caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النور النور

64 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 102

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ سُورَةٌ أَنزَلْنَٰهَا وَفَرَضْنَٰهَا وَأَنزَلْنَا فِيهَآ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍ لَّعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە سورەتێکە ئێمە ناردومانەتە خوارەوە و فەرزمان کردووە (گوێڕایەڵی بڕیارەکانی) وە لەو (سورەتە)دا ھێناومانەتە خوارەوە ئایەتە ڕوونەکان بۆ ئەوەی ئێوە بیر بکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلزَّانِيَةُ وَٱلزَّانِى فَٱجْلِدُوا۟ كُلَّ وَٰحِدٍ مِّنْهُمَا مِا۟ئَةَ جَلْدَةٍ وَلَا تَأْخُذْكُم بِهِمَا رَأْفَةٌ فِى دِينِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْـَٔاخِرِ وَلْيَشْهَدْ عَذَابَهُمَا طَآئِفَةٌ مِّنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiژن و پیاوی زیناکەر ھەریەکێکیان سەد دار(شەلاق)یان لێ بدەن وە بەزەیی ھاتنەوەتان پێیاندا (ژن و پیاوی زیناکار) نەتان گرێت (بەزەیتان پێیاندا نەیەتەوە) لە (جێ بەجێ کردنی) فەرمانی خوا ئەگەر ئێوە باوەڕتان ھەیە بەخواو بەڕۆژی دوایی وە با ئامادەی بینینی سزادانی ئەو دووانە بن کۆمەڵێک لەباوەڕداران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلزَّانِى لَا يَنكِحُ إِلَّا زَانِيَةً أَوْ مُشْرِكَةً وَٱلزَّانِيَةُ لَا يَنكِحُهَآ إِلَّا زَانٍ أَوْ مُشْرِكٌ وَحُرِّمَ ذَٰلِكَ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپیاوی زیناکار مارە ناکات تەنھا ئافرەتی زیناکار، یان ئافرەتی موشریک نەبێت وە ئافرەتی زیناکار مارەی ناکات پیاوی زیناکار یان پیاوی موشریک نەبێت ئەو (مارەکردن و شووکردن بەزیناکار)ە یاساغ کراوە لەسەر ئیمانداران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا۟ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَٱجْلِدُوهُمْ ثَمَٰنِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا۟ لَهُمْ شَهَٰدَةً أَبَدًا وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە بوھتانی (زینا) دەخەنە پاڵ ئافرەتانی داوێن پاک لەپاشان چوار شایەت ناھێنن (لەسەر ڕاستی بوھتانەکەیان) ئەوە ھەشتا دار (شەلاق)یان لێ بدەن ئیتر ھەرگیز شایەتیان لێ وەرمەگرن وە ئەوانە لەسنوور دەرچوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا ٱلَّذِينَ تَابُوا۟ مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَأَصْلَحُوا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجگە لەوانەی کە دوای ئەوە تەوبە دەکەن و کردەوەیان چاک دەکەن ئەوسا بەڕاستی خوا لێخۆش بوو و بەبەزەییە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَٰجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَآءُ إِلَّآ أَنفُسُهُمْ فَشَهَٰدَةُ أَحَدِهِمْ أَرْبَعُ شَهَٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (پیاوانەی) بوھتان بۆ خێزانەکانیان دەکەن وە بێجگە لەخۆیان ھیچ شایەتێکیان نیە ئەوە شایەتیدانی ھەریەک لەوانە (بەم جۆرەیە) کە چوار سوێند بەخوا بخوات کەبێگومان ئەو لەڕاستگۆیانە (کەدەڵێت خێزانەکەم بینیوە زینای کردووە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْخَٰمِسَةُ أَنَّ لَعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَيْهِ إِن كَانَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەپێنجەم جاردا بڵێ نەفرەتی خوا لەسەر ئەوبێ ئەگەر درۆزن بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَدْرَؤُا۟ عَنْهَا ٱلْعَذَابَ أَن تَشْهَدَ أَرْبَعَ شَهَٰدَٰتٍۭ بِٱللَّهِ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ئافرەتەش (کەتاوانبار کراوە لەلایەن مێردەکەیەوە) سزای (زینای) لەسەر لادەبات بەمەی کەچوار جار سوێند بەخوا بخوات کەبێگومان مێردەکەی لەدرۆزنانە (درۆ دەکات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْخَٰمِسَةَ أَنَّ غَضَبَ ٱللَّهِ عَلَيْهَآ إِن كَانَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەپێنجەم جاردا (بڵێت) خەشمی خوای لەسەر بێت ئەگەر مێردەکەی لەڕاستگۆیان بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر فەزڵ و بەزەیی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە (ھەر کام لەو پیاو و ئافرەتەی باسکران درۆزن بن خوا دەریدەخست و سزای دەدا لەدونیادا) وە بێگومان خوا گیراکاری پەشیمانی و کار دروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ جَآءُو بِٱلْإِفْكِ عُصْبَةٌ مِّنكُمْ لَا تَحْسَبُوهُ شَرًّا لَّكُم بَلْ هُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ لِكُلِّ ٱمْرِئٍ مِّنْهُم مَّا ٱكْتَسَبَ مِنَ ٱلْإِثْمِ وَٱلَّذِى تَوَلَّىٰ كِبْرَهُۥ مِنْهُمْ لَهُۥ عَذَابٌ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان کەسانێک کە