caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی يوسف يوسف

111 ئایەت · مەککی · ڕیزبەندی دابەزین 53

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ الٓر تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبە (ئەلیف، لام، ڕا) دەخوێنرێتەوە خوا زاناترە بە ماناکەی بۆ زانیاری زیاتر سەیری سەرەتای سورەتی (البقرە) بکە ئەمانە نیشانەکانی کتێبی ئاشکران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئێمە ناردومانەتە خوارەوە قورئانێک بە عەرەبی بۆ ئەوەی ژیربن و لێی تێ بگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ ٱلْقَصَصِ بِمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلْغَٰفِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێمە دەگێڕینەوە بۆ تۆ جوانترین چیرۆک و بەسەرھات لە ڕێگای ئەم قورئانەوە نیگامان کردووە بۆت ھەر چەندە تۆ لەپێش (ھاتنی) ئەم قورئانەدا لەم بەسەرھاتە بێ ئاگا بوویت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ إِنِّى رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِى سَٰجِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(بیریان خەرەوە) کاتێک یوسف بە باوکی ووت ئەی بابە گیان بە ڕاستی من لە خەومدا بینیم یازدە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژ بینیمن سوژدەیان بۆ دەبردم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ يَٰبُنَىَّ لَا تَقْصُصْ رُءْيَاكَ عَلَىٰٓ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا۟ لَكَ كَيْدًا إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوٌّ مُّبِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئەی کوڕی شیرینم خەوەکەت مەگێڕەرەوە بۆ براکانت نەوەک بەھۆیەوە فێڵ و پیلانێکت لێ بگێڕن بەڕاستی شەیتان دوژمنێکی ئاشکرایە بۆ ئادەمی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ ءَالِ يَعْقُوبَ كَمَآ أَتَمَّهَا عَلَىٰٓ أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئابەو شێوەیە ھەڵت دەبژێرێت (بۆ پێغەمبەرایەتی) پەروەردگارت وە فێری لێکدانەوەی خەونەکانیشت دەکات وە نیعمەت و بەھرەی خۆی تەواو دەکات بۆت وە بۆ بنەماڵەی یەعقوبیش ھەر چونێک تەواوی کرد بۆ ھەردوو باپیرەت لەپێشدا کەئیبراھیم و ئیسحاقن بەڕاستی پەروەردگارت زانا و کاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَّقَدْ كَانَ فِى يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِۦٓ ءَايَٰتٌ لِّلسَّآئِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بەڕاستی لە بەسەر ھاتی یوسف و براکانیدا پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ پرسیارکەران

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

إِذْ قَالُوا۟ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێک (براکانی یوسف) ووتیان بێگومان یوسف و براکەی خۆشەویسترن لە ئێمە بەلای باوکمانەوە لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێز و بەتواناین بەڕاستی باوکمان لە ھەڵەیەکی ڕوون و ئاشکرادایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱقْتُلُوا۟ يُوسُفَ أَوِ ٱطْرَحُوهُ أَرْضًا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ قَوْمًا صَٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھەندێکیان ووتیان) یوسف بکوژن یافڕێی بدەنە زەویەکی دوور (ئەو کاتە) سەرنجی باوکتان تەنیا بۆلای ئێوە دەبێت و لەدوای ئەوەوە دەبن بەکۆمەڵێکی چاکەکار (بەتۆبەکردن)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ قَآئِلٌ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا۟ يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiقسەکەرێک لەوان ووتی یوسف مەکوژن بەڵکو فڕێی بدەنە بنی بیرێکەوە ھەندێک لە کاروانیەکان (دەیدۆزنەوە) وھەڵیدەگرن ئەگەر ئێوە (کارەکە) ھەر دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَ۫نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَٰصِحُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(پاش کێشانی نەخشە وپیلانەکەیان) ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان لەبەرچی تۆ لە یوسف لێمان دڵنیانیت و (بەگومانیت لێمان) لەکاتێکدا کەئێمە دڵسۆزو خەمخۆرین بۆی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَرْسِلْهُ مَعَنَا غَدًا يَرْتَعْ وَيَلْعَبْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسبەینێ لەگەڵمان بینێرە (بۆ دەرو دەشت) (بە ئارەزووی خۆی) خواردن بخوات و یاری بکات و بێـگومان ئێمە پارێزگاری دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنِّى لَيَحْزُنُنِىٓ أَن تَذْهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَخَافُ أَن يَأْكُلَهُ ٱلذِّئْبُ وَأَنتُمْ عَنْهُ غَٰفِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(باوکیان) ووتی بەڕاستی دڵتەنگ و خەمباردەبم کەئێوە یوسف بەرن (لەگەڵ خۆتان) وە دەترسم کە ئێوە لێی بێ ئاگابن وگورگ بیخوات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ لَئِنْ أَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّآ إِذًا لَّخَٰسِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان چۆن گورگ دەیخوات؟! لەکاتێکدا ئێمە کۆمەڵێکی بەھێزین بەڕاستی ئەو کاتە ئێمە زەرەر مەندین (ڕوو زەردی تۆ دەبین)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا ذَهَبُوا۟ بِهِۦ وَأَجْمَعُوٓا۟ أَن يَجْعَلُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ وَأَوْحَيْنَآ إِلَيْهِ لَتُنَبِّئَنَّهُم بِأَمْرِهِمْ هَٰذَا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێک یوسفیان برد لەگەڵ خۆیان وە ھەموو بڕیاریاندا بیخەنە بنی بیرەکەوە, وە ئێمە وەحی و سرووشمان بۆ (یوسف) کرد سوێند بەخوا ھەواڵی ئەم کارەیان پێ دەدەیت (کەپێیان کردی) لەکاتێکدا ئەوان ھەست ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَآءُوٓ أَبَاهُمْ عِشَآءً يَبْكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئێوارە درەنگانێک (براکانی یوسف) بەگریانەوە ھاتنەوە بۆلای باوکیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّا ذَهَبْنَا نَسْتَبِقُ وَتَرَكْنَا يُوسُفَ عِندَ مَتَٰعِنَا فَأَكَلَهُ ٱلذِّئْبُ وَمَآ أَنتَ بِمُؤْمِنٍ لَّنَا وَلَوْ كُنَّا صَٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئەی باوکی ئێمە بەڕاستی ئێمە ڕۆیشتین پێشبڕکێمان دەکرد و یوسفمان لای شتومەکەکانمان بەجێ ھێشت بۆیەگورگ خواردی وە تۆ قەت باوەڕ بەئێمە ناکەیت ھەرچەند ئێمە ڕاستگۆش بین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَآءُو عَلَىٰ قَمِيصِهِۦ بِدَمٍ كَذِبٍ قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا فَصَبْرٌ جَمِيلٌ وَٱللَّهُ ٱلْمُسْتَعَانُ عَلَىٰ مَا تَصِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(براکانی) کراسەکەی (یوسف) یان ھێنایەوە کە خوێنی درۆینەی پێوە بوو (باوکیان) ووتی بەڵکو دڵ و دەروونی خۆتان ئەم کارە (ناپەسەندەی) بۆ ئاسان و جوان کردوون (ووتی جا ئارام دەگرم) بەئارام گرتنێکی چاک و پەسەند خواش یارمەتیدەرمە لەسەر ئەوەی باسی دەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَآءَتْ سَيَّارَةٌ فَأَرْسَلُوا۟ وَارِدَهُمْ فَأَدْلَىٰ دَلْوَهُۥ قَالَ يَٰبُشْرَىٰ هَٰذَا غُلَٰمٌ وَأَسَرُّوهُ بِضَٰعَةً وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاروانێک ھات و ئاو ھێنەرەکەیان نارد (بۆ ئاو) ئەویش دۆڵچەکەی داھێڵا بۆ ناو بیرەکە (کە دۆڵچەکەی ھێنایە سەرەوە) ووتی ئەی خەڵکینە موژدە بێت ئەمە کوڕێکە وە ئەوان (یوسف) یان شاردەوە کردیانە کاڵای بازرگانی وە خوا زانایە بەوەی ئەوانە دەیکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَشَرَوْهُ بِثَمَنٍۭ بَخْسٍ دَرَٰهِمَ مَعْدُودَةٍ وَكَانُوا۟ فِيهِ مِنَ ٱلزَّٰهِدِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiو فرۆشتیان بەنرخێکی کەم کە چەند دەرھەمێک بوو و ئەوان بێ نیاز بوون لێی (چونکە دەترسان ڕازیان دەرکەوێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلَّذِى ٱشْتَرَىٰهُ مِن مِّصْرَ لِٱمْرَأَتِهِۦٓ أَكْرِمِى مَثْوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًا وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمْرِهِۦ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەو کەسەی لە میسر یوسفی کڕی ووتی بە ژنەکەی ڕێزی لێ بگرە (شوێنی حەوا نەوەی چاکی بۆ ئامادە بکە) بەڵکو سوودمان پێ بگەیەنێت یان بیکەین بەکوڕی خۆمان ئابەم جۆرە یوسفمان جێ گیرکرد (و پلەو پایەمان پێدا) لە زەوی (میسر) دا (ئەمەمان کرد) تا فێری خەو لێکدانەوەی بکەین وە خوا بەسەرکاری خۆیدا زاڵ و بەدەسەڵاتە بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا بَلَغَ أَشُدَّهُۥٓ ءَاتَيْنَٰهُ حُكْمًا وَعِلْمًا وَكَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە کاتێک (یوسف) بوو بەپیاو و پێگەیی فەرمان ڕەوایی و زانیاریمان پێدا (وکردمان بە پێغەمبەر) وە ئابەم جۆرە پاداشتی چاکەکاران دەدەینەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَٰوَدَتْهُ ٱلَّتِى هُوَ فِى بَيْتِهَا عَن نَّفْسِهِۦ وَغَلَّقَتِ ٱلْأَبْوَٰبَ وَقَالَتْ هَيْتَ لَكَ قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ إِنَّهُۥ رَبِّىٓ أَحْسَنَ مَثْوَاىَ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلظَّٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو ئافرەتەی یوسف لەماڵیدا بوو دەست تێکەڵاوی (وخیانەتی) لەیوسف ویست و ھەموو دەرگاکانی داخست ووتی دەی وەرە پێشەوە بۆ ئەوەی بۆت ئامادەکراوە (یوسف) ووتی من پەنا دەگرم بەخوا بەڕاستی ئەو (خوا) پەروەردگاری منە ڕێزی لێ گرتووم بەڕاستی ستەمکاران ڕزگاریان نابێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَقَدْ هَمَّتْ بِهِۦ وَهَمَّ بِهَا لَوْلَآ أَن رَّءَا بُرْهَٰنَ رَبِّهِۦ كَذَٰلِكَ لِنَصْرِفَ عَنْهُ ٱلسُّوٓءَ وَٱلْفَحْشَآءَ إِنَّهُۥ مِنْ عِبَادِنَا ٱلْمُخْلَصِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێند بەخوا بێگومان ئەو ژنە بەتەواوی نیازی (تێکەڵی ژن و مێردی) یوسفی کرد، یوسفیش نیازی ئەو ژنەی دەکرد بەخەتەرەی نەفسی بەشەری ئەگەر ئەو بەڵگە ڕوونەی پەروەردگاری نەدیبایە ئا بەو جۆرە (بەڵگەمان نیشانی یوسف دا) بۆ ئەوەی خراپەو داوێن پیسی لێ دوور بخەینەوە چونکە بەڕاستی ئەو (یوسف) لەبەندە پاک وھەڵبژاردەکانی ئێمەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱسْتَبَقَا ٱلْبَابَ وَقَدَّتْ قَمِيصَهُۥ مِن دُبُرٍ وَأَلْفَيَا سَيِّدَهَا لَدَا ٱلْبَابِ قَالَتْ مَا جَزَآءُ مَنْ أَرَادَ بِأَهْلِكَ سُوٓءًا إِلَّآ أَن يُسْجَنَ أَوْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف و ئافرەتەکە) ھەر دووکیان بەڕاکردن گەشتنە لای دەرگاکە (یوسف بۆ خۆ ڕزگارکردن و ژنەکەی (عەزیزی میێر) یش بۆ ئەوەی بگات بە یوسف (بۆ بەجێھێنانی مەبەستی خۆی) (ئافرەتەکە) کراسەکەی (یوسفی) دڕاند لەدواوە جا ھەردووکیان تووشی مێردی (ئافرەتەکە) بوون لەبەردەم دەرگاکەی (دەرەوە) دا (ئافرەتەکە بۆ ئەوەی خۆی لەو تاوانە بەدوور بگرێت وخیانەتەکەی دەرنەکەوێت) بەپەلە ووتی: سزای ئەو کەسە چیە کە ویستبێتی خراپە (داوێن پیسی) لەگەڵ خێزانەکەتدا بکات جگە لەوەی بەند بکرێت یان سزایەکی سەخت بدرێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ هِىَ رَٰوَدَتْنِى عَن نَّفْسِى وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّنْ أَهْلِهَآ إِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلْكَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف) ووتی ئەو (ژنە) داوێن پیسی لەمن وویست ئەوسا شایەتێک لەکەسوکاری ئەو (ئافرەتە) شایەتیدا (ووتی) ئەگەر کراسەکەی (یوسف) لە پێشەوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە ڕاست دەکات وە (یوسف) لە درۆزنان (خراپەکارانە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَإِن كَانَ قَمِيصُهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍ فَكَذَبَتْ وَهُوَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئەگەر کراسەکەی لەدواوە دڕێنرا بێت ئەوە ئافرەتەکە درۆ دەکات و (یوسف) لەڕاست گۆیانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا رَءَا قَمِيصَهُۥ قُدَّ مِن دُبُرٍ قَالَ إِنَّهُۥ مِن كَيْدِكُنَّ إِنَّ كَيْدَكُنَّ عَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێک (عەزیز) بینی کراسەکەی یوسف لەدواوە دڕاوە ووتی بەڕاستی ئەمە لەفڕو فێڵی ئێوەی (ئافرەتانە) بەڕاستی فڕوفێڵی ئێوە زۆر گەورەیە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُوسُفُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَا وَٱسْتَغْفِرِى لِذَنۢبِكِ إِنَّكِ كُنتِ مِنَ ٱلْخَاطِـِٔينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(عەزیزی میێر ووتی) یوسف وازبھێنە لەم کارەو باسی مەکە و (ژنەکە) تۆش بۆ گوناھەکەت داوای لێخۆشبون بکە چونکە بەڕاستی تۆ لەپێڕی تاوانبارانی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ نِسْوَةٌ فِى ٱلْمَدِينَةِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ تُرَٰوِدُ فَتَىٰهَا عَن نَّفْسِهِۦ قَدْ شَغَفَهَا حُبًّا إِنَّا لَنَرَىٰهَا فِى ضَلَٰلٍ مُّبِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(دەستەیەک) لەژنانی شار (پاش ئەوەی ھەواڵەکەیان بیست بەتەشەرەوە) ووتیان ژنەکەی عەزیزی (میێر) دەیەوێت (ھەوڵ دەدات) لەگەڵ غوڵامەکەی داوێن پیسی بکات بەڕاستی خۆشـەویسـتی (ئـەو