caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی القصص القصص

88 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 49

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ طسٓمٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە(طا،سین، میم) دەخوێنرێتەوە خوازاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرتای سورەتی (البقرة) بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم (ئایەتانە) ئایەتەکانی قورئانی ڕوون و ئاشکران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

نَتْلُوا۟ عَلَيْكَ مِن نَّبَإِ مُوسَىٰ وَفِرْعَوْنَ بِٱلْحَقِّ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەیخوێنینەوە بەسەرتا (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێک لەھەواڵی موسا و فیرعەون بەڕاستی و دروستی بۆ ئەوانەی بڕوا دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِى ٱلْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِيَعًا يَسْتَضْعِفُ طَآئِفَةً مِّنْهُمْ يُذَبِّحُ أَبْنَآءَهُمْ وَيَسْتَحْىِۦ نِسَآءَهُمْ إِنَّهُۥ كَانَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی فیرعەون زاڵ و(ملھوڕ و یاخی) بوو لەزەوی (میصر) دا وە خەڵکەکەی (میصری) کرد بەچەند بەش و کۆمەڵێك کۆمەڵێکیانی لاوازو ژێر دەستە دەکرد کوڕانی ئەوانی سەر دەبڕی و ئافرەتانیانی بەزیندویی دەھێشتەوە (دەیکردنە خزمەتکارو کەنیزەك) بەڕاستی ئەو (فیرعەون) لەخراپەکاران بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنُرِيدُ أَن نَّمُنَّ عَلَى ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَنَجْعَلَهُمْ أَئِمَّةً وَنَجْعَلَهُمُ ٱلْوَٰرِثِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە دەمانەوێت (بەچاکەی خۆمان) منەت بنێن بەسەر ئەوانەی کەلاواز و ژێر دەستکرا بوون لەووڵاتی (میصر) دا وە بیان کەینە پێشەواو بیان کەینە میراتگرانی(فیرعەون و و شوێنکەوتوانی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنُمَكِّنَ لَهُمْ فِى ٱلْأَرْضِ وَنُرِىَ فِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَحْذَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەسەڵاتداریان بکەین لەو زەویەدا وە نیشانی فیرعەون وھامان و لەشکری ھەردووکیان بدەین لە (بەنو ئیسرائیلی یەکانەوە) ئەوەی خۆیان لێ دەپاراست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰٓ أُمِّ مُوسَىٰٓ أَنْ أَرْضِعِيهِ فَإِذَا خِفْتِ عَلَيْهِ فَأَلْقِيهِ فِى ٱلْيَمِّ وَلَا تَخَافِى وَلَا تَحْزَنِىٓ إِنَّا رَآدُّوهُ إِلَيْكِ وَجَاعِلُوهُ مِنَ ٱلْمُرْسَلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەدایکی موسامان ڕاگەیاند (ئیلھامان بۆ کرد) کە شیر بدە بە موسا ئەمجا ھەرکاتێك ترست لێی ھەبوو ئەوکاتە بیخەرە ڕووباری(نیلە) وە مەترسـە (لێی) وخەفەتیش مەخۆ (بۆی) بەڕاستی ئێمە دەیگێڕینەوە بۆلات وە دەیکەین بەیەکێکیش لەپێغەمبەران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱلْتَقَطَهُۥٓ ءَالُ فِرْعَوْنَ لِيَكُونَ لَهُمْ عَدُوًّا وَحَزَنًا إِنَّ فِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ وَجُنُودَهُمَا كَانُوا۟ خَٰطِـِٔينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دایکی، موسای خستە ئاوی نیلەوە) ئەمجا دارو دەستەی فیرعەون (پێیان زانی و) ھەڵیان گرتەوە بۆ ئەوەی ببێت بەدوژمن و ھۆی خەفەت بۆیان بەڕاستی فیرعەون وھامان ولەشکر و سەربازەکانیان تاوانبارو ھەڵەبوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَتِ ٱمْرَأَتُ فِرْعَوْنَ قُرَّتُ عَيْنٍ لِّى وَلَكَ لَا تَقْتُلُوهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ویستیان موسا بکوژن) ئاسیەی ژنی فیرعەون ووتی مایەی چاو ودڵ ڕۆشنیە بۆ من و بۆ تۆش (ئەی فیرعەون) مەیکوژن بەڵکو سوود و کەڵکمان پێ بگەیەنێت یان بیکەین بەکوڕی خۆمان لەکاتێکدا ئەوان ھەستیان نەدەکرد (ئەم منداڵە ئەبێتە ھۆی تیاچوونیان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَصْبَحَ فُؤَادُ أُمِّ مُوسَىٰ فَٰرِغًا إِن كَادَتْ لَتُبْدِى بِهِۦ لَوْلَآ أَن رَّبَطْنَا عَلَىٰ قَلْبِهَا لِتَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا دڵی دایکی موسا خاڵی بوو (لەھەموو شت جگە لەمنداڵەکەی) نزیك بوو (نھێنی) ئەو منداڵە ئاشکرابکات ئەگەر دڵیمان نەبەستایەتەوە (وە بەھێزمان نەکردایە) بۆ ئەوەی لەبڕواداران بێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَتْ لِأُخْتِهِۦ قُصِّيهِ فَبَصُرَتْ بِهِۦ عَن جُنُبٍ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دایکی موسا) ووتی بەخوشکەکەی (موسا) بەشوێنیدا بڕۆ ئەمجا لە دورەوە موسای بینی و پێی زانی لەکاتێکدا ئەوان (فیرعەون و کۆمەڵەکەی) ھەستیان نەدەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَحَرَّمْنَا عَلَيْهِ ٱلْمَرَاضِعَ مِن قَبْلُ فَقَالَتْ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَىٰٓ أَهْلِ بَيْتٍ يَكْفُلُونَهُۥ لَكُمْ وَهُمْ لَهُۥ نَٰصِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە پێشتر (شیری) شیردەرەکانمان حەرام کرد لەموسا (مەمکی کەسیانی نەدەمژی) ئەمجا خوشکەکەی (موسا) ووتی پێیان ئایا ماڵێکتان نیشان دەم کەئەو منداڵە بۆ ئێوە بەخێو بکەن(و شیری بدەنێ) و دڵسۆز بن بۆی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَرَدَدْنَٰهُ إِلَىٰٓ أُمِّهِۦ كَىْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ وَلِتَعْلَمَ أَنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا موسا مان گێڕایەوە بۆلای دایکی بۆ ئەوەی چاوی پێ ڕوون بێـتەوەو خەفەت نەخوات وە بۆئەوەی بزانێت کەبەڵێنی خوا ڕاست و ھەقە بەڵام زۆر بەیان نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥ وَٱسْتَوَىٰٓ ءَاتَيْنَٰهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك (یوسف) بوو بەپیاو و پێگەیی فەرمان ڕەوایی و زانیاریمان پێدا (وکردمان بە پێغەمبەر) وە ئابەم جۆرە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَدَخَلَ ٱلْمَدِينَةَ عَلَىٰ حِينِ غَفْلَةٍ مِّنْ أَهْلِهَا فَوَجَدَ فِيهَا رَجُلَيْنِ يَقْتَتِلَانِ هَٰذَا مِن شِيعَتِهِۦ وَهَٰذَا مِنْ عَدُوِّهِۦ فَٱسْتَغَٰثَهُ ٱلَّذِى مِن شِيعَتِهِۦ عَلَى ٱلَّذِى مِنْ عَدُوِّهِۦ فَوَكَزَهُۥ مُوسَىٰ فَقَضَىٰ عَلَيْهِ قَالَ هَٰذَا مِنْ عَمَلِ ٱلشَّيْطَٰنِ إِنَّهُۥ عَدُوٌّ مُّضِلٌّ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (موسا) ڕۆشتە ناو شار بێ ئەوەی خەڵکی شار ئاگایان لێ بێت جا لەو شارەدا دوو پیاوی بینی لەگەڵ یەکتر شەڕیان دەکرد ئەمەیان لەتایفەی خۆی بوو ئەوی تریشیان لەدوژمنانی بوو ئەمجا ئەوەیان کە لەتایفەی خۆی بوو داوای یارمەتی لێکرد لەدژی ئەوەی کە لە(تاقمی) دوژمنەکەی بوو ئەمجا موساش بۆکزێکی لێدا و ئەو (قیبتیە) ی کوشت (موسا) ووتی ئەم (کوشتنە) لەکردەوەی شەیتانە بەڕاستی ئەو (شەیتان) دوژمنێکی گومڕاکەری ڕوون و ئاشکرایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ إِنِّى ظَلَمْتُ نَفْسِى فَٱغْفِرْ لِى فَغَفَرَ لَهُۥٓ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ستەمم لەخۆم کرد دەی لێم خۆشبە جا ئەویش (خودا) لێی خۆش بوو بێگومان تەنھا ئەو لێبوردەی بەبەزەییە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ بِمَآ أَنْعَمْتَ عَلَىَّ فَلَنْ أَكُونَ ظَهِيرًا لِّلْمُجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بەھەقی چاکە ونیعمەتت لەسەرم (ئەو ھێزو توانایەیە کە پێتداوم) بڕیاربێ ھەرگیز نەبم بەپشتیوانی تاوانباران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَصْبَحَ فِى ٱلْمَدِينَةِ خَآئِفًا يَتَرَقَّبُ فَإِذَا ٱلَّذِى ٱسْتَنصَرَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَسْتَصْرِخُهُۥ قَالَ لَهُۥ مُوسَىٰٓ إِنَّكَ لَغَوِىٌّ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھۆی ئەو (کوشتنە)وە لەشاردا بەترسەوە چاوەڕوانی دەکرد (فیرعەونیەکانی چ ھەڵوێستێکیان دەبێت) لەناکاودا ئەو (بەنی ئیسرائیلیەی) دوێنێ داوای یارمەتی کرد لەو (لە مووسا لەگەڵ یەکێکی تردا شەڕیەتی) ھانای بۆ موسا ھێنا تا فریای کەوێت موسا بەو (بەنو ئیسرائیلیە)ی ووت بەڕاستی تۆ کەسێکی گومڕای ئاشکرای

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّآ أَنْ أَرَادَ أَن يَبْطِشَ بِٱلَّذِى هُوَ عَدُوٌّ لَّهُمَا قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ أَتُرِيدُ أَن تَقْتُلَنِى كَمَا قَتَلْتَ نَفْسًۢا بِٱلْأَمْسِ إِن تُرِيدُ إِلَّآ أَن تَكُونَ جَبَّارًا فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا تُرِيدُ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْمُصْلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك کە (موسا) ویستی بەتوندی بدات لەو پیاوەی دووژمنی ھەردووکیانە ووتی ئەی موسا ئایا دەتەوێ بم کوژی ھەروەکو دوێنێ کەسێکت کوشت تۆ ھەر دەتەوێت زۆر دارو ملھوڕ بیت لەزەویدا وە ناتەوێ لەپیاو چاکان (ڕێکخەران) بیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَآءَ رَجُلٌ مِّنْ أَقْصَا ٱلْمَدِينَةِ يَسْعَىٰ قَالَ يَٰمُوسَىٰٓ إِنَّ ٱلْمَلَأَ يَأْتَمِرُونَ بِكَ لِيَقْتُلُوكَ فَٱخْرُجْ إِنِّى لَكَ مِنَ ٱلنَّٰصِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پیاوێك لەو پەڕی شارەوە بەپەلە ھات (بۆ لای موسا) ووتی ئەی موسا (ئاگاداربە) کاربەدەست وسەرگەورەکان کۆبوونەتەوە لەبارەی تۆوە (قسە دەکەن) بۆ ئەوەی بتکوژن کەواتە دەرچۆ لەشار (بانەت گرن) بێگومان من دڵسۆزتم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَخَرَجَ مِنْهَا خَآئِفًا يَتَرَقَّبُ قَالَ رَبِّ نَجِّنِى مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەویش لەشار دەرچوو بەترسەوە چاوەڕوانی دەکرد (پێی بزانن و بیگرن) (موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم ڕزگارم بکە لەم کۆمەڵە ستەمکارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا تَوَجَّهَ تِلْقَآءَ مَدْيَنَ قَالَ عَسَىٰ رَبِّىٓ أَن يَهْدِيَنِى سَوَآءَ ٱلسَّبِيلِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەکاتێکدا بەرەو شاری مەدیەن دەڕۆشت ووتی ئومێد دەکەم پەروەردگارم ڕێنمونیم بکات بۆ ڕێگای ڕاست و ھەق

