سوورەتی النمل النمل
93 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 48
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ طسٓ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْقُرْءَانِ وَكِتَابٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (طا، سین) دەخوێنریتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمە ئایەتەکانی قورئان و کتێبی ئاشکرایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُدًى وَبُشْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھۆی) ڕێنمونی و مژدەدانە بۆ بڕواداران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يُقِيمُونَ ٱلصَّلَوٰةَ وَيُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەنوێژ بەجێ دەھێنن و زەکات دەدەن وە ئەوانەی بڕوای بتەویان بەڕۆژی دوایی ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِٱلْـَٔاخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَٰلَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەوانەی باوەڕ ناھێنن بەڕۆژی دوایی کردەوە (خراپە) کانیانمان ڕازاندوەتەوە بۆیان بۆیە ئەوان بەسەرگەردانی دەسوڕێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْعَذَابِ وَهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمُ ٱلْأَخْسَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە کەسانێکن سزای بەدیان بۆ ھەیە وە ئەوانە لەڕۆژی دواییدا زەرەرمەندترین کەسن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى ٱلْقُرْءَانَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) قورئانت پێدەدرێ (فێر دەکرێیت) لەلایەن خوای کار دروست و زاناوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِأَهْلِهِۦٓ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًا سَـَٔاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ ءَاتِيكُم بِشِهَابٍ قَبَسٍ لَّعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان خەرەوە) کاتێ موسا بەخێزانەکەی ووت بێگومان من ئاگرێك بەدیدەکەم (ئێوە لێرەدا بن) من دەڕۆم بۆ لای ئەو ئاگرە بەزووی ھەواڵێکتان بۆ دەھێنم یا گڕو بزوسکێ (لەو ئاگرە) تان بۆ دەھێنم تا ئێوە خۆتانی پێ گەرم بکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَهَا نُودِىَ أَنۢ بُورِكَ مَن فِى ٱلنَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك (موسا علیە السلام) گەیشتە لای ئاگرەکە بانگی لێکرا کە پیرۆز بووە ئەو کەسەی لەناو ئاگرەکە (ڕووناکیەکە) دایە و ئەوەش بەدەوریدایە وە پاك و بێگەردە خوای پەوەردگاری جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّهُۥٓ أَنَا ٱللَّهُ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی موسا بەڕاستی ئەوەی (بانگی کردی) منم خوای بەدەسەڵات وکار دروست
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَلْقِ عَصَاكَ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ يَٰمُوسَىٰ لَا تَخَفْ إِنِّى لَا يَخَافُ لَدَىَّ ٱلْمُرْسَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدە گۆچانەکەت فڕێدە (ئەویش فڕێیدا) ئەمجا کاتێك بینی وەك تیرەمار دەجوڵێت (موسا) ھەڵھات و ئاوڕی نەدایەوە. (خودا فەرمووی) ئەی موسا مەترسە بێگومان پێغەمبەران لای من ناترسن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًۢا بَعْدَ سُوٓءٍ فَإِنِّى غَفُورٌ رَّحِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێجگە لەکەسێك کەستەمی کردبێت پاشان خراپەکەی گۆڕیبێت بەچاکە ئەوە بەڕاستی من لێبوردە وبەبەزەیم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍ فِى تِسْعِ ءَايَٰتٍ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِۦٓ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا فَٰسِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەستت بکە بەباخەڵتدا (کە دەرت ھێنا) بەسپێتی و پرشنگداری دێتە دەرەوە بەبێ بەڵەکی (ئەمە دوو موعجیزەیە) لەنۆ موعجیزە بۆ فیرعەون و گەلەکەی بەڕاستی ئەوانە گەلێکی لەسنوور دەرچوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَتْهُمْ ءَايَٰتُنَا مُبْصِرَةً قَالُوا۟ هَٰذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك موعجیزە ئاشکراو ڕوونەکانی ئێمەیان بۆ ھات ووتیان ئەمە جادویەکی ئاشکرایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَحَدُوا۟ بِهَا وَٱسْتَيْقَنَتْهَآ أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُفْسِدِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو موعجیزانەیان دان پێدا نەدەنا وئینکاریان دەکرد کەچی لەدڵی خۆیان دا بەڕاستیان دەزانیلەبەر ستەمکاری و خۆ بە زل زانینیان (ئینکاریان دەکرد) ئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی خراپەکاران چۆن بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ عِلْمًا وَقَالَا ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ ٱلَّذِى فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا زانستمان بە داود و سولەیمان بەخشی ھەردووکیان ووتیان: ھەموو سوپاس و سەنایە بۆ ئەو خوایەی کە ڕێزی داوین بەسەر زۆر لە بەندە باوەڕدارەکانیدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَوَرِثَ سُلَيْمَٰنُ دَاوُۥدَ وَقَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ ٱلطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَىْءٍ إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْفَضْلُ ٱلْمُبِينُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سولەیمان بووە میراتگری داود (لە پێغەمبەرێتی و پاشایەتی و زانیاریدا) (سولەیمان) ووتی ئەی خەڵکینە فێری زمانی باڵندەکان کراوین وە لە ھەموو شتێکمان پێدراوە بەڕاستی ئەمە (بە من دراوە) فەزڵ و چاکەیەکی ئاشکرایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَحُشِرَ لِسُلَيْمَٰنَ جُنُودُهُۥ مِنَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ وَٱلطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کۆ کرایەوە بۆ سولەیمان ھەموو سەربازەکانی لە جنۆکەو ئادەمی و باڵندەکان ئەمجا ئەوان (لە پێش و دواکەوتن) بەرگیری دەکران (و بەڕیز دەڕۆشتن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حَتَّىٰٓ إِذَآ أَتَوْا۟ عَلَىٰ وَادِ ٱلنَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّمْلُ ٱدْخُلُوا۟ مَسَٰكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَٰنُ وَجُنُودُهُۥ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەتا کاتێك گەشتنە سەر شیوی مێروولە (شوێنێک بوو مێروولەی زۆر بوو) مێروولەیەك ووتی: ئەی مێروولەکان بڕۆنە ناو ماڵەکانی خۆتان ( ناوکونەکانتان) با سولەیمان و لەشکرەکەی نەتان پلیشێنن(لە ژێر پێیاندا) لە کاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِىٓ أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ ٱلَّتِىٓ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ وَعَلَىٰ وَٰلِدَىَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَٰلِحًا تَرْضَىٰهُ وَأَدْخِلْنِى بِرَحْمَتِكَ فِى عِبَادِكَ ٱلصَّٰلِحِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (سولەیمان بەسەر سوڕمانەوە) زەردەخەنەی کرد لەقسەی ئەو مێروولە یە و ووتی ئەی پەروەردگارم وام ڕابھێنە کە سوپاسی ئەو چاکە و نیعمەتەتانەت بکەم کە ڕشتووتە بەسەر من و دایک باوکمدا وە (ڕام بھێنە) کە کار و کردەوەی چاکە بکەم کە تۆ پێی ڕازی بێت وە بە بەزەیی خۆت بمخەرە ڕیزی بەندە چاکەکانت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَفَقَّدَ ٱلطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِىَ لَآ أَرَى ٱلْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ ٱلْغَآئِبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (سولەیمان) چاوی بە باڵندەکان دا گێڕا ووتی ئەوە چی یە بۆ پەپوو سلێمانە نابینم یاخود لە ئامادەنەبوانە؟ (خۆی دزیوەتەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَأُعَذِّبَنَّهُۥ عَذَابًا شَدِيدًا أَوْ لَأَا۟ذْبَحَنَّهُۥٓ أَوْ لَيَأْتِيَنِّى بِسُلْطَٰنٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا سزایەکی بەتینی دەدەم یا سەری دەبڕم یا بەڵگەیەکی ڕوونم بۆ دەھێنێت (لەسەر ئامادە نەبوونی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِۦ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍۭ بِنَبَإٍ يَقِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (پەپوو) ماوەیەکی کورت مایەوە جا (ھاتەوە و بەسولەیمانی) ووت ئاگادار بووم لە شتێك کە تۆ ئاگادار نیت لێی لە(ووڵاتی) سەبەئەوە ھەواڵێکی ڕاستەقینەم بۆ ھێناوی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنِّى وَجَدتُّ ٱمْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَىْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی من بینیم ئافرەتێك پادشای ئەوانە (بەناوی بەڵقیس) کەھەموو شتێکی (پادشایەتی) پێدراوە و تەختێکی (پادشایەتی) زۆر گەورەی ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆی و گەلەکەیم بینی لەجیاتی خوا سوژدە بۆ ڕۆژ دەبەن و شەیتان کردەوە (خراپە) کانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە بەو ھۆیەوە ڕێگری کردون لەڕێگەی ڕاست بۆیە ئەوان ڕێگای ڕاست نادۆزنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَّا يَسْجُدُوا۟ لِلَّهِ ٱلَّذِى يُخْرِجُ ٱلْخَبْءَ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی سوژدە نەبەن بۆ ئەو خوایەی کەئەوەی شاراوە بێت لەئاسمانەکان و زەویدا دەری دەخات (دەریدەھێنێت) ئەوەش دەی شارنەوەو ئەوەی دەری دەخەن دەیزانێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ ٱلْعَرْشِ ٱلْعَظِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوایەکە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەئەو پەروەردگاری عەرشی ھەرە گەورەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سولەیمان بەپەپووەکەی) ووت ئێمە لێکۆڵینەوە دەکەین (سەیر دەکەین) (تا بزانین) ڕاست دەکەیت (لەو ھەواڵەدا) یا لە درۆزنانیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱذْهَب بِّكِتَٰبِى هَٰذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَٱنظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم نامەیەی منیان بۆ بەرە و فڕێیدە بۆیان پاشان دوور کەوەرەوە لێیان ئەمجا سەرنج بدە چ وەڵامێك دەگەڕێننەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ إِنِّىٓ أُلْقِىَ إِلَىَّ كِتَٰبٌ كَرِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بەڵقیس) ووتی ئەی پیاو ماقوڵ و سەرۆکەکان بەڕاستی من نامەیەکی گرنگم بۆ ھاوێژراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّهُۥ مِن سُلَيْمَٰنَ وَإِنَّهُۥ بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەبێگومان لە سولەیمانەوە (ھاتووە) بەڕاستی ئەو (نامە دەست پێدەکات): بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَّا تَعْلُوا۟ عَلَىَّ وَأْتُونِى مُسْلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخۆتان بەگەورە مەزانن بەسەرمداو بەموسڵمانی (گەردن کەچی) وەرن بۆ لام
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَتْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَفْتُونِى فِىٓ أَمْرِى مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّىٰ تَشْهَدُونِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵقیس وتی ئەی سەرۆك و ئەشرافەکان دەربارەی ئەم کارەم ڕای خۆتانم پێ بڵێن چونکە من ھیچ بڕیارێك نادەم ھەتا ئێوە ئامادە نەبن و ڕاوێژتان پێ نەکەم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ نَحْنُ أُو۟لُوا۟ قُوَّةٍ وَأُو۟لُوا۟ بَأْسٍ شَدِيدٍ وَٱلْأَمْرُ إِلَيْكِ فَٱنظُرِى مَاذَا تَأْمُرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان: ئێمە خاوەنی ھێزین (لە چەك و سەرباز) وە (لەجەنگدا) خاوەنی ئازایەتیەکی زۆرین وە فەرمان وبڕیاریش بەدەستی تۆیە کەواتە سەرنج بدە (بیربکەرەوە) چ فەرمانێک دەدەیت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَتْ إِنَّ ٱلْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا۟ قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوٓا۟ أَعِزَّةَ أَهْلِهَآ أَذِلَّةً وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی بەڕاستی پادشایان ھەر کاتێك (بەزۆر) چوونە شارێکەوە خراپ و وێرانی دەکەن وە دەسەڵاتدارەکانی ئەو (شارە) ڕیسواو سەرشۆڕ دەکەن وە (کاتێ زاڵ بوون) ھەر بەو جۆرە دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنِّى مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌۢ بِمَ يَرْجِعُ ٱلْمُرْسَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا من دیارییەکی بەنرخ و گەورەیان بۆ دەنێرم ئەمجا چاوەڕوان دەکەم کەنێردراوەکان بەچیەوە دەگەڕێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَ سُلَيْمَٰنَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَآ ءَاتَىٰنِۦَ ٱللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّآ ءَاتَىٰكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك (نێراوەکە) ھاتە لای سولەیمان (سولەیمان) ووتی: ئێوە ماڵ و سامان بەمن دەدەن؟! دەی ئەوەی خوا بەمنی داوە چاکترە لەوەی داویەتی بەئێوە بەڵکو ئێوە بەدیاریەکەتان دڵخۆش دەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱرْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُم بِجُنُودٍ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَآ أَذِلَّةً وَهُمْ صَٰغِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بە دیاریەکەوە) بگەڕێرەوە بۆلایان سوێند بەخوا بۆیان دەھێین بە لەشکرێکەوە کەتوانای ڕوو بەڕوو بوونەوەیان نیە لەگەڵیدا وە سوێند بەخوا بەزەلیلی و ژێردەستی لەووڵاتەکەیان دەریان دەکەین لەکاتێکدا ئەوان ڕیسواو سەرشۆڕن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَؤُا۟ أَيُّكُمْ يَأْتِينِى بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِى مُسْلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سولەیمان) ووتی ئەی دەستەی پیاوماقوڵ و ئەشرافەکان کامتان تەختە (پادشاییە)کەیم بۆ دەھێنێت پێش ئەوەی بە ملکەچی بێن بۆلام
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ عِفْرِيتٌ مِّنَ ٱلْجِنِّ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ وَإِنِّى عَلَيْهِ لَقَوِىٌّ أَمِينٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجنۆکەیەکی گەورەی بەھێز لە جنۆکەکان ووتی من ئەو (تەختەیت) بۆ دەھێنم پێش ئەوەی لەجێگەی خۆت ھەستیت وە بێگومان من بەتوانام بەسەر ئەو (ھێنانەدا) و دەسپاکیشم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ ٱلَّذِى عِندَهُۥ عِلْمٌ مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّى لِيَبْلُوَنِىٓ ءَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّى غَنِىٌّ كَرِيمٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی زانستی لەکتێبی (ئاسمانی) لا بوو ووتی من بۆت دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنیت (تەختەکەی ھێنا) جا کاتێک سولەیمان تەختەتەکەی (بەڵقیسی) لای خۆیدا بینی ووتی ئەمە لە فەزڵی پەروەردگارمەوەیە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکری (ئەم نیعمەتە) دەکەم یان پێ نەزان و سپڵە دەبم وە ھەر کەسێك سوپاسی خوا بکات ئەوە بێگومان سوپاس بۆ خۆی دەکات (چونکە سوپاسکردنی خوای گەورە نیعمەتەکانی پێ زیاد دەبێت) وە ھەر کەسیش ناسوپاسی بکات (زیانی بۆ خۆیەتی) چونکە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ نَكِّرُوا۟ لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِىٓ أَمْ تَكُونُ مِنَ ٱلَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سولەیمان) ووتی تەختەکەی بگوڕن سەرنج دەین (بزانین) دەیناسێتەوە (کە تەختەکەی خۆیەتی) یان نایناسێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَلَمَّا جَآءَتْ قِيلَ أَهَٰكَذَا عَرْشُكِ قَالَتْ كَأَنَّهُۥ هُوَ وَأُوتِينَا ٱلْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك (بەڵقیس) ھات پێی ووترا تەختەکەی تۆ وەک ئەمە وابوو (بەڵقیس) ووتی وەك ئەو وایە (ھەر ئەڵێی ئەوە) (سولەیمان) ووتی: پێش ئەم (بەڵقیسە) زانستمان پێدرابوو وە ئێمە ملکەچ و موسڵمان بووین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ ٱللَّهِ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوەی بێجگە لەخوا دەیپەرست ڕێگری کرد (لەباوەڕ ھێنان بەخوا) بێگومان ئەو (بەڵقیس) لەگەلی بێ باوەڕان بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قِيلَ لَهَا ٱدْخُلِى ٱلصَّرْحَ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا قَالَ إِنَّهُۥ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ قَالَتْ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَٰنَ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووترا بە (بەڵقیس) بچۆرە ناو کۆشکەکەوە ئەمجا کاتێك کەبینی بەدەریای زانی و ھەر دوو قاچی ھەڵکرد (بۆ ئەوەی تەڕ نەبێت) (سولەیمان) پێی ووت ئەوە (تۆ بە دەریای دەزانی) کۆشکێکە لەشوشە (بەڵقیس) ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ستەمم لە خۆم کردو لەگەڵ سولەیمان دا منیش ملکەچ بووم بۆ پەروەردگاری جیھانیان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَآ إِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًا أَنِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ناردمان بۆ گەلی سەمود صاڵح پێغەمبەری برایان (علیە السلام) (پێی ووتن) کەخوا ببپەرستن کەچی ئەوان بوونە دوو کۆمەڵی دژ بەیەك
