ٱللَّهُ ٱلَّذِى رَفَعَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِى لِأَجَلٍ مُّسَمًّى يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ يُفَصِّلُ ٱلْـَٔايَٰتِ لَعَلَّكُم بِلِقَآءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ
Kurdish Translation - Muhammad Salih Bamokiئەو خوایەی ئاسمانەکانی بەرزکردۆتەوە بەبێ ھیچ پایە و ستونێک وەک دەیبینن پاشان بەرز بوەوە بۆ سەر عەرش و قەراری گرت (بەو شێوەی شایستەی خوا بێت کەئێمە چونێتیەکەی نازانین) وە خۆر و مانگی ڕام ھێناوە (بۆ خزمەتکردنی خەڵکی) ھەر یەکەیان دەگەڕێت تاکاتی دیاریکراو ھەموو کاروبارێک ھەڵدەسوڕێنێ و ئایەتەکان ڕوون دەکاتەوە (بۆتان) ھەتا لە (زیندوو بوونەوە و) گەیشتن بەخزمەت پەروەردگارتان دڵنیابن