحە) تەنھا کەسێکە وەک ئێوە، دەیەوێت خۆی بکاتە گەورە بەسەرتانەوە، ئەگەر خوا بیویستایە (پێغەمبەرێک بنێرێت) فریشتەی دەناردە خوارەوە ئێمە شتی وامان نەبیستووە لە باوو باپیرە پێشووەکانمانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌۢ بِهِۦ جِنَّةٌ فَتَرَبَّصُوا۟ بِهِۦ حَتَّىٰ حِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (نوحە) ھەر پیاوێکە شێتی لەگەڵدایە جا تاماوەیەک چاوەڕوانی بکەن (بەڵکو چاک بێتەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نوح) ووتی ئەی پەروەرد گارم یارمەتیم بدە (سەرم بخە) لەبەر ئەوەی باوەڕم پێ ناھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ أَنِ ٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ فَٱسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ مِنْهُمْ وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئێمە نیگامان بۆ کرد کە کەشتیەکە دروست بکە بە پێش چاو و چاودێری وفەرمان و نیگای ئێمە (لەم ئایەتەدا باسی سیفەتی -چاو، عەین - ھاتووە بۆ خوای گەورە، بڕوامان پێیەتی بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەک، شێوەکەی نازانین وە تەنھا خوا خۆی دەزانێت) ئەمجا کاتێک فەرمانی ئێمە (بۆ لەناوبردنی ئەوان) ھات و ئاو لە تەنورەوە ھەڵقوڵا (نیشانەی دەسپێکردنی توفانەکەیە) تۆش بیخەرە ناو کەشتیەکەوە (سواری کە) لە ھەموو جۆرە (ئاژەڵێک)جوتێک (نێر ومێ یەک) ھەروەھا (سواری بکە ئەندامانی) خێزانەکەت جگە لەوانەیان کە بڕیاری لە ناو چوونیان دراوە (کە کوڕەکەی و ھاوسەرەکەی بوون) وقسەشم لەگەڵدا مەکە لەبارەی ئەوانەی کەستەمیان کردوە (و باوەڕیان نەھێنا) چونکە بێگومان ئەوانە دەخنکێنرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا ٱسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى ٱلْفُلْكِ فَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى نَجَّىٰنَا مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێک تۆو ئەو کەسانەی لەگەڵتدان سواری کەشتی یەکە بوون (ئەی نوح) بڵێ سوپاس بۆ ئەو خوایەی کە ئێمەی ڕزگار کرد لە دەست گەلی زاڵمان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِى مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڵێ ئەی پەروەردگارم دامبەزێنە (لە کەشتیەکە) لە جێگایەکی پیرۆز و بەفەڕدا (کە کێوی جوودی یە لە کوردستانی تورکیا) وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی دابەزێنەرانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی لەم (بەسەرھاتەی نوحدا ) پەند ونیشانەی زۆر ھەیە (بۆ کەسانی ژیر و ھۆشمەند) وە بەڕاستی ئێمە تاقیکەرەوەین (بۆ ھەموو خەڵک)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قَرْنًا ءَاخَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان لەدوای ئەوان بەدیمان ھێنا گەل و نەوەیەکی تر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِّنْهُمْ أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ أَفَلَا تَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا لە ناو ئەواندا پێغەمبەرێکمان لە خۆیان نارد (پێی ووتن) تەنھا خوا بپەرستن جگە لەو (خوایە) پەرستراوێکی ترتان نیە دەی ئایا خۆتان ناپارێزن (لە خوا ناترسن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱلْـَٔاخِرَةِ وَأَتْرَفْنَٰهُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەسەڵاتداران وناودارانی (ھود علیە السلام) ووتیان ئەوانەی کە بڕوایان نەھێنا و بێ باوەڕ بوون بە دیداری ڕۆژی دوایی وە لە ژیانی دونیادا ناز و نیعمەتمان پێ دابوون (ووتیان) ئەمە ھەر مرۆڤێکە وەک ئێوە لەوەی ئێوە دەیخۆن (ئەویش) دەخوات وە لەوەی ئێوە دەیخۆنەوە (ئەویش) دەخواتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَئِنْ أَطَعْتُم بَشَرًا مِّثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًا لَّخَٰسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵی بەشەرێکی وەک خۆتان بکەن بێگومان ئەو کاتە ئێوە لە زیان باران دەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنتُمْ تُرَابًا وَعِظَٰمًا