caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأنبياء الأنبياء

112 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 73

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ٱقْتَرَبَ لِلنَّاسِ حِسَابُهُمْ وَهُمْ فِى غَفْلَةٍ مُّعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلێپرسینەوەی خەڵکی نزیک بۆتەوە بەڵام ئەوان لە بێ ئاگایی و غەفڵەتدا پشت تێکەر و ڕوو وەرگێڕن (لە ئاینی خوا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا يَأْتِيهِم مِّن ذِكْرٍ مِّن رَّبِّهِم مُّحْدَثٍ إِلَّا ٱسْتَمَعُوهُ وَهُمْ يَلْعَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر پەیامێکی تازەیان لە پەروەردگاریانەوە بۆ بێت (کە قورئانە) ئەوان دەیبیستن و گاڵتـەی پێ دەکــەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَاهِيَةً قُلُوبُهُمْ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّجْوَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ هَلْ هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ أَفَتَأْتُونَ ٱلسِّحْرَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدڵەکانیان بێ ئاگایە زۆر بە نھێنی چپەیان دەکرد ئەوانەی کە ستەمیان کرد (دەڵێن) ئایا ئەم (پێغەمبەر)یش ھەربەشەرێک نیە وەک ئێوە دەی ئایا ئێوە دەڕۆن بە دوای جادودا لە کاتێکدا ئێوە دەبینن (دەزانن ئەوەی موحەممەد ﷺ دەیڵێ سیحرە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّى يَعْلَمُ ٱلْقَوْلَ فِى ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی پەروەردگارم بە ھەموو قسەیەک (چرپە یەک) دەزانێت لە ئاسمان بێت یا لە زەوی ئەو زاتە بیسەر و زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ قَالُوٓا۟ أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍۭ بَلِ ٱفْتَرَىٰهُ بَلْ هُوَ شَاعِرٌ فَلْيَأْتِنَا بِـَٔايَةٍ كَمَآ أُرْسِلَ ٱلْأَوَّلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە ووتیان: نەخێر (ئەوەی موحەممەد ھێناویەتی نیگا نیە) بەڵکو چەند خەو بینینێکی تێکەڵ و پێکەڵی (موحـەممەدە خۆیەتی) نا بەڵکو موحەممەد خۆی ئەم (قورئانە)ی ھەڵبەستووە نا بەڵکو ئەو (موحەممەدە) شاعیرە دەبا نیشانە وموعجیزەیەکمان بۆ بھێنێت وەک (ئەو موعجیزانەی) پێغەمبەرانی پێشووی پێ نێردرابوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَآ ءَامَنَتْ قَبْلَهُم مِّن قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَآ أَفَهُمْ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڕوایان نەھێنا (خەڵکی) ھیچ شار و گوندێک پێش ئەمان کەلەناومان بردوون دەی ئایا ئەمان باوەڕ دەھێنن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِىٓ إِلَيْهِمْ فَسْـَٔلُوٓا۟ أَهْلَ ٱلذِّكْرِ إِن كُنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنەمان ناردووە پێش تۆ (ئەی موحەممەد ﷺ) جگە لە پیاوانێک کە نیگا و سرووشمان بۆ کردوون دەی پرسیار بکە لە خاوەنی کتێبەکانی (پێشوو لە زانایانی گاور و جولەکە) ئەگەر ئێوە نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا جَعَلْنَٰهُمْ جَسَدًا لَّا يَأْكُلُونَ ٱلطَّعَامَ وَمَا كَانُوا۟ خَٰلِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە ئەو پێغەمبەرانەمان نەکردوەتە پەیکەرێک کە خواردن نەخۆن وە ئەوان ھەمیشەیی و نەمر نەبوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ صَدَقْنَٰهُمُ ٱلْوَعْدَ فَأَنجَيْنَٰهُمْ وَمَن نَّشَآءُ وَأَهْلَكْنَا ٱلْمُسْرِفِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان بەڵێنێک کە پێمان دابوون بەجێمان ھێنا جا ئەوانە و ھەرکەسێکمان دەویست (لە باوەڕداران) ڕزگارمان کردن وە زیادەڕۆیانمان لەناوبرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَقَدْ أَنزَلْنَآ إِلَيْكُمْ كِتَٰبًا فِيهِ ذِكْرُكُمْ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ناردومانەتە خوارەوە کتێبێک بۆ ئێوە کە سەربەرزی و ناوبانگی ئێوەی تێدایە دەی ئایا بۆ بیر ناکەنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَمْ قَصَمْنَا مِن قَرْيَةٍ كَانَتْ ظَالِمَةً وَأَنشَأْنَا بَعْدَهَا قَوْمًا ءَاخَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiچەندەھا شارو گوندمان تێک شکاند (ولەناومان بردن) کە (خەڵکەکەی) ستەمکار بوون وەپاش ئەوان گەل و تاقمی ترمان (لەجێیان) بەدی ھێنا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّآ أَحَسُّوا۟ بَأْسَنَآ إِذَا هُم مِّنْهَا يَرْكُضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک (بێ باوەڕان) ھەستیان کرد بەسزاو تۆڵەی ئێمە دەستبەجێ ئەوان لەو شارانە بەخێرایی ڕایان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا تَرْكُضُوا۟ وَٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَآ أُتْرِفْتُمْ فِيهِ وَمَسَٰكِنِكُمْ لَعَلَّكُمْ تُسْـَٔلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(فریشتەکان بەگاڵتەوە پێیان دەڵێن) ڕامەکەن وبگەڕێنەوە بۆلای ئەو نازو نیعمەتانەی کە ڕۆچوو بوون تێیدا وە(بگەڕێنەوە) بۆ سەر خانوو ماڵەکانتان بەڵکو پرسیارتان لێ بکرێت (لەوەی بەسەرتان ھاتووە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لەگەڵ ھەڵھاتندا) دەیانووت: ھاوار بۆ ئێمە بێگومان ئێمە ستەمکار بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَا زَالَت تِّلْكَ دَعْوَىٰهُمْ حَتَّىٰ جَعَلْنَٰهُمْ حَصِيدًا خَٰمِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئیتر بەردەوام ئەمە ھاواریان بوو (ھاوار بۆ ئێمە) ھەتا ھەموویانمان