caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی محمد محمد

38 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 95

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ أَضَلَّ أَعْمَٰلَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسانەی بێ باوەڕ بوون وە ڕێگری (خەڵک)یان کرد لەڕێبازی خوا، (خوا) کردەوەکانیان پوچەڵ دەکاتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَءَامَنُوا۟ بِمَا نُزِّلَ عَلَىٰ مُحَمَّدٍ وَهُوَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّهِمْ كَفَّرَ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَأَصْلَحَ بَالَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەش باوەڕیان ھێناوە وکردەوە چاکەکانیان کردو باوەڕیشیان ھێنا بەو (قورئانە)ی کە نێردراوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (ﷺ) تەنھا ئەویش ڕاستەو لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھاتووە، خوا لە گوناھەکانیان خۆش بووە، دڵ وھۆشیانی ڕێك وچاك کردوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱتَّبَعُوا۟ ٱلْبَٰطِلَ وَأَنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّبَعُوا۟ ٱلْحَقَّ مِن رَّبِّهِمْ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ أَمْثَٰلَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەش لەبەر ئەوەیە بەڕاستی ئەوانەی بێ باوەڕ بوون شوێن بەتاڵ و پڕو پووچ کەوتن، وەبێگومان ئەوانەش ئیمانیان ھێنا بوو شوێن ئەو ھەقە کەوتبوون کە لەلایەن پەروەردگاریانەوە ھاتووە، ئابەو شێوە خوا نموونەی (کردەوەی) خۆیانیان بۆ دەھێنێتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَضَرْبَ ٱلرِّقَابِ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَثْخَنتُمُوهُمْ فَشُدُّوا۟ ٱلْوَثَاقَ فَإِمَّا مَنًّۢا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَآءً حَتَّىٰ تَضَعَ ٱلْحَرْبُ أَوْزَارَهَا ذَٰلِكَ وَلَوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَٱنتَصَرَ مِنْهُمْ وَلَٰكِن لِّيَبْلُوَا۟ بَعْضَكُم بِبَعْضٍ وَٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَلَن يُضِلَّ أَعْمَٰلَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەگەر (لە جەنگدا) گەشتن بەوانەی بێ باوەڕن ئەوە بدەن لە گەردنیان وبیانکوژن ھەتا کاتێك کوشتاری زۆریان لێ دەکەن ئەمجا (دیلەکانیان) قایم ببەستەنەوە جا دواتر یان بەمنەت وچاکە (بەرەڵایان کەن) یان بە فیدیە وبریتی وەرگرتن، ھەتا جەنگ چەکەکان (بە بێ باوەڕان) دادەنێت (یان تا جەنگ کۆتایی دێت بە نەمانی بت پەرستان)، فەرمان ئەوەیە ئەگەر خوا بیوویستایە خۆی تۆڵەی لێ دەسەندن بەڵام (فەرمانی پێدان بە جەنگ) تا بەیەکتری تاقیتان بکاتەوە، ئەو کەسانەش لە پێناو ڕێبازی خوادا کوژران ئەوە خوا ھەرگیز (پاداشتی) کردەوەکانیان وون ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

سَيَهْدِيهِمْ وَيُصْلِحُ بَالَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ڕێنموونیان دەکات ودڵ وبیریان پاك ساف دەکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيُدْخِلُهُمُ ٱلْجَنَّةَ عَرَّفَهَا لَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە دەیانخاتە ئەوبەھەشتەی بۆی باسکردون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَنصُرُوا۟ ٱللَّهَ يَنصُرْكُمْ وَيُثَبِّتْ أَقْدَامَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان ھێناوە ئەگەر ئێوە یارمەتی (ئاینی) خوا بدەن خواش ئێوە زاڵ وسەرکەوتوو دەکات (بەسەر کافراندا) وە پێیەکانتان جێگیر دەکات (لە جەنگدا خۆڕاگرتان دەکات)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَتَعْسًا لَّهُمْ وَأَضَلَّ أَعْمَٰلَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەش کە بێ باوەڕبوون ئەوە نەگبەتی وسەرشۆڕی بەشیانە وە (خوا) کردەوەکانیان پووچ و بێ مایە دەکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَرِهُوا۟ مَآ أَنزَلَ ٱللَّهُ فَأَحْبَطَ أَعْمَٰلَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو تۆڵەیان لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە ڕقیان لەو قورئانە بوو کە خوا ناردوویەتیە خوارەوە، بۆیە خواش کردەوەکانیانی پووچ کردنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ دَمَّرَ ٱللَّهُ عَلَيْهِمْ وَلِلْكَٰفِرِينَ أَمْثَٰلُهَا

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ ئەوانە بە زەویدا نەگەڕاون تا ببینن ئەوانەی پێش خۆیان سەرەنجامیان چۆن بووە, خوا لە ناوی بردن (دەی بێگومان بن) بۆ بێ باوەڕانیش سەرئەنجامی ئاوا ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ مَوْلَى ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَأَنَّ ٱلْكَٰفِرِينَ لَا مَوْلَىٰ لَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچونکە بێگومان خوا پشتیوانی ئەوانەیە کـە بـاوەڕیان ھێناوە وە بێگومان بێ باوەڕانیش ھیچ پشتیوانێکیان نیة

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ يُدْخِلُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ جَنَّٰتٍ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ ٱلْأَنْعَٰمُ وَٱلنَّارُ مَثْوًى لَّهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان خوا ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە وکردەوەی باشیان کردوە دەیانخاتە باخاتی بەھەشتەوە کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕوات, ئەوانەش بێ باوەڕ بوون (لە دونیادا) رادەبوێرن و وەك ئاژەڵ دەخۆن ودەلەوەڕێن وە دۆزەخ شوێنی مانەوەیانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ هِىَ أَشَدُّ قُوَّةً مِّن قَرْيَتِكَ ٱلَّتِىٓ أَخْرَجَتْكَ أَهْلَكْنَٰهُمْ فَلَا نَاصِرَ لَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(خەڵکی) زۆر شار ھەبوون کە بەھێزتر بوون لەو(خەڵکی) مەککەیە کە تۆیان دەرکرد لە ناومان بردن وھیچ پشتیوانێکیان نەبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَمَن كَانَ عَلَىٰ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّهِۦ كَمَن زُيِّنَ لَهُۥ سُوٓءُ عَمَلِهِۦ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُم

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا خۆ ئەو کەسەی بەڵگەی ڕوونی لە پەروەردگاریەوە بۆ ھاتبێت (کە قورئانە) وەك ئەو کەسة وایە کە کرداری خراپی بۆ جوان کرابێ و ڕازێنرابێتەوە, شوێن ھەواو ئارەزووی خۆیان کەوتبن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ فِيهَآ أَنْهَٰرٌ مِّن مَّآءٍ غَيْرِ ءَاسِنٍ وَأَنْهَٰرٌ مِّن لَّبَنٍ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُۥ وَأَنْهَٰرٌ مِّنْ خَمْرٍ لَّذَّةٍ لِّلشَّٰرِبِينَ وَأَنْهَٰرٌ مِّنْ عَسَلٍ مُّصَفًّى وَلَهُمْ فِيهَا مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ وَمَغْفِرَةٌ مِّن رَّبِّهِمْ كَمَنْ هُوَ خَٰلِدٌ فِى ٱلنَّارِ وَسُقُوا۟ مَآءً حَمِيمًا فَقَطَّعَ أَمْعَآءَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiشێوەی نایابی ئەو بەھەشتە وایە کە بەڵێن دراوە بە پارێزکاران وخواناسان چەندەھا ڕووباری تێدایە لە ئاوی سازگاری تام وبۆن نەگۆڕاو وە چەندەھا ڕووبار لەشیر کە تامی نەگۆڕاوە وە چەندەھا ڕووبار لەشەرابی نایابی بەلەزەت