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا وَرَدَ مَآءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِّنَ ٱلنَّاسِ يَسْقُونَ وَوَجَدَ مِن دُونِهِمُ ٱمْرَأَتَيْنِ تَذُودَانِ قَالَ مَا خَطْبُكُمَا قَالَتَا لَا نَسْقِى حَتَّىٰ يُصْدِرَ ٱلرِّعَآءُ وَأَبُونَا شَيْخٌ كَبِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوکاتێك گەیشتە سەر ئاوەکەی مەدیەن بینی لەسەر ئەو ئاوە کۆمەڵێك لەخەڵکی (ئاژەڵ و ماڵات) ئاو دەدەن وە لەنزیك ئەو (خەڵكانەوە) دوو ئافرەتی بینی ڕێگری دەکەن لەئاژەڵەکەیان (لەوەی بێتە سەر ئاوەکە) (موسا) ووتی ئێوە مەبەستان چیە؟ (ناھێڵن ئاژەڵەکەتان ئاو بخوات) ووتیان ئێمە (ئاژەڵەکەمان) ئاو نادەین ھەتا شوانەکان (وئاژەڵەکانیان لەسەر ئاوەکە) نەگەڕێنەوە وە باوکمان پیرێکی گەورەو بەتەمەنە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَسَقَىٰ لَهُمَا ثُمَّ تَوَلَّىٰٓ إِلَى ٱلظِّلِّ فَقَالَ رَبِّ إِنِّى لِمَآ أَنزَلْتَ إِلَىَّ مِنْ خَيْرٍ فَقِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (موسا) مەڕەکانی بۆ ئاودان لەپاشان (موسا) چوو بۆ ژێر سێبەرێك جا ووتی ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من ھەژارم (پێویستم ھەیە) بەھەر خێرو ڕۆزیەك بۆم بنێریت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَجَآءَتْهُ إِحْدَىٰهُمَا تَمْشِى عَلَى ٱسْتِحْيَآءٍ قَالَتْ إِنَّ أَبِى يَدْعُوكَ لِيَجْزِيَكَ أَجْرَ مَا سَقَيْتَ لَنَا فَلَمَّا جَآءَهُۥ وَقَصَّ عَلَيْهِ ٱلْقَصَصَ قَالَ لَا تَخَفْ نَجَوْتَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا یەکێك لەدوو کچەکە ھات بۆ لای موسا بەشەرمەوە دەڕۆشت لەڕێگادا ووتی بەڕاستی باوکم (شوعەیب) بانگت دەکات بۆ ئەوەی پاداشتی ئەوەت بداتەوە کەمەڕەکانت بۆ ئێمە ئاودا (موساش لەگەڵی ڕۆشت) ئەمجا کاتێك موسا ھات بۆ لای (باوکی کچەکە)و بەسەرھاتەکەی بۆ گێڕایەوە (شوعەیب علیە السلام) ووتی مەترسە ڕزگارت بووە لەو گەلە ستەمکارە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَتْ إِحْدَىٰهُمَا يَٰٓأَبَتِ ٱسْتَـْٔجِرْهُ إِنَّ خَيْرَ مَنِ ٱسْتَـْٔجَرْتَ ٱلْقَوِىُّ ٱلْأَمِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیەکێك لەو دوو (کچە بەباوکی) ووت ئەی باوە گیان بەکرێی بگرە (بۆ شوانی) چونکە بەڕاستی چاکترین کەسە کە بەکرێی بگری بەھێز و ئەمینە (دەس و داوێن پاکە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنِّىٓ أُرِيدُ أَنْ أُنكِحَكَ إِحْدَى ٱبْنَتَىَّ هَٰتَيْنِ عَلَىٰٓ أَن تَأْجُرَنِى ثَمَٰنِىَ حِجَجٍ فَإِنْ أَتْمَمْتَ عَشْرًا فَمِنْ عِندِكَ وَمَآ أُرِيدُ أَنْ أَشُقَّ عَلَيْكَ سَتَجِدُنِىٓ إِن شَآءَ ٱللَّهُ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(شوعەیب) ووتی بەڕاستی من دەمەوێ کە یەکێك لەم دوو کچەم لەتۆ مارەکەم بەو مەرجەی ھەشت ساڵ ڕەنجبەریم بۆ بکەیت ئەمجا ئەگەر دەساڵت تەواو کرد ئەوە لە(پیاوەتی) خۆتەوەیە و من نامەوێ قورسی بکەم لەسەرت ئەگەر خوا بیەوێت بێگومان دەمبینی لەپیاو چاکان دەبم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ذَٰلِكَ بَيْنِى وَبَيْنَكَ أَيَّمَا ٱلْأَجَلَيْنِ قَضَيْتُ فَلَا عُدْوَٰنَ عَلَىَّ وَٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئەوەی ووتت پێم (بڕیار بێت) لەنێوان من و تۆدا ھەرکام لەو دوو ماوە (ھەشت یان دە ساڵە) م تەواو کرد نابێ ستەمم لێ بکرێت وە خوا لەسەر ئەوەی کەدەیڵێین شایەت و چاودێرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا قَضَىٰ مُوسَى ٱلْأَجَلَ وَسَارَ بِأَهْلِهِۦٓ ءَانَسَ مِن جَانِبِ ٱلطُّورِ نَارًا قَالَ لِأَهْلِهِ ٱمْكُثُوٓا۟ إِنِّىٓ ءَانَسْتُ نَارًا لَّعَلِّىٓ ءَاتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ جَذْوَةٍ مِّنَ ٱلنَّارِ لَعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك موسا ماوەی شوانی یەکەی تەواو کرد لەگەڵ خێزانەکەی بەشەو ڕۆشتن (لە مەدیەنەوە بۆ میێر) لە دورەوە لای ڕاستی کێوی گور ئاگرو ڕووناکی یەکی بینی (موسا) ووتی بەخێزانەکەی ئێوە (لێرەدا) بمێننەوە بەڕاستی من ئاگرێکم بەدی کرد (بینیم) بەڵکو ھەواڵێکی (ڕێگاتان) بۆ بھێنم لای ئەو (ئاگرە) یان چڵوسکێکی ئاگرتان بۆ بھێنم بەڵکو خۆتانی پێ گەرم کەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّآ أَتَىٰهَا نُودِىَ مِن شَٰطِئِ ٱلْوَادِ ٱلْأَيْمَنِ فِى ٱلْبُقْعَةِ ٱلْمُبَٰرَكَةِ مِنَ ٱلشَّجَرَةِ أَن يَٰمُوسَىٰٓ إِنِّىٓ أَنَا ٱللَّهُ رَبُّ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك ھاتە نزیکی ئەو (ئاگرە) بانگی لێکرا لەکەناری لای ڕاستی شیوەکەوە لەو پارچە زەویە بەفەڕو پیرۆزەی نزیك درەختەکەوە (بانگی لێکرا) کەئەی موسا بەڕاستی من خوایەکم پەروەردگاری جیھانیانم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَنْ أَلْقِ عَصَاكَ فَلَمَّا رَءَاهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَآنٌّ وَلَّىٰ مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ يَٰمُوسَىٰٓ أَقْبِلْ وَلَا تَخَفْ إِنَّكَ مِنَ ٱلْـَٔامِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وە بانگی کرا) کە گۆچانەکەت فڕێدە ئەمجا کاتێك موسا ئەو (گۆچانە)ی بینی وەک تیرەمار دەجووڵێ بە پەلە پشتی تێکرد و ڕایکرد و نەگەڕایەوە سەری (خوا فەرمووی) ئەی موسا وەرە پێش و مەترسە بەڕاستی تۆ لەو کەسانەی بێ با و بێ ترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱسْلُكْ يَدَكَ فِى جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَآءَ مِنْ غَيْرِ سُوٓءٍ وَٱضْمُمْ إِلَيْكَ جَنَاحَكَ مِنَ ٱلرَّهْبِ فَذَٰنِكَ بُرْهَٰنَانِ مِن رَّبِّكَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦٓ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمًا فَٰسِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەستت بخەرە ناو باخەڵ (و ژێر باڵت) (کاتێك دەری دێنیت) دێتە دەرەوە بەسپێتی و تیشك دەداتەوە بێ ئەوەی بەڵەکی و نەخۆشی بێت دەستت بلکێنە بەخۆتەوە (و بیخەرە سەردڵت) بۆ (نەھێشنی) ترس و بیم ئا ئەم دووانە (گۆچانەکەت و درەوشاوەیی دەستت) دوو موعجیزەن لەلایەن پەروەردگارتەوە(نێرراوە) بۆ فیرعەون و دارو دەستەکەی بەڕاستی ئەوانە کۆمەڵێکی لەسنوور دەرچوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ إِنِّى قَتَلْتُ مِنْهُمْ نَفْسًا فَأَخَافُ أَن يَقْتُلُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(موسا) ووتی ئەی پەروەردگارم بێگومان من یەکێکم لەوان کوشتووە لەبەر ئەوە دەترسم کەبم کوژن (لەجیاتی ئەو کوژراوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَخِى هَٰرُونُ هُوَ أَفْصَحُ مِنِّى لِسَانًا فَأَرْسِلْهُ مَعِىَ رِدْءًا يُصَدِّقُنِىٓ إِنِّىٓ أَخَافُ أَن يُكَذِّبُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھارونی برام لەمن زمانی پاراوترە جا ئەوم لەگەڵدا بنێرە پشتیوانم بێت ووتەکانم بسەلمێنێت بەڕاستی من دەترسم کە بە درۆزنم دابنێن (باوەڕم پێ نەھێنن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ سَنَشُدُّ عَضُدَكَ بِأَخِيكَ وَنَجْعَلُ لَكُمَا سُلْطَٰنًا فَلَا يَصِلُونَ إِلَيْكُمَا بِـَٔايَٰتِنَآ أَنتُمَا وَمَنِ ٱتَّبَعَكُمَا ٱلْغَٰلِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) فەرمووی بێگومان ئێمە بە براکەت تۆ بەھێزت دەکەین وە دەسەڵاتێك بەھەردووکتان دەدەین ئەوسا بەھۆی ئایەتەکانی ئێمەوە دەستیان بەئێوە ناگات تەنھا ئێوە (موسا و ھارون) و ئەوەی شوێنتان دەکەوێت سەردەکەوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَا بَيِّنَٰتٍ قَالُوا۟ مَا هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌ مُّفْتَرًى وَمَا سَمِعْنَا بِهَٰذَا فِىٓ ءَابَآئِنَا ٱلْأَوَّلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك کەموسا موعجیزە ڕوونەکانی ئێمەی بۆ ھێنان ئەوان ووتیان ئەمە (تۆ ھێناوتە موسا) تەنھا جادویەکی دەست ھەڵبەستە ئێمە ئەمەمان نەبیستووە لەباوو باپیرە پێشوەکانمان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ مُوسَىٰ رَبِّىٓ أَعْلَمُ بِمَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ مِنْ عِندِهِۦ وَمَن تَكُونُ لَهُۥ عَٰقِبَةُ ٱلدَّارِ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiموسا ووتی پەروەردگارم زاناترە بەو کەسەی کەڕێنمونی لای ئەوەوە ھێناوە وە (زاناترە) بەو کەسەی سەرنجام ودوا ڕۆژی چاکی دەبێت بەڕاستی ئەو (خوا) ستەمکاران ڕزگار ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرِى فَأَوْقِدْ لِى يَٰهَٰمَٰنُ عَلَى ٱلطِّينِ فَٱجْعَل لِّى صَرْحًا لَّعَلِّىٓ أَطَّلِعُ إِلَىٰٓ إِلَٰهِ مُوسَىٰ وَإِنِّى لَأَظُنُّهُۥ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفیرعەون ووتی: ئەی کاربەدەست ودەسەڵاتداران وا نازانم جگە لەخۆم ھیچ پەرستراوێکی ترتان ھەبێت جا (بۆ زیاتر دڵنیابوون) ئەی ھامان کوورەی ئاگر تاوبدە و خشتی سورەوە کراوی لێ دروست بکە بۆم ئەمجا (لەوخشتە) کۆشکێکی بەرزم بۆ دروست بکە (بەگاڵتەوە ووتی) بەڵکو سەیری خواکەی موسا بکەم و بیبینم وبەڕاستی وا دەزانم ئەو (موسا) لەدرۆزنانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱسْتَكْبَرَ هُوَ وَجُنُودُهُۥ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ إِلَيْنَا لَا يُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (فیرعەون) و لەشکرو سەربازەکانی خۆیان بەزل زانی لەووڵات و زەوی (میصر) دا بەناڕەوا وە گومانیان وابوو کەزیندوو ناکرێنەوەو ناگەڕێنرێنەوە بۆلای ئێمە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَخَذْنَٰهُ وَجُنُودَهُۥ فَنَبَذْنَٰهُمْ فِى ٱلْيَمِّ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا تۆڵەمان لەئەو (فیرعەون) و لەشکرو سەربازەکانی کردەوە و فڕێماندانە ناو دەریای سوورە وە ئەمجا سەرنج بدە (ئەی موحەممەد ﷺ) سەرئەنجامی ستەمکاران چۆن بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَٰهُمْ أَئِمَّةً يَدْعُونَ إِلَى ٱلنَّارِ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ لَا يُنصَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانمان کردە پێشە وایانێک کە (خەڵك) بانگ دەکەن بۆ ئاگری دۆزەخ وە لەڕۆژی دواییشدا یارمەتی نادرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَتْبَعْنَٰهُمْ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ هُم مِّنَ ٱلْمَقْبُوحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەم دونیایەشدا نەفرەتمان نارد بەدوایاندا وە لەڕۆژی قیامەتیشدا ئەوانە لەبێزراو و دورخراوەکانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَى ٱلْكِتَٰبَ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ ٱلْأُولَىٰ بَصَآئِرَ لِلنَّاسِ وَهُدًى وَرَحْمَةً لَّعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان تەوراتمان بەخشی بە موسا لەپاش ئەوەی خەڵکی سەردەمە پێشوەکانمان لەناوبرد تا بەرچاو ڕوونی و ڕێنمونی و ڕەحمەت بێت بۆ خەڵکی بۆ ئەوەی ئەو خەڵکە بیربکەنەوەو ئامۆژگاری وەرگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلْغَرْبِىِّ إِذْ قَضَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَى ٱلْأَمْرَ وَمَا كُنتَ مِنَ ٱلشَّٰهِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) لەلای خۆر ئاوای (شاخی گور) نەبوویت کاتێک کە فەرمانی پێغەمبەرایەتمان دا بەموسا وە تۆ لەئامادە بووانی (ئەو ڕووداوە) نەبوویت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَٰكِنَّآ أَنشَأْنَا قُرُونًا فَتَطَاوَلَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ وَمَا كُنتَ ثَاوِيًا فِىٓ أَهْلِ مَدْيَنَ تَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا وَلَٰكِنَّا كُنَّا مُرْسِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئێمە چەند چین و سەردەممان دروست کرد (لەپاش موسا) ئەمجا ماوەیەکی دوورو