سوورەتی الرعد الرعد
43 ئایەت · مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 96
بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓمٓر تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ وَٱلَّذِىٓ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی، بۆزانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرة) بکە ئەمانە ئایەتەکانی کتێبی (ئاسمانین) وە ئەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆتۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە ھەق و ڕاستە بەڵام زۆربەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو خوایەی ئاسمانەکانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ھیچ پایە و ستونێک وەک دەیبینن پاشان بەرز بوەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شایستەی خوا بێت کەئێمە چونێتیەکەی نازانین) وە خۆر و مانگی ڕام ھێناوە (بۆ خزمەتکردنی خەڵکی) ھەر یەکەیان دەگەڕێت تاکاتی دیاریکراو ھەموو کاروبارێک ھەڵدەسوڕێنێ و ئایەتەکان ڕوون دەکاتەوە (بۆتان) ھەتا لە (زیندوو بوونەوە و) گەیشتن بەخزمەت پەروەردگارتان دڵنیابن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَهُوَ ٱلَّذِى مَدَّ ٱلْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَٰسِىَ وَأَنْهَٰرًا وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ يُغْشِى ٱلَّيْلَ ٱلنَّهَارَ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) ئەو زاتەیە کە زەوی ڕاخستووە (بەپانی و درێژی) و چەندھا چیا و ڕووباری تێدا داناوە (دروستکردووە) وەلە ھەموو جۆرە میوەیەک جوتێک نێر و مێی تێدا دروستکردووە شەو دەدات بەسەر ڕۆژدا بەڕاستی لەوانەدا بەڵگە و نیشانە ھەیە بۆ ئەو کەسانەی کەبیردەکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَفِى ٱلْأَرْضِ قِطَعٌ مُّتَجَٰوِرَٰتٌ وَجَنَّٰتٌ مِّنْ أَعْنَٰبٍ وَزَرْعٌ وَنَخِيلٌ صِنْوَانٌ وَغَيْرُ صِنْوَانٍ يُسْقَىٰ بِمَآءٍ وَٰحِدٍ وَنُفَضِّلُ بَعْضَهَا عَلَىٰ بَعْضٍ فِى ٱلْأُكُلِ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَٰتٍ لِّقَوْمٍ يَعْقِلُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە لەزەویدا چەند پارچەی لە پاڵ یەکتریدا ھەن ھەروەھا باخاتی ترێ و ڕەز و کشتوکاڵ و(باخاتی) دارخورمای دوو قەدی (یەک بنج) و یەک قەد ھەموویان بەیەک ئاو ئاودەدرێن کەچی فەزڵی ھەندێکیمان داوە بەسەر ھەندێکی تریاندا لەخواردندا (بەجۆرێک تامی ھەریەکەیان جیاوازە لەوی دیکە) بەڕاستی لەوانەدا چەند نیشانەی ڕوون ھەیە بۆ ئەوانەی تێدەگەن و بیردەکەنەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن تَعْجَبْ فَعَجَبٌ قَوْلُهُمْ أَءِذَا كُنَّا تُرَٰبًا أَءِنَّا لَفِى خَلْقٍ جَدِيدٍ أُو۟لَٰٓئِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِرَبِّهِمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ ٱلْأَغْلَٰلُ فِىٓ أَعْنَاقِهِمْ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر تۆ سەرت سوڕ بمێنێ ئەوە قسەی ئەوانە جێی سەر سوڕمانە کە دەڵێن ئایا کاتێک (کەمردین) وبوینەوە بەخاک ئایا ئێمە سەر لە نوێ دروست ئەکرێینەوە ئەوانە کەسانێکن کە بێ باوەڕ بوون بە پەروەردگاریان جا ئەوانە کۆت و زنجیر لە گەردنیاندایە وە ئەوانە ھاوەڵانی ئاگرن کە بە ھەمیشەیی دەمێننەوە تێیدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَسْتَعْجِلُونَكَ بِٱلسَّيِّئَةِ قَبْلَ ٱلْحَسَنَةِ وَقَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِمُ ٱلْمَثُلَٰتُ وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو مَغْفِرَةٍ لِّلنَّاسِ عَلَىٰ ظُلْمِهِمْ وَإِنَّ رَبَّكَ لَشَدِيدُ ٱلْعِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەپەلە داوای سزات لێدەکەن پێش چاکە و بەزەیی کە بێگومان لەپێش ئەمانەوە زۆر ھەبوون تۆڵەیان لێ سەنراوە و بەڕاستی پەروەردگارت خاوەنی لێبوردنە بۆ خەڵکی گەرچی ستەمکاریش بن ھەروەھا بەڕاستی پەروەردگارت تۆڵەسێنێکی توند وتیژە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌ مِّن رَّبِّهِۦٓ إِنَّمَآ أَنتَ مُنذِرٌ وَلِكُلِّ قَوْمٍ هَادٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە بێ باوەڕ بوون دەیانووت ئەوە بۆ نەنێردراوەتە خوارەوە بۆی موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە ئەی موحەممەد ﷺ تۆ ھەر ترسێنەری و بۆ ھەموو گەلێک ڕێنیشاندەرێک ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَحْمِلُ كُلُّ أُنثَىٰ وَمَا تَغِيضُ ٱلْأَرْحَامُ وَمَا تَزْدَادُ وَكُلُّ شَىْءٍ عِندَهُۥ بِمِقْدَارٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا دەزانێ ھەموو مێینەیەک (لە مناڵدانیدا) چی ھەڵگرتووە (کوڕ یان کچ) وە ھەروەھا دەزانێت منداڵدانەکان چی لێ کەمدەبێـتەوە و چی زیاد دەکات وە ھەموو شتێک لای ئەو (خوا) ئەندازەی (دیاریکراوی خۆی) ھەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
عَٰلِمُ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ ٱلْكَبِيرُ ٱلْمُتَعَالِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) زانایە بەھەموو دیار و نادیارێک گەورە و بەرزە وبڵندە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَوَآءٌ مِّنكُم مَّنْ أَسَرَّ ٱلْقَوْلَ وَمَن جَهَرَ بِهِۦ وَمَنْ هُوَ مُسْتَخْفٍۭ بِٱلَّيْلِ وَسَارِبٌۢ بِٱلنَّهَارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiیەکسانە (بۆ خوا) ئەوەتان بەنھێنی قسە بکات وە ئەوەتان بەئاشکرا (قسە) بکات و ئەوەی کە لە شەودا خۆی دەشارێتەوە ئەوەی کەلە ڕۆژدا دەردەکەوێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَهُۥ مُعَقِّبَٰتٌ مِّنۢ بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِۦ يَحْفَظُونَهُۥ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُغَيِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّىٰ يُغَيِّرُوا۟ مَا بِأَنفُسِهِمْ وَإِذَآ أَرَادَ ٱللَّهُ بِقَوْمٍ سُوٓءًا فَلَا مَرَدَّ لَهُۥ وَمَا لَهُم مِّن دُونِهِۦ مِن وَالٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەو (ئادەمی) ھەیە چەند فریشتەیەک کە بەدوای یەکدا دێن لەپێش و لەدوایەوە بەفەرمانی خوا دەیپارێزن لەزیان بەڕاستی خوا (بار و حاڵی) ھیچ گەلێک ناگۆڕێت ھەتا ئەوان خۆیان (بارو حاڵی) خۆیان نەگۆڕن وەکاتێک خوا بیەوێت گەل وھۆزێک تووشی بەڵا وسزا بکات ھیچ شتێک ناتوانێت ڕێگری لێ بکات وجگە لەو (خوا) ھیچ یارمەتیدەر و پشتیوانێکیان نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
هُوَ ٱلَّذِى يُرِيكُمُ ٱلْبَرْقَ خَوْفًا وَطَمَعًا وَيُنشِئُ ٱلسَّحَابَ ٱلثِّقَالَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خوا) ئەو زاتەیە بروسکەتان نیشان دەدات کەھۆی ترساندن و ھیوا وئومێدتانە ھەروەھا ھەوری قورس (بەئاوی باران) بەدی دەھێنێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيُسَبِّحُ ٱلرَّعْدُ بِحَمْدِهِۦ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِۦ وَيُرْسِلُ ٱلصَّوَٰعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَن يَشَآءُ وَهُمْ يُجَٰدِلُونَ فِى ٱللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ ٱلْمِحَالِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ھەورەگرمە سوپاس و ستایشی ئەو (خوای گەورەیە) دەکات ھەروەھا فریشتەکانیش لە ھەیبەت و ترسی ئەو (ستایشی دەکەن) وە (پەروەردگار) ھەورە بروسکەکان دەنێرێت و دەیدات لە ھەرکەسێک کەبیەوێت لە کاتێکدا ئەوانە دەمە دەمێ (وموجادەلە) دەکەن دەربارەی خوا و ئەو (خوای گەورە) ھێز و توانای زۆر بەتینە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَهُۥ دَعْوَةُ ٱلْحَقِّ وَٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِۦ لَا يَسْتَجِيبُونَ لَهُم بِشَىْءٍ إِلَّا كَبَٰسِطِ كَفَّيْهِ إِلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُغَ فَاهُ وَمَا هُوَ بِبَٰلِغِهِۦ وَمَا دُعَآءُ ٱلْكَٰفِرِينَ إِلَّا فِى ضَلَٰلٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiنزاو پاڕانەوەی ھەقیش ھەر بۆ (خوایە) ئەوانەش دەلاڵێنەوە و نزا لای غەیری خوا دەکەن ھیچ وەڵامێکیان نادەنەوە (نایەن بەھاواریانەوە) مەگەر وەک کەسێک (کەتینووی بێت لەدوورەوە) ھەردوو مشتی خۆی بۆلای ئاوێک درێژ کردبێ بۆ ئەوەی (ئاو) بگاتە دەمی بەڵام نایگاتێ نزاو دوعای بێ بڕوایان (لەبتەکانیان) ھیچ نیە جگە لە گومڕایی و سەر لێشێوان
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلِلَّهِ يَسْجُدُ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلَٰلُهُم بِٱلْغُدُوِّ وَٱلْـَٔاصَالِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوژدە بۆ خوا دەبات ھەرچی لەئاسمانەکان و زەویدایە بیانەوێ و نەیانەوێ ھەروەھا سێبەرەکانیان لەبەیانیان و ئێواراندا (سوژدە دەبەن)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
قُلْ مَن رَّبُّ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ قُلِ ٱللَّهُ قُلْ أَفَٱتَّخَذْتُم مِّن دُونِهِۦٓ أَوْلِيَآءَ لَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ نَفْعًا وَلَا ضَرًّا قُلْ هَلْ يَسْتَوِى ٱلْأَعْمَىٰ وَٱلْبَصِيرُ أَمْ هَلْ تَسْتَوِى ٱلظُّلُمَٰتُ وَٱلنُّورُ أَمْ جَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ خَلَقُوا۟ كَخَلْقِهِۦ فَتَشَٰبَهَ ٱلْخَلْقُ عَلَيْهِمْ قُلِ ٱللَّهُ خَٰلِقُ كُلِّ شَىْءٍ وَهُوَ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّٰرُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ کێ پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە بڵێ خوا جا بڵێ دەی ئێوە بێجگە لەو (خوای گەورە) پشتیوانانێکتان ھەڵبژاردووە (بۆ خۆتان) کەخاوەنی ھیچ سوود و زیانێک نین بۆ خۆشیان بڵێ ئایا کوێر و چاو ساغ یەکسانن؟ یان ئایا تاریکیەکان و ڕووناکی وەک یەک وان؟ نەخێر ئەوانە چەند ھاوبەشێکیان بۆ خوا داناوە؟ (گوایە) وەک دروستکراوانی خوایان دروست کردبێت؟ ئەوسا دروست کراوەکەیان لێ شێواوە!! بڵێ خوا دروستکەری ھەموو شتێکە و ھەر ئەویشە تاک و تەنھا وزاڵە بەسەر ھەموو شتێکدا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌۢ بِقَدَرِهَا فَٱحْتَمَلَ ٱلسَّيْلُ زَبَدًا رَّابِيًا وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِى ٱلنَّارِ ٱبْتِغَآءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَٰعٍ زَبَدٌ مِّثْلُهُۥ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ وَٱلْبَٰطِلَ فَأَمَّا ٱلزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَآءً وَأَمَّا مَا يَنفَعُ ٱلنَّاسَ فَيَمْكُثُ فِى ٱلْأَرْضِ كَذَٰلِكَ يَضْرِبُ ٱللَّهُ ٱلْأَمْثَالَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبارانی لە ئاسمانەوە باراندووە جا ھەر شیو و دۆڵێک بە ئەندازەی خۆی لافاوی ھەڵدەسێت ئەوسا لافاوەکە ھەڵی دەگرێت کەفێکی بەرزبووە (بە لافاوەکەوە) ھەروەھا لەو (کانزایانەش پەیدا دەبێت) کە ئاگری بۆ تاودەدەن (دەیتوێننەوە) بەمەبەستی دروست کردنی خشڵ (زێڕ وزیوو) یان شتوومەکی تر (وەک قاپ و قاچاغ) کەفێک وەکو ئەو (کەفی لافاوە پەیدا دەبێت) ئا بەو جۆرە خوا نموونەی حەق و بەتاڵ دەھێنێـتەوە جا کەفەکە دەڕوات و لە ناو دەچێت بەڵام ئەوەی کە سوود ئەگەیەنێت بەخەڵکی لەزەویدا دەمێنێتەوە ئابەو جۆرە خوا نموونەکان دەھێنێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لِلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِرَبِّهِمُ ٱلْحُسْنَىٰ وَٱلَّذِينَ لَمْ يَسْتَجِيبُوا۟ لَهُۥ لَوْ أَنَّ لَهُم مَّا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًا وَمِثْلَهُۥ مَعَهُۥ لَٱفْتَدَوْا۟ بِهِۦٓ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ سُوٓءُ ٱلْحِسَابِ وَمَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبۆ ئەوانەی وەڵامی بانگەوازی پەروەردگاریان دایەوە (پاداشتی) ھەرە چاک (بەھەشت) ھەیە ئەوانەش وەڵامی بانگەوازی (پەروەردگار) یان نەدایەوە ئەگەر ھەرچی ھەیە لە زەویدا ھەمووی ھی ئەوان بێت ئەوەندەی تریشی لەگەڵدا بێت دەیدەن لە بریتی ئەوەی لە سزای ڕۆژی دوایی (رزگاریان ببێت) ئەوانە بۆیان ھەیە لێپرسینەوەیەکی سەخت وخراپ و جێگایان دۆزەخە ئای کەچەند شوێنێکی بەد و خراپە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَمَن يَعْلَمُ أَنَّمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ مِن رَّبِّكَ ٱلْحَقُّ كَمَنْ هُوَ أَعْمَىٰٓ إِنَّمَا يَتَذَكَّرُ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا کەسێک کە بزانێت ( ژیری بخاتە کار) بەڕاستی ئەوەی نێرراوەتە خوار بۆ تۆ لەلایەن پەروەردگارتەوە ھەق وڕاستە وەک ئەو کەسەیە کە کوێربێت (ژیری خۆی نەخاتە کار و بێ باوەر ِبێت) بێگومان ھەر ئەوانە بیر دەکەنەوە کە خاوەنی ژیرین
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ يُوفُونَ بِعَهْدِ ٱللَّهِ وَلَا يَنقُضُونَ ٱلْمِيثَٰقَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کە پەیمانی خوا دەبەنە سەر وە بەڵێن ناشکێنن و ھەڵی ناوەشێننەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی کە پەیوەندی خزمایەتی بەجێ دەھێن بەوەی خوا فەرمانی داوە کەپەیوەست بکرێت لەگەڵیاندا (وەک بەسەرکردنەوەی خزمان) وە لە پەروەردگاریان دەترسن وە لەخراپە و سەختی لێپرسینەوە دەترسن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عُقْبَى ٱلدَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەن کە دانیان بەخۆیاندا گرت بەمەبەستی ڕەزامەندی پەروەردگاریان وە نوێژیان بەجێھێناوە, وە لەو ڕۆزیەی پێمان داوون بەخشیوویانە بەنھێنی و بە ئاشکرا وە بەچاکە ڕێگری لەخراپە دەکەن (بەچاکە خراپەکانیان دەسڕنەوە و لای دەبەن) سەر ئەنجامی چاکی ئەو دونیا ھەر بۆ ئەوانە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
جَنَّٰتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەھەشتانێک جێگای مانەوەی ھەمیشەییە کە ئەوان دەچنە ناویەوە ھەروەھا ئەوانەش کە چاک بوون لەباو و باپیرانیان وھاوسەرانیان و وەچە و نەوەکانیان فریشتەکانیش دەچنە ژورەوە بۆ لایان لە ھەموو دەرگایەکەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
سَلَٰمٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ فَنِعْمَ عُقْبَى ٱلدَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پێیان دەڵێن) سەلامتان لێ بێت چونکە ئارامتان گرت (لە دونیادا) جا چەند سەر ئەنجامێکی چاکتان بوو
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڵام ئەوانەی کە پەیمانی خوا ھەڵ دەوەشێننەوە لەپاش بەستن و گرێدانی ئەو پەیوەندی خزمایەتیەی کە خوا فەرمانی پێداوە بەجێی ناھێنن و ئەیبچڕێنن و خراپەکاری دەکەن لەزەویدا ھەر بۆ ئەوانە نەفرەت و دووریی لەبەزەیی خوا ھەروەھا بۆ ئەوانە سەرئەنجامی خراپ
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ وَفَرِحُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْـَٔاخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiخوا ڕزق و ڕۆزی فراوان دەکات بۆ ھەرکەسێک خۆی بیەوێت وەکەمی دەکات (بۆ ھەرکەسێک بیەوێت) وە ئەوانە دڵخۆش بوون بەژیانی دونیا لەکاتێکدا ژیانی دونیا ھیچ نیە لەچاو ڕۆژی دواییدا جگە لە ڕابواردنێکی چەند ساتێکی کەم نەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌ مِّن رَّبِّهِۦ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە کەبێ بڕوا بوون دەڵێن بۆچی نەنێررا بۆی موعجیزەیەک لەلایەن پەروەردگاریەوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ بەڕاستی خوا ھەر کەسێکی بوێت گومڕای دەکات (کەشیاوی گومڕاکردنە) وە ڕێنمونی ھەر کەسێک دەکات کە بۆلای خۆی گەڕابێتەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ ٱللَّهِ أَلَا بِذِكْرِ ٱللَّهِ تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە ودڵیان ئارام دەبێت بەیادی خوا ئاگاداربن کەھەر بە یادی خوا دڵەکان ئارام دەگرن
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَـَٔابٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەی بڕوایان ھێناوە و کردەوە چاکەکانیان کردووە خۆش بەختی بۆ ئەوانە لەگەڵ سەرەنجامی چاک
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَٰكَ فِىٓ أُمَّةٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَآ أُمَمٌ لِّتَتْلُوَا۟ عَلَيْهِمُ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِٱلرَّحْمَٰنِ قُلْ هُوَ رَبِّى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەر بە شێوەی (پێغەمبەرانی تر) تۆمان ڕەوانە کردوە لەناو گەل و ئوممەتێکدا کە لەپێش ئەوانەوە گەل و ئوممەتی تر ھاتوون و چوون بۆ ئەوەی بیخوێنیتەوە بەسەریاندا ئەوەی نیگامان کردووە بۆت لەکاتێکدا ئەوانە بڕواناھێنن بەخوای میھرەبان بڵێ ئەو پەروەردگاری منە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە بێجگە لە ئەو پشتم ھەر بەو بەستووە گەڕانەوەشم ھەر بۆلای ئەوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَوْ أَنَّ قُرْءَانًا سُيِّرَتْ بِهِ ٱلْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ ٱلْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ ٱلْمَوْتَىٰ بَل لِّلَّهِ ٱلْأَمْرُ جَمِيعًا أَفَلَمْ يَا۟يْـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعًا وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا۟ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِىَ وَعْدُ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەگەر قورئانێک (بەخوێندنەوەی) چیاکانی پێ ببرایە (بۆ شوێنێکی تر) یان زەوی پێ لەت لەت بکرایە یان لەگەڵ مردوواندا قسەی بکردایە (ئەمجا باوەڕ ناھێنن) بەڵام ھەموو کاروبارەکان بەدەست خوان دەی ئایا بێ ھیوا نەبوون و (نەیانزانیوە) ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە کەئەگەر خوا بیویستایە ھەموو خەڵکی دەخستە سەر ڕێگای ڕاست وە ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون ھەمیشە بەڵای سەختیان تووش دەبێت بەھۆی ئەوەی کردوویانە یان ئەو (بەڵایە) لە نزیک ماڵەکانیانەوە ڕوودەدات ھەتا بەڵێنی خوا دێتە دی بەڕاستی خوا بەڵێنی خۆی بەدی دەھێنێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدِ ٱسْتُهْزِئَ بِرُسُلٍ مِّن قَبْلِكَ فَأَمْلَيْتُ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ثُمَّ أَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان گاڵتە وسووکایەتی کرا بە پێغەمبەرانی زۆر لەپێش تۆوە منیش (ماوەیەک) مۆڵەتم دا بەوانەی بێ باوەر بوون پاشان ئەوانم گرت (تۆڵەم لێ سەندنەوە) جا چۆن بوو تۆڵەی من (دەربارەیان)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَفَمَنْ هُوَ قَآئِمٌ عَلَىٰ كُلِّ نَفْسٍۭ بِمَا كَسَبَتْ وَجَعَلُوا۟ لِلَّهِ شُرَكَآءَ قُلْ سَمُّوهُمْ أَمْ تُنَبِّـُٔونَهُۥ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلْأَرْضِ أَم بِظَٰهِرٍ مِّنَ ٱلْقَوْلِ بَلْ زُيِّنَ لِلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مَكْرُهُمْ وَصُدُّوا۟ عَنِ ٱلسَّبِيلِ وَمَن يُضْلِلِ ٱللَّهُ فَمَا لَهُۥ مِنْ هَادٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiدەی ئەو (خوایە) ی چاودێرە بەسەر ھەموو کەسەوە ھەرچی کردووە (ئایا وەک بتانێکە ئاگایان لە ھیچ نیە) ئەوانە ھاوبەشانێکیان بۆ خوا بڕیار داوە (ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ ناوی ئەو (بت و ھاوبەشانەم) بۆ بڵێن یان ئێوە ھەواڵ دەدەن بەخوا بەوەی کە (بەخەیاڵی ئێوە) نایزانێت لەزەویدا یان قسەی ڕوت و (بێ مانا) دەکەن (نەخێر خوا ھاوبەشی نیە) بەڵکو ئەوانەی بێ باوەڕ بوون فێڵ و پیلانی خۆیان بۆ ڕازێنرایەوە وە قەدەغە کران لەڕێگەی ڕاست ھەر کەسیش خوا گومڕای بکات ئەوە ھیچ ڕێ نیشاندەرێکی بۆ نیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
لَّهُمْ عَذَابٌ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَلَعَذَابُ ٱلْـَٔاخِرَةِ أَشَقُّ وَمَا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن وَاقٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانە لە ژیانی دونیادا سزایان بۆ ھەیە وە بەڕاستی سزای ڕۆژی دوایی سەخترو گرانترە وە بێگومان ھیچ پارێزەرێک نیە بۆ ئەوان لە (سزای) خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
مَّثَلُ ٱلْجَنَّةِ ٱلَّتِى وُعِدَ ٱلْمُتَّقُونَ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ أُكُلُهَا دَآئِمٌ وَظِلُّهَا تِلْكَ عُقْبَى ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوا۟ وَّعُقْبَى ٱلْكَٰفِرِينَ ٱلنَّارُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوێنەی ئەو بەھەشتەی کەبەڵێن دراوە بە پارێزکاران و لەخواترسان ڕوبارەکان دەڕۆن بەژێر باخەکانیدا میوە وسێبەرەکانی (بەھەشت) ھەمیشەیین ئەو (بەھەشتە) ئاکام و (لانەی) ئەوانەیە کە خۆیان پاراست (لە دونیادا) و لە خواترسان و ئاکام و (لانەی) بێ باوەڕانیش ھەر ئاگرە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَٱلَّذِينَ ءَاتَيْنَٰهُمُ ٱلْكِتَٰبَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمِنَ ٱلْأَحْزَابِ مَن يُنكِرُ بَعْضَهُۥ قُلْ إِنَّمَآ أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ ٱللَّهَ وَلَآ أُشْرِكَ بِهِۦٓ إِلَيْهِ أَدْعُوا۟ وَإِلَيْهِ مَـَٔابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوانەش کتێبمان پێدابوون شاد دەبن بەوەی نێرراوەتە خوارەوە بۆت و ھەندێک لە گرۆ و تاقمەکان ھەن ھەندێک لەوە ئینکار دەکەن بڵێ من تەنھا فەرمانم بەوە پێدراوە کە خوا بپەرستم و ھیچ ھاوبەشێکی بۆ دانەنێم ھەر بۆلای خوا (خەڵکی) بانگ ئەکەم وگەڕانەوەشم تەنھا بۆلای ئەو (خوایەیە)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَكَذَٰلِكَ أَنزَلْنَٰهُ حُكْمًا عَرَبِيًّا وَلَئِنِ ٱتَّبَعْتَ أَهْوَآءَهُم بَعْدَ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ مَا لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن وَلِىٍّ وَلَا وَاقٍ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەو شێوە ئەو (قورئانە) مان ناردۆتە خوارەوە (بۆ تۆ) کە فەرمانێکی عەرەبیە سوێند بەخوا بەڕاستی ئەگەر تۆ شوێنی ئارەزوەکانی ئەوانە بکەویت لەدوای ئەو وەحی و شارەزاییەی کە ھاتووە بۆت ھیچ پارێزەرێکت نابێت لە (سزای) خوا
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ وَجَعَلْنَا لَهُمْ أَزْوَٰجًا وَذُرِّيَّةً وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَن يَأْتِىَ بِـَٔايَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ لِكُلِّ أَجَلٍ كِتَابٌ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان پێش تۆ پێغەمبەرانێکمان ناردووە و پێماندان ھاوسەر و نەوە و وەچە وە بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نەبووە (پێش تۆ) نیشانەیەک (موعجیزەیەک) بھێنێت مەگەر بەئیزنی خوا نەبێت بۆ ھەموو کارێک وەختێکی تایبەتی ھەیە کە نووسراوە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
يَمْحُوا۟ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثْبِتُ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی خوا بیەوێت دەیسڕێتەوە و (ئەوەش بیەوێت) دەیھێڵێتەوە سەرچاوەی کتێبەکان لای ئەو (خوای گەورەیە) لە (لوح المحفوظ)
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَإِن مَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ وَعَلَيْنَا ٱلْحِسَابُ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر نیشانت دەین ھەندێک لەو ھەڕەشانەی لێمان کردون یان (پێش ئەوە) بتمرێنین بێگومان تۆ ھەر ڕاگەیاندنت لەسەرە و لێپرسینەوەش لەسەر ئێمەیە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئایا (بێ باوەڕان) سەرنجیان نەداوە کەئێمە زەوی کەم دەکەینەوە لە ھەموو لایەکانیەوە و خوا (بەویستی خۆی) بڕیار دەدات کەس ناتوانێت بڕیاری ئەو (خوا) بگۆڕێَت (یان ھەڵیوەشێنێتەوە) و ئەو (خوا) لێپرسینەوەی خێرایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًا يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بێگومان ئەوانەی پێش ئەمانیش فێڵ و پیلانیان گێڕا بەڵام ھەموو پیلان و (نەخشەیەکی سەرکەوتوو) بۆ خوایە (لەبەرامبەر نەخشە وپیلانی ئەواندا) (خوا) دەزانێت ھەموو کەس چی دەکات و لەمەو دواش بێ باوەڕان دەزانن سەرئەنجامی (ھەر دوو جیھان) بۆ کێ دەبێت
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَسْتَ مُرْسَلًا قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْكِتَٰبِ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەوانەی بێ باوەڕ بوون پێت دەڵێن تۆ ڕەوانەکراو (وپێغەمبەری خوا) نیت تۆش (ئەی موحەممەد ﷺ پێیان) بڵێ خوا بەسە شایەت بێت لەنێوان من و ئێوەدا ھەروەھا ئەو کەسەش کەشارەزایی کتێبی (ئاسمانی) لایە
هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
→