ئەو بوھتانەیان (بۆ عائیشەی خێزانی پێغەمبەر ﷺ) ھەڵبەست دەستەیەک بوون لەخۆتان (ومونافیقیشیان تێدا بوو) وا مەزانن ئەو (بوھتانە) شەڕو خراپە بۆتان (وانیە) بەڵکو خێرو چاکەیە بۆتان بۆھەر یەک لەوانە ھەیە لەتاوان بەو ئەندازەی ھەوڵیداوە (لەو بوھتانەدا) وە ئەو کەسەیان کەبەشی گەورەی بوھتانەکەی گرتە ئەستۆ (کەعەبدوڵڵای کوڕی ئوبەی بوو) (لەڕۆژی دواییدا) بۆ ئەوە سزای ھەرە گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ ظَنَّ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتُ بِأَنفُسِهِمْ خَيْرًا وَقَالُوا۟ هَٰذَآ إِفْكٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەبوا کاتێک ئەو بوھتانەتان بیست پیاوان وئافرەتانی ئیماندار گومانی چاکیان بەخۆیان ببردایە وە بیانووتایە ئەمە بوھتانێکی ئاشکراو ڕوونە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّوْلَا جَآءُو عَلَيْهِ بِأَرْبَعَةِ شُهَدَآءَ فَإِذْ لَمْ يَأْتُوا۟ بِٱلشُّهَدَآءِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ عِندَ ٱللَّهِ هُمُ ٱلْكَٰذِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدە بۆچی ئەو بوھتانکارانە چوار شایەتیان لەسەری نەھێنا ئەمجا ئەگەر شایەتەکانیان نەھێنا کەواتە ھەر ئەوانەن لای خوا درۆزن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ لَمَسَّكُمْ فِى مَآ أَفَضْتُمْ فِيهِ عَذَابٌ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر فەزڵ وڕەحمەتی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە لەدونیا و ڕۆژی دواییدا دووچارتان دەبوو لەبەر ڕۆچوونتان لەو بوھتانەدا (بۆ عائیشە) سزایەکی گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ تَلَقَّوْنَهُۥ بِأَلْسِنَتِكُمْ وَتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم مَّا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌ وَتَحْسَبُونَهُۥ هَيِّنًا وَهُوَ عِندَ ٱللَّهِ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک ئەم بوھتانەتان بەدەماو دەم لە یەکترەوە وەردەگرت وە بەزمانتان شتێک دەڵێن کە زانیاریتان دەربارەی نەبوو واتان دەزانی شتێکی سووک و ئاسانە لەکاتێکدا لای خوا زۆر گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْلَآ إِذْ سَمِعْتُمُوهُ قُلْتُم مَّا يَكُونُ لَنَآ أَن نَّتَكَلَّمَ بِهَٰذَا سُبْحَٰنَكَ هَٰذَا بُهْتَٰنٌ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆچی کاتێک ئەمەتان بیست نەتانووت بۆ ئێمە شیاو نیە قسە (و بوھتانی) وا بکەین پاک و بێگەردی بۆ تۆ خوایە، ئەمە بوھتانێکی زۆر گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَعِظُكُمُ ٱللَّهُ أَن تَعُودُوا۟ لِمِثْلِهِۦٓ أَبَدًا إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئامۆژگاریتان دەکات کە ھەرگیز نەگەڕێنەوە بۆ سەر وێنەی ئەوەی ڕوویدا ئەگەر ئێوە بڕوادارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَٰتِ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە خوا ئایەتەکانی خۆی بۆ ئێوە ڕوون دەکاتەوە وە خوا زانا وکار دروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحِبُّونَ أَن تَشِيعَ ٱلْفَٰحِشَةُ فِى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی پێیان خۆشە زینا (کرداری ناشیرین) بڵاوبێتەوە لەناو خەڵکی ئیمانداردا سزای سەختیان بۆ ھەیە لەدونیاو ڕۆژی دواییدا وە خوا دەزانێت وئێوە نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ وَأَنَّ ٱللَّهَ رَءُوفٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر فەزڵ و بەزەیی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە (دووچاری سزا دەبوون بەھۆی ئەو بوھتانەوە کە کرا بۆ عائیشە) وەبێگومان خوا بەسۆز و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّبِعُوا۟ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ وَمَن يَتَّبِعْ خُطُوَٰتِ ٱلشَّيْطَٰنِ فَإِنَّهُۥ يَأْمُرُ بِٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ وَلَوْلَا فَضْلُ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَتُهُۥ مَا زَكَىٰ مِنكُم مِّنْ أَحَدٍ أَبَدًا وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يُزَكِّى مَن يَشَآءُ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەدوای ھەنگاوەکانی شەیتان دا مەڕۆن وە ھەر کەس شوێن ھەنگاوەکانی شەیتان بکەوێت چونکە بەڕاستی شەیتان فەرمان دەکات بەکاری زۆر ناشیرین (زینا) و خراپە، ئەگەر فەزڵ و میھرەبانی خوا نەبوایە بەسەرتانەوە ھەرگیز کەسێک لەئێوە پوخت و پاک نەدەبوەوە بەڵام خوا ھەر کەسی بوێت (شیاوبێ) پاکی دەکاتەوە وە خوا بیسەری زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا يَأْتَلِ أُو۟لُوا۟ ٱلْفَضْلِ مِنكُمْ وَٱلسَّعَةِ أَن يُؤْتُوٓا۟ أُو۟لِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينَ وَٱلْمُهَٰجِرِينَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَلْيَعْفُوا۟ وَلْيَصْفَحُوٓا۟ أَلَا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَكُمْ وَٱللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiباسوێند نەخۆن ئەوانەتان کەخاوەنی چاکە وسەروەت و سامانن کەیارمەتی نەدەن بەخزمان و ھەژاران و کۆچەران لەپێناوی خوادا دەبا لێ بووردەبن و چاوپۆشی بکەن ئایا پێتان خۆش نیە خوا لێتان خۆش ببێت وە خوا لێخۆش بوو و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ يَرْمُونَ ٱلْمُحْصَنَٰتِ ٱلْغَٰفِلَٰتِ ٱلْمُؤْمِنَٰتِ لُعِنُوا۟ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی بوھتانی زینا دەکەن بۆ ئافرەتانی داوێن پاکی بێ ئاگای ئیماندار نەفرینیان لێکراوە لەدونیا و ئاخیرەت دا وە بۆیان ھەیە سزای زۆر گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ تَشْهَدُ عَلَيْهِمْ أَلْسِنَتُهُمْ وَأَيْدِيهِمْ وَأَرْجُلُهُم بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆژێک (دێت) شایەتی ئەدات لەسەریان زمانیان و دەست و قاچەکانیان بەوکردەوانەی کە کردوویانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَئِذٍ يُوَفِّيهِمُ ٱللَّهُ دِينَهُمُ ٱلْحَقَّ وَيَعْلَمُونَ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ ٱلْمُبِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو ڕۆژەدا خوا پاداشتی تەواوی کاروکردەوەیان بەڕاستی ودادگەرانەوە دەداتەوە وە ئەوکاتە دەزانن بەڕاستی ھەر خوا ھەقی ئاشکراو دیارە (بۆ خۆی وسیفات وکرداری)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلْخَبِيثَٰتُ لِلْخَبِيثِينَ وَٱلْخَبِيثُونَ لِلْخَبِيثَٰتِ وَٱلطَّيِّبَٰتُ لِلطَّيِّبِينَ وَٱلطَّيِّبُونَ لِلطَّيِّبَٰتِ أُو۟لَٰٓئِكَ مُبَرَّءُونَ مِمَّا يَقُولُونَ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وا ڕاستە) ئافرەتانی ناپاک بۆ پیاوانی ناپاک بن وە پیاوە پیسەکان بۆ ئافرەتە پیسەکان وە ئافرەتە پاکەکان بۆ پیاوە پاکەکان وە پیاوە پاکەکان بۆ ئافرەتە پاکەکان بن، ئەو پاکانە بەری کراون لەو (تۆمەتانە)ی ناپاکان دەیڵێن بۆ ئەو پاک و چاکانەیە لێبووردن و ڕۆزی چاک و پیرۆز (کە بەھەشتە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا۟ وَتُسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَهْلِهَا ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی بڕواتان ھێناوە مەچنە ھیچ ماڵێک جگە لەماڵەکانی خۆتان ھەتا پرس دەکەن (بەخاوەنەکانیان) وە (دوای ئەوەی موڵەتدران) سەلام بکەن لە خاوەن ماڵەکە ئەوە چاکترە بۆتان بۆ ئەوەی پەندو ئامۆژگاری وەرگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِن لَّمْ تَجِدُوا۟ فِيهَآ أَحَدًا فَلَا تَدْخُلُوهَا حَتَّىٰ يُؤْذَنَ لَكُمْ وَإِن قِيلَ لَكُمُ ٱرْجِعُوا۟ فَٱرْجِعُوا۟ هُوَ أَزْكَىٰ لَكُمْ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەگەر کەستان نەدی تیایدا ئەوە مەچنە ژورەوە بۆ ئەوماڵە ھەتا مۆڵەت نەدرێن وە ئەگەر پێتان ووترا بگەڕێنەوە ئەبێ بگەڕێنەوە ئەوە چاکتر و پاکترە بۆتان وە خوا زانایە بەھەموو ئەو کردەوانەی دەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَدْخُلُوا۟ بُيُوتًا غَيْرَ مَسْكُونَةٍ فِيهَا مَتَٰعٌ لَّكُمْ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تُبْدُونَ وَمَا تَكْتُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھیچ گوناھێکتان لەسەر نیە (گوناھبار نابن) کەبچنە ئەو ماڵانەی کەسی تێدا نیشتەجێ نیە و کەل و پەلی خۆتانی تیدا بێت (وەک: میوانخانە) وە خوا دەزانێت بەوەی ئاشکرای دەکەن و بەوەیشی دەیشارنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُل لِّلْمُؤْمِنِينَ يَغُضُّوا۟ مِنْ أَبْصَٰرِهِمْ وَيَحْفَظُوا۟ فُرُوجَهُمْ ذَٰلِكَ أَزْكَىٰ لَهُمْ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا يَصْنَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەپیاوانی ئیماندار چاوی خۆیان (لەسەیر کردنی نامەحرەم) داخەن و بپارێزن وە عەورەتیان (لەداوێن پیسی) بپارێزن ئەوە چاکتر و پاکترە بۆ ئەوان بێگومان خوا ئاگایە بەھەموو کردەوەیەک کەدەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقُل لِّلْمُؤْمِنَٰتِ يَغْضُضْنَ مِنْ أَبْصَٰرِهِنَّ وَيَحْفَظْنَ فُرُوجَهُنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْيَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَىٰ جُيُوبِهِنَّ وَلَا يُبْدِينَ زِينَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ أَوْ ءَابَآئِهِنَّ أَوْ ءَابَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ أَبْنَآئِهِنَّ أَوْ أَبْنَآءِ بُعُولَتِهِنَّ أَوْ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ إِخْوَٰنِهِنَّ أَوْ بَنِىٓ أَخَوَٰتِهِنَّ أَوْ نِسَآئِهِنَّ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُهُنَّ أَوِ ٱلتَّٰبِعِينَ غَيْرِ أُو۟لِى ٱلْإِرْبَةِ مِنَ ٱلرِّجَالِ أَوِ ٱلطِّفْلِ ٱلَّذِينَ لَمْ يَظْهَرُوا۟ عَلَىٰ عَوْرَٰتِ ٱلنِّسَآءِ وَلَا يَضْرِبْنَ بِأَرْجُلِهِنَّ لِيُعْلَمَ مَا يُخْفِينَ مِن زِينَتِهِنَّ وَتُوبُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ جَمِيعًا أَيُّهَ ٱلْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڵێ بە ئافرەتانی ئیمانداریش چاویان داخەن وبپارێزن (لەسەریر کردنی نامەحرەم) وە عەورەتیان بپارێزن (لەداوێن پیسی) وە جوانی خۆیان دەرنەخەن جگە لەوەی بەدەرەوەیە و دیارە لەجوانی (وەک دەم و چاو و دەستەکانیان) وە با سەرپۆشە کانیان بدەن بەسینگ و بەرۆکیاندا وە جوانی خۆیان دەرنەخەن (زیاد لەوەی دەردەکەوێت) بۆ مێردەکانیان نەبێت یان بۆ باوکیان یان باوکی مێردەکانیان یان کوڕەکانیان، یا کوڕی مێردەکانیان یا براکانیان یان کوڕی براکانیان یان کوڕی خوشکەکانیان یان بۆ ئافرەتانی (ئیماندار) یان کەنیزەکەکانیان یان ئەو شوێن کەوتەو پیاوانەی کەبێ نیازن لەئافرەت (وەک خزمەتکار و پیر و نەخۆش کەئارەزووی ژن و مێردایەتیان نیە) یان ئەو منداڵە کوڕانەی کەئاگایان لە لەش و(عەورەتی) ئافرەتان نەبێت (باڵغ نەبووبن) (ئافرەتان لەکاتی ڕۆشتندا) قاچیان نەدەن بەزەویدا (تا دەنگی خڕخاڵ و پاوانەکانیان بێت و) بزانرێت بەو جوانیەی پێیان کە شاردویانەتەوە ھەمووتان تەوبە بکەن و بگەڕێنەوە بۆ لای خوا ئەی ئیماندارەکان تا ڕزگار و سەرکەوتوو بن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنكِحُوا۟ ٱلْأَيَٰمَىٰ مِنكُمْ وَٱلصَّٰلِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَآئِكُمْ إِن يَكُونُوا۟ فُقَرَآءَ يُغْنِهِمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَٱللَّهُ وَٰسِعٌ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiژن مارە ببڕن بۆ پیاوانی بێ ژن و ژنانی بێ مێردیش بدەن بەشوو (بە مێرد) ھەروەھا ئەوانەی ئیماندار و چاکن لەکۆیلەکان (ژنیان بۆ بھێنن) و کەنیزەکان (یش بدەن بەشوو) ئەگەر ئەوان ھەژارو کەمدەست بن خوا لەبەخشندەی و فەزڵی خۆی دەوڵەمەندو بێ نیازیان دەکات وە خوا (فەزڵ) فراوان و زانا و دانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلْيَسْتَعْفِفِ ٱلَّذِينَ لَا يَجِدُونَ نِكَاحًا حَتَّىٰ يُغْنِيَهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَٱلَّذِينَ يَبْتَغُونَ ٱلْكِتَٰبَ مِمَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ فَكَاتِبُوهُمْ إِنْ عَلِمْتُمْ فِيهِمْ خَيْرًا وَءَاتُوهُم مِّن مَّالِ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ ءَاتَىٰكُمْ وَلَا تُكْرِهُوا۟ فَتَيَٰتِكُمْ عَلَى ٱلْبِغَآءِ إِنْ أَرَدْنَ تَحَصُّنًا لِّتَبْتَغُوا۟ عَرَضَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَن يُكْرِههُّنَّ فَإِنَّ ٱللَّهَ مِنۢ بَعْدِ إِكْرَٰهِهِنَّ غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەبێت ئەوانەی کەتوانای (ئەرکی) ژن ھێنانیان نیە پاکژ خۆیان ڕاگرن ھەتا خوا بەفەزڵ (و ڕۆزی) خۆی بێ نیازیان دەکات وە ئەوانەی داوای نوسراو دەکەن (بۆ کڕینەوەی خۆیان) لەبەندە و کەنیزەکەکانتان ئەوە نوسراویان لەگەڵدا بنوسن (بۆ کڕینەوە و ئازاد بوونی خۆیان) ئەگەر خێرتان لەواندا بەدی دەکرد (کەبریتیە لەتوانای دانی ئەو پارەی ئەبێ بیدات بەخاوەنەکەی بۆ ئازاد بوونی) وە لەو ماڵەی کەخوا بەئێوەی داوە پێیان بدەن وە کەنیزەکەکانتان زۆر لێ مەکن (ناچاریان مەکەن) لەسەر زینا کردن ئەگەر ئەیانویست داوێن پاک بن تا ماڵ وسامانی ژیانی دونیاتان دەست کەوێت، جا ھەرکەس ناچاریان بکات (زۆریان لێ بکات) ئەمجا بەڕاستی خوا دوای ئەو زۆر لێ کردنەیان لێبووردە و میھرەبانە (بەو کەنیزەکانە کە بەزۆر زینایان پێکراوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ ءَايَٰتٍ مُّبَيِّنَٰتٍ وَمَثَلًا مِّنَ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِكُمْ وَمَوْعِظَةً لِّلْمُتَّقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ناردوومانەتە خوارەوە بۆ ئێوە چەند ئایەت وبەڵگە ونیشانەیەکی ڕوونکەرەوە وە چەند نموونە و بەسەرھاتی ئەو گەلانەی لەپێش ئێوەوە بوون ھەروەھا پەندو ئامۆژگاری بۆ پارێزکاران ولەخوا ترسان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهُ نُورُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ مَثَلُ نُورِهِۦ كَمِشْكَوٰةٍ فِيهَا مِصْبَاحٌ ٱلْمِصْبَاحُ فِى زُجَاجَةٍ ٱلزُّجَاجَةُ كَأَنَّهَا كَوْكَبٌ دُرِّىٌّ يُوقَدُ مِن شَجَرَةٍ مُّبَٰرَكَةٍ زَيْتُونَةٍ لَّا شَرْقِيَّةٍ وَلَا غَرْبِيَّةٍ يَكَادُ زَيْتُهَا يُضِىٓءُ وَلَوْ لَمْ تَمْسَسْهُ نَارٌ نُّورٌ عَلَىٰ نُورٍ يَهْدِى ٱللَّهُ لِنُورِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَٰلَ لِلنَّاسِ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا نورو ڕوناکیەو ڕووناککەرەوەی ئاسمانەکان و زەویە وێنەی