غوڵامـە) چووەتە ناو پەردەی دڵی بەڕاستی ئێمە ئەو (ژنە) دەبینین لە گومڕاییەکی ڕووندایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَـًٔا وَءَاتَتْ كُلَّ وَٰحِدَةٍ مِّنْهُنَّ سِكِّينًا وَقَالَتِ ٱخْرُجْ عَلَيْهِنَّ فَلَمَّا رَأَيْنَهُۥٓ أَكْبَرْنَهُۥ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَآ إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک ژنەکەی (عەزیزی میێر) تانەو تەشەری ئەوانی بیست ناردی بەدوایاندا ئامادەی کرد بۆیان شوێنی (خۆشی دانیشتن و) شان دادان و ھەریەک لەوان چەقۆیەکی پێدان (بۆ میوەلەت کردن) ئەوسا ووتی (بەیوسف) وەرە بۆ ناویان (بابتبینن) ھەر کە ئەوان (یوسف) یان بینی حەپەسان (لەجوانی ئەودا) و ھەموویان (لەکاتی میوە لەتکردندا) دەستی خۆیانیان بڕی ووتیان پاکی وبێگەردی بۆ خوا ئەمە ئادەمی نیە ئەمە تەنھا فریشتەیەکی بەرزو بەڕێزە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِى لُمْتُنَّنِى فِيهِ وَلَقَدْ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ فَٱسْتَعْصَمَ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ژنەکە) ووتی پێیان ئەمە ئەو کەسەیە کە ئێوە سەرزەنشتی منتان دەکرد لەسەری وە سوێند بەخوا بێگومان ویستم دەستم لەگەڵ تێکەڵ کات بەڵام ئەو خۆی گرتووە (نەیکرد) وە سوێند بەخوا ئەگەر ئەوەی فەرمانی پێ دەکەم نەیکات ئەوە بێگومان بەند دەکرێت و لەڕیسوایان دەبێت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ رَبِّ ٱلسِّجْنُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِمَّا يَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّى كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلْجَٰهِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف) ووتی ئەی پەروەردگارم بەندکردنم لا خۆشترە لەوەی کەئەوانە داوای دەکەن لێم (کە بیکەم) وە ئەگەر پیلانی ئەو ژنانەم لێ لانەدەی لەوانەیە دڵم بۆلایان بڕوا (حەزیان لێ بکەم) پاشان لەنەفامان دەبم و دەچمە ڕیزیانەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَٱسْتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا پەروەردگاری نزاکەی لێ وەرگرت و پیلانەکەی ئەو (ژنانەی) لێ لادا بەڕاستی ھەر خوا بیسەر و زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا رَأَوُا۟ ٱلْـَٔايَٰتِ لَيَسْجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٍ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا بۆیان دەرکەوت و پێیان چاک بوو پاش ئەوەی ئەو ھەموو بەڵگەیان (لێ) بینی تاماوەیەک بەندی بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجْنَ فَتَيَانِ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَعْصِرُ خَمْرًا وَقَالَ ٱلْـَٔاخَرُ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِى خُبْزًا تَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِنْهُ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِۦٓ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا دوو کوڕی لاو (خزمەتکار) لەگەڵی چوونە بەندیخانە یەکێکیان ووتی (بەیوسف) بەڕاستی لەخەومدا خۆمم بینی ترێم دەگوشی کەدەبێ بەعەرەق وە ئەوی تریان ووتی بێگومان لەخەودا خۆمم بینی نانم ھەڵدەگرت بەسەر سەرمەوە باڵندە لێی دەخوارد لێکدانەوەی ئەو (خەوە) مان پێ بڵێ بەڕاستی ئێمە تۆ لەچاکەکاران دەبینین (کەچاک خەو لەیەک دەدەیتەوە و پەرژینی دەکەیت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌ تُرْزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِۦ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِى رَبِّىٓ إِنِّى تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلْـَٔاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف) ووتی: (سبەینێ) ھیچ خۆراکێکتان پێ نادرێت کە بیخۆن بەھەر دووکتان دەڵێم چی وچیتان بۆ دەھێنن پێش ئەوەی بگاتە لاتان ئەمەش لەو بەھرانەیە کەپەروەردگارم فێری کردوم بەڕاستی من وازم ھێناوە لەئاینی گەلێک کەبڕوایان بە خوا نەھێنا وە ئەوان بێ بڕواش بوون بە ڕۆژی دوایی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَٱتَّبَعْتُ مِلَّةَ ءَابَآءِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ مَا كَانَ لَنَآ أَن نُّشْرِكَ بِٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە شوێنی ئاینی باوو باپیرانم کەوتووم کە (ئاینی) ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوبە شایستە و شیاونیە بۆمان (بۆ شوێنکەوتوانی ئیبراھیم) کەھیچ شتێک بکەین بەھاوبەش بۆ خوا ئەمەش چاکە و بەھرەی خوایە بەسەر ئێمەوە, وە بەسەر خەڵکیشەوە بەڵام زۆربەی خەڵکی سوپاسی خوا ناکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰصَٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ ءَأَرْبَابٌ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی دوو ھاوڕێکەی بەندینخانەم ئایا چەند خوایەکی جیاجیا باشترن یان خوایەکی تاکی بەدەسەڵات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسْمَآءً سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێوە بێجگە لەخوا ھیچ شتێک ناپەرستن جگە لە چەند ناوێک نەبێت کە ئێوە و باوو باپیراتان ناوتان ناوون (خودا) خوا ھیچ بەڵگەیەکی دەربارەیان نەناردۆتە خوارەوە (کە ئەوانە بپەرستن) بێگومان بڕیار تەنھا بۆ خوایە فەرمانی داوە بێجگە لەو ھیچ شتێک نەپەرستن ئەوەیە ئاینی ڕاستی دامەزراوی نەگۆڕاو بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰصَٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًا وَأَمَّا ٱلْـَٔاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی دوو ھاوڕێکەی بەندینخانەم یەکێکتان دەبێت بە مەی گێڕی گەورەکەی (ھی پاشا) بەڵام ئەوی ترتان (دەکوژرێت و) ھەڵدەواسرێت ئەوسا باڵندە لەسەر (و دەم چاوی) دەخوات ئەو کارەی کەئێوە دەربارەی پرسیار دەکەن (لەلایەن خوداوە) بڕیاری لەسەر دراوە (وناگۆڕێت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ لِلَّذِى ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٍ مِّنْهُمَا ٱذْكُرْنِى عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيْطَٰنُ ذِكْرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِى ٱلسِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (یوسف) ووتی بەوەی کەدەیزانی ڕزگاری دەبێت لەدوو بەندکراوەکە باسم بکە لای گەورە و پادشاکەت (کە بەناھەق گیراوم) بەڵام شەیتان لەبیری بردەوە کەباسی (یوسف) بکات لای پادشاکەی بۆیە ماوەی چەند ساڵێک (یوسف) لەبەندیخانەدا مایەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلْمَلِكُ إِنِّىٓ أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَٰتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ أَفْتُونِى فِى رُءْيَٰىَ إِن كُنتُمْ لِلرُّءْيَا تَعْبُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە پادشا (خەوێکی بینی) ووتی بێگومان من لەخەومدا حەوت مانگای قەڵەوم بینی کەحەوت (مانگا) ی لەڕ ولاواز دەیخواردن وە حەوت گوڵە دانەوێڵەی سەوز و حەوتی تری وشکم بینی ئەی کاربەدەست ودونیا دیدەکان ئەم خەوەم بۆ لێک بدەنەوە ئەگەر ئێوە مانای خەو دەکەن و دەزانن خەو پەرژین بکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ ٱلْأَحْلَٰمِ بِعَٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان خەوێکی تێکەڵ و پێکەڵ (و پڕوپوچە) و ئێمەش لێکدانەوەی خەوی تێکەڵ و پێکەڵ نازانین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلَّذِى نَجَا مِنْهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِۦ فَأَرْسِلُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ئەوەیان کە ڕزگاری بوو لەدوو (بەندکراوە) کە لەپاش چەند ساڵێک بیری کەوتەوە ووتی من بۆتان لێکدەدەمەوە مانای ئەو خەوە جا (فەرموو) بمنێرن (بەدوای یوسفدا کە لەبەندینخانەدایە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِى سَبْعِ بَقَرَٰتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍ لَّعَلِّىٓ أَرْجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ھات ووتی) یوسف ئەی ھاوڕێی ڕاستگۆ مانای ئەو خەوەمان پێ بڵێ چی یە؟ حەوت مانگای قەڵەو کەحەوت مانگای لەڕو لاواز بیانخوات ھەروەھا حەوت گوڵی دانەوێڵەی سەوز و حەوت گوڵی ووشک تا من بگەڕێمەوە بۆلای خەڵکی بۆ ئەوەی ئەوان ئەوە بزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تَأْكُلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف) ووتی حەوت ساڵ کشتوکاڵ دەکەن بەدوای یەکداو بەبەردەوامی جائەوەی کەدروێنەتان کرد بیھێڵنەوە لەگوڵەکەیدا کەمێک نەبێت لەوەی کەدەیخۆن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌ شِدَادٌ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًا مِّمَّا تُحْصِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا لەپاش ئەو (حەوت ساڵە) حەوت ساڵی تردێت کەسەخت وقات و قڕییە ھەرچیتان پاشە کەوت کردووە بۆ ئەم (حەوت ساڵە سەختە) دەیخۆن مەگەر کەمێک لەوەی قایم ھەڵی دەگرن (بۆ بنە تۆو وناشتنەوەی ساڵێکی تر)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشان دوای ئەو (حەوت ساڵە سەختە) ساڵێک دێت خەڵکی تێیدا (ڕزگار دەکرێن) بارانیان بۆ دەبارێنرێت و تێیدا دۆشاوی (میوەھات) دەگرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسْـَٔلْهُ مَا بَالُ ٱلنِّسْوَةِ ٱلَّٰتِى قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ إِنَّ رَبِّى بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiپاشا ووتی ئەو (پیاوە) م بۆ بھێنن جا کاتێک نێردراوەکەی (پاشا) ھاتە لای یوسف (یوسف) ووتی بگەڕێرەوە بۆلای گەورەکەت (پادشاکەت) و پرسیاری لێ بکە ھۆی چی بوو کەئەو ژنانە دەستی خۆیانیان بڕی بێگومان پەروەردگارم بەپیلانی ئەو (ژنانە) ئاگادارو زانایە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِۦ قُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوٓءٍ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْـَٰٔنَ حَصْحَصَ ٱلْحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی (بەژنەکان) مەبەستان چی بوو کاتێک ویستتان یوسف بخەڵەتێنن و کاری خراپی پێ بکەن (ئافرەتەکان) ووتیان پاک و بێگەردی بۆ خوا ئێمە ھیچ خراپەیەکمان لێ نەدیوە ژنەکەی عەزیزی (میێر) ووتی ئا ئێستا حەق و ڕاستی دەرکەوت من دەمویست (یوسف) دەستم لەگەڵ تێکەڵ بکات و بێگومان ئەو لەڕاست گۆیانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ لِيَعْلَمَ أَنِّى لَمْ أَخُنْهُ بِٱلْغَيْبِ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يَهْدِى كَيْدَ ٱلْخَآئِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف ووتی) ئەوە بۆ ئەوەی (پادشا) بزانی بەڕاستی من بەپەنھانی ناپاکی وخیانەتم نەکردووە لێی وە بەڕاستی خواش پیلانی ناپاکان ناگەیەنێتە ئەنجام

