caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی ابراهيم، ئایەتی 21

مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 72 · 14:21

وَبَرَزُوا۟ لِلَّهِ جَمِيعًا فَقَالَ ٱلضُّعَفَٰٓؤُا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوٓا۟ إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا مِنْ عَذَابِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ قَالُوا۟ لَوْ هَدَىٰنَا ٱللَّهُ لَهَدَيْنَٰكُمْ سَوَآءٌ عَلَيْنَآ أَجَزِعْنَآ أَمْ صَبَرْنَا مَا لَنَا مِن مَّحِيصٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوھەموویان (لە گۆڕەکانیان دێنە دەرەوە) بۆ خوا دەردەکەون و ئاشکرا ئەبن ئەمجا (لە ڕۆژی دواییدا) بێ دەسەڵاتەکان دەڵێن بە زۆر دار و خۆ بەزل زانەکان بەڕاستی ئێمە لە دونیادا شوێن کەوتووی ئێوە بووین ئاخۆ ئێوە بەرگری دەکەن لە ئێمە ھەندێک لە سزای خوا (ئەوانیش) دەڵێن ئەگەر خوا ئێمەی ڕێنمونی بکردایە ئێمەش ئێوەمان ڕێنمونی دەکرد یەکسانە بۆمان ھاوار و ناڵە بکەین یان ئارام بگرین ڕزگار بوونمان نیە (لە سزای خوا)
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70