caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی العنكبوت العنكبوت

69 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 85

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (ئەلیف ، لام ، میم) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَحَسِبَ ٱلنَّاسُ أَن يُتْرَكُوٓا۟ أَن يَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا وَهُمْ لَا يُفْتَنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا خەڵك وا دەزانن کەوازیان لێ دەھێنرێت ئەگەر بڵێن بڕوامان ھێناوە ئیتر ئەوان تاقی ناکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ فَتَنَّا ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ صَدَقُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْكَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان کەسانی پێش ئەوانمان تاقی کردەوە (ئەمانیش تاقی دەکەینەوە) ئەمجا بێگومان خوا ئەو کەسانەی ڕاستیان کرد دیاری دەکات درۆزنەکانیش دیاری دەکات (دەناسرێن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ حَسِبَ ٱلَّذِينَ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ أَن يَسْبِقُونَا سَآءَ مَا يَحْكُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیا ئەوانەی خراپەکان دەکەن وایان زانیووە کە لە دەستمان دەردەچن زۆر خراپە ئەو بڕیارەی دەیدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَن كَانَ يَرْجُوا۟ لِقَآءَ ٱللَّهِ فَإِنَّ أَجَلَ ٱللَّهِ لَـَٔاتٍ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر کەس ئومێدی وایە بگات بەدیداری خوا (با بەندایەتی خوا بکات) چونکە بەڕاستی کاتی دیاریکراوی خوا ھەردێت وە تەنھا خوایە بیسەر و زانا و ئاگادار

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن جَٰهَدَ فَإِنَّمَا يُجَٰهِدُ لِنَفْسِهِۦٓ إِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ عَنِ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکەس جیھاد بکات و تێبکۆشێت ئەوە تەنھا بۆ خۆی تێ دەکۆشێت بەڕاستی خوا لە ھەموو جیھانیان بێ نیاز ودەوڵەمەندە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَنَجْزِيَنَّهُمْ أَحْسَنَ ٱلَّذِى كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە بێگومان خراپەکانیان دەسڕینەوە لێیان بەباشتر لەوەی کەکردویانە پاداشتیان دەدەینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَصَّيْنَا ٱلْإِنسَٰنَ بِوَٰلِدَيْهِ حُسْنًا وَإِن جَٰهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِى مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَآ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە فەرمانمان داوە بەئادەمی کەچاکە لەگەڵ دایك و باوکیدا بکات وە ئەگەر (دایک و باوکت) ھەوڵیان لەگەڵ دایت بۆ ئەوەی کەھاوبەشم بۆ بڕیار بدەیت کەھیچ زانیارییەکت نیە دەربارەی ئەوە بەگوێیان مەکە تەنھا بۆ لای منە گەڕانەوەتان (لەدوا ڕۆژدا) ئەوسا ھەواڵتان دەدەمێ بەو کردەوانەی دەتانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُدْخِلَنَّهُمْ فِى ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسانەی باوەڕیان ھێناوە و کردەوەی چاکەیان کردووە بێگومان دەیانخەینە ڕیزی پیاو چاکانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يَقُولُ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ فَإِذَآ أُوذِىَ فِى ٱللَّهِ جَعَلَ فِتْنَةَ ٱلنَّاسِ كَعَذَابِ ٱللَّهِ وَلَئِن جَآءَ نَصْرٌ مِّن رَّبِّكَ لَيَقُولُنَّ إِنَّا كُنَّا مَعَكُمْ أَوَلَيْسَ ٱللَّهُ بِأَعْلَمَ بِمَا فِى صُدُورِ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەندێك لەخەڵکی دەڵێن باوەڕمان بەخوا ھێناوە ئەمجا کاتێك سزا بدرێت لەپێناوی خوادا (لەلایەن