ڕووناککردنەوەی خوا وەک تاقێک وایە چرایەکی تێدا بێت ئەو چرایەش لەناو شوشەیەکدا بێت ئەو شوشەیەش وەک ئەستێرەیەکی گەش و پرشنگدار بێت (ئەو چرایە) دائەگیرسێت بە (ڕۆنی) درەختێکی زەیتونی بەفەڕو بەرەکەت کە نەڕۆژھەڵاتی بێت، وە نەڕۆژ ئاوایی (سێبەر نایگرێ نەکاتی ھەڵھاتنی خۆر نەکاتی ئاوابوونی) (ڕۆنەکەی ئەوەند پاک بێت) نزیکە ڕۆنەکەی داگیرسێ با ئاگریشی بەر نەکەوێ ڕووناکی لەسەر ڕوناکی (ڕووناکی زەیت و ڕووناکی ئاگر) خوا ھەرکەسی بوێت ڕێنمونی دەکات بۆلای ڕووناکی (ئاینی) خۆی وە خوا چەندین نموونە دەھێنێتەوە بۆ خەڵکی وە خوا زانا و ئاگادارە بەھەموو شتێک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فِى بُيُوتٍ أَذِنَ ٱللَّهُ أَن تُرْفَعَ وَيُذْكَرَ فِيهَا ٱسْمُهُۥ يُسَبِّحُ لَهُۥ فِيهَا بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْـَٔاصَالِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەمزگەوتانێکدا خوا مۆڵەتیداوە کە بەگەورەو پاک ڕاگیرێ (بەرزو بڵند دروست کرێت) زیکرو یادی خوای تێدا بکرێ لەو (مزگەوتانە)دا تەسبیحاتی خوا دەکەن بەبەیانیان و ئێواراندا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رِجَالٌ لَّا تُلْهِيهِمْ تِجَٰرَةٌ وَلَا بَيْعٌ عَن ذِكْرِ ٱللَّهِ وَإِقَامِ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءِ ٱلزَّكَوٰةِ يَخَافُونَ يَوْمًا تَتَقَلَّبُ فِيهِ ٱلْقُلُوبُ وَٱلْأَبْصَٰرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپیاوانێک کە بازرگانی و کڕین و فرۆشتن بێ ئاگایان ناکات لەیادی خواو نوێژ کردن و زەکاتدان لەڕۆژێک دەترسن (ڕۆژی قیامەت) دڵ و چاوەکان تیایدا (دەگۆڕێن و) ئاوەژوو دەبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِيَجْزِيَهُمُ ٱللَّهُ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا۟ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِۦ وَٱللَّهُ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا خوا پاداشتیان بداتەوە بەپاداشتی چاکترینی ئەوەی کردویانە وە (بێجگە لەپاداشتەکەیان) لە فەزڵی خۆی زیادەشیان دەداتێ وە خوا ڕزق و رۆزی (پاداشت) دەدا بەھەر کەس بیەوێت بەبێ ژمار، و بێ سنوور

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَعْمَٰلُهُمْ كَسَرَابٍۭ بِقِيعَةٍ يَحْسَبُهُ ٱلظَّمْـَٔانُ مَآءً حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَهُۥ لَمْ يَجِدْهُ شَيْـًٔا وَوَجَدَ ٱللَّهَ عِندَهُۥ فَوَفَّىٰهُ حِسَابَهُۥ وَٱللَّهُ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کەبێ بڕوان کردەوە (چاکە)کانیان وەک سەرابێک وایە (سەراب تیشکێکە کاتی زۆر گەرما لەبیاباندا وەک ئاو دێتە پێش چاو) لەبیابانێکدا (بریسکە بداتەوە) (کەسێکی) زۆر تینوو بەئاوی دەزانێ (لەدوورەوە) (بەپەلە دەڕوات بۆی) کاتێَک دەگاتە لای ھیچ بەدی ناکات (لەقیامەت کافر) دەبینێت خوا ئامادەیە لەلای ئەمجا خوا بە تەواوی پاداشتی (کردەوەکانی) دەداتێ وە خوا بە پەلە و خێرایە لەلێپرسینەوەدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوْ كَظُلُمَٰتٍ فِى بَحْرٍ لُّجِّىٍّ يَغْشَىٰهُ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِۦ مَوْجٌ مِّن فَوْقِهِۦ سَحَابٌ ظُلُمَٰتٌۢ بَعْضُهَا فَوْقَ بَعْضٍ إِذَآ أَخْرَجَ يَدَهُۥ لَمْ يَكَدْ يَرَىٰهَا وَمَن لَّمْ يَجْعَلِ ٱللَّهُ لَهُۥ نُورًا فَمَا لَهُۥ مِن نُّورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیا (کردەوەی بێ بڕوایان) وەک چەند تاریکییەک وایە لەناو دەریایەکی قوڵدا کەشەپۆل لەسەرشەپۆل دایپۆشی بێت لەسەر ئەو (شەپۆلە)یشەوە ھەورێکی ڕەشی (باراناوی) بێت تاریکیەکان نیشتبنە سەر یەکتری ئەگەر دەستی دەربھێنێت نزیکە دەستی خۆی نەبینێت (لەبەر تاریکی) جا ھەر کەس خوا نووری (ئیمانی) پێ نەبەخشیبێ ئەوەی ڕووناکی بێ نیەتی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُسَبِّحُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلطَّيْرُ صَٰٓفَّٰتٍ كُلٌّ قَدْ عَلِمَ صَلَاتَهُۥ وَتَسْبِيحَهُۥ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نابینی (وە نازانی) بێگومان ھەمووئەوانەی لەئاسمانەکان و زەویدان تەسبیحاتی خوا دەکەن ھەروەھا باڵندەکان کاتێک باڵیان کردۆتەوە (بەئاسماندان تەسبیحاتی خوا دەکەن) ھەر یەک لەمانە نوێژ (دوعا) و تەسبیحاتی خۆی دەزانێت وە خوا بەوەی دەیکەن زانا وئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَإِلَى ٱللَّهِ ٱلْمَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا بۆ خوایە خاوەنیەتی ئاسمانەکان و زەوی وگەڕانەوەش ھەر بۆلای خوایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُزْجِى سَحَابًا ثُمَّ يُؤَلِّفُ بَيْنَهُۥ ثُمَّ يَجْعَلُهُۥ رُكَامًا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مِن جِبَالٍ فِيهَا مِنۢ بَرَدٍ فَيُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ وَيَصْرِفُهُۥ عَن مَّن يَشَآءُ يَكَادُ سَنَا بَرْقِهِۦ يَذْهَبُ بِٱلْأَبْصَٰرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نازانی (وە نابینی) کەخوا پەڵەھەورەکان دەبات (بەئاسماندا) بە ھێواشی پاشان ئەو (پەڵە ھەورانە) پەیوەست دەکات بەیەکەوە دواتر دەیانخاتە سەر یەکتری ئەمجا دەبینی دڵۆپە باران لەنێو ھەورەکەوە دەبارێت وە لە ئاسمانەوە لە ھەورەکان کەوەک کێون تەرزە دەبارێنێت ئەمجا تووشی زیان دەبێ بەم (تەرزەیە) ھەر کەسێک خوا بیەوێت وە لای دەدات لە سەر ھەر کەسێک کەخۆی بیەوێت نزیکە ڕووناکی و شەوقی چەخماخەی (ھەورە)کە (بینای) چاوەکان ببات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُقَلِّبُ ٱللَّهُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةً لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا شەوو ڕۆژ دەگۆڕێت (بەکورت و درێژ کردنیان یا بەرۆژ بوونەوەو شەو داھاتن) بەڕاستی لەمەدا پەندێک ھەیە بۆ خاوەن ژیرییەکان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَآبَّةٍ مِّن مَّآءٍ فَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ بَطْنِهِۦ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰ رِجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِى عَلَىٰٓ أَرْبَعٍ يَخْلُقُ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەخوا ھەموو زیندەوەرێکی لەئاو دروستکردووە ئەمجا ھەندێک لەوانە لەسەر سکی دەڕوات وە ھەندێکی تریان لەسەر دووقاچ دەڕوات وە ھەشیانە لەسەر چوار پێ دەڕوات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات بێگومان خوا دەسەڵاتی بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّقَدْ أَنزَلْنَآ ءَايَٰتٍ مُّبَيِّنَٰتٍ وَٱللَّهُ يَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە چەند ئایەتێکی ڕوونکەرەوە وخواش ھەر کەسی بوێ رێنمونی دەکات بۆ رێگای ڕاست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَقُولُونَ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَبِٱلرَّسُولِ وَأَطَعْنَا ثُمَّ يَتَوَلَّىٰ فَرِيقٌ مِّنْهُم مِّنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ وَمَآ أُو۟لَٰٓئِكَ بِٱلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانە دەڵێن بڕوامان ھێناوە بەخواو بەپێغەمبەرو گوێڕایەڵیمان کردووە پاشان کۆمەڵێک لەوان پشتی تێ دەکەن لەپاش ئەوەی (ووتیان بڕوامان ھێناوە) وە ئەوانە (لەڕاستیدا) ئیماندار نین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُم مُّعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک بانگ بکرێن بۆ لای (شەریعەتی) خواو پێغەمبەر ﷺ بۆ ئەوەی حوکم بکات لەنێوانیاندا یەکسەر کۆمەڵێک لەوانە ڕوو وەردەگێڕن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن يَكُن لَّهُمُ ٱلْحَقُّ يَأْتُوٓا۟ إِلَيْهِ مُذْعِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەگەر (لەحوکمدانەکەدا) حەقەکە بۆ ئەوان بێت دێن بۆ لای (حوکمەکە) بەو پەڕی ملکەچیەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَمِ ٱرْتَابُوٓا۟ أَمْ يَخَافُونَ أَن يَحِيفَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَرَسُولُهُۥ بَلْ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا دڵەکانیان نەخۆشی تێدایە یان لەگوماندا بوون یان دەترسن خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ ستەمیان لێ بکەن (نەخێر ھیچ لەوانە نیە) بەڵکو ئەوانە ھەر خۆیان ستەمکارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا كَانَ قَوْلَ ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذَا دُعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ لِيَحْكُمَ بَيْنَهُمْ أَن يَقُولُوا۟ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiقسەی ئیمانداران تەنھا ئەمەیە کاتێ بانگ بکرێن بۆ لای (بەرنامەی) خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ بۆ ئەوەی بڕیاربدات لەنێوانیاندا کەدەڵێن بیستمان و گوێڕایەڵین وە ھەر ئەوانەن ڕزگاربووان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن يُطِعِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَيَخْشَ ٱللَّهَ وَيَتَّقْهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ھەر کەس گوێرایەڵی خواو پێغەمبەرەکەی بکات وە لەخوا بترسێ و خۆی لە (سەرپێچی) خوا بپارێزێت ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانە سەرکەوتوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَقْسَمُوا۟ بِٱللَّهِ جَهْدَ أَيْمَٰنِهِمْ لَئِنْ أَمَرْتَهُمْ لَيَخْرُجُنَّ قُل لَّا تُقْسِمُوا۟ طَاعَةٌ مَّعْرُوفَةٌ إِنَّ ٱللَّهَ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دوو رووەکان) سوێندیان دەخوارد بەخوا بە ئەو پەڕی سوێند خواردنیان کە ئەگەر فەرمانیان پێ بدەیت (بە دەرچوون بۆ غەزا) بێگومان دەردەچن