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أُبَرِّئُ نَفْسِىٓ إِنَّ ٱلنَّفْسَ لَأَمَّارَةٌۢ بِٱلسُّوٓءِ إِلَّا مَا رَحِمَ رَبِّىٓ إِنَّ رَبِّى غَفُورٌ رَّحِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (یوسف ووتی) من ھەرگیز پاکانە بۆ خۆم ناکەم (چونکە) بەڕاستی نەفس زۆر فەرمان دەرە بەخراپە بێجگە ئەو نەفسە کە پەروەردگارم ڕەحمی پێ کردبێت بەڕاستی پەروەردگارم لێبوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦٓ أَسْتَخْلِصْهُ لِنَفْسِى فَلَمَّا كَلَّمَهُۥ قَالَ إِنَّكَ ٱلْيَوْمَ لَدَيْنَا مَكِينٌ أَمِينٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا پادشا ووتی (بەژێردەستەکانی) ئەو یوسفەم بۆ بھێنن دەیکەمە (کەسێکی) تایبەت بەخۆم جا کاتێ کە (پادشا) قسەی لەگەڵ کرد ووتی بەڕاستی تۆ ئەمڕۆ لای ئێمە خاوەنی پلەو پایە و باوەڕپێکراویت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ ٱجْعَلْنِى عَلَىٰ خَزَآئِنِ ٱلْأَرْضِ إِنِّى حَفِيظٌ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف) فەرمووی (بەپادشا) لەسەر خەزنە و دارایی زەوی (میسر) دابمنێ بەڕاستی من پارێزەرێکی شارەزام