وخۆش بۆ بنۆشانی وە چەند ڕووباریشی تێدایە لەھەنگوینی پاڵفتە وە لەوێ ھەموو جۆرە میوەھاتێکیان بۆ ئامادەیە، لەگەڵ لێبوردن لە پەروەردگاریانەوە (ئایا ئەو بەھەشتیانە) وەکو کەسانێك وان کە لە ئاگری دۆزەخ دابن بەھەمیشەیی ئاوی کوڵا وکوڵیان دەرخوارد بدرێت کە ڕیخۆڵەکانیان پارچە پارچە بکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُ إِلَيْكَ حَتَّىٰٓ إِذَا خَرَجُوا۟ مِنْ عِندِكَ قَالُوا۟ لِلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ مَاذَا قَالَ ءَانِفًا أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ طَبَعَ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَهْوَآءَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) ھەندێ لەوانە گوێت لێدەگرن بەڵام کاتێك لای تۆ دەردەچن دەڵێن بەوانەی زانیاریان پێدراوە (لە ھاوەڵان) ئەوە ئێستا موحەممەد (ﷺ) ووتی چی؟ ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا مۆری ناوە بەسەر دڵیاندا وە شوێن ھەوا وئارەزووی خۆیان کەوتوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ ٱهْتَدَوْا۟ زَادَهُمْ هُدًى وَءَاتَىٰهُمْ تَقْوَىٰهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو کەسانەی ھیدایەتیان وەرگرتووە (خوا) شارەزاییان زیاد دەکات وە تەقوا وپارێزکاری وخواناسیان پێ دەبەخشێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا ٱلسَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةً فَقَدْ جَآءَ أَشْرَاطُهَا فَأَنَّىٰ لَهُمْ إِذَا جَآءَتْهُمْ ذِكْرَىٰهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئایا ئەو (ناپاکانە) چاوەڕوانی چی دەکەی جگە لە قیامەت کە کتوپڕ یەخەیان بگرێت دەی بێگومان ھەندێك لەنیشانەکانی ھاتۆتە دی، کاتێك (ڕۆژی دوایی) یەخەیان بگرێت ئیتر کەی بیردەکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱعْلَمْ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّهُ وَٱسْتَغْفِرْ لِذَنۢبِكَ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَٱلْمُؤْمِنَٰتِ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مُتَقَلَّبَكُمْ وَمَثْوَىٰكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە دڵنیابە وبزانە بێجگە لە (اللە) ھیچ پەرستراوێکی بەھەق و ڕاست نیە وە داوای لێبوردن بکە (لەخوا) بۆ گوناھی خۆت وە بۆ (گوناھی) پیاوان وئافرەتانی ئیماندار وە بێگومان خوا دەزانێت بە جم وجوڵتان (لە ڕۆژدا) وئارام گرتنتان (لە شەودا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَوْلَا نُزِّلَتْ سُورَةٌ فَإِذَآ أُنزِلَتْ سُورَةٌ مُّحْكَمَةٌ وَذُكِرَ فِيهَا ٱلْقِتَالُ رَأَيْتَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ يَنظُرُونَ إِلَيْكَ نَظَرَ ٱلْمَغْشِىِّ عَلَيْهِ مِنَ ٱلْمَوْتِ فَأَوْلَىٰ لَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی باوەڕیان ھێناوە دەڵێن بۆچی سورەتێك (لەقورئان) نانێردرێتە خوارەوە؟ (دەربارەی جەنگ وجیھاد) کەچی کاتێك سورەتێکی ڕوون ودامەزراو نێرابێتە خوارەوە وتیایدا باسی جەنگ کرا بێت، دەبینی ئەو کەسانەی کە لەدڵیاندا نەخۆشی (دوو ڕوویی) ھەیە، تەماشای تۆ دەکەن وەك تەماشا کردنی کەسێك کە لە ترسی مردن لە ھۆشی خۆی چووبێت بۆ ئەوان واچاکتر بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