دروێنە و خامۆش کرد (ولەناومان بردن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا خَلَقْنَا ٱلسَّمَآءَ وَٱلْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا لَٰعِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە دروستمان نەکردووە ئاسمان و زەوی و ئەوەی لەنێوانیاندایە بەگاڵتەو بەبێ ھودە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَوْ أَرَدْنَآ أَن نَّتَّخِذَ لَهْوًا لَّٱتَّخَذْنَٰهُ مِن لَّدُنَّآ إِن كُنَّا فَٰعِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر بمان وویستایە سەرقاڵی بۆ خۆمان ھەڵبژێرین (وەک ھاوسەرو منداڵ) لەلایەن خۆمانەوە ھەڵمان دەبژارد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ نَقْذِفُ بِٱلْحَقِّ عَلَى ٱلْبَٰطِلِ فَيَدْمَغُهُۥ فَإِذَا هُوَ زَاهِقٌ وَلَكُمُ ٱلْوَيْلُ مِمَّا تَصِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(واز لەوە بھێنە) بەڵکو حەق دەدەین بەسەر بەتاڵ و ناحەقدا بەھۆیەوە (بەتاڵ) مێشکی دەپژێت و تێکدەشکێت ئەمجا دەستبەجێ بەتاڵ دەفەوتێت و لەناو دەچێت ھاوار (وسزای بەتین) بۆ ئێوە لەبەر ئەوەی کە دەیڵێن و بڕیاری دەدەن بۆ خوا (لەھاوسەرو منداڵ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَهُۥ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَمَنْ عِندَهُۥ لَا يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِهِۦ وَلَا يَسْتَحْسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiتەنھا بۆ خوایە ئەوەی لەئاسمانەکان وزەویدایە وە ئەو (فریشتانە) کە لای خوان ھەرگیز لەپەرستنی ئەو خۆیان بەزل نازانن ھەرگیزیش ماندوو نابن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُسَبِّحُونَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ لَا يَفْتُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiشەوو ڕۆژ تەسبیحات و ستایشی (خودا دەکەن) ماندوونابن و سارد نابنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمِ ٱتَّخَذُوٓا۟ ءَالِهَةً مِّنَ ٱلْأَرْضِ هُمْ يُنشِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریانداوە) چەند پەرستراو و (خوایەک) لەزەویدا (بۆ خۆیان) (کە دەسەڵاتی ئەوەیان نیە مردوو زیندوو بکەنەوە) وخۆیان کۆدەکرێنەوە وزیندوو دەکرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَوْ كَانَ فِيهِمَآ ءَالِهَةٌ إِلَّا ٱللَّهُ لَفَسَدَتَا فَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ رَبِّ ٱلْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر لەھەردووکیاندا (لە ئاسمان و زەویدا) چەند پەرستراوێک ھەبوایە جگە لەخوا بێگومان (ئاسمان و زەوی) ھەر دوو کاول وێران دەبوون دەی پاک و بێگەردی بۆ خوای پەروەردگاری عەرش لەوەی بێ باوەڕان (خوای گەورەی) پێ وەێف دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا يُسْـَٔلُ عَمَّا يَفْعَلُ وَهُمْ يُسْـَٔلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) پرسیاری لێ ناکرێت (ڕەخنەی لێ ناگیرێت) لەھەر کارێک کەدەیکات بەڵکو ئەوان (ئادەمیزاد) پرسیاریان لێ دەکرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمِ ٱتَّخَذُوا۟ مِن دُونِهِۦٓ ءَالِهَةً قُلْ هَاتُوا۟ بُرْهَٰنَكُمْ هَٰذَا ذِكْرُ مَن مَّعِىَ وَذِكْرُ مَن قَبْلِى بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ٱلْحَقَّ فَهُم مُّعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا ئەوانە ھەڵیان بژاردووە (وبڕیاریان داوە) چەند پەرستراوێک جگە لەخوا (پێیان) بڵێ بەڵگەتان بھێنن (لەسەر ئەوەی بڕیارتانداوە) ئەمە قسەی ئەم قورئانەیە (خوا ناردویەتی) بۆ من وەقسەی ئەو (پەیام وپەڕاوانەشە) لەپێش منەوە ھاتوون (وەک: تەورات و ئینجیل، لەھیچیاندا بوونی چەند پەرستراوێک بڕیار نەدراوە بۆ خوای گەورە) بەڵام زۆربەی زۆریان حەق و ڕاستی نازانن لەبەر ئەوە پشتی تێدەکەن و ڕووی لێ وەردەگێڕن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رَّسُولٍ إِلَّا نُوحِىٓ إِلَيْهِ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنَا۠ فَٱعْبُدُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئێمە نەمان ناردووە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێک مەگەر نیگامان بۆ ناردووە (بەوەی کە) بێگومان جگە لەمن ھیچ پەرستراوێکی ڕاست نیە کەواتە تەنھا من بپەرستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱلرَّحْمَٰنُ وَلَدًا سُبْحَٰنَهُۥ بَلْ عِبَادٌ مُّكْرَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(وەبێ باوەڕان) ووتیان خوای میھرەبان منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوە (کە فریشتەکانن) پاک و بێگەردە خوا (لەم شتانە) بەڵکو ئەوانە ( ئەوفریشتانە) بەندەی ڕێز گیراوی (خوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا يَسْبِقُونَهُۥ بِٱلْقَوْلِ وَهُم بِأَمْرِهِۦ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiلە خوا پێش ناکەون بەقسەو ووتەیان وەئەوان بەفەرمانی خوا کار دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلَا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ٱرْتَضَىٰ وَهُم مِّنْ خَشْيَتِهِۦ مُشْفِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) دەزانێت وئاگادارە بە ئەوەی لەدونیا لەبەر دەستیاندایە وە بە ئەوەی لەڕۆژی دواییدا بۆیان ئامادەکراوە وە (فریشتەکان) تکا ناکەن تەنھا بۆ ئەو کەسە نەبێت (خوا) ڕازی بێت (تکای بۆ بکرێت) وە ئەوان (فریشتەکان) لەترس وھەیبەتی خوا زۆر دەترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَن يَقُلْ مِنْهُمْ إِنِّىٓ إِلَٰهٌ مِّن دُونِهِۦ فَذَٰلِكَ نَجْزِيهِ جَهَنَّمَ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەرکام لەوانە (لەو فریشتانە) بڵێ بێگومان منیش پەرستراوم جگە لەخوا ئەو بە (ئاگری) دۆزەخ تۆڵەی لێ دەسێنین ھەربەوجۆرە پاداشتی ستەمکاران دەدەینەوە (تۆڵەیان لێ دەکەینەوە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَوَلَمْ يَرَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَٰهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ ٱلْمَآءِ كُلَّ شَىْءٍ حَىٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا نەیان بینی (نەیانزانیوە) ئەوانە بێ بڕوا بوون کەئاسمانەکان و زەوی ھەردووکیان پێکەوە لکابوون (ویەک پارچە بوون) ئەمجا لەیەکترمان جیاکردنەوە وە فەراھەممان ھێنـا لەئاو ودروستمان کردووە ھەموو شتێکی زیندوو دەی ئایا ئەوانە ھەر باوەڕ ناھێنن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَا فِى ٱلْأَرْضِ رَوَٰسِىَ أَن تَمِيدَ بِهِمْ وَجَعَلْنَا فِيهَا فِجَاجًا سُبُلًا لَّعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەدروستمان کردووە (ودامان ناوە) لەزەویدا چەند شاخی دامەزراو بۆ ئەوە جووڵە جوڵ نەکات بەوانەی (بەسەر پشتیوەن) وە سازاندومانە لە زەوی (یان لە شاخەکان)دا دۆڵ و ڕێگاوبانی زۆر تا ئەوان شارەزا بن و پێویستی خۆیان دابین بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَا ٱلسَّمَآءَ سَقْفًا مَّحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ ءَايَٰتِهَا مُعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئاسمانمان کردووە بەسەقفێکی (سەرێکی) پارێزراو بەڵام ئەوانە سەبارەت بە ئایەتەکانی ئاسمان پشت تێکەرو ڕوو وەرگێر بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلَّيْلَ وَٱلنَّهَارَ وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ فِى فَلَكٍ يَسْبَحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەر ئەو (خوا)یە کە شەو و ڕۆژی دروستکردووە وە خۆر و مانگیشی (دروست کردووە) ھەریەک لەوان لە خولگەیەکدا دەسوڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا جَعَلْنَا لِبَشَرٍ مِّن قَبْلِكَ ٱلْخُلْدَ أَفَإِي۟ن مِّتَّ فَهُمُ ٱلْخَٰلِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڕیارمان نەداوە بۆ ھیچ کەسێک لەپێش تۆوە مانەوەی ھەمیشەیی (نەمری) ئەمجا ئەگەر تۆ بمری (دوای مردنی تۆ) ئایا ئەوان ژیانیان بەردەوام دەبێ و نامرن؟ (نەخێر)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

كُلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ وَنَبْلُوكُم بِٱلشَّرِّ وَٱلْخَيْرِ فِتْنَةً وَإِلَيْنَا تُرْجَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەموو کەسێک مردن دەچێژێت (ودەمرێت) وە ئێمە تاقیتان دەکەینەوە بەخراپە وناخۆشی وە بە چاکە و خۆشی تادەرکەوێت (چاک و خراپ) وە ھەر بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِذَا رَءَاكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَٰذَا ٱلَّذِى يَذْكُرُ ءَالِهَتَكُمْ وَهُم بِذِكْرِ ٱلرَّحْمَٰنِ هُمْ كَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) کاتێ تۆ دەبینن ئەوانەی کە بێ باوەڕن جگە لەگاڵتە و لاقرتی کردن بە تۆ ھیچی تر ناکەن (بەسەرسامیەکەوە دەڵێن) ئا ئەمە ئەو کەسەیە (بەخراپی) باسی بتەکانتان دەکات لەکاتێکدا خۆیان بەباسکردنی (قورئان) وزیکری خوای میھرەبان بێ بڕوان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

خُلِقَ ٱلْإِنسَٰنُ مِنْ عَجَلٍ سَأُو۟رِيكُمْ ءَايَٰتِى فَلَا تَسْتَعْجِلُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(سرووشتی) ئینسان وایە لەسەر پەلەکردن بەدی ھێنراوە بەزوویی تۆڵەی خۆمتان نیشان دەدەم کەواتە پەلە مەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (بت پەرستان بەگاڵتەوە) دەڵێن ئەم بەڵێنی (تۆڵەیە) کەی دێت ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَوْ يَعْلَمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ حِينَ لَا يَكُفُّونَ عَن وُجُوهِهِمُ ٱلنَّارَ وَلَا عَن ظُهُورِهِمْ وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئەوانەی کە بێ باوەرنِ بیانزانیایە (چ سزایەکی سەخت لەبەر دەمیاندایە) کاتێ ناتوانن دووری بخەنەوە بڵێسەی ئاگر لەدەم وچاو و پشتیان وەئەوان یارمەتی نادرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ تَأْتِيهِم بَغْتَةً فَتَبْهَتُهُمْ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ رَدَّهَا وَلَا هُمْ يُنظَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو لەناکاودا تووشیان دێت وسەرسامیان دەکات (بەشێوەیەک) نەدەتوانن بیگێڕنەوە (ڕێگری بکەن) وە نەمۆڵەتیشیان دەدرێت (تەوبە بکەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَحَاقَ بِٱلَّذِينَ سَخِرُوا۟ مِنْهُم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان گاڵتە و لاقرتی کراوە بەپێغەمبەرانی پێش تۆش ئەمجا دەوری ئەوانەیدا لەوان کەگاڵتەیان دەکرد (بەپێغەمبەران) ئەو سزایەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ مَن يَكْلَؤُكُم بِٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ مِنَ ٱلرَّحْمَٰنِ بَلْ هُمْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِم مُّعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ (بەگاڵتەکاران) کێ (دەتوانێت) ئێوە بپارێزێت بەشەوو بەرۆژ لە (سزای) خوای میھرەبان بەڵکو ئەوانە بەردەوام پشت ھەڵئەکەن لەیاد وزیکری پەروەردگاریان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَمْ لَهُمْ ءَالِهَةٌ تَمْنَعُهُم مِّن دُونِنَا لَا يَسْتَطِيعُونَ نَصْرَ أَنفُسِهِمْ وَلَا هُم مِّنَّا يُصْحَبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئاخۆ (ئەو بێ باوەڕانە) چەند پەرستراوێکیان ھەیە جگە لەئێمە ڕێگری (سزا) یان لێ بکات (ئەو پەرستراوانە) ناتوانن یارمەتی خۆیان بدەن وە لەلایەن ئێمەشەوە پەنا نادرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بَلْ مَتَّعْنَا هَٰٓؤُلَآءِ وَءَابَآءَهُمْ حَتَّىٰ طَالَ عَلَيْهِمُ ٱلْعُمُرُ أَفَلَا يَرَوْنَ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَآ أَفَهُمُ ٱلْغَٰلِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵکو ئێمە ئەوان و باو و باپیرانیانمان ژیاندووە بە خۆشی (ناز و نیعمەتی دونیامان پێدابوون) تاتەمەنی زۆریان بەسەر برد دەی ئایا ئەوانە (قوڕەیشیەکان) سەرنج نادەن کە بێگومان ئێمە (وردە وردە) دێینە خاک و وڵاتی (ئەوان) لە ھەموو لایەکی یەوە کەمی دەکەینەوە (بەڕزگار کردن لەلایەن موسڵمانانەوە) دەی ئایا ئەوان زاڵ و سەرکەوتوون (یان ئێمە)؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ إِنَّمَآ أُنذِرُكُم بِٱلْوَحْىِ وَلَا يَسْمَعُ ٱلصُّمُّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا مَا يُنذَرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: بێگومان من تەنھا ئێوە بێدار دەکەمەوە (دەتان ترسێنم) بەنیگا و وەحی وە کەڕەکان بانگەوازی(حەق) نابیستن کاتێک کە دەترسێنرێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَئِن مَّسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِّنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَٰوَيْلَنَآ إِنَّا كُنَّا ظَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا ئەگەر دوو چاریان ببێت کەمێک لە سزای پەروەردگارت بێگومان ئەوان دەڵێن ھاوارو تیاچوون بۆ ئێمە بەڕاستی ئێمە (ھەموومان) ستەمکار بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَضَعُ ٱلْمَوَٰزِينَ ٱلْقِسْطَ لِيَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ فَلَا تُظْلَمُ نَفْسٌ شَيْـًٔا وَإِن كَانَ مِثْقَالَ حَبَّةٍ مِّنْ خَرْدَلٍ أَتَيْنَا بِهَا وَكَفَىٰ بِنَا حَٰسِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئێمە دادەنێین تەرازووەکانی دادپەروەری (کەکردەوەی پێ دەکێشرێت) لەڕۆژی قیامەتدا ئەمجا ھیچ کەس کەمترین ستەمی لێ ناکرێت با قورسی (کردەوەکەی) بەقەدەر تۆوی خەرتەلەیەکیش بێت ئێمە دەیھێنین وە بەسە کەئێمە ژمێریاری (کردەوەی بەندەکان) بین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا مُوسَىٰ وَهَٰرُونَ ٱلْفُرْقَانَ وَضِيَآءً وَذِكْرًا لِّلْمُتَّقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی تەورات (کەجیا کەرەوەی حەق و بەتاڵە) بەخشیمانە موسا وھارون، وەڕوونکەرەوە و یاد خەرەوەشە بۆ پارێزکاران و لە خواترسان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱلَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِٱلْغَيْبِ وَهُم مِّنَ ٱلسَّاعَةِ مُشْفِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەدەترسن لە پەروەردگاریان بەنادیاری وپەنھانی وەئەوان (کەسانێکن) لە ڕۆژی دوایی زۆر دەترسن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَهَٰذَا ذِكْرٌ مُّبَارَكٌ أَنزَلْنَٰهُ أَفَأَنتُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەئەم (قورئانە) یاد خەرەوەیەکی بەفەڕ وپیرۆزە ناردومانەتە خوارەوە دەی ئایا ئێوە دانی پێدا نانێن(باوەڕی پێ ناکەن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ ءَاتَيْنَآ إِبْرَٰهِيمَ رُشْدَهُۥ مِن قَبْلُ وَكُنَّا بِهِۦ عَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی بەخشیمان بە ئیبراھیم ڕێنمونی وشارەزایی لەپێشدا وەئێمە لە (شیاوی) ئەو ئاگادار بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِۦ مَا هَٰذِهِ ٱلتَّمَاثِيلُ ٱلَّتِىٓ أَنتُمْ لَهَا عَٰكِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک ووتی بە باوکی وگەلەکەی ئا ئەم پەیکەر و بتانە چین؟ کە ئێوە دەیان پەرستن (بەلایانەوە ماونەتەوە)؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ وَجَدْنَآ ءَابَآءَنَا لَهَا عَٰبِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(گەلەکەی) ووتیان: باوو باپیرانمان بینیوە ئەمانەیان پەرستووە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَقَدْ كُنتُمْ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُمْ فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئیبراھیم) ووتی بەڕاستی ئێوە خۆتان و باوو باپیرانتان لە گومڕاییەکی ئاشکرادان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا بِٱلْحَقِّ أَمْ أَنتَ مِنَ ٱللَّٰعِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(لە وەڵامدا) ووتیان ئایا ڕاستی و ھەقت بۆ ھێناوین یان تۆ گاڵتەمان پێ دەکەیت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ بَل رَّبُّكُمْ رَبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ٱلَّذِى فَطَرَهُنَّ وَأَنَا۠ عَلَىٰ ذَٰلِكُم مِّنَ ٱلشَّٰهِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئیبراھیم) ووتی (ھەقم ھێناوە) بەڵکو پەروەردگاری ئێوە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە ھەر ئەویش بەدی ھێناون وە بێگومان من لەسەر ئەوانەی (کەباسم کرد) لە شاھید وبە ئاگایانم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَٱللَّهِ لَأَكِيدَنَّ أَصْنَٰمَكُم بَعْدَ أَن