کافرانەوە) ئازارو سزای خەڵکی وەکو ئازارو سزای خوا دادەنێت وە ئەگەر لەلایەن پەروەردگارتەوە سەرکەوتنێك بێت دڵنیابە ئەوانە دەڵێن بێگومان ئێمە لەگەڵ ئێوەدا بووین ئایا خوا زاناو ئاگادارتر نیە بەوەی لەدڵ و دەرونی ھەموو کەسدایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَيَعْلَمَنَّ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَلَيَعْلَمَنَّ ٱلْمُنَٰفِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بێت خوا چاك دەزانێت ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە کێن وەچاکیش دەزانێت دووڕوانیش کێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّبِعُوا۟ سَبِيلَنَا وَلْنَحْمِلْ خَطَٰيَٰكُمْ وَمَا هُم بِحَٰمِلِينَ مِنْ خَطَٰيَٰهُم مِّن شَىْءٍ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی بێ بڕوابوون ووتیان بەوانەی ئیماندار بوون شوێن ڕێگا و ڕێبازی ئێمە بکەون و تاوانەکانتان بە ئەستۆی ئێمە ئەوانە (بێ بڕوایان) ھیچێك لەتاوان و گوناھی ئەوان (باوەڕداران) ھەڵناگرن بەڕاستی ئەوانە درۆزنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَيَحْمِلُنَّ أَثْقَالَهُمْ وَأَثْقَالًا مَّعَ أَثْقَالِهِمْ وَلَيُسْـَٔلُنَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ عَمَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا (بێ باوەڕان) باری گرانی (کوفرو تاوانی) خۆیان ھەڵدەگرن وەباری گرانی (خەڵکانی) تریش لەگەڵ باری گرانی خۆیان دا (ھەڵدەگرن) وە بەڕاستی لەڕۆژی قیامەتدا پرسیاریان لێ دەکرێ لەو درۆ و دەلەسانەی لەدونیادا ھەڵیان دەبەست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَىٰ قَوْمِهِۦ فَلَبِثَ فِيهِمْ أَلْفَ سَنَةٍ إِلَّا خَمْسِينَ عَامًا فَأَخَذَهُمُ ٱلطُّوفَانُ وَهُمْ ظَٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا نوحمان نارد بۆلای گەلەکەی (بە پێغەمبەری) ئەمجا ئەویش مایەوە لەناویان دا نۆسەد و پەنجا ساڵ (ھەزار ساڵ پەنجا کەم) لەئاکامدا لافاو و زریان لەناوی بردن لەکاتێکدا ئەوان ستەمکار بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَأَنجَيْنَٰهُ وَأَصْحَٰبَ ٱلسَّفِينَةِ وَجَعَلْنَٰهَآ ءَايَةً لِّلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئەو (نوح) و کەسانێك لەکەشتیەکەدا بوون ڕزگارمان کردن وە ئەو (کەشتیە)مان کرد بەنیشانەیەك بۆ جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِبْرَٰهِيمَ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱتَّقُوهُ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) باسی) ئیبراھیم بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت خوا بپەرستن ولێی بترسن ئەوە چاکترە بۆ ئێوە ئەگەر ئێوە بزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَٰنًا وَتَخْلُقُونَ إِفْكًا إِنَّ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمْلِكُونَ لَكُمْ رِزْقًا فَٱبْتَغُوا۟ عِندَ ٱللَّهِ ٱلرِّزْقَ وَٱعْبُدُوهُ وَٱشْكُرُوا۟ لَهُۥٓ إِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێوە لەجیاتی خوا بتانێك دەپەرستن وە ئێوە درۆیەکی گەورە ھەڵدەبەستن بەڕاستی ئەوانەی کەئێوە دەیان پەرستن بێجگە لەخوا ناتوانن ڕزق و ڕۆزی ئێوە بدەن کەواتە داوای ڕزق و ڕۆزی لەخوا بکەن وە ئەو بپەرستن و ھەر سوپاسی ئەویش بکە تەنھا بۆلای ئەو دەگەڕێنرێنەوە (لەقیامەتدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن تُكَذِّبُوا۟ فَقَدْ كَذَّبَ أُمَمٌ مِّن قَبْلِكُمْ وَمَا عَلَى ٱلرَّسُولِ إِلَّا ٱلْبَلَٰغُ ٱلْمُبِينُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر ئێوە باوەڕ نەھێنن ئەوە ئوممەتانی پێش ئێوەش باوەڕیان (بە پێغەمبەرەکانیان) نەھێنا وە پێغەمبەر تەنھا ڕاگەیاندنی ئاشکراو ڕوونی لەسەرە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ كَيْفَ يُبْدِئُ ٱللَّهُ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥٓ إِنَّ ذَٰلِكَ عَلَى ٱللَّهِ يَسِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە سەرنجیان نەداوە کە چۆن خوا دروستکراوان بەدی دەھێنێت لەپاش (نەمان) دەیھێنێتەوە بێگومان ئەو (زیندوو کردنەوە) بۆ خوا ئاسانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ سِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ بَدَأَ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ ٱللَّهُ يُنشِئُ ٱلنَّشْأَةَ ٱلْـَٔاخِرَةَ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ قَدِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بڕۆن بگەڕێن بەزەویدا وسەرنج بدەن کەچۆن دروستکراوەکانی لەسەرەتاوە بەدی ھێناوە لەپاشان ھەر خوا بەدی ھێنانی دوا ڕۆژیش بەدی دەھێنێت بەڕاستی خوا بەتوانایە بەسەر ھەموو شتێکدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُعَذِّبُ مَن يَشَآءُ وَيَرْحَمُ مَن يَشَآءُ وَإِلَيْهِ تُقْلَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) سزای ھەر کەسێك دەدات کەبیەوێت وە ڕەحمیش دەکات بەھەر کەسێك کەبیەوێت وەتەنھا بۆ لای خوا دەگەڕێنرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا نَصِيرٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێوە ناتوانن لەدەست خوا دەربازبن نە لەزەوی دا و نە لەئاسماندا وە بۆ ئێوە نیە جگە لەخوا ھیچ دۆست و یارمەتیدەرێك

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَلِقَآئِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ يَئِسُوا۟ مِن رَّحْمَتِى وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە بەنیشانەکانی خوا و دیداری ئەو باوەڕیان نیە ئا ئەوانە لەبەزەیی من (لە بەزەیی خوا) نائومێد دەبن وە ئەوانە سزای بەسۆ وسەختیان بۆ ھەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱقْتُلُوهُ أَوْ حَرِّقُوهُ فَأَنجَىٰهُ ٱللَّهُ مِنَ ٱلنَّارِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا وەڵامی گەلەکەی ئەو (ئیبراھیم) تەنھا ئەوە بوو کەووتیان (ئیبراھیم) بکوژن یان بیسوتێنن خواش ئەوی ڕزگار کرد لەو ئاگرە بێگومان لەو (ڕزگار کردنی ئیبراھیم) دا چەند نیشانەو بەڵگە ھەیە بۆ کەسانێک باوەڕ دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ إِنَّمَا ٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَوْثَٰنًا مَّوَدَّةَ بَيْنِكُمْ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ثُمَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ يَكْفُرُ بَعْضُكُم بِبَعْضٍ وَيَلْعَنُ بَعْضُكُم بَعْضًا وَمَأْوَىٰكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن نَّٰصِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئیبراھیم) ووتی بێگومان ئەوەی ئێوە ھەڵتان بژاردووە لەجیاتی خوا بتانێکن لەبەر خۆشەویستی نێوانتان لەژیانی دونیا (دەیانپەرستن) لەپاشان لەڕۆژی دواییدا ھەندێکتان بێزاری دەردەبڕن لەھەندێکی ترتان (دان نانێن بەیەکتریدا) وە نەفرەت لەیەکتری دەکەن جێگاشتان ئاگری دۆزخە وە ھیچ یارمەتی دەرێکیشتان نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَـَٔامَنَ لَهُۥ لُوطٌ وَقَالَ إِنِّى مُهَاجِرٌ إِلَىٰ رَبِّىٓ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا لوط باوەڕی بەو (بە ئیبراھیم) ھێنا وە(ئیبراھیم) ووتی بێگومان من کۆچ دەکەم بۆ لای پەروەردگارم (لە بابلەوە بۆ شام) بەڕاستی تەنھا ئەو زاڵ وبەدەسەڵات وکار دروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ وَجَعَلْنَا فِى ذُرِّيَّتِهِ ٱلنُّبُوَّةَ وَٱلْكِتَٰبَ وَءَاتَيْنَٰهُ أَجْرَهُۥ فِى ٱلدُّنْيَا وَإِنَّهُۥ فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ لَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەخشیمان بە (بە ئیبراھیم) ئیسحاقی(کوڕی) و یەعقوبی (کوڕەزای) وە پێغەمبەرێتی و کتێبمان بڕیاردا لەنەوەکانی (ئیبراھیم)دا وە لەدونیادا پاداشتمان دایەوە وە بەڕاستی ئەو لەڕۆژی دوایشدا لەپیاو چاکانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦٓ إِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلْفَٰحِشَةَ مَا سَبَقَكُم بِهَا مِنْ أَحَدٍ مِّنَ ٱلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(باسی) لوطیش بکە کاتێك بەگەلەکەی ووت بێگومان ئێوە کارێکی ناشیرین و قێزەون دەکەن (کە نێربازیە) لەجیھاندا کەس پێش ئێوە ئەو کارەی نەکردووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ ٱلرِّجَالَ وَتَقْطَعُونَ ٱلسَّبِيلَ وَتَأْتُونَ فِى نَادِيكُمُ ٱلْمُنكَرَ فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِۦٓ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ ٱئْتِنَا بِعَذَابِ ٱللَّهِ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێوە نێربازی دەکەن وە ڕێگا دەگرن (لە ڕێبواران) وە لەنادی و شوێنی کۆبونەوەتاندا ھەموو خراپەیەك دەکەن کەچی وەڵامی گەلەکەی تەنھا ئەوە بوو کە ووتیان (بە لوط) سزای خوامان بۆ بھێنە ئەگەر تۆ لەڕاستگۆیانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱنصُرْنِى عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْمُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لوط) ووتی ئەی پەروەردگارم یارمەتیم بدە (وزاڵم بکە) بەسەر ئەو گەلە خراپەکارەدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَآ إِبْرَٰهِيمَ بِٱلْبُشْرَىٰ قَالُوٓا۟ إِنَّا مُهْلِكُوٓا۟ أَهْلِ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ إِنَّ أَهْلَهَا كَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێك نێراوەکانی ئێمە مژدەی (بەخشینی ئیسماعیل)یان دا بەئیبراھیم ووتیان بێگومان ئێمە لەناوبەری دانیشتوانی ئەم شارەین (سەدوم) بەڕاستی دانیشتوانەکەی ستەمکار بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنَّ فِيهَا لُوطًا قَالُوا۟ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَن فِيهَا لَنُنَجِّيَنَّهُۥ وَأَهْلَهُۥٓ إِلَّا ٱمْرَأَتَهُۥ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئیبراھیم) ووتی بێگومان لوط لەو (شارە) دایە ووتیان ئێمە چاک دەزانین کێی لێیە سوێند بەخوا ئێمە (لوط) و ئەندامانی خێزانەکەی رزگار دەکەین جگە ژنەکەی کە لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّآ أَن جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالُوا۟ لَا تَخَفْ وَلَا تَحْزَنْ إِنَّا مُنَجُّوكَ وَأَهْلَكَ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ كَانَتْ مِنَ ٱلْغَٰبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێ نێراوەکانمان ھاتن بۆ لای لوط پێیان تێکچوو وزۆر دڵ تەنگ وناڕەحەت بوو ووتیان مەترسە خەم مەخۆ (چونکە) بێگومان ئێمە تۆ وخێزانەکەت ڕزگار دەکەین جگەلە ژنەکەت نەبێت کەئەو لەجێماوان (تیاچووان) دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّا مُنزِلُونَ عَلَىٰٓ أَهْلِ هَٰذِهِ ٱلْقَرْيَةِ رِجْزًا مِّنَ ٱلسَّمَآءِ بِمَا كَانُوا۟ يَفْسُقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە دەیبارێنین بەسەر دانیشتوانی ئەم شارەدا سزایەك لەئاسمانەوە لەبەر ئەوەی لەسنوورو فەرمانی (خوا) دەرچوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَد تَّرَكْنَا مِنْهَآ ءَايَةًۢ بَيِّنَةً لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان لەو شارە (وێران کراوەدا) نیشانە وپەندێکی دیارمان بەجێھێشت بۆ گەل وکۆمەڵێك کەژیربن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا فَقَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ وَٱرْجُوا۟ ٱلْيَوْمَ ٱلْـَٔاخِرَ وَلَا تَعْثَوْا۟ فِى ٱلْأَرْضِ مُفْسِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بۆ خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان (نارد) ووتی ئەی گەلەکەم خوا بپەرستن و بەھیواو ئومێدی ڕۆژی دوایی بن وەخراپەکاری ڕۆچوو مەبن لەزەویدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكَذَّبُوهُ فَأَخَذَتْهُمُ ٱلرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا۟ فِى دَارِهِمْ جَٰثِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەوان باوەڕیان پێ نەھێنا ئەوسا بوومەلەرزە بەتینەکە گرتنی (لێی دان) بەھۆی ئەوەوە لە خانووەکانی خۆیاندا ئەژنۆیان دا دابوو وە مردن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَادًا وَثَمُودَا۟ وَقَد تَّبَيَّنَ لَكُم مِّن مَّسَٰكِنِهِمْ وَزَيَّنَ لَهُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ أَعْمَٰلَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَكَانُوا۟ مُسْتَبْصِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە گەلی عاد و سەمودیشمان (لەناو برد) بەڕاستی (ئەو لە ناوبردنە) ڕوون بووەتەوە بۆتان لەشوێنەوارە (وێرانە)کانیانەوە شەیتان کردەوە خراپەکانیانی بۆ ڕازاندبوونەوە لەڕێگا وڕێبازی ڕاست ودروست وێڵی کردن، لەکـاتێکدا ئـەوان خـاوەنی ژیری وبیروھۆش بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَٰرُونَ وَفِرْعَوْنَ وَهَٰمَٰنَ وَلَقَدْ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَٱسْتَكْبَرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كَانُوا۟ سَٰبِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەھا قارون و فیرعەون و ھامانیشمان (لەناو برد) سوێند بەخوا بەڕاستی موسا ھات بۆ ناویان بەچەند موعجیزەیەکەوە بەڵام ئەوان خۆیان بەگەورە زانی لەزەویدا نەشیانتوانی لەدەستمان دەرچن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنۢبِهِۦ فَمِنْهُم مَّنْ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِ حَاصِبًا وَمِنْهُم مَّنْ أَخَذَتْهُ ٱلصَّيْحَةُ وَمِنْهُم مَّنْ خَسَفْنَا بِهِ ٱلْأَرْضَ وَمِنْهُم مَّنْ أَغْرَقْنَا وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيَظْلِمَهُمْ وَلَٰكِن كَانُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئێمە ھەریەك لەوانمان بەتاوانی خۆی سزادا (لەناومان بردن) جا ھەندێکیان بایەکی بەھێزمان ناردە سەریان بەوردە بەردەوە وە ھەندێکی تریان پیاھەڵشاخانێک و دەنگێکی گەورە لەناوی بردن وە ھەندێکیشیانمان بەناخی زەویدا بردە خوارەوەوە ھەندێکی ترمان لەوان لەدەریادا نوقم کرد خوا ستەمی لێ نەکردن بەڵکو خۆیان ستەمیان لەخۆیان کرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَثَلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَوْلِيَآءَ كَمَثَلِ ٱلْعَنكَبُوتِ ٱتَّخَذَتْ بَيْتًا وَإِنَّ أَوْهَنَ ٱلْبُيُوتِ لَبَيْتُ ٱلْعَنكَبُوتِ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوێنەی کەسانێك کەبێجگە لەخوا پەرستراوانێك بۆ خۆیان دادەنێن وەکو جاڵجاڵۆکە وایە کەماڵێکی (بۆ خۆی) ڕەخساندووە کە بەڕاستی لاوازترین ماڵ ماڵی جاڵجاڵۆکەیە ئەگەر بزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱللَّهَ يَعْلَمُ مَا يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ مِن شَىْءٍ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان خوا دەزانێت ئەوان لەجیاتی خوا چی دەپەرستن و ھاوار ی لێدەکەن و ھەر ئەو (خوایە) زاڵ و بەدەسەڵات و کار دروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتِلْكَ ٱلْأَمْثَٰلُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ وَمَا