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالَ يَٰقَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئەی گەلەکەم بۆچی پەلە دەکەن (بەھاتنی) سزا و تۆڵە پێش (ھاتنی) ڕەحمەت و چاکە بۆچی (ناگەڕێنەوە) داوای لێخۆشبوون ناکەن لەخوا تا ڕەحمتان پێ بکرێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ ٱطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ قَالَ طَٰٓئِرُكُمْ عِندَ ٱللَّهِ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئێمە تووشی شومی و نەگبەتی بووین بەھۆی تۆو ئەوانەی لەگەڵ تۆدان (باوەڕداران) (صاڵح) ووتی ھۆی ئەو نەگبەتیەی ئێوە لەلای خوایە (کەبێ باوەڕیتانە) نەخێر بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَانَ فِى ٱلْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ يُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەو شارەی (صاڵح)دا نۆ کەس ھەبوون لەزەویدا خراپەکاریان دەکرد بەھیچ جۆر چاکەیان نەدەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قَالُوا۟ تَقَاسَمُوا۟ بِٱللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِۦ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِۦ وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان (بەیەکتری) سوێند بخۆن بەخوا کەبەشەودا ھێرش دەکەینە سەر ماڵ و خێزانی (صاڵح و ھەموویان لەناو دەبەین) لەپاشان دەڵێین بەکەسوکاری (صاڵح) ئێمە ئاگامان لەکوشتن و تیاچوونی خێزانی ئەو نیەوبێگومان ڕاستیش دەکەین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَكَرُوا۟ مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوان پیلانی نەخشەیان داڕشت بەپیلاندانێکی خراپ (بۆ کوشتنی صاڵح) ئێمەش (لەبەرامبەر پیلانی ئەواندا) پیلانمان گێڕا (بۆ لەناو بردنیان) بە پیلانگێڕانێکی بەھێز لەکاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَٰهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا سەرنج بدە سەر ئەنجامی پیلانی ئەوان چی لێھات چۆن ئێمە ئەوان و گەلەکەیانمان ھەموو پێکەوە لەناو برد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةًۢ بِمَا ظَلَمُوٓا۟ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەوە (جێ) خانووەکانیانە چۆڵ و خاڵی یە لەبەر ئەوەی ستەمیان کرد بەڕاستی لەو بەسەرھاتەدا پەندو ئامۆژگاری وبەڵگە ھەیە بۆ کۆمەڵێک کە دەزانن (چیمان بەسەر ئەوانە ھێناوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَنجَيْنَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەمان ڕزگار کرد کەبڕوایان ھێنابوو و لەخوا دەترسان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ أَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باسی لوط بکە کاتێك ووتی بەگەلەکەی ئایا ئێوە ئەو کارە زۆر خراپ و ناشیرینە دەکەن کەئێوە دەبینن و دەزانن (چەند پیس وناشیرینە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچۆن!! ئایا بەڕاستی ئێوە دەچنە لای پیاوان لەجیاتی ئافرەتان بۆ بەجێھێنانی ئارەزووەکانتان؟ دیارە ئێوە گەل وکۆمەڵێکی نەفام و نەزانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوٓا۟ أَخْرِجُوٓا۟ ءَالَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا وەڵامی گەلەکەی ھیچ نەبوو جگە لەوەی کەووتیان لوط و کەسوکار و(شوێن کەوتوانی) لەشارەکەتان دەرکەن بەڕاستی ئەوان کەسانێکن خۆیان پاك ڕادەگرن (لەم کردەوەی ئێمە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ قَدَّرْنَٰهَا مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئێمە لوط و خێزانەکەیمان ڕزگار کرد جگە لەھاوسەرەکەی کەبڕیارمان دا ئەو(ھاوسەرەکەی) لەجێماوان بێت لەسزادائەمجا ئێمە خۆی وشوێنکەوتوانیمان ڕزگار کرد جگە لەخێزانەکەی کە لەتیاچووان بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا فَسَآءَ مَطَرُ ٱلْمُنذَرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبارانێکمان (لەبەرد) بەسەریان دا باراند ئای چ خراپ بوو بارانی ترسێنراوەکان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَٰمٌ عَلَىٰ عِبَادِهِ ٱلَّذِينَ ٱصْطَفَىٰٓ ءَآللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاس و ستایش بۆ خوا وە سەلام و درود لەسەر ئەو بەندانەی خوا ھەڵیبژاردون (بۆ پێغەمبەرایەتی) ئایا خوا باشترە یا ئەو بتانەی دەیکەنە ھاوبەشی خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَنۢبَتْنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنۢبِتُوا۟ شَجَرَهَآ أَءِلَٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا زاتێك کەئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە لەئاسمانەوە بارانی بۆ باراندون ئەمجا بەو(بارانە) چەند باخچەیەکی خاوەن جوانیمان ڕواند کە ئێوە نەتان دەتوانی درەخت و ڕواوی ئەو (باخچە) بڕوێنن ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ خوادا ھەیە (نەخێر نیە) بەڵام ئەوانە گەلێکن لادەدەن لەڕێگای ڕاست
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمَّن جَعَلَ ٱلْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَٰلَهَآ أَنْهَٰرًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَٰسِىَ وَجَعَلَ بَيْنَ ٱلْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا أَءِلَٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا زاتێك کەزەوی کردوەتە جێگای ئارامی و نیشتەجێ بوون وە لەناو (زەوی)دا چەند ڕوباری بەدی ھێناوە وە چەند چیای گەورەی بۆ زەوی داناوە وە لە نێوان دوو ئاودا (شیرین و سوێر) بەربەستی داناوە (بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبن) ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا نەخێر نیە بەڵام زۆربەیان نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمَّن يُجِيبُ ٱلْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ ٱلسُّوٓءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَآءَ ٱلْأَرْضِ أَءِلَٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا زاتێك کەدێت بەھاواری ناچار و داماوەوە کاتێك ھاواری لێ دەکات وە ناخۆشی و بەڵاکان لادەبات (لەسەری) وە دەتان کاتە جێنشینی گەلانی تری سەر زەوی ئایا پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) بەڵام زۆر کەم بیر دەکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشْرًۢا بَيْنَ يَدَىْ رَحْمَتِهِۦٓ أَءِلَٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ تَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا زاتێ کە ڕێنموونیی ئێوە دەکات (بە ئەستێرەو شتی تر) لە تاریکی یەکانی وشکانی و دەریادا (لە شەودا) و زاتێك کە با دەنێرێت بە موژدەدەر پێش بارانی ڕەحمەتی ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا خوا بەرزو بڵندترە لەوەی بت پەرستان دەیکەنە ھاوبەشی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَءِلَٰهٌ مَّعَ ٱللَّهِ قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا زاتێك کە لەسەرەتاوە بونەوەر بەدی دەھێنێت پاشان (دوای مردنی) جارێکی تر دروستی دەکاتەوە وە زاتێك کە لەئاسمان و زەویەوە ڕزق و ڕۆزیتان دەدات ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر ھەیە لەگەڵ خوادا (نەخێر نیە) (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڵگەتان بھێنن ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلْغَيْبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ کەسانێك کە لە ئاسمانەکان و زەویدان غەیب نازانن بێجگە لەخوا (تەنھا ئەو دەیزانێت) و ئەوان ھەست ناکەن چ کاتێک زیندوو دەکرێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلِ ٱدَّٰرَكَ عِلْمُهُمْ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ بَلْ هُمْ فِى شَكٍّ مِّنْهَا بَلْ هُم مِّنْهَا عَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو زانیاری ئەوان دەربـارەی ڕۆژی دوایی کورتـە وبڕ ناکات (زانیاریەکی وایان نیە) بەڵکو لەبارەی (ڕۆژی دوای) یەوە ئەوان لەگومان و دوودڵیدان بەڵکو ئەوان لەو بارەیەوە کوێرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا وَءَابَآؤُنَآ أَئِنَّا لَمُخْرَجُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئایا کاتێك ئێمەو باوو باپیرانمان بووین بەخاك ئایا ئێمە دەر دەرھێنرێین (لە گۆڕەکانمان و زیندوو دەبینەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَقَدْ وُعِدْنَا هَٰذَا نَحْنُ وَءَابَآؤُنَا مِن قَبْلُ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ئێمەو باوو باپیرانمان لەمەو پێش بەڵێنی ئەم (زیندوو کردنەوە)مان پێدرا بوو ئەم (ھەڕەشەی موحەممەد ﷺ لێمان دەکات) تەنھا درۆ و دەلەسەی گەلە پێشووەکانە (کەنوسراوەتەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُجْرِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) پێیان) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەوی و وڵاتاندا ئەمجا سەرنج بدەن بزانن سەرئەنجامی تاوانباران چۆن بووە (چییان بەسەر ھاتووە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُن فِى ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخەفەت مەخۆ بۆ ئەوانە (کەبڕوا ناھێنن) و سینگ و دڵت تەنگ نەبێت لەو پیلان و خراپانەی دەیکەن (دژ بەتۆ)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەڵێن کەی دەبێت ئەو بەڵێن و ھەڕەشەیە ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعْضُ ٱلَّذِى تَسْتَعْجِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ لەوانەیە زۆر لێتانەوە نزیک بووبێتەوە ھەندێک لەو سزایەی بەپەلە داوای ھاتنی دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەبەڕاستی پەروەردگارت خاوەن فەزڵ و چاکەیە بەسەرخەڵکەوە بەڵام زۆر بەیان سوپاسی(پەروەردگار) ناکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی پەوەردگارت ئاگادارەو دەزانێت بەو (دوژمنایەتی و کینەی) لە دەرونیاندا دەیشارنەوە وبەوەش دەری دەبڕن (نایشارنەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَا مِنْ غَآئِبَةٍ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ مُّبِينٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھیچ شتێکی نادیار نیە لەئاسمان و زەویدا مەگەر لەکتێبی ڕوون (لوح المحفوظ) دایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ يَقُصُّ عَلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَكْثَرَ ٱلَّذِى هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەم قورئانە دەیگێرێتەوە بۆ نەوەی ئیسرائیل زۆربەی ئەو مەسەلانەی کە ئەوان تێیدا جیاوازن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِنَّهُۥ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی ئەم (قورئانە) ڕێنمونی میھرەبانی یە بۆ ئیمانداران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُم بِحُكْمِهِۦ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْعَلِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی پەروەردگارت دادوەری دەکات لەنێوانیاندا بەبڕیاری خۆی وە خوا بەدەسەڵاتی زانایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ إِنَّكَ عَلَى ٱلْحَقِّ ٱلْمُبِينِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەوا بوو پشت ھەر بەخوا ببەستە بەڕاستی تۆ لەسەر ئاینێکی ڕاست و ڕوونی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی تۆ ناتوانی(بانگەوازت) بەمردووەکان ببیستێنیت وە ناتوانی بانگەوازت بەوانەی کەڕن بژنەوێنیت کاتێ پشت ھەڵدەکەن و دەڕۆن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِى ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَٰلَتِهِمْ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تۆ ناتوانی کوێران ڕزگار کەیت لەگومڕاییەکەیان (ڕێنمونیان بکەیت) تۆ تەنھا دەتوانیت (ڕێنمونی) کەسێك بکەیت و ئایەتەکانی ئێمەی پێ بژنەوێنیت کەبڕوا بە نیشانەکانی ئێمە دەکات چونکە ئەوانە ھەمیشە ملکەچن (بۆ ھەق)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا وَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَآبَّةً مِّنَ ٱلْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ ٱلنَّاسَ كَانُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا لَا يُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك ئەو بەڵێنی (سزایەی پێیان دراوە) بەسەریاندا ھات (کەمێك پێش ڕودانی قیامەت) گیان لەبەرێک لەزەوی دەردە ھێنین بۆیان قسەیان لەگەڵدا دەکات (ئەم ئاژەڵە دەڵێت) بەڕاستی ئەم خەڵکە باوەڕی ڕاستەقینەیان نەھێنا بەئایەتەکانی ئێمە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ فَوْجًا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە لەھەموو میللەتێك پۆلێکی زۆر کۆدەکەینەوە لەوانەی ئایەتەکانی ئێمەیان بەدرۆ دەزانی ئەمجا ئەوان بەرو ودوا ھەموویان کۆدەکرێنەوە ودەدرێن بەر (بۆ لێپرسینەوە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءُو قَالَ أَكَذَّبْتُم بِـَٔايَٰتِى وَلَمْ تُحِيطُوا۟ بِهَا عِلْمًا أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەتا کاتێك دێن (بۆ شوێنی کۆکردنەوەیان) (خوا) ئەفەرموێ ئایا ئێوە ئایەتەکانی منتان بەدرۆ دەزانی (باوەڕتان پێ نەھێنا) لەکاتێکدا ھیچ زانیاریەکتان دەربارەیان نەبوو یان ئێوە چیتان دەکرد (لەدونیا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَوَقَعَ ٱلْقَوْلُ عَلَيْهِم بِمَا ظَلَمُوا۟ فَهُمْ لَا يَنطِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڕیاری (سزادانیان) بەسەرا دەسەپێ بەھۆی ستەمکاریانەوە ئەمجا ئەوان ھیچ قسە ناکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا ٱلَّيْلَ لِيَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا (بێ بڕوایان) نەیان زانیوە و نابینن ئێمە شەومان سازاندووە بۆ ئەوەی ئەوان ئارامی تیا بگرن وە ڕۆژمان ڕووناك کردووە (ئیش و کاری تیا دەکەن) بەڕاستی لەمەدا چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ کەسانێك باوەڕ دەھێنن (بەخوا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ يُنفَخُ فِى ٱلصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا مَن شَآءَ ٱللَّهُ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَٰخِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئەو ڕۆژە بکە فوو دەکرێ بەشەیپوردا جا ھەرچی کەس لەئاسمانەکان و زەویدایە دەترسێ وڕادەچڵەکێت (ھەموو دەمرن) جگە لەو کەسانەی خوا بیەوێت (بەئارام بن و نەمرن) وە ھەموو بەملکەچی و سەر شۆڕی دێنەوە لای خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَتَرَى ٱلْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِىَ تَمُرُّ مَرَّ ٱلسَّحَابِ صُنْعَ ٱللَّهِ ٱلَّذِىٓ أَتْقَنَ كُلَّ شَىْءٍ إِنَّهُۥ خَبِيرٌۢ بِمَا تَفْعَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کێوو چیانە دەبینیت وا دەزانیت دامەزراون (لەشوێنی خۆیاندا) (کاتێك فووکرا بەشەیپوردا) چیاکان وەکو ڕۆشتنی ھەور دەڕۆن ئەمە دروستکراوی ئەو خوایە کەھەموو شتێکی بەو پەڕی ڕێك و پێکی دروستکردووە بەڕاستی خوا ئاگادارە بەھەر کردەوەیەك ئێوە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌ مِّنْهَا وَهُم مِّن فَزَعٍ يَوْمَئِذٍ ءَامِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەرکەس کردەوەی چاکی کردبێت (لەڕۆژی دواییدا) پاداشتی چاکتری لەو (کردەوەی) بۆ ھەیە وە ئەوانە دڵنیان لەترس و داچڵەکانی گەورەی ئەو ڕۆژە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِى ٱلنَّارِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکەس خراپەی کردبێت (لەو ڕۆژەدا) بەسەر ڕوومەت ودەموچاویاندا دەخرێنە ناو ئاگری(دۆزەخ) ئایا سزا دەدرێن جگە لەوەی دەتانکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَٰذِهِ ٱلْبَلْدَةِ ٱلَّذِى حَرَّمَهَا وَلَهُۥ كُلُّ شَىْءٍ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ) بێگومان من فەرمانم پێدراوە کەتەنھا پەروەردگاری ئەم شارە (مەککە) بپەرستم ئەو (خوایە) ی (ڕێز شکاندی) ئەم شارەی حەرام کردووە و ھەموو شتێك تەنھا ھی ئەو (خوایە) وە فەرمانم پێدراوە لەموسڵمانان بم
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَنْ أَتْلُوَا۟ ٱلْقُرْءَانَ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُنذِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (فەرمانم پێدراوە کە) قورئان بخوێنم (بەسەر خەڵکیدا) جا ھەر کەس ھیدایەتی وەرگرت ئەو بێگومان تەنھا بۆ خۆی ھیدایەت وەردەگرێت (قازانجەکەی بۆ خۆیەتی) ھەرکەسیش گومڕا بێت (زیانی بۆ خۆیەتی) وە بڵێ: بەڕاستی من تەنھا یەکێکم لەترسێنەران
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ ءَايَٰتِهِۦ فَتَعْرِفُونَهَا وَمَا رَبُّكَ بِغَٰفِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك بۆ خوایە ئەو (خوایە) بەزوویی ئایەت و نیشانەکانی نیشانی ئێوە دادەت ئێوەش دەیانناسن (کەئایەتی خوان) وە پەروەردگارت بێ ئاگا نیە لەوەی کەئێوە دەیکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→