caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الأنبياء، ئایەتی 79

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 73 · 21:79

فَفَهَّمْنَٰهَا سُلَيْمَٰنَ وَكُلًّا ءَاتَيْنَا حُكْمًا وَعِلْمًا وَسَخَّرْنَا مَعَ دَاوُۥدَ ٱلْجِبَالَ يُسَبِّحْنَ وَٱلطَّيْرَ وَكُنَّا فَٰعِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئێمە ئەوەمان فێری سولەیمان کرد (سولەیمان ووتی: ئاژەڵە زیان خۆرەکە بدرێتە دەست خاوەن کشتوکاڵەکە، کەڵک لەشیر وبەرھەمیان وەربگرێت، وە کشتوکاڵەکەش بدرێتە دەست خاوەن ئاژەڵەکە بەروبوومەکەی بخۆن و خزمەتی بکەن تـا وەک پێش زیان لێکەوتنەکەی لێ دێتەوە، پاشان ھەریەک لەئاژەڵ وکشتوکاڵەکە بگەڕێنرێنەوە بۆ خاوەنەکانیان) وە بە ھەر یەک لەو دووانە (داود و سولەیمان) پێغەمبەرێتی (ودادوەری) و زانستمان پێدان وە ڕاممان ھێنا لەگەڵ داودا چیاکان و باڵندەکە تەسبیحاتی خوایان دەکرد وە ھەر ئێمە ئەوەمان کرد (بۆ داود)
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70