يَعْقِلُهَآ إِلَّا ٱلْعَٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو وێنە و نموونانە بۆ خەڵکی دەھێنینەوە تەنھا زانایان لەوانە تێدەگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خَلَقَ ٱللَّهُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بِٱلْحَقِّ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَةً لِّلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ئاسمانەکان و زەوی بەھەق و ڕاستی دروستکردووە بەڕاستی لەوەدا بەڵگە ھەیە بۆ بڕواداران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱتْلُ مَآ أُوحِىَ إِلَيْكَ مِنَ ٱلْكِتَٰبِ وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ إِنَّ ٱلصَّلَوٰةَ تَنْهَىٰ عَنِ ٱلْفَحْشَآءِ وَٱلْمُنكَرِ وَلَذِكْرُ ٱللَّهِ أَكْبَرُ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبیخوێنەرەوە ئەو قورئانەی کەوەحی کراوە بۆت وە نوێژ بکەبێگومان نوێژ ڕێگری (نوێژگەر) دەکات لەکاری ناشیرین و ناپەسەند (لەخراپە) وە زیکر و یادی خوا گەورەترە (لەھەموو شتێك) خواش دەزانێت بەھەر کارێك کە ئێوە دەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَا تُجَٰدِلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ إِلَّا بِٱلَّتِى هِىَ أَحْسَنُ إِلَّا ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنْهُمْ وَقُولُوٓا۟ ءَامَنَّا بِٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَٰهُنَا وَإِلَٰهُكُمْ وَٰحِدٌ وَنَحْنُ لَهُۥ مُسْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەمەقاڵێ و موجادەلە مەکەن لەگەڵ خاوەنی کتێبە ئاسمانیەکاندا بە جوانترین شێوە نەبێت جگە لەوانەیان کە ستەمیان کرد (لە ئێوە) وە (بە خاوەن کتێبەکان) بڵێن باوەڕمان ھێناوە بەوەی نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئێمە و (بەوەش) نێردراوەتە خوارەوە بۆ ئێوە وە خوای ئێمە و خوای ئێوە یەکێکە وە ئێمە بۆ ئەو (خوا) گەردن کەچین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ فَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يُؤْمِنُونَ بِهِۦ وَمِنْ هَٰٓؤُلَآءِ مَن يُؤْمِنُ بِهِۦ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلْكَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەروەك (پێغەمبەرانی پێشوو) قورئانمان بۆ تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) ناردەخوارەوە جا ئەو کەسانەی کە کتێبمان پێداون (ھەندێکیان) باوەڕ بەو (قورئانە) دەھێنن وە لەمانەش (بت پەرستەکانی عەرەب) کەسانێك بڕوای پێ دەھێنێت تەنھا بێ باوەڕانی (ڕۆچوو) دان نانێن بە ئایەتەکانی ئێمەدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا كُنتَ تَتْلُوا۟ مِن قَبْلِهِۦ مِن كِتَٰبٍ وَلَا تَخُطُّهُۥ بِيَمِينِكَ إِذًا لَّٱرْتَابَ ٱلْمُبْطِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) پێش ئەم (قورئانە) ھیچ کتێبێکت نەدەخوێندوەتەوە وە بەدەستی ڕاستت نەتنوسیووە (ئەگەر وابوایە) ئەو کاتە ناڕاستەکان (بێ بڕوایان) دەکەوتنە گومانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ هُوَ ءَايَٰتٌۢ بَيِّنَٰتٌ فِى صُدُورِ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْعِلْمَ وَمَا يَجْحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا ٱلظَّٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(نەخێر وا نیە گومان دەبەن) بەڵکو قورئان نیشانەکانی ئاشکران لە دڵ و دەرونی کەسانێکدایە کە زانستیان پێدراوە (لە لایەن خواوە) تەنیا ستەمکاران دان نانێن بە نیشانەکانی ئێمەدا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَٰتٌ مِّن رَّبِّهِۦ قُلْ إِنَّمَا ٱلْـَٔايَٰتُ عِندَ ٱللَّهِ وَإِنَّمَآ أَنَا۠ نَذِيرٌ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ووتیان ئەوە بۆ چەند موعجیزە و بەڵگەیەك دانابەزێنرێت بۆ سەری (موحەممەد ﷺ) لەلایەن پەروەردگاریەوە بڵێ (پێیان ھێنانە خوارەوەی) موعجیزەکان تەنھا لەلایەن خواوەیە وە بەڕاستی من تەنھا ترسێنەرێکی ئاشکرام