طَاعَةٌ وَقَوْلٌ مَّعْرُوفٌ فَإِذَا عَزَمَ ٱلْأَمْرُ فَلَوْ صَدَقُوا۟ ٱللَّهَ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiفەرمان بەردار بوونایە وقسەی جوان وچاکیان بکردایە ھەر کاتێکیش فەرمانی (جەنگ) درا (جێ بەجێی ناکەن) خۆ ئەگەر لەگەڵ خوا ڕاستیان بکردایە ئەوە باشتر بوو بۆیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَهَلْ عَسَيْتُمْ إِن تَوَلَّيْتُمْ أَن تُفْسِدُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَتُقَطِّعُوٓا۟ أَرْحَامَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا ئێوە بەتەمان (ئەی ناپاکان) ئەگەر پشت ھەڵکەن (لە ئیسلام وجیھاد) لە زەویدا ئاژاوە وخراپە بەرپابکەن وە ھەرچی پەیوەندی خزمایەتیە بیبچڕێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ لَعَنَهُمُ ٱللَّهُ فَأَصَمَّهُمْ وَأَعْمَىٰٓ أَبْصَٰرَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا ئەوانە ئەو کەسانەن کە خوا نەفرەتی لێكردوون وە کەڕی کردوون وچاویانی کوێر کردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ ٱلْقُرْءَانَ أَمْ عَلَىٰ قُلُوبٍ أَقْفَالُهَآ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ ئەوانە وورد نابنەوە لە قورئان (و تێی ناگەن)؟! (وانیە) بەڵکو دڵیان قوفلـَی لێدراوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱرْتَدُّوا۟ عَلَىٰٓ أَدْبَٰرِهِم مِّنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْهُدَى ٱلشَّيْطَٰنُ سَوَّلَ لَهُمْ وَأَمْلَىٰ لَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەو کەسانەی پاشە و پاش گەڕانەوە لە ئایینەکەیان له پاش ئەوەی ھەقیان بۆ ڕوون بوویەوە شەیتان خراپەکانیانی بۆ جوان وڕازاوە کردبوون وە بەھیوا وئومێد فریوی دابوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُوا۟ لِلَّذِينَ كَرِهُوا۟ مَا نَزَّلَ ٱللَّهُ سَنُطِيعُكُمْ فِى بَعْضِ ٱلْأَمْرِ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ إِسْرَارَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچونکە ئەوان دەیانووت بەو کەسانەی کەڕقیان بوو لەو قورئانەی خوا ناردبووی، ئێمە لە مەولا لەھەندێ کاردا گوێڕایەڵیتان دەکەین وە خوا بە نھێنیەکانیان دەزانێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكَيْفَ إِذَا تَوَفَّتْهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَٰرَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ چۆن بێ (حاڵی ئەو ناپاکانە) کاتێك فریشتەکان گیانیان دەکێشن و لە ڕوخسار وپاشیان دەدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمُ ٱتَّبَعُوا۟ مَآ أَسْخَطَ ٱللَّهَ وَكَرِهُوا۟ رِضْوَٰنَهُۥ فَأَحْبَطَ أَعْمَٰلَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (جۆرە گیان کێشانە) لەبەر ئەوەیە کە بێگومان ئەوانە شوێن شتانێك کەوتبوون کە خوای توڕە کردبوو، ڕەزامەندی خواشیان پێناخۆش بوو، بۆیە خواش کردەوەکانیانی پووچەڵ کردەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِم مَّرَضٌ أَن لَّن يُخْرِجَ ٱللَّهُ أَضْغَٰنَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا وا دەزانن ئەوانەی کە نەخۆشی (ناپاکی) لە دڵیان دایە کە خوا ھەرگیز ڕق وکینەیان دەرناخات وئاشکرای ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَوْ نَشَآءُ لَأَرَيْنَٰكَهُمْ فَلَعَرَفْتَهُم بِسِيمَٰهُمْ وَلَتَعْرِفَنَّهُمْ فِى لَحْنِ ٱلْقَوْلِ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ أَعْمَٰلَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر بمانویستایە ئەوانەمان نیشان دەدایت (کە دووڕوون) ئەوسا ھەر بەشێوە ودیمەنیاندا دەتناسین وە بێگومان بە شێوازی قسەشیاندا دەیانناسیت وە دڵنیابن خوا بە ھەموو کردەوەکانتان دەزانێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَنَبْلُوَنَّكُمْ حَتَّىٰ نَعْلَمَ ٱلْمُجَٰهِدِينَ مِنكُمْ وَٱلصَّٰبِرِينَ وَنَبْلُوَا۟ أَخْبَارَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا تاقیتان دەکەینەوە تا دەری بخەین ودیاربێت موجاھیدان وخۆڕاگرانتان وە تا ھەواڵتان چیە ئاشکرای کەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَشَآقُّوا۟ ٱلرَّسُولَ مِنۢ بَعْدِ مَا تَبَيَّنَ لَهُمُ ٱلْهُدَىٰ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًٔا وَسَيُحْبِطُ أَعْمَٰلَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان کەسانێ کە بێ باوەڕبوون وەڕێگری (خەڵك)یان دەکرد لە ڕێبازی خوا دژایەتی پێغەمبەریشیان دەکرد پاش ئەوەی ھەق وڕاستیان بۆ ڕوون بۆتەوە، ھیچ زیانێك بەخوا ناگەیەنن وە بە زوویی (خوا پیلان) وکردەوەکـانیـان پـووچەڵ دەکـاتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُوا۟ ٱلرَّسُولَ وَلَا تُبْطِلُوٓا۟ أَعْمَٰلَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی ئەوکەسانەی کەباوەڕتان ھێناوە فەرمانبەردار وگوێڕایەڵی خوا وپێغەمبەربن وە کردەوە (چاکە)کانتان ھەڵمەوەشێننەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَصَدُّوا۟ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ ثُمَّ مَاتُوا۟ وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَن يَغْفِرَ ٱللَّهُ لَهُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی کە بێ باوەڕبوون وەڕێگری (خەڵک)یان دەکرد لە ڕێبازی خوا، پاشان بەبێ باوەڕی مردن ئەوە ھەرگیز خوا لێیان خۆش نابێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَا تَهِنُوا۟ وَتَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱلسَّلْمِ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ وَٱللَّهُ مَعَكُمْ وَلَن يَتِرَكُمْ أَعْمَٰلَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (باوەڕداران) لاواز وسست مەبن وداوای ئاشتی (و شەڕ وەستان) مەکەن چونکە ھەر ئێوە زاڵ وبەھێزترن، (یارمەتی) خواش لەگەڵ ئێوەدایە وە (پاداشتی) کردەوەکانتان کەم ناکاتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا لَعِبٌ وَلَهْوٌ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ يُؤْتِكُمْ أُجُورَكُمْ وَلَا يَسْـَٔلْكُمْ أَمْوَٰلَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ژیانی دونیا تەنھا گاڵتە وگەپێکە (ودەبڕێتەوە) خۆ ئەگەر باوەڕ بھێنن ولەخواترس بن (خوا) پاداشتی خۆتان پێ دەدات وە داوای بەخشینی ھەموو دارایی وماڵتان لێ ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِن يَسْـَٔلْكُمُوهَا فَيُحْفِكُمْ تَبْخَلُوا۟ وَيُخْرِجْ أَضْغَٰنَكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر (خوا) داوای بەخشینی ھەموو سامانتان لێ بکات، زۆریش داکۆکی بکات لێتان، ئێوە چرووکی وڕەزیلی دەکەن و ڕق وکینەی دەروونتان دەردەخات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ تُدْعَوْنَ لِتُنفِقُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَمِنكُم مَّن يَبْخَلُ وَمَن يَبْخَلْ فَإِنَّمَا يَبْخَلُ عَن نَّفْسِهِۦ وَٱللَّهُ ٱلْغَنِىُّ وَأَنتُمُ ٱلْفُقَرَآءُ وَإِن تَتَوَلَّوْا۟ يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوٓا۟ أَمْثَٰلَكُم

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێداربن ئێوە ئەو کەسانەن کە بانگ دەکرێن تا لە پێناوی خوا ماڵ ببەخشن کەچی ھەندێکتان ڕژدی دەکەن، ھەر کەسیش ڕژدیی و ڕەزیلی بکات ئەوە بێگومان تەنھا ڕژدیی لە (دژی) خۆی دەکات، چونکە خوا (دەوڵەمەندە) و بێ نیازە، ھەر ئێوەن ھەژار و بێ نەوا، جا ئەگەر ئێوە پشت ھەڵکەن (لەئاینەکەتان) (خوای گەورە) ئێوە دەگۆڕێت بەکەسانێکی تری(زۆر چاك) پاشان (ئەوان) وەکو ئێوە نابن (ڕاستگۆن لەگەڵ پەروەردگاریاندا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70