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ يَتَبَوَّأُ مِنْهَا حَيْثُ يَشَآءُ نُصِيبُ بِرَحْمَتِنَا مَن نَّشَآءُ وَلَا نُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئا بەو جۆرە یوسفمان پایەدارو جێگیر کرد لەخاکی (میسر) دا لەھەر شوێنێکی (میسردا) بیویستایە دەژیا ھەر کەسمان بوێت بەرمیھرەبانی خۆمانی دەخەین (لەدونیادا) و پاداشتی چاکە کاران وون ناکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَأَجْرُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە بەڕاستی پاداشتی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەو کەسانەی بڕوایان ھێناوە و بەھەمیشەیی خۆپارێز بوون (لە ھاوبەش بڕیاردان و تاوان)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَجَآءَ إِخْوَةُ يُوسُفَ فَدَخَلُوا۟ عَلَيْهِ فَعَرَفَهُمْ وَهُمْ لَهُۥ مُنكِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (لە کاتی گرانیدا) براکانی یوسف ھاتن (بۆ میسر) ئەوسا چوونە لای (یوسف) دەست بەجێ (یوسف) ئەوانی ناسیەوە بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسیەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ قَالَ ٱئْتُونِى بِأَخٍ لَّكُم مِّنْ أَبِيكُمْ أَلَا تَرَوْنَ أَنِّىٓ أُوفِى ٱلْكَيْلَ وَأَنَا۠ خَيْرُ ٱلْمُنزِلِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک کە ڕێکی خستن وئەوەی کە ویستیان پێی دان ووتی برایەکی باوکیتان ھەیە بۆم بھێنن ئایا نابینن کەمن پێوانەم تێرو تەواوە (بۆ کڕیارەکان) وە من خانە خوێی چاکم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَإِن لَّمْ تَأْتُونِى بِهِۦ فَلَا كَيْلَ لَكُمْ عِندِى وَلَا تَقْرَبُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئەگەر ئەو (برایەتانم) بۆ نەھێنن ئەوە پێوانەی (دانەوێڵە) تان لای من نیە و نزیک (ئەم ووڵاتەش) مەکەونەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ھەوڵ و تەقەلا دەدەین لەگەڵ باوکیــدا و دڵنیابە ئێمە ئەو کارە دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ لِفِتْيَٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە (یوسف) ووتی بە بەردەست و خزمەتکارەکانی دراوەکانیان کە داویانە (بە دزیەوە) بیخەنە ناو بارەکانیان بەڵکو بیناسنەوە کاتێک کە گەڕانەوە بۆ ناو ماڵ و منداڵیان تا (ببێتە ھۆی ئەوەی) بگەڕێنەوە و بێنەوە (جارێکی تر)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەمجا کاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان ووتیان ئەی باوکی بەڕێزمان (بۆ ساڵی داھاتوو) پێوانەمان لێ قەدەغە کراوە (شتمان پێ نافرۆشن ئەگەر بنیامین نەنێریت لەگەڵماندا) جا کەواتە براکەمان لەگەڵدا بنێرە، پێوانەش دەکەین (دانەوێڵە دەکڕین) و دڵنیابە ئاگاداریشی دەکەین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَٰفِظًا وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یەعقوب) ووتی (پێیان) ئایا دڵنیابم لێـتان دەربارەی ھەروەک پێشتر دڵنیا بووم لێتان دەرباری (یوسفی) برای کەواتە خوا چاکترین پارێزەرە وە ئەو بەزەیدارترینی ھەموو بەزەیدارانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍ ذَٰلِكَ كَيْلٌ يَسِيرٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک بارەکانیان کردەوە بینیان دەستمایەکەیان بۆ گەڕێنراوەتەوە ووتیان ئەی باوکی بەرێزمان چیمان دەوێت ئەمە دراوەکەمانە بۆمان نێردراوەتەوە بژێویش بۆ خاو خێزانمان دەھێنین و براکەشمان دەپارێزین و باری ووشترێکیش (دانەوێڵە) زیاد دەھێنین ئەم (بارەش) پێوانەیەکی کەمە (و بە ئاسانی دەمان دەنێ)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یەعقوب) ووتی ھەرگیز ناینێرم لەگەڵتان ھەتا بەڵێنێکی بتەوم پێ نەدەن لەلایەن خواوە (تا سوێندم بۆ نەخۆن بەخوا) کەبێگومان (بە بێوەی) ئەیھێننەوە بۆم مەگەر دەور بدرێن وچارتان نەمێنێت ئەمجا کاتێک پەیمانیان پێدا (سوێندیان خوارد) (یەعقوب) ووتی خوا ئاگادار و چاودێرە سەبارەت بەوەی کەدەیڵێین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَقَالَ يَٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍ وَٰحِدٍ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍ مُّتَفَرِّقَةٍ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ووتی ئەی کوڕەکانم ھەمووتان لە دەرگایەکەوە مەچنە ژوورەوە بەڵکو لەچەند دەرگایەکی جیاجیاوە بچنە ژوورەوە, وە من ھیچ سوودتان پێ ناگەیەنم لەبەرانبەر (پێشھاتی) خوادا ھەموو حوکم و بڕیارێک تەنھا بۆ خوایە پشت ھەر بەو دەبەستم و خۆسپێرانیش با خۆیان ھەر بەو بسپێرن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةً فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍ لِّمَا عَلَّمْنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک چوونە ژوورەوە لەو شوێنەوەی کە باوکیان فەرمانی پێدابوون ئەو (چوونە بەو جۆرە) ھیچ سوودی پێ نەگەیاندن لە بەرامبەر (قەدەری) خوادا بەڵکو ئەوە مەبەستێک بوو لە دەروونی یەعقوبدا بوو (بەم شێوە) ئەنجامیدا وە بەڕاستی یەعقوب خاوەنی زانست و زانیاری بوو چونکە ئێمە فێرمان کرد بوو بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiکاتێکیش کە چوونە ژوورەوە بۆ لای یوسف (یوسف) براکەی بردە پەنا خۆیەوە ووتی بەڕاستی من براکەی تۆم کەواتە ھیچ غەمبار مەبە بەوەی کە ئەوان دەیکەن (لەگەڵت) دا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِى رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَٰرِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجـا کـاتێک کـەڕێـکی خسـتن و ئەوەی ویستیـان پێی دان ئاوخۆری (پێوانەکەی) مەلیکی خستە ناو باری براکەی پاشان جاڕچیەک جاڕیدا ئەی کاروانەکە بەڕاسـتی ئێـوە دزن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ وَأَقْبَلُوا۟ عَلَيْهِم مَّاذَا تَفْقِدُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiڕوویـان تێکـردن و ووتـیـان چـیتـان گـوم کـردوە؟

