caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی النمل، ئایەتی 40

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 48 · 27:40

قَالَ ٱلَّذِى عِندَهُۥ عِلْمٌ مِّنَ ٱلْكِتَٰبِ أَنَا۠ ءَاتِيكَ بِهِۦ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَءَاهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُۥ قَالَ هَٰذَا مِن فَضْلِ رَبِّى لِيَبْلُوَنِىٓ ءَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِۦ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّى غَنِىٌّ كَرِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی زانستی لەکتێبی (ئاسمانی) لا بوو ووتی من بۆت دەھێنم پێش ئەوەی چاوت بتروکێنیت (تەختەکەی ھێنا) جا کاتێک سولەیمان تەختەتەکەی (بەڵقیسی) لای خۆیدا بینی ووتی ئەمە لە فەزڵی پەروەردگارمەوەیە بۆ ئەوەی تاقیم بکاتەوە ئایا شوکری (ئەم نیعمەتە) دەکەم یان پێ نەزان و سپڵە دەبم وە ھەر کەسێك سوپاسی خوا بکات ئەوە بێگومان سوپاس بۆ خۆی دەکات (چونکە سوپاسکردنی خوای گەورە نیعمەتەکانی پێ زیاد دەبێت) وە ھەر کەسیش ناسوپاسی بکات (زیانی بۆ خۆیەتی) چونکە بێگومان پەروەردگارم دەوڵەمەند و بێ نیازە
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70