caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الحج الحج

78 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 103

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُوا۟ رَبَّكُمْ إِنَّ زَلْزَلَةَ ٱلسَّاعَةِ شَىْءٌ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خەڵکینە بترسن لە (سزای) پەروەردگارتان چونکە بەڕاستی بوومەلەرزەی قیامەت ھەستان شتێکی زۆر گەورەیە، کارەساتێکی سامناکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ تَرَوْنَهَا تَذْهَلُ كُلُّ مُرْضِعَةٍ عَمَّآ أَرْضَعَتْ وَتَضَعُ كُلُّ ذَاتِ حَمْلٍ حَمْلَهَا وَتَرَى ٱلنَّاسَ سُكَٰرَىٰ وَمَا هُم بِسُكَٰرَىٰ وَلَٰكِنَّ عَذَابَ ٱللَّهِ شَدِيدٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو ڕۆژەدا ئێوە ئەو (بوومەلەرزە) دەبینن بێ ئاگا دەبێت (لەترسی ئەو ڕۆژە) ھەموو ئافرەتێکی شیردەر (کاتێک مەمکی لەدەمی منداڵەکەیدایە) لە ئەو (منداڵە)ی شیری پێداوە وەفڕێی دەدات و لە باری دەچێت ھەموو دووگیانێک (مێینەیەکی سکپڕ) سکەکەی (کۆرپەکەی) خەڵکی دەبینیت (وەک) سەرخۆشن بەڵام سەرخۆشیش نین بەڵکو سزای سەخت و بەتینی خوا (وای لێ کردون)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَيَتَّبِعُ كُلَّ شَيْطَٰنٍ مَّرِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەمرۆڤەکاندا کەسی وا ھەیە (وەک نەضری کوڕی حارث) موجادەلە دەکات دەربارەی خوا (و سیفەتەکانی) بەبێ ھیچ زانیاری و زانستێک وە شوێنی ھەموو شەیتانێکی سەرکەش دەکەوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُتِبَ عَلَيْهِ أَنَّهُۥ مَن تَوَلَّاهُ فَأَنَّهُۥ يُضِلُّهُۥ وَيَهْدِيهِ إِلَىٰ عَذَابِ ٱلسَّعِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەسەری نوسراوە (بڕیار دراوە) کە بێگومان ھەرکەسێک خۆشی بوێت (وشوێنی بکەوێت) ئەوە بەڕاستی گومڕای دەکات وە ڕێنمونی دەکات بۆ سزای ئاگری ھەڵگیرساوی دۆزەخ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى رَيْبٍ مِّنَ ٱلْبَعْثِ فَإِنَّا خَلَقْنَٰكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ مِن مُّضْغَةٍ مُّخَلَّقَةٍ وَغَيْرِ مُخَلَّقَةٍ لِّنُبَيِّنَ لَكُمْ وَنُقِرُّ فِى ٱلْأَرْحَامِ مَا نَشَآءُ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ نُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوٓا۟ أَشُدَّكُمْ وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّىٰ وَمِنكُم مَّن يُرَدُّ إِلَىٰٓ أَرْذَلِ ٱلْعُمُرِ لِكَيْلَا يَعْلَمَ مِنۢ بَعْدِ عِلْمٍ شَيْـًٔا وَتَرَى ٱلْأَرْضَ هَامِدَةً فَإِذَآ أَنزَلْنَا عَلَيْهَا ٱلْمَآءَ ٱهْتَزَّتْ وَرَبَتْ وَأَنۢبَتَتْ مِن كُلِّ زَوْجٍۭ بَهِيجٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خەڵکینە ئەگەر ئێوە لەگوماندان دەربارەی زیندووبوونەوە ئەوسا (بزانن) بەڕاستی ئێمە ئێوەمان دروستکردووە لە خاک (خۆڵ) پاشان (نەوەکان) لە نوتفەیەک (دروست دەبن) دواتر (دەبێتە) پارچە خوێنێکی مەیو دوای ئەوە (دەبێتە) پارچە گوشتێک شکڵ و شێوە کێشراو و شکڵ و شێوە نەکێشراو بۆ ئەوەی ڕوونی بکەینەوە بۆ ئێوە وە لەمناڵداندا دەیھێڵینەوە (ڕایدەگرین) ئەو (بێچوەی) بمانەوێت (لەبار نەچێت) تاکاتێکی دیاریکراو پاشان (لەسکی دایکتان) دەرتان دەھێنین بەساوایی پاشان گەورە دەبن تادەگەنە تەواوی ھێزو تواناتان وە (لەم تەمەنەدا) ھەندێکتان دەمرێنرێت وە ھەندێکتان دەگەیەنرێنە ئەو پەڕی پیری، بێ کەڵکترینی تەمەن بۆ ئەوەی نەزانێت و لەبیری نەمێنێت ھەرچی کە دەیزانی وەزەوی دەبینی (لەزستاندا) خامۆشە ووشک و بێ گیایە جا کاتێک بارانمان بەسەردا باراند زەوی (ڕووەکی لێ دەڕوێت و) دەجوڵێت زەوی ھەڵ دەدات (بەرز دەبێت) و(زەوی) دەڕوێنێ لەھەموو جۆرە (گیا و گوڵێکی) جوان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّهُۥ يُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَأَنَّهُۥ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی (باس کرا) لەبەر ئەوەیە دڵنیابن کەخوا ھەق و ڕاستە وە بێگومان مردووەکان زیندوو دەکاتەوە و بێگومان ئەو(خوایە) توانای بەسەر ھەموو شتێکدا ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنَّ ٱلسَّاعَةَ ءَاتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْعَثُ مَن فِى ٱلْقُبُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبەڕاستی قیامەت دێت (وبەرپا دەبێت) گومانی تێدا نیە ودڵنیاش بن خوا زیندووی دەکاتەوە ھەموو ئەوکەسانەی لەناو گۆڕەکاندا (مردوون)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِى ٱللَّهِ بِغَيْرِ عِلْمٍ وَلَا هُدًى وَلَا كِتَٰبٍ مُّنِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە موجادەلە دەکات دەربارەی خوا بەبێ ھیچ زانیاری و شارەزاییەک (بەڵگەیەک) وە بەبێ کتێبێکی ڕوونکەرەوە (لەلایەن خواوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثَانِىَ عِطْفِهِۦ لِيُضِلَّ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ لَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا خِزْىٌ وَنُذِيقُهُۥ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(کەسێکە) ڕوو وەردەگێڕێت (وھەق وەرناگرێت) بۆ ئەوەی خەڵک لەڕێگەی خوا لادات ئەو کەسە لەدونیادا سەرشۆڕ دەبێت وە لە قیامەتیشدا پێی دەچێژین سزای سوتێنەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ يَدَاكَ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّٰمٍ لِّلْعَبِيدِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێی دەووترێت) ئەو سزایە (کە باس کرا) بەھۆی ئەو (گوناھانەوەیە) کەبەدەستی خۆت پێشت خستووە وەبێگومان خوا ستەم کار نیە بەبەندەکانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَعْبُدُ ٱللَّهَ عَلَىٰ حَرْفٍ فَإِنْ أَصَابَهُۥ خَيْرٌ ٱطْمَأَنَّ بِهِۦ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ ٱنقَلَبَ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ خَسِرَ ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةَ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْخُسْرَانُ ٱلْمُبِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەناو خەڵکدا کەسی واھەیە خوا دەپەرستێت لە قەراغدا، (لەنێوانێکدا) جا ئەگەر تووشی خێر و خۆشی بوو دڵخۆش دەبێت پێی (بەردەوام دەبێ لەخواپەرستیدا) وەئەگەر تووشی تاقیکردنەوەو بەڵا بوو بەرەو دوا ھەڵدەگەڕێتەوە پاش گەز دەبێتەوە لەئاین زەرەر مەندی دونیا و قیامەت بووە تەنھا ئەوەیە زیانباری و خەسارەت مەندی ڕوون و ئاشکرا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَدْعُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُۥ وَمَا لَا يَنفَعُهُۥ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلضَّلَٰلُ ٱلْبَعِيدُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو دەپاڕێتەوە (ودەپەرستێ) جگە لە خوا شتێک نەزیانی پێدەگەیەنێت وە نە سوود و قازانجیشی پێدەگەیەنێت، تەنھا ئەوەیە لە ڕێلادانی (گومڕایی) زۆر دوور لەڕاستی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَدْعُوا۟ لَمَن ضَرُّهُۥٓ أَقْرَبُ مِن نَّفْعِهِۦ لَبِئْسَ ٱلْمَوْلَىٰ وَلَبِئْسَ ٱلْعَشِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ھاواردەکات، ودەپەرستێت (لە) کەسێک کەزیانی لە سوودی نزیکتر، ئای چ پشتیوانێکی خراپە وە چ ھاوڕێ و ھاودەمێکی خراپە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يُرِيدُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا ئەوانەی کەباوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە باخەکانی بەھەشتەوە ک ڕووبارەکان دەڕۆن بەژێریاندا بێگومان خوا ئەوەی بیەوێت دەیکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَن كَانَ يَظُنُّ أَن لَّن يَنصُرَهُ ٱللَّهُ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ فَلْيَمْدُدْ بِسَبَبٍ إِلَى ٱلسَّمَآءِ ثُمَّ لْيَقْطَعْ فَلْيَنظُرْ هَلْ يُذْهِبَنَّ كَيْدُهُۥ مَا يَغِيظُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکەس واگومان دەبات (لە بێ بڕوایان) کە ھەرگیز خوا ئەو (پێغەمبەرە ﷺ) یارمەتی نادات و سەری ناخات لە دونیا و دواڕۆژدا، دەبا پەتێک بەسەرەوە (بە بەرزییەوە) ھەڵواسێت ( و ملی پێدا بکات) پاشان ھەناسەی ببڕێت (تا دەخنکێت) ئەوسا ببینێت (سەرنج بدا و بیرکاتەوە) ئایا بەم کارە ئەو ڕق وتوڕەییەی (لە دڵیدایە) لایدەبات (ونایھێڵێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ ءَايَٰتٍۭ بَيِّنَٰتٍ وَأَنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يُرِيدُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئابەم شێوە ئەو(قورئانە)مان ناردۆتە خوارەوە کە ئایەتەکانی ڕون وئاشکران وە بێگومان خوا ھەرکەسێک خۆی بیەوێت ھیدایەتی دەدات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَٱلَّذِينَ هَادُوا۟ وَٱلصَّٰبِـِٔينَ وَٱلنَّصَٰرَىٰ وَٱلْمَجُوسَ وَٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْصِلُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ شَهِيدٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی کەسانێک کەبڕوایان ھێناوە و کەسانێک کە بوون بەجولەکە و ئەستێرە (یا فریشتە) پەرستەکان و گاورەکان (نەسرانیەکان) و ئاگر پەرستەکان (زەردەشتی یەکان) و ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوا دانا بێگومان خوا بڕیار دەدا لەنێوانیاندا (جیایان دەکاتەوە لەیەکتر کۆمەڵێک بۆ بەھەشت وکۆمەڵێکی تریان بۆ دۆزەخ) لەڕۆژی دواییدا بەڕاستی خوا بەسەر ھەموو شتێکدا ئاگادارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يَسْجُدُ لَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلشَّمْسُ وَٱلْقَمَرُ وَٱلنُّجُومُ وَٱلْجِبَالُ وَٱلشَّجَرُ وَٱلدَّوَآبُّ وَكَثِيرٌ مِّنَ ٱلنَّاسِ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ ٱلْعَذَابُ وَمَن يُهِنِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِن مُّكْرِمٍ إِنَّ ٱللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەتبینی کە بەڕاستی سوژدە بۆ خوا دەبات ئەوەی لە ئاسمانەکان و ئەوەی لە زەویدایە ھەروەھا ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و چیاکان و درەخت و گیان لەبەران زۆرێکیش لە خەڵکی (ھەموو ئەمانەی باسکران بۆ خوا سوژدە دەبەن) وە زۆرێکیش سزای بۆ بڕیاردرا (لە سەری چەسپا) وە ھەر کەسێک خوا بێ ڕێز و ڕیسوای بکات ئەوە کەس ڕێزی لێ ناگرێت بەڕاستی خوا ھەر شتێکی بوێت دەیکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِّن نَّارٍ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ ٱلْحَمِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمانە دوو کۆمەڵی دژ بە یەکن دەمەقاڵێ و کێشەیانە دەربارەی پەروەردگاریان جا ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون لە (ڕۆژی دواییدا) پۆشاکیان بۆ دەبڕدرێت (پڕ بە بەریان) لە ئاگر بەسەریاندا دەڕژێنرێت ئاوی زۆر گەرم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُصْهَرُ بِهِۦ مَا فِى بُطُونِهِمْ وَٱلْجُلُودُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەتوێنرێتەوە بەو (ئاوە گەرمە) ئەوەی لە ناو سک و پێستەکاندایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَهُم مَّقَٰمِعُ مِنْ حَدِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆیان ئامادەیە گورزی ئاسنی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلَّمَآ أَرَادُوٓا۟ أَن يَخْرُجُوا۟ مِنْهَا مِنْ غَمٍّ أُعِيدُوا۟ فِيهَا وَذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکاتێک بیانەوێت کە بێنە دەرەوە لەو(دۆزەخ) ە لەبەر زۆر ناڕەحەتی دەگێڕێنرێنەوە بۆ ناوی وە (پێیان دەووترێت) بچێژن سزای سوتێنەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا د ئەوانەی کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە دەیانخاتە بەھەشتانێک ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن (ئەوان) دەڕازێنرێنەوە لەو (بەھەشتانە) دا بە بازنی ئاڵتون و مرواری وە پۆشاکیان لە بەھەشتدا ئاوریشمە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُدُوٓا۟ إِلَى ٱلطَّيِّبِ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَهُدُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْحَمِيدِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (بەھەشتیانە) ڕێنمونی کراون بۆ ئەو ووتەی کەڕاست وجوانە (ووتەی لا الە إلا اللە) ھەروەھا ڕێنمونی کراون بۆ ڕێگای (خوای) سوپاسکراو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ٱلَّذِى جَعَلْنَٰهُ لِلنَّاسِ سَوَآءً ٱلْعَٰكِفُ فِيهِ وَٱلْبَادِ وَمَن يُرِدْ فِيهِ بِإِلْحَادٍۭ بِظُلْمٍ نُّذِقْهُ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی بێ باوەڕ بوون وە ڕێگری (موسڵمانان) دەکەن لە رێگای خوا وە لە (ڕۆشتن بۆ) مزگەوتی حەرام (بۆ کەعبە) کە ئەوێمان داناوە (بۆ خوا پەرستی) بۆ ھەموو خەڵکی یەکسانە چ ئەوانەی لەوێدان یان لە دورەوە بۆی دێن وە ھەر کەس بیەوێت لەوێ (لە مزگەوتی حەرام) مەیلی لە ھەق لادان زوڵم وستەم بکات پێی دەچێژین سزای ئازاردەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذْ بَوَّأْنَا لِإِبْرَٰهِيمَ مَكَانَ ٱلْبَيْتِ أَن لَّا تُشْرِكْ بِى شَيْـًٔا وَطَهِّرْ بَيْتِىَ لِلطَّآئِفِينَ وَٱلْقَآئِمِينَ وَٱلرُّكَّعِ ٱلسُّجُودِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان بخەرەوە) کاتێک دیاریمان کرد بۆ ئیبراھیم (علیە السلام) جێگای کەعبە (پێمانووت) ھیچ شتێک مەکەرە ھاوبەشم و ماڵەکەم (مزگەوتی حەرام) پاک بکەرەوە بۆ تەواف کاران و بۆ نوێژگەران (بەپێوە) وکوڕنوش و سوژدە بەران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَذِّن فِى ٱلنَّاسِ بِٱلْحَجِّ يَأْتُوكَ رِجَالًا وَعَلَىٰ كُلِّ ضَامِرٍ يَأْتِينَ مِن كُلِّ فَجٍّ عَمِيقٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە جاڕبدە بەناو خەڵکیدا بۆ حەج کردن دێن بۆ لات (بۆ حەج) بە پیادە و بەسوار ھەموو ووشترێکی لاواز (لەبەر ئەوەی) کە لە ھەموو رێگایەکی دوورەوە دێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِّيَشْهَدُوا۟ مَنَٰفِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ فِىٓ أَيَّامٍ مَّعْلُومَٰتٍ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْبَآئِسَ ٱلْفَقِيرَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتا ئامادەی جۆرەھا سوود و قازانجی خۆیان ببن وە ناوی خوا ببەن (کاتێک قوربانی سەر دەبڕن) لە ڕۆژانێکی دیاریکراودا لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داوون جا لەو (گۆشتی قوربانیانە) بخۆن وە بیدەن بە نەداران و ھەژاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ لْيَقْضُوا۟ تَفَثَهُمْ وَلْيُوفُوا۟ نُذُورَهُمْ وَلْيَطَّوَّفُوا۟ بِٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدوای (سەر بڕینی قوربانی) چڵک و پیسی (موو ونینۆک) لابەن بە خۆیانەوە وە نەزرەکانیان جێبەجێ بکەن و تەواف (ی ئیفاضە) بکەن بە دەوری ماڵی دێرین و بەڕێزدا (بەدەوری کەعبەدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ حُرُمَٰتِ ٱللَّهِ فَهُوَ خَيْرٌ لَّهُۥ عِندَ رَبِّهِۦ وَأُحِلَّتْ لَكُمُ ٱلْأَنْعَٰمُ إِلَّا مَا يُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ فَٱجْتَنِبُوا۟ ٱلرِّجْسَ مِنَ ٱلْأَوْثَٰنِ وَٱجْتَنِبُوا۟ قَوْلَ ٱلزُّورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمەی (پێشوو باسی حەج بوو) جا ھەر کەس بپارێزێت و بە گەورەی بگرێت سنوورەکانی خوا ئەوە بۆ خۆی چاکترە لای پەروەردگاری وە گۆشتی ئاژەڵ (مەڕ، وبزن، ومانگا، وشتر) بۆ ئێوە حەڵاڵ کراوە جگە لەوانەی بۆتان باس دەکرێت (وەک مردارەوە بوو، یان بۆغەیری خودا سەربڕراو) کەواتە خۆتان دوور بخەنەوە لەو پیسیە کە بتەکانە ھەروەھا خۆتان بپارێزن لەقسەی درۆو ناڕەوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِۦ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخْطَفُهُ ٱلطَّيْرُ أَوْ تَهْوِى بِهِ ٱلرِّيحُ فِى مَكَانٍ سَحِيقٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiگەردن کەچ بن بۆ خوا (خۆتان لە ھەموو بیرو باوەڕێکی لار دووربگرن) ھاوبەش بڕیاردەر مەبن بۆ خوا جا ھەرکەس ھاوبەش بۆ خوا دابنێت ئەوە وەک ئەوە وایە لە ئاسمان کەوتبێتە خوارەوە ئەمجا باڵندە (لە ھەوادا) بە پەلە بیفڕێنێت (وپارچە پارچەی بکات) یا بایەکی توند بیبات بۆ جێگایەکی زۆر دوور (چۆڵەوانی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَٰٓئِرَ ٱللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى ٱلْقُلُوبِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە (کە باسکرا نموونەی ھاوبەش دانان بوو بۆ خوا) وە ھەر کەس دروشمەکانی (ئاینی) خوا بەگەورە ڕاگرێت جا بەڕاستی ئەو کارە لە خوا ترسی دڵەکانیانەوەیە (وتەقواکارن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَكُمْ فِيهَا مَنَٰفِعُ إِلَىٰٓ أَجَلٍ مُّسَمًّى ثُمَّ مَحِلُّهَآ إِلَى ٱلْبَيْتِ ٱلْعَتِيقِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئێوە لەو (ئاژەڵانە)دا چەند سوود وەرگرتنێک ھەیە (وەک سوار بوون، وخواردنی شیریان) (جگە لەمانەیش دەتوانن سوودیان لێ ببینن بەشێوەیەک زیانیان پێ نەگات) تاکاتی دیاریکراو (بۆ سەربڕینیان) کە شوێنی (سەربڕینی) ئەوانە کاتێکە دەگەنە ماڵی دێرینی (کەعبە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا لِّيَذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَىٰ مَا رَزَقَهُم مِّنۢ بَهِيمَةِ ٱلْأَنْعَٰمِ فَإِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ فَلَهُۥٓ أَسْلِمُوا۟ وَبَشِّرِ ٱلْمُخْبِتِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ ھەموو ئوممەتێک قوربانی کردنمان داناوە بۆ ئەوەی ناوی خوا ببەن (کاتی سەربڕین) لەسەر ئەو ئاژەڵانەی خوا پێی داون جـا خوای ئێوە پەرستراوێکی تەنھایە کەواتە تەنھا ملکەچی ئەو بن وە مژدە بدە بەملکەچان و خۆ بەکەم زانان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ إِذَا ذُكِرَ ٱللَّهُ وَجِلَتْ قُلُوبُهُمْ وَٱلصَّٰبِرِينَ عَلَىٰ مَآ أَصَابَهُمْ وَٱلْمُقِيمِى ٱلصَّلَوٰةِ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی ھەرکاتێک ناوی خوا برا دڵەکانیان دەترسێت (دەلەرزێت) وە ئارامگرن لەسەر ئەوەی تووشیان دەبێت (لەناخۆشی) وە بەجێ ھێنەرانی نوێژەکانیانن وە لەو ڕزق رۆزیەی پێمان داون دەبەخشن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلْبُدْنَ جَعَلْنَٰهَا لَكُم مِّن شَعَٰٓئِرِ ٱللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ فَٱذْكُرُوا۟ ٱسْمَ ٱللَّهِ عَلَيْهَا صَوَآفَّ فَإِذَا وَجَبَتْ جُنُوبُهَا فَكُلُوا۟ مِنْهَا وَأَطْعِمُوا۟ ٱلْقَانِعَ وَٱلْمُعْتَرَّ كَذَٰلِكَ سَخَّرْنَٰهَا لَكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ووشترە گەورە و قەڵەوانە (دەبرێن لەبیت الحرام سەردەبڕێن) ئێمە کردومانەتە دروشمی خوا بۆ ئێوە بۆ ئێوە لەواندا خێر وچاکە ھەیە کەواتە (کاتی کردنیان بەقوربانی) ناوی خوایان لەسەر بھێنن لە کاتێکدا لەسەر سێ پەل وەستاون و دەستی چەپیان بەسراوەتەوە (لەبەر ئەوەی وشتر بە پێوە سەر دەبڕدرێت) جا کاتێک کەوتنە سەر زەوی بە تەنیشتدا (کاتێک گیانیان دەرچوو) ئەوە لەگۆشتەکەیان بخۆن وە بیدەن بە ھەژاران و سواڵکەران ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەمان بۆ ئێوە ڕامھێناوە تا سوپاسگوزار بن بۆ خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَن يَنَالَ ٱللَّهَ لُحُومُهَا وَلَا دِمَآؤُهَا وَلَٰكِن يَنَالُهُ ٱلتَّقْوَىٰ مِنكُمْ كَذَٰلِكَ سَخَّرَهَا