فَٱصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُو۟لُوا۟ ٱلْعَزْمِ مِنَ ٱلرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِل لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةً مِّن نَّهَارٍۭ بَلَٰغٌ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْفَٰسِقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە خۆگربە (ئەی موحەممەد ﷺ) ھەروەکو پێغەمبەرانی خۆڕاگری بەھێز دانیان بەخۆداگرت وە پەلە مەکە بۆ (سزادان)یان ئەو ڕۆژەی کە (سزای) بەڵێن پێدراویان دەبینن وا دەزانن تەنھا ساتێك لەرۆژ لە دونیادا ماونەتەوە، (ئەم قورئانە) ئاگادارییە، جا ئایا کەس لەناو دەچێت جگە لە گەلی لەسنوور دەرچوو نەبێت