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَكْفِهِمْ أَنَّآ أَنزَلْنَا عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ يُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَرَحْمَةً وَذِكْرَىٰ لِقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا بۆ ئەوان بەس نیە کە ئێمە قورئانمان ناردۆتە خوارەوە بۆ سەر تۆ، دەخوێنرێتەوە بەسەریاندا بەڕاستی لەم قورئانەدا بەزەیی و پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ باوەڕداران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ شَهِيدًا يَعْلَمُ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِٱلْبَٰطِلِ وَكَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْخَٰسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ (پێیان) خوا بەسە بۆ شایەتیدان لەنێوان من و ئێوەدا ئەوەی لەئاسمانەکان و زەویدایە دەیزانێت وە کەسانێك کە باوەڕیان ھێناوە بە بەتاڵ و بێ باوەڕبوون بەخوا تەنھا ئەوانەن زەرەرۆمەندان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَلَوْلَآ أَجَلٌ مُّسَمًّى لَّجَآءَهُمُ ٱلْعَذَابُ وَلَيَأْتِيَنَّهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە پەلە داوای (ھێنانی) سزات لێ دەکەن ئەگەر ماوەی دیاری کراو نەبوایە (بۆ سزادانی ئەوانە) بێگومان سزاکەیان بۆ دەھات وە بەڕاستی لەناکاودا ئەو سزایەیان بۆ دێت کە ئەوان ھەستی پێ ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلْعَذَابِ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌۢ بِٱلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە پەلە لە تۆ داوای (ھێنانی) سزا دەکەن کە بەڕاستی دۆزەخ دەوری کافرانی داوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ يَغْشَىٰهُمُ ٱلْعَذَابُ مِن فَوْقِهِمْ وَمِن تَحْتِ أَرْجُلِهِمْ وَيَقُولُ ذُوقُوا۟ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلەڕۆژێکدا سزا دایان دەپۆشێت لەلای سەریانەوە و لە ژێر پێیانەوە وە (خوا) دەفەرموێ: بچێژن تۆڵەی ئەو کردەوانەی کە لە دونیادا دەتانکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰعِبَادِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِنَّ أَرْضِى وَٰسِعَةٌ فَإِيَّٰىَ فَٱعْبُدُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی بەندەکانم کە باوەڕتان ھێناوە بێگومان زەوی من پان و فراوانە کەواتە ھەر من بپەرستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەمووکەس تامی مردن دەچێژێت وپاشان بۆ لای ئێمە دەگەڕێنرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَنُبَوِّئَنَّهُم مِّنَ ٱلْجَنَّةِ غُرَفًا تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا نِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك کە باوەڕیان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە سوێند بەخوا لەکۆشکە بەرزەکانی بەھەشتدا نیشتەجێیان دەکەین کە ڕووبارەکان بەژێریاندا دێن و دەچن بێ بڕانەوە تیایدا دەمێننەوە ئای چەند چاکە پاداشتی چاکەکاران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ وَعَلَىٰ رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی دانیان بە خۆیاندا گرت و تەنھا پشتیان بە پەروەردگاریان بەست

