caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الليل الليل

21 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 9

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ وَٱلَّيْلِ إِذَا يَغْشَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەشەو کاتێك کە(زەوی) دادەپۆشێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلنَّهَارِ إِذَا تَجَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕۆژ کاتێك کە ڕووناك دەبێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا خَلَقَ ٱلذَّكَرَ وَٱلْأُنثَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەو زاتەی کە نێرو مێی دروستكردوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ سَعْيَكُمْ لَشَتَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ھەوڵ وکۆششی ئێوە جۆراو جۆرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَٱتَّقَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەو کەسەی(ماڵ) ببەخشێت ولەخوا بترسێت وپارێزکاربێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَصَدَّقَ بِٱلْحُسْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڕوای ببێت بەوەی زۆرچاکە بە(لا إلە إلا اللە) یان بە (بەھەشت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْيُسْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە بێگومان یارمەتی دەدەین بۆ ڕێی ئاسان (کە چاکەیە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَمَّا مَنۢ بَخِلَ وَٱسْتَغْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسەی ڕژدی بکات (لەماڵ بەخشین) وخۆی بێ نیاز بزانێت (لە پاداشتی پەروەردگاری)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَّبَ بِٱلْحُسْنَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڕوای نەبێ بەچاکە (کە لا إلە إلا اللە یە یان بەھەشت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَسَنُيَسِّرُهُۥ لِلْعُسْرَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە بێگومان ڕێی سەختی بۆ ئاسان دەکەین.

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يُغْنِى عَنْهُ مَالُهُۥٓ إِذَا تَرَدَّىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سەروەت وسامانەکەی قازانجی پێ ناگەیەنێت کاتێك کە تیا دەچێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ عَلَيْنَا لَلْهُدَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی لەسەر ئێمەیە ڕێنموونی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنَّ لَنَا لَلْـَٔاخِرَةَ وَٱلْأُولَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەردوو جیھان ھی ئێمەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَنذَرْتُكُمْ نَارًا تَلَظَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiمن ئێوەم ترساند بە ئاگرێکی بڵێسەدار( کە دۆزەخە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا يَصْلَىٰهَآ إِلَّا ٱلْأَشْقَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەس ناچێتە ناو دۆزەخەوە خراپترین کەس نەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِى كَذَّبَ وَتَوَلَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسەی کە بڕوای نەبێت وپشتی ھەڵکردبێت (لە ئاینی ڕاست)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسَيُجَنَّبُهَا ٱلْأَتْقَى

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لێی دوور دەخرێتەوە (لەو ئاگرە) پارێزکارترین کەس

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِى يُؤْتِى مَالَهُۥ يَتَزَكَّىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی ماڵی خۆی دەبەخشێت تا (دڵ ودەرونی) پاك ببێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا لِأَحَدٍ عِندَهُۥ مِن نِّعْمَةٍ تُجْزَىٰٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە کاتێکدا کەس چاکەیەکی وای بەسەریەوە نیە کەپاداشت بدرێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِلَّا ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِ ٱلْأَعْلَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا مەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاری بەرز وبڵندە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَسَوْفَ يَرْضَىٰ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا(ئەو کەسەی وابێت) لەمەولا ڕازی دەبێت (بە پاداشتی دوا ڕۆژ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70