أَنَّكُم مُّخْرَجُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەو (ھود علیە السلام) بەڵێن بە ئێوە دەدات بەڕاستی کاتێک مردن وە بوون بەخاک و ئێسکی (ڕزیوو) بێگومان ئێوە (لە گۆڕ) دەر دەھێنرێن (زیندوو دەکرێنەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزۆر دوورە، ئەستەمە ئەو بەڵێنەی بە ئێوە دراوە (گوایە زیندوو دەکرێنەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ هِىَ إِلَّا حَيَاتُنَا ٱلدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiژیان (ێکی تر) نیە تەنھا ژیانی ئەم دونیایەمان نەبێت دەمرین ودەژین (نەوە لە دوای نەوە) وە ئێمە زیندوو ناکرێینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا وَمَا نَحْنُ لَهُۥ بِمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە (کە دەڵێ پێغەمبەرم) تەنھا پیاوێکە درۆ دەکات بە دەم خواوە وە ئێمە ھەرگیز باوەڕی پێ ناکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى بِمَا كَذَّبُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نوح) ووتی ئەی پەروەرد گارم یارمەتیم بدە (سەرم بخە) لەبەر ئەوەی باوەڕم پێ ناھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ عَمَّا قَلِيلٍ لَّيُصْبِحُنَّ نَٰدِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی لە ماوەیەکی زۆر کەمدا بێگومان پەشیمان دەبنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَخَذَتْهُمُ ٱلصَّيْحَةُ بِٱلْحَقِّ فَجَعَلْنَٰهُمْ غُثَآءً فَبُعْدًا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا شریخە و دەنگێکی زۆ بەھێز (دای بەسەریاندا) ھەموویانی گرت کە ھەقیان بوو وئەوانمان کرد بە (وێنەی) پوش و کەفی (سەر لافاو) جا دووری (لە ڕەحمەتی خوا) بۆگەلی ستەمکاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَنشَأْنَا مِنۢ بَعْدِهِمْ قُرُونًا ءَاخَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدواتر لە پاش ئەوان بەدیمان ھێنا ﴿﴾ چەند گەل وئوممەتێکی تر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَـْٔخِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەھیچ ئوممەتێک پێش ناکەوێت لەکاتی لەناوبردنی خۆی ھەروەھا دواش ناکەوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَا كُلَّ مَا جَآءَ أُمَّةً رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُم بَعْضًا وَجَعَلْنَٰهُمْ أَحَادِيثَ فَبُعْدًا لِّقَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان پێغەمبەرانی خۆمان یەک لەدوای یەک نارد ھەر کاتێک ئوممەتێک لەخۆیان پێغەمبەرێکیان بۆ بھاتایە باوەڕیان پێ نەدەھێنا جا ئێمەش ئەم ئوممەتە (بێ باوەڕانەمان) یەک بە دوای یەکدا (لەناوبرد) وە (باسی) ئەوانمان کردە ڕووداو وچەند بەسەرھاتێک (کەخەڵکی لەنێوان خۆیان باسی بکەن) ئەمجا دووری (لەڕەحمی خوا) بۆ گەلێک باوەڕ ناھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ وَأَخَاهُ هَٰرُونَ بِـَٔايَٰتِنَا وَسُلْطَٰنٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەپاشان موسا و ھارونی برایمان نارد بەنیشانەکانمان و بەڵگەی ئاشکراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًا عَالِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ لای فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڵام خۆیان بە گەورە دانا (باوەڕیان نەھێنا) وە ئەوان گەلێکی دەسەڵاتدار بوون بەسەر خەڵکیدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَقَالُوٓا۟ أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَٰبِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ووتیان ئایا ئێمە بە دوو کەسی وەک خۆمان باوەڕ بھێنین لەکاتێکدا گەلەکەیان (بەنی ئیسرائیل) ئێمە دەپەرستن (گەردن کەچن بۆ ئێمە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْلَكِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەبەر ئەوە باوەڕیان پێ نەھێنان ئەمانیش (وەک گەلانی تر) لەناو بران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ئێمە تەوراتمان بەخشی بەموسا تا (بەنی ئیسرائیل) ڕێنمون