درێژیان بەسەردا تێپەڕی وە تۆ لەناو خەڵکی مەدیەندا نیشتەجێ نەبوویت کەئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنیتەوە بەڵام ھەر ئێمە بووین پێغەمبەرمان نارد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا كُنتَ بِجَانِبِ ٱلطُّورِ إِذْ نَادَيْنَا وَلَٰكِن رَّحْمَةً مِّن رَّبِّكَ لِتُنذِرَ قَوْمًا مَّآ أَتَىٰهُم مِّن نَّذِيرٍ مِّن قَبْلِكَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تۆ لای کێوی گور نەبوویت کاتی بانگی(موسا)مان کرد بەڵام ئەوە بەزەییەکە لە پەروەردگارتەوە (بەتۆی داوە) بۆ ئەوەی گەلێك بترسێنیت کەپێش تۆ ھیچ ترسێنەرێکیان بۆ نەھاتووە بەڵکو بیربکەنەوەو پەند وەرگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْلَآ أَن تُصِيبَهُم مُّصِيبَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَيَقُولُوا۟ رَبَّنَا لَوْلَآ أَرْسَلْتَ إِلَيْنَا رَسُولًا فَنَتَّبِعَ ءَايَٰتِكَ وَنَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەگەر (پێش ناردنی پێغەمبەر) تووشیان ببوایە بەڵایەك بەھۆی ئەو (خراپانەوەی) کەکردوویانە جا دەیانووت ئەی پەروەردگاری ئێمە بۆچی پێغەمبەرێکت بۆ نەناردین بۆ ئەوەی شوێن ئایەتەکانت بکەوتینایە وە لەبڕواداران بووینایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا۟ لَوْلَآ أُوتِىَ مِثْلَ مَآ أُوتِىَ مُوسَىٰٓ أَوَلَمْ يَكْفُرُوا۟ بِمَآ أُوتِىَ مُوسَىٰ مِن قَبْلُ قَالُوا۟ سِحْرَانِ تَظَٰهَرَا وَقَالُوٓا۟ إِنَّا بِكُلٍّ كَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێ ڕاستیان بۆھات لەلایەن ئێمەوە ووتیان بۆچی بەو (موحەممەد ﷺ) نەدراوە وێنەی ئەوەی بەموسا دراوە ئایا ئەوان پێشتر بێ بڕوانەبوون بەوەی درابوو بەموسا دەیانووت (قورئان و تەورات) دوو سیحر و جادون پشتگیری یەکتر دەکەن وە دەیانووت بێگومان ئێمە بێ باوەڕین بەھەموویان (بە قورئان و بە تەورات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ فَأْتُوا۟ بِكِتَٰبٍ مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ هُوَ أَهْدَىٰ مِنْهُمَآ أَتَّبِعْهُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ دەی ئێوە کتێبێك لەلایەن خواوە بھێنن کەئەو (کتێبە) ڕاستر بێت لەو دووانە (قورئان و تەورات) من شوێنی دەکەوم ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَكَ فَٱعْلَمْ أَنَّمَا يَتَّبِعُونَ أَهْوَآءَهُمْ وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّنِ ٱتَّبَعَ هَوَىٰهُ بِغَيْرِ هُدًى مِّنَ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەگەر بەگوێیان نەکردی (و وەڵامیان نەدایتەوە) ئەوە بزانە کەتەنھا شوێن ھەواو ئارەزوی خۆیان دەکەون وە کێ لەو کەسە گومڕاترە کەشوێن ئارەزووی خۆی بکەوێت بێ ڕێنمونی لەلایەن خواوە بێگومان خوا ڕێنمونی گەلی ستەمکار ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ وَصَّلْنَا لَهُمُ ٱلْقَوْلَ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا (ئایەتەکانی) قورئانمان بەشوێن یەکدا بۆ ناردن تا پەند وەرگرن و بیربکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِهِۦ هُم بِهِۦ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسانەی لەپێشدا کتێبی ئاسمانیمان پێ دابوون ئەوانە بڕوا دەھێنن بەقورئان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا بِهِۦٓ إِنَّهُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّنَآ إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلِهِۦ مُسْلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك (قورئان) بخوێنرێتەوە بەسەریاندا دەڵێن باوەڕمان پێ ھێناوە بێگومان ئەم (قورئانە) ڕاستەو لەلایەن پەروەردگارمانەوە ھاتووە بەڕاستی ئێمە لەپێش (ھاتنی) قورئان دا موسڵمان بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ يُؤْتَوْنَ أَجْرَهُم مَّرَّتَيْنِ بِمَا صَبَرُوا۟ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ وَمِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ يُنفِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە دووجار پاداشتیان پێ دەدرێت لەبەر ئەوەی خۆیان گرت و بەئارام بوون بەچاکە ڕێگری لە خراپەدەکەن وە لەو ڕزق و ڕۆزیەی پێمان داون دەبەخشن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا سَمِعُوا۟ ٱللَّغْوَ أَعْرَضُوا۟ عَنْهُ وَقَالُوا۟ لَنَآ أَعْمَٰلُنَا وَلَكُمْ أَعْمَٰلُكُمْ سَلَٰمٌ عَلَيْكُمْ لَا نَبْتَغِى ٱلْجَٰهِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك قسەی ناپەسەند و ھیچ و پوچ ببیستن پشتی تێدەکەن وە دەڵێن (بەنەفامان ئەنجامی) کردەوەکانمان بۆ خۆمانەو (ئەنجامی) کردەوەکانی ئێوەش بۆ خۆتانە سەلامتان لێ بێ ئێمە ھاوڕێیەتی نەفامانمان ناوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّكَ لَا تَهْدِى مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَهْدِى مَن يَشَآءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِٱلْمُهْتَدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی خۆشت بوێ ڕێنمونی بکەیت بەڵام خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات و ئەو(خوایە) زاناترە بەوانەی ڕێنمونی وەرگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوٓا۟ إِن نَّتَّبِعِ ٱلْهُدَىٰ مَعَكَ نُتَخَطَّفْ مِنْ أَرْضِنَآ أَوَلَمْ نُمَكِّن لَّهُمْ حَرَمًا ءَامِنًا يُجْبَىٰٓ إِلَيْهِ ثَمَرَٰتُ كُلِّ شَىْءٍ رِّزْقًا مِّن لَّدُنَّا وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(بێ باوەڕان) دەڵێن ئەگەر ئێمە شوێنی ڕێنمونی (ئەو ئاینە) بکەوین کە بەتۆیە دەفڕێندرێین لەخاك و ووڵاتماندا (ودەردەکرێین وماڵ وسامانمان بەتاڵانی دەبرێت) (جا خوای گەورە وەڵامیان دەداتەوە ودەفەرموێت ) ئایا ئێمە ئەوانمان جێگیر نەکردووە لەشارێکی پڕ ئەمن وئاسایشی (وەك شاری مەککە کە ھەموو کوشت وبڕ وخراپەکاریەکی تێدا قەدەغە وحەرامکراوە) کۆدەکرێتەوەو دەبرێت بۆ ئەوێ ( بۆ شاری مەککە) ھەموو جۆرە بەروبوومێك بەڕۆزیدان لەلایەن ئێمەوە بەڵام زۆربەیان نازانن و تێ ناگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَمْ أَهْلَكْنَا مِن قَرْيَةٍۭ بَطِرَتْ مَعِيشَتَهَا فَتِلْكَ مَسَٰكِنُهُمْ لَمْ تُسْكَن مِّنۢ بَعْدِهِمْ إِلَّا قَلِيلًا وَكُنَّا نَحْنُ ٱلْوَٰرِثِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(خەڵکی) زۆر شار و دێھاتمان لەناو برد لەبەر خۆشگوزانیان یاخی بوون (و سوپاسی چاکەکانی خوایان نەکرد) جا ئەوە جێ و شوێنەکانیانە (وێران کراوە) لەپاش (تیا چوونی) ئەوان بۆ ماوەیەکی کەم نەبێت (لەلایەن ڕێبوارانەوە) کەسی تیا نیشتەجێ نەبووە وە ئێمە بووینە میراتگریان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا كَانَ رَبُّكَ مُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ حَتَّىٰ يَبْعَثَ فِىٓ أُمِّهَا رَسُولًا يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِنَا وَمَا كُنَّا مُهْلِكِى ٱلْقُرَىٰٓ إِلَّا وَأَهْلُهَا ظَٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پەروەردگارت ھیچ شار وگوندێکی وێران نەکردووە ھەتا لەشارە گەورەکەیاندا پێغەمبەرێکی نەناردبێت ئایەتەکانی ئێمەیان بەسەردا بخوێنێـتەوە وە ئێمە وێرانکاری ھیچ گوند و شارێك نەبووین مەگەر کاتێک خەڵکەکەی ستەمکار بووبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أُوتِيتُم مِّن شَىْءٍ فَمَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَزِينَتُهَا وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَىٰٓ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرچی بەئێوە دراوە ئەوە ھۆی خۆشی و ڕابواردنی ژیانی ئەم دونیا و جوانیەتی وە ئەو (پاداشتە) ی لای خوایە باشترو نەبڕاوەیە دەی ئایا ژیر نابن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَمَن وَعَدْنَٰهُ وَعْدًا حَسَنًا فَهُوَ لَٰقِيهِ كَمَن مَّتَّعْنَٰهُ مَتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ثُمَّ هُوَ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ مِنَ ٱلْمُحْضَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا کەسێك کەبەڵێنمان پێداوە بەبەڵێنی چاك ئەو کەسە دەگات بەو (بەڵێنە کە بەھەشتە) وەکو کەسێك وایە خۆشی و ڕابواردنمان پێداوە بەخۆشی و لەزەتی ژیانی دونیا لەپاشان لەڕۆژی دواییدا لەئامادەکراوان دەبێت (بۆ سزادان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەو ڕۆژە بکە کە(خوا) بانگی ئەو (بت پەرست)انە دەکات و (پێیان) دەفەرموێ لەکوێن ئەو ھاوبەشانەی کەئێوە بەخەیاڵی خۆتان بەھاوبەشی منتان دەزانین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱلَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ ٱلْقَوْلُ رَبَّنَا هَٰٓؤُلَآءِ ٱلَّذِينَ أَغْوَيْنَآ أَغْوَيْنَٰهُمْ كَمَا غَوَيْنَا تَبَرَّأْنَآ إِلَيْكَ مَا كَانُوٓا۟ إِيَّانَا يَعْبُدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی (سەرۆکەکانی گومڕایی) کە بڕیاری سزادان بەسەریان داچەسپا دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ئا ئەوانەن کە ئێمە گومڕامان کردن گومڕامان کردن ھەروەکو خۆمان گومڕا بووین ئێمە بەری بووین (لەوانە بەری بوونەکەمان) لای تۆ دەکەین ئەوانە ئێمەیان نەدەپەرست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقِيلَ ٱدْعُوا۟ شُرَكَآءَكُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُمْ وَرَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ لَوْ أَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(پێیان) دەوترێت ھاوار بکەن لەوبتانەی کەداتان نابوو بەھاوبەشی خوا ئەوانیش ھاواریان لێ دەکەن بەڵام وەڵامیان نادەنەوە لەوکاتەدا سزای (دۆزەخ) دەبینن (ئاوات دەخوازن کە)خۆزگە تەنھا ڕێگای ڕاستیان بدایەتەبەر

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ مَاذَآ أَجَبْتُمُ ٱلْمُرْسَلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژێك کە (خوا) بانگیان دەکات و (پێیان) دەفەرموێت چیتان وەڵامی پێغەمبەران دایەوە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَعَمِيَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْأَنۢبَآءُ يَوْمَئِذٍ فَهُمْ لَا يَتَسَآءَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا لەو ڕۆژەدا ھەواڵەکانیان (بەڵگەکانیان) لەبیر دەچێتەوە ئەوسا پرسیاریش لەیەکتری ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَمَّا مَن تَابَ وَءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا فَعَسَىٰٓ أَن يَكُونَ مِنَ ٱلْمُفْلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەو کەسەی گەڕاوەتەوە (لەبێ باوەڕی) و باوەڕی ھێناوە و کردەوەی چاکی کردووە ئەوە بێگومان لەڕزگار بووان دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَبُّكَ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَيَخْتَارُ مَا كَانَ لَهُمُ ٱلْخِيَرَةُ سُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پەروەردگارت (ئەی موحەممەد ﷺ) ئەوەی بیەوێت دروستی دەکات و ھەڵی دەبژێرێت (خەڵکی) ھەڵبژاردنیان