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٍ لَّا تَحْمِلُ رِزْقَهَا ٱللَّهُ يَرْزُقُهَا وَإِيَّاكُمْ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiزۆر گیان لەبەر (زیندەوەر) ھەیە ڕۆزی خۆی ھەڵناگرێت و کۆی ناکاتەوە (بۆ داھاتوو) خوا ڕۆزی ئەو (گیان لەبەرانەو) و ئێوەیش دەدات وە ھەر ئەوە بیسەر و زانا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ فَأَنَّىٰ يُؤْفَكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئەگەر پرسیار لەو (بێ باوەڕانە) بکەیت کێ ئاسمانەکان و زەوی دروستکردووە و ڕۆژ و مانگی ڕامھێناوە وخستویەتیە خزمەتیانەوە بێگومان دەڵێن خوا دەی کەواتە چۆن (لە پەرستنی خوا) لادراون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ وَيَقْدِرُ لَهُۥٓ إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَىْءٍ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەر کەس لە بەندەکان کە بیەوێت یان بۆی کەمدەکات بێگومان خوا بەھەموو شتێك زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّن نَّزَّلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَحْيَا بِهِ ٱلْأَرْضَ مِنۢ بَعْدِ مَوْتِهَا لَيَقُولُنَّ ٱللَّهُ قُلِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر پرسیاریان لێ بکەیت کێ لەئاسمانەوە باران دەبارێنێت ئەمجا بەو بارانە زەوی مردووی پێ زیندوو دەکاتەوە بێگومان دەڵێن خوا (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ھەموو سوپاسگوزاریەك ھەر بۆ خوایە بەڵام زۆربەیان ژیریان بەکار ناھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا لَهْوٌ وَلَعِبٌ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلْـَٔاخِرَةَ لَهِىَ ٱلْحَيَوَانُ لَوْ كَانُوا۟ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ژیانی ئەم دونیایە تەنھا رابواردنێکی بێ ھودە و یاری (مناڵانە) وە بەڕاستی ماڵی قیامەت ھەر ئەوەیە ژیانی (ڕاستەقینە) ئەگەر ئەوان بیانزانیایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِذَا رَكِبُوا۟ فِى ٱلْفُلْكِ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمْ إِلَى ٱلْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێك ئەو (بێ باوەڕانە) سوار کەشتی دەبن (و ترسان لە نوقم بوون) تەنھا ھاوار لە خوا دەکەن بە دڵسۆزی و گەردن کەچیەوە کەچی کاتێك خوا ڕزگاریان دەکات و دەگەنەوە ووشکانی کتوپڕ ئەوان ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لِيَكْفُرُوا۟ بِمَآ ءَاتَيْنَٰهُمْ وَلِيَتَمَتَّعُوا۟ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وازیان لێ بھێنە) با دان نەنێن بەوەی ئێمە پێماندان، وە لەزەت ببەن لە ژیان جا لەمەولا دەزانن (ئەنجامی ئەو کردەو خراپانەیان چی دەبێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا جَعَلْنَا حَرَمًا ءَامِنًا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنْ حَوْلِهِمْ أَفَبِٱلْبَٰطِلِ يُؤْمِنُونَ وَبِنِعْمَةِ ٱللَّهِ يَكْفُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەیان زانیوە و سەرنجیان نەداوە کە ئێمە (شاری مەککە)مان کردۆتە جێگایەکی ڕێز لێگیراوی بێ ترس وپڕ ئاسایش لە کاتێکدا لە دەوروبەری ئەواندا خەڵك دەفڕێنرێت دەی ئایا باوەڕ بە بەتاڵ دەھێنن وە سپڵە وپیِ نەزانن بەرامبەر نیعمەتەکانی خوا ی گەورە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِٱلْحَقِّ لَمَّا جَآءَهُۥٓ أَلَيْسَ فِى جَهَنَّمَ مَثْوًى لِّلْكَٰفِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکێ لەو کەسە ستەمکارترە کە درۆ بەدەم خواوە ھەڵدەبەستێت یان باوەڕ نەھێنێ بەئاینی ڕاست کاتێك بۆی ھات ئایا جێگای مانەوە بۆ بێ بڕوایان لە دۆزەخدا نیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ ٱللَّهَ لَمَعَ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کەسانێك کە لە پێناو ڕەزامەندی ئێمەدا تێکۆشانیان کردووە بەڕاستی ڕێنموونیان دەکەین بۆ رێگا چاکەکانی خۆمان وە بێگومان خوا لەگەڵ چاکەکاراندایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70