ببن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَا ٱبْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُۥٓ ءَايَةً وَءَاوَيْنَٰهُمَآ إِلَىٰ رَبْوَةٍ ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا عیسای کوڕی مەریەم و دایکیمان کرد بە بەڵگە و موعجیزەیەک و ھەر دووکیان (عیسا و دایکی)مان دانا لەشوێنێکی بڵند (بیت المقدس) کەخاوەنی (ھەموو ھۆیەکی) حەسانەوە و کانیاوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلرُّسُلُ كُلُوا۟ مِنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَٱعْمَلُوا۟ صَٰلِحًا إِنِّى بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی نێرراوانی خوا لەخۆراکی پاکو (حەڵاڵ) بخۆن وە کردەوەی چاک بکەن (چونکە) بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱتَّقُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبێگومان ھەر ئەمەیە ئاین و دینی ئێوە (ئەی پێغەمبەران دەستی پێوە بگرن) کەیەک ئاین و بەرنامەیە وەمنیش پەروردگارتانم کەواتە خۆتان بپارێزن (لەتۆڵەم)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ زُبُرًا كُلُّ حِزْبٍۭ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(شوێنکەوتوانیان) ئاینەکەیان (کەیەک ئاین بوو) پارچە پارچە کرد لەنێوان خۆیاندا بەچەند پارچەیەک جا ھەر کۆمەڵ و دەستەیەکیان دڵخۆشن بەو (بەشە ئاینەی) کەھەیانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَذَرْهُمْ فِى غَمْرَتِهِمْ حَتَّىٰ حِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەوا بوو وازیان لێ بھێنە لەو بێ ئاگایی و گومڕاییەی دایپۆشیون (بابژین) تاماوەیەک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِۦ مِن مَّالٍ وَبَنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە وادەزانن ئەوەی پێیان دەبەخشین لەسامان و ماڵ ومناڵ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

نُسَارِعُ لَهُمْ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ بَل لَّا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەھۆی شیاویانەوە) پەلەمان کردووە بۆیان لەخێر وخۆشیەکاندا (نەخێر وانیە) بەڵکو ئەوانە ھەست ناکەن (کە بۆ تاقی کردنەوەیانە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەو کەسانەی لەترسی (سزای) پەروەردگاریان ھەمیشە دەترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هُم بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەش کە بەئایەتەکانی پەروەردگاریان باوەڕ دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەش کەھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دانانێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ يُؤْتُونَ مَآ ءَاتَوا۟ وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَىٰ رَبِّهِمْ رَٰجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەی کە دەیبەخشن (لەزەکات و خێر) لەوەی پێمان بەخشیون لەکاتێکدا دڵیان دەترسێ و(دەلەرزێ) لەبەر ئەوەی دڵنیان بۆ لای پەروەردگاریان دەگەڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَهُمْ لَهَا سَٰبِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا ئەوانە (کە خاوەنی ئەو سیفەتانە بوون باسکران) پەلە دەکەن لە ئەنجامدانی چاکەکاندا وە ئەوان بۆ چاکە کردن لەپێشن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا وَلَدَيْنَا كِتَٰبٌ يَنطِقُ بِٱلْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە ئەرک ناخەینە سەر ھیچ کەس بەقەدەر توانای خۆی نەبێت وە کتێبێکمان لەلایە (کردەوەی ھەموو بەندەکانی تێدایە) کەبەڕاست و دروستی دەدوێت وەھیچ ستەمێک لەوان ناکرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ قُلُوبُهُمْ فِى غَمْرَةٍ مِّنْ هَٰذَا وَلَهُمْ أَعْمَٰلٌ مِّن دُونِ ذَٰلِكَ هُمْ لَهَا عَٰمِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام (بێ بڕوایان) دڵەکانیان لەبێ ئاگایی و نەزانیدایە لەم (کتێب و نامەی کردەوانە) وە ئەوان چەند کردەوەی خراپی تریان ھەیە جیاوازە لە کردەوەی باوەڕداران کە ئەوان ھەمیشە ئەنجام دەریانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِم بِٱلْعَذَابِ إِذَا هُمْ يَجْـَٔرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەتا ئەو کاتەی کەسزا بەسەر گەورە و خۆشگوزەرانەکانیاندا دەھێنین (لەدونیادا) لەناکاودا ئەوان دەستدەکەن بە ھاوار و پاڕانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا تَجْـَٔرُوا۟ ٱلْيَوْمَ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێـیان دەوترێت) ئەمڕۆ ھاوار مەکەن بەڕاستی ئێوە لەلایەن ئێمەوە یارمەتی نادرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَدْ كَانَتْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ تَنكِصُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان (پێشتر) ئایەتەکانی من دەخوێنرایەوە بەسەرتاندا بەڵام ئێوە بەدوای خۆتاندا پاشەوپاش دەگەڕانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مُسْتَكْبِرِينَ بِهِۦ سَٰمِرًا تَهْجُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەبەرامبەر ئەو (قورئانە)دا خۆتان بەگەورە دەزانی شەوگارتان دەبردە سەر بەگاڵتە کردن و قسەی ناشرین ووتن (بەئایەتەکانی ئێمە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا۟ ٱلْقَوْلَ أَمْ جَآءَهُم مَّا لَمْ يَأْتِ ءَابَآءَهُمُ ٱلْأَوَّلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا ئەوان (قورەیش) بیریان لەم قورئانە نەکردۆتەوە یان شتێکیان بۆھاتووە کە بۆ باو و باپیرە پێشینەکانیان نەھاتووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا۟ رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان پێغەمبەرەکەیان نەناسیووە بەو ھۆیەوە ئەوان دان بە پێغەمبەرایەتیەکەیدا نانێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ يَقُولُونَ بِهِۦ جِنَّةٌۢ بَلْ جَآءَهُم بِٱلْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَٰرِهُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان دەڵێن ئەو (پێغەمبەرە) شێـتە (نەخێر وا نیە) بەڵکو ھەق وڕاستی بۆ ھێناون بەڵام زۆربەیان بوغزێنەری ھەق و ڕاستین (ڕقیان لێیەتی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوِ ٱتَّبَعَ ٱلْحَقُّ أَهْوَآءَهُمْ لَفَسَدَتِ ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ بَلْ أَتَيْنَٰهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ھەق و ڕاستی شوێن ھەوا و ئارەزوی ئەوان بکەوتایە ئاسمانەکان و زەوی و ھەموو ئەوانەی تیایاندایە دەشێوان و تێکدەچوون بەسەر یەکدا بەڵکو ئێمە قورئانێکمان بۆ ھێناون کەھۆی یادخستنەوە ( و سەربەرزی)یە بۆ ئەوان بەڵام ئەوان لەبیرخستنەوە (و سەربەرزی) خۆیان پشتێکەرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ تَسْـَٔلُهُمْ خَرْجًا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیان داوای پارە و خەرج لەوان دەکەیت (لەبەرانبەر بانگەوازەکەتدا بۆیە باوەڕ ناھێنن) ئەو بەخشش و ڕۆزیەی پەروەردگارت چاکترە (بۆ تۆ ئەی موحەممەد ﷺ) وە خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی تۆ ئەوان بانگ دەکەیت بۆ ڕێگای ڕاست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ عَنِ ٱلصِّرَٰطِ لَنَٰكِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان کەسانێ کەباوەڕیان نیە بەڕۆژی دوایی لەم ڕێگا ڕاستە لادەرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ رَحِمْنَٰهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّ لَّلَجُّوا۟ فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ڕەحم بەوان (بت پەرستانی قورەیش) بکەین وە ئەو ناخۆشی و بەڵایەی لەسەریان بوو لایبەین و ھەڵیگرین (کەبریتی بوو لەبرسێتی بۆماوەی حەوت ساڵ) (نەک بیر ناکەنەوە) بێگومان لەسەرکەشی خۆیاندا ڕۆدەچن وبەسەر گەردانی دەمێننەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَخَذْنَٰهُم بِٱلْعَذَابِ فَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ئەوانمان تووشی سزا و ئازار کرد (تاھۆش بکەنەوە) بەڵام ئەوان (لەبەرانبەر) پەروەردگاریاندا نەخۆیان بەکەمزانی (ملکەچ بوون بۆی) وە نە ھانا و نزایان (بۆخوا) دەبەن لەکاتی ناڕەحەتیدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حَتَّىٰٓ إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەردەوام بوون لەسەر حاڵی خۆیان) تا کاتێک دەرگایەکمان بۆ کردنەوە کەسزایەکی زۆر سەختی ھەبوو ئیتر کتوپڕ لەوێدا بێ ئومێد بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَنشَأَ لَكُمُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَٱلْأَفْـِٔدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (خوا) زاتێکە دروستی کردووە بۆ ئێوە گوێ و چاوو دڵ سوپاسی ئەو ناکەن زۆر کەم نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱلَّذِى ذَرَأَكُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (خوا) زاتێکە ئێوەی (دروستکردوە و) بڵاوی کردونەتەوە بەزەویدا وەھەر لای ئەویش کۆدەکرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱلَّذِى يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَلَهُ ٱخْتِلَٰفُ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەو (خوا) زاتێکە دەژێنێت و دەمرێنێت وەجیاوازی شەوو ڕۆژیش ھەربەدەست ئەوە دەی ئایا ئێوە بیر ناکەنەوە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ قَالُوا۟ مِثْلَ مَا قَالَ ٱلْأَوَّلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نەخێر بیر ناکەنەوە) بەڵکو ئەوان ھەر ئەوەیان دەووت کە پێشووەکانیان دەیانووت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أَءِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَٰمًا أَءِنَّا لَمَبْعُوثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەیانووت ئایا کاتێک کەمردین وبووین بەخۆڵ و ئێسکی (ڕزیوو) ئایا ئێمە (جارێکی تر) زیندوو دەکرێینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا هَٰذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ئەم بەڵینە بەئێمە و باوو باپیرانمان درابوو لەمەو پێش ئەم (بەڵێنانە) ھیچ نیە جگە لەئەفسانەی (قسەی پڕو پوچی) پێشووەکان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لِّمَنِ ٱلْأَرْضُ وَمَن فِيهَآ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ زەوی و ئەوەی لەناویدایە ھی کێـیە؟ ئەگەر ئێوە شت دەزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا بیر ناکەنەوە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ ٱلسَّبْعِ وَرَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئەی کێ پەروەردگاری حەوت ئاسمان و پەروەردگاری عەرشی گەورەیە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان دەڵێن (ھەمووی) ھی خوایە بڵێ دەی ئایا خۆتان ناپارێزن و (لەخوا ناترسن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَنۢ بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَىْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ کێ فەرمان ڕەوایی ھەموو شتێکی بەدەستە وە پەنای (ھەموو لایەک) دەدات و کەس لەو پەنا نادرێت ئەگەر ئێوە شت دەزانن ؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ فَأَنَّىٰ تُسْحَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان دەڵێن (ھەموو ئەوانە) ھی خوان بڵێ کەواتە ئێوە چۆن سیحر و جادووتان لێکراوە (کە ئاینی خـوا بەناھەق دەزانن لەگەڵ داننانتان بەھەموو ڕاستیەکانیدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ أَتَيْنَٰهُم بِٱلْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نەخێر وانیە) بەڵکو ئێمە ڕاستیمان بۆ ھێناون وە بێگومان ئەوان درۆزنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ مِن وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُۥ مِنْ إِلَٰهٍ إِذًا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَٰهٍۭ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ھیچ ڕۆڵەیەکی بۆ خۆی بڕیار نەداوە وە ھیچ پەرستراوێکی تری لەگەڵدا نەبووە (ئەگەر پەرستراوی تری لەگەڵدا بوایە) ئەوکاتە ھەر پەرستراوێک چی دروستکردووە (بۆ خۆی) دەبرد وە ھەندێکیان زاڵ دەبوون بەسەر ھەندێکی تریاندا خوا پاک وبێگەردە لەوەی ئەوان دەیڵێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) زانای