بۆ نیە (لەکاری خوادا) خوا پاك و بێگەرد و بەرز و بڵندە لەوەی دەیکەنە ھاوبەشی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَبُّكَ يَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەپەروەردگارت دەزانێت بەئەوەی لەسینگیان (دڵیان)دا دەیشارنەوە و بە ئەوەشی ئاشکرای دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ لَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلْأُولَىٰ وَٱلْـَٔاخِرَةِ وَلَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو خوایە کەھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە جگە لەو ھەموو سوپاس تەنھا بۆ خوا لەدونیاو لەڕۆژی دواییشدا وە بڕیارو حوکم ھەر بۆ ئەوە و ھەمووتان تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەڕۆژی دواییدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلَّيْلَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِضِيَآءٍ أَفَلَا تَسْمَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی (موحەممەد ﷺ پێیان) بڵێ ھەواڵم بدەنێ ئەگەر خوا شەوتان بۆ درێژ بکاتەوە (ھەر شەوبێت) تا ڕۆژی قیامەت چ پەرستراوێکی تر جگە لەخوا ڕووناکی (ڕۆژ)تان بۆ دێنێ دەی ئایا ئێوە نابیستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِن جَعَلَ ٱللَّهُ عَلَيْكُمُ ٱلنَّهَارَ سَرْمَدًا إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ مَنْ إِلَٰهٌ غَيْرُ ٱللَّهِ يَأْتِيكُم بِلَيْلٍ تَسْكُنُونَ فِيهِ أَفَلَا تُبْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان) بڵێ پێم بڵێن ئەگەر خوا ڕۆژ بکاتە ھەمیشەیی بۆتان تا ڕۆژی قیامەت کێیە پەرستراوی تر بێجگە لەخوا کەشەوتان بۆ دەھێنێت ئارامی تیا بگرن دەی ئایا ئێوە نابینن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِن رَّحْمَتِهِۦ جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەبەزەیی ئەو (خوایە) کەشەو وڕۆژی بۆ دروست کردون بۆ ئەوە ئارام بگرن لە(شەو) داو بۆ ئەوە بگەڕێن بەدوای ڕۆزی و فەزڵی خوادا (لەڕۆژدا) وە بۆ ئەوەی سوپاسی خوا بکەن (لەسەر ئەو نیعمەتانەی)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَوْمَ يُنَادِيهِمْ فَيَقُولُ أَيْنَ شُرَكَآءِىَ ٱلَّذِينَ كُنتُمْ تَزْعُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) باسی ئەو ڕۆژە بکە کە(خوا) بانگی ئەو (بت پەرست)انە دەکات و (پێیان) دەفەرموێ لەکوێن ئەو ھاوبەشانەی کەئێوە بەخەیاڵی خۆتان بەھاوبەشی منتان دەزانین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَزَعْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍ شَهِيدًا فَقُلْنَا هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ فَعَلِمُوٓا۟ أَنَّ ٱلْحَقَّ لِلَّهِ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەناو ھەموو ئوممەتێکدا شایەتێك دەھێنین ئەمجا (بەبت پەرستان) دەڵێن بەڵگەتان بھێنن ئەوسا دەزانن بێگومان ھەق و ڕاستی تایبەتی خوایە ئەوەی بەدرۆ ھەڵیان بەستبوو (کردبوویان بەپەرستراو جگە لە خوا) لێیان گوم دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ قَٰرُونَ كَانَ مِن قَوْمِ مُوسَىٰ فَبَغَىٰ عَلَيْهِمْ وَءَاتَيْنَٰهُ مِنَ ٱلْكُنُوزِ مَآ إِنَّ مَفَاتِحَهُۥ لَتَنُوٓأُ بِٱلْعُصْبَةِ أُو۟لِى ٱلْقُوَّةِ إِذْ قَالَ لَهُۥ قَوْمُهُۥ لَا تَفْرَحْ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْفَرِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان قارون لەگەلەکەی موسا بوو (جولەکە بوو) بەڵام دەستدرێژی و ستەمی لێ دەکردن ئەوەندەمان گەنج (ئاڵتون و زیوو) پێدا بوو کەبێگومان (ھەڵگرتنی) کلیلەکانی (ئەو گەنج و قاسانە) بەزەحمەت ھەڵدەگیرا بۆ کۆمەڵێکی بەھێز کاتێك (ئیماندارانی) گەلەکەی پێیانووت دڵخۆش مەبە (بەو سامانە) بێگومان خوا ئەو کەسانەی خۆش ناوێت دڵخۆشن (و لەخۆبایی بوون بەسەروەت و سامانەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱبْتَغِ فِيمَآ ءَاتَىٰكَ ٱللَّهُ ٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ وَلَا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ ٱلدُّنْيَا وَأَحْسِن كَمَآ أَحْسَنَ ٱللَّهُ إِلَيْكَ وَلَا تَبْغِ ٱلْفَسَادَ فِى ٱلْأَرْضِ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْمُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەو (گەنج و سامانەی) خوا پێی داویت ژیانی دواڕۆژی پێ بەدەس بھێنە وە بەشی خۆیشت لەم دونیایە لەبیر نەچێت وە چاکە بکە (لەگەڵ خەڵکدا) ھەرچۆنێ خوا چاکەی لەگەڵ تۆدا کردووە وە لەسەر زەویدا بەشوێن خراپەدا مەگەرێ بەڕاستی خوا خراپەکارانی خۆش ناوێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِىٓ أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ ٱللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِن قَبْلِهِۦ مِنَ ٱلْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةً وَأَكْثَرُ جَمْعًا وَلَا يُسْـَٔلُ عَن ذُنُوبِهِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(قارون) ووتی بێگومان ئەم سامانەم پێدراوە بەھۆی زانیاریەکەوە کە ھەمە ئایا (قارون) نەیزانیوە کەبەڕاستی خوا لە سەردەمانی پێش ئەمدا لەناوی بردووە کەسانێکی وا کە لەو (لە قارون) بەھێزتر بوون کۆڕ و کۆمەڵیشیان لەو زۆر تربووە (کاتێك سزای خوا ھات) پرسیار ناکرێت لەتاوانەکانی ئەم تاوانبارانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَخَرَجَ عَلَىٰ قَوْمِهِۦ فِى زِينَتِهِۦ قَالَ ٱلَّذِينَ يُرِيدُونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا يَٰلَيْتَ لَنَا مِثْلَ مَآ أُوتِىَ قَٰرُونُ إِنَّهُۥ لَذُو حَظٍّ عَظِيمٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا (قارون) بەخۆ ڕازاندنەوە ھاتەدەر بۆ ناو گەلەکەی ئەوانەی ژیانی دونیایان دەویست ووتیان ئای خۆزگە ئەوەندەی بەقارون دراوە ئێمەش بمان بوایە بەڕاستی ئەو (قارون) خاوەنی بەش و بەختێکی گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَيْلَكُمْ ثَوَابُ ٱللَّهِ خَيْرٌ لِّمَنْ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحًا وَلَا يُلَقَّىٰهَآ إِلَّا ٱلصَّٰبِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەو کەسانەی (باوەڕدار بوون) و زانستیان پێ درابوو ووتیان ھاوار بۆ ئێوە، پاداشتی خوا (لەڕۆژی دواییدا) لەوە چاکترە بۆ ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوەی چاکیان کردووە وە کەس ئەو (ووتەی زانایانە) وەرناگرێ جگە لەخۆڕاگران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَخَسَفْنَا بِهِۦ وَبِدَارِهِ ٱلْأَرْضَ فَمَا كَانَ لَهُۥ مِن فِئَةٍ يَنصُرُونَهُۥ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُنتَصِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەو (قارون) و کۆشکەکەیمان برد بەناخی زەویدا ھیچ کۆمەڵ ودەستە وتاقمێکیشی نەبوو لەبەرانبەری (سزای) خوادا یارمەتی بدات وە لەو کەسانەش نەبوو بتوانێت خۆی ڕزگار بکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَصْبَحَ ٱلَّذِينَ تَمَنَّوْا۟ مَكَانَهُۥ بِٱلْأَمْسِ يَقُولُونَ وَيْكَأَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَوْلَآ أَن مَّنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَا لَخَسَفَ بِنَا وَيْكَأَنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْكَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی دوێنێ ئاواتیان دەخواست لەشوێن و پلەی ئەو (قارون) دابن وایان لێھات دەیانووت وای وا دیارە خوا ڕۆزی زۆر دەکات بۆ ھەرکەس خۆی بیەوێ لە بەندەکانی کەمیشی دەکاتەوە (بۆ ھەرکەس خۆی بیەوێ) ئەگەر خوا منەتی نەکردایە بەسەرماندا ئێمەشی دەبرد بەناخی زەویدا ئای لەم بەسەرھاتە سەرسوڕ ھێنەرە، بێگومان ڕزگار نابن ئەوانەی شوکرانە بژێری چاکەی خوا نین (کافرن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

تِلْكَ ٱلدَّارُ ٱلْـَٔاخِرَةُ نَجْعَلُهَا لِلَّذِينَ لَا يُرِيدُونَ عُلُوًّا فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فَسَادًا وَٱلْعَٰقِبَةُ لِلْمُتَّقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ماڵی دوا ڕۆژە (بەھەشت) دەیدەین بەو کەسانەی نەبەرزی و خۆ بەزلزانیان دەوێت لەزەویدا نەدەست درێژی و خراپەکاری وە سەرئەنجامی چاك بۆ خۆپارێزانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَن جَآءَ بِٱلْحَسَنَةِ فَلَهُۥ خَيْرٌ مِّنْهَا وَمَن جَآءَ بِٱلسَّيِّئَةِ فَلَا يُجْزَى ٱلَّذِينَ عَمِلُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ إِلَّا مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەس کارێکی چاك بکات ئەوە (پاداشتی) چاکتر لەوەی بۆ ھەیە ھەرکەسیش خراپە بکات ئەوە تۆڵە ناسەنرێت لەوانەی خراپەکانیان کردووە تەنھا بە ئەندازەی ئەو کردەوانە نەبێت کەکردویانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِى فَرَضَ عَلَيْكَ ٱلْقُرْءَانَ لَرَآدُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ قُل رَّبِّىٓ أَعْلَمُ مَن جَآءَ بِٱلْهُدَىٰ وَمَنْ هُوَ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەو (خوایەی) کەقورئانی بۆ تۆ ناردووە (پێویست کردووە) دەتگێڕێتەوە بۆ مەککە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ پەروەردگارم زاناترە بەو کەسەی ڕێنمونی (ئاینی ڕاستی) ھێناوە وە بەو کەسەی لەگومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا كُنتَ تَرْجُوٓا۟ أَن يُلْقَىٰٓ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبُ إِلَّا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ ظَهِيرًا لِّلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) بەھیوا نەبوویت کەئەم (قورئانە)ت بۆ بنێردرێ بەڵام ڕەحمەتێك بوو لەلایەن پەروەردگاتەوە (بۆت نێردرا) کەواتە ھەرگیز مەبە بەپشتیوان بۆ بێ بڕوایان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا يَصُدُّنَّكَ عَنْ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ بَعْدَ إِذْ أُنزِلَتْ إِلَيْكَ وَٱدْعُ إِلَىٰ رَبِّكَ وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە با (بێ بڕوایان) ڕێگریت نەکەن لە(گەیاندنی) ئایەتەکانی خوا دوای ئەوەی دابەزێنراوە بۆت بانگی (خەڵك) بکە بۆلای پەروەردگارت وە لەھاوبەشدانەران مەبە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تَدْعُ مَعَ ٱللَّهِ إِلَٰهًا ءَاخَرَ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ كُلُّ شَىْءٍ هَالِكٌ إِلَّا وَجْهَهُۥ لَهُ ٱلْحُكْمُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەگەڵ خوادا ھیچ پەرستراوێکی تر مەپەرستە ھیچ پەرستراوێکی ڕاست و بەھەق نیە جگە لەخوا ھەموو شتێك لەناو دەچێت جگە لە ڕووی پیرۆزی ئەو نەبێت (لەم ئایەتە پیرۆزەدا جێگیرکردنی سیفەتی (وجە - ڕوو) بۆ خوای گەورە ھاتووە، بەڵام بەشێوەیەك کە شایستەی گەورەی وتەواوی زاتی خوا بێت، بەبێ ھیچ لێچواندن ولێکدانەوەیەك، بڕوامان پێیەتی وچۆنیەتیەکەی نازانین) بڕیارو حوکم تایبەتی خوایە و تەنھا بۆ لای ئەویش دەگەڕێنرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70