caseriqگەڕانی واتایی لە قورئاندا

سوورەتی الرعد، ئایەتی 31

مەدەنی · ڕیزبەندی دابەزین 96 · 13:31

وَلَوْ أَنَّ قُرْءَانًا سُيِّرَتْ بِهِ ٱلْجِبَالُ أَوْ قُطِّعَتْ بِهِ ٱلْأَرْضُ أَوْ كُلِّمَ بِهِ ٱلْمَوْتَىٰ بَل لِّلَّهِ ٱلْأَمْرُ جَمِيعًا أَفَلَمْ يَا۟يْـَٔسِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَن لَّوْ يَشَآءُ ٱللَّهُ لَهَدَى ٱلنَّاسَ جَمِيعًا وَلَا يَزَالُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ تُصِيبُهُم بِمَا صَنَعُوا۟ قَارِعَةٌ أَوْ تَحُلُّ قَرِيبًا مِّن دَارِهِمْ حَتَّىٰ يَأْتِىَ وَعْدُ ٱللَّهِ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ

Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiبەڕاستی ئەگەر قورئانێک (بەخوێندنەوەی) چیاکانی پێ ببرایە (بۆ شوێنێکی تر) یان زەوی پێ لەت لەت بکرایە یان لەگەڵ مردوواندا قسەی بکردایە (ئەمجا باوەڕ ناھێنن) بەڵام ھەموو کاروبارەکان بەدەست خوان دەی ئایا بێ ھیوا نەبوون و (نەیانزانیوە) ئەوانەی کەبڕوایان ھێناوە کەئەگەر خوا بیویستایە ھەموو خەڵکی دەخستە سەر ڕێگای ڕاست وە ئەوانەی کەبێ باوەڕ بوون ھەمیشە بەڵای سەختیان تووش دەبێت بەھۆی ئەوەی کردوویانە یان ئەو (بەڵایە) لە نزیک ماڵەکانیانەوە ڕوودەدات ھەتا بەڵێنی خوا دێتە دی بەڕاستی خوا بەڵێنی خۆی بەدی دەھێنێت
بەدوای بابەتێکدا دەگەڕێیت؟ گەڕانی واتایی تاقی بکەرەوە — پرسیارەکەت لە ٦٢٣٦ ئایەتدا دەگەڕدرێت.
زمان — 70