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ نَفْقِدُ صُوَاعَ ٱلْمَلِكِ وَلِمَن جَآءَ بِهِۦ حِمْلُ بَعِيرٍ وَأَنَا۠ بِهِۦ زَعِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئاوخۆرەکەی (پێوانەکەی) پادشامان دیارنیە ھەر کەسێک بیھێنێتەوە باری ووشترێک (خۆراکی) دەدرێتێ وەمنیش دەستەبەری ئەو (بارە) دەبم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ عَلِمْتُم مَّا جِئْنَا لِنُفْسِدَ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا كُنَّا سَٰرِقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان سوێند بەخوا بەڕاستی ئێوە دەزانن کەئێمە نەھاتووین بۆ ئەوەی خراپە بکەین لەووڵاتدا وەئێمە پێشتر دز نەبووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ فَمَا جَزَٰٓؤُهُۥٓ إِن كُنتُمْ كَٰذِبِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان دەی ئایا تۆڵەی ئەودزە چیە ئەگەر ئێوە درۆزن بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ جَزَٰٓؤُهُۥ مَن وُجِدَ فِى رَحْلِهِۦ فَهُوَ جَزَٰٓؤُهُۥ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلظَّٰلِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان تۆڵەی ئەوەیە لەباری ھەرکەسێکدا دۆزرایەوە ھەر ئەوکەسە خۆی تۆڵەی بێت (واتە: ئەوەی دزیەکەی کردووە ئەبێتە عەبد و کۆیلەی ئەوەی دزیەکەی لێکراوە) ئا بەو جۆرە تۆڵە لەستەمکاران دەسێنین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَآءِ أَخِيهِ ثُمَّ ٱسْتَخْرَجَهَا مِن وِعَآءِ أَخِيهِ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِى دِينِ ٱلْمَلِكِ إِلَّآ أَن يَشَآءَ ٱللَّهُ نَرْفَعُ دَرَجَٰتٍ مَّن نَّشَآءُ وَفَوْقَ كُلِّ ذِى عِلْمٍ عَلِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا (یوسف) دەستی کرد بەبشکنینی جەواڵەکانیان (بارەکانیان) لەپێش بشکنینی جەواڵی (بنامین) برای (دایک و باوکی یوسف) لەپاشان (ئاو خۆر - پێوانەکەی) دەرھێنا لە جەواڵی براکەیدا ئا بەو جۆرە پیلانمان نیشانی یوسف دا ئەو نەیدەتوانی براکەی بگرێت بەپێی ئاینی و یاسایی پادشا (بەڵکو بەپێی ئەو قسە بوو براکانی خۆیان کردیان) مەگەر (کاتێک) کە خوا بیەوێت ھەر کەسێک بمانەوێت پلەی بەرز دەکەینەوە و لەسەر ھەموو خاوەن زانستێکەوە زاناتر ھەیە (مەبەست پێ خودایە)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ إِن يَسْرِقْ فَقَدْ سَرَقَ أَخٌ لَّهُۥ مِن قَبْلُ فَأَسَرَّهَا يُوسُفُ فِى نَفْسِهِۦ وَلَمْ يُبْدِهَا لَهُمْ قَالَ أَنتُمْ شَرٌّ مَّكَانًا وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا تَصِفُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئەگەر ئەو (بنیامین) دزیبێتی ئەوە بێگومان براکەشی پێشتر دزی کردووە (واتە یوسفیش دز بووە) بەڵام یوسف (پێناخۆشبوونی خۆی) بەم (تۆمەتە) لەدەرونی خۆیدا شاردەوە دەری نەبڕی بۆ ئەوان (تەنھا) ووتی ئێوە لەوان خراپترن خواش چاک دەزانێ بەوەی کەئێوە دەیڵێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ إِنَّ لَهُۥٓ أَبًا شَيْخًا كَبِيرًا فَخُذْ أَحَدَنَا مَكَانَهُۥٓ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئەی عەزیز (ئەی پادشا) بەڕاستی ئەو باوکێکی زۆر پیری بەتەمەنی ھەیە جایەکێک لە ئێمە لە جیاتی ئەو بگرە بەڕاستی ئێمە تۆ لەچاکەکاران دەبینین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ مَعَاذَ ٱللَّهِ أَن نَّأْخُذَ إِلَّا مَن وَجَدْنَا مَتَٰعَنَا عِندَهُۥٓ إِنَّآ إِذًا لَّظَٰلِمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف) ووتی پەنا بەخوا لەوەی کە ھیچ کەسێ بگرین بێجگە لەوەی کە ئاو خۆر (پێوانە) کەمان لا دۆزیوەتەوە (کەدزرا بوو) بەڕاستی ئەگەر وا بکەین ئێمە لەستەم کاران دەبین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا ٱسْتَيْـَٔسُوا۟ مِنْهُ خَلَصُوا۟ نَجِيًّا قَالَ كَبِيرُهُمْ أَلَمْ تَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ أَبَاكُمْ قَدْ أَخَذَ عَلَيْكُم مَّوْثِقًا مِّنَ ٱللَّهِ وَمِن قَبْلُ مَا فَرَّطتُمْ فِى يُوسُفَ فَلَنْ أَبْرَحَ ٱلْأَرْضَ حَتَّىٰ يَأْذَنَ لِىٓ أَبِىٓ أَوْ يَحْكُمَ ٱللَّهُ لِى وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک بێ ھیوا بوون لەوەی (وەزیر بەرەڵای بکات) چوونە کەنارێک بەچپە ڕاوێژیان دەکرد برا گەورەکەیان ووتی ئەی نازانن کە بێگومان باوکتان سوێند و پەیمانێکی بەناوی خواوە لێ وەرگرتن پێشتریش (لەو بەڵێنەی پێتان دابوو) دەربارەی یوسف کەمتەرخەمیتان کرد کەواتە من ئەم زەویە بەجێ نایەڵم ھەتا باوکم مۆڵەتی(گـەڕانـەوەم) پێ نەدات یان خوا بڕیارم بۆ نەدات ھەر ئەویش باشترینی دادوەرانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱرْجِعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيكُمْ فَقُولُوا۟ يَٰٓأَبَانَآ إِنَّ ٱبْنَكَ سَرَقَ وَمَا شَهِدْنَآ إِلَّا بِمَا عَلِمْنَا وَمَا كُنَّا لِلْغَيْبِ حَٰفِظِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئێوە بگەڕێنەوە بۆلای باوکتان وپێی بڵێن ئەی باوکی خۆمان بەڕاستی کوڕەکەت دزی کرد وئێمەش بێجگە لەوەی دەمانزانی شایەتیمان نەداوە خۆ ئێمە ئاگاداری شاراوە ونھێنی یەکان نەبووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَسْـَٔلِ ٱلْقَرْيَةَ ٱلَّتِى كُنَّا فِيهَا وَٱلْعِيرَ ٱلَّتِىٓ أَقْبَلْنَا فِيهَا وَإِنَّا لَصَٰدِقُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(خۆ ئەگەر بڕوا ناکەیت) لەخەڵکی ئەو شارەش بپرسە کەئێمەی لێ بووین ولەو کاروانەش (بپرسە) لەگەڵیدا گەڕاینەوە, وەبەڕاستی ئێمە ڕاست گۆین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ بَلْ سَوَّلَتْ لَكُمْ أَنفُسُكُمْ أَمْرًا فَصَبْرٌ جَمِيلٌ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَأْتِيَنِى بِهِمْ جَمِيعًا إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یەعقوب علیە السلام) ووتی وانیە بەڵکو نەفسی خۆتان کارێکی بۆ جوان (و ئاسان) کردون بۆیە چارم دانبەخۆدا گرتنە بەجوانی بەو ئومێدەی خوا ھەموویان ( یوسف و بنیامینیش) م بۆ بھێنێتەوە بەڕاستی ھەر ئەو زانای کاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَتَوَلَّىٰ عَنْهُمْ وَقَالَ يَٰٓأَسَفَىٰ عَلَىٰ يُوسُفَ وَٱبْيَضَّتْ عَيْنَاهُ مِنَ ٱلْحُزْنِ فَهُوَ كَظِيمٌ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوسا ڕوی لێ وەرگێڕان ووتی ئاخ وداخ بۆ یوسف وە ھەردوو چاوی سپی (و کوێر) بوون لەداخ وخەفەتدا چونکە ھەر داخ و خەفەتی خۆی دەخواردەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ تَفْتَؤُا۟ تَذْكُرُ يُوسُفَ حَتَّىٰ تَكُونَ حَرَضًا أَوْ تَكُونَ مِنَ ٱلْهَٰلِكِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان سوێند بەخوا وازناھێنی ھەربیری یوسف دەکەیتەوە ھەتا پەکت دەکەوێت بەنەخۆشی وخەفەت خواردن یان دەمریت و دەچیتە ڕیزی لە ناوچوان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ إِنَّمَآ أَشْكُوا۟ بَثِّى وَحُزْنِىٓ إِلَى ٱللَّهِ وَأَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی من سکاڵا و دەردی دڵ و خەفەت و پەژارەم ھەر لای خوادەکەم وە من لەلایەن خواوە شتانێک دەزانم کە ئێوە نایزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