تُوَلُّوا۟ مُدْبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بە خوا پیلان دادەنێم بۆ (لەناو بردنی) بتەکانتان دوای ئەوەی پشتان تێکردن (بەجێتان ھێشتن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَجَعَلَهُمْ جُذَٰذًا إِلَّا كَبِيرًا لَّهُمْ لَعَلَّهُمْ إِلَيْهِ يَرْجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ئیبراھیم ھەموو بتەکانی وورد کرد جگە لە بتە زلەکەیان نەبێت بە ئومێدی ئەوەی بگەڕێنەوە بۆلای ئەو (بۆ لای ئیبراھیم ئەویش ڕاستیان پێ بڵێ، بەڵکو باوەڕبھێنن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ مَن فَعَلَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَآ إِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بت پەرستان) ووتیان کێ ئەمەی کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) بە ڕاستی ئەو کەسە لەستەمکارانە (دەبێ سزا بدرێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ سَمِعْنَا فَتًى يَذْكُرُهُمْ يُقَالُ لَهُۥٓ إِبْرَٰهِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(چەند کەسێک) ووتیان گوێمان لە لاوێک بوو باسی ئەوانی (بتەکانی بە خراپە) دەکرد پێی دەڵێن ئیبراھیم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ فَأْتُوا۟ بِهِۦ عَلَىٰٓ أَعْيُنِ ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَشْهَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(کۆمەڵێ لە گەلەکەی) ووتیان کەواتە بیھێنن لە پێش چاوی خەڵک (بیوەستێنن) بەڵکو (ئەوانەی دەیناسنەوە) شایەتی لەسەر بدەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ ءَأَنتَ فَعَلْتَ هَٰذَا بِـَٔالِهَتِنَا يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئایا تۆ ئەمەت کردووە بە خواکانمان (بەبتەکانمان) ئەی ئیبراھیم؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ بَلْ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمْ هَٰذَا فَسْـَٔلُوهُمْ إِن كَانُوا۟ يَنطِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئیبراھیم) ووتی نەخێر بەڵکو ئەم بتە گەورەیان ئەوەی کردووە دە پرسیار لەوانە (بتە شکاوەکان) بکەن ئەگەر ئەوانە قسە دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَرَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَنفُسِهِمْ فَقَالُوٓا۟ إِنَّكُمْ أَنتُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا گەڕانەوە بۆ لای یەکتری (سەریان کرد بەیەکدا) جا (لە ناو خۆیاندا ھەندێکیان) ووتیان بەڕاستی ئێوە ھەر خۆتان ستەمکارن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ نُكِسُوا۟ عَلَىٰ رُءُوسِهِمْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا هَٰٓؤُلَآءِ يَنطِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان سەر بەرەو خوار کرانەوە (گەڕانەوە بۆ سەر سەختی و نەفامیەکەیان) بەڕاستی تۆ دەتزانی ئەو بتانە قسە ناکەن (ئەی ئیبراھیم)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ أَفَتَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكُمْ شَيْـًٔا وَلَا يَضُرُّكُمْ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئیبراھیم) ووتی دەی ئێوە دەپەرستن؟ جگە لەخوا شتانێک کە ھیچ قازانج و سوودێکتان پێ ناگەیەنن وە ھیچ زیانێکیشتان لێ نادەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أُفٍّ لَّكُمْ وَلِمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئۆف بۆ ئێوە بۆ ئەو بتانەش کە دەیپەرستن لە جیاتی خوا دەی ئایا ژیر نابن (بیر وھۆشتان ناخەنە کار)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ حَرِّقُوهُ وَٱنصُرُوٓا۟ ءَالِهَتَكُمْ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھەندێک لە بت پەرستان) ووتیان (ئیبراھیم) چاک بسوتێنن و یارمەتی خواکانتان (بتەکانتان) بدەن وسەریان بخەن ئەگەر ئێوە ئەو کارە دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْنَا يَٰنَارُ كُونِى بَرْدًا وَسَلَٰمًا عَلَىٰٓ إِبْرَٰهِيمَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(کە ئیبراھیمیان خستە ئاگرەوە) ووتمان ئەی ئاگر سارد بەرەوەو بێ زیانبە لەسەر ئیبراھیم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَرَادُوا۟ بِهِۦ كَيْدًا فَجَعَلْنَٰهُمُ ٱلْأَخْسَرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوان ویستیان پیلان بگێڕن لە ئیبراھیم (بە سووتان لەناوی بەرن) بەڵام ئێمە ئەوانمان کردە زەرەرۆمەندترین (دۆڕاوترین) کەس

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَجَّيْنَٰهُ وَلُوطًا إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا لِلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئیبراھیم ولوطمان ڕزگار کرد و (ناردمانن) بۆ ئەو زەویە ( بۆ ووڵاتی شام) کە پیت و فەڕمان تێ خستبوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَوَهَبْنَا لَهُۥٓ إِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ نَافِلَةً وَكُلًّا جَعَلْنَا صَٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەخشیمان بە ئیبراھیم ئیسحاق و (بە ئیسحاقیش) یەعقوب، بە زیاد (لە داواکەی ئیبراھیم کە داوای منداڵێکی کرد) وە ھەموویانمان کرد بە پیاوی چاک

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَعَلْنَٰهُمْ أَئِمَّةً يَهْدُونَ بِأَمْرِنَا وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِمْ فِعْلَ ٱلْخَيْرَٰتِ وَإِقَامَ ٱلصَّلَوٰةِ وَإِيتَآءَ ٱلزَّكَوٰةِ وَكَانُوا۟ لَنَا عَٰبِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانمان کرد بە پێشەوا بە فەرمانی ئێمە ڕێنمونی (خەڵکیان) دەکرد وە نیگامان کرد بۆیان بە ئەنجامدانی کاری چاک وە بە نوێژ کردن و زەکاتدان وە ئەوان ھەر بۆ ئێمە عیبادەتیان دەکرد