بڵێ: سوێند مەخۆن ملکەچی و گوێڕایەڵی ئێوە زانراوە (قسەتان پێچەوانەی کردارتانە) بەڕاستی خوا ئاگادارە بەو کردەوانەی دەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْهِ مَا حُمِّلَ وَعَلَيْكُم مَّا حُمِّلْتُمْ وَإِن تُطِيعُوهُ تَهْتَدُوا۟ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ فەرمانبەرداری خواو فەرمانبەرداری پێغەمبەر ﷺ بن ئەمجا ئەگەر پشتیان ھەڵکرد ئەوە ئەو (پێغەمبەر ﷺ) تەنھا بەرپرسیارە لەوەی دراوە بەسەریدا (کە گەیاندنی پەیامی خوایە) وە ئێوەش بەرپرسن لەوەی دراوە بەسەرتاندا (کە باوەڕھێنانە) وە ئەگەر گوێڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن، ئەوە ھیدایەت وەردەگرن وە پێغەمبەر ھیچی لەسەر نیە بێجگە لەگەیاندنی ڕوون و ئاشکرای (پەیامی خوا) نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَدَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مِنكُمْ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَيَسْتَخْلِفَنَّهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ كَمَا ٱسْتَخْلَفَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَيُمَكِّنَنَّ لَهُمْ دِينَهُمُ ٱلَّذِى ٱرْتَضَىٰ لَهُمْ وَلَيُبَدِّلَنَّهُم مِّنۢ بَعْدِ خَوْفِهِمْ أَمْنًا يَعْبُدُونَنِى لَا يُشْرِكُونَ بِى شَيْـًٔا وَمَن كَفَرَ بَعْدَ ذَٰلِكَ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا بەڵێنی داوە بەو کەسانەتان کەباوەڕیان ھێناوە وە کردەوەی چاکەکانیان کردووە کە بێگومان دەیانکاتە جێنیشینی (خەڵکی تر) لەزەویدا ھەروەک ئەوانی (ئیماندارانی) پێش ئەمانی کردە جێنشین وە ئاینەکەیان بۆ دەچەسپێنێت ئەو (ئاینە)ی کەخوا پێی ڕازی بووە بۆیان وە ترس وبیمیان بۆ دەگۆڕێ بەئاسایش و ئارامی (لەوکاتەدا ئیتر) ھەر من دەپەرستن و ھیچ ھاوبەشیەکم بۆ بڕیار نادەن وە ھەر کەس بێ بڕوا بێ دوا ئەوە (بەدی ھاتنی بەڵێنەکان) ئەوە بەڕاستی ھەر ئەوانەن دەرچوو لەرێگەی خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەنوێژ بەجێ بھێنن و زەکات بدەن و گویڕایەڵی پێغەمبەر ﷺ بکەن تا خوا ڕەحمتان پێ بکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ وَلَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسانەی بێ باوەڕن وانەزانن لەتۆڵەی خوا ڕزگاریان دەبێ لەزەویدا و ئەوان جێگایان ئاگرە ئای چ سەرئەنجامێکی بەد وخراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لِيَسْتَـْٔذِنكُمُ ٱلَّذِينَ مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُمْ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَبْلُغُوا۟ ٱلْحُلُمَ مِنكُمْ ثَلَٰثَ مَرَّٰتٍ مِّن قَبْلِ صَلَوٰةِ ٱلْفَجْرِ وَحِينَ تَضَعُونَ ثِيَابَكُم مِّنَ ٱلظَّهِيرَةِ وَمِنۢ بَعْدِ صَلَوٰةِ ٱلْعِشَآءِ ثَلَٰثُ عَوْرَٰتٍ لَّكُمْ لَيْسَ عَلَيْكُمْ وَلَا عَلَيْهِمْ جُنَاحٌۢ بَعْدَهُنَّ طَوَّٰفُونَ عَلَيْكُم بَعْضُكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَٰتِ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە دەبێ مۆڵەتتان لێ وەرگرن ئەوکەسانەی بەندەی ئێوەن (بەندەکانتان) ھەروەھا منداڵەکانتان کەھێشتا باڵغ نەبوون لەسێ کاتدا (بۆ چوونە ژوری نوستنی ژن و مێرد) لەپێش نوێژی بەیانی وە کاتێ پۆشاکتان دادەنێن (لادەبەن لەبەرتاندا) لەکاتی نیوەڕواندا و لەپاش نوێژی عیشا (خەوتنان) ئەم سێ کاتە کاتی خۆدەرخستنە بۆتان دروستە دوا ئەم سێ کاتە (بێ موڵەت وەرگرتن) نەبۆ ئێوەو نەبۆ ئەوان ھیچ گوناھێک نیە (موڵەت وەرنەگرن) (چونکە) ئەوان زۆر بەدەورو بەرتاندا دێن (بۆخزمەت کردنتان) ئێوە لەگەڵ یەکتردا تێکەڵن ئابەو جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەت ونیشانەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا وکاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا بَلَغَ ٱلْأَطْفَٰلُ مِنكُمُ ٱلْحُلُمَ فَلْيَسْتَـْٔذِنُوا۟ كَمَا ٱسْتَـْٔذَنَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکاتێ کەمنداڵەکانتان باڵغ بوون ئەوسا دەبێت مۆڵەت وەربگرن وەکو چۆن کەسانی پێش ئەمان مۆڵەتیان وەردەگرت (لەھەموو کاتێکدا) ئابەم جۆرە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە وەخوا زانا و دانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِى لَا يَرْجُونَ نِكَاحًا فَلَيْسَ عَلَيْهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعْنَ ثِيَابَهُنَّ غَيْرَ مُتَبَرِّجَٰتٍۭ بِزِينَةٍ وَأَن يَسْتَعْفِفْنَ خَيْرٌ لَّهُنَّ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئافرەتانی پیرو لەکار کەوتوو ئەو ئافرەتانەی ئومێدی شوکردنیان نەماوە ھیچ گوناھێکیان لەسەر نیە کە(ھەندێک لە) پۆشاکەکانیان لابەرن بەڵام زینەت و جوانیان دەرنەخەن خۆ ئەگەر لاینەبەن و پۆشتە بن ئەوە چاکترە بۆیان وە خوا بیسەر و زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّيْسَ عَلَى ٱلْأَعْمَىٰ حَرَجٌ وَلَا عَلَى ٱلْأَعْرَجِ حَرَجٌ وَلَا عَلَى ٱلْمَرِيضِ حَرَجٌ وَلَا عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ أَن تَأْكُلُوا۟ مِنۢ بُيُوتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ ءَابَآئِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أُمَّهَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ إِخْوَٰنِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخَوَٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَعْمَٰمِكُمْ أَوْ بُيُوتِ عَمَّٰتِكُمْ أَوْ بُيُوتِ أَخْوَٰلِكُمْ أَوْ بُيُوتِ خَٰلَٰتِكُمْ أَوْ مَا مَلَكْتُم مَّفَاتِحَهُۥٓ أَوْ صَدِيقِكُمْ لَيْسَ عَلَيْكُمْ جُنَاحٌ أَن تَأْكُلُوا۟ جَمِيعًا أَوْ أَشْتَاتًا فَإِذَا دَخَلْتُم بُيُوتًا فَسَلِّمُوا۟ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُمْ تَحِيَّةً مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ مُبَٰرَكَةً طَيِّبَةً كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکوێر گوناھی لەسەر نیە و شەل گوناھی لەسەر نیە ھەروەھا نەخۆش گوناھی لەسەر نیە (ئەم جۆرە کەسانە گوناە نیە بۆیان نان بخۆن لەگەڵ کەسانی ساغدا) وە بۆ ئێوەش گوناە نیە کە لەماڵەکانی خۆتان نان بخۆن (ماڵی منداڵ و خێزانەکانتان ھەر بەماڵی خۆتان دادەنرێت) یان (نان بخۆن لە) ماڵی باوکانتان یان لە ماڵی دایکانتان یان لە ماڵی براکانتان یان لە ماڵی خۆشکەکانتان یان لە ماڵی مامەکانتان یان لە ماڵە پورەکانتان (خوشکانی باوک) یان لە ماڵی خاڵەکانتان یان لە ماڵی پورەکانتان (خوشکانی دایک) یان لەو ماڵانەی کە کلیلەکانیان بەئێوەیە یان لە ماڵی برادەرو ھاوڕێتان ھیچ گوناھتان لەسەر نیە بەکۆمەڵ یان بەتەنھا نان بخۆن جا کاتێ چوونە (ھەر ماڵێک لە) ماڵان ئەوە سەلام لەیەکتر بکەن (لەوانەی کەوەک خۆتان وان) بەسەلام کردنێک لەلایەن خواوە (ھاتووە) سەلامێکی جوان وچاک و پاک ئابەو شێوە خوا ڕوونی دەکاتەوە ئایەتەکانی بۆ ئێوە بەڵکو ژیریتان بخەنە کارو بیربکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا ٱلْمُؤْمِنُونَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَإِذَا كَانُوا۟ مَعَهُۥ عَلَىٰٓ أَمْرٍ جَامِعٍ لَّمْ يَذْهَبُوا۟ حَتَّىٰ يَسْتَـْٔذِنُوهُ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَسْتَـْٔذِنُونَكَ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ فَإِذَا ٱسْتَـْٔذَنُوكَ لِبَعْضِ شَأْنِهِمْ فَأْذَن لِّمَن شِئْتَ مِنْهُمْ وَٱسْتَغْفِرْ لَهُمُ ٱللَّهَ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئیمانداران تەنھا ئەوانەن کەبڕوایان بەخواو پێغەمبەرەکەی ھێناوە وە ھەر کاتێک لەگەڵ ئەو (پێغەبمبەر ﷺ) دابن لەکارێکی گرنگدا کەکۆیان دەکاتەوە (وەک غەزاو جومعە و جەژن) ناڕۆن بە ھیچ لایەکدا ھەتا مۆڵەت لەپێغەمبەر ﷺ وەرنەگرن بێگومان ئەوانەی مۆڵەتت لێ وەردەرگرن ئەوانە کەسانێکن کەبڕوایان ھەیە بەخواو پێغەمبەرەکەی جا ھەر کاتێک ئەوانە داوای مۆڵەتیان لێ کردیت بۆ ھەندێ ئیش و کاری تایبەتی خۆیان ئەوە ھەر کامیان خۆت ویستت مۆڵەتی بدە وە داوای لێخۆشبوونیان بۆ بکە لەخوا بەڕاستی خوا لێبووردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّا تَجْعَلُوا۟ دُعَآءَ ٱلرَّسُولِ بَيْنَكُمْ كَدُعَآءِ بَعْضِكُم بَعْضًا قَدْ يَعْلَمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ يَتَسَلَّلُونَ مِنكُمْ لِوَاذًا فَلْيَحْذَرِ ٱلَّذِينَ يُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِۦٓ أَن تُصِيبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ يُصِيبَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبانگ کردنی پێغەمبەر ﷺ لەناو خۆتاندا دامەنێن (نابێت) وەک بانگ کردنی خۆتان لەیەکتری بێت (دەبێت بەرێزەوە بانگ بکرێت وەک ئەی پێغەمبەر، یارسول اللە ﷺ) بەڕاستی خوا دەزانێ و ئاگادارە بەوانەی لەئێوە (بەبێ مۆڵەت) لەپەنای خەڵکی ترەوە دەردەچن بەدزیەوە جا بابترسن ئەوانەی کەپێچەوانەی فەرمانی پێغەمبەر ﷺ دەکەن کە (لەدونیادا) بەڵاو تاقیکردنەوەیەکیان تووش ببێت یا سزایەکی سەختیان تووش ببێت (لە دوا ڕۆژدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قَدْ يَعْلَمُ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ وَيَوْمَ يُرْجَعُونَ إِلَيْهِ فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوا۟ وَٱللَّهُ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌۢ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێداربنەوە بەڕاستی تەنھا بۆ خوایە ئەوەی کە لە ئاسمانەکان و زەویدایە بێگومان خوا ئاگادارە بەتەواوی ئەو شتانەی ئێوەی لەسەرن، وە بەو(کارانەیشی کە دەیکەن) ئەو ڕۆژەش کە دەگەڕێنرێنەوە لای خوا ئەوسا ئاگاداریان دەکاتەوە بەو کردەوانەی کردوویانە وە خوا بەھەموو شتێک ئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70