ھەموو نھێنی وئاشکراکانە وە بەرزو بڵندە لەوەی کەئەوان (بت پەرستان) دەیکەنە ھاوبەشی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّى مَا يُوعَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم ئەگەر ھەرنیشانم دەدەیت ئەو سزایەی کەبەوان بەڵێن دراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِى فِى ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارم مەمخەرە ڕیزی گەلی ستەمکارانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّا عَلَىٰٓ أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَٰدِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئێمە بەتواناین ئەو بەڵێنەی (بەسزادانیان) بەوانمان داوە نیشانت بدەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱدْفَعْ بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ ٱلسَّيِّئَةَ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە جوانترین و چاکترین شێوە بەرگری بکە لەخراپە ئێمە ئاگادارترین بەوەی ئەوان دەیڵێن (بەخۆت و ئاینەکەت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَٰتِ ٱلشَّيَٰطِينِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڵێ ئەی پەروەردگارم پەنا دەگرم بە تۆ لەخەتەرە و(پاڵنەرو) وەسوەسەی شەیتانەکان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحْضُرُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پەنات پێ دەگرم لەوەی (شەیتانەکان) ئامادەبن لام (سەرم لێ بشێوێنن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَحَدَهُمُ ٱلْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ٱرْجِعُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بێ بڕوایان وەک خۆیان دەمێننەوە) ھەتا کاتی مردن دێت بۆ ھەر کامیان ئەوسا دەڵێ ئەی پەروەردگارم بمگێرەرەوە (بۆ دونیا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَعَلِّىٓ أَعْمَلُ صَٰلِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّآ إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَآئِلُهَا وَمِن وَرَآئِهِم بَرْزَخٌ إِلَىٰ يَوْمِ يُبْعَثُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو کردەوەی چاک بکەم (لە بری ئەوەی نەمکردوە) لەو تەمەنەی لە دەستم چوو نەخێر بێَگومان ئەمەی(کە دەیڵێت) تەنھا قسەیەکە ئەو دەیڵێ (ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ دونیا ھەروەک جاران دەبێت) و لەپێشیانەوە بەرزەخێک (ژیانی ناو گۆڕ) ھەیە تا ئەو ڕۆژەی زیندوو دەکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا نُفِخَ فِى ٱلصُّورِ فَلَآ أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَآءَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێک فوو دەکرێت بە شەیپوردا لەو ڕۆژەدا ھیچ خزمایەتیەک نامێنێت لە نێوانیاندا وە پرسیاری یەکتری ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَن ثَقُلَتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) قورس بێت ئەوە ئەوانە ڕزگارو سەرکەوتوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنْ خَفَّتْ مَوَٰزِينُهُۥ فَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فِى جَهَنَّمَ خَٰلِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کەسێک کێشراوە چاکەکانی (تای تەرازووی کردەوە چاکەکانەی) سووک بێت ئەوانە کەسانێکن زیانیان لە خۆیانداوە، خۆیان دۆڕاندووە لە دۆزەخدان بێ بڕانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ ٱلنَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَٰلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئاگری دۆزەخ) دەم و چاویان دەسوتێنێ و ھەموویان لە ئاگری دۆزەخ دا لێویان ھەڵقرچاوە و دانەکانیان دەرکەوتووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَكُنْ ءَايَٰتِى تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان دەوترێت) ئایا ئایەتەکانی من لەدونیادا بەسەرتاندا نەدەخوێنرایەوە؟ کەچی ئێوە بەدرۆتان دەزانی و ئیمانتان پێ نەدەھێنا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَآلِّينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لەوەڵامدا) دەڵێن ئەی پەروەردگاری ئێمە بەدی و خراپی خۆمان زاڵ بوو بوو بەسەرماندا وە ئێمە کەسانێکی گومڕابووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبَّنَآ أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەدگارمان لەم (دۆزەخە) دەرمان بھێنە جا ئەگەر جارێکی تر گەڕاینەوە (بۆ بێ باوەڕی) ئەوە بەڕاستی ئێمە ستەمکارین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱخْسَـُٔوا۟ فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (خوا) دەفەرموێت: بە ڕیسوایی بمێننەوە لەدۆزەخدا و ھیچ قسەیەکم لەگەڵدا مەکەن (إخسأ: بۆ سەگ بەکاردێت کاتێ دەری دەکەیت و پێی دەڵێیت چغە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّهُۥ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْ عِبَادِى يَقُولُونَ رَبَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا وَٱرْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان لەدونیادا کۆمەڵێک لەبەندەکانی من دەیانووت ئەی پەروەردگارمان ئێمە باوەڕمان ھێناوە دەی لێمان خۆشبە و ڕەحممان پێ بکە چونکە تۆ چاکترینی میھرەبانانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّىٰٓ أَنسَوْكُمْ ذِكْرِى وَكُنتُم مِّنْهُمْ تَضْحَكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەچی ئێوە گاڵتەتان بەوان دەکرد تا (ئەو گاڵتە کردنەتان بە) ئەوان یادی منی لەبیربردنەوە وە ئێوە ھەمیشە بەوان پێدەکەنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنِّى جَزَيْتُهُمُ ٱلْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوٓا۟ أَنَّهُمْ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەمڕۆ پاداشتم داونەتەوە بەھۆی خۆگرییانەوە بەڕاستی ھەر ئەوانن سەرکەوتوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَٰلَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِى ٱلْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) دەفەرموێت: چەند ساڵ لەسەر زەویدا مانەوە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ فَسْـَٔلِ ٱلْعَآدِّينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لە وەڵامدا) دەڵێن ڕۆژێک یا کەمتر لەڕۆژێک ماینەوە لەو (فریشتانە) بپرسە کەژمێریارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَٰلَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا لَّوْ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی نەماونەتەوە ماوەیەکی کەم نەبێت ئەگەر بەڕاستی ئێوە دەتانزانی؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَٰكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئێوە گومانتان وابووە کە بێگومان ئێوەمان بەبێ ھودە دروستکردووە وە (وا گومانتان دەبرد) بێگومان ئێوە ناگەڕێنەوە بۆلای ئێمە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَتَعَٰلَى ٱللَّهُ ٱلْمَلِكُ ٱلْحَقُّ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْكَرِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا بەرزو بڵندی بۆ خوای پاشای ڕاست و ڕەوا ھیچ پەرستراوێک نیە جگە لە ئەو کە پەروەردگاری عەرشی بەڕێزو بەرزە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن يَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَا بُرْهَٰنَ لَهُۥ بِهِۦ فَإِنَّمَا حِسَابُهُۥ عِندَ رَبِّهِۦٓ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەس (بپاڕێتەوە وداوا بکات لە غەیری خوا، یان) بپەرستێت پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا کەھیچ بەڵگەیەکی نەبێت لەسەر ئەو (پەرستنە) ئەوە بەڕاستی لێپرسینەوەی تەنھا لای پەروەردگارێتی بێگومان کافران ڕزگار نابن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُل رَّبِّ ٱغْفِرْ وَٱرْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ ٱلرَّٰحِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئەی پەروەردگارم لێم خۆشبە و ڕەحمم پێ بکە وە تۆ (ئەی خوایە) چاکترینی میھرەبانانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70