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلُوطًا ءَاتَيْنَٰهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَنَجَّيْنَٰهُ مِنَ ٱلْقَرْيَةِ ٱلَّتِى كَانَت تَّعْمَلُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍ فَٰسِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەخشیمان بە لوط پێغەمبەرێتی و زانیاری وە ڕزگارمان کرد لە(دەست خەڵکی) ئەو شارەی (سەدوم) کە (خەڵکەکەی) کردەوەی پیس و دزێویان دەکرد (نێربازییان دەکرد) بەڕاستی ئەوانە گەلێکی خراپی لە فەرمان دەرچوو بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَدْخَلْنَٰهُ فِى رَحْمَتِنَآ إِنَّهُۥ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لوطمان خستە ناو ڕەحمەت و میھرەبانی خۆمانەوە بەڕاستی لوط لە چاکەکاران بوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنُوحًا إِذْ نَادَىٰ مِن قَبْلُ فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَنَجَّيْنَٰهُ وَأَهْلَهُۥ مِنَ ٱلْكَرْبِ ٱلْعَظِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەپێشتر نوح پێغەمبەر ﷺ ھاواری (لە ئێمە) کرد ئەمجا ئێمەش وەڵامماندایەوە وبەدەنگیەوە ھاتین خۆی و (ئیماندارانی) خێزانەکەیمان ڕزگار کرد لە تەنگانە زۆر گەورەکە (لە لافاو و خنکان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَنَصَرْنَٰهُ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَآ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ قَوْمَ سَوْءٍ فَأَغْرَقْنَٰهُمْ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە یارمەتیمان دا لە دژی ئەو گەلەی کە بەڵگەو ئایەتەکانی ئێمەیان بە درۆ دەزانی بەڕاستی ئەوانە گەلێک بوون ڕۆچوون لە خراپەدا لەبەر ئەوە ھەموویانمان خنکان (لە تۆفانەکەدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَدَاوُۥدَ وَسُلَيْمَٰنَ إِذْ يَحْكُمَانِ فِى ٱلْحَرْثِ إِذْ نَفَشَتْ فِيهِ غَنَمُ ٱلْقَوْمِ وَكُنَّا لِحُكْمِهِمْ شَٰهِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(باسی) داود و سولەیمان بکە کاتێ بڕیاریان دەرکرد دەربارەی ئەو کشتوکاڵەی کە بەشەو ئاژەڵی کەسانێک تێیدا لەوەڕابوون (زیانیان لێ دابوو) وە ئێمە بۆ دادوەری بڕیارەکەیان ئامادە (ئاگادار) بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَفَهَّمْنَٰهَا سُلَيْمَٰنَ وَكُلًّا ءَاتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَٱلطَّيْرَ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئێمە ئەوەمان فێری سولەیمان کرد (سولەیمان ووتی: ئاژەڵە زیان خۆرەکە بدرێتە دەست خاوەن کشتوکاڵەکە، کەڵک لەشیر وبەرھەمیان وەربگرێت، وە کشتوکاڵەکەش بدرێتە دەست خاوەن ئاژەڵەکە بەروبوومەکەی بخۆن و خزمەتی بکەن تـا وەک پێش زیان لێکەوتنەکەی لێ دێتەوە، پاشان ھەریەک لەئاژەڵ وکشتوکاڵەکە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان) وە بە ھەر یەک لەو دووانە (داود و سولەیمان) پێغەمبەرێتی (ودادوەری) و زانستمان پێدان وە ڕاممان ھێنا لەگەڵ داودا چیاکان و باڵندەکە تەسبیحاتی خوایان دەکرد وە ھەر ئێمە ئەوەمان کرد (بۆ داود)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَعَلَّمْنَٰهُ صَنْعَةَ لَبُوسٍ لَّكُمْ لِتُحْصِنَكُم مِّنۢ بَأْسِكُمْ فَهَلْ أَنتُمْ شَٰكِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە داودمان فێری دروستکردنی پۆشاکی زرێی (جەنگی) کرد بۆ ئێوە تابتان پارێزێت لەکاتی شەڕو کوشتارتاندا دەی ئایا ئێوە سوپاسگوزارن (بۆ خوا لەسەر ئەم نیعمەتانە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلِسُلَيْمَٰنَ ٱلرِّيحَ عَاصِفَةً تَجْرِى بِأَمْرِهِۦٓ إِلَى ٱلْأَرْضِ ٱلَّتِى بَٰرَكْنَا فِيهَا وَكُنَّا بِكُلِّ شَىْءٍ عَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ڕاممان ھێنا) بۆ سولەیمان بای توند (ڕەشەبا) بەفەرمانی سولەیمان دەڕۆیشت بۆ ئەو ووڵات و زەویەی کە پڕ پیت و بەرەکەتمان کرد بوو وە ئێمە بەھەموو شتێک ئاگاداربووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمِنَ ٱلشَّيَٰطِينِ مَن يَغُوصُونَ لَهُۥ وَيَعْمَلُونَ عَمَلًا دُونَ ذَٰلِكَ وَكُنَّا لَهُمْ حَٰفِظِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەندێک لە شەیتانەکان (مان ڕام ھێنابوو) دەچوونە ژێری دەریا بۆ سولەیمان (تا گەوھەرو مرواری بۆ دەربھێنن) وە جگە لەوە کاری تریشیان دەکرد (بۆی وەک کۆشک دروستکردن) بەڕاستی ئێمەش چاودێر (و پارێزەری) ئەوان بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَيُّوبَ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥٓ أَنِّى مَسَّنِىَ ٱلضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (باسی) ئەیووب (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد (لە دوای ناساغی ماوەیەکی زۆر) ووتی (ئەی پەرورەدگارم) بە ڕاستی من زیان و ئازار و نەخۆشی دووچارم بووە و تۆش میھرەبانترینی میھرەبانانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ فَكَشَفْنَا مَا بِهِۦ مِن ضُرٍّ وَءَاتَيْنَٰهُ أَهْلَهُۥ وَمِثْلَهُم مَّعَهُمْ رَحْمَةً مِّنْ عِندِنَا وَذِكْرَىٰ لِلْعَٰبِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئێمەش ھاوار و نزاکەیمان گیرا کرد و لامان برد ئەو زیان و ئازار و نەخۆشییەی کە ھەیبوو وە ھەموو ماڵ و منداڵیمان پێ بەخشیەوە (کە پێشتر مردبوون) و ئەوەندەی تریش