يَٰبَنِىَّ ٱذْهَبُوا۟ فَتَحَسَّسُوا۟ مِن يُوسُفَ وَأَخِيهِ وَلَا تَا۟يْـَٔسُوا۟ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِنَّهُۥ لَا يَا۟يْـَٔسُ مِن رَّوْحِ ٱللَّهِ إِلَّا ٱلْقَوْمُ ٱلْكَٰفِرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یەعقوب ووتی) ئەی کوڕەکانم بڕۆن جا بگەڕێن و ھەواڵی یوسف و براکەی بزانن نائومێدیش مەبن لەبەزەیی و میھرەبانی خوا بەڕاستی نائومێد نابێت لەڕەحم و میھرەبانی خوا جگە لەوانەی کەبێ بڕوان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَيْهِ قَالُوا۟ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْعَزِيزُ مَسَّنَا وَأَهْلَنَا ٱلضُّرُّ وَجِئْنَا بِبِضَٰعَةٍ مُّزْجَىٰةٍ فَأَوْفِ لَنَا ٱلْكَيْلَ وَتَصَدَّقْ عَلَيْنَآ إِنَّ ٱللَّهَ يَجْزِى ٱلْمُتَصَدِّقِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک کە چوونە لای ئەو (یوسف) ووتیان ئەی عەزیز (ئەی پادشا) زیان و برسێتی تووشی خۆمان و ماڵ و منداڵمان بووە و دراوێکی کەممان ھێناوە (بۆ کڕینی خۆراک) تۆش پێوانەکەمان بە تەواوی بدەرێ خێریشمان پێ بکە بەڕاستی خواپاداشتی خێرەومەندان دەداتەوە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ هَلْ عَلِمْتُم مَّا فَعَلْتُم بِيُوسُفَ وَأَخِيهِ إِذْ أَنتُمْ جَٰهِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتی ئێوە دەزانن چیتان کرد بەیوسف و براکەی لەوکاتەدا کەئێوە نەزان بوون

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوٓا۟ أَءِنَّكَ لَأَنتَ يُوسُفُ قَالَ أَنَا۠ يُوسُفُ وَهَٰذَآ أَخِى قَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَيْنَآ إِنَّهُۥ مَن يَتَّقِ وَيَصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان بەڕاست تۆ یوسفیت؟ ووتی (پێیان) من یوسفم و ئەمەش برامە بەڕاستی خوا منەتی نابەسەرماندا بەڕاستی ھەرکەس خۆی بپارێزێت ولەخوا بترسێت ودان بەخۆیدا بگرێت ئەوسا بەڕاستی خوا پاداشتی چاکەکاران وون ناکات

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَٰطِـِٔينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان (بەیوسف) سوێند بەخوا بەڕاستی خوا تۆی ھەڵ بژارد بەسەر ئێمەدا وە بەڕاستی ئێمە لە خەتاکاران بووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یوسف) ووتی ئەمڕۆ ھیچ سەرزەنشت و تەشەرێکتان لەسەر نیە (لەلایەن منەوە) خوا لێتان خۆش بێت وە ئەو (خوا) لەھەموو میھرەبانان میھرەبانترە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەم کراسەی من ببەن و بیدەن بەسەر دەم و چاوی باوکمدا (دەست بەجێ) چاوی چاک دەبێتەوە ئەوسا ھەموو کەس و کارتان بھێنن بۆ (ئەم وڵاتەی) من

