سوورەتی الروم الروم
60 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 84
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبـە ( ئـەلیف، لام، میم ) دەخوێنرێتەوە، خوای گەورە زاناترە بە واتاکەی.ئەم پیتانەی کە لەسەرەتای ھەندێک لەسورەتەکانی قورئاندا ھاتوون، تەنھا خوای گەورە دەزانێت مەبەستی پێیان چیە، ئەمە ڕاسترین تەفسیرە بۆ ئەم پیتانە کرابێت، بەڵام بەچەند جۆرێکی تریش تەفسیرکراون لەوانە: ئەم پیتانە ناون بۆ ئەوسورەتانەی لەسەرەتایانەوە ھاتوون، یان ناون بۆ خوای گەورە، یان بۆ دەستەوسانکردنی عەرەبە بێباوەڕەکانە کە دەیانووت ئەم قورئانە لەلایەن خوداوە نەھاتوەتە خوارەوە بۆ موحەممەد (صلى الله عليه وسلم) پێیان دەڵێت: دەی ئەگەر وایە وێنە وھاوشێوەی ئەم قورئانە بھێنن، کە ھەر لەو پیتانە پێـکھاتووە کە ئێوە قسەی پێ دەکەن و بەکاریان دەھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
غُلِبَتِ ٱلرُّومُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕۆم شکێنران و ژێرکەوتن (فارس زاڵ بوو بە سەریاندا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فِىٓ أَدْنَى ٱلْأَرْضِ وَهُم مِّنۢ بَعْدِ غَلَبِهِمْ سَيَغْلِبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە نزیك ترین خاکیان (لە مەککەوە، یان لە وڵاتی فارسەوە) وە ڕۆمەکان دوای تێشکانیان لە داھاتوودا سەر دەکەون (بەسەر فارسەکاندا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فِى بِضْعِ سِنِينَ لِلَّهِ ٱلْأَمْرُ مِن قَبْلُ وَمِنۢ بَعْدُ وَيَوْمَئِذٍ يَفْرَحُ ٱلْمُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە ماوەی چەند ساڵێکدا (لە نێوان سێ ھەتا نۆ ساڵدا) ھەموو کاروبار تەنھا بە دەست خوایە لەپێش(سەرکەوتن) ولەدوا (سەرکەوتنیش) وە لەو ڕۆژەی (ڕۆمەکان سەردەکەون) ئیمانداران دڵخۆش دەبن (چونکە ڕۆمەکان خاوەن نامەی ئاسمانی بوون)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بِنَصْرِ ٱللَّهِ يَنصُرُ مَن يَشَآءُ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەسەرخستنی خوا (بۆ ڕۆمەکان) خوا ھەر کەسی بوێت سەریدەخات وەھەرئەو زاڵ و باڵادەست ومیھرەبانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَعْدَ ٱللَّهِ لَا يُخْلِفُ ٱللَّهُ وَعْدَهُۥ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوە بەڵێنی خوایە (کە ڕۆمەکان سەربخات) خوایش پێچەوانەی بەڵێنی خۆی ناکات بەڵام زۆربەی خەڵك نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَعْلَمُونَ ظَٰهِرًا مِّنَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَهُمْ عَنِ ٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ غَٰفِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا ڕواڵەتی ئەم ژیانی دونیا دەزانن بەڵام بێ ئاگان لە ڕۆژی دوایی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوَلَمْ يَتَفَكَّرُوا۟ فِىٓ أَنفُسِهِم مَّا خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَآ إِلَّا بِٱلْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ ٱلنَّاسِ بِلِقَآئِ رَبِّهِمْ لَكَٰفِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە لە دەروونی خۆیاندا بیریان نەکردوەتەوە کە خوا ئاسمانەکان و زەوی و ئەوەی لە نێوانیاندایە دروستی نەکردووە بەھەق و ڕاستی نەبێت، وە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بێگومان زۆرێك لە خەڵك باوەڕیان نیە بە خزمەت پەروەردگاریان بگەن (لە دوا ڕۆژدا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَانُوٓا۟ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَأَثَارُوا۟ ٱلْأَرْضَ وَعَمَرُوهَآ أَكْثَرَ مِمَّا عَمَرُوهَا وَجَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوان بەسەر زەویدا نەگەڕاون بۆ ئەوەی ببینن سەرئەنجامی ئەو (گەلانەی بێ باوەڕ بوون) لە پێش ئەمان چۆن بووە کە زۆر بەھێزتر بوون لە ئەمان (لە خەڵکی مەککە) و زەویان کێڵا (بۆ کشتوکاڵ) و ئاوەدانیان کردەوە زیاتر لەمان وە پێغەمبەرانیان بۆ ھات بە موعجیزە ڕوونەکانەوە بۆیە خوا ستەمی لێ نەکردوون (کە لەناوی بردوون) بەڵام خۆیان ستەمیان لە خۆیان کرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔوا۟ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُوا۟ بِهَا يَسْتَهْزِءُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان چارەنووسی ئەوانەی کەتاوان و خراپەیان کرد سەخترین سزایە (کەدۆزەخە) لەبەر ئەوەی باوڕیان نەھێنا بە ئایەتەکانی خوا و ھەمیشە گاڵتەیان پێ دەکرد
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ثُمَّ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا لەسەرەتاوە (ئادەمی) دروستکرد وە لە پاش (مردنیش) دروستی دەکاتەوە پاشان بۆ لای ئەو (خوا) دەگەڕێنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُبْلِسُ ٱلْمُجْرِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو ڕۆژەی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران غەمبار و نائومێد دەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَمْ يَكُن لَّهُم مِّن شُرَكَآئِهِمْ شُفَعَٰٓؤُا۟ وَكَانُوا۟ بِشُرَكَآئِهِمْ كَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان لە ناو پەرستراوەکانیاندا تکاکارانێك نیە بۆ ئەوان و ئەوان بێ باوەڕ دەبن بە پەرستراوەکانیان (کە کردبوونیان بە ھاوبەشی خوا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يَوْمَئِذٍ يَتَفَرَّقُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ڕۆژەی کە قیامەت ھەڵدەسێ (خەڵك) لەو ڕۆژەدا جیادەبنەوە لەیەکتر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَهُمْ فِى رَوْضَةٍ يُحْبَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کەسانێك کەباوەڕیان ھێناوەو کردەوە چاکەکانیان کردووە ئەوان لە بەھەشتدا دڵخۆش دەکرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَكَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا وَلِقَآئِ ٱلْـَٔاخِرَةِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ فِى ٱلْعَذَابِ مُحْضَرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەوانەی بێباوەڕ بوون و دانیان نەدەنا بەنیشانەکانی ئێمە و گەیشتن بەڕۆژی دوایی ئا ئەوانە لە سزای(دۆزەخدا)ئامادە دەکرێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ حِينَ تُمْسُونَ وَحِينَ تُصْبِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا پاك و بێگەردی خوا بڵێن کاتێ ئێوارەتان لێدێت، وە کاتێ بەیانیتان لێ دەبێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَهُ ٱلْحَمْدُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَعَشِيًّا وَحِينَ تُظْهِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە سوپاس ھەر بۆ خوایە لە ئاسمانەکان و زەویدا وە(پاکی و بێگەردی خوا بڵێن) لەشەودا و کاتێك نیوەڕۆتان لێدێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَيُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا وَكَذَٰلِكَ تُخْرَجُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) زیندوو لەمردوو دەردەھێنێت و مردوو لەزیندوو دەردەھێنێت وە زەوی زیندوو دەکاتەوە لەپاش مردن و وشك بوونی وە ھەر بەوجۆرە ئێوەش دەردەھێنرێن (لە گۆڕەکانتان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ إِذَآ أَنتُم بَشَرٌ تَنتَشِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە ئێوەی لە خاك دروستکردووە لە پاش (ماوەیەك) کتوپڕ ئێوە ئادەمین و بڵاوبوونەتەوە لە زەویدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًا لِّتَسْكُنُوٓا۟ إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەنیشانەکانی ئەوە (نیشانەکانی خوایە) کە بۆی دروست کردوون لە(ڕەگەزی) خۆتان ھاوسەرانێک بۆ ئەوەی ئارام بگرن لە لایاندا وە خۆشەویستی و بەزەیی خستۆتە نێوانتان بەڕاستی لەوەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کەسانێك کەبیردەکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ خَلْقُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفُ أَلْسِنَتِكُمْ وَأَلْوَٰنِكُمْ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّلْعَٰلِمِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە نیشانەکانی (دەسەڵاتی) ئەوە دروستکردنی ئاسمانەکان و زەوی وجیاوازی زمان و ڕەگەز و ڕەنگتانە بەڕاستی لەوەدا (باسکرا) بەڵگەی زۆر ھەیە بۆ زانایان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ مَنَامُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَٱبْتِغَآؤُكُم مِّن فَضْلِهِۦٓ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَسْمَعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە نیشانەکانی ئەوە، خەوتنتان بە شەو و ڕۆژدا و ھەوڵدانتان (لە ڕۆژدا) بۆ بەھرە وەرگرتن لە بەخششی (ڕۆزی) خوا بەڕاستی لەوەدا بەڵگەو نیشانەی زۆر ھەیە بۆ کۆمەڵێك ببیستن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦ يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنَزِّلُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَيُحْىِۦ بِهِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە نیشانەکانی (خوایە) کەھەورە بروسکەتان نیشان دەدات بۆ ترسان و ئومێـد بوون (ترسان لە ھەورە بروسکە و ئومێد بوون بە بارانبارین) لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت کە زەوی دوای مردنی بە ھۆی ئەو بارانەوە دەبوژێنێتەوە بەڕاستی لەوەدا (کەباسکرا) چەند بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆئەوانەی ژیریان بەکار دەھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن تَقُومَ ٱلسَّمَآءُ وَٱلْأَرْضُ بِأَمْرِهِۦ ثُمَّ إِذَا دَعَاكُمْ دَعْوَةً مِّنَ ٱلْأَرْضِ إِذَآ أَنتُمْ تَخْرُجُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەنیشانەکانی ئەوە کەئاسمان و زەوی بەفەرمانی ئەو وەستاون پاشان کاتێک (لەڕۆژی دواییدا) لە زەویەوە بانگتان دەکەن یەکسەر ئێوە (لە گۆڕەکانتان) دێنە دەرەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ كُلٌّ لَّهُۥ قَٰنِتُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە تەنھا ھی خوایە ھەموویان ھەر بۆ ئەو (خوا) گەردن کەچن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِى يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ وَهُوَ أَهْوَنُ عَلَيْهِ وَلَهُ ٱلْمَثَلُ ٱلْأَعْلَىٰ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو (خوا) زاتێکە بەدی ھێنانی دەس پێکردووە لەپاشان (دوا مردنی) دووبارە دروستی دەکاتەوە ئەم (دروست کردنەوەی دووەم) لای خوا ئاسان ترە و ھەر بۆ ئەوە (ھەموو) سیفەتێکی بەرزو بڵند لە ئاسمانەکان و زەویدا و ھەر ئەوە زاڵ و کار دروست
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ضَرَبَ لَكُم مَّثَلًا مِّنْ أَنفُسِكُمْ هَل لَّكُم مِّن مَّا مَلَكَتْ أَيْمَٰنُكُم مِّن شُرَكَآءَ فِى مَا رَزَقْنَٰكُمْ فَأَنتُمْ فِيهِ سَوَآءٌ تَخَافُونَهُمْ كَخِيفَتِكُمْ أَنفُسَكُمْ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَٰتِ لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) نموونەیەکتان لەخودی خۆتاندا بۆ دەھێنێـتەوە ئایا لە بەندەکانتاندا ھاوبەشانێك ھەیە بۆ ئێوەلەو ڕۆزی و سامانەی بە ئێوەمان دا بوو بە جۆرێك ئێوەو ئەو بەندانە تیایدا یەکسان بن و لەوان دەترسن (حسابیان بۆ بکەن) وەکو ترستان لە کەسانی وەك خۆتان ئا بەو جۆرە نیشانەکان ڕوون دەکەینەوە (بەدرێژی باسی دەکەین) بۆ کەسانێك ژیریان بەکار دەھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بَلِ ٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ أَهْوَآءَهُم بِغَيْرِ عِلْمٍ فَمَن يَهْدِى مَنْ أَضَلَّ ٱللَّهُ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وازیان لێ بھێنە) بەڵکو ئەوانەی ستەمیان کرد شوێن ئارەزووی خۆیان کەوتن بێ شارەزایی و نەزانانە ئەمجا کێ (دەتوانێ) ڕێنمونی کەسێك بکات کە خوا گومڕای کردبێت لە کاتێکدا بۆ ئەوان ھیچ یارمەتی دەرێك نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًا فِطْرَتَ ٱللَّهِ ٱلَّتِى فَطَرَ ٱلنَّاسَ عَلَيْهَا لَا تَبْدِيلَ لِخَلْقِ ٱللَّهِ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە ڕووی خۆت رێك بکەرە ئاینی ئیسلام وپاك و ڕاست بۆ خوا (شوێن ئاینی) یەکخواپەرستی بکەوە، ئەو ئاینەی کەخوای گەورە (لەسەرەتاوە) فیترەتی پاکی مرۆڤی لەسەر دروستکردووە ئاین ودروستکراوەکانی خوا ھیچ جۆر گۆڕانی بۆ نیە ئەو (ئاینەی باسکرا) ھەر ئەوە ئاینی ڕێك و ڕاستە بەڵام زۆربەی ئادەمی نازانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مُنِيبِينَ إِلَيْهِ وَٱتَّقُوهُ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَلَا تَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەتۆبەکاریەوە شوێن ئاین بکەون، وە بۆلای خوا بگەڕێنەوە و ھەر لەویش بترسن، وە بەچاکی نوێژەکانتان ئەنجام بدەن و لە ھاوبەشدانەران مەبن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مِنَ ٱلَّذِينَ فَرَّقُوا۟ دِينَهُمْ وَكَانُوا۟ شِيَعًا كُلُّ حِزْبٍۭ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەوانەی کە ئاینەکەیان بەش بەش کرد و بوون بە چەند کۆمەڵ ودەستەیەکەوە ھەر کۆمەڵێکیان بەو (ئاینەی) خۆیان دڵخۆشن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرٌّ دَعَوْا۟ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيْهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنْهُ رَحْمَةً إِذَا فَرِيقٌ مِّنْهُم بِرَبِّهِمْ يُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر کاتێك زیان (وگرانی و بێ بارانی) بکەوێت لەخەڵکی (ھاوبەشدانەر بۆ خوا) ھاوار بۆ پەروەردگاریان دەبەن و بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە پاشان کاتێ لەلایەن خۆیەوە ڕەحمەت و ژیانی خۆشیان پێ بدات کتوپڕ دەستەیەك لەوان ھاوبەش بۆ پەروەردگاریان دادەنێن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ فَتَمَتَّعُوا۟ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لێیان گەڕێ) با سپڵە وپێ نەزان بن ودان نەنێن بەو چاکانەی کە ئێمە پێمان داوون جا باڕابوێرن ولەزەت وەرگرن لەژیان ئەمجا لەمەودوا دەزانن (چیتان بەسەر دێت)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَمْ أَنزَلْنَا عَلَيْهِمْ سُلْطَٰنًا فَهُوَ يَتَكَلَّمُ بِمَا كَانُوا۟ بِهِۦ يُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا بەڵگەیەکمان بۆ ناردوون کە بدوێت دەربارەی ئەوەی ئەوان کردویانەتە ھاوبەشی خوا؟