لەگەڵیاندا ئەوە ڕەحمەتێکی تایبەت بوو لە ئێمەوە وە بیرخەرەوە و ئامۆژگاری بوو بۆ خوا پەرستان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِسْمَٰعِيلَ وَإِدْرِيسَ وَذَا ٱلْكِفْلِ كُلٌّ مِّنَ ٱلصَّٰبِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (باسی) ئیسماعیل و ئیدریس وذەلکیفل (بکە) ھەموویان لە ئارامگران بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَأَدْخَلْنَٰهُمْ فِى رَحْمَتِنَآ إِنَّهُم مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە ئەوانمان خستە ناو ڕەحمەتی خۆمان (کە بەھەشتە) بێگومان ئەوانە لە چاکەکەکاران بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبْحَٰنَكَ إِنِّى كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (باسی) ذەننون (یونس بکە کە پێغەمبەری خەڵکی نەینەوا بوو) کاتێک ڕۆیشت بە توڕەیی (گەلەکەی بەجێ ھێشت) وایدەزانی ئێمە تەنگانەی بەسەردا ناھێنین وھەروا وازی لێ دەھێنین (خوای گەورە تاقیکردوە وفڕێدرایە ناو دەریا ونەھەنگێک قووتیدا) جا لە تاریکیەکاندا (تاریکی شەو و دەریا و ناو سکی نەھەنگ) ھاواری کرد (ئەی خوایە) بەڕاستی ھیچ پەرستراوێکی بەھەق وڕاستی نیە جگە لە تۆ پاکی و بێگەردی بۆ تۆیە، بێگومان من لە ستەمکاران بووم (لەبەر ئەوەی ئارامم نەگرت و وازم لە گەلەکەم ھێنا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَنَجَّيْنَٰهُ مِنَ ٱلْغَمِّ وَكَذَٰلِكَ نُـۨجِى ٱلْمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمەش نزا و ھاواری ئەومان گیراکرد و لەو غەم وخەفەتە ڕزگارمان کرد ھەر بەو شێوەیە ئیماندارانیش ڕزگار دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَزَكَرِيَّآ إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُۥ رَبِّ لَا تَذَرْنِى فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ ٱلْوَٰرِثِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (باسی) زەکەریا (بکە) کاتێک ھاواری لە پەروەردگاری کرد ئەی پەروەردگارم بە تەنھا مەمھێڵەرەوە (منداڵێکم پێ ببەخشە) وە تۆ چاکترین میراتگرانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱسْتَجَبْنَا لَهُۥ وَوَهَبْنَا لَهُۥ يَحْيَىٰ وَأَصْلَحْنَا لَهُۥ زَوْجَهُۥٓ إِنَّهُمْ كَانُوا۟ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَيَدْعُونَنَا رَغَبًا وَرَهَبًا وَكَانُوا۟ لَنَا خَٰشِعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمەش دوعای ئەومان وەڵام دایەوە و یەحیامان پێ بەخشی و خیزانەکەشیمان بۆ چاک کردەوە (لە نەزۆکی) بێگومان ئەوانەی (باسکران لە پێغەمبەران) پێش بڕکێیان دەکرد لە (ئەنجامدانی) ھەموو خێر و چاکەیەکدا و ھاواریان لە ئێمە دەکرد بە ئومێدی (بەھەشت) ولە ترسی (دۆزەخ) وە ئەوان ملکەچ بوون بۆ ئێمە (ودەترسن لێمان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱلَّتِىٓ أَحْصَنَتْ فَرْجَهَا فَنَفَخْنَا فِيهَا مِن رُّوحِنَا وَجَعَلْنَٰهَا وَٱبْنَهَآ ءَايَةً لِّلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە(باسی) ئەو ئافرەتە (مەریەمی کچی عیمران بکە) کەداوێنی خۆی پاراست ئەمجا فوومان پێداکرد (بەھۆی جوبرەیلەوە) لەو ڕۆحەی کەھی خۆمان بوو وە ئەو (مەریەم) و کوڕەکەیمان کرد بە موعجیزەیەک بۆ جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ هَٰذِهِۦٓ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَٰحِدَةً وَأَنَا۠ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئا ئەمەیە ئاینی ئێوە کەیەک ئاینە (ئاینی ھەموو پێغەمبەرانە) ومنیش پەروەردگارتانم کەواتە تەنھا من بپەرستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَقَطَّعُوٓا۟ أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ كُلٌّ إِلَيْنَا رَٰجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام خەڵکی جیاوازیان کەوتە نێوان و سەرپێچی پێغەمبەرەکانیان کرد، زۆربەیان بوون بەچەند کۆمەڵ گرۆھێکەوە (ھەستان دەستیانکرد بە پەرستنی بت وھەواو ئارزووی خۆیان) (بەڵام) ھەموویان تەنھا بۆ لای ئێمە دەگەڕێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَمَن يَعْمَلْ مِنَ ٱلصَّٰلِحَٰتِ وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَلَا كُفْرَانَ لِسَعْيِهِۦ وَإِنَّا لَهُۥ كَٰتِبُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا ھەر کەس (ھەرچەند) لەکردەوە چاکەکان بکات (بەو مەرجەی)باوەڕداریش بێت ئەوە (پاداشتی) کۆششەکەی وون نابێت و بەفیڕۆ ناڕوات بەڕاستی ئێمە بۆ (کردەوەکانی) ئەو نووسەرین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَحَرَٰمٌ عَلَىٰ قَرْيَةٍ أَهْلَكْنَٰهَآ أَنَّهُمْ لَا يَرْجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە حەرامە و قەدەغەیە و ناشێت بۆ خەڵکی ئەو گوند وشارانەی کە کاولمان کردن و لەناومان بردن کەجارێکی تر بگەڕێنەوە (بۆ دونیا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حَتَّىٰٓ إِذَا فُتِحَتْ يَأْجُوجُ وَمَأْجُوجُ وَهُم مِّن كُلِّ حَدَبٍ يَنسِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ژیان درێژەی دەبێت) تا ئەو کاتەی (بەربەستەکەی) یەئجوج و مەئجوج دەکرێتەوە ئەوانیش لەھەموو بەرزاییەکەوە بەپەلە (وبەخێرایی) دێنە خوارەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱقْتَرَبَ ٱلْوَعْدُ ٱلْحَقُّ فَإِذَا هِىَ شَٰخِصَةٌ أَبْصَٰرُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَٰوَيْلَنَا قَدْ كُنَّا فِى غَفْلَةٍ مِّنْ هَٰذَا بَلْ كُنَّا ظَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەنزیک بۆتەوە بەڵێنی ڕاست (ھاتنی