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک کاروانەکە (لەمیسر) دەرچوو باوکیان ووتی بەڕاستی من بۆنی یوسف ھەست پێدەکەم ئەگەر بە خەڵەفاو و بێ عەقڵم دانەنێن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان سوێند بەخوا تۆ ھەر لەسەر ھەڵەکەی کۆنی خۆتی

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًا قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک مژدە دەرەکە ھات ئەو (کراسەی) دابەسەر دەم و چاویدا یەکسەر بینایی گەڕایەوە (کەپێشتر نابینا بوو بوو) (یەعقوب) ووتی من بەئێوەم نەووت؟ دڵنیابن من لەلایەن خواوە شتانێک دەزانم ئێوە نایزانن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiووتیان ئەی بابە داوای لێخۆشبوونی گوناھەکانمان بۆ بکە (لای پەروەردگار) بەڕاستی ئێمە گوناھباربووین

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(یەعقوب) ووتی پێیان دواتر داوای لێبوردنتان بۆ دەکەم لەپەروەردگارم بەڕاستی ھەر ئەو لێبوردە و میھرەبانە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا کاتێک چوونە لای یوسف (لە وڵاتی میسر) دایک و باوکی بردە نزیکی خۆی (و دەستی کردە ملیان) و فەرمووی پێیان وەرنە میسر ئەگەر خوا بیەوێت ئارام دەبن (ھیچ زیانێکتان تووش نایەت)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًا وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّا وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌ لِّمَا يَشَآءُ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە باوک و دایکی لەسەر تەختی (حوکمڕانی خۆی) دانا وە ھەموو کەوتن بەڕوودا بۆی بەسوژدە بردنەوە (یوسف) ووتی ئەی باوکی خۆشەویستم ئەمە لێکدانەوەی خەوەکەم بوو کەلەمەو پێش (بینیم) بێگومان پەروەردگارم بەڕاستی گێڕا وە بەڕاستی خوا چاکەی لەگەڵ کردم کاتێک لە زیندان دەری ھێنام وە ئێوەشی لە لادێ وبیابانەوە ھێنا (بۆ ناوشار) دوای ئەوەی شەیتان ناخۆشی و ناکۆکی خستە نێوان من و براکانم بەڕاستی پەروەردگارم میھرەبانە بەرامبەر ئەوەی بیەوێت بەڕاستی ھەر ئەو زانا و کاردروستە

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْـَٔاخِرَةِ تَوَفَّنِى مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەی پەروەردگارم بەڕاستی پێت بەخشیووم ھەندێک لەدەسەڵات و پاشایەتی وە ھەندێکیش لە لێکدانەوەی خەونت فێرکردوم ئەی دروستکەری ئاسمانەکان وزەوی تۆ پشتیوان و یارمەتیدەری منی لەدونیا و لەڕۆژی دواییدا بە موسوڵمانێتی بممرێنە و بمخەرە ڕیزی پیاو چاکانەوە (لەدوا ڕۆژدا)

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەوەی (کە باس کرا) لە ھەواڵە نەزانراو و پەنھانەکانە کە بە وەحی بۆت دەنێرین (ئەی موحەممەد ﷺ) تۆ لای ئەوان (براکانی یوسف) نەبوویت کاتێک کەھەموو بڕیاری خۆیان دا (بەنھێنی) و پیلانیان داڕشت

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوەزۆربەی خەڵکی ھەرچەند تۆ سووربیت (لەسەر باوەڕ ھێنانیان) باوەڕ ناھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌ لِّلْعَٰلَمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamoki(ئەی موحەممەدﷺ) تۆ داوای ھیچ پاداشتێک لەوانە ناکەیت لەسەر (گەیاندنی) ئەو (قورئانە) ئەو قورئانە ھەر پەند و ئامۆژگاریە بۆ جیھانیان

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە زۆر بەڵگەو نیشانە ھەیە لەئاسمانەکان و زەویدا بە لایاندا دەڕۆن بەڵام ئەوان ڕوویان لێوەردەگێڕن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا زۆربەیان باوەڕناھێنن بەخوا مەگەر ئەوان لەوکاتەدا ھاوبەش بڕیاردەرن بۆ خوا

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَٰشِيَةٌ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiجا ئایا ئەوانە ناترسن یەخەیان بگرێت سزایەکی داپۆشەری خوا یان لەناکاودا ڕۆژی دواییان بەسەردا بێت لە کاتێکدا ئەوان ھەستی پێ نەکەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبڵێ ئەمە ڕێگای منە بانگی (خەڵکی) دەکەم بۆلای خوا لەسەر بەڵگەی ڕوون و چاوڕۆشنی من و ئەوانەش شوێنم کەوتوون وخواش پاک و بێگەردە وە من ھیچ کات لە ھاوبەشدانەران نیم

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَلَدَارُ ٱلْـَٔاخِرَةِ خَيْرٌ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiوە ئێمە پێش تۆ (پێغەمبەرمان) نەناردووە جگە لەپیاوانێک کەنیگامان بۆ دەکردن لەخەڵکی شار وگوندەکان دەی ئایا ئەو (بێ بڕوایانە) نەگەڕاون بەسەر زەویدا تا سەرنج بدەن چۆن بووە سەرئەنجامی ئەوانەی کە لەپێش ئەمانەوە بوون وە بێگومان ژیانی ڕۆژی دوایی چاکترە بۆ ئەوانەی خۆیان پاراستووە و لەخواترس بوون (لەدونیادا) دەی ئێوە ژیرنابن و تێ ناگەن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiھەتا کاتێک پێغەمبەرەکانیان نا ئومێد بوون (لەسەرکەوتن) وە گەلەکەیان وایانزانی کە (پێغەمبەران) درۆیان لەگەڵدا کردون (لەو کاتەدا) سەرکەوتن ویارمەتی ئێمەیان بۆ ھات جا ئەوانەی دەمانویست ڕزگارکران سزاشمان ناگەڕێنرێتەوە لە گەل و ھۆزی تاوانبار

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ مَا كَانَ حَدِيثًا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍ وَهُدًى وَرَحْمَةً لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiسوێندبێت بێگومان لە داستانی (پێغەمبەراندا علیھم السلام) پەندو ئامۆژگاری ھەیە بۆ خاوەن بیر وھۆشان ئەم (قورئانە) چیرۆک و قسەیەک نیە ھەڵبەسترابێت بەڵکو بەڕاستدانەر و پشتگیری ئەو (کتێبانە) یە کە لەپێش خۆیەوە (ھاتوون پێش دەستکاری کردنیان لەلایەن جولەکە وگاورەکانەوە) ھەروەھا ڕوونکەرەوەی ھەموو شتێکە وە ڕێنمونی و میھرەبانیە بۆ ئەوانەی کەبڕوا دەھێنن

هەموو وەرگێڕانەکانی ئەم ئایەتە ببینە →

بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70