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةً فَرِحُوا۟ بِهَا وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌۢ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ إِذَا هُمْ يَقْنَطُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێ ڕەحمەت و چاکەیەك بەخەڵک بدەین پێی دڵخۆش دەبن وە ئەگەر زیانێکیان تووش ببێت بەھۆی کردەوەی خراپیانەوە کتوپڕ بێ ھیوا دەبن (لەبەزەیی خوا)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە نەیان زانیوە کە بەڕاستی خوا ڕۆزی فراوان یان کەم دەکات بۆ ھەر کەس کەبیەوێت بێگومان لەوەدا (باسکرا) چەندین بەڵگە ھەیە بۆ ئەوانەی باوەڕ دەھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَـَٔاتِ ذَا ٱلْقُرْبَىٰ حَقَّهُۥ وَٱلْمِسْكِينَ وَٱبْنَ ٱلسَّبِيلِ ذَٰلِكَ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ يُرِيدُونَ وَجْهَ ٱللَّهِ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە خزم مافی خۆی پێبدە ھەروەھا ھەژار و ڕێبوارانی کەمدەست ئەوە بۆ کەسانێك ڕەزامەندی خوایان دەوێت چاکترە و ھەر ئەوانەن ڕزگار بووان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ ءَاتَيْتُم مِّن رِّبًا لِّيَرْبُوَا۟ فِىٓ أَمْوَٰلِ ٱلنَّاسِ فَلَا يَرْبُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ وَمَآ ءَاتَيْتُم مِّن زَكَوٰةٍ تُرِيدُونَ وَجْهَ ٱللَّهِ فَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُضْعِفُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی بەناوی سوود(ڕیبا) داوتانە (بەخەڵکی) بۆ ئەوەی زیاد ببێ لە ماڵ و سامانی ئەو خەڵکانەدا (زیاتر لەوە داوتانە پێیان بتان دەنەوە) ئەوە لای خوا ھیچ زیاد ناکات (پاداشتی نیە) وە ھەر زەکات و خێرێک کەداوتانە و مەبەستان تەنھا ڕەزامەندی خوا بووە ئـائەوانە (پاداشتیان) چەند جارە دەکەینەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَكُمْ ثُمَّ رَزَقَكُمْ ثُمَّ يُمِيتُكُمْ ثُمَّ يُحْيِيكُمْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَفْعَلُ مِن ذَٰلِكُم مِّن شَىْءٍ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زاتێکە ئێوەی بەدیھێناوە لەپاشان ڕۆزی پێ داون دواتر دەتانمرێنێت لەپاشان زیندووتان دەکاتەوە ئایا ھیچ یەك لەو ھاوبەشانەی بۆ خواتان دائەنا ھەیانە ھیچ شتێك لەوانە(ی خوا) بکات پاکی و بەرزی بۆ خوا لەوەی ئەوان دەیکەنە ھاوبەشی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ظَهَرَ ٱلْفَسَادُ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ بِمَا كَسَبَتْ أَيْدِى ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعْضَ ٱلَّذِى عَمِلُوا۟ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخراپە (لە بەڵا وئاژاوە) لەوشکانی (زەوی) و دەریادا دەرکەوتووە بەھۆی ئەو خراپانەی خەڵکی کردویانە بۆ ئەوەی (تۆڵەی) ھەندێك لەو(خراپانەی) کردویانە پێیان بچەژێ بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە (لەخراپەکاری)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلُ كَانَ أَكْثَرُهُم مُّشْرِكِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەزەویدا بگەڕێن ئەمجا سەرنج بدە سەرئەنجامی ئەوانەی لەپێش (ئێوەوە) بوون چۆن بوو کە زۆربەیان ھاوبەشدانەر بوون بۆ خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَأَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ ٱلْقَيِّمِ مِن قَبْلِ أَن يَأْتِىَ يَوْمٌ لَّا مَرَدَّ لَهُۥ مِنَ ٱللَّهِ يَوْمَئِذٍ يَصَّدَّعُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکەواتە ڕووی خۆت بکەرە ئاینی ڕێك و ڕاست پێش ئەوەی ڕۆژێك بێت لەلایەن خواوە کە گێڕانەوەی بۆ نیە لەو ڕۆژەدا خەڵکی جیا ئەبنەوە لەیەکتر