قیامەت) جا لەناکاودا ئەبڵەق و زەق دەبێت چاوی ئەوانەی بێ بڕوا بوون (دەڵێن) ھاوارو مەرگ بۆ ئێمە بێگومان ئێمە لەدونیادا لەبێ ئاگاییەکی (تەواو)دا بووین لە ئەمە، نەخێر بەڵکو ئێمە ستەمکار بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَٰرِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێوە وئەوانەش دەتانپەرستن جگە لەخوا (دەبنە) سووتەمەنی (وھەڵگیرسێنەری) دۆزەخ، ئێوە (و ئەوان) دەچنە ناویەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَوْ كَانَ هَٰٓؤُلَآءِ ءَالِهَةً مَّا وَرَدُوهَا وَكُلٌّ فِيهَا خَٰلِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەگەر ئا ئەوانە (بتەکان) خوا بوونایە نەدەچوونە ناو ئەو (ئاگری دۆزەخە)وە وە ھەموو (بت و بتپەرستان) بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَهُمْ فِيهَا زَفِيرٌ وَهُمْ فِيهَا لَا يَسْمَعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەو (دۆزەخیانە) ھەیە لەدۆزەخدا ھەناسەی سارد ھەڵکێشان وەئەوان لەوێدا (لەدۆزەخدا) ھیچ نابیستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ ٱلَّذِينَ سَبَقَتْ لَهُم مِّنَّا ٱلْحُسْنَىٰٓ أُو۟لَٰٓئِكَ عَنْهَا مُبْعَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان ئەوانەی لەلایەن ئێمەوە پێشتر بڕیار دراوە بۆیان کە بەختەوەربن (وچاکە بھێنرێتە ڕێیان) ئەوانە لەدۆزەخ دوور دەخرێنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا يَسْمَعُونَ حَسِيسَهَا وَهُمْ فِى مَا ٱشْتَهَتْ أَنفُسُهُمْ خَٰلِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەوان) نابیستن دەنگی (بڵێسەو قرچەی) ئاگری دۆزەخ وەئەوان لەناو ئەو (نازو نیعمەتەی) دڵیان حەزی لێیەتی بەھەمیشەیی وبێ بڕانەوە دەمێننەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَا يَحْزُنُهُمُ ٱلْفَزَعُ ٱلْأَكْبَرُ وَتَتَلَقَّىٰهُمُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ هَٰذَا يَوْمُكُمُ ٱلَّذِى كُنتُمْ تُوعَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiغەمباریان ناکات ترسە ھەرە گەورەکە (لەقیامەتدا) و فریشتەکانیش پێشوازیان لێ دەکەن (لەبەر دەرگاکانی بەھەشتدا) (وپێیان دەڵێن) ئەمە ئەو ڕۆژیە کە بەڵێنتان پێ درابوو

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَوْمَ نَطْوِى ٱلسَّمَآءَ كَطَىِّ ٱلسِّجِلِّ لِلْكُتُبِ كَمَا بَدَأْنَآ أَوَّلَ خَلْقٍ نُّعِيدُهُۥ وَعْدًا عَلَيْنَآ إِنَّا كُنَّا فَٰعِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیھێنەوە بیریان) ئەو ڕۆژەی کەئاسمانەکان دەپێچینەوە وەک پێچانەوە (لولکردنی) تۆماری کتێب وپەرتوکێک وەک یەکەمجار چۆن دروستمان کرد (بەڕوت و قووتی) (پاش مردنیش) ئەو (دروستکردنە) دووبارە دەکەینەوە ئەوە بەڵێنێکە (جێبەجێ کردنی) لەسەر ئێمەیە بێگومان ئێمە (ئەو بەڵێنە) بەدی دەھێنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ كَتَبْنَا فِى ٱلزَّبُورِ مِنۢ بَعْدِ ٱلذِّكْرِ أَنَّ ٱلْأَرْضَ يَرِثُهَا عِبَادِىَ ٱلصَّٰلِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ئێمە نووسیوومانە لەزەبووردا لەدوای نووسینی لە (لوح المحفوظ) دا بەڕاستی سەر زەوی (بەھەشت) دەبنە خاوەنی وبەمیراتی دەیبەن بەندە چاک و پاکەکانم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّ فِى هَٰذَا لَبَلَٰغًا لِّقَوْمٍ عَٰبِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبێگومان لەمەدا (لەوەی لەم سورەتەدا باسکرا ) بەسە کەپەند وئامۆژگاری بێت بۆ گەلی خوا پەرستان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَٰكَ إِلَّا رَحْمَةً لِّلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆمان تەنھا بۆ ئەوە ناردووە کەڕەحمەت بیت بۆ جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ إِنَّمَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ أَنَّمَآ إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَٰحِدٌ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ بێگومان تەنھا شتێک کەنیگا کراوە بۆ من (ئەمەیە) کە بەڕاستی پەرستراوی ئێوە خوای تاک و تەنھایە، دەی ئایا ئێوە ملکەچ دەبن؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُلْ ءَاذَنتُكُمْ عَلَىٰ سَوَآءٍ وَإِنْ أَدْرِىٓ أَقَرِيبٌ أَم بَعِيدٌ مَّا تُوعَدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر ڕوویان وەرگێڕا ئەوە بڵێ ھەمووتانم ئاگادار کرد بە یەکسانی و ناشزانم نزیکە یادوورە (ھاتنی) ئەو ھەڕەشەی لێتان دەکرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّهُۥ يَعْلَمُ ٱلْجَهْرَ مِنَ ٱلْقَوْلِ وَيَعْلَمُ مَا تَكْتُمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی خوا دەزانێت بە ووتە و قسەی ئاشکرا وە دەشزانێت بەو قسەی دەیشارنەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِنْ أَدْرِى لَعَلَّهُۥ فِتْنَةٌ لَّكُمْ وَمَتَٰعٌ إِلَىٰ حِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە من نازانم (مۆڵەت دانتان) لەوانەیە تاقیکردنەوە بێت بۆ ئێوە (بیەوێت) تاماوەیەک (وازتان لێ بھێنێت) کەڕابوێرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَٰلَ رَبِّ ٱحْكُم بِٱلْحَقِّ وَرَبُّنَا ٱلرَّحْمَٰنُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێغەمبەر ﷺ) فەرمووی ئەی پەروەردگارم بەدادگەرانە بڕیاربدە (لە نێوان من و ئەم بێ باوەڕانەدا) وە پەروەردگاری ئێمە میھربانی یارمەتی لێ داواکراوە لە بەرانبەر (ئەو قسە نابە جێیانەی) ئێوە دەیڵێن و ھەڵیدەبەستن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70