لَكُمْ لِتُكَبِّرُوا۟ ٱللَّهَ عَلَىٰ مَا هَدَىٰكُمْ وَبَشِّرِ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەگیز ناگات بە خوا نەگۆشتی ئەو (قوربانیانە) نەخوێنیان بەڵام ئەوەی بە خوا دەگات تەقوا و پارێزکاری ئێوەیە ئا بەو جۆرە ئەو ماڵاتانەی بۆ ئێوە ڕامھێناوە بۆ ئەوەی خوا بە گەورە بگرن (یادی بکەن) لەسەر ئەوەی ڕێنمونی کردوون (بۆ سەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام) وەمژدە بدە بەچاکە کاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ يُدَٰفِعُ عَنِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ كُلَّ خَوَّانٍ كَفُورٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا بەرگری وپشتیوانی دەکات لەوانەی کە بڕوایان ھێناوە بێگومان خوا خۆشی ناوێت ھەموو خیانەتکارێکی بێ باوەڕ

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَٰتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا۟ وَإِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiرێگەدرا (بەجەنگ و جیھاد کردن) بە ئەو (موسڵمانانەی) شەڕیان لەگەڵدا دەکرێت لەبەر ئەوەی کە بەڕاستی ستەمیان لێکراوە وە بێگومان خوا بۆ سەرخستنیان بە توانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ أُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِم بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّآ أَن يَقُولُوا۟ رَبُّنَا ٱللَّهُ وَلَوْلَا دَفْعُ ٱللَّهِ ٱلنَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَٰمِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَٰتٌ وَمَسَٰجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا ٱسْمُ ٱللَّهِ كَثِيرًا وَلَيَنصُرَنَّ ٱللَّهُ مَن يَنصُرُهُۥٓ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە دەرکران لە ماڵ و وڵاتیان بە ناھەق تەنھا (گوناھیان ئەوە بوو) کە دەیانووت پەروەردگارمان (اللە)یە وە ئەگەر خوا خەڵکی لە ناو نەبردایە ھەندێکیان بە ھەندێکی تریان بێگومان دەڕوخێنرا (وێران دەکرا) دێری جولەکەکان و کلیسا و کەنیسە مزگەوتەکان کە یادی خوا لەو (پەرستگایانە)دا زۆر دەکرا وە بێگومان خوا یارمەتی کەسانێک ئەدات (وسەریان دەخات) کە یارمەتی (دینی) خوا دەدەن بە ڕاستی خوا بەھێز وباڵادەست و بەتوانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ إِن مَّكَّنَّٰهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ أَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَأَمَرُوا۟ بِٱلْمَعْرُوفِ وَنَهَوْا۟ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَلِلَّهِ عَٰقِبَةُ ٱلْأُمُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی ئەگەر دەسەڵاتمان پێدان لە زەویدا بە چاکی نوێژ بەجێ دەھێنن وە زەکات دەدەن و فەرمان دەدەن بە چاکە وڕێگری دەکەن لە خراپە و سەرئەنجامی ھەموو کارەکان تەنھا بەدەست خوایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَعَادٌ وَثَمُودُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر (بێ باوەڕان) تۆ بە درۆزن دەزانن وباوەڕت پێ ناکەن ئەوە بێگومان پێش ئەوانیش (گەلانی تر) باوەڕیان نەکرد (بە پێغەمبەرەکانیان) (وەک) گەلی نوح و عاد و سەمود

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَوْمُ إِبْرَٰهِيمَ وَقَوْمُ لُوطٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە گەلی ئیبراھیم و گەلی لوط

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَصْحَٰبُ مَدْيَنَ وَكُذِّبَ مُوسَىٰ فَأَمْلَيْتُ لِلْكَٰفِرِينَ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا یارانی مەدیەن (ھۆزی شوعەیب) وە موساش بە درۆزن دانرا ئەمجا (بۆ ماوەیەک) مۆڵەتی بێ باوەڕانمدا، دواتر تۆڵەم لێ سەندن وگرتمن جا چۆن بوو بەگژا چوونی ئێمە (لەوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌ فَهِىَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَبِئْرٍ مُّعَطَّلَةٍ وَقَصْرٍ مَّشِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا چەندەھا شار و دێھاتمان وێرانکرد کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون ئەو (شارانە دیواری خانوەکانی) کەوتبوون بەسەر سەربانەکانیاندا وە چەندەھا بیر بێ خاوەن بوون (لە کار کەوتبوون) وە چەندەھا کۆشکی بەرز و بڵند (بێ خاوەن بوون)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَتَكُونَ لَهُمْ قُلُوبٌ يَعْقِلُونَ بِهَآ أَوْ ءَاذَانٌ يَسْمَعُونَ بِهَا فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى ٱلْأَبْصَٰرُ وَلَٰكِن تَعْمَى ٱلْقُلُوبُ ٱلَّتِى فِى ٱلصُّدُورِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا دڵیان ھەبێت بیری پێ بکەنەوە (لەو وێران بوونە) یان گوێیان ھەبێت گوێی پێ بگرن (بۆ ڕاستی) لەڕاستیدا چاوەکان کوێر نابن بەڵکو ئەو دڵانە کوێر دەبن کەلە سینەکاندان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَن يُخْلِفَ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ وَإِنَّ يَوْمًا عِندَ رَبِّكَ كَأَلْفِ سَنَةٍ مِّمَّا تَعُدُّونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوان (قورەیش بە گاڵتەوە) بەپەلە داوای سزات لێ دەکەن لەکاتێکدا ھەرگیز خوا پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات و بێگومان ڕۆژێک لای پەروەردگارت وەک ھەزار ساڵ وایە لەو ساڵانەی ئێوە دەیژمێرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ أَمْلَيْتُ لَهَا وَهِىَ ظَالِمَةٌ ثُمَّ أَخَذْتُهَا وَإِلَىَّ ٱلْمَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (خەڵکی) چەندەھا شار و گوند (ھەبوون) مۆڵەتم دان کە ستەمکار بوون لەپاشان تۆڵەم لێ سەندن (ولەناوم بردن) وە ھەر بۆلای من دەگەڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَآ أَنَا۠ لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئەی خەڵکینە بێگومان من بۆ ئێوە تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَرِزْقٌ كَرِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناو وە کردەوە چاکەکانیان کرد لێخۆشبوون و ڕۆزیەکی بەنرخ وفراوانیان بۆ ئامادەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ سَعَوْا۟ فِىٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَحِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی ھەوڵیان داوە بۆ (دژایەتی) ئایەتەکانی ئێمە ناتوانا و دەستەپاچەن ئەوانە ھاوەڵی دۆزەخن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ وَلَا نَبِىٍّ إِلَّآ إِذَا تَمَنَّىٰٓ أَلْقَى ٱلشَّيْطَٰنُ فِىٓ أُمْنِيَّتِهِۦ فَيَنسَخُ ٱللَّهُ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ ثُمَّ يُحْكِمُ ٱللَّهُ ءَايَٰتِهِۦ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە لەپێش تۆ نەمان ناردووە ھیچ ڕەوانەکراو یان پێغەمبەرێک مەگەر ھەر کاتێک (پەڕاوی خودای) خوێندبێتەوە بۆ گەلەکەی شەیتان گومان و وەسوەسەی دەخستە ناو خوێنراوەکەیەوە (تا خەڵک باوەڕی پێ نەھێنن) ئەمجا خوا لایدەبات (پوچەڵی دەکاتەوە) ئەوەی شەیتان داوێتی بە گوێی خەڵکدا (لە وەسوەسە ودڵەڕاوکێ و دوودڵی) پاشان خوا ئایەتەکانی خۆی دەچەسپێنێت وە خوا زانا و کاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِّيَجْعَلَ مَا يُلْقِى ٱلشَّيْطَٰنُ فِتْنَةً لِّلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ وَٱلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُمْ وَإِنَّ ٱلظَّٰلِمِينَ لَفِى شِقَاقٍۭ بَعِيدٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەبەر ئەوەی ئەو گومانانەی شەیتان دەیخاتە (دڵەکان خوا) دەیکاتە (ھۆی) تاقیکردنەوە بۆ ئەوانەی نەخۆشی لە دڵیاندایە و (ئەوانەی) دڵیان ڕەق وە بەڕاستی ستەمکاران لە دژایەتی یەکی زۆر دوور (لە ڕاستی)دان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ أَنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَيُؤْمِنُوا۟ بِهِۦ فَتُخْبِتَ لَهُۥ قُلُوبُهُمْ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهَادِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِلَىٰ صِرَٰطٍ مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ ئەوە بزانن ئەو کەسانەی کە زانیاریان پێـدراوە بێگومان ئەم (قورئانه) ڕاستیەکە لە لایەن پەروەردگارتەوە تا باوەڕی پێ بھێنن (وبەردەوام بن لەسەری) وە دڵەکانیان ملکەچ و بەئارام بێت بۆ ئەو (خوا) وە بێگومان خوا ھیدایەتدەری ئەو کەسانەیە کە باوەڕیان ھێناوە بۆ سەر ڕێگای ڕاست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى مِرْيَةٍ مِّنْهُ حَتَّىٰ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً أَوْ يَأْتِيَهُمْ عَذَابُ يَوْمٍ عَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەردەوام ئەو کەسانەی بێ باوەڕن لە گوماندان دەربارەی قورئان ھەتا لەناکاودا ڕۆژی دوایی یەخەیان دەگرێت یان یەخەیان دەگرێت (ودێت بۆیان) سزای ڕۆژێکی نەزۆک و بێ خێر (کە ڕۆژی قیامەتە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ لِّلَّهِ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەسەڵات و پاشایەتی لەو ڕۆژەدا تەنھا بۆ خوایە لەنێوانیاندا دادوەری دەکات ئەمجا ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە لە بەھەشتانی پڕ نازو نیعمەت دان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُّهِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەی بێ باوەڕ بوون وە ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی بۆ ئەوانە ھەیە سزای ڕیسواکەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ قُتِلُوٓا۟ أَوْ مَاتُوا۟ لَيَرْزُقَنَّهُمُ ٱللَّهُ رِزْقًا حَسَنًا وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ خَيْرُ ٱلرَّٰزِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەی کۆچیان کردووە لەڕێگای خوادا پاشان کوژران (شەھید بوون) یان مردن بێگومان خوا ڕزق وڕۆزیەکی چاکیان دەداتێ وە بێگومان خوا چاکترینی ڕۆزیدەرانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَيُدْخِلَنَّهُم مُّدْخَلًا يَرْضَوْنَهُۥ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَلِيمٌ حَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا، خوا ئەوانە دەخاتە جێگایەک کەپێی ڕازی دەبن وە بێگومان خوا زانا و لەسەر خۆیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ وَمَنْ عَاقَبَ بِمِثْلِ مَا عُوقِبَ بِهِۦ ثُمَّ بُغِىَ عَلَيْهِ لَيَنصُرَنَّهُ ٱللَّهُ إِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمەی (باسمان کرد بۆت) وە ھەر کەسێک تۆڵەی خۆی بسێنێت (لەدەست درێژیکەر) بەوێنەی ئەو ستەمەی لێی کراوە لەدوای ئەوە جارێکی تر دەست درێژی بکرێتە سەر ئەوە بێگومان خوا یارمەتی دەدات (سەریدەخات) بەڕاستی خوا چاوپۆشیکار و لێبوردەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيْلَ فِى ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِى ٱلَّيْلِ وَأَنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (سەرخستنەی خوا) لەبەر ئەوەیە بەڕاستی خوا (ئەوەندە بەدەسەڵاتە) شەو دەباتە ناو ڕۆژەوە (کاتێک شەو درێژ تر بێت لەڕۆژ) وەڕۆژ دەباتە ناو شەوەوە وە بێگومان خوا بیسەر و بینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ هُوَ ٱلْبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلْعَلِىُّ ٱلْكَبِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمە لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ھەر خوا ھەق و ڕاستە وەبێگومان ئەوەی جگە لەخوا ھاواری لێ دەکەن (ودەیپەرستن) ھەر ئەو بەتاڵ و ناڕاستە وبەڕاستی خوا ھەر خۆی بەرزو بڵندو گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَتُصْبِحُ ٱلْأَرْضُ مُخْضَرَّةً إِنَّ ٱللَّهَ لَطِيفٌ خَبِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نابینیت کەبەڕاستی خوا باراندویەتی لە ئاسمانەوە باران (بەھۆی ئەو بارانەوە) زەوی سەوز دەبێت (بەڕوەک) بێگومان خوا ووردبین وبە ئاگایە (بە ھەموو شتێک)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْغَنِىُّ ٱلْحَمِيدُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر بۆ خوایە ئەوەی لە ئاسمانەکانە و ئەوەیشی لە زەویدایە وە بەڕاستی خوا ھەر خۆی بێ نیاز و دەوڵەمەندە وشایستەی سوپاسە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ وَٱلْفُلْكَ تَجْرِى فِى ٱلْبَحْرِ بِأَمْرِهِۦ وَيُمْسِكُ ٱلسَّمَآءَ أَن تَقَعَ عَلَى ٱلْأَرْضِ إِلَّا بِإِذْنِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ بِٱلنَّاسِ لَرَءُوفٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نابینیت (نازانیت) بەڕاستی خوا ڕامی ھێناوە بۆتان وخستویەتیە خزمەتتانەوە ھەموو ئەو شتانەی لەزەویدایە وەکەشتی (ڕام ھێناوە بۆتان) ودەڕوات بەناو دەریادا بەفەرمانی ئەو (بەفەرمانی خوا) وەئاسمانی ڕاگیر کردووە تا نەکەوێت بەسەر زەویدا مەگەر بەفەرمانی ئەو نەبێت بەڕاستی خوا دڵسۆز و میھرەبانە بەرانبەر بەخەڵکی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱلَّذِىٓ أَحْيَاكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ إِنَّ ٱلْإِنسَٰنَ لَكَفُورٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو (خوا) زاتێکە کەژیانی پێ بەخشیوون (لەسەرەتای دروسکردنتانەوە) دواتر دەتانمرێنێت پاشان زیندووتان دەکاتەوە بێگومان خەڵکی زۆر ناسوپاس و سپڵەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِّكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا هُمْ نَاسِكُوهُ فَلَا يُنَٰزِعُنَّكَ فِى ٱلْأَمْرِ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ إِنَّكَ لَعَلَىٰ هُدًى مُّسْتَقِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ھەموو ئوممەتێک شەریعەت و بەرنامەیەکمان داناوە ئـەوان کـاریـان پێ کـردووە کـەواتـە نـابێت (خـاوەن ئاینەکانی تر) لەکاری ئایندا کێشە و ئاژاوەت لەگەڵدا دروست کەن وەتۆ خەڵک بانگ بکە بۆ لای پەروەردگارت بێگومان تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاستی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن جَٰدَلُوكَ فَقُلِ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر دەمەقاڵێ وموجادەلەیان لەگەڵدا کردیت تۆش بڵێ خوا خۆی چاک دەزانێت بەو کردەوانەی کە ئێوە دەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهُ يَحْكُمُ بَيْنَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا دادوەری دەکات لەنێوانتاندا لەڕۆژی دواییدا لەو شتانەی کەئێوە تێیدا جیاوازن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِنَّ ذَٰلِكَ فِى كِتَٰبٍ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نازانی بەڕاستی خوا دەزانێت بەھەموو ئەو شتانەی لە ئاسمان و زەویدایە، بێگومان ئەوەی باسکرا لەکتێب لە (لوح المحفوظ)دایە بەڕاستی ئەم (زانیاریەی باسکرا) بەلای خواوە ئاسانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِۦ سُلْطَٰنًا وَمَا لَيْسَ لَهُم بِهِۦ عِلْمٌ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِن نَّصِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوان جگە لەخوا شتێک دەپەرستن، (خوا) ھیچ بەڵگەیەکی نەناردۆتە خوارەوە لەسەری وە بێگومان خۆشیان ھیچ زانیاریان دەربارەی ئەو (پەرستراوانە) نیە وەبۆ ستەمکاران نیە ھیچ یارمەتیدەرێک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا بَيِّنَٰتٍ تَعْرِفُ فِى وُجُوهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلْمُنكَرَ يَكَادُونَ يَسْطُونَ بِٱلَّذِينَ يَتْلُونَ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا قُلْ أَفَأُنَبِّئُكُم بِشَرٍّ مِّن ذَٰلِكُمُ ٱلنَّارُ وَعَدَهَا ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەکاتێک بخوێنرێتەوە بۆیان نیشانە ڕوونەکانی ئێمە لەدەم و چاوی ئەو کەسانەی بێ باوەڕن دەبینی ڕووگرژی و توڕەیی نزیکە پەلامار (وھێرش) بەرن بۆ ئەو کەسانەی کە ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا دەخوێنێتەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ئایا ھەواڵتان بدەمێ بەخراپتر لەو (ڕوگرژی و توڕەییەی) ئێوە چیە ئاگری دۆزەخە کەخوای گەورە بەڵێنی داوە بەو کەسانەی کە بێ باوەڕن چ جێگە و ئاکامێکی خراپە (کە پێی دەگەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ضُرِبَ مَثَلٌ فَٱسْتَمِعُوا۟ لَهُۥٓ إِنَّ ٱلَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَن يَخْلُقُوا۟ ذُبَابًا وَلَوِ ٱجْتَمَعُوا۟ لَهُۥ وَإِن يَسْلُبْهُمُ ٱلذُّبَابُ شَيْـًٔا لَّا يَسْتَنقِذُوهُ مِنْهُ ضَعُفَ ٱلطَّالِبُ وَٱلْمَطْلُوبُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی خەڵکینە نموونەیەک ھێنراوەتەوە جا گوێی بۆ بگرن بێگومان ئەوانەی ھاواریان لێ دەکەن لە جیاتی خوا ھەرگیز ناتوانن مێشێک دروست بکەن ھەرچەند ھەمووشیان بۆی کۆببنەوە وە ئەگەر مێشیش شتێکیان لێ بفڕێنێ ناتوانن لێی بسێننەوە داواکار و داوالێکراو لاواز و بێ دەسەڵاتن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا قَدَرُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ قَدْرِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ لَقَوِىٌّ عَزِيزٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە بەو شێوەی کە پێویستە خوا بناسن، نەیان ناسیوە بێگومان خوا بە توانا و بەدەسەڵاتە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهُ يَصْطَفِى مِنَ ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ رُسُلًا وَمِنَ ٱلنَّاسِ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌۢ بَصِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا لە فریشتەکاندا نێردراو ھەڵدەبژێرێت ھەروەھا لە خەڵکیشدا بەڕاستی خوا بیسەر و بینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئاگادارە بەوەی لە بەردەمیاندایە (روویداوە) و بەوەی لە دوایانەوەیە (دواتر ڕوودەدات) و ھەموو کارەکان ھەر بۆ لای خوا دەگەڕێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱرْكَعُوا۟ وَٱسْجُدُوا۟ وَٱعْبُدُوا۟ رَبَّكُمْ وَٱفْعَلُوا۟ ٱلْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوانەی کە باوەڕتان ھێناوە کوڕنوش و سوژدە بەرن و پەروەردگارتان بپەرستن وە کاری چاک بکەن بۆ ئەوەی ڕزگاربن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَٰهِدُوا۟ فِى ٱللَّهِ حَقَّ جِهَادِهِۦ هُوَ ٱجْتَبَىٰكُمْ وَمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِى ٱلدِّينِ مِنْ حَرَجٍ مِّلَّةَ أَبِيكُمْ إِبْرَٰهِيمَ هُوَ سَمَّىٰكُمُ ٱلْمُسْلِمِينَ مِن قَبْلُ وَفِى هَٰذَا لِيَكُونَ ٱلرَّسُولُ شَهِيدًا عَلَيْكُمْ وَتَكُونُوا۟ شُهَدَآءَ عَلَى ٱلنَّاسِ فَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتُوا۟ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱعْتَصِمُوا۟ بِٱللَّهِ هُوَ مَوْلَىٰكُمْ فَنِعْمَ ٱلْمَوْلَىٰ وَنِعْمَ ٱلنَّصِيرُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجیھاد و تێکۆشان بکەن لە پێناوی خوادا بەو شێوەیەی شایستە وشیاویەتی ئەو (خوا) ئێوەی ھەڵبژاردوە (بۆ ھەڵگرتنی ئەم ئاینە) وە لە ئاینـدا ھیچ کارێکی قورس و گرانی لەسەر دانەناون ئەمە ئاینی ئیبراھیمی باوە گەورەتانە ئەو (خوا) پێشتر ئێوەی بە موسڵمان ناوناوە، وە لەم قورئانەشدا تا پێغەمبەر ببێت بە شاھید لەسەر ئێوە وە ئێوەش ببنە شاھیـد لەسـەر خـەڵـکی کەواتە بە چاکی نوێژەکانتان بکەن وزەکات بدەن وە تەنھا پشت بە خوا ببەستن چونکە ھەر ئەو پشتیوانتانە ئای چەند پشتیوان و یارمەتیدەرێکی چاکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70