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُۥ وَمَنْ عَمِلَ صَٰلِحًا فَلِأَنفُسِهِمْ يَمْهَدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەس بێ باوەڕ بووبێت ئەوە (تۆڵەی) بێ باوەڕییەکەی لەسەرە ھەرکەسیش کردەوەی چاکی کردبێت ئەوە شوێن بۆ خۆیان (لە بەھەشتدا) ئامادە دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ مِن فَضْلِهِۦٓ إِنَّهُۥ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوەی کەسانێك کە باوڕیان ھێناوەو کردەوەی چاکیان کردووە پاداشتیان بداتەوە لە میھرەبانی و چاکەی خۆی بەڕاستی ئەو (خوا) بێ باوەڕانی خۆش ناوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمِنْ ءَايَٰتِهِۦٓ أَن يُرْسِلَ ٱلرِّيَاحَ مُبَشِّرَٰتٍ وَلِيُذِيقَكُم مِّن رَّحْمَتِهِۦ وَلِتَجْرِىَ ٱلْفُلْكُ بِأَمْرِهِۦ وَلِتَبْتَغُوا۟ مِن فَضْلِهِۦ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لە نیشانەکانی ئەو (خوایە) کە چەند بایەکی مژدەدەر (بەبارینی باران) دەنێرێت بۆ ئەوە ھەندێك لە (بارانی) بەزەیی خۆیتان پێ بچەژێت و بۆ ئەوەی کەشتیەکان بەفەرمانی خوا (بەو بایە) بڕۆن و بگەرێن و بۆ ئەوەی بەدوای ڕۆزی ئەو (خوا) دا بگەڕێن (لە دەریادا) تا شوکرانە بژێری خوا بن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَٱنتَقَمْنَا مِنَ ٱلَّذِينَ أَجْرَمُوا۟ وَكَانَ حَقًّا عَلَيْنَا نَصْرُ ٱلْمُؤْمِنِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناردومانە پێغەمبەرانێك بۆ لای گەلەکانیان ئەمجا موعجیزە و بەڵگە ڕوونەکانیان بۆ ھێنان (بەڵام باوەڕیان نەھێنا) ئەمجا تۆڵەمان سەند لەوانەیان تاوانیان کرد وە یارمەتیدانی باوەڕداران وسەرخستنیان ھەق ومافێکە لەسەرمان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى يُرْسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَيَبْسُطُهُۥ فِى ٱلسَّمَآءِ كَيْفَ يَشَآءُ وَيَجْعَلُهُۥ كِسَفًا فَتَرَى ٱلْوَدْقَ يَخْرُجُ مِنْ خِلَٰلِهِۦ فَإِذَآ أَصَابَ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦٓ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زاتێکە ئەو بایانە دەنێرێت بۆ ئەوەی ھەورەکان بجوڵێنن (بگەڕێنن) ئەمجا ئەو(ھەورە خوا) چۆن بیەوێ بڵاوی دەکاتەوە بەئاسماندا وە ئەو (ھەورە) دەکاتە پارچەیەك (وکۆیان دەکاتەوە لەسەر یەکتر) ئەمجا دەبینی قەترە قەترەی باران لە نێوانی ھەورەکەوە دەبارێت ئەمجا کاتێك (خوا) ئەو بارانە ببارێنێت بۆ (ووڵات وزەوی) ھەر کام لەبەندەکانی کەبیەوێت کتوپڕ دڵخۆش وشادمان دەبن (بەو بارانە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلِ أَن يُنَزَّلَ عَلَيْهِم مِّن قَبْلِهِۦ لَمُبْلِسِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر چی پێش ئەوەی باران بەسەریاندا ببارێت بێ ھیوا و نائومێد بوون
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱنظُرْ إِلَىٰٓ ءَاثَٰرِ رَحْمَتِ ٱللَّهِ كَيْفَ يُحْىِ ٱلْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَآ إِنَّ ذَٰلِكَ لَمُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا سەیری ئاسەواری بارانی خوابکە (وەك کشتوکاڵ و گژو گیا و درەخت) چۆن زەوی زیندوو دەکاتەوە دوای مردن و ووشك بوونی بەڕاستی ھەر ئەو خوایە زیندوو کەرەوەی مردووانیشە و ھەرە ئەویش بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَئِنْ أَرْسَلْنَا رِيحًا فَرَأَوْهُ مُصْفَرًّا لَّظَلُّوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ يَكْفُرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئەگەر بایەکی توندی (زەرەرۆمەند) بنێرین جا ئەو (ھەورە یان کشتوکاڵەکەیان) دەبینن بەزەرد بوویی لەپاش ئەو (زیانە) ھەر نا شوکری دەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَإِنَّكَ لَا تُسْمِعُ ٱلْمَوْتَىٰ وَلَا تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوْا۟ مُدْبِرِينَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچونکە بەڕاستی تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناتوانی بە مردووان (بەکافران) ببیستێنیت و ناتوانیت بانگەوازت بەکەڕان (بەکافران) ببیستێنیت کاتێك ڕوو وەردەگێڕن لێت بەپشت تێکردنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَمَآ أَنتَ بِهَٰدِ ٱلْعُمْىِ عَن ضَلَٰلَتِهِمْ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِـَٔايَٰتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تۆ ڕێنمونیکاری نابینایان نیت (ڕزگاریان بکەیت) لە گومڕاییان تۆ تەنھا بە کەسانێك دەشنەوێنی کە بەنیشانەکانی ئێمە باوەڕ دەھێنن چونکە ئەوانە گەردن کەچن (بۆ بانگ و فەرمانی تۆ)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَكُم مِّن ضَعْفٍ ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ ضَعْفٍ قُوَّةً ثُمَّ جَعَلَ مِنۢ بَعْدِ قُوَّةٍ ضَعْفًا وَشَيْبَةً يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ وَهُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْقَدِيرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا زاتێکە ئێوەی دروستکردووە لە لاوازی (لاوازی نوتفەو بێچوو منداڵی شیرە خۆر) پاشان دوای لاوزی بەھێزی کردون (بوون بە لاو) لەدوای بەھێز کردنتان لاواز وپیرتان دەکات خوا ھەرچی بوێت دروستی دەکات وە ھەر ئەوە زانا و بە دەسەڵات
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَوْمَ تَقُومُ ٱلسَّاعَةُ يُقْسِمُ ٱلْمُجْرِمُونَ مَا لَبِثُوا۟ غَيْرَ سَاعَةٍ كَذَٰلِكَ كَانُوا۟ يُؤْفَكُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ڕۆژی قیامەت ھەڵدەسێ تاوانباران سوێند دەخۆن (لە دونیادا یان لەبەرزەخدا) تەنھا ساتێك ماونەتەوە (لەدونیادا) ھەر بەو وێنە ئەوان لە دونیادا لادران لە ڕاستی
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَٱلْإِيمَٰنَ لَقَدْ لَبِثْتُمْ فِى كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْبَعْثِ فَهَٰذَا يَوْمُ ٱلْبَعْثِ وَلَٰكِنَّكُمْ كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك کەزانیاری و ئیمانیان پێـدراوە ووتیان سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە لە (بەرزەخدا بە پێی بڕیاری) نوسراوی خوا ھەتا ڕۆژی زیندووبوونەوە ماونەتەوە ئەمجا ئەمە ڕۆژی زیندوو بوونەوەیە بەڵام ئێوە نەتاندەزانی (ڕاستە و دێتە دی)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَيَوْمَئِذٍ لَّا يَنفَعُ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَا هُمْ يُسْتَعْتَبُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا لەو ڕۆژەدا کەسانێك کە ستەمیان کردووە، بەھانە وبیانوو ھێنانەوە سوودیان پێ ناگەیەنێت وە ئەوان داوایان لێ ناکرێت خوا لە خۆیان ڕازی بکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِى هَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ مِن كُلِّ مَثَلٍ وَلَئِن جِئْتَهُم بِـَٔايَةٍ لَّيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُبْطِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی ھێناومانەتەوە بۆ خەڵکی لەم قورئانەدا لە ھەموو جۆرە نموونە و باسێك ئەمجا بەڕاستی ئەگەر نیشانەیەکیان بۆ بھێنیت دڵنیابن ئەو بێ بڕوایانە دەڵێن ئێوە ھەر ناڕاست وبەتاڵن (ئەمە سیحرە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ يَطْبَعُ ٱللَّهُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا بەو جۆرە خوا مۆر دەنێت بەسەر دڵی ئەوانەی کەبێ ئاگا و نەزانن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
فَٱصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّ وَلَا يَسْتَخِفَّنَّكَ ٱلَّذِينَ لَا يُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا (ئەی موحەممەد ﷺ) دان بەخۆدا بگرە بێگومان بەڵێنی خوا ڕاستە تاوەکو ئەوانەی بێ باوەڕن لە (ئاینی) ڕاست لات نەدەن و بێزارت نەکەن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→