caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الكهف، ئایەتی 22

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 69 · 18:22

سَيَقُولُونَ ثَلَٰثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًۢا بِٱلْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَآءً ظَٰهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ھەندێکیان دەڵێن (ئەو لاوانە) سێ کەسن و چوارەمیان سەگەکەیانە وەھەندێکی تریان دەڵێن پێنج کەسن و شەشەمیان سەگەکەیانە ئەمانە قسەی بێ بەڵگەن (تفەنگ بە تاریکە شەوە دەنێن) ھەندێکی تریان دەڵێن ئەوانە حەوت کەسن ھەشتەمەکەیان سەگەکەیانە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پەروەردگارم زاناترە بەژمارەیان کەمێک نەبێت لە خەڵکی کەس ژمارەیان نازانێت کەواتە (ئەی موحەممەد ﷺ) لەبارەیانەوە دەمەقاڵێ مەکە جگە لە دەمەقاڵەیەکی ئاشکرا و ئاسان (تەنھا ئەوە بڵێ کە لە قورئاندا بۆت ھاتووە) وە لە بارەیانەوە پرسیار لە